0:00:00.968,0:00:02.118 سڵاو، لە هەمووتان. 0:00:03.562,0:00:08.498 کەمێک هەزەلییە، پێشتر لە نوسینێکدا وتم[br]مرۆڤ لە داهاتوودا دەبێتە ئەلیکترۆنی، 0:00:08.522,0:00:11.236 بەڵام پێم وانەبوو وا بەزووی روو بدات 0:00:11.260,0:00:13.019 و پێم وانەبوو بەسەر خۆمدا ڕوو بدات. 0:00:13.649,0:00:16.331 بەڵام ئەوەتا لێرەم، [br]وەک ئەڤەتارێکی ئەلکترۆنی، 0:00:16.355,0:00:19.021 و ئێوە لەوێن، کەواتە با دەست پێ بکەین. 0:00:20.070,0:00:22.203 با بە پرسیارێک دەست پێ بکەین. 0:00:22.823,0:00:26.357 چەند کەسی فاشیست لە ناو ئامادەبووان هەیە؟ 0:00:26.381,0:00:27.831 (پێکەنین) 0:00:27.855,0:00:30.204 باشە، وەڵامدانەوەی ئەمە کەمێک گرانە، 0:00:30.228,0:00:33.695 لەبەرئەوەی لەبیرمان کردووە فاشیزم چییە. 0:00:34.498,0:00:37.077 ئەمڕۆ خەڵكی چەمکی "فاشیست" بەکار دەهێنن. 0:00:37.101,0:00:40.109 وەک جۆرێک لە سوکایەتی کردن. 0:00:40.133,0:00:44.080 یان فاشیزم تێکەڵ دەکەن لەگەڵ[br]ناشناڵیزم(نەتەوەپەرستی). 0:00:44.863,0:00:50.251 کەواتە با چەند خولەکێک وەربگرین[br]بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی فاشیزم چییە، 0:00:50.275,0:00:53.395 و جیاوازی چییە لەگەڵ ناشناڵیزم. 0:00:53.838,0:00:58.879 جۆرە میانڕەوەکەی ناشناڵیزم[br]هەر بوونی هەبووە لە نێو 0:00:58.903,0:01:00.361 مرۆڤە باشەکاندا. 0:01:00.990,0:01:05.101 نەتەوەکان بریتین لە کۆمەڵگەی[br]پێکهاتوو لە ملیۆنان کەسی نامۆ 0:01:05.125,0:01:06.838 کە لەڕاستیدا یەکتر ناناسن. 0:01:07.489,0:01:10.894 بۆ نموونە، من ئەو[br]هەشت ملیۆن خەڵکە ناناسم 0:01:10.918,0:01:13.474 کە هاونیشتیمانی منن لە ئیسڕائیل. 0:01:14.109,0:01:16.276 بەڵام سوپاس بۆ ناشناڵیزم[br](نەتەوەپەرستی) 0:01:16.300,0:01:20.106 ئێمە هەموو گرنگی بەیەکتر[br]دەدەین و هاوکاری یەکتر دەکەین. 0:01:20.450,0:01:21.650 ئەمە شتێکی زۆر باشە. 0:01:22.093,0:01:27.831 هەندێک کەس، وەک جۆن لینۆن،[br]دەڵێن جیهان بەبێ نەتەوەپەرستی، 0:01:27.855,0:01:31.645 بەهەشتێکی بێکێشە دەبێت. 0:01:32.010,0:01:33.438 بەڵام زۆر بەپێچەوانەوە، 0:01:33.462,0:01:38.239 نەتەوەپەرستی نەبوایە،[br]وەک هۆزی ئاژاوەگێڕ دەژیاین. 0:01:38.684,0:01:43.819 ئەگەر ئەمڕۆ سەیری دەوڵەتە[br]سەرکەوتوو و ئارامەکانی جیهان بکەیت، 0:01:43.843,0:01:48.133 وڵاتانی وەک سوید و[br]سویسرا و یابان، 0:01:48.157,0:01:53.120 دەبینیت کە خاوەنی[br]هەستێکی بەهێزی نەتەوەپەرستین. 0:01:53.750,0:01:57.910 بەپێچەوانەوە، ئەو وڵاتانەی[br]هەستێکی بەهێزی نەتەوەپەرستیان تیا نییە، 0:01:57.934,0:02:01.355 وەک کۆنگۆ و سۆماڵ و ئەڤغانستان، 0:02:01.379,0:02:03.553 وڵاتانێکی نا ئارام و هەژارن. 0:02:04.855,0:02:08.993 کەواتە فاشیزم چییە، جیاوازی چییە[br]لەگەڵ ناشناڵیزم؟ 0:02:09.941,0:02:15.344 ناشناڵیزم دەڵێت، کە[br]نەتەوەکەی من تایبەتە، 0:02:15.368,0:02:19.169 و من هەندێک ئەرکی تایبەتم[br]هەیە بەرامبەرە نەتەوەکەم. 0:02:19.641,0:02:25.847 فاشیزم، بەپێچەوانەوە، پێم دەڵێت[br]کە نەتەوەکەم پلە بەرزترینە، 0:02:25.871,0:02:29.783 و من هەندێک ئەرکی لووتبەرزانەم[br]هەیە بەرامبەر نەتەوەکەم. 0:02:30.895,0:02:35.726 پێویستم بەوە نییە گرنگی بە هیچ کەس و شتێکی[br]تر بدەم جگە لە نەتەوەکەم. 0:02:36.465,0:02:40.068 بێگومان، بەگشتی خەڵکی[br]چەندین ناسنامەیان هەیە 0:02:40.092,0:02:42.514 و دڵسۆزیان هەیە بۆ گروپی جیاواز. 0:02:43.036,0:02:47.840 بۆ نموونە، من دەتوانم ببمە [br]نیشتمانپەروەرێکی باش و دڵسۆز بۆ وڵاتەکەم، 0:02:47.864,0:02:51.102 و لە هەمان کاتدا،[br]دڵسۆز بم بۆ خێزانەکەم. 0:02:51.126,0:02:53.487 و دراوسێکانم و ئیشەکەم. 0:02:53.511,0:02:54.971 و هەموو مرۆڤایەتی، 0:02:54.995,0:02:56.599 و ڕاستی و جوانی. 0:02:57.370,0:03:01.641 بێگومان، کاتێک من ناسنامە و[br]دڵسۆزی جیاوازم دەبێت، 0:03:01.665,0:03:04.998 هەندێک کات گرژی و ئاڵۆزی[br]درووست دەکات، 0:03:05.506,0:03:09.140 بەڵام، ئاساییە، کێ تا ئێستا پێی وتووی[br]ژیان ئاسان بووە؟ 0:03:09.649,0:03:11.689 ژیان ئاڵۆزە. 0:03:11.713,0:03:12.863 لەگەڵی بگونجێ. 0:03:14.331,0:03:20.331 فاشیزم ئەو کاتەیە کە خەڵکی هەوڵ دەدەن[br]ئاڵۆزییەکان پشتگوێ بخەن 0:03:20.355,0:03:23.464 و ژیان زۆر ئاسان بکەن بۆ خۆیان. 0:03:24.128,0:03:29.700 فاشیزم نکۆڵی لە هەموو ناسنامەکان دەکات[br]جگە لە ناسنامەی نەتەوایەتی. 0:03:29.724,0:03:34.833 و سوورە لەسەر ئەوەی کە من تەنها [br]بەرپرسیارەتیم هەیە بەرامبەر نەتەوەکەی خۆم. 0:03:35.421,0:03:39.525 ئەگەر نەتەوەکەم داوای ئەوەی کرد[br]کە خێزانەکەم بکەمە قوربانی، 0:03:39.549,0:03:41.985 ئەوا خێزانەکەم دەکەمە قوربانی. 0:03:42.009,0:03:46.283 ئەگەر نەتەوەکەم داوای کرد[br]کە ملیۆنان کەس بکوژم، 0:03:46.307,0:03:48.965 ئەوا من ملیۆنان کەس دەکوژم. 0:03:49.442,0:03:55.517 و ئەگەر نەتەوەکەم داوای کرد[br]خیانەت لە ڕاستی و جوانی بکەم. 0:03:55.541,0:03:58.564 ئەوا پێویست دەکات خیانەت[br]لە ڕاستی و جوانی بکەم. 0:03:59.587,0:04:04.113 بۆ نموونە، فاشیستێك[br]چۆن هونەر هەڵدەسنگێنێت؟ 0:04:04.615,0:04:09.904 چۆن فاشیستێک بڕیار دەدات کە ئایا[br]فیلمێک باشە یاخوود خراپە؟ 0:04:10.728,0:04:14.900 باشە، وەڵامەکەی زۆر زۆر سادەیە. 0:04:15.260,0:04:17.188 لە ڕاستیدا تەنها یەک پێوەریان هەیە: 0:04:17.593,0:04:21.069 ئەگەر فیلمەکە خزمەتی[br]بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەی کرد، 0:04:21.093,0:04:22.537 ئەوا فیلمێکی باشە، 0:04:22.561,0:04:25.744 ئەگەر فیلمەکە خزمەتی بە[br]بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکە نەکرد، 0:04:25.768,0:04:26.990 ئەوا فیلمێکی خراپە. 0:04:27.014,0:04:28.164 هەر ئەوەندەیە. 0:04:28.496,0:04:33.384 بەهەمانشێوە، فاشیستێک چۆن بڕیار دەدات[br]چی فێری منداڵ بکرێت لە قوتابخانە؟ 0:04:33.877,0:04:35.964 دووبارە، زۆر سادەیە، 0:04:35.988,0:04:37.933 تەنها یەک پێوەر هەیە: 0:04:37.957,0:04:42.902 تۆ هەرشتێک خزمەتی بەرژەوەندییەکانی نەتەوە[br]بکات ئەوەیان فێر دەکەیت. 0:04:43.323,0:04:45.910 ڕاستی فێر کردن ئەسڵەن هەر گرنگ نییە. 0:04:48.372,0:04:53.798 ئێستا، تۆقاندنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی و[br]هۆڵۆکۆست بیرمان دەخاتەوە 0:04:53.822,0:04:57.955 ئەنجامە ترسناکەکانی ئەم جۆرە[br]بیرکردنەوەیە چی بوون. 0:04:58.508,0:05:03.053 بەڵام بە گشتی، کاتێک ئێمە[br]لەسەر خراپییەکانی فاشیزم قسە دەکەین، 0:05:03.077,0:05:06.037 بەشێوازێکی ناکاریگەر قسەی لەسەر دەکەین، 0:05:06.061,0:05:10.799 لەبەرئەوەی دەمانەوێت پەسندی[br]فاشیزم بکەین وەک دڕندەیەکی ناشیرین، 0:05:10.823,0:05:14.729 بەبێ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە[br]چی شتێک وای کرد فاشیزم هێندە فریودەر بێت. 0:05:15.284,0:05:19.998 ئەوە کەمێک لەو فیلمانەی هۆڵیوود دەچێت[br]کە وێنایی پیاو خراپەکە دەکەن-- 0:05:20.022,0:05:24.045 ڤۆڵدیمۆرت یان ساورۆن[br]یان دارس ڤادێر -- 0:05:24.069,0:05:26.701 زۆر ناشیرن و دڕندەو دڵ ڕەق بن. 0:05:26.725,0:05:29.263 ئەوان تەنانەت لەگەڵ پیاوەکانی[br]خۆشیاندا خراپن. 0:05:29.670,0:05:33.291 کاتێک ئەم فیلمانە سەیردەکەم،[br]تێناگەم 0:05:33.315,0:05:39.820 بۆ ئەو کەسانە دەیانەوێت شوێنی[br]کەسێکی بێزراوی وەک ڤۆلدمێرت بکەون؟ 0:05:40.895,0:05:44.411 کێشەی شەیتان (خراپەکار) لە ژیانی ڕاستیدا، 0:05:44.435,0:05:47.326 ئەوەیە هەموو کات ناشرین دەرناکەوێت . 0:05:47.688,0:05:49.580 زۆر جوان دەردەکەوێت. 0:05:50.354,0:05:53.077 ئەمە شتێکە مەسیحیەت[br]باش دەیزانێت، 0:05:53.101,0:05:56.807 لەبەر ئەوەیە لە هونەری مەسیحیدا،[br]بە پێچەوانەی هۆڵیوود، 0:05:56.831,0:06:00.699 شەیتان هەمیشە وەسف کراوە وەک[br]پیاوێکی جوان. 0:06:01.259,0:06:05.855 لەبەر ئەمەیە کە بەرگری کردن بەرامبەر[br]فێڵەکانی شەیتان زۆر قورسە، 0:06:05.879,0:06:10.623 و لەبەر ئەمەشە بەرگری کردن بەرامبەر[br]فێڵەکانی فاشیزم زۆر قورسە. 0:06:10.980,0:06:13.702 فاشیزم وادەکات خەڵكی خۆیان ببینن 0:06:13.726,0:06:18.969 وەک ئەوەی سەر بە جوانترین و گرنگترین[br]شت بن لە جیهاندا -- 0:06:18.993,0:06:20.295 نەتەوەکەیان. 0:06:20.319,0:06:21.665 و دواتر خەڵک بیر دەکەنەوە، 0:06:21.689,0:06:24.878 "باشە، ئەوان فێریان کردین فاشیزم ناشرینە. 0:06:25.442,0:06:28.466 بەڵام کاتێک سەیری ئاوێنە دەکەم،[br]شتێکی زۆر جوان دەبینم، 0:06:28.490,0:06:30.681 کەوایە دەبێت من فاشیزم نەبم، ڕاستە؟ 0:06:31.022,0:06:32.173 هەڵەیە. 0:06:32.197,0:06:33.744 ئەوە کێشەی فاشیزمە. 0:06:33.768,0:06:36.387 کاتێک تۆ سەیری ئاوێنەی فاشیستی دەکەیت، 0:06:36.411,0:06:40.945 تۆ خۆت زۆر لەوە بە جوانتر دێتە بەرچاو[br]کە لە ڕاستیدا هەیت. 0:06:41.371,0:06:45.664 لە ١٩٣٠ ەکاندا، کاتێک ئەڵمانەکان[br]سەیری ئاوێنەی فاشیستییان دەکرد، 0:06:45.688,0:06:49.728 ئەڵمانیایان بە جوانترین[br]شتی جیهاندا دەبینی. 0:06:50.244,0:06:53.680 ئەگەر ئەمڕۆ، ڕووسەکان سەیری[br]ئاوێنەی فاشیستی بکەن، 0:06:53.704,0:06:57.263 ئەوا ڕووسیا وەک جوانترین شت[br]دەبینن لە جیهاندا. 0:06:57.577,0:07:00.705 و ئەگەر ئیسڕائیلیەکان سەیری[br]ئاوێنەی فاشیستی بکەن، 0:07:00.729,0:07:05.109 ئەوا ئیسڕائیل وەک جوانترین شت[br]دەبینن لە جیهاندا. 0:07:06.657,0:07:11.714 ئەمە مانای وانییە کە ئێمە ئێستا[br]ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی ١٩٣٠ەکان دەبینەوە. 0:07:12.304,0:07:15.779 فاشیزم و دیکتاتۆرییەت لەوانه‌یە بگەڕێنەوە، 0:07:15.803,0:07:19.042 بەڵام بە شێوازێکی جیاواز دەگەڕێنەوە، 0:07:19.066,0:07:21.807 شێوازێک کە زیاتر پەیوەندی هەیە 0:07:21.831,0:07:25.640 بە ڕاستییە تەکنەلۆجییەکانی سەدەی ٢١ م. 0:07:26.538,0:07:28.085 لە سەردەمە کۆنەکاندا، 0:07:28.109,0:07:32.269 زەوی گرنگترین سامان بوو لە جیهاندا. 0:07:32.911,0:07:36.775 لەبەرئەوە، سیاسەت،[br]کێشەی درووست دەکرد بۆ ئەوەی زەوی هەبوو. 0:07:37.141,0:07:43.001 و دیکتاتۆرییەت دەیویست هەموو زەوییەکان[br]ببنە موڵکی یەک کەس 0:07:43.025,0:07:44.897 یان یەک تاقمی بچووک، 0:07:45.827,0:07:50.646 و لەسەردەمی مۆدێرندا،[br]ئامێرەکان گرنگترن لە زەوی. 0:07:51.347,0:07:54.947 سیاسەت بووە هۆی کێشە[br]بۆ خاوەن ئامارەکان،. 0:07:55.354,0:07:57.350 و دیکتاتۆرییەت دەیویست 0:07:57.374,0:08:01.284 ژمارەیەکی زۆر ئامێر کۆ بێتەوە 0:08:01.308,0:08:04.588 لە ناو دەستی حکومەتەدا یان[br]لای تاقمێکی بچووک. 0:08:05.109,0:08:09.815 ئێستا زانیاری جێگەی هەردوو[br]زەوی و ئامێری گرتۆتەوە 0:08:09.839,0:08:11.950 وەک گرنگترین سامان. 0:08:12.600,0:08:17.940 سیاسەت کێشە درووست دەکات[br]بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاری. 0:08:17.964,0:08:20.672 و دیکتاتۆرییەت دەیەوێت 0:08:20.696,0:08:26.476 زۆرترین زانیاری کۆ ببێتەوە[br]لە دەستی حکومەتدا 0:08:26.500,0:08:28.420 یان لە دەستی تاقمێکی بچووک. 0:08:28.871,0:08:33.783 گەورەترین مەترسی کە ئێستا[br]ڕوبەڕووی ئازادی دیموکراسی دەبێتەوە 0:08:33.807,0:08:37.077 ئەوەیە کە شۆڕش لە[br]تەکنەلۆجیایی زانیاریی 0:08:37.101,0:08:41.891 دەبێتە هۆی زیاتر چالاک بوونی [br]دیکتاتۆرییەت زیاتر لە دیموکراسی. 0:08:42.760,0:08:44.379 لە سەدەی ٢٠مدا، 0:08:44.403,0:08:49.363 دیموکراسی و سەرمایه‌داری[br]شکستیان هێنا بە فاشیزم و شیوعییەت 0:08:49.387,0:08:54.589 لەبەر ئەوەی دیموکراسی باشتر بوو لە[br]بەکارهێنانی زانیاری و بڕیاردان. 0:08:55.319,0:08:57.685 لەگەڵ تەکنەلۆجیای سەدەی ٢٠مدا، 0:08:57.709,0:09:03.744 هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و[br]وزەی زۆر بە سادەیی بڵێم سوودی نییە 0:09:03.768,0:09:06.527 لە یەک شوێندا. 0:09:07.244,0:09:11.727 بەڵام ئەوە یاسای سرووشت نییە 0:09:11.751,0:09:17.355 کە بەکارهێنان و کۆکردنەوەی زانیاریی هەمیشە[br]کاریگەری کەمترە 0:09:17.379,0:09:19.926 لە بەکارهێنانی زانیاری بە دابەش بوویی. 0:09:20.605,0:09:24.042 لەگەڵ دەرکەوتنی هۆشیاری دەستکردی تەکنەلۆجی[br]و ئامێرەکانی فێر بوون، 0:09:24.066,0:09:29.903 لەوانەیە لە داهاتوودا شیکردنەوەی [br]بڕێکی زۆر زانیاری 0:09:29.927,0:09:32.537 لە یەک شوێندا ڕێگەی تێبچێت. 0:09:32.561,0:09:35.752 بۆ ئەوەی هەموو بڕیارەکان لە یەک [br]شوێندا بدرێن، 0:09:35.776,0:09:40.196 دواتر بەچەق کردنی بەکارهێنانی زانیاریی[br]زیاتر کاریگەر دەبێت 0:09:40.220,0:09:42.420 لە بەکارهێنانی زانیاری[br]لە شوێنی جیاوازەوە. 0:09:43.053,0:09:46.813 و دواتر بەربەستی سەرەکی بەردەم[br]ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان 0:09:46.837,0:09:48.474 لە سەدەی ٢٠م دا -- 0:09:48.498,0:09:53.014 هەوڵیان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لە یەک شوێن 0:09:53.038,0:09:56.404 ئەم بەربەستە لادەبات و [br]سوودی زۆریان پێ دەگەیەنێت. 0:09:58.768,0:10:03.675 مەترسییەکی تری تەکنەلۆجی کە[br]هەڕەشە دەکات لە داهاتووی دیموکراسی، 0:10:03.699,0:10:08.858 بریتییە لە تێکەڵبوونی تەکنەلۆژیای زانیاری[br]لەگەڵ ژیانی تەکنەلۆژی، 0:10:08.882,0:10:12.887 کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی[br]ئەلگۆریزمێک 0:10:12.911,0:10:17.227 کە من باشتر دەناسێت، زیاتر لەوەی [br]خۆم خۆم دەناسم. 0:10:17.688,0:10:19.768 و کاتێک ئەم ئەلگۆرزیمە درووست بوو، 0:10:19.792,0:10:22.641 سیستەمێکی دەرەکی، وەکوو حکوومەت، 0:10:22.665,0:10:26.189 نەک تەنها پێشبینی بڕیارەکانم دەکات، 0:10:26.213,0:10:30.134 بەڵكوو دەتوانێت جڵەوی هەستەکانیشم بکات. 0:10:30.641,0:10:35.886 دیکتاتۆرێک لەوانەیە نەتوانێت خزمەتگوزاری[br]تەندرووستی باشم بۆ دابین بکات، 0:10:35.910,0:10:39.283 بەڵام دەتوانێت وام لێبکات خۆشم بوێت 0:10:39.307,0:10:41.974 وام لێ بکات ڕقم لە بەرهەڵستکاران بێت. 0:10:43.037,0:10:48.500 دیموکراسی بە ئاسانی ناتوانێت[br]ڕزگاری بێت لەم جۆرە گەشە کردنە 0:10:48.524,0:10:50.674 لەبەرئەوەی، لە کۆتایدا، 0:10:50.698,0:10:54.825 دیموکراسی درووست نەبووە[br]لەسەر بنەمای ئەقڵی مرۆڤ، 0:10:54.849,0:10:57.269 لەسەر بنەمای هەستەکانی مرۆڤ دروست بووە. 0:10:58.355,0:11:00.855 لە ماوەی گشتپرسی و هەڵبژاردنەکاندا، 0:11:00.879,0:11:03.575 تۆ پرسیارت لێ ناکرێت[br]"چۆن بیر دەکەیتەوە" 0:11:03.998,0:11:07.394 بەڵکو لێت دەپرسرێت[br]"هەستت چۆنە؟" 0:11:08.228,0:11:12.855 و ئەگەر کەسێک بتوانێت هەستەکانت[br]بەکاربهێنێ بە باشی، 0:11:12.879,0:11:16.632 دیموکراسی دەبێتە بووکە شوشەیەک[br]بە دەست ئەو کەسەوە. 0:11:18.006,0:11:22.521 کەواتە دەتوانین چی بکەین[br]بۆ ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی فاشیزم 0:11:22.545,0:11:25.195 و سەرهەڵدانەوەی دیکتاتۆرییەت؟ 0:11:25.990,0:11:32.300 پرسیاری یەکەم کە ڕووبەرووی دەبینەوە ئەوەیە[br]کێ جڵەوی زانیاری دەکات؟ 0:11:32.823,0:11:34.498 ئەگەر تۆ ئەندازیارێکیت، 0:11:34.522,0:11:38.490 ئەوا هەوڵبدە ڕێگەیەک بدۆزیتەوە[br]بۆ ڕێگری کردن 0:11:38.514,0:11:41.339 لە کۆبوونەوەی زانیاری بێشومار[br]لای چەند کەسێکی کەم. 0:11:41.752,0:11:44.696 و ڕێگە بدۆزەوە بۆ دڵنیاب وونەوە 0:11:44.720,0:11:49.133 لەوەی بەکارهێنانی زانیاری لە [br]شوێنی جیاوازەوە، هەمان کاریگەری 0:11:49.157,0:11:51.553 بەکارهێنانی زانیاری هەبێت لە یەک شوێنەوە. 0:11:52.077,0:11:55.918 ئەمە دەبێتە باشترین پارێزگاریی[br]بۆ دیموکراسی. 0:11:55.942,0:11:59.268 و بۆ ئەوانەی ترمان کە[br]ئەندازیار نیین، 0:11:59.292,0:12:02.736 یەکەم پرسیار کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، 0:12:02.760,0:12:07.407 ئەوەیە کە چۆن وابکەین نەهێڵین[br]بەکارمان بهێنن 0:12:07.431,0:12:10.237 لە لایەن ئەوانەی [br]جڵەوی زانیارییان لە دەستە. 0:12:11.387,0:12:15.493 دوژمنانی ئازادی دیموکراسی،[br]ڕێبازێکیان هەیە. 0:12:15.919,0:12:18.291 کە ئەوان هاکی هەستەکانمان دەکەن. 0:12:18.315,0:12:20.767 نەک ئیمەیڵەکانمان، نەک حسابی بانکیمان -- 0:12:20.791,0:12:25.998 ئەوان هاکی هەستی ترس و ڕق لێبوونه‌وه‌ و[br]لە خۆبایبوونمان دەکەن، 0:12:26.022,0:12:28.450 و دواتر ئەم هەستانە بەکار دەهێنن 0:12:28.474,0:12:32.426 بۆ جەمسەرگرتن لە دیموکراسی و لەناوبردنی. 0:12:32.903,0:12:34.823 ئەمە ڕێبازێکە لە ڕاستیدا 0:12:34.847,0:12:39.896 پێشەواکانی ناوچەی سیلیکۆن ڤاڵی[br]لەپێناو فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بەکاری دێنن. 0:12:40.381,0:12:45.403 بەڵام ئێستا، دوژمنەکانی دیموکراسی هەمان[br]ڕێباز بەکار دەهێنن 0:12:45.427,0:12:49.151 بۆ فرۆشتنی ترس و ڕق لێبونه‌وه‌ و[br]لوتبەرزی پێمان. 0:12:49.863,0:12:53.522 ئەوان ناتوانن ئەم هەستانە[br]لە خۆوە درووست بکەن. 0:12:54.212,0:12:58.043 بۆیە خۆیان ئاشنا دەکەن بە[br]خاڵە لاوازەکانمان. 0:12:58.403,0:13:00.974 و دواتر بەکاری دەهێنن دژ بە خۆمان. 0:13:01.482,0:13:04.990 و لەبەرئەمە بەرپرسیارەتی هەموومانە 0:13:05.014,0:13:07.648 کە لاوازییەکانی خۆمان بزانین 0:13:07.672,0:13:11.307 و دڵنیابینەوە کە نابنە چەکێك 0:13:11.331,0:13:14.214 لە دەستی دوژمنەکانی دیموکراسیدا. 0:13:15.315,0:13:17.863 ئاشنابوون بە لاوازییەکانمان 0:13:17.887,0:13:23.470 یارمەتیمان دەدات نەبین بە تەڵەی[br]ئاوێنەکەی فاشیزمەوە. 0:13:24.204,0:13:28.355 وەک پێشتر ڕوونمان کردەوە،[br]غرورمان بەکار دەهێنێت. 0:13:28.805,0:13:34.551 وامان لێ دەکات خۆمان زۆر جوانتر[br]لەوە ببینین کە لە ڕاستیدا هەین. 0:13:34.575,0:13:36.042 ئەم فریودانە. 0:13:36.424,0:13:38.871 بەڵام گەر تۆ بەڕاستی خۆت بناسیت، 0:13:38.895,0:13:42.363 ئەوا ناکەویتە داوی[br]ئەم دووڕووییە. 0:13:42.879,0:13:46.942 ئەگەر کەسێک ئاوێنەیەکی لەبەردەم[br]چاوەکانت دانا 0:13:46.966,0:13:52.026 کە هەموو ناشرینیەکانتی شاردەوە و[br]وای لێ کردیت خۆت 0:13:52.050,0:13:56.334 زۆر لەوە جوان تر و گرنگ تر 0:13:56.358,0:13:57.949 کە لە ڕاستیدا هەیت ببینیت، 0:13:57.973,0:14:00.837 ئەو ئاوێنەیە بشکێنە. 0:14:01.696,0:14:02.847 سوپاس. 0:14:02.871,0:14:09.253 (چەپڵە لێدان) 0:14:10.677,0:14:12.309 کریس ئەندەرسن: سوپاس بۆ تۆ یوڤاڵ. 0:14:12.633,0:14:13.633 ئای خوایه‌. 0:14:13.958,0:14:15.898 زۆر خۆشحاڵم بە دووبارە بینینەوەی تۆ. 0:14:15.922,0:14:17.513 گەر ڕاست تێگەشتبم، 0:14:17.537,0:14:20.204 تۆ ئاگادارمان دەکەیتەوە[br]لە دوو مەترسی گەورە. 0:14:20.228,0:14:24.720 یەکیان سەرهەڵدانەوەی چاوەڕوانکراوی[br]شێوەیەکی فریودەری فاشیزمە، 0:14:24.744,0:14:28.998 بەڵام نزیک لەوە، دیکتاتۆریەت[br]لەوانەیە فاشیستی نەبێت، 0:14:29.022,0:14:31.585 بەڵام هەموو زانیارییەکان جڵەو دەکات. 0:14:31.609,0:14:33.705 دەپرسم ئەگەر مەترسی سێیه‌م هەبێت 0:14:33.729,0:14:35.847 کە هەندێک کەس لێرە باسیان کردووە، 0:14:35.871,0:14:40.768 ئەویش ئەو کاتەیە، لەبری حکوومەت کۆمپانیا[br]گەورەکان جڵەوی هەموو زانیاریەکانمان دەکەن. 0:14:40.792,0:14:42.101 تۆ چی بەمە دەڵێیت، 0:14:42.125,0:14:44.512 و پێویستە چەندێک نیگەران بین لەبارەی ئەمە؟ 0:14:44.536,0:14:47.875 باشە، لە کۆتاییدا،[br]جیاوازییەکی ئەوەندە گەورە نییە 0:14:47.899,0:14:50.325 لە نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکان [br]و حکومەتەکان، 0:14:50.349,0:14:53.769 لەبەر ئەوەی، وەک وتم، پرسیارەکە ئەوەیە[br]کێ جڵەوی زانیاریی دەکات؟ 0:14:53.793,0:14:55.188 ئەوە حکومەتی ڕاستییە. 0:14:55.212,0:14:57.656 ئەگەر تۆ پێی بڵێیت کۆمپانیایی زەبەلاح[br]یان حکوومەت - 0:14:57.680,0:15:00.835 ئەگەر کۆمپانیایەکی گەورە بێت و[br]جڵەوی زانیاری کرد بێت، 0:15:00.859,0:15:02.787 ئەوە حکوومەتی ڕاستیە. 0:15:02.811,0:15:05.878 بۆیە جیاوازییەکە زیاتر[br]ڕواڵەتییە نەک ڕاستی. 0:15:06.529,0:15:09.387 بەڵام لانیکەم لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان 0:15:09.411,0:15:12.930 دەتوانیت بیهێنیتە بەرچاوت کە[br]میکانیزمی بازاڕەکان نامێنن. 0:15:12.954,0:15:14.871 مەبەستم، ئەگەر بەکارهێنەرەکان بڕیار بدەن 0:15:14.895,0:15:17.649 کە کۆمپانیاکە چیتر لەبەرژەوەندی ئەوان[br]کار ناکات 0:15:17.673,0:15:19.586 ئەمە دەرگا دەکاتەوە بۆ بازاڕێکی تر، 0:15:19.610,0:15:21.156 هێنانەپێش چاوی ئەمە ئاسانترە 0:15:21.180,0:15:24.331 وەک لەوەی بڵێی دانیشتوان زۆر دەبن[br]دەبێتە هۆی ڕووخانی حکوومەت 0:15:24.331,0:15:25.967 کە حکومەت هەموو شتێکی لەژێر دەستە. 0:15:25.991,0:15:27.570 باشە، ئێمە هێشتا نەگەشتووین بەوە، 0:15:27.570,0:15:32.728 بەڵام دووبارە، گەر کۆمپانیا گەورەکان باشتر[br]بتناسن لە خودی خۆت -- 0:15:32.752,0:15:38.006 ئەمە لانیکەم دەتوانێت جڵەوی [br]هەست و ئارەزووەکانت بکات، 0:15:38.030,0:15:39.696 و تۆ هەر بەخۆشت نازانیت -- 0:15:39.720,0:15:42.299 وا بیردەکەیتەوە کە ئەمە خودی ڕاستی خۆتە. 0:15:42.768,0:15:46.823 بۆیە بەڵێ، لەڕواڵەتدا، تۆ دەتوانی[br]دژی کۆمپانیایەکی گەورە بوەستیتەوە، 0:15:46.847,0:15:50.580 هەر وەک چۆن، هەر لە ڕواڵەتدا[br]دەتوانیت بەرەنگاری دیکتاتۆرییەت ببیتەوە. 0:15:50.982,0:15:54.265 بەڵام بە کرداری،[br]ئەمە زۆر ئەستەمە. 0:15:55.281,0:15:59.363 لە کتێبی "Homo Deus," [br]تۆ دەڵێیت لەم سەدەیە 0:15:59.387,0:16:02.798 مرۆڤ بە جۆرێک دەبێت بە خوا، 0:16:02.822,0:16:05.815 ئیتر لە ڕێی هۆشی دەستکردەوە بێ 0:16:05.839,0:16:08.768 یان ئەندازیاری بۆ ماوەییەوە. 0:16:08.792,0:16:14.260 ئەم بیرۆکەی ڕووخان و گۆڕینی[br]سیستەمی سیاسیە 0:16:14.284,0:16:16.948 کاریگەری نەکردۆتە سەر بۆچوونت[br]لەسەر ئەو ئەگەرە؟ 0:16:17.553,0:16:20.648 بەڵێ، پێم وایە ئەمە [br]ئەگەری ڕوودانی ئەو ئەگەرە زیاد دەکات 0:16:20.672,0:16:23.601 و وادەکات خێراتر ڕوو بدات، 0:16:23.625,0:16:28.648 چوونکە لە کاتی قەیراندا،[br]خەڵکی حەز دەکەن خۆیان بخەنە مەترسییەوە 0:16:28.672,0:16:30.656 کە لە کاتی تردا ئەمە ناکەن. 0:16:30.680,0:16:33.498 و خەڵک حەز دەکەن 0:16:33.522,0:16:37.395 هەموو مەترسیە گەورەکان، و بەرزترین[br]تەکنەلۆژیا بەدەست هاتووەکان تاقی بکەنەوە. 0:16:37.760,0:16:41.990 بۆیە ئەم جۆرە قەیرانانە[br]دەوریان هاوشێوەی هەردوو 0:16:42.014,0:16:45.228 جەنگەکانی جیهانی سەدەی ٢٠ەمە. 0:16:45.252,0:16:48.464 دوو جەنگەکەی جیهانی بوونە هۆی 0:16:48.488,0:16:52.100 زۆر خێراتر بوونی گەشەی [br]تەکنەلۆژیا مەترسیدارەکان. 0:16:52.124,0:16:55.408 و هەمان شت ڕەنگە ڕوو بدات[br]لە سەدەی ٢١مدا. 0:16:55.721,0:16:59.618 مەبەستم، دەبێت کەمێک شێت بیت[br]تا بەم خێراییە ڕا بکەیت، 0:16:59.642,0:17:01.967 با بڵێین، لەگەڵ ئەندازیاریی بۆ ماوەیی. 0:17:01.991,0:17:05.101 بەڵام ئێستا خەڵکی شێتی زیاتر و زیاتر هەن 0:17:05.125,0:17:07.806 لە سەرکردایەتی کردنی[br]وڵاتە جیاوازەکانی دونیا. 0:17:07.830,0:17:10.897 بۆیە چانسەکان بەرز دەبنەوە نەک نزم. 0:17:11.647,0:17:15.012 هەمووی کۆ بکەینەوە بەیەکەوە، یوڤاڵ،[br]تۆ ڕوانینێکی تایبەتت هەیە. 0:17:15.036,0:17:16.623 کاتژمێرەکە ٣٠ ساڵ پێش بخە. 0:17:16.647,0:17:19.910 مەزەندەی چی دەکەیت --[br]مرۆڤایەتی چی تێدەپەڕێنێت، 0:17:19.934,0:17:23.069 و سەیری دواوە بکات و بڵێت، "واو،[br]نزیک بوو شکست، سەرکەوتین! 0:17:23.093,0:17:24.529 یان نا؟ 0:17:24.553,0:17:28.401 تا ئێستا، توانیومانە سەر بکەوین[br]بەسەر هەموو قەیرانەکانی پێشتردا، 0:17:28.425,0:17:31.244 و بەتایبەتی گەر سەیری [br]ئازادی دیموکراسی بکەیت 0:17:31.268,0:17:34.212 و بیربکەیتەوە شتەکان خراپن ئێستا، 0:17:34.236,0:17:40.702 تەنها ئەوەت بیر بێت کە شتەکان چەند خراپ[br]دەرکەوتوون لە ١٩٣٨ یان لە ١٩٦٨. 0:17:40.726,0:17:43.717 بۆیە لەڕاستیدا ئەمە هیچ نییە[br]ئەمە تەنها قەیرانێکی بچووکە. 0:17:44.167,0:17:46.136 بەڵام هەرگیز ناتوانیت دڵنیا بیت، 0:17:46.160,0:17:48.291 لەبەرئەوەی، وەک مێژوونوسێک، 0:17:48.315,0:17:53.089 دەزانم دەبێت هەرگیز گەمژەییەکانی مرۆڤ[br]بە کەم سەیر نەکەیت. 0:17:53.113,0:17:54.268 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 0:17:54.292,0:17:58.296 کە یەکێکە لە بەهێزترین ئەو چەکانەی[br]مێژووی گۆڕیوە. 0:17:59.433,0:18:02.298 یوڤاڵ، زۆر خۆشحاڵ بووین[br]کە لێرە ئامادە بوویت. 0:18:02.322,0:18:04.139 سوپاس بۆ کردنی ئەو گەشتە خەیاڵییە. 0:18:04.163,0:18:06.036 ئێوارەیەکی باش بۆ تۆ لە تەلئەبیب. 0:18:06.060,0:18:07.211 یوڤاڵ حەراری! 0:18:07.235,0:18:08.611 زۆر سوپاس. 0:18:08.635,0:18:09.785 (چەپڵەلێدان)