هەموو ئاژەڵەکان پەیوەندی دەبەستن. قرژاڵەکان چنگیان بەکار دەهێنن وەکو ئاماژەیەک کە تەندروستن و ئامادەی جووت بوونن. و کەتڵفیشەکان خانە ڕەنگاڵەکان بەکاردەهێنن کە پێیان دەگوترێت کرۆماتۆفۆر بۆ ئەوەی نەخش لەسەر پێستیان درووست بکەن کە بۆ خۆ حەشاردان بەکاری دەهێنن یان بۆ ئاگادار کردنەوەی نەیارەکانیان. هەنگەکانیش سەمای ئاڵۆز دەنوێنن تاوەکو زانیاری بدەن بە هەنگەکانی دیکە دەربارەی شوێن و چۆنیەتی سەرچاوەی خۆراکەکە. هەموو ئەم ئاژەڵانە ڕێگەی بەرنامەی پەیوەندی بەستنی سەرنجڕاکێشیان هەیە، بەڵام ئایە زمانیان هەیە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، دەتوانین چاو بخشێنین بە چوار تایبەتمەندی کە زۆرجار بەندن بە زمانەوە: دابڕاوی، ڕێزمان، بەرهەمداری، هەروەها جێ گۆڕکێ. دابڕوای واتای ئەوەیە کە دەستەیەک لە یەکەی جیاواز هەن، وەکو دەنگەکان یاخود وشەکان، کە دەکرێت پیکەوە بلکێنرێن تاوەکو بیرۆکەی نوێ بخەینە ڕوو، وەکو هەندێک لە پیتە موگناتیزییەکانی سەر بەفرگر دەتوانیت ڕێکیان بخەیتەوە تاوەکو دەستەواژەی جیاوازیان لێ دروست بکەیت. ڕێزمانیش سیستەمێک لە یاسا پێشکەش دەکات کە پێت دەڵێت چۆن چۆنی ئەو یەکانە پێکەوە بلکێنیت. بەرهەمهێنانیش ئەو توانستەی بەکارهێنانی زمانە بۆ درووست کردنی ژمارەیەکی بێشومار لە پەیام. هەروەها جێگۆڕکێش بریتییە لە توانستی قسەکردن دەربارەی شتانێک کە لە بەر چاوەکانتدا نین، وەکو ڕابردوو، داهاتوو، یاخود ڕووداوە خەیاڵییەکان. کەواتە، ئایە پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان ئەم تایبەتمەندییانە پیشان دەدەن؟ بۆ قرژاڵ و کاتڵفیشەکان وەڵامەکە نەخێرە. ئەوان ئاماژەکانیان بە شێوەیەکی داهێنەرانە پێکەوە نالکێنن. پێویستیش ناکات ئاماژەکانیان ڕێکخستنێکی ڕێزمانیانەیان هەبێت، هەروەها ئەوان تەنها دەربارەی دۆخەکانی ئێستایان پەیوەندی دەکەن، بۆ نموونە، ''من تەندروستم،'' یان ''ژەهرم پێیە.'' بەڵام هەندێک لە ئاژەڵەکان لە ڕاستیدا هیچ یەکێک لەم تایبەتمەندیانە نیشان نادەن. هەنگەکان جوڵە، گۆشە، ماوە، و توندێتی بەکاردەهێنن لە سەما فرتە فرتەکەیان تاوەکو باسی شوێن و دەوڵەمەندی سەرچاوەی خواردنەکە بکەن. ئەو سەرچاوەیە لە دەرەوەی هێلانەکەیە، بۆیە ئەوان تایبەتمەندی جێگۆڕکێ نیشان دەدەن. ئەوان ئەو تایبەتمەندییەی زمانیان هاوبەشە لەگەل سەگی چیمە نزار، کە بە هەزاران دەژین لە شارۆچکەکانیان، و لە لایەن چەقەڵ، باز، چالگم مار، و مرۆڤەکانەوە ڕاو دەکرێن. ئەو دەنگە ئاگادار کردنەوانەی دەری دەکەن نیشانی قەبارە، شێوە و خێرایی ڕاوکەرەکە و تەنانەت بۆ مرۆڤە ڕاوچییەکان، ئەوەش دەردەخەن کە چییان پێیە و ئەگەر مرۆڤەکە دەمانچەی هەڵ گرتبێت. ئەیپە گەورەکان، وەکو چامپانزی و گۆریلاکان، ئەوانیش پەیوەندیکەری باشن. هەندێکیان تەنانەت فێری زمانی ئاماژە گۆڕدراوەکان بوونە. چامپانزیەک بە ناوی واشۆ تایبەتمەندی دابڕاوی نیشان داوە لە ڕیگەی پێکەوەنانی کۆمەڵێک هێما بۆ درووست کردنی دەستەواژەی ڕەسەن، وەکو، ''تکایە بیکەوە. خێراکە.'' کۆکۆ، کە گۆریلایەکی مێینەیە لە زیاد ١٠٠٠ دانە هێمان تێدەگات، و لە نزیکەی ٢٠٠٠ وشەی زمانی قسەکراوی ئینگلیزیش باسی لە پشیلە ئەزیزەکەی دەکرد کە مرد بوو. لە ڕێگەی ئەوەشەوە، ئەو تایبەتمەندی جێ گۆڕکیی نیشان دەدا، هەرچەندە شایەنی ئاماژەپێدانە کە ئەیپەکانی ئەم دوو نموونەیە بەرنامەی پەیوەندی مرۆڤیان بەکار دەهێنا، نەک شێوازی سروشتی قسە کردنی خۆیان. چەندان نموونەی دیکەی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان ئاژەڵەکان هەیە. وەکو دۆلفینەکان، کە فیکە بەکار دەهێنن بۆ ناسینەوەی تەمەن، شوێن، ناو، و ڕەگەز. ئەوان دەشتوانن لە کەمێک ڕێزمانی زمانی لاشە تێبگەن کە توێژەران بەکاریان هێنا لەگەڵیان. هەرچۆنێک بێت، ڕێزمان لە پەیوەندی سرووشتیانەی نێوان دۆلفینەکاندا نا بیندرێت. لە کاتێکدا ئەم بەرنامانەی پەیوەندی بۆیان هەیە هەندێک لەو تایبەتمەندیانەی دەست نیشانمان کردون تێیاندا بێت، کەچی هیچیان هەموو چوار تایبەتمەندییەکە نیشان نادەن. تەنانەت توانستە سەرنجڕاکێشەکانی واشۆ و کۆکۆ هێشتاکە ناگەن بە توانا زمانەوانییەکانی زۆرینەی مرۆڤە تەمەن سێ ساڵانەکان. هەروەها بابەتەکانی گفتوگۆی نێوان ئاژەڵەکان زۆربەی جارەکان سنوردارن. هەنگەکان دەربارەی خۆراک دەدوێن، سەگە دەشتیەکانیش دەربارەی نێچیر گرەکان دەدوێن قرژالەکانێش باسی خۆیان دەکەن. زمانی مرۆڤیش بە تەنها لە لایەکەی تر بەهۆی توانا بەهێزەکەی پێکەوە لکانی ڕێزمان و بەرهەمهێنان، لەسەروو تایبەتمەندییەکانەوەیە. مێشکی مرۆڤ دەتوانێت ژمارەیەکی دیاریکراو توخم وەر بگرێت و ژمارەیەکی ناکۆتا پەیامی لێ درووست بکات. ئێمە دەتوانین ڕستەی ئاڵۆز دروست بکەین و تێیان بگەین، هەروەها چەندین وشەی نەبیستراویش. دەتوانین زمان بەکاربهێنین بۆ باسکردنی بابەتگەلێکی هەمەچەشنی ناکۆتا، یان باسکردنی شتانێکی خەیاڵی، تەنانەت درۆکردن. تویژینەوە بەردەوامە بۆ ئاشکرا کردنی نهێنی زیاتر سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان. لەوانەیە ئاشکرا ببێت کە زمانی مرۆڤ و پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان بەتەواوی جیاواز نین لە یەکتری بەڵکو بوونێکی هاوشیوەیان هەیە. هەرچۆنێک بێت، ئێمە هەموومان ئاژەڵین.