سانجای پرادهان : چۆن زانیاری شەفاف دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکاریە نێودەڵەتیەکان
-
0:00 - 0:05من لە بیهار گەورە بووم کە هەژارترین ناوچەی هیندستانە .
-
0:05 - 0:09بیرمە کاتێک ٦ ساڵ بووم ،
-
0:09 - 0:13ڕۆژێک هاتمە ماڵەوەو عارەبانەیەکی پڕ لە شیرینیم
-
0:13 - 0:18لەبەر دەم ماڵەوە بینی .
-
0:18 - 0:21من و براکانم دەستمان کرد بە خواردنی ،
-
0:21 - 0:25لەو کاتەدا باوکم هاتەوە ماڵەوە .
-
0:25 - 0:30زۆر تووڕە بوو، ئێستاش بیرمە چۆن دەگریاین
-
0:30 - 0:34کاتێک باوکم شیرینیەکەی لێ دوورخستینەوە
-
0:34 - 0:37کە تەنها نیوەی مان خواردبوو .
-
0:37 - 0:42دواتر تێگەیشتم باوکم بۆچی ئاوا تووڕە بوو .
-
0:42 - 0:46ئەو شیرینیە بەرتیلی
-
0:46 - 0:49بەلێندەر ( مقاول ) ێک بوو کە هەوڵی ئەدا
-
0:49 - 0:53باوکم ڕازی بکات تا گرێبەستێکی حکومی بداتێ.
-
0:53 - 0:57باوکم لێپرسراوی بەشی دروست کردنی ڕێگەو بان بوو لە بیهار،
-
0:57 - 1:02وە زۆر دژی گەندەڵی بوو
-
1:02 - 1:06هەرچەندە زۆر هەڕەشەی لێدەکراو ناڕەحەت دەکرا لەسەر ئەو هەڵوێستەی .
-
1:06 - 1:09باوکم تاکە کەس بوو کە دژی گەندەڵی بوو چونکە بیهار
-
1:09 - 1:13گەندەڵترین شوێنی هیندستان بوو ،
-
1:13 - 1:17کە کاربەدەستەکانی تەنها خەریکی خۆ دەوڵەمەند کردن بوون
-
1:17 - 1:21لە بری ئەوەی خزمەتی خەڵکە هەژارەکە بکەن کە
-
1:21 - 1:25نەیان دەتوانی هیچ بکەن ئەگەر منداڵەکانیان
-
1:25 - 1:29خواردن یان یان خزمەتگوزاری خوێندنیان نەبوایە .
-
1:29 - 1:33خۆم هەستم بەم حاڵەتە کرد
-
1:33 - 1:39کاتێک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر هەژاری چوومە لادێ دوورەکان .
-
1:39 - 1:43بیرمە کاتێک لە گوندێکەوە دەچوومە گوندێکی تر
-
1:43 - 1:50ڕۆژێکیان زۆر هیلاک بووم و زۆرم برسی بوو
-
1:50 - 1:52کە خەریک بوو دەکەوتم
-
1:52 - 1:55لەو گەرما بەتینەدا لە ژێر دارێک دا ئیسراحەتم کرد ،
-
1:55 - 2:01لەو کاتەدا یەکێک لە هەژارترین پیاوەکانی ئەو لادێ یە
-
2:01 - 2:07دەعوەتی کردم بۆکوخەکەی و زۆر بە گەرمی میوانداری کردم و خواردنی دامێ .
-
2:07 - 2:12دواتر بۆم دەرکەوت ئەو خواردنەی ئەو پیاوە دای بە من
-
2:12 - 2:17خواردنی ٢ رۆژی هەموو خێزانەکەی بوو .
-
2:17 - 2:22ئەم نموونە جوانەی بەخشندەیی و سەخاوەتی ئەو پیاوە
-
2:22 - 2:27ئامانجی سەرەکی ژیانمی گۆڕی .
-
2:27 - 2:31منیش بریارم دا بەخشندە بم .
-
2:31 - 2:35دواتر پەیوەندیم کرد بە بانکی جیهانیەوە کە کاری دەکرد بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەژاری لە
-
2:35 - 2:41ڕێگەی گواستنەوەی هاوکاری لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە بۆ وڵاتە هەژارەکان .
-
2:41 - 2:46سەرەتای کار کردنم لە وڵاتی ئۆگەندا بوو .
-
2:46 - 2:50لەوێ لەگەڵ وەزارەتی ئابووری ئەو وڵاتە
-
2:50 - 2:53باسی چاکسازیمان کرد هەتا بتوانن بە ئاسانی قەرز لە ئێمە وەربگرن.
-
2:53 - 2:56دوای ئەوەی قەرزەکەمان دا پێیان ، بیرمە لە گەشتێک دا
-
2:56 - 3:01لە ئۆگەندا کۆمەڵێک قوتابخانەم بینی کە تازە دروست کرابوون
-
3:01 - 3:04بەڵام مامۆستا و کتێبیان نەبوو ،
-
3:04 - 3:06وە هەروەها سەنتەری تەندروستیم بینی کە دەرمان یان نەبوو ،
-
3:06 - 3:12وە خەڵکە هەژارەکەش هەروەک خۆیان بێ پەناگە و داماو مابوونەوە .
-
3:12 - 3:16تەواو لە بیهاردەچوو .
-
3:16 - 3:20بیهار ڕوونی دەکاتەوە گەشە سەندن و بەرەوپێش چوون
-
3:20 - 3:24چەند قورسن لە شوێنێک دا کە هەژاری و گەندەڵی هەبن .
-
3:24 - 3:28لەسەر ئاستی جیهان، ١،٣ ملیار خەڵک
-
3:28 - 3:33ڕۆژانە بە کەمتر لە ١،٢٥ دۆلار دەژین . لەو کارەدا کە لە ئۆگەندا کردم
-
3:33 - 3:38هەمان ئەو ڕێگە تەقلیدیەو دووبارەم بەکارهێنا کە لە سالی ( ١٩٤٤) ەوە پەیڕەو
-
3:38 - 3:42کرابوو بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشانە
-
3:42 - 3:48کاتێک کە براوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی
-
3:48 - 3:51کە ٥٠٠ پیاو و تەنها ١ ژن بوون
-
3:51 - 3:53لە ( نیو هامپشایەر ) لە ئەمریکا کۆبونەوە
-
3:53 - 3:56بە مەبەستی دروست کردنی دروست کردنی دامەزراوەکانی ( بریتن وودز )
-
3:56 - 3:58کە لەناویاندا بانکی جیهانیش هەبوو .
-
3:58 - 4:01وە ئەم ڕێگە تەقلیدیەی گەشە پێدان ٣
-
4:01 - 4:05بنەمای سەرەکی هەیە : یەکەم دانە بریتییە لە گواستنەوەی
-
4:05 - 4:07هاوکاری لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی باکوورەوە بۆ
-
4:07 - 4:10وڵاتە هەژارەکانی باشوور
-
4:10 - 4:12لەگەڵ کۆمەڵێک رێنمایی بە مەبەستی چاکسازی .
-
4:12 - 4:16دووەم دانە بریتیە لە دامەزراوەکانی گەشە پێدان کە لە ڕێگەیانەوە
-
4:16 - 4:21کرداری گواستنەوەکان ئەنجام دەدران کە نا ڕوونیەک لە کار کردنیانا هەبوو
-
4:21 - 4:25لەبەر ئەوەی جیاوازی هەبوو لە نێوان ئەو هاوکاریە داراییانەی پێش کەشیان دەکرد و ئەو ئەنجام و کاریگەریانەی کە هاوکاریەکان هەیان بوو .
-
4:25 - 4:28سێ هەم دانە بریتی یە لەوەی کە کار کردن لەسەر ئاستی وڵاتە هەژارەکان
-
4:28 - 4:32تەنها لەنێوان کۆمەڵێک کەسی پلە بەرزی حکومی دا بوو
-
4:32 - 4:35کە زۆر پەیوەندیان نەبوو لەگەل هاوڵاتیان دا کە
-
4:35 - 4:39سوودمەندی سەرەکی هاوکاریەکانن .
-
4:39 - 4:44ئەمڕۆ، هەریەکە لەم بنەمایانە بە ئاسانی بەردەست دەکەون
-
4:44 - 4:47بەهۆی گۆڕانکاریە گەورەکانی ژینگەی جیهانەوە .
-
4:47 - 4:51زانیاری و هاوکاری و بەڕێوەبردنی شەفاف
-
4:51 - 4:54هەر سێکیان پێکەوە سێ گۆرانکاری ئەساسین
-
4:54 - 4:57کە دەبنە هۆی گۆڕینی گەشە سەندن
-
4:57 - 5:01وە هەروەها هیوای زیاترمان پێدەبەخشن بۆ چارەسەرکردنی
-
5:01 - 5:05ئەو کێشانەی من لە ئۆگەندا و بیهار بینیومن .
-
5:05 - 5:08یەکەم گۆڕانکاری سەرەکی زانیاری ئاشکرایە.
-
5:08 - 5:12وەک دەزانن، وڵاتە هەژارەکان بە ئاسانی ئەو چارەسەرانە
-
5:12 - 5:16قبوڵ ناکەن کە ئەمریکا و
-
5:16 - 5:19ئەوروپا و بانکی جیهانی بۆیان پێشنیار دەکەن .
-
5:19 - 5:22ئەو وڵاتانە ئیلهام و هیواو
-
5:22 - 5:24زانیاریەکانیان لە سیستەمە ئابووری یە
-
5:24 - 5:28سەرکەوتووەکانی وڵاتانی باشورەوە وەردەگرن .
-
5:28 - 5:33ئەو وڵاتانە هەژارانە دەیانەوێت بزانن چین چۆن لە ماوەی ٣٠ ساڵ دا
-
5:33 - 5:36٥٠٠ ملیۆن کەسی لە هەژاری رزگار کرد ،
-
5:36 - 5:39دەیانەوێت بزانن بەرنامەی ( ئۆپۆرتیونی دادیزی ) مەکسیکی
-
5:39 - 5:44چۆن بوە مایەی باشتر کردنی ئاستی خوێندەواری و سیستەمی خۆراکی ملیۆنەها منداڵ .
-
5:44 - 5:50ئەم سیستەمە ژینگەییەی زانیاری ئاشکرا نەک تەنها لە وڵاتانی باکورەوە
-
5:50 - 5:54بۆ وڵاتانی باشور درێژ دەبێتەوە بەڵکو لە نێوان وڵاتانی باشور بۆ یەکترو
-
5:54 - 5:57تەنانات لە وڵاتانی باشورەوە بۆ باکور یش دەڕوات،
-
5:57 - 6:03ئەمەش هەستی پێدەكریت کاتێک دەبینین بەرنامەی (ئۆپۆرتیونی دادیزی ) مەکسیکی لە نیو یۆرک کاری پێدەکرێت .
-
6:03 - 6:06وە لەبەر ئەوەی گواستنەوە لە وڵاتانی باکورەوە بۆ ولاتانی باشور
-
6:06 - 6:09هەیە بۆیە دامەزراوەی گەشە پێدانیش هەن
-
6:09 - 6:12کە کاریان بریتیە لە ئەنجام دانی گواستنەوەکان .
-
6:12 - 6:16ئەمەش دووەم گۆرانکاری ئەساسیە کە بریتیە لە هاوکاری ئاشکرا .
-
6:16 - 6:19لەم دواییانەدا، بانکی جیهانی داتا شاراوەکانی
-
6:19 - 6:24بۆ خەڵکی ئاشکرا کرد بە بڵاوکردنەوەی ٨٠٠٠ بەڵگەنامەی کۆمەڵایەتی و ئابوری
-
6:24 - 6:28بە مەبەستی ڕوون کردنەوەی هاوکاریەکانیان کە لە ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ دا پێشکەش بە ٢٠٠ ولاتیان کردوە.
-
6:28 - 6:32وە پێشبڕکێیەکی جیهانی رێکخست بۆ هەموو ئەو بەرنامانەی
-
6:32 - 6:36کە ئەم داتایە بەکارربهێنن .
-
6:36 - 6:39ئەمڕۆ ناوەندەکانی گەشە سەندن ئەو پرۆژانەی
-
6:39 - 6:43کە ئەنجامی دەدەن بۆ خەڵکی دەخەنە روو .
-
6:43 - 6:47نەخشەی جوگرافی بێنە پێش چاو. لەم نەخشەیەی وڵاتی کینیا
-
6:47 - 6:52خاڵە سورەکان بریتین لە شوێنی ئەو قوتابخانانەی کە لایەن خێرخوازانەوە
-
6:52 - 6:56پاڵپشتی دارایی کراون ، وە هەتا رەنگە سەوزەکە تۆختر بێت
-
6:56 - 6:59ئەوا ژمارەی ئەو مندالانەی لەو ناوچانەدا لە قوتابخانە هێنراونەتە دەرەوە زۆرتر دەبێت .
-
6:59 - 7:04بۆیە ئەم نەخشە سادەیە دەری دەخات کە خێرخوازەکان
-
7:04 - 7:06هیچ هاوکاری داراییان پێشکەش بەو ناوچانە نەکردووە.
-
7:06 - 7:09کە زۆرترین رێژەی منداڵ تیایان دا لە قوتابخانە دەرهێنراوە
-
7:09 - 7:13کۆمەڵێک پرسیاری وروژێنەر دێنە کایەوە ، بۆ نموونە ئایا ئەو هاوکاریانەی
-
7:13 - 7:17بۆ مەبەستی گەشەپێدان پێشکەش کراون پێشکەش بە کەسانی شایستە کراوە ؟
-
7:17 - 7:20بۆ ئەم مەبەستە بانکی جیهانی ئێستا نەخشەی ( 30000 )
-
7:20 - 7:25پرۆژەو چالاکی خۆی لە ١٤٣ وڵات دا کێشاوە.
-
7:25 - 7:28وە خێرخوازانیش سیستەمێکی باو بەکاردەهێنن
-
7:28 - 7:31بۆ کێشانی نەخشە بۆ ڕوون کردنەوەی پڕۆژەکانیان .
-
7:31 - 7:36ئەمەش هەوڵێکی گەورەیە بە ئاڕاستەی
-
7:36 - 7:39شەفافیەت لە هاوکاریەکان داو هەست کردن بە ڵیپرسراویەتی بەرامبەری
-
7:39 - 7:42ئەمەش بەرەو سێ هەم گۆڕانکاری بنەڕەتیمان دەبات
-
7:42 - 7:45کە بە بڕوای من لە هەموویان گرنگترە
-
7:45 - 7:50ئەویش بەڕێوەبردنی شەفاف و ئاشکرایە.
-
7:50 - 7:53ئەمڕۆ حکومەتەکان بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێن شەفاف بن ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە هاوڵاتیان داوایدەکەن .
-
7:53 - 7:58لە سەرەتای بەهاری عەرەبیەوە و دواتر بۆ بزوتنەوەی ( ئانا هازار ) ی هیندی
-
7:58 - 8:00بەکارهێنانی مۆبایل و میدیای کۆمەڵایەتی
-
8:00 - 8:03تەنها بۆ مەبەستی سیاسی نەبووە
-
8:03 - 8:07بەڵکو بە مەبەستی گەشە سەندن و بەرەو پێش چوونیش بووە..
-
8:07 - 8:11پرسیارێکی تر، ئایا حکومەتەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیەکانیان دەکەن ؟
-
8:11 - 8:16بۆیە بۆ نموونە چەند حکومەتێکی کیشوەری ئەفریقیا
-
8:16 - 8:21و رۆژئاوای ئەوروپا بودجەکانیان ئاشکرا دەکەن بۆ هاوڵاتیان
-
8:21 - 8:24بەلام وەک دەزانن جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەو بودجەی ئاشکرا دەکریت و
-
8:24 - 8:28ئەو بودجەی کە لە ڕاستی دا هەیە و لە بەردەستە .
-
8:28 - 8:33ئەمە بودجەیەکی ئاشکرایە . ( پێکەنینی جەماوەر )
-
8:33 - 8:36وەک دەزانن کارێکی ئاسان نیە بۆ هاوڵاتیەکی ئاسایی هەوڵ بدات
-
8:36 - 8:39بزانێت حکومەت چۆن
-
8:39 - 8:44سەرچاوەکانی بەکار دەهێنیت .
-
8:44 - 8:48بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە
-
8:48 - 8:52حکومەتەکان ڕێگەی تازەبەکاردەهێنن بۆ ئەوەی مەسەلەی بودجە
-
8:52 - 8:55زیاتر شەفاف بێت لای هاوڵاتیان .
-
8:55 - 8:59لەم نەخشەیەی وڵاتی مۆڵدۆڤا دا رەنگە سەوزەکە
-
8:59 - 9:03بریتیە لەو ناوچانەی کە پارەیەکی کەمیان بۆ قوتابخانەکان سەرف کردووە
-
9:03 - 9:05بەڵام ئاستی خوێندن و پەروەردە تیایان دا باشە .
-
9:05 - 9:08وە ڕەنگە سورەکە پێچەوانەی ئەوە پیشان دەدات .
-
9:08 - 9:15بەکار هێنانی رێگەیەکی وەک ئەمە وا دەکات ئەو بەڵگەنامانەی نا ڕوونن
-
9:15 - 9:19زیاتر ڕوون بێت لای هاوڵاتیان،
-
9:19 - 9:22وە ئەوەی مایەی دڵ خۆشیە ئەوەیە لەگەڵ بوونی ئەم شەفافیەتەدا
-
9:22 - 9:26هاولاتیان دەرفەتی ئەوەیان هەیە ئەدای حکومەت هەڵبسەنگێنن و
-
9:26 - 9:30هاوکاری بن بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی .
-
9:30 - 9:34بۆیە ئەمڕۆ لە فلیپین دایکان و باوکان و قوتابیان دەتوانن
-
9:34 - 9:38لە ڕێگەی سایتی ( Checkmyschool.org )
-
9:38 - 9:43یان بە هۆی کورتە نامەوە ڕای خۆیان بدەن لەسەر ئاستی مامۆستاو
-
9:43 - 9:46کتێبی قوتابخانەکانیان .
-
9:46 - 9:51کە هەمان ئەو کێشانەن کە من لە ئۆگەندا و بیهار بینیومن .
-
9:51 - 9:54وە حکومەت بەرپرسیارە .
-
9:54 - 9:58بۆ نموونە کاتێک لەم سایتەوە هەواڵی ئەوە بڵاو بۆوە کە ٨٠٠ قوتابی
-
9:58 - 10:02لە مەترسیدان لەبەر دواکەوتنی چاک کردنەوەی قوتابخانەیەک بە هۆی گەندەڵیەوە،
-
10:02 - 10:05وەزارەتی پەروەردەی فلیپین
-
10:05 - 10:08هەر خێرا دەستی کرد بە ئیجرائات و لێکۆڵینەوە.
-
10:08 - 10:12ئەوەی مایەی خۆش حالی یە ئەوەیە کە ئەم داهێنانە خەریکە
-
10:12 - 10:16لە ناو ولاتانی باشور دا بڵاو دەبێتەوە ، هەر لە فلیپینەوە بۆ
-
10:16 - 10:21ئیندۆنیزیا، کینیا و مۆڵدۆڤا و ولاتانی تریش .
-
10:21 - 10:25تەنەنەت کۆمەڵگەیەکی دواکەوتووی
-
10:25 - 10:28وەک دارالسلام ( تەنزانیا ) توانیویەتی
-
10:28 - 10:31ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنێت بە مەبەستی بەرەو پێش چوون.
-
10:31 - 10:34ئەمەش وەک ئەو نەخشەیەی مانگی ئابی ٢٠١٠ ی تانداڵی وابوو .
-
10:34 - 10:39بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەم دا
-
10:39 - 10:43خوێندکارانی زانکۆ توانیان لە ڕێگەی مۆبایل و سیستەمێکی خۆڕاییەوە
-
10:43 - 10:48کار بکەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی
-
10:48 - 10:51کۆمەڵگاکەیان
-
10:51 - 10:56ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو ئەوە بوو هاوڵاتیان دواتر توانیان
-
10:56 - 11:01.......
-
11:01 - 11:03....
-
11:03 - 11:06.....
-
11:06 - 11:11.....
-
11:11 - 11:15.....
-
11:15 - 11:21ئەمڕۆ تەنانەت بیهاریش گۆڕاوە و کراوەتەوە
-
11:21 - 11:24لە ڕێگەی کۆمەڵیک کەسی دلسۆزەوە
-
11:24 - 11:29کە کار بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەت زیاتر شەفاف بێت و هەست بە لێپرسراوێتی زیاتر بکات بەرامبەر بە هەژاران .
-
11:29 - 11:32بەڵام وەک دەزانن لە زۆر شوێنی دنیا دا حکومەتەکان
-
11:32 - 11:35حەزیان بە کرانەوە و خزمەت کردنی
-
11:35 - 11:40هەژاران نیە، وە ئەمەش جەنگێکی رآستەقینەیە
-
11:40 - 11:45بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو سیستەمە بگۆڕن .
-
11:45 - 11:48ئەو کەسانە وەک باوکم و چەندانی تر
-
11:48 - 11:52تێکۆشەری تەنهان و
-
11:52 - 11:55وە کارێکی سەرەکی بۆ ئەو بەرەو پێش چوونە ئەوەیە
-
11:55 - 12:00کە یارمەتی ئەو کەسە تێکۆشەرانە بدرێت کە یەک بگرن
-
12:00 - 12:04تا هەموو پێکەوە بەسەر بەربەستەکان دا زاڵ بن .
-
12:04 - 12:08بۆیە بۆ نموونە لە غانا کۆمەڵێک ریفۆرم خوازی بە توانا
-
12:08 - 12:12و پەڕلەمان و حکومەت هەموو پێکەوە ،
-
12:12 - 12:16دەستەیەکیان پێک هێناوە بە مەبەستی شەفافی لە
-
12:16 - 12:20گرێبەستەکانی کەرتی نەوت دا.
-
12:20 - 12:25ریفۆرم خوازان لە پەرلەمان ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەن لە گرێبەستە گوماناوی و نا ڕوونەکان .
-
12:25 - 12:30ئەم نموونانە هیوامان پێدەبەخشن بۆ چارەسەر کردنی
-
12:30 - 12:34ئەو کێشانەی من لە ئۆگەندا بینیومن یان ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی
-
12:34 - 12:39باوکم دەبوونەوە لە بیهار .
-
12:39 - 12:46دوو ساڵ لەمەوبەر لە 2010/4/8 دا درەنگانێکی شەو تەلەفۆنم بۆ باوکم کرد
-
12:46 - 12:51کە لەو کاتەدا تەمەنی ٨٠ ساڵ بوو
-
12:51 - 12:56خەریکی نوسینی دەعوایەکی ٧٠ لاپەڕەیی بوو
-
12:56 - 12:59لەسەر بوونی گەندەڵی لە پرۆژەیەکی ڕێگەو بان دا .
-
12:59 - 13:04باوکم هەرچەندە پارێزەر نەبوو بەڵام ڕۆژی دواتر لە محکمە خۆی
-
13:04 - 13:08بەرگری لە دۆسیەکەی کردو بردیەوە
-
13:08 - 13:10بەڵام ئێوارەی هەمان ڕۆژ
-
13:10 - 13:15مرد.
-
13:15 - 13:20تا دوا سات ئەوەندە بە دڵسۆزی کاری کرد
-
13:20 - 13:24دژی گەندەڵی و هەژاری
-
13:24 - 13:28کە نەک هەر کاربەدەستەکانی حکومەتی وا لێکرد ڕاستگۆ بن بەڵکو
-
13:28 - 13:31وای لە خەڵکیش کرد کە یەک بگرن و
-
13:31 - 13:34کارێک بکەن کە گوێ لە داواکانیان بگیرێت .
-
13:34 - 13:39ئەم دوو کارە بوونە راگری ژیانی باوکم و ئەو گەشتەی لە نێوان ئەم
-
13:39 - 13:41دوو ڕاگرەدا کردی بووە ڕەنگ دەرەوەی
-
13:41 - 13:46دیمەنی گەشەسەندنە بەردەوامەکان .
-
13:46 - 13:51من ئەمڕۆ بەم گۆڕاناریانە کاریگەر بووم ، وە دڵ خۆشم کە
-
13:51 - 13:54ئێمە لە بانکی جیهانی ئەم ئاڕاستەی کارکردنانەمان
-
13:54 - 13:57پەسەند کردووە کە بۆتە مایەی گۆڕانکاریەکی
-
13:57 - 14:01بەرچاو بەراورد بە ٢٠ ساڵ لەمەو پێشم لە ئۆگەندا .
-
14:01 - 14:05پێویستە لە ڕەگ و ڕیشەوە چاکسازی بکەین
-
14:05 - 14:08بەوشێوەیە زانیاری بە چەندین ئاراستەدا بڵاو دەبێتەوە
-
14:08 - 14:12و ئیلهام دەبەخشێتە بەهرەدارەکان، بۆیە یارمەتی شەفاف و
-
14:12 - 14:17کاریگەر دەبێت، بەوشێوەیە حکومەت چاکسازی دەکات
-
14:17 - 14:21هاوڵاتیانیش بەشداریان پێدەکرێت و رۆڵیان دەبێت
-
14:21 - 14:22لەگەل ریفۆرم خوازانی ناو حکومەت .
-
14:22 - 14:25پێویستە ئەم گۆڕانکاریانە خێرا بکەین .
-
14:25 - 14:30ئەگەر وا بکەین دەنگی خەلکە هەژارەکەی
-
14:30 - 14:35بیهار و ئۆگەندا و
-
14:35 - 14:37ووڵاتانی تر دەبیسترێت .
-
14:37 - 14:41وە هەروەها کتێبەکانی خوێندن و مامۆستایانیش
-
14:41 - 14:44باشتر دەبن
-
14:44 - 14:48هەروەها قوتابیانیش
-
14:48 - 14:54چانسی ئەوەیان دەبێت کە خۆیان لە هەژاری رزگار بکەن
-
14:54 - 14:58سوپاس . ( چەپلەی ئامادەبووان ) .
-
14:58 - 15:00( چەپلەی ئامادەبووان )
- Title:
- سانجای پرادهان : چۆن زانیاری شەفاف دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکاریە نێودەڵەتیەکان
- Speaker:
- Sanjay Pradhan
- Description:
-
چۆن دەتوانین لەوە دڵنیا بین کە هاوکاریە داراییەکان کە بە مەبەستی بەرەوپێش چوون دەدرین پێشکەش بە کەسانی شایستە دەکرێن ؟ سانجای پرادهان کە لە بانکی جیهانی کار دەکات باسی ٣ خاڵ دەکات بۆ ئەوەی ئەو هەوڵەی لەم پێناوەدا دەدریت زۆرترین کاریگەری هەبێت . یەک شت زۆر گرنگە لەم کارەدا ئەویش یەکخستنی هەموو ئەو کەسانەی کە لەم پێناوەدا کار دەکەن .
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:26
![]() |
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for How open data is changing international aid | |
![]() |
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for How open data is changing international aid | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How open data is changing international aid | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How open data is changing international aid | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How open data is changing international aid | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How open data is changing international aid | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How open data is changing international aid | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How open data is changing international aid |