0:00:00.402,0:00:05.411 من لە بیهار گەورە بووم کە هەژارترین ناوچەی هیندستانە . 0:00:05.411,0:00:08.877 بیرمە کاتێک ٦ ساڵ بووم ، 0:00:08.877,0:00:12.643 ڕۆژێک هاتمە ماڵەوەو عارەبانەیەکی پڕ لە شیرینیم 0:00:12.643,0:00:17.964 لەبەر دەم ماڵەوە بینی . 0:00:17.964,0:00:21.453 من و براکانم دەستمان کرد بە خواردنی ، 0:00:21.453,0:00:24.741 لەو کاتەدا باوکم هاتەوە ماڵەوە . 0:00:24.741,0:00:30.205 زۆر تووڕە بوو، ئێستاش بیرمە چۆن دەگریاین 0:00:30.205,0:00:34.269 کاتێک باوکم شیرینیەکەی لێ دوورخستینەوە 0:00:34.269,0:00:37.486 کە تەنها نیوەی مان خواردبوو . 0:00:37.486,0:00:42.287 دواتر تێگەیشتم باوکم بۆچی ئاوا تووڕە بوو . 0:00:42.287,0:00:45.512 ئەو شیرینیە بەرتیلی 0:00:45.512,0:00:49.093 بەلێندەر ( مقاول ) ێک بوو کە هەوڵی ئەدا 0:00:49.093,0:00:52.556 باوکم ڕازی بکات تا گرێبەستێکی حکومی بداتێ. 0:00:52.556,0:00:57.217 باوکم لێپرسراوی بەشی دروست کردنی ڕێگەو بان بوو لە بیهار، 0:00:57.217,0:01:01.820 وە زۆر دژی گەندەڵی بوو 0:01:01.820,0:01:05.868 هەرچەندە زۆر هەڕەشەی لێدەکراو ناڕەحەت دەکرا لەسەر ئەو هەڵوێستەی . 0:01:05.868,0:01:09.236 باوکم تاکە کەس بوو کە دژی گەندەڵی بوو چونکە بیهار 0:01:09.236,0:01:12.973 گەندەڵترین شوێنی هیندستان بوو ، 0:01:12.973,0:01:16.735 کە کاربەدەستەکانی تەنها خەریکی خۆ دەوڵەمەند کردن بوون 0:01:16.735,0:01:20.828 لە بری ئەوەی خزمەتی خەڵکە هەژارەکە بکەن کە 0:01:20.828,0:01:24.774 نەیان دەتوانی هیچ بکەن ئەگەر منداڵەکانیان 0:01:24.774,0:01:28.607 خواردن یان یان خزمەتگوزاری خوێندنیان نەبوایە . 0:01:28.607,0:01:32.964 خۆم هەستم بەم حاڵەتە کرد 0:01:32.964,0:01:39.262 کاتێک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر هەژاری چوومە لادێ دوورەکان . 0:01:39.262,0:01:43.079 بیرمە کاتێک لە گوندێکەوە دەچوومە گوندێکی تر 0:01:43.079,0:01:49.591 ڕۆژێکیان زۆر هیلاک بووم و زۆرم برسی بوو 0:01:49.591,0:01:51.910 کە خەریک بوو دەکەوتم 0:01:51.910,0:01:54.940 لەو گەرما بەتینەدا لە ژێر دارێک دا ئیسراحەتم کرد ، 0:01:54.940,0:02:00.999 لەو کاتەدا یەکێک لە هەژارترین پیاوەکانی ئەو لادێ یە 0:02:00.999,0:02:06.915 دەعوەتی کردم بۆکوخەکەی و زۆر بە گەرمی میوانداری کردم و خواردنی دامێ . 0:02:06.915,0:02:11.563 دواتر بۆم دەرکەوت ئەو خواردنەی ئەو پیاوە دای بە من 0:02:11.563,0:02:17.306 خواردنی ٢ رۆژی هەموو خێزانەکەی بوو . 0:02:17.306,0:02:21.729 ئەم نموونە جوانەی بەخشندەیی و سەخاوەتی ئەو پیاوە 0:02:21.729,0:02:27.007 ئامانجی سەرەکی ژیانمی گۆڕی . 0:02:27.007,0:02:30.779 منیش بریارم دا بەخشندە بم . 0:02:30.779,0:02:35.083 دواتر پەیوەندیم کرد بە بانکی جیهانیەوە کە کاری دەکرد بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەژاری لە 0:02:35.083,0:02:40.851 ڕێگەی گواستنەوەی هاوکاری لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە بۆ وڵاتە هەژارەکان . 0:02:40.851,0:02:45.883 سەرەتای کار کردنم لە وڵاتی ئۆگەندا بوو . 0:02:45.883,0:02:50.111 لەوێ لەگەڵ وەزارەتی ئابووری ئەو وڵاتە 0:02:50.111,0:02:52.940 باسی چاکسازیمان کرد هەتا بتوانن بە ئاسانی قەرز لە ئێمە وەربگرن. 0:02:52.940,0:02:56.071 دوای ئەوەی قەرزەکەمان دا پێیان ، بیرمە لە گەشتێک دا 0:02:56.071,0:03:00.789 لە ئۆگەندا کۆمەڵێک قوتابخانەم بینی کە تازە دروست کرابوون 0:03:00.789,0:03:03.573 بەڵام مامۆستا و کتێبیان نەبوو ، 0:03:03.573,0:03:06.493 وە هەروەها سەنتەری تەندروستیم بینی کە دەرمان یان نەبوو ، 0:03:06.493,0:03:12.276 وە خەڵکە هەژارەکەش هەروەک خۆیان بێ پەناگە و داماو مابوونەوە . 0:03:12.276,0:03:15.852 تەواو لە بیهاردەچوو . 0:03:15.852,0:03:19.812 بیهار ڕوونی دەکاتەوە گەشە سەندن و بەرەوپێش چوون 0:03:19.812,0:03:23.723 چەند قورسن لە شوێنێک دا کە هەژاری و گەندەڵی هەبن . 0:03:23.723,0:03:27.983 لەسەر ئاستی جیهان، ١،٣ ملیار خەڵک 0:03:27.983,0:03:32.692 ڕۆژانە بە کەمتر لە ١،٢٥ دۆلار دەژین . لەو کارەدا کە لە ئۆگەندا کردم 0:03:32.692,0:03:37.623 هەمان ئەو ڕێگە تەقلیدیەو دووبارەم بەکارهێنا کە لە سالی ( ١٩٤٤) ەوە پەیڕەو 0:03:37.623,0:03:41.915 کرابوو بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشانە 0:03:41.915,0:03:47.535 کاتێک کە براوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی 0:03:47.535,0:03:50.971 کە ٥٠٠ پیاو و تەنها ١ ژن بوون 0:03:50.971,0:03:53.398 لە ( نیو هامپشایەر ) لە ئەمریکا کۆبونەوە 0:03:53.398,0:03:56.017 بە مەبەستی دروست کردنی دروست کردنی دامەزراوەکانی ( بریتن وودز ) 0:03:56.017,0:03:57.822 کە لەناویاندا بانکی جیهانیش هەبوو . 0:03:57.822,0:04:01.122 وە ئەم ڕێگە تەقلیدیەی گەشە پێدان ٣ 0:04:01.122,0:04:05.058 بنەمای سەرەکی هەیە : یەکەم دانە بریتییە لە گواستنەوەی 0:04:05.058,0:04:07.009 هاوکاری لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی باکوورەوە بۆ 0:04:07.009,0:04:09.506 وڵاتە هەژارەکانی باشوور 0:04:09.506,0:04:12.399 لەگەڵ کۆمەڵێک رێنمایی بە مەبەستی چاکسازی . 0:04:12.399,0:04:15.965 دووەم دانە بریتیە لە دامەزراوەکانی گەشە پێدان کە لە ڕێگەیانەوە 0:04:15.965,0:04:20.727 کرداری گواستنەوەکان ئەنجام دەدران کە نا ڕوونیەک لە کار کردنیانا هەبوو 0:04:20.727,0:04:24.527 لەبەر ئەوەی جیاوازی هەبوو لە نێوان ئەو هاوکاریە داراییانەی پێش کەشیان دەکرد و ئەو ئەنجام و کاریگەریانەی کە هاوکاریەکان هەیان بوو . 0:04:24.527,0:04:28.440 سێ هەم دانە بریتی یە لەوەی کە کار کردن لەسەر ئاستی وڵاتە هەژارەکان 0:04:28.440,0:04:31.722 تەنها لەنێوان کۆمەڵێک کەسی پلە بەرزی حکومی دا بوو 0:04:31.722,0:04:35.036 کە زۆر پەیوەندیان نەبوو لەگەل هاوڵاتیان دا کە 0:04:35.036,0:04:39.321 سوودمەندی سەرەکی هاوکاریەکانن . 0:04:39.321,0:04:43.522 ئەمڕۆ، هەریەکە لەم بنەمایانە بە ئاسانی بەردەست دەکەون 0:04:43.522,0:04:46.882 بەهۆی گۆڕانکاریە گەورەکانی ژینگەی جیهانەوە . 0:04:46.882,0:04:50.577 زانیاری و هاوکاری و بەڕێوەبردنی شەفاف 0:04:50.577,0:04:54.322 هەر سێکیان پێکەوە سێ گۆرانکاری ئەساسین 0:04:54.322,0:04:57.092 کە دەبنە هۆی گۆڕینی گەشە سەندن 0:04:57.092,0:05:00.805 وە هەروەها هیوای زیاترمان پێدەبەخشن بۆ چارەسەرکردنی 0:05:00.805,0:05:05.378 ئەو کێشانەی من لە ئۆگەندا و بیهار بینیومن . 0:05:05.378,0:05:08.344 یەکەم گۆڕانکاری سەرەکی زانیاری ئاشکرایە. 0:05:08.344,0:05:11.905 وەک دەزانن، وڵاتە هەژارەکان بە ئاسانی ئەو چارەسەرانە 0:05:11.905,0:05:15.502 قبوڵ ناکەن کە ئەمریکا و 0:05:15.502,0:05:19.129 ئەوروپا و بانکی جیهانی بۆیان پێشنیار دەکەن . 0:05:19.129,0:05:21.964 ئەو وڵاتانە ئیلهام و هیواو 0:05:21.964,0:05:24.364 زانیاریەکانیان لە سیستەمە ئابووری یە 0:05:24.364,0:05:27.915 سەرکەوتووەکانی وڵاتانی باشورەوە وەردەگرن . 0:05:27.915,0:05:32.595 ئەو وڵاتانە هەژارانە دەیانەوێت بزانن چین چۆن لە ماوەی ٣٠ ساڵ دا 0:05:32.595,0:05:36.258 ٥٠٠ ملیۆن کەسی لە هەژاری رزگار کرد ، 0:05:36.258,0:05:39.204 دەیانەوێت بزانن بەرنامەی ( ئۆپۆرتیونی دادیزی ) مەکسیکی 0:05:39.204,0:05:43.900 چۆن بوە مایەی باشتر کردنی ئاستی خوێندەواری و سیستەمی خۆراکی ملیۆنەها منداڵ . 0:05:43.900,0:05:49.562 ئەم سیستەمە ژینگەییەی زانیاری ئاشکرا نەک تەنها لە وڵاتانی باکورەوە 0:05:49.562,0:05:54.495 بۆ وڵاتانی باشور درێژ دەبێتەوە بەڵکو لە نێوان وڵاتانی باشور بۆ یەکترو 0:05:54.495,0:05:56.798 تەنانات لە وڵاتانی باشورەوە بۆ باکور یش دەڕوات، 0:05:56.798,0:06:02.540 ئەمەش هەستی پێدەكریت کاتێک دەبینین بەرنامەی (ئۆپۆرتیونی دادیزی ) مەکسیکی لە نیو یۆرک کاری پێدەکرێت . 0:06:02.540,0:06:06.388 وە لەبەر ئەوەی گواستنەوە لە وڵاتانی باکورەوە بۆ ولاتانی باشور 0:06:06.388,0:06:09.228 هەیە بۆیە دامەزراوەی گەشە پێدانیش هەن 0:06:09.228,0:06:11.755 کە کاریان بریتیە لە ئەنجام دانی گواستنەوەکان . 0:06:11.755,0:06:15.624 ئەمەش دووەم گۆرانکاری ئەساسیە کە بریتیە لە هاوکاری ئاشکرا . 0:06:15.624,0:06:19.174 لەم دواییانەدا، بانکی جیهانی داتا شاراوەکانی 0:06:19.174,0:06:24.037 بۆ خەڵکی ئاشکرا کرد بە بڵاوکردنەوەی ٨٠٠٠ بەڵگەنامەی کۆمەڵایەتی و ئابوری 0:06:24.037,0:06:28.406 بە مەبەستی ڕوون کردنەوەی هاوکاریەکانیان کە لە ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ دا پێشکەش بە ٢٠٠ ولاتیان کردوە. 0:06:28.406,0:06:32.384 وە پێشبڕکێیەکی جیهانی رێکخست بۆ هەموو ئەو بەرنامانەی 0:06:32.384,0:06:36.051 کە ئەم داتایە بەکارربهێنن . 0:06:36.051,0:06:39.224 ئەمڕۆ ناوەندەکانی گەشە سەندن ئەو پرۆژانەی 0:06:39.224,0:06:43.038 کە ئەنجامی دەدەن بۆ خەڵکی دەخەنە روو . 0:06:43.038,0:06:47.303 نەخشەی جوگرافی بێنە پێش چاو. لەم نەخشەیەی وڵاتی کینیا 0:06:47.303,0:06:52.022 خاڵە سورەکان بریتین لە شوێنی ئەو قوتابخانانەی کە لایەن خێرخوازانەوە 0:06:52.022,0:06:56.014 پاڵپشتی دارایی کراون ، وە هەتا رەنگە سەوزەکە تۆختر بێت 0:06:56.014,0:06:59.374 ئەوا ژمارەی ئەو مندالانەی لەو ناوچانەدا لە قوتابخانە هێنراونەتە دەرەوە زۆرتر دەبێت . 0:06:59.374,0:07:03.510 بۆیە ئەم نەخشە سادەیە دەری دەخات کە خێرخوازەکان 0:07:03.510,0:07:06.486 هیچ هاوکاری داراییان پێشکەش بەو ناوچانە نەکردووە. 0:07:06.486,0:07:08.594 کە زۆرترین رێژەی منداڵ تیایان دا لە قوتابخانە دەرهێنراوە 0:07:08.594,0:07:12.686 کۆمەڵێک پرسیاری وروژێنەر دێنە کایەوە ، بۆ نموونە ئایا ئەو هاوکاریانەی 0:07:12.686,0:07:17.305 بۆ مەبەستی گەشەپێدان پێشکەش کراون پێشکەش بە کەسانی شایستە کراوە ؟ 0:07:17.305,0:07:20.207 بۆ ئەم مەبەستە بانکی جیهانی ئێستا نەخشەی ( 30000 ) 0:07:20.207,0:07:25.149 پرۆژەو چالاکی خۆی لە ١٤٣ وڵات دا کێشاوە. 0:07:25.149,0:07:28.325 وە خێرخوازانیش سیستەمێکی باو بەکاردەهێنن 0:07:28.325,0:07:31.270 بۆ کێشانی نەخشە بۆ ڕوون کردنەوەی پڕۆژەکانیان . 0:07:31.270,0:07:36.132 ئەمەش هەوڵێکی گەورەیە بە ئاڕاستەی 0:07:36.132,0:07:38.974 شەفافیەت لە هاوکاریەکان داو هەست کردن بە ڵیپرسراویەتی بەرامبەری 0:07:38.974,0:07:41.970 ئەمەش بەرەو سێ هەم گۆڕانکاری بنەڕەتیمان دەبات 0:07:41.970,0:07:45.302 کە بە بڕوای من لە هەموویان گرنگترە 0:07:45.302,0:07:49.517 ئەویش بەڕێوەبردنی شەفاف و ئاشکرایە. 0:07:49.517,0:07:53.494 ئەمڕۆ حکومەتەکان بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێن شەفاف بن ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە هاوڵاتیان داوایدەکەن . 0:07:53.494,0:07:57.524 لە سەرەتای بەهاری عەرەبیەوە و دواتر بۆ بزوتنەوەی ( ئانا هازار ) ی هیندی 0:07:57.524,0:08:00.258 بەکارهێنانی مۆبایل و میدیای کۆمەڵایەتی 0:08:00.258,0:08:02.872 تەنها بۆ مەبەستی سیاسی نەبووە 0:08:02.872,0:08:07.017 بەڵکو بە مەبەستی گەشە سەندن و بەرەو پێش چوونیش بووە.. 0:08:07.017,0:08:11.489 پرسیارێکی تر، ئایا حکومەتەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیەکانیان دەکەن ؟ 0:08:11.489,0:08:15.634 بۆیە بۆ نموونە چەند حکومەتێکی کیشوەری ئەفریقیا 0:08:15.634,0:08:20.658 و رۆژئاوای ئەوروپا بودجەکانیان ئاشکرا دەکەن بۆ هاوڵاتیان 0:08:20.658,0:08:24.061 بەلام وەک دەزانن جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەو بودجەی ئاشکرا دەکریت و 0:08:24.061,0:08:28.098 ئەو بودجەی کە لە ڕاستی دا هەیە و لە بەردەستە . 0:08:28.098,0:08:33.018 ئەمە بودجەیەکی ئاشکرایە . ( پێکەنینی جەماوەر ) 0:08:33.018,0:08:36.123 وەک دەزانن کارێکی ئاسان نیە بۆ هاوڵاتیەکی ئاسایی هەوڵ بدات 0:08:36.123,0:08:38.842 بزانێت حکومەت چۆن 0:08:38.842,0:08:43.840 سەرچاوەکانی بەکار دەهێنیت . 0:08:43.840,0:08:47.775 بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە 0:08:47.775,0:08:52.458 حکومەتەکان ڕێگەی تازەبەکاردەهێنن بۆ ئەوەی مەسەلەی بودجە 0:08:52.458,0:08:54.658 زیاتر شەفاف بێت لای هاوڵاتیان . 0:08:54.658,0:08:58.592 لەم نەخشەیەی وڵاتی مۆڵدۆڤا دا رەنگە سەوزەکە 0:08:58.592,0:09:02.680 بریتیە لەو ناوچانەی کە پارەیەکی کەمیان بۆ قوتابخانەکان سەرف کردووە 0:09:02.680,0:09:05.000 بەڵام ئاستی خوێندن و پەروەردە تیایان دا باشە . 0:09:05.000,0:09:08.249 وە ڕەنگە سورەکە پێچەوانەی ئەوە پیشان دەدات . 0:09:08.249,0:09:14.776 بەکار هێنانی رێگەیەکی وەک ئەمە وا دەکات ئەو بەڵگەنامانەی نا ڕوونن 0:09:14.776,0:09:18.530 زیاتر ڕوون بێت لای هاوڵاتیان، 0:09:18.530,0:09:22.296 وە ئەوەی مایەی دڵ خۆشیە ئەوەیە لەگەڵ بوونی ئەم شەفافیەتەدا 0:09:22.296,0:09:26.154 هاولاتیان دەرفەتی ئەوەیان هەیە ئەدای حکومەت هەڵبسەنگێنن و 0:09:26.154,0:09:29.680 هاوکاری بن بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی . 0:09:29.680,0:09:34.063 بۆیە ئەمڕۆ لە فلیپین دایکان و باوکان و قوتابیان دەتوانن 0:09:34.063,0:09:38.210 لە ڕێگەی سایتی ( Checkmyschool.org ) 0:09:38.210,0:09:43.302 یان بە هۆی کورتە نامەوە ڕای خۆیان بدەن لەسەر ئاستی مامۆستاو 0:09:43.302,0:09:46.096 کتێبی قوتابخانەکانیان . 0:09:46.096,0:09:50.747 کە هەمان ئەو کێشانەن کە من لە ئۆگەندا و بیهار بینیومن . 0:09:50.747,0:09:53.599 وە حکومەت بەرپرسیارە . 0:09:53.599,0:09:58.109 بۆ نموونە کاتێک لەم سایتەوە هەواڵی ئەوە بڵاو بۆوە کە ٨٠٠ قوتابی 0:09:58.109,0:10:02.295 لە مەترسیدان لەبەر دواکەوتنی چاک کردنەوەی قوتابخانەیەک بە هۆی گەندەڵیەوە، 0:10:02.295,0:10:04.886 وەزارەتی پەروەردەی فلیپین 0:10:04.886,0:10:07.840 هەر خێرا دەستی کرد بە ئیجرائات و لێکۆڵینەوە. 0:10:07.840,0:10:11.537 ئەوەی مایەی خۆش حالی یە ئەوەیە کە ئەم داهێنانە خەریکە 0:10:11.537,0:10:16.199 لە ناو ولاتانی باشور دا بڵاو دەبێتەوە ، هەر لە فلیپینەوە بۆ 0:10:16.199,0:10:20.544 ئیندۆنیزیا، کینیا و مۆڵدۆڤا و ولاتانی تریش . 0:10:20.544,0:10:24.803 تەنەنەت کۆمەڵگەیەکی دواکەوتووی 0:10:24.803,0:10:28.357 وەک دارالسلام ( تەنزانیا ) توانیویەتی 0:10:28.357,0:10:31.329 ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنێت بە مەبەستی بەرەو پێش چوون. 0:10:31.329,0:10:34.248 ئەمەش وەک ئەو نەخشەیەی مانگی ئابی ٢٠١٠ ی تانداڵی وابوو . 0:10:34.248,0:10:38.601 بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەم دا 0:10:38.601,0:10:43.067 خوێندکارانی زانکۆ توانیان لە ڕێگەی مۆبایل و سیستەمێکی خۆڕاییەوە 0:10:43.067,0:10:47.617 کار بکەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی 0:10:47.617,0:10:51.104 کۆمەڵگاکەیان 0:10:51.104,0:10:55.569 ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو ئەوە بوو هاوڵاتیان دواتر توانیان 0:10:55.569,0:11:00.576 ....... 0:11:00.576,0:11:03.450 .... 0:11:03.450,0:11:06.050 ..... 0:11:06.050,0:11:10.648 ..... 0:11:10.648,0:11:15.103 ..... 0:11:15.103,0:11:20.713 ئەمڕۆ تەنانەت بیهاریش گۆڕاوە و کراوەتەوە 0:11:20.713,0:11:23.585 لە ڕێگەی کۆمەڵیک کەسی دلسۆزەوە 0:11:23.585,0:11:28.753 کە کار بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەت زیاتر شەفاف بێت و هەست بە لێپرسراوێتی زیاتر بکات بەرامبەر بە هەژاران . 0:11:28.753,0:11:32.281 بەڵام وەک دەزانن لە زۆر شوێنی دنیا دا حکومەتەکان 0:11:32.281,0:11:35.259 حەزیان بە کرانەوە و خزمەت کردنی 0:11:35.259,0:11:40.376 هەژاران نیە، وە ئەمەش جەنگێکی رآستەقینەیە 0:11:40.376,0:11:44.720 بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو سیستەمە بگۆڕن . 0:11:44.720,0:11:48.289 ئەو کەسانە وەک باوکم و چەندانی تر 0:11:48.289,0:11:51.753 تێکۆشەری تەنهان و 0:11:51.753,0:11:54.877 وە کارێکی سەرەکی بۆ ئەو بەرەو پێش چوونە ئەوەیە 0:11:54.877,0:12:00.073 کە یارمەتی ئەو کەسە تێکۆشەرانە بدرێت کە یەک بگرن 0:12:00.073,0:12:03.614 تا هەموو پێکەوە بەسەر بەربەستەکان دا زاڵ بن . 0:12:03.614,0:12:08.357 بۆیە بۆ نموونە لە غانا کۆمەڵێک ریفۆرم خوازی بە توانا 0:12:08.357,0:12:11.557 و پەڕلەمان و حکومەت هەموو پێکەوە ، 0:12:11.557,0:12:15.749 دەستەیەکیان پێک هێناوە بە مەبەستی شەفافی لە 0:12:15.749,0:12:19.805 گرێبەستەکانی کەرتی نەوت دا. 0:12:19.805,0:12:25.485 ریفۆرم خوازان لە پەرلەمان ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەن لە گرێبەستە گوماناوی و نا ڕوونەکان . 0:12:25.485,0:12:30.413 ئەم نموونانە هیوامان پێدەبەخشن بۆ چارەسەر کردنی 0:12:30.413,0:12:33.525 ئەو کێشانەی من لە ئۆگەندا بینیومن یان ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی 0:12:33.525,0:12:38.627 باوکم دەبوونەوە لە بیهار . 0:12:38.627,0:12:45.596 دوو ساڵ لەمەوبەر لە 2010/4/8 دا درەنگانێکی شەو تەلەفۆنم بۆ باوکم کرد 0:12:45.596,0:12:50.994 کە لەو کاتەدا تەمەنی ٨٠ ساڵ بوو 0:12:50.994,0:12:55.795 خەریکی نوسینی دەعوایەکی ٧٠ لاپەڕەیی بوو 0:12:55.795,0:12:59.409 لەسەر بوونی گەندەڵی لە پرۆژەیەکی ڕێگەو بان دا . 0:12:59.409,0:13:04.027 باوکم هەرچەندە پارێزەر نەبوو بەڵام ڕۆژی دواتر لە محکمە خۆی 0:13:04.027,0:13:08.241 بەرگری لە دۆسیەکەی کردو بردیەوە 0:13:08.241,0:13:10.263 بەڵام ئێوارەی هەمان ڕۆژ 0:13:10.263,0:13:14.857 مرد. 0:13:14.857,0:13:19.801 تا دوا سات ئەوەندە بە دڵسۆزی کاری کرد 0:13:19.801,0:13:23.746 دژی گەندەڵی و هەژاری 0:13:23.746,0:13:27.753 کە نەک هەر کاربەدەستەکانی حکومەتی وا لێکرد ڕاستگۆ بن بەڵکو 0:13:27.753,0:13:31.002 وای لە خەڵکیش کرد کە یەک بگرن و 0:13:31.002,0:13:33.897 کارێک بکەن کە گوێ لە داواکانیان بگیرێت . 0:13:33.897,0:13:38.758 ئەم دوو کارە بوونە راگری ژیانی باوکم و ئەو گەشتەی لە نێوان ئەم 0:13:38.758,0:13:41.472 دوو ڕاگرەدا کردی بووە ڕەنگ دەرەوەی 0:13:41.472,0:13:46.257 دیمەنی گەشەسەندنە بەردەوامەکان . 0:13:46.257,0:13:51.210 من ئەمڕۆ بەم گۆڕاناریانە کاریگەر بووم ، وە دڵ خۆشم کە 0:13:51.210,0:13:54.314 ئێمە لە بانکی جیهانی ئەم ئاڕاستەی کارکردنانەمان 0:13:54.314,0:13:57.403 پەسەند کردووە کە بۆتە مایەی گۆڕانکاریەکی 0:13:57.403,0:14:01.281 بەرچاو بەراورد بە ٢٠ ساڵ لەمەو پێشم لە ئۆگەندا . 0:14:01.281,0:14:04.822 پێویستە لە ڕەگ و ڕیشەوە چاکسازی بکەین 0:14:04.822,0:14:07.626 بەوشێوەیە زانیاری بە چەندین ئاراستەدا بڵاو دەبێتەوە 0:14:07.626,0:14:12.417 و ئیلهام دەبەخشێتە بەهرەدارەکان، بۆیە یارمەتی شەفاف و 0:14:12.417,0:14:16.576 کاریگەر دەبێت، بەوشێوەیە حکومەت چاکسازی دەکات 0:14:16.576,0:14:20.522 هاوڵاتیانیش بەشداریان پێدەکرێت و رۆڵیان دەبێت 0:14:20.522,0:14:22.181 لەگەل ریفۆرم خوازانی ناو حکومەت . 0:14:22.181,0:14:25.378 پێویستە ئەم گۆڕانکاریانە خێرا بکەین . 0:14:25.378,0:14:30.378 ئەگەر وا بکەین دەنگی خەلکە هەژارەکەی 0:14:30.378,0:14:34.768 بیهار و ئۆگەندا و 0:14:34.768,0:14:36.990 ووڵاتانی تر دەبیسترێت . 0:14:36.990,0:14:41.065 وە هەروەها کتێبەکانی خوێندن و مامۆستایانیش 0:14:41.065,0:14:44.102 باشتر دەبن 0:14:44.102,0:14:48.185 هەروەها قوتابیانیش 0:14:48.185,0:14:54.303 چانسی ئەوەیان دەبێت کە خۆیان لە هەژاری رزگار بکەن 0:14:54.303,0:14:57.518 سوپاس . ( چەپلەی ئامادەبووان ) . 0:14:57.518,0:15:00.238 ( چەپلەی ئامادەبووان )