چۆن شێرپەنجە بە جەستەدا بڵاو دەبێتەوە؟ - ئیڤان سی یو جون
-
0:07 - 0:11سەرەتای شێرپەنجە بە تاکە گڕێیەک
-
0:11 - 0:14لە شوێنێکی دیاری کراوی
جەستە دەست پێ دەکات. -
0:14 - 0:15ئەگەر ئەم گرێیە لانەبرێت،
-
0:15 - 0:19شێرپەنجە لە تواناییدا ھەیە بەرەو
ئەندامەکانی تەنیشتی بڵاو بێتەوە، -
0:19 - 0:23ھەتا ئەگەر شوێنەکە دوریش بێت لە شوێنە
سەرەکییەکەی گرێکە، بۆ نموونە مێشک. -
0:23 - 0:26چۆن شێرپەنجە بەرەو شوێنێکی نوێ دەچێت،
-
0:26 - 0:30بۆچی ھەندێک لە ئەندامەکان وەک
لەوانیتر زیاتر توشی شێرپەنجە دەبن؟ -
0:30 - 0:34پرۆسەی بڵاوبوونەوەی شیرپەنجە لە
جەستەدا بە تەشەنەکردن دەناسڕێت. -
0:34 - 0:40تەشەنەکردن دەست پێ دەکات کاتێک گرێی
خانەکانی شێرپەنجە شانەکە داگیر دەکەن. -
0:40 - 0:42کاتێک خانەکان تەشەنە دەکەن
-
0:42 - 0:46لەڕێگەی یەکێک لەم سێ جۆری
تەشەنەکردنە بڵاو دەبنەوە: -
0:46 - 0:50بڵاوبوونەوە لە ڕێگەی گوێزەرەوەکان،
لە ڕێگەی لیمفەکان، یان لە ڕێگەی خوێنەوە. -
0:50 - 0:55بڵاو بوونەوە لە ڕێگەی گوێزەرەوەکان،
خانە زیاندارەکان دەچنە نێو بۆشاییەکانی -
0:55 - 0:57چینەکانی سک لە جەستەماندا.
-
0:57 - 1:00ئەم چینانە بە پەردەی سک ناسراون
-
1:00 - 1:03وەک دیوارێک خزمەتی
چینەکانی پێستی جەستە دەکەن. -
1:03 - 1:06بۆ نموونە، خانە زیاندارەکانی
شێرپەنجەی هێڵکەدان، -
1:06 - 1:10لە ڕێگەی ئەو چینانەی دیواری سکەوە کە
هێلکەدانی بە جگەر بەستۆتەوە دەگوازرێنەوە، -
1:10 - 1:13لە ئەنجامدا تەشەنەکردن
ڕووی جگەریش دەگرێتەوە. -
1:13 - 1:19کاتێک خانەکانی شێرپەنجە لە ڕێگەی خوێنەوە
دەگوازرێنەوە لوولەکانی خوێن داگیر دەکەن. -
1:19 - 1:22لەبەر ئەوەی لوولەکانی خوێن
لە زۆربەی بەشەکانی لەش هەن، -
1:22 - 1:26بۆیە خانە زیاندارەکان سوود لەمە دەبینن
تاکو بە هەموو بەشەکانی تر بگەن. -
1:26 - 1:31دوا قۆناغ، شێرپەنجە لیمفە گڕێکان داگیر
دەکەن کاتێک لە ڕێگەی لیمفە دەگوێزرێتەوە، -
1:31 - 1:35و لەڕێگەی دەزگای لیمفایی بەرەو
بەشەکانی تری جەستە دەڕوات. -
1:35 - 1:38لەبەر ئەوەی ئەم دەزگایە بە زۆربەی
ئەندامەکانی جەستە تێپەر دەبێت، -
1:38 - 1:41هەربۆیە تۆڕێکی گەورە
بۆ شێرپەنجە دابین دەکات. -
1:41 - 1:45سەرەرای ئەوەش، لوولە لیمفاوییەکان
لە سووری خوێن بەتاڵ بن، -
1:45 - 1:49ڕێگە بە خانە زیاندارەکان بۆ گواستنەوەیان
لە ڕێگەی خوێنەوە دەدەن. -
1:49 - 1:53جارێکیتر لە شوێنیکی تر، خانەکان
-
1:53 - 1:57ئەم گرێیە بچووکان دروست دەبن و
تەشەنەکردنی بچووکی پێ دەوترێت. -
1:57 - 2:00ئەم گرێیە بچوکانە بۆ دوو
گرێی دیکە گەشە دەکەن، -
2:00 - 2:03پڕۆسەی تەشەنەکردن تەواو دەکەن.
-
2:03 - 2:07جۆرەکانی شێرپەنجە بەوە ناسراون هەر یەکەو
ڕێگەیەکی تایبەت بۆ تەشەنکردنی هەیە. -
2:07 - 2:11بۆ نموونە، شێرپەنجەی پرۆستات بە گشتی
بەرەو ئێسکەکان تەشەنە دەکات، -
2:11 - 2:14لە کاتێکدا شێرپەنجە کۆلۆن
بەرەو جگەر تەشەنە دەکات. -
2:14 - 2:18بەشێک لە بیرۆکەکان پێشنیاری
ڕوون کردنەوەی شێوەی گواستنەوەی -
2:18 - 2:20خانە زیاندارەکان دەکەن.
-
2:20 - 2:23دوو جۆر لەم بیرۆکانە وەک
یەک بایەخی پێ دەدەن. -
2:23 - 2:25پزیشکی نەشتەرگەری ئێنگلیزی، ستیفن پاگێت،
-
2:25 - 2:29بیردۆزی تۆو خاکی بۆ کرداری
تەشەنە کردن دۆزییەوە. -
2:29 - 2:32ئەم بیردۆزە پێ وایە خانەکانی
شێرپەنجە بە ئاسانی -
2:32 - 2:34لە ژینگەیەکی نەگونجاو دەمرن،
-
2:34 - 2:39بۆیە تەشەنەکردنیان تەنها ئەو شوێنانە دەبێت
کە هەمان تایبەتمەندییەتی ئەوانی هەیە. -
2:39 - 2:44هەرچەندە، یەکەم پرۆفیسۆری زانستی نەخۆشی،
جەیمس یوین، لە زانکۆی کۆرنێڵ -
2:44 - 2:46بەرهەڵستی ئەم بیردۆزە بوویەوە،
-
2:46 - 2:50و دەسەلمێنیت شوێنی تەشەنەکردنەکە
دیاری دەکرا بە دیاریکردنی -
2:50 - 2:55شوێنی لوولەی خوێن و کەناڵەکانی لیمفاوی
کە گڕێیە بنەرەتیەکە پێیان تێپەر دەبێت. -
2:55 - 3:00نەخۆشەکان لە قۆناغی یەکەمی شێرپەنجە تووشی
خوێن بەربوون دەبن لە ڕێگەی خوێنهێنەر -
3:00 - 3:03بەرەو سیەکان دەچێت و سەرەنجام
سییەکان توشی شێرپەنجە دەبن. -
3:03 - 3:07لەم ڕۆژگارە، ئێمە دەزانین هەردوو
بیردۆزەکە ڕاستییەکان لەخۆ دەگرن. -
3:07 - 3:10لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆسەی تەشەنەکردن
زۆر لەوە ئاڵۆزترە -
3:10 - 3:13کە ئەم دوو بیردۆزە سەلماندوویانە.
-
3:13 - 3:15هۆکارەگەل وەک تایبەتمەندی
خانەکانی شێرپەنجە، -
3:15 - 3:19چالاکی سیستەمی بەرگری
لە شوێنی خانەکانی شێرپەنجە، -
3:19 - 3:23ڕۆلێکی گرنگیان لە دیاری کردنی
کرداری تەشەنەکردندا هەیە. -
3:23 - 3:28بەداخەوە، هەتا ئەمڕۆش زۆربەی پرسیارەکان
سەبارەت بە تەشەنەکردن بێ وەڵام ماونەتەوە. -
3:28 - 3:31تێگەیشتن لە چۆنیەتی پەرەسەندن
هەنگاوێکی گرنگ -
3:31 - 3:34بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پەرەسەندنی
قۆناغەکانی شێرپەنجە بەدەست دەهێنیت. -
3:34 - 3:37دەتوانین لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە
لە هۆکارەکانی بۆماوەی و ژینگەیی، -
3:37 - 3:40کە لە پەرەسەندی تەشەنەکردنەکە هاوکارن،
-
3:40 - 3:43دەتوانین چەند ڕیگەیەکی کۆتایی
هێنان بەم کردارە بخەینە ڕوو. -
3:43 - 3:46بەرهەڵستی لە دژی شێرپەنجه
هەوڵێکی بەردەوامە، -
3:46 - 3:51و زاناکان بە جدی کار بۆ بەرەو پێش بردنی
ڕێگەیەکی نوێ دژی تەشەنەکردن دەکەن. -
3:51 - 3:53دوا بیرۆکەش چارەسەری بەرگرییە،
-
3:53 - 3:57ڕێگەیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ
توانای سیستەمی بەرگری -
3:57 - 3:59خانە زیاندارەکان تێک دەشکێنێت.
-
3:59 - 4:01ئەمەش دەتوانرێت بە ڕێگەی
جیاواز بکرێت، بۆ نموونە -
4:01 - 4:07خانەکانی بەرگری لە کاتی کوتان لە ناسینەوەی
خانەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە ڕابهێنرێن. -
4:07 - 4:09گەشە و چالاکی خانەکانی بەرگری
-
4:09 - 4:13دەتوانڕێ لە ڕێگەی کوتان چالاک بکرێن،
-
4:13 - 4:17مادە کیمیاوییەکان لە ڕێگەی خانە
بەرگرییەکانی لەشەوە دەردەدڕێن. -
4:17 - 4:20ئەم دوو ڕێگە چارەسەرە هەنگاوێکی بچوکن.
-
4:20 - 4:24بە هەوڵی توێژینەوەکان بە هەماهەنگی
حکومەت، لەگەڵ کومپانیاکان، و زاناکان -
4:24 - 4:28لەوانەیە پرۆشەی تەشەنەکردن بە
تەواوەتی کۆتایی پێ بهێنرێت.
- Title:
- چۆن شێرپەنجە بە جەستەدا بڵاو دەبێتەوە؟ - ئیڤان سی یو جون
- Description:
-
شێرپەنجە بەردەوام بە گرێیەک لە شوێنێکی دیارکراوی جەستەدا دروست دەبێت. ئەگەر ئەم گرێیە لانەبرێت، شێرپەنجە لە توانای دا هەیە بە ئەندامەکانی دیکەدا بڵاو بێتەوە و بگات بە بەشە دوورەکانیش بۆ نموونە، مێشک. چۆن شێرپەنجە بۆ شوێنەکانی تر دەچێت و بۆچی هەندێک لە ئەندامەکانی جەستە زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەری شێرپەنجە؟ ئیڤان سی یو جون سێ ڕێگەی باوی تەشەنەکردن و بڵوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ڕوون دەکاتەوە.
ئامادەکردنی: ئێفان سی یو جون، ئەنیمەشن: ئەندریۆ - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:44
![]() |
halo fariq approved Kurdish subtitles for How does cancer spread through the body? - Ivan Seah Yu Jun | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for How does cancer spread through the body? - Ivan Seah Yu Jun | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for How does cancer spread through the body? - Ivan Seah Yu Jun | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for How does cancer spread through the body? - Ivan Seah Yu Jun | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for How does cancer spread through the body? - Ivan Seah Yu Jun | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for How does cancer spread through the body? - Ivan Seah Yu Jun | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How does cancer spread through the body? - Ivan Seah Yu Jun | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does cancer spread through the body? - Ivan Seah Yu Jun |