سڵاو، لە هەمووتان. کەمێک هەزەلییە، پێشتر لە نوسینێکدا وتم مرۆڤ لە داهاتوودا دەبێتە ئەلیکترۆنی، بەڵام پێم وانەبوو وا بەزووی روو بدات و پێم وانەبوو بەسەر خۆمدا ڕوو بدات. بەڵام ئەوەتا لێرەم، وەک ئەڤەتارێکی ئەلکترۆنی، و ئێوە لەوێن، کەواتە با دەست پێ بکەین. با بە پرسیارێک دەست پێ بکەین. چەند کەسی فاشیست لە ناو ئامادەبووان هەیە؟ (پێکەنین) باشە، وەڵامدانەوەی ئەمە کەمێک گرانە، لەبەرئەوەی لەبیرمان کردووە فاشیزم چییە. ئەمڕۆ خەڵكی چەمکی "فاشیست" بەکار دەهێنن. وەک جۆرێک لە سوکایەتی کردن. یان فاشیزم تێکەڵ دەکەن لەگەڵ ناشناڵیزم(نەتەوەپەرستی). کەواتە با چەند خولەکێک وەربگرین بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی فاشیزم چییە، و جیاوازی چییە لەگەڵ ناشناڵیزم. جۆرە میانڕەوەکەی ناشناڵیزم هەر بوونی هەبووە لە نێو مرۆڤە باشەکاندا. نەتەوەکان بریتین لە کۆمەڵگەی پێکهاتوو لە ملیۆنان کەسی نامۆ کە لەڕاستیدا یەکتر ناناسن. بۆ نموونە، من ئەو هەشت ملیۆن خەڵکە ناناسم کە هاونیشتیمانی منن لە ئیسڕائیل. بەڵام سوپاس بۆ ناشناڵیزم (نەتەوەپەرستی) ئێمە هەموو گرنگی بەیەکتر دەدەین و هاوکاری یەکتر دەکەین. ئەمە شتێکی زۆر باشە. هەندێک کەس، وەک جۆن لینۆن، دەڵێن جیهان بەبێ نەتەوەپەرستی، بەهەشتێکی بێکێشە دەبێت. بەڵام زۆر بەپێچەوانەوە، نەتەوەپەرستی نەبوایە، وەک هۆزی ئاژاوەگێڕ دەژیاین. ئەگەر ئەمڕۆ سەیری دەوڵەتە سەرکەوتوو و ئارامەکانی جیهان بکەیت، وڵاتانی وەک سوید و سویسرا و یابان، دەبینیت کە خاوەنی هەستێکی بەهێزی نەتەوەپەرستین. بەپێچەوانەوە، ئەو وڵاتانەی هەستێکی بەهێزی نەتەوەپەرستیان تیا نییە، وەک کۆنگۆ و سۆماڵ و ئەڤغانستان، وڵاتانێکی نا ئارام و هەژارن. کەواتە فاشیزم چییە، جیاوازی چییە لەگەڵ ناشناڵیزم؟ ناشناڵیزم دەڵێت، کە نەتەوەکەی من تایبەتە، و من هەندێک ئەرکی تایبەتم هەیە بەرامبەرە نەتەوەکەم. فاشیزم، بەپێچەوانەوە، پێم دەڵێت کە نەتەوەکەم پلە بەرزترینە، و من هەندێک ئەرکی لووتبەرزانەم هەیە بەرامبەر نەتەوەکەم. پێویستم بەوە نییە گرنگی بە هیچ کەس و شتێکی تر بدەم جگە لە نەتەوەکەم. بێگومان، بەگشتی خەڵکی چەندین ناسنامەیان هەیە و دڵسۆزیان هەیە بۆ گروپی جیاواز. بۆ نموونە، من دەتوانم ببمە نیشتمانپەروەرێکی باش و دڵسۆز بۆ وڵاتەکەم، و لە هەمان کاتدا، دڵسۆز بم بۆ خێزانەکەم. و دراوسێکانم و ئیشەکەم. و هەموو مرۆڤایەتی، و ڕاستی و جوانی. بێگومان، کاتێک من ناسنامە و دڵسۆزی جیاوازم دەبێت، هەندێک کات گرژی و ئاڵۆزی درووست دەکات، بەڵام، ئاساییە، کێ تا ئێستا پێی وتووی ژیان ئاسان بووە؟ ژیان ئاڵۆزە. لەگەڵی بگونجێ. فاشیزم ئەو کاتەیە کە خەڵکی هەوڵ دەدەن ئاڵۆزییەکان پشتگوێ بخەن و ژیان زۆر ئاسان بکەن بۆ خۆیان. فاشیزم نکۆڵی لە هەموو ناسنامەکان دەکات جگە لە ناسنامەی نەتەوایەتی. و سوورە لەسەر ئەوەی کە من تەنها بەرپرسیارەتیم هەیە بەرامبەر نەتەوەکەی خۆم. ئەگەر نەتەوەکەم داوای ئەوەی کرد کە خێزانەکەم بکەمە قوربانی، ئەوا خێزانەکەم دەکەمە قوربانی. ئەگەر نەتەوەکەم داوای کرد کە ملیۆنان کەس بکوژم، ئەوا من ملیۆنان کەس دەکوژم. و ئەگەر نەتەوەکەم داوای کرد خیانەت لە ڕاستی و جوانی بکەم. ئەوا پێویست دەکات خیانەت لە ڕاستی و جوانی بکەم. بۆ نموونە، فاشیستێك چۆن هونەر هەڵدەسنگێنێت؟ چۆن فاشیستێک بڕیار دەدات کە ئایا فیلمێک باشە یاخوود خراپە؟ باشە، وەڵامەکەی زۆر زۆر سادەیە. لە ڕاستیدا تەنها یەک پێوەریان هەیە: ئەگەر فیلمەکە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەی کرد، ئەوا فیلمێکی باشە، ئەگەر فیلمەکە خزمەتی بە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکە نەکرد، ئەوا فیلمێکی خراپە. هەر ئەوەندەیە. بەهەمانشێوە، فاشیستێک چۆن بڕیار دەدات چی فێری منداڵ بکرێت لە قوتابخانە؟ دووبارە، زۆر سادەیە، تەنها یەک پێوەر هەیە: تۆ هەرشتێک خزمەتی بەرژەوەندییەکانی نەتەوە بکات ئەوەیان فێر دەکەیت. ڕاستی فێر کردن ئەسڵەن هەر گرنگ نییە. ئێستا، تۆقاندنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی و هۆڵۆکۆست بیرمان دەخاتەوە ئەنجامە ترسناکەکانی ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە چی بوون. بەڵام بە گشتی، کاتێک ئێمە لەسەر خراپییەکانی فاشیزم قسە دەکەین، بەشێوازێکی ناکاریگەر قسەی لەسەر دەکەین، لەبەرئەوەی دەمانەوێت پەسندی فاشیزم بکەین وەک دڕندەیەکی ناشیرین، بەبێ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە چی شتێک وای کرد فاشیزم هێندە فریودەر بێت. ئەوە کەمێک لەو فیلمانەی هۆڵیوود دەچێت کە وێنایی پیاو خراپەکە دەکەن-- ڤۆڵدیمۆرت یان ساورۆن یان دارس ڤادێر -- زۆر ناشیرن و دڕندەو دڵ ڕەق بن. ئەوان تەنانەت لەگەڵ پیاوەکانی خۆشیاندا خراپن. کاتێک ئەم فیلمانە سەیردەکەم، تێناگەم بۆ ئەو کەسانە دەیانەوێت شوێنی کەسێکی بێزراوی وەک ڤۆلدمێرت بکەون؟ کێشەی شەیتان (خراپەکار) لە ژیانی ڕاستیدا، ئەوەیە هەموو کات ناشرین دەرناکەوێت . زۆر جوان دەردەکەوێت. ئەمە شتێکە مەسیحیەت باش دەیزانێت، لەبەر ئەوەیە لە هونەری مەسیحیدا، بە پێچەوانەی هۆڵیوود، شەیتان هەمیشە وەسف کراوە وەک پیاوێکی جوان. لەبەر ئەمەیە کە بەرگری کردن بەرامبەر فێڵەکانی شەیتان زۆر قورسە، و لەبەر ئەمەشە بەرگری کردن بەرامبەر فێڵەکانی فاشیزم زۆر قورسە. فاشیزم وادەکات خەڵكی خۆیان ببینن وەک ئەوەی سەر بە جوانترین و گرنگترین شت بن لە جیهاندا -- نەتەوەکەیان. و دواتر خەڵک بیر دەکەنەوە، "باشە، ئەوان فێریان کردین فاشیزم ناشرینە. بەڵام کاتێک سەیری ئاوێنە دەکەم، شتێکی زۆر جوان دەبینم، کەوایە دەبێت من فاشیزم نەبم، ڕاستە؟ هەڵەیە. ئەوە کێشەی فاشیزمە. کاتێک تۆ سەیری ئاوێنەی فاشیستی دەکەیت، تۆ خۆت زۆر لەوە بە جوانتر دێتە بەرچاو کە لە ڕاستیدا هەیت. لە ١٩٣٠ ەکاندا، کاتێک ئەڵمانەکان سەیری ئاوێنەی فاشیستییان دەکرد، ئەڵمانیایان بە جوانترین شتی جیهاندا دەبینی. ئەگەر ئەمڕۆ، ڕووسەکان سەیری ئاوێنەی فاشیستی بکەن، ئەوا ڕووسیا وەک جوانترین شت دەبینن لە جیهاندا. و ئەگەر ئیسڕائیلیەکان سەیری ئاوێنەی فاشیستی بکەن، ئەوا ئیسڕائیل وەک جوانترین شت دەبینن لە جیهاندا. ئەمە مانای وانییە کە ئێمە ئێستا ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی ١٩٣٠ەکان دەبینەوە. فاشیزم و دیکتاتۆرییەت لەوانه‌یە بگەڕێنەوە، بەڵام بە شێوازێکی جیاواز دەگەڕێنەوە، شێوازێک کە زیاتر پەیوەندی هەیە بە ڕاستییە تەکنەلۆجییەکانی سەدەی ٢١ م. لە سەردەمە کۆنەکاندا، زەوی گرنگترین سامان بوو لە جیهاندا. لەبەرئەوە، سیاسەت، کێشەی درووست دەکرد بۆ ئەوەی زەوی هەبوو. و دیکتاتۆرییەت دەیویست هەموو زەوییەکان ببنە موڵکی یەک کەس یان یەک تاقمی بچووک، و لەسەردەمی مۆدێرندا، ئامێرەکان گرنگترن لە زەوی. سیاسەت بووە هۆی کێشە بۆ خاوەن ئامارەکان،. و دیکتاتۆرییەت دەیویست ژمارەیەکی زۆر ئامێر کۆ بێتەوە لە ناو دەستی حکومەتەدا یان لای تاقمێکی بچووک. ئێستا زانیاری جێگەی هەردوو زەوی و ئامێری گرتۆتەوە وەک گرنگترین سامان. سیاسەت کێشە درووست دەکات بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاری. و دیکتاتۆرییەت دەیەوێت زۆرترین زانیاری کۆ ببێتەوە لە دەستی حکومەتدا یان لە دەستی تاقمێکی بچووک. گەورەترین مەترسی کە ئێستا ڕوبەڕووی ئازادی دیموکراسی دەبێتەوە ئەوەیە کە شۆڕش لە تەکنەلۆجیایی زانیاریی دەبێتە هۆی زیاتر چالاک بوونی دیکتاتۆرییەت زیاتر لە دیموکراسی. لە سەدەی ٢٠مدا، دیموکراسی و سەرمایه‌داری شکستیان هێنا بە فاشیزم و شیوعییەت لەبەر ئەوەی دیموکراسی باشتر بوو لە بەکارهێنانی زانیاری و بڕیاردان. لەگەڵ تەکنەلۆجیای سەدەی ٢٠مدا، هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و وزەی زۆر بە سادەیی بڵێم سوودی نییە لە یەک شوێندا. بەڵام ئەوە یاسای سرووشت نییە کە بەکارهێنان و کۆکردنەوەی زانیاریی هەمیشە کاریگەری کەمترە لە بەکارهێنانی زانیاری بە دابەش بوویی. لەگەڵ دەرکەوتنی هۆشیاری دەستکردی تەکنەلۆجی و ئامێرەکانی فێر بوون، لەوانەیە لە داهاتوودا شیکردنەوەی بڕێکی زۆر زانیاری لە یەک شوێندا ڕێگەی تێبچێت. بۆ ئەوەی هەموو بڕیارەکان لە یەک شوێندا بدرێن، دواتر بەچەق کردنی بەکارهێنانی زانیاریی زیاتر کاریگەر دەبێت لە بەکارهێنانی زانیاری لە شوێنی جیاوازەوە. و دواتر بەربەستی سەرەکی بەردەم ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان لە سەدەی ٢٠م دا -- هەوڵیان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لە یەک شوێن ئەم بەربەستە لادەبات و سوودی زۆریان پێ دەگەیەنێت. مەترسییەکی تری تەکنەلۆجی کە هەڕەشە دەکات لە داهاتووی دیموکراسی، بریتییە لە تێکەڵبوونی تەکنەلۆژیای زانیاری لەگەڵ ژیانی تەکنەلۆژی، کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی ئەلگۆریزمێک کە من باشتر دەناسێت، زیاتر لەوەی خۆم خۆم دەناسم. و کاتێک ئەم ئەلگۆرزیمە درووست بوو، سیستەمێکی دەرەکی، وەکوو حکوومەت، نەک تەنها پێشبینی بڕیارەکانم دەکات، بەڵكوو دەتوانێت جڵەوی هەستەکانیشم بکات. دیکتاتۆرێک لەوانەیە نەتوانێت خزمەتگوزاری تەندرووستی باشم بۆ دابین بکات، بەڵام دەتوانێت وام لێبکات خۆشم بوێت وام لێ بکات ڕقم لە بەرهەڵستکاران بێت. دیموکراسی بە ئاسانی ناتوانێت ڕزگاری بێت لەم جۆرە گەشە کردنە لەبەرئەوەی، لە کۆتایدا، دیموکراسی درووست نەبووە لەسەر بنەمای ئەقڵی مرۆڤ، لەسەر بنەمای هەستەکانی مرۆڤ دروست بووە. لە ماوەی گشتپرسی و هەڵبژاردنەکاندا، تۆ پرسیارت لێ ناکرێت "چۆن بیر دەکەیتەوە" بەڵکو لێت دەپرسرێت "هەستت چۆنە؟" و ئەگەر کەسێک بتوانێت هەستەکانت بەکاربهێنێ بە باشی، دیموکراسی دەبێتە بووکە شوشەیەک بە دەست ئەو کەسەوە. کەواتە دەتوانین چی بکەین بۆ ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی فاشیزم و سەرهەڵدانەوەی دیکتاتۆرییەت؟ پرسیاری یەکەم کە ڕووبەرووی دەبینەوە ئەوەیە کێ جڵەوی زانیاری دەکات؟ ئەگەر تۆ ئەندازیارێکیت، ئەوا هەوڵبدە ڕێگەیەک بدۆزیتەوە بۆ ڕێگری کردن لە کۆبوونەوەی زانیاری بێشومار لای چەند کەسێکی کەم. و ڕێگە بدۆزەوە بۆ دڵنیاب وونەوە لەوەی بەکارهێنانی زانیاری لە شوێنی جیاوازەوە، هەمان کاریگەری بەکارهێنانی زانیاری هەبێت لە یەک شوێنەوە. ئەمە دەبێتە باشترین پارێزگاریی بۆ دیموکراسی. و بۆ ئەوانەی ترمان کە ئەندازیار نیین، یەکەم پرسیار کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، ئەوەیە کە چۆن وابکەین نەهێڵین بەکارمان بهێنن لە لایەن ئەوانەی جڵەوی زانیارییان لە دەستە. دوژمنانی ئازادی دیموکراسی، ڕێبازێکیان هەیە. کە ئەوان هاکی هەستەکانمان دەکەن. نەک ئیمەیڵەکانمان، نەک حسابی بانکیمان -- ئەوان هاکی هەستی ترس و ڕق لێبوونه‌وه‌ و لە خۆبایبوونمان دەکەن، و دواتر ئەم هەستانە بەکار دەهێنن بۆ جەمسەرگرتن لە دیموکراسی و لەناوبردنی. ئەمە ڕێبازێکە لە ڕاستیدا پێشەواکانی ناوچەی سیلیکۆن ڤاڵی لەپێناو فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بەکاری دێنن. بەڵام ئێستا، دوژمنەکانی دیموکراسی هەمان ڕێباز بەکار دەهێنن بۆ فرۆشتنی ترس و ڕق لێبونه‌وه‌ و لوتبەرزی پێمان. ئەوان ناتوانن ئەم هەستانە لە خۆوە درووست بکەن. بۆیە خۆیان ئاشنا دەکەن بە خاڵە لاوازەکانمان. و دواتر بەکاری دەهێنن دژ بە خۆمان. و لەبەرئەمە بەرپرسیارەتی هەموومانە کە لاوازییەکانی خۆمان بزانین و دڵنیابینەوە کە نابنە چەکێك لە دەستی دوژمنەکانی دیموکراسیدا. ئاشنابوون بە لاوازییەکانمان یارمەتیمان دەدات نەبین بە تەڵەی ئاوێنەکەی فاشیزمەوە. وەک پێشتر ڕوونمان کردەوە، غرورمان بەکار دەهێنێت. وامان لێ دەکات خۆمان زۆر جوانتر لەوە ببینین کە لە ڕاستیدا هەین. ئەم فریودانە. بەڵام گەر تۆ بەڕاستی خۆت بناسیت، ئەوا ناکەویتە داوی ئەم دووڕووییە. ئەگەر کەسێک ئاوێنەیەکی لەبەردەم چاوەکانت دانا کە هەموو ناشرینیەکانتی شاردەوە و وای لێ کردیت خۆت زۆر لەوە جوان تر و گرنگ تر کە لە ڕاستیدا هەیت ببینیت، ئەو ئاوێنەیە بشکێنە. سوپاس. (چەپڵە لێدان) کریس ئەندەرسن: سوپاس بۆ تۆ یوڤاڵ. ئای خوایه‌. زۆر خۆشحاڵم بە دووبارە بینینەوەی تۆ. گەر ڕاست تێگەشتبم، تۆ ئاگادارمان دەکەیتەوە لە دوو مەترسی گەورە. یەکیان سەرهەڵدانەوەی چاوەڕوانکراوی شێوەیەکی فریودەری فاشیزمە، بەڵام نزیک لەوە، دیکتاتۆریەت لەوانەیە فاشیستی نەبێت، بەڵام هەموو زانیارییەکان جڵەو دەکات. دەپرسم ئەگەر مەترسی سێیه‌م هەبێت کە هەندێک کەس لێرە باسیان کردووە، ئەویش ئەو کاتەیە، لەبری حکوومەت کۆمپانیا گەورەکان جڵەوی هەموو زانیاریەکانمان دەکەن. تۆ چی بەمە دەڵێیت، و پێویستە چەندێک نیگەران بین لەبارەی ئەمە؟ باشە، لە کۆتاییدا، جیاوازییەکی ئەوەندە گەورە نییە لە نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکان و حکومەتەکان، لەبەر ئەوەی، وەک وتم، پرسیارەکە ئەوەیە کێ جڵەوی زانیاریی دەکات؟ ئەوە حکومەتی ڕاستییە. ئەگەر تۆ پێی بڵێیت کۆمپانیایی زەبەلاح یان حکوومەت - ئەگەر کۆمپانیایەکی گەورە بێت و جڵەوی زانیاری کرد بێت، ئەوە حکوومەتی ڕاستیە. بۆیە جیاوازییەکە زیاتر ڕواڵەتییە نەک ڕاستی. بەڵام لانیکەم لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان دەتوانیت بیهێنیتە بەرچاوت کە میکانیزمی بازاڕەکان نامێنن. مەبەستم، ئەگەر بەکارهێنەرەکان بڕیار بدەن کە کۆمپانیاکە چیتر لەبەرژەوەندی ئەوان کار ناکات ئەمە دەرگا دەکاتەوە بۆ بازاڕێکی تر، هێنانەپێش چاوی ئەمە ئاسانترە وەک لەوەی بڵێی دانیشتوان زۆر دەبن دەبێتە هۆی ڕووخانی حکوومەت کە حکومەت هەموو شتێکی لەژێر دەستە. باشە، ئێمە هێشتا نەگەشتووین بەوە، بەڵام دووبارە، گەر کۆمپانیا گەورەکان باشتر بتناسن لە خودی خۆت -- ئەمە لانیکەم دەتوانێت جڵەوی هەست و ئارەزووەکانت بکات، و تۆ هەر بەخۆشت نازانیت -- وا بیردەکەیتەوە کە ئەمە خودی ڕاستی خۆتە. بۆیە بەڵێ، لەڕواڵەتدا، تۆ دەتوانی دژی کۆمپانیایەکی گەورە بوەستیتەوە، هەر وەک چۆن، هەر لە ڕواڵەتدا دەتوانیت بەرەنگاری دیکتاتۆرییەت ببیتەوە. بەڵام بە کرداری، ئەمە زۆر ئەستەمە. لە کتێبی "Homo Deus," تۆ دەڵێیت لەم سەدەیە مرۆڤ بە جۆرێک دەبێت بە خوا، ئیتر لە ڕێی هۆشی دەستکردەوە بێ یان ئەندازیاری بۆ ماوەییەوە. ئەم بیرۆکەی ڕووخان و گۆڕینی سیستەمی سیاسیە کاریگەری نەکردۆتە سەر بۆچوونت لەسەر ئەو ئەگەرە؟ بەڵێ، پێم وایە ئەمە ئەگەری ڕوودانی ئەو ئەگەرە زیاد دەکات و وادەکات خێراتر ڕوو بدات، چوونکە لە کاتی قەیراندا، خەڵکی حەز دەکەن خۆیان بخەنە مەترسییەوە کە لە کاتی تردا ئەمە ناکەن. و خەڵک حەز دەکەن هەموو مەترسیە گەورەکان، و بەرزترین تەکنەلۆژیا بەدەست هاتووەکان تاقی بکەنەوە. بۆیە ئەم جۆرە قەیرانانە دەوریان هاوشێوەی هەردوو جەنگەکانی جیهانی سەدەی ٢٠ەمە. دوو جەنگەکەی جیهانی بوونە هۆی زۆر خێراتر بوونی گەشەی تەکنەلۆژیا مەترسیدارەکان. و هەمان شت ڕەنگە ڕوو بدات لە سەدەی ٢١مدا. مەبەستم، دەبێت کەمێک شێت بیت تا بەم خێراییە ڕا بکەیت، با بڵێین، لەگەڵ ئەندازیاریی بۆ ماوەیی. بەڵام ئێستا خەڵکی شێتی زیاتر و زیاتر هەن لە سەرکردایەتی کردنی وڵاتە جیاوازەکانی دونیا. بۆیە چانسەکان بەرز دەبنەوە نەک نزم. هەمووی کۆ بکەینەوە بەیەکەوە، یوڤاڵ، تۆ ڕوانینێکی تایبەتت هەیە. کاتژمێرەکە ٣٠ ساڵ پێش بخە. مەزەندەی چی دەکەیت -- مرۆڤایەتی چی تێدەپەڕێنێت، و سەیری دواوە بکات و بڵێت، "واو، نزیک بوو شکست، سەرکەوتین! یان نا؟ تا ئێستا، توانیومانە سەر بکەوین بەسەر هەموو قەیرانەکانی پێشتردا، و بەتایبەتی گەر سەیری ئازادی دیموکراسی بکەیت و بیربکەیتەوە شتەکان خراپن ئێستا، تەنها ئەوەت بیر بێت کە شتەکان چەند خراپ دەرکەوتوون لە ١٩٣٨ یان لە ١٩٦٨. بۆیە لەڕاستیدا ئەمە هیچ نییە ئەمە تەنها قەیرانێکی بچووکە. بەڵام هەرگیز ناتوانیت دڵنیا بیت، لەبەرئەوەی، وەک مێژوونوسێک، دەزانم دەبێت هەرگیز گەمژەییەکانی مرۆڤ بە کەم سەیر نەکەیت. (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) کە یەکێکە لە بەهێزترین ئەو چەکانەی مێژووی گۆڕیوە. یوڤاڵ، زۆر خۆشحاڵ بووین کە لێرە ئامادە بوویت. سوپاس بۆ کردنی ئەو گەشتە خەیاڵییە. ئێوارەیەکی باش بۆ تۆ لە تەلئەبیب. یوڤاڵ حەراری! زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)