لە هەموو شێوە دەرەکیەکان،
جۆن ھەموو شتەکانی بۆ ڕەخسابوو.
تازە مامەڵەیەکی واژۆ کردبوو
بۆ فرۆشتنی باڵەخانەکەی لە نیویۆڕک
بە قازانجی شەش ئەوەندە،
و تەنیا بۆ ماوەی پێنج ساڵ خاوەنی بوو.
لەو زانکۆیەی کە ماستەری تەواو کردبوو
پۆستێکی وانەبێژیان پێشکەش کردبوو
کە تەنیا سەبارەت بە مووچە نەبوو
بەڵکو بۆ یەکەم جار بوو
لە تەمەنی سودمەند بێت.
و ھێشتاش سەرەڕای باش ڕۆشتنی شتەکان بۆ جۆن،
ئەو تێیدەکۆشی،
شەڕکردنی ئاڵودەبوون و گیربوون بە خەمۆکی.
لە شەوی یازدەی حوزەیرانی ٢٠٠٣،
سەرکەوتە سەر لێواری
شوورەی پردی مانھاتن
بازیدا بۆ ئاوی ڕۆشتوو لە خوارەوە.
سەرنجڕاکێشانە
نەک بە دەرئاسایی
ئەو ژیا.
کەوتنەکە قۆڵی ڕاستی شکاند،
ھەرچی پەراسووی ھەیبوو شکاندی،
سییەکانی کونکرد،
ڕایماڵیبووە نێوان ئاگایی و بێ ئاگایی
کاتێک بۆ خوارووی (ئێست ڕیڤەر) ڕاماڵدرا ،
لەژێر پردی بڕۆکلین
(و لەدەرەوەی ڕاڕەوی (ستەین ئایلاند فێری،
کاتێک ڕێبوارەکانی ناو کەشتی شتومەک
گوێیان لە ھاوار و ئازار بوو،
ھەواڵیان بە ڕێبەری کەشتیەکە دا
کە ئەویش ھەواڵی بە پاسەوانی قەراغەکەدا
(دەریان ھێنا لە (ئیست ڕیڤەر
و بردیان بۆ نەخۆشخانەی بیلیڤۆی.
ئەمە ئەو شوێنەیە چیڕۆکەکەی لێ دەستپێدەکات.
لەبەرئەوەی جارێک جۆن خۆی تەرخانکرد
بە باشتر کردنی ژیانی بۆ جارێکی تر
یەکەم مادی، دواتر ھەستی،
و دواتر ڕوحی
بۆی دەرکەت کە سەرچاوەی زۆر کەم ھەیە
بۆ کەسێک کە بیەوێت کۆتای بە ژیانی بھێنێت
بەو ڕێگەیەی ئەو کردی.
توێژینەوەکان دەریدەخەن
کە ١٩ لە ٢٠ کەسدا
کە ھەوڵی خۆکوژیی دەدەن
شکست دەھێنن.
بەڵام شکستخواردووەکان
بە ڕێژەی ٣٧ جار زیاتر سەردەکەون
لە ھەوڵی دووەمیاندا.
ئەمەش لە ڕاستیدا
مەترسیە لەسەر دانیشتووان
لەگەڵ سەرچاوەی کەمی پاڵپشتیکردنیان.
و ئەوەی ڕودەدا
کاتێک خەڵکی دووبارە دەیانەوێت دەست بە
ژیانکردنەوە بگرن،
بەھۆی ڕەوایی پێنەدان بە خۆکوشتن،
دڵنیانین دەبێت چی بڵێن،
و زۆربەی کات ھیچ ناڵێن.
ئەمەش گۆشەگیری زیاتر دەکات
کە کەسانی وەک جۆن خۆیانی تێدا دەبیننەوە.
من چیڕۆکی جۆن زۆر باش دەزانم
چونکە من جۆنم.
ئەمەش ،ئەمڕۆ،
یەکەم جارە لە دەرکەوتنێکی گشتی
دانی پێدادەنێم
لەو گەشتەی تێیدا بووم.
بەڵام دوای لەدەستدانی مامۆستایەکی ئازیز
لە ساڵی ٢٠٠٦
و خۆکوشتنی ھاوڕێیەکی باش لە ساڵی ڕابردوو،
و دانیشتنم ساڵی پار لە (TedActive),
زانیم دەبێت لە بێدەنگیەکەم بێمە دەرەوە
و ترسەکانم جێبھێڵم
بۆ قسەکردن لەسەر بیرۆکەیەک کە شایەنی
بڵاوبوونەوەیە
و ئەمەش بۆ ئەو کەسانەی
بڕیارێکی سەختیان داوە
بۆ گەڕانەوە بۆ ژیان
پێویستیان بە سەرچاوەی زیاتر
و یارمەتی ئێمەیە.
وەک پرۆژەی تریڤۆر دەڵێت، باشتر دەبن.
و باشتریش دەبن.
و من هەڵیدەبژێرم
بە شێوەیەکی تەواو جیاواز
لە دۆخەکەم بێمە دەرەوە
بۆ ھاندانتان، بۆ گوشارخستنەسەرتان،
کە ئەگەر کەسێکیت لەوانەی
کە بیر یان ھەوڵی خۆکوژیتان داوە،
یان کەسێک دەناسن وای کردبێت،
قسە بکەن، یارمەتی وەربگرن.
ئەمە شایەنی گفتوگۆ لەسەر کردنە
و بیرۆکەیەکە شایەنی بڵاوبوونەوەیە.
سوپاس.
چەپڵە