بۆچی فاشیزم هێندە فریودەرە -- و چۆن زانیاریەکانت دەتوانێت بەهێزی بکات
-
0:01 - 0:02سڵاو، لە هەمووتان.
-
0:04 - 0:08کەمێک هەزەلییە، پێشتر لە نوسینێکدا وتم
مرۆڤ لە داهاتوودا دەبێتە ئەلیکترۆنی، -
0:09 - 0:11بەڵام پێم وانەبوو وا بەزووی روو بدات
-
0:11 - 0:13و پێم وانەبوو بەسەر خۆمدا ڕوو بدات.
-
0:14 - 0:16بەڵام ئەوەتا لێرەم،
وەک ئەڤەتارێکی ئەلکترۆنی، -
0:16 - 0:19و ئێوە لەوێن، کەواتە با دەست پێ بکەین.
-
0:20 - 0:22با بە پرسیارێک دەست پێ بکەین.
-
0:23 - 0:26چەند کەسی فاشیست لە ناو ئامادەبووان هەیە؟
-
0:26 - 0:28(پێکەنین)
-
0:28 - 0:30باشە، وەڵامدانەوەی ئەمە کەمێک گرانە،
-
0:30 - 0:34لەبەرئەوەی لەبیرمان کردووە فاشیزم چییە.
-
0:34 - 0:37ئەمڕۆ خەڵكی چەمکی "فاشیست" بەکار دەهێنن.
-
0:37 - 0:40وەک جۆرێک لە سوکایەتی کردن.
-
0:40 - 0:44یان فاشیزم تێکەڵ دەکەن لەگەڵ
ناشناڵیزم(نەتەوەپەرستی). -
0:45 - 0:50کەواتە با چەند خولەکێک وەربگرین
بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی فاشیزم چییە، -
0:50 - 0:53و جیاوازی چییە لەگەڵ ناشناڵیزم.
-
0:54 - 0:59جۆرە میانڕەوەکەی ناشناڵیزم
هەر بوونی هەبووە لە نێو -
0:59 - 1:00مرۆڤە باشەکاندا.
-
1:01 - 1:05نەتەوەکان بریتین لە کۆمەڵگەی
پێکهاتوو لە ملیۆنان کەسی نامۆ -
1:05 - 1:07کە لەڕاستیدا یەکتر ناناسن.
-
1:07 - 1:11بۆ نموونە، من ئەو
هەشت ملیۆن خەڵکە ناناسم -
1:11 - 1:13کە هاونیشتیمانی منن لە ئیسڕائیل.
-
1:14 - 1:16بەڵام سوپاس بۆ ناشناڵیزم
(نەتەوەپەرستی) -
1:16 - 1:20ئێمە هەموو گرنگی بەیەکتر
دەدەین و هاوکاری یەکتر دەکەین. -
1:20 - 1:22ئەمە شتێکی زۆر باشە.
-
1:22 - 1:28هەندێک کەس، وەک جۆن لینۆن،
دەڵێن جیهان بەبێ نەتەوەپەرستی، -
1:28 - 1:32بەهەشتێکی بێکێشە دەبێت.
-
1:32 - 1:33بەڵام زۆر بەپێچەوانەوە،
-
1:33 - 1:38نەتەوەپەرستی نەبوایە،
وەک هۆزی ئاژاوەگێڕ دەژیاین. -
1:39 - 1:44ئەگەر ئەمڕۆ سەیری دەوڵەتە
سەرکەوتوو و ئارامەکانی جیهان بکەیت، -
1:44 - 1:48وڵاتانی وەک سوید و
سویسرا و یابان، -
1:48 - 1:53دەبینیت کە خاوەنی
هەستێکی بەهێزی نەتەوەپەرستین. -
1:54 - 1:58بەپێچەوانەوە، ئەو وڵاتانەی
هەستێکی بەهێزی نەتەوەپەرستیان تیا نییە، -
1:58 - 2:01وەک کۆنگۆ و سۆماڵ و ئەڤغانستان،
-
2:01 - 2:04وڵاتانێکی نا ئارام و هەژارن.
-
2:05 - 2:09کەواتە فاشیزم چییە، جیاوازی چییە
لەگەڵ ناشناڵیزم؟ -
2:10 - 2:15ناشناڵیزم دەڵێت، کە
نەتەوەکەی من تایبەتە، -
2:15 - 2:19و من هەندێک ئەرکی تایبەتم
هەیە بەرامبەرە نەتەوەکەم. -
2:20 - 2:26فاشیزم، بەپێچەوانەوە، پێم دەڵێت
کە نەتەوەکەم پلە بەرزترینە، -
2:26 - 2:30و من هەندێک ئەرکی لووتبەرزانەم
هەیە بەرامبەر نەتەوەکەم. -
2:31 - 2:36پێویستم بەوە نییە گرنگی بە هیچ کەس و شتێکی
تر بدەم جگە لە نەتەوەکەم. -
2:36 - 2:40بێگومان، بەگشتی خەڵکی
چەندین ناسنامەیان هەیە -
2:40 - 2:43و دڵسۆزیان هەیە بۆ گروپی جیاواز.
-
2:43 - 2:48بۆ نموونە، من دەتوانم ببمە
نیشتمانپەروەرێکی باش و دڵسۆز بۆ وڵاتەکەم، -
2:48 - 2:51و لە هەمان کاتدا،
دڵسۆز بم بۆ خێزانەکەم. -
2:51 - 2:53و دراوسێکانم و ئیشەکەم.
-
2:54 - 2:55و هەموو مرۆڤایەتی،
-
2:55 - 2:57و ڕاستی و جوانی.
-
2:57 - 3:02بێگومان، کاتێک من ناسنامە و
دڵسۆزی جیاوازم دەبێت، -
3:02 - 3:05هەندێک کات گرژی و ئاڵۆزی
درووست دەکات، -
3:06 - 3:09بەڵام، ئاساییە، کێ تا ئێستا پێی وتووی
ژیان ئاسان بووە؟ -
3:10 - 3:12ژیان ئاڵۆزە.
-
3:12 - 3:13لەگەڵی بگونجێ.
-
3:14 - 3:20فاشیزم ئەو کاتەیە کە خەڵکی هەوڵ دەدەن
ئاڵۆزییەکان پشتگوێ بخەن -
3:20 - 3:23و ژیان زۆر ئاسان بکەن بۆ خۆیان.
-
3:24 - 3:30فاشیزم نکۆڵی لە هەموو ناسنامەکان دەکات
جگە لە ناسنامەی نەتەوایەتی. -
3:30 - 3:35و سوورە لەسەر ئەوەی کە من تەنها
بەرپرسیارەتیم هەیە بەرامبەر نەتەوەکەی خۆم. -
3:35 - 3:40ئەگەر نەتەوەکەم داوای ئەوەی کرد
کە خێزانەکەم بکەمە قوربانی، -
3:40 - 3:42ئەوا خێزانەکەم دەکەمە قوربانی.
-
3:42 - 3:46ئەگەر نەتەوەکەم داوای کرد
کە ملیۆنان کەس بکوژم، -
3:46 - 3:49ئەوا من ملیۆنان کەس دەکوژم.
-
3:49 - 3:56و ئەگەر نەتەوەکەم داوای کرد
خیانەت لە ڕاستی و جوانی بکەم. -
3:56 - 3:59ئەوا پێویست دەکات خیانەت
لە ڕاستی و جوانی بکەم. -
4:00 - 4:04بۆ نموونە، فاشیستێك
چۆن هونەر هەڵدەسنگێنێت؟ -
4:05 - 4:10چۆن فاشیستێک بڕیار دەدات کە ئایا
فیلمێک باشە یاخوود خراپە؟ -
4:11 - 4:15باشە، وەڵامەکەی زۆر زۆر سادەیە.
-
4:15 - 4:17لە ڕاستیدا تەنها یەک پێوەریان هەیە:
-
4:18 - 4:21ئەگەر فیلمەکە خزمەتی
بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەی کرد، -
4:21 - 4:23ئەوا فیلمێکی باشە،
-
4:23 - 4:26ئەگەر فیلمەکە خزمەتی بە
بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکە نەکرد، -
4:26 - 4:27ئەوا فیلمێکی خراپە.
-
4:27 - 4:28هەر ئەوەندەیە.
-
4:28 - 4:33بەهەمانشێوە، فاشیستێک چۆن بڕیار دەدات
چی فێری منداڵ بکرێت لە قوتابخانە؟ -
4:34 - 4:36دووبارە، زۆر سادەیە،
-
4:36 - 4:38تەنها یەک پێوەر هەیە:
-
4:38 - 4:43تۆ هەرشتێک خزمەتی بەرژەوەندییەکانی نەتەوە
بکات ئەوەیان فێر دەکەیت. -
4:43 - 4:46ڕاستی فێر کردن ئەسڵەن هەر گرنگ نییە.
-
4:48 - 4:54ئێستا، تۆقاندنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی و
هۆڵۆکۆست بیرمان دەخاتەوە -
4:54 - 4:58ئەنجامە ترسناکەکانی ئەم جۆرە
بیرکردنەوەیە چی بوون. -
4:59 - 5:03بەڵام بە گشتی، کاتێک ئێمە
لەسەر خراپییەکانی فاشیزم قسە دەکەین، -
5:03 - 5:06بەشێوازێکی ناکاریگەر قسەی لەسەر دەکەین،
-
5:06 - 5:11لەبەرئەوەی دەمانەوێت پەسندی
فاشیزم بکەین وەک دڕندەیەکی ناشیرین، -
5:11 - 5:15بەبێ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە
چی شتێک وای کرد فاشیزم هێندە فریودەر بێت. -
5:15 - 5:20ئەوە کەمێک لەو فیلمانەی هۆڵیوود دەچێت
کە وێنایی پیاو خراپەکە دەکەن-- -
5:20 - 5:24ڤۆڵدیمۆرت یان ساورۆن
یان دارس ڤادێر -- -
5:24 - 5:27زۆر ناشیرن و دڕندەو دڵ ڕەق بن.
-
5:27 - 5:29ئەوان تەنانەت لەگەڵ پیاوەکانی
خۆشیاندا خراپن. -
5:30 - 5:33کاتێک ئەم فیلمانە سەیردەکەم،
تێناگەم -
5:33 - 5:40بۆ ئەو کەسانە دەیانەوێت شوێنی
کەسێکی بێزراوی وەک ڤۆلدمێرت بکەون؟ -
5:41 - 5:44کێشەی شەیتان (خراپەکار) لە ژیانی ڕاستیدا،
-
5:44 - 5:47ئەوەیە هەموو کات ناشرین دەرناکەوێت .
-
5:48 - 5:50زۆر جوان دەردەکەوێت.
-
5:50 - 5:53ئەمە شتێکە مەسیحیەت
باش دەیزانێت، -
5:53 - 5:57لەبەر ئەوەیە لە هونەری مەسیحیدا،
بە پێچەوانەی هۆڵیوود، -
5:57 - 6:01شەیتان هەمیشە وەسف کراوە وەک
پیاوێکی جوان. -
6:01 - 6:06لەبەر ئەمەیە کە بەرگری کردن بەرامبەر
فێڵەکانی شەیتان زۆر قورسە، -
6:06 - 6:11و لەبەر ئەمەشە بەرگری کردن بەرامبەر
فێڵەکانی فاشیزم زۆر قورسە. -
6:11 - 6:14فاشیزم وادەکات خەڵكی خۆیان ببینن
-
6:14 - 6:19وەک ئەوەی سەر بە جوانترین و گرنگترین
شت بن لە جیهاندا -- -
6:19 - 6:20نەتەوەکەیان.
-
6:20 - 6:22و دواتر خەڵک بیر دەکەنەوە،
-
6:22 - 6:25"باشە، ئەوان فێریان کردین فاشیزم ناشرینە.
-
6:25 - 6:28بەڵام کاتێک سەیری ئاوێنە دەکەم،
شتێکی زۆر جوان دەبینم، -
6:28 - 6:31کەوایە دەبێت من فاشیزم نەبم، ڕاستە؟
-
6:31 - 6:32هەڵەیە.
-
6:32 - 6:34ئەوە کێشەی فاشیزمە.
-
6:34 - 6:36کاتێک تۆ سەیری ئاوێنەی فاشیستی دەکەیت،
-
6:36 - 6:41تۆ خۆت زۆر لەوە بە جوانتر دێتە بەرچاو
کە لە ڕاستیدا هەیت. -
6:41 - 6:46لە ١٩٣٠ ەکاندا، کاتێک ئەڵمانەکان
سەیری ئاوێنەی فاشیستییان دەکرد، -
6:46 - 6:50ئەڵمانیایان بە جوانترین
شتی جیهاندا دەبینی. -
6:50 - 6:54ئەگەر ئەمڕۆ، ڕووسەکان سەیری
ئاوێنەی فاشیستی بکەن، -
6:54 - 6:57ئەوا ڕووسیا وەک جوانترین شت
دەبینن لە جیهاندا. -
6:58 - 7:01و ئەگەر ئیسڕائیلیەکان سەیری
ئاوێنەی فاشیستی بکەن، -
7:01 - 7:05ئەوا ئیسڕائیل وەک جوانترین شت
دەبینن لە جیهاندا. -
7:07 - 7:12ئەمە مانای وانییە کە ئێمە ئێستا
ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی ١٩٣٠ەکان دەبینەوە. -
7:12 - 7:16فاشیزم و دیکتاتۆرییەت لەوانهیە بگەڕێنەوە،
-
7:16 - 7:19بەڵام بە شێوازێکی جیاواز دەگەڕێنەوە،
-
7:19 - 7:22شێوازێک کە زیاتر پەیوەندی هەیە
-
7:22 - 7:26بە ڕاستییە تەکنەلۆجییەکانی سەدەی ٢١ م.
-
7:27 - 7:28لە سەردەمە کۆنەکاندا،
-
7:28 - 7:32زەوی گرنگترین سامان بوو لە جیهاندا.
-
7:33 - 7:37لەبەرئەوە، سیاسەت،
کێشەی درووست دەکرد بۆ ئەوەی زەوی هەبوو. -
7:37 - 7:43و دیکتاتۆرییەت دەیویست هەموو زەوییەکان
ببنە موڵکی یەک کەس -
7:43 - 7:45یان یەک تاقمی بچووک،
-
7:46 - 7:51و لەسەردەمی مۆدێرندا،
ئامێرەکان گرنگترن لە زەوی. -
7:51 - 7:55سیاسەت بووە هۆی کێشە
بۆ خاوەن ئامارەکان،. -
7:55 - 7:57و دیکتاتۆرییەت دەیویست
-
7:57 - 8:01ژمارەیەکی زۆر ئامێر کۆ بێتەوە
-
8:01 - 8:05لە ناو دەستی حکومەتەدا یان
لای تاقمێکی بچووک. -
8:05 - 8:10ئێستا زانیاری جێگەی هەردوو
زەوی و ئامێری گرتۆتەوە -
8:10 - 8:12وەک گرنگترین سامان.
-
8:13 - 8:18سیاسەت کێشە درووست دەکات
بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاری. -
8:18 - 8:21و دیکتاتۆرییەت دەیەوێت
-
8:21 - 8:26زۆرترین زانیاری کۆ ببێتەوە
لە دەستی حکومەتدا -
8:26 - 8:28یان لە دەستی تاقمێکی بچووک.
-
8:29 - 8:34گەورەترین مەترسی کە ئێستا
ڕوبەڕووی ئازادی دیموکراسی دەبێتەوە -
8:34 - 8:37ئەوەیە کە شۆڕش لە
تەکنەلۆجیایی زانیاریی -
8:37 - 8:42دەبێتە هۆی زیاتر چالاک بوونی
دیکتاتۆرییەت زیاتر لە دیموکراسی. -
8:43 - 8:44لە سەدەی ٢٠مدا،
-
8:44 - 8:49دیموکراسی و سەرمایهداری
شکستیان هێنا بە فاشیزم و شیوعییەت -
8:49 - 8:55لەبەر ئەوەی دیموکراسی باشتر بوو لە
بەکارهێنانی زانیاری و بڕیاردان. -
8:55 - 8:58لەگەڵ تەکنەلۆجیای سەدەی ٢٠مدا،
-
8:58 - 9:04هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و
وزەی زۆر بە سادەیی بڵێم سوودی نییە -
9:04 - 9:07لە یەک شوێندا.
-
9:07 - 9:12بەڵام ئەوە یاسای سرووشت نییە
-
9:12 - 9:17کە بەکارهێنان و کۆکردنەوەی زانیاریی هەمیشە
کاریگەری کەمترە -
9:17 - 9:20لە بەکارهێنانی زانیاری بە دابەش بوویی.
-
9:21 - 9:24لەگەڵ دەرکەوتنی هۆشیاری دەستکردی تەکنەلۆجی
و ئامێرەکانی فێر بوون، -
9:24 - 9:30لەوانەیە لە داهاتوودا شیکردنەوەی
بڕێکی زۆر زانیاری -
9:30 - 9:33لە یەک شوێندا ڕێگەی تێبچێت.
-
9:33 - 9:36بۆ ئەوەی هەموو بڕیارەکان لە یەک
شوێندا بدرێن، -
9:36 - 9:40دواتر بەچەق کردنی بەکارهێنانی زانیاریی
زیاتر کاریگەر دەبێت -
9:40 - 9:42لە بەکارهێنانی زانیاری
لە شوێنی جیاوازەوە. -
9:43 - 9:47و دواتر بەربەستی سەرەکی بەردەم
ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان -
9:47 - 9:48لە سەدەی ٢٠م دا --
-
9:48 - 9:53هەوڵیان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لە یەک شوێن
-
9:53 - 9:56ئەم بەربەستە لادەبات و
سوودی زۆریان پێ دەگەیەنێت. -
9:59 - 10:04مەترسییەکی تری تەکنەلۆجی کە
هەڕەشە دەکات لە داهاتووی دیموکراسی، -
10:04 - 10:09بریتییە لە تێکەڵبوونی تەکنەلۆژیای زانیاری
لەگەڵ ژیانی تەکنەلۆژی، -
10:09 - 10:13کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی
ئەلگۆریزمێک -
10:13 - 10:17کە من باشتر دەناسێت، زیاتر لەوەی
خۆم خۆم دەناسم. -
10:18 - 10:20و کاتێک ئەم ئەلگۆرزیمە درووست بوو،
-
10:20 - 10:23سیستەمێکی دەرەکی، وەکوو حکوومەت،
-
10:23 - 10:26نەک تەنها پێشبینی بڕیارەکانم دەکات،
-
10:26 - 10:30بەڵكوو دەتوانێت جڵەوی هەستەکانیشم بکات.
-
10:31 - 10:36دیکتاتۆرێک لەوانەیە نەتوانێت خزمەتگوزاری
تەندرووستی باشم بۆ دابین بکات، -
10:36 - 10:39بەڵام دەتوانێت وام لێبکات خۆشم بوێت
-
10:39 - 10:42وام لێ بکات ڕقم لە بەرهەڵستکاران بێت.
-
10:43 - 10:48دیموکراسی بە ئاسانی ناتوانێت
ڕزگاری بێت لەم جۆرە گەشە کردنە -
10:49 - 10:51لەبەرئەوەی، لە کۆتایدا،
-
10:51 - 10:55دیموکراسی درووست نەبووە
لەسەر بنەمای ئەقڵی مرۆڤ، -
10:55 - 10:57لەسەر بنەمای هەستەکانی مرۆڤ دروست بووە.
-
10:58 - 11:01لە ماوەی گشتپرسی و هەڵبژاردنەکاندا،
-
11:01 - 11:04تۆ پرسیارت لێ ناکرێت
"چۆن بیر دەکەیتەوە" -
11:04 - 11:07بەڵکو لێت دەپرسرێت
"هەستت چۆنە؟" -
11:08 - 11:13و ئەگەر کەسێک بتوانێت هەستەکانت
بەکاربهێنێ بە باشی، -
11:13 - 11:17دیموکراسی دەبێتە بووکە شوشەیەک
بە دەست ئەو کەسەوە. -
11:18 - 11:23کەواتە دەتوانین چی بکەین
بۆ ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی فاشیزم -
11:23 - 11:25و سەرهەڵدانەوەی دیکتاتۆرییەت؟
-
11:26 - 11:32پرسیاری یەکەم کە ڕووبەرووی دەبینەوە ئەوەیە
کێ جڵەوی زانیاری دەکات؟ -
11:33 - 11:34ئەگەر تۆ ئەندازیارێکیت،
-
11:35 - 11:38ئەوا هەوڵبدە ڕێگەیەک بدۆزیتەوە
بۆ ڕێگری کردن -
11:39 - 11:41لە کۆبوونەوەی زانیاری بێشومار
لای چەند کەسێکی کەم. -
11:42 - 11:45و ڕێگە بدۆزەوە بۆ دڵنیاب وونەوە
-
11:45 - 11:49لەوەی بەکارهێنانی زانیاری لە
شوێنی جیاوازەوە، هەمان کاریگەری -
11:49 - 11:52بەکارهێنانی زانیاری هەبێت لە یەک شوێنەوە.
-
11:52 - 11:56ئەمە دەبێتە باشترین پارێزگاریی
بۆ دیموکراسی. -
11:56 - 11:59و بۆ ئەوانەی ترمان کە
ئەندازیار نیین، -
11:59 - 12:03یەکەم پرسیار کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە،
-
12:03 - 12:07ئەوەیە کە چۆن وابکەین نەهێڵین
بەکارمان بهێنن -
12:07 - 12:10لە لایەن ئەوانەی
جڵەوی زانیارییان لە دەستە. -
12:11 - 12:15دوژمنانی ئازادی دیموکراسی،
ڕێبازێکیان هەیە. -
12:16 - 12:18کە ئەوان هاکی هەستەکانمان دەکەن.
-
12:18 - 12:21نەک ئیمەیڵەکانمان، نەک حسابی بانکیمان --
-
12:21 - 12:26ئەوان هاکی هەستی ترس و ڕق لێبوونهوه و
لە خۆبایبوونمان دەکەن، -
12:26 - 12:28و دواتر ئەم هەستانە بەکار دەهێنن
-
12:28 - 12:32بۆ جەمسەرگرتن لە دیموکراسی و لەناوبردنی.
-
12:33 - 12:35ئەمە ڕێبازێکە لە ڕاستیدا
-
12:35 - 12:40پێشەواکانی ناوچەی سیلیکۆن ڤاڵی
لەپێناو فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بەکاری دێنن. -
12:40 - 12:45بەڵام ئێستا، دوژمنەکانی دیموکراسی هەمان
ڕێباز بەکار دەهێنن -
12:45 - 12:49بۆ فرۆشتنی ترس و ڕق لێبونهوه و
لوتبەرزی پێمان. -
12:50 - 12:54ئەوان ناتوانن ئەم هەستانە
لە خۆوە درووست بکەن. -
12:54 - 12:58بۆیە خۆیان ئاشنا دەکەن بە
خاڵە لاوازەکانمان. -
12:58 - 13:01و دواتر بەکاری دەهێنن دژ بە خۆمان.
-
13:01 - 13:05و لەبەرئەمە بەرپرسیارەتی هەموومانە
-
13:05 - 13:08کە لاوازییەکانی خۆمان بزانین
-
13:08 - 13:11و دڵنیابینەوە کە نابنە چەکێك
-
13:11 - 13:14لە دەستی دوژمنەکانی دیموکراسیدا.
-
13:15 - 13:18ئاشنابوون بە لاوازییەکانمان
-
13:18 - 13:23یارمەتیمان دەدات نەبین بە تەڵەی
ئاوێنەکەی فاشیزمەوە. -
13:24 - 13:28وەک پێشتر ڕوونمان کردەوە،
غرورمان بەکار دەهێنێت. -
13:29 - 13:35وامان لێ دەکات خۆمان زۆر جوانتر
لەوە ببینین کە لە ڕاستیدا هەین. -
13:35 - 13:36ئەم فریودانە.
-
13:36 - 13:39بەڵام گەر تۆ بەڕاستی خۆت بناسیت،
-
13:39 - 13:42ئەوا ناکەویتە داوی
ئەم دووڕووییە. -
13:43 - 13:47ئەگەر کەسێک ئاوێنەیەکی لەبەردەم
چاوەکانت دانا -
13:47 - 13:52کە هەموو ناشرینیەکانتی شاردەوە و
وای لێ کردیت خۆت -
13:52 - 13:56زۆر لەوە جوان تر و گرنگ تر
-
13:56 - 13:58کە لە ڕاستیدا هەیت ببینیت،
-
13:58 - 14:01ئەو ئاوێنەیە بشکێنە.
-
14:02 - 14:03سوپاس.
-
14:03 - 14:09(چەپڵە لێدان)
-
14:11 - 14:12کریس ئەندەرسن: سوپاس بۆ تۆ یوڤاڵ.
-
14:13 - 14:14ئای خوایه.
-
14:14 - 14:16زۆر خۆشحاڵم بە دووبارە بینینەوەی تۆ.
-
14:16 - 14:18گەر ڕاست تێگەشتبم،
-
14:18 - 14:20تۆ ئاگادارمان دەکەیتەوە
لە دوو مەترسی گەورە. -
14:20 - 14:25یەکیان سەرهەڵدانەوەی چاوەڕوانکراوی
شێوەیەکی فریودەری فاشیزمە، -
14:25 - 14:29بەڵام نزیک لەوە، دیکتاتۆریەت
لەوانەیە فاشیستی نەبێت، -
14:29 - 14:32بەڵام هەموو زانیارییەکان جڵەو دەکات.
-
14:32 - 14:34دەپرسم ئەگەر مەترسی سێیهم هەبێت
-
14:34 - 14:36کە هەندێک کەس لێرە باسیان کردووە،
-
14:36 - 14:41ئەویش ئەو کاتەیە، لەبری حکوومەت کۆمپانیا
گەورەکان جڵەوی هەموو زانیاریەکانمان دەکەن. -
14:41 - 14:42تۆ چی بەمە دەڵێیت،
-
14:42 - 14:45و پێویستە چەندێک نیگەران بین لەبارەی ئەمە؟
-
14:45 - 14:48باشە، لە کۆتاییدا،
جیاوازییەکی ئەوەندە گەورە نییە -
14:48 - 14:50لە نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکان
و حکومەتەکان، -
14:50 - 14:54لەبەر ئەوەی، وەک وتم، پرسیارەکە ئەوەیە
کێ جڵەوی زانیاریی دەکات؟ -
14:54 - 14:55ئەوە حکومەتی ڕاستییە.
-
14:55 - 14:58ئەگەر تۆ پێی بڵێیت کۆمپانیایی زەبەلاح
یان حکوومەت - -
14:58 - 15:01ئەگەر کۆمپانیایەکی گەورە بێت و
جڵەوی زانیاری کرد بێت، -
15:01 - 15:03ئەوە حکوومەتی ڕاستیە.
-
15:03 - 15:06بۆیە جیاوازییەکە زیاتر
ڕواڵەتییە نەک ڕاستی. -
15:07 - 15:09بەڵام لانیکەم لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان
-
15:09 - 15:13دەتوانیت بیهێنیتە بەرچاوت کە
میکانیزمی بازاڕەکان نامێنن. -
15:13 - 15:15مەبەستم، ئەگەر بەکارهێنەرەکان بڕیار بدەن
-
15:15 - 15:18کە کۆمپانیاکە چیتر لەبەرژەوەندی ئەوان
کار ناکات -
15:18 - 15:20ئەمە دەرگا دەکاتەوە بۆ بازاڕێکی تر،
-
15:20 - 15:21هێنانەپێش چاوی ئەمە ئاسانترە
-
15:21 - 15:24وەک لەوەی بڵێی دانیشتوان زۆر دەبن
دەبێتە هۆی ڕووخانی حکوومەت -
15:24 - 15:26کە حکومەت هەموو شتێکی لەژێر دەستە.
-
15:26 - 15:28باشە، ئێمە هێشتا نەگەشتووین بەوە،
-
15:28 - 15:33بەڵام دووبارە، گەر کۆمپانیا گەورەکان باشتر
بتناسن لە خودی خۆت -- -
15:33 - 15:38ئەمە لانیکەم دەتوانێت جڵەوی
هەست و ئارەزووەکانت بکات، -
15:38 - 15:40و تۆ هەر بەخۆشت نازانیت --
-
15:40 - 15:42وا بیردەکەیتەوە کە ئەمە خودی ڕاستی خۆتە.
-
15:43 - 15:47بۆیە بەڵێ، لەڕواڵەتدا، تۆ دەتوانی
دژی کۆمپانیایەکی گەورە بوەستیتەوە، -
15:47 - 15:51هەر وەک چۆن، هەر لە ڕواڵەتدا
دەتوانیت بەرەنگاری دیکتاتۆرییەت ببیتەوە. -
15:51 - 15:54بەڵام بە کرداری،
ئەمە زۆر ئەستەمە. -
15:55 - 15:59لە کتێبی "Homo Deus,"
تۆ دەڵێیت لەم سەدەیە -
15:59 - 16:03مرۆڤ بە جۆرێک دەبێت بە خوا،
-
16:03 - 16:06ئیتر لە ڕێی هۆشی دەستکردەوە بێ
-
16:06 - 16:09یان ئەندازیاری بۆ ماوەییەوە.
-
16:09 - 16:14ئەم بیرۆکەی ڕووخان و گۆڕینی
سیستەمی سیاسیە -
16:14 - 16:17کاریگەری نەکردۆتە سەر بۆچوونت
لەسەر ئەو ئەگەرە؟ -
16:18 - 16:21بەڵێ، پێم وایە ئەمە
ئەگەری ڕوودانی ئەو ئەگەرە زیاد دەکات -
16:21 - 16:24و وادەکات خێراتر ڕوو بدات،
-
16:24 - 16:29چوونکە لە کاتی قەیراندا،
خەڵکی حەز دەکەن خۆیان بخەنە مەترسییەوە -
16:29 - 16:31کە لە کاتی تردا ئەمە ناکەن.
-
16:31 - 16:33و خەڵک حەز دەکەن
-
16:34 - 16:37هەموو مەترسیە گەورەکان، و بەرزترین
تەکنەلۆژیا بەدەست هاتووەکان تاقی بکەنەوە. -
16:38 - 16:42بۆیە ئەم جۆرە قەیرانانە
دەوریان هاوشێوەی هەردوو -
16:42 - 16:45جەنگەکانی جیهانی سەدەی ٢٠ەمە.
-
16:45 - 16:48دوو جەنگەکەی جیهانی بوونە هۆی
-
16:48 - 16:52زۆر خێراتر بوونی گەشەی
تەکنەلۆژیا مەترسیدارەکان. -
16:52 - 16:55و هەمان شت ڕەنگە ڕوو بدات
لە سەدەی ٢١مدا. -
16:56 - 17:00مەبەستم، دەبێت کەمێک شێت بیت
تا بەم خێراییە ڕا بکەیت، -
17:00 - 17:02با بڵێین، لەگەڵ ئەندازیاریی بۆ ماوەیی.
-
17:02 - 17:05بەڵام ئێستا خەڵکی شێتی زیاتر و زیاتر هەن
-
17:05 - 17:08لە سەرکردایەتی کردنی
وڵاتە جیاوازەکانی دونیا. -
17:08 - 17:11بۆیە چانسەکان بەرز دەبنەوە نەک نزم.
-
17:12 - 17:15هەمووی کۆ بکەینەوە بەیەکەوە، یوڤاڵ،
تۆ ڕوانینێکی تایبەتت هەیە. -
17:15 - 17:17کاتژمێرەکە ٣٠ ساڵ پێش بخە.
-
17:17 - 17:20مەزەندەی چی دەکەیت --
مرۆڤایەتی چی تێدەپەڕێنێت، -
17:20 - 17:23و سەیری دواوە بکات و بڵێت، "واو،
نزیک بوو شکست، سەرکەوتین! -
17:23 - 17:25یان نا؟
-
17:25 - 17:28تا ئێستا، توانیومانە سەر بکەوین
بەسەر هەموو قەیرانەکانی پێشتردا، -
17:28 - 17:31و بەتایبەتی گەر سەیری
ئازادی دیموکراسی بکەیت -
17:31 - 17:34و بیربکەیتەوە شتەکان خراپن ئێستا،
-
17:34 - 17:41تەنها ئەوەت بیر بێت کە شتەکان چەند خراپ
دەرکەوتوون لە ١٩٣٨ یان لە ١٩٦٨. -
17:41 - 17:44بۆیە لەڕاستیدا ئەمە هیچ نییە
ئەمە تەنها قەیرانێکی بچووکە. -
17:44 - 17:46بەڵام هەرگیز ناتوانیت دڵنیا بیت،
-
17:46 - 17:48لەبەرئەوەی، وەک مێژوونوسێک،
-
17:48 - 17:53دەزانم دەبێت هەرگیز گەمژەییەکانی مرۆڤ
بە کەم سەیر نەکەیت. -
17:53 - 17:54(پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
-
17:54 - 17:58کە یەکێکە لە بەهێزترین ئەو چەکانەی
مێژووی گۆڕیوە. -
17:59 - 18:02یوڤاڵ، زۆر خۆشحاڵ بووین
کە لێرە ئامادە بوویت. -
18:02 - 18:04سوپاس بۆ کردنی ئەو گەشتە خەیاڵییە.
-
18:04 - 18:06ئێوارەیەکی باش بۆ تۆ لە تەلئەبیب.
-
18:06 - 18:07یوڤاڵ حەراری!
-
18:07 - 18:09زۆر سوپاس.
-
18:09 - 18:10(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی فاشیزم هێندە فریودەرە -- و چۆن زانیاریەکانت دەتوانێت بەهێزی بکات
- Speaker:
- یوڤاڵ نوح حەراری
- Description:
-
لە وتارێکی قووڵدا، لەسەر تەکنەلۆجیا و وزە، نووسەر و مێژوونووس یوڤاڵ نوح حەراری جیاوازییە گرنگەکانی نێوان فاشیزم و ناشناڵیزم ڕوون دەکاتەوە -- و ڕوونی دەکاتەوە کە زانیارییە جۆراو جۆرەکانی ئێمە چی گرنگیەکی هەیە بۆ داهاتووی دیموکراسی. حەراری لە تەل ئەبیبەوە، ئاگاداری دەدات کە گەورەترین مەترسی سەر ئازادی دیموکراسی بریتییە لە شۆڕش لە تەکنەلۆجیای زانیاری کە ئاسانکاری دەکات بۆ دیکتاتۆرییەت و توانای جڵەو کردنی پێ دەدات. " دوژمنەکانی ئازادی دیموکراسی هەستی ترس و توڕەیی و لەخۆبایی بوونمان تێک دەدەن، و دواتر بەکاری دێنن بۆ جەمسەر گرتن و وێران کردن،" حەراری دەڵێت، "بەرپرسیارەتی هەموومانە کە لاوازیەکانی خۆمان بزانین و دڵنیا بینەوە کە نابنە چەکێک دژ بەخۆمان." (بە دوایدا گفتوگۆیەکی کورت دێت لەگەڵ بەرپرسی TED کریس ئەندەرسۆن)
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:22
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why fascism is so tempting -- and how your data could power it | |
![]() |
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for Why fascism is so tempting -- and how your data could power it | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Why fascism is so tempting -- and how your data could power it | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why fascism is so tempting -- and how your data could power it | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why fascism is so tempting -- and how your data could power it |