شکاندنی بێدەنگی بۆ ڕزگاربووان لە هەوڵی خۆکوژی
-
0:00 - 0:03لە هەموو شێوە دەرەکیەکان،
-
0:03 - 0:06جۆن ھەموو شتەکانی بۆ ڕەخسابوو.
-
0:06 - 0:08تازە مامەڵەیەکی واژۆ کردبوو
-
0:08 - 0:10بۆ فرۆشتنی باڵەخانەکەی لە نیویۆڕک
-
0:10 - 0:12بە قازانجی شەش ئەوەندە،
-
0:12 - 0:15و تەنیا بۆ ماوەی پێنج ساڵ خاوەنی بوو.
-
0:15 - 0:17لەو زانکۆیەی کە ماستەری تەواو کردبوو
-
0:17 - 0:19پۆستێکی وانەبێژیان پێشکەش کردبوو
-
0:19 - 0:21کە تەنیا سەبارەت بە مووچە نەبوو
-
0:21 - 0:24بەڵکو بۆ یەکەم جار بوو
لە تەمەنی سودمەند بێت. -
0:25 - 0:28و ھێشتاش سەرەڕای باش ڕۆشتنی شتەکان بۆ جۆن،
-
0:28 - 0:30ئەو تێیدەکۆشی،
-
0:30 - 0:33شەڕکردنی ئاڵودەبوون و گیربوون بە خەمۆکی.
-
0:35 - 0:37لە شەوی یازدەی حوزەیرانی ٢٠٠٣،
-
0:37 - 0:39سەرکەوتە سەر لێواری
-
0:39 - 0:42شوورەی پردی مانھاتن
-
0:42 - 0:46بازیدا بۆ ئاوی ڕۆشتوو لە خوارەوە.
-
0:47 - 0:49سەرنجڕاکێشانە
-
0:49 - 0:51نەک بە دەرئاسایی
-
0:51 - 0:54ئەو ژیا.
-
0:54 - 0:57کەوتنەکە قۆڵی ڕاستی شکاند،
-
0:57 - 0:59ھەرچی پەراسووی ھەیبوو شکاندی،
-
0:59 - 1:01سییەکانی کونکرد،
-
1:01 - 1:03ڕایماڵیبووە نێوان ئاگایی و بێ ئاگایی
-
1:03 - 1:06کاتێک بۆ خوارووی (ئێست ڕیڤەر) ڕاماڵدرا ،
-
1:06 - 1:08لەژێر پردی بڕۆکلین
-
1:08 - 1:11(و لەدەرەوەی ڕاڕەوی (ستەین ئایلاند فێری،
-
1:11 - 1:13کاتێک ڕێبوارەکانی ناو کەشتی شتومەک
-
1:13 - 1:15گوێیان لە ھاوار و ئازار بوو،
-
1:15 - 1:17ھەواڵیان بە ڕێبەری کەشتیەکە دا
-
1:17 - 1:19کە ئەویش ھەواڵی بە پاسەوانی قەراغەکەدا
-
1:19 - 1:21(دەریان ھێنا لە (ئیست ڕیڤەر
-
1:21 - 1:24و بردیان بۆ نەخۆشخانەی بیلیڤۆی.
-
1:24 - 1:27ئەمە ئەو شوێنەیە چیڕۆکەکەی لێ دەستپێدەکات.
-
1:27 - 1:29لەبەرئەوەی جارێک جۆن خۆی تەرخانکرد
-
1:29 - 1:32بە باشتر کردنی ژیانی بۆ جارێکی تر
-
1:32 - 1:35یەکەم مادی، دواتر ھەستی،
-
1:35 - 1:37و دواتر ڕوحی
-
1:37 - 1:40بۆی دەرکەت کە سەرچاوەی زۆر کەم ھەیە
-
1:40 - 1:42بۆ کەسێک کە بیەوێت کۆتای بە ژیانی بھێنێت
-
1:42 - 1:45بەو ڕێگەیەی ئەو کردی.
-
1:45 - 1:47توێژینەوەکان دەریدەخەن
-
1:47 - 1:49کە ١٩ لە ٢٠ کەسدا
-
1:49 - 1:51کە ھەوڵی خۆکوژیی دەدەن
-
1:51 - 1:53شکست دەھێنن.
-
1:54 - 1:56بەڵام شکستخواردووەکان
-
1:56 - 1:59بە ڕێژەی ٣٧ جار زیاتر سەردەکەون
-
1:59 - 2:02لە ھەوڵی دووەمیاندا.
-
2:02 - 2:04ئەمەش لە ڕاستیدا
-
2:04 - 2:06مەترسیە لەسەر دانیشتووان
-
2:06 - 2:09لەگەڵ سەرچاوەی کەمی پاڵپشتیکردنیان.
-
2:09 - 2:11و ئەوەی ڕودەدا
-
2:11 - 2:14کاتێک خەڵکی دووبارە دەیانەوێت دەست بە
ژیانکردنەوە بگرن، -
2:14 - 2:16بەھۆی ڕەوایی پێنەدان بە خۆکوشتن،
-
2:16 - 2:18دڵنیانین دەبێت چی بڵێن،
-
2:18 - 2:21و زۆربەی کات ھیچ ناڵێن.
-
2:21 - 2:23ئەمەش گۆشەگیری زیاتر دەکات
-
2:23 - 2:26کە کەسانی وەک جۆن خۆیانی تێدا دەبیننەوە.
-
2:28 - 2:30من چیڕۆکی جۆن زۆر باش دەزانم
-
2:30 - 2:33چونکە من جۆنم.
-
2:34 - 2:37ئەمەش ،ئەمڕۆ،
-
2:37 - 2:40یەکەم جارە لە دەرکەوتنێکی گشتی
-
2:40 - 2:42دانی پێدادەنێم
-
2:42 - 2:45لەو گەشتەی تێیدا بووم.
-
2:46 - 2:49بەڵام دوای لەدەستدانی مامۆستایەکی ئازیز
لە ساڵی ٢٠٠٦ -
2:49 - 2:53و خۆکوشتنی ھاوڕێیەکی باش لە ساڵی ڕابردوو،
-
2:53 - 2:56و دانیشتنم ساڵی پار لە (TedActive),
-
2:56 - 2:59زانیم دەبێت لە بێدەنگیەکەم بێمە دەرەوە
-
2:59 - 3:01و ترسەکانم جێبھێڵم
-
3:01 - 3:04بۆ قسەکردن لەسەر بیرۆکەیەک کە شایەنی
بڵاوبوونەوەیە -
3:04 - 3:06و ئەمەش بۆ ئەو کەسانەی
-
3:06 - 3:09بڕیارێکی سەختیان داوە
-
3:09 - 3:11بۆ گەڕانەوە بۆ ژیان
-
3:11 - 3:14پێویستیان بە سەرچاوەی زیاتر
و یارمەتی ئێمەیە. -
3:15 - 3:18وەک پرۆژەی تریڤۆر دەڵێت، باشتر دەبن.
-
3:18 - 3:21و باشتریش دەبن.
-
3:21 - 3:23و من هەڵیدەبژێرم
-
3:23 - 3:25بە شێوەیەکی تەواو جیاواز
لە دۆخەکەم بێمە دەرەوە -
3:25 - 3:28بۆ ھاندانتان، بۆ گوشارخستنەسەرتان،
-
3:28 - 3:30کە ئەگەر کەسێکیت لەوانەی
-
3:30 - 3:34کە بیر یان ھەوڵی خۆکوژیتان داوە،
-
3:34 - 3:37یان کەسێک دەناسن وای کردبێت،
-
3:37 - 3:40قسە بکەن، یارمەتی وەربگرن.
-
3:40 - 3:43ئەمە شایەنی گفتوگۆ لەسەر کردنە
-
3:43 - 3:46و بیرۆکەیەکە شایەنی بڵاوبوونەوەیە.
-
3:46 - 3:48سوپاس.
-
3:48 - 3:53چەپڵە
- Title:
- شکاندنی بێدەنگی بۆ ڕزگاربووان لە هەوڵی خۆکوژی
- Speaker:
- جەی دی سکاڕم
- Description:
-
سەرەڕای باش دەرکەوتنی ژیانمان لە دەرەوە، قەتیسبونی ناوەکی دەتوانرێت ببێتە جیهانێک لە ئازارکێشانی لەسەرخۆ، کەوا لە کەسێک دەکات بڕیاری کۆتایهێنان بە ژیانی بدات. لە کۆنفرانسی (تێد یو)، جی دی سکارم داوامان
لێدەکات بۆ شکاندنی ئەو بێدەنگییەی دەوری خۆکوشتن و هەوڵدان بۆی هەیە، هەوەها دروستکردنی سەرچاوە پێویستەکان بۆ ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە ژیان دوای هەڵاتن لە مردن. سەرچاوەکان http://t.co/wsNrY9C - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 03:54
![]() |
halo fariq approved Kurdish subtitles for Break the silence for suicide attempt survivors | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Break the silence for suicide attempt survivors | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Break the silence for suicide attempt survivors | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Break the silence for suicide attempt survivors | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Break the silence for suicide attempt survivors | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Break the silence for suicide attempt survivors | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Break the silence for suicide attempt survivors | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Break the silence for suicide attempt survivors |