< Return to Video

ئایە ئاژەڵەکان زمانیان هەیە؟ میشێل بیشۆپ

  • 0:07 - 0:09
    هەموو ئاژەڵەکان پەیوەندی دەبەستن.
  • 0:09 - 0:13
    قرژاڵەکان چنگیان بەکار دەهێنن
    وەکو ئاماژەیەک کە تەندروستن
  • 0:13 - 0:14
    و ئامادەی جووت بوونن.
  • 0:14 - 0:17
    و کەتڵفیشەکان خانە ڕەنگاڵەکان بەکاردەهێنن
    کە پێیان دەگوترێت کرۆماتۆفۆر
  • 0:17 - 0:22
    بۆ ئەوەی نەخش لەسەر پێستیان درووست بکەن
    کە بۆ خۆ حەشاردان بەکاری دەهێنن
  • 0:22 - 0:23
    یان بۆ ئاگادار کردنەوەی نەیارەکانیان.
  • 0:23 - 0:26
    هەنگەکانیش سەمای ئاڵۆز دەنوێنن
  • 0:26 - 0:31
    تاوەکو زانیاری بدەن بە هەنگەکانی دیکە
    دەربارەی شوێن و چۆنیەتی سەرچاوەی خۆراکەکە.
  • 0:31 - 0:35
    هەموو ئەم ئاژەڵانە ڕێگەی بەرنامەی
    پەیوەندی بەستنی سەرنجڕاکێشیان هەیە،
  • 0:35 - 0:37
    بەڵام ئایە زمانیان هەیە؟
  • 0:37 - 0:39
    بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە،
  • 0:39 - 0:43
    دەتوانین چاو بخشێنین بە چوار تایبەتمەندی
    کە زۆرجار بەندن بە زمانەوە:
  • 0:43 - 0:44
    دابڕاوی،
  • 0:44 - 0:46
    ڕێزمان،
  • 0:46 - 0:48
    بەرهەمداری،
  • 0:48 - 0:50
    هەروەها جێ گۆڕکێ.
  • 0:50 - 0:53
    دابڕوای واتای ئەوەیە کە دەستەیەک لە
    یەکەی جیاواز هەن،
  • 0:53 - 0:55
    وەکو دەنگەکان یاخود وشەکان،
  • 0:55 - 0:59
    کە دەکرێت پیکەوە بلکێنرێن
    تاوەکو بیرۆکەی نوێ بخەینە ڕوو، وەکو
  • 0:59 - 1:02
    هەندێک لە پیتە موگناتیزییەکانی
    سەر بەفرگر دەتوانیت ڕێکیان بخەیتەوە
  • 1:02 - 1:05
    تاوەکو دەستەواژەی جیاوازیان
    لێ دروست بکەیت.
  • 1:05 - 1:06
    ڕێزمانیش سیستەمێک لە یاسا پێشکەش دەکات
  • 1:06 - 1:10
    کە پێت دەڵێت چۆن چۆنی
    ئەو یەکانە پێکەوە بلکێنیت.
  • 1:10 - 1:13
    بەرهەمهێنانیش ئەو توانستەی
    بەکارهێنانی زمانە
  • 1:13 - 1:17
    بۆ درووست کردنی ژمارەیەکی
    بێشومار لە پەیام.
  • 1:17 - 1:20
    هەروەها جێگۆڕکێش بریتییە لە توانستی
    قسەکردن دەربارەی شتانێک
  • 1:20 - 1:22
    کە لە بەر چاوەکانتدا نین،
  • 1:22 - 1:26
    وەکو ڕابردوو، داهاتوو،
    یاخود ڕووداوە خەیاڵییەکان.
  • 1:26 - 1:30
    کەواتە، ئایە پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان
    ئەم تایبەتمەندییانە پیشان دەدەن؟
  • 1:30 - 1:33
    بۆ قرژاڵ و کاتڵفیشەکان
    وەڵامەکە نەخێرە.
  • 1:33 - 1:36
    ئەوان ئاماژەکانیان بە شێوەیەکی
    داهێنەرانە پێکەوە نالکێنن.
  • 1:36 - 1:40
    پێویستیش ناکات ئاماژەکانیان
    ڕێکخستنێکی ڕێزمانیانەیان هەبێت،
  • 1:40 - 1:43
    هەروەها ئەوان تەنها دەربارەی
    دۆخەکانی ئێستایان پەیوەندی دەکەن،
  • 1:43 - 1:46
    بۆ نموونە، ''من تەندروستم،''
    یان ''ژەهرم پێیە.''
  • 1:46 - 1:50
    بەڵام هەندێک لە ئاژەڵەکان لە ڕاستیدا هیچ
    یەکێک لەم تایبەتمەندیانە نیشان نادەن.
  • 1:50 - 1:56
    هەنگەکان جوڵە، گۆشە، ماوە، و
    توندێتی بەکاردەهێنن لە سەما فرتە فرتەکەیان
  • 1:56 - 2:00
    تاوەکو باسی شوێن و دەوڵەمەندی
    سەرچاوەی خواردنەکە بکەن.
  • 2:00 - 2:02
    ئەو سەرچاوەیە لە دەرەوەی هێلانەکەیە،
  • 2:02 - 2:05
    بۆیە ئەوان تایبەتمەندی
    جێگۆڕکێ نیشان دەدەن.
  • 2:05 - 2:08
    ئەوان ئەو تایبەتمەندییەی زمانیان هاوبەشە
    لەگەل سەگی چیمە نزار،
  • 2:08 - 2:10
    کە بە هەزاران دەژین لە شارۆچکەکانیان،
  • 2:10 - 2:16
    و لە لایەن چەقەڵ، باز،
    چالگم مار، و مرۆڤەکانەوە ڕاو دەکرێن.
  • 2:16 - 2:21
    ئەو دەنگە ئاگادار کردنەوانەی دەری دەکەن
    نیشانی قەبارە، شێوە و خێرایی ڕاوکەرەکە
  • 2:21 - 2:25
    و تەنانەت بۆ مرۆڤە ڕاوچییەکان،
    ئەوەش دەردەخەن کە چییان پێیە
  • 2:25 - 2:28
    و ئەگەر مرۆڤەکە دەمانچەی هەڵ گرتبێت.
  • 2:28 - 2:32
    ئەیپە گەورەکان، وەکو چامپانزی و گۆریلاکان،
    ئەوانیش پەیوەندیکەری باشن.
  • 2:32 - 2:35
    هەندێکیان تەنانەت فێری
    زمانی ئاماژە گۆڕدراوەکان بوونە.
  • 2:35 - 2:39
    چامپانزیەک بە ناوی واشۆ
    تایبەتمەندی دابڕاوی نیشان داوە
  • 2:39 - 2:42
    لە ڕیگەی پێکەوەنانی کۆمەڵێک هێما
    بۆ درووست کردنی دەستەواژەی ڕەسەن،
  • 2:42 - 2:44
    وەکو، ''تکایە بیکەوە. خێراکە.''
  • 2:44 - 2:49
    کۆکۆ، کە گۆریلایەکی مێینەیە لە زیاد
    ١٠٠٠ دانە هێمان تێدەگات،
  • 2:49 - 2:52
    و لە نزیکەی ٢٠٠٠ وشەی زمانی
    قسەکراوی ئینگلیزیش
  • 2:52 - 2:55
    باسی لە پشیلە ئەزیزەکەی دەکرد
    کە مرد بوو.
  • 2:55 - 2:58
    لە ڕێگەی ئەوەشەوە، ئەو تایبەتمەندی
    جێ گۆڕکیی نیشان دەدا،
  • 2:58 - 3:01
    هەرچەندە شایەنی ئاماژەپێدانە کە ئەیپەکانی
    ئەم دوو نموونەیە
  • 3:01 - 3:04
    بەرنامەی پەیوەندی مرۆڤیان بەکار دەهێنا،
  • 3:04 - 3:07
    نەک شێوازی سروشتی قسە کردنی خۆیان.
  • 3:07 - 3:10
    چەندان نموونەی دیکەی
    پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان ئاژەڵەکان هەیە.
  • 3:10 - 3:12
    وەکو دۆلفینەکان،
  • 3:12 - 3:17
    کە فیکە بەکار دەهێنن بۆ ناسینەوەی تەمەن،
    شوێن، ناو، و ڕەگەز.
  • 3:17 - 3:19
    ئەوان دەشتوانن لە کەمێک ڕێزمانی
  • 3:19 - 3:23
    زمانی لاشە تێبگەن کە توێژەران
    بەکاریان هێنا لەگەڵیان.
  • 3:23 - 3:28
    هەرچۆنێک بێت، ڕێزمان لە پەیوەندی
    سرووشتیانەی نێوان دۆلفینەکاندا نا بیندرێت.
  • 3:28 - 3:30
    لە کاتێکدا ئەم بەرنامانەی پەیوەندی
  • 3:30 - 3:33
    بۆیان هەیە هەندێک لەو تایبەتمەندیانەی
    دەست نیشانمان کردون تێیاندا بێت،
  • 3:33 - 3:36
    کەچی هیچیان هەموو چوار
    تایبەتمەندییەکە نیشان نادەن.
  • 3:36 - 3:40
    تەنانەت توانستە سەرنجڕاکێشەکانی
    واشۆ و کۆکۆ هێشتاکە ناگەن
  • 3:40 - 3:44
    بە توانا زمانەوانییەکانی
    زۆرینەی مرۆڤە تەمەن سێ ساڵانەکان.
  • 3:44 - 3:47
    هەروەها بابەتەکانی گفتوگۆی نێوان ئاژەڵەکان
    زۆربەی جارەکان سنوردارن.
  • 3:47 - 3:49
    هەنگەکان دەربارەی خۆراک دەدوێن،
  • 3:49 - 3:51
    سەگە دەشتیەکانیش دەربارەی
    نێچیر گرەکان دەدوێن
  • 3:51 - 3:54
    قرژالەکانێش باسی خۆیان دەکەن.
  • 3:54 - 3:56
    زمانی مرۆڤیش بە تەنها لە لایەکەی تر
  • 3:56 - 4:00
    بەهۆی توانا بەهێزەکەی پێکەوە لکانی
    ڕێزمان و بەرهەمهێنان،
  • 4:00 - 4:03
    لەسەروو تایبەتمەندییەکانەوەیە.
  • 4:03 - 4:06
    مێشکی مرۆڤ دەتوانێت ژمارەیەکی
    دیاریکراو توخم وەر بگرێت
  • 4:06 - 4:09
    و ژمارەیەکی ناکۆتا پەیامی لێ درووست بکات.
  • 4:09 - 4:12
    ئێمە دەتوانین ڕستەی ئاڵۆز
    دروست بکەین و تێیان بگەین،
  • 4:12 - 4:15
    هەروەها چەندین وشەی نەبیستراویش.
  • 4:15 - 4:19
    دەتوانین زمان بەکاربهێنین بۆ باسکردنی
    بابەتگەلێکی هەمەچەشنی ناکۆتا،
  • 4:19 - 4:21
    یان باسکردنی شتانێکی خەیاڵی،
  • 4:21 - 4:23
    تەنانەت درۆکردن.
  • 4:23 - 4:27
    تویژینەوە بەردەوامە بۆ ئاشکرا کردنی نهێنی
    زیاتر سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان.
  • 4:27 - 4:31
    لەوانەیە ئاشکرا ببێت کە زمانی مرۆڤ
    و پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان
  • 4:31 - 4:34
    بەتەواوی جیاواز نین لە یەکتری
    بەڵکو بوونێکی هاوشیوەیان هەیە.
  • 4:34 - 4:37
    هەرچۆنێک بێت، ئێمە هەموومان ئاژەڵین.
Title:
ئایە ئاژەڵەکان زمانیان هەیە؟ میشێل بیشۆپ
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/do-animals-have-language-michele-bishop

هەموو ئاژەڵەکان پەیوەندی دەبەستن. بەڵام، ئایە ئەوان زمانیان هەیە؟ میشێل بیشۆپ بە وردی باس لە ٤ تایبەتمەندی زمان دەکات کە ئێمە کاریان لەسەر دەکەین و لێیان دەکۆڵینەوە.

وانەکە لە لایەن میشیڵ بیشۆپ و ئەنیمەیشن لە لایەن ئەڤی ئوفەر

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:55

Kurdish (Central) subtitles

Revisions