1 00:00:06,774 --> 00:00:10,981 سەرەتای شێرپەنجە بە تاکە گڕێیەک 2 00:00:10,981 --> 00:00:13,559 لە شوێنێکی دیاری کراوی جەستە دەست پێ دەکات. 3 00:00:13,559 --> 00:00:15,359 ئەگەر ئەم گرێیە لانەبرێت، 4 00:00:15,359 --> 00:00:18,548 شێرپەنجە لە تواناییدا ھەیە بەرەو ئەندامەکانی تەنیشتی بڵاو بێتەوە، 5 00:00:18,548 --> 00:00:23,271 ھەتا ئەگەر شوێنەکە دوریش بێت لە شوێنە سەرەکییەکەی گرێکە، بۆ نموونە مێشک. 6 00:00:23,271 --> 00:00:25,606 چۆن شێرپەنجە بەرەو شوێنێکی نوێ دەچێت، 7 00:00:25,606 --> 00:00:29,804 بۆچی ھەندێک لە ئەندامەکان وەک لەوانیتر زیاتر توشی شێرپەنجە دەبن؟ 8 00:00:29,804 --> 00:00:34,218 پرۆسەی بڵاوبوونەوەی شیرپەنجە لە جەستەدا بە تەشەنەکردن دەناسڕێت. 9 00:00:34,218 --> 00:00:40,351 تەشەنەکردن دەست پێ دەکات کاتێک گرێی خانەکانی شێرپەنجە شانەکە داگیر دەکەن. 10 00:00:40,351 --> 00:00:41,718 کاتێک خانەکان تەشەنە دەکەن 11 00:00:41,718 --> 00:00:45,797 لەڕێگەی یەکێک لەم سێ جۆری تەشەنەکردنە بڵاو دەبنەوە: 12 00:00:45,797 --> 00:00:49,660 بڵاوبوونەوە لە ڕێگەی گوێزەرەوەکان، لە ڕێگەی لیمفەکان، یان لە ڕێگەی خوێنەوە. 13 00:00:49,660 --> 00:00:54,996 بڵاو بوونەوە لە ڕێگەی گوێزەرەوەکان، خانە زیاندارەکان دەچنە نێو بۆشاییەکانی 14 00:00:54,996 --> 00:00:57,281 چینەکانی سک لە جەستەماندا. 15 00:00:57,281 --> 00:00:59,789 ئەم چینانە بە پەردەی سک ناسراون 16 00:00:59,789 --> 00:01:03,292 وەک دیوارێک خزمەتی چینەکانی پێستی جەستە دەکەن. 17 00:01:03,292 --> 00:01:06,015 بۆ نموونە، خانە زیاندارەکانی شێرپەنجەی هێڵکەدان، 18 00:01:06,015 --> 00:01:09,707 لە ڕێگەی ئەو چینانەی دیواری سکەوە کە هێلکەدانی بە جگەر بەستۆتەوە دەگوازرێنەوە، 19 00:01:09,707 --> 00:01:13,242 لە ئەنجامدا تەشەنەکردن ڕووی جگەریش دەگرێتەوە. 20 00:01:13,242 --> 00:01:19,002 کاتێک خانەکانی شێرپەنجە لە ڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێنەوە لوولەکانی خوێن داگیر دەکەن. 21 00:01:19,002 --> 00:01:21,845 لەبەر ئەوەی لوولەکانی خوێن لە زۆربەی بەشەکانی لەش هەن، 22 00:01:21,845 --> 00:01:26,226 بۆیە خانە زیاندارەکان سوود لەمە دەبینن تاکو بە هەموو بەشەکانی تر بگەن. 23 00:01:26,226 --> 00:01:31,046 دوا قۆناغ، شێرپەنجە لیمفە گڕێکان داگیر دەکەن کاتێک لە ڕێگەی لیمفە دەگوێزرێتەوە، 24 00:01:31,046 --> 00:01:34,648 و لەڕێگەی دەزگای لیمفایی بەرەو بەشەکانی تری جەستە دەڕوات. 25 00:01:34,648 --> 00:01:37,658 لەبەر ئەوەی ئەم دەزگایە بە زۆربەی ئەندامەکانی جەستە تێپەر دەبێت، 26 00:01:37,658 --> 00:01:40,988 هەربۆیە تۆڕێکی گەورە بۆ شێرپەنجە دابین دەکات. 27 00:01:40,988 --> 00:01:44,894 سەرەرای ئەوەش، لوولە لیمفاوییەکان لە سووری خوێن بەتاڵ بن، 28 00:01:44,894 --> 00:01:48,704 ڕێگە بە خانە زیاندارەکان بۆ گواستنەوەیان لە ڕێگەی خوێنەوە دەدەن. 29 00:01:48,704 --> 00:01:52,804 جارێکیتر لە شوێنیکی تر، خانەکان 30 00:01:52,804 --> 00:01:56,708 ئەم گرێیە بچووکان دروست دەبن و تەشەنەکردنی بچووکی پێ دەوترێت. 31 00:01:56,708 --> 00:01:59,824 ئەم گرێیە بچوکانە بۆ دوو گرێی دیکە گەشە دەکەن، 32 00:01:59,824 --> 00:02:02,842 پڕۆسەی تەشەنەکردن تەواو دەکەن. 33 00:02:02,842 --> 00:02:06,985 جۆرەکانی شێرپەنجە بەوە ناسراون هەر یەکەو ڕێگەیەکی تایبەت بۆ تەشەنکردنی هەیە. 34 00:02:06,985 --> 00:02:11,043 بۆ نموونە، شێرپەنجەی پرۆستات بە گشتی بەرەو ئێسکەکان تەشەنە دەکات، 35 00:02:11,043 --> 00:02:14,427 لە کاتێکدا شێرپەنجە کۆلۆن بەرەو جگەر تەشەنە دەکات. 36 00:02:14,427 --> 00:02:17,892 بەشێک لە بیرۆکەکان پێشنیاری ڕوون کردنەوەی شێوەی گواستنەوەی 37 00:02:17,892 --> 00:02:19,733 خانە زیاندارەکان دەکەن. 38 00:02:19,733 --> 00:02:23,068 دوو جۆر لەم بیرۆکانە وەک یەک بایەخی پێ دەدەن. 39 00:02:23,068 --> 00:02:25,043 پزیشکی نەشتەرگەری ئێنگلیزی، ستیفن پاگێت، 40 00:02:25,043 --> 00:02:28,708 بیردۆزی تۆو خاکی بۆ کرداری تەشەنە کردن دۆزییەوە. 41 00:02:28,708 --> 00:02:32,458 ئەم بیردۆزە پێ وایە خانەکانی شێرپەنجە بە ئاسانی 42 00:02:32,458 --> 00:02:34,079 لە ژینگەیەکی نەگونجاو دەمرن، 43 00:02:34,079 --> 00:02:39,043 بۆیە تەشەنەکردنیان تەنها ئەو شوێنانە دەبێت کە هەمان تایبەتمەندییەتی ئەوانی هەیە. 44 00:02:39,043 --> 00:02:43,837 هەرچەندە، یەکەم پرۆفیسۆری زانستی نەخۆشی، جەیمس یوین، لە زانکۆی کۆرنێڵ 45 00:02:43,837 --> 00:02:46,072 بەرهەڵستی ئەم بیردۆزە بوویەوە، 46 00:02:46,072 --> 00:02:50,389 و دەسەلمێنیت شوێنی تەشەنەکردنەکە دیاری دەکرا بە دیاریکردنی 47 00:02:50,389 --> 00:02:55,431 شوێنی لوولەی خوێن و کەناڵەکانی لیمفاوی کە گڕێیە بنەرەتیەکە پێیان تێپەر دەبێت. 48 00:02:55,431 --> 00:02:59,791 نەخۆشەکان لە قۆناغی یەکەمی شێرپەنجە تووشی خوێن بەربوون دەبن لە ڕێگەی خوێنهێنەر 49 00:02:59,791 --> 00:03:02,831 بەرەو سیەکان دەچێت و سەرەنجام سییەکان توشی شێرپەنجە دەبن. 50 00:03:02,831 --> 00:03:06,687 لەم ڕۆژگارە، ئێمە دەزانین هەردوو بیردۆزەکە ڕاستییەکان لەخۆ دەگرن. 51 00:03:06,687 --> 00:03:10,449 لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆسەی تەشەنەکردن زۆر لەوە ئاڵۆزترە 52 00:03:10,449 --> 00:03:12,810 کە ئەم دوو بیردۆزە سەلماندوویانە. 53 00:03:12,810 --> 00:03:14,880 هۆکارەگەل وەک تایبەتمەندی خانەکانی شێرپەنجە، 54 00:03:14,880 --> 00:03:18,582 چالاکی سیستەمی بەرگری لە شوێنی خانەکانی شێرپەنجە، 55 00:03:18,582 --> 00:03:22,831 ڕۆلێکی گرنگیان لە دیاری کردنی کرداری تەشەنەکردندا هەیە. 56 00:03:22,831 --> 00:03:27,688 بەداخەوە، هەتا ئەمڕۆش زۆربەی پرسیارەکان سەبارەت بە تەشەنەکردن بێ وەڵام ماونەتەوە. 57 00:03:27,688 --> 00:03:30,727 تێگەیشتن لە چۆنیەتی پەرەسەندن هەنگاوێکی گرنگ 58 00:03:30,727 --> 00:03:34,211 بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پەرەسەندنی قۆناغەکانی شێرپەنجە بەدەست دەهێنیت. 59 00:03:34,211 --> 00:03:37,092 دەتوانین لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بۆماوەی و ژینگەیی، 60 00:03:37,092 --> 00:03:39,714 کە لە پەرەسەندی تەشەنەکردنەکە هاوکارن، 61 00:03:39,714 --> 00:03:43,140 دەتوانین چەند ڕیگەیەکی کۆتایی هێنان بەم کردارە بخەینە ڕوو. 62 00:03:43,140 --> 00:03:45,829 بەرهەڵستی لە دژی شێرپەنجه هەوڵێکی بەردەوامە، 63 00:03:45,829 --> 00:03:50,550 و زاناکان بە جدی کار بۆ بەرەو پێش بردنی ڕێگەیەکی نوێ دژی تەشەنەکردن دەکەن. 64 00:03:50,550 --> 00:03:53,238 دوا بیرۆکەش چارەسەری بەرگرییە، 65 00:03:53,238 --> 00:03:56,831 ڕێگەیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ توانای سیستەمی بەرگری 66 00:03:56,831 --> 00:03:58,934 خانە زیاندارەکان تێک دەشکێنێت. 67 00:03:58,934 --> 00:04:01,176 ئەمەش دەتوانرێت بە ڕێگەی جیاواز بکرێت، بۆ نموونە 68 00:04:01,176 --> 00:04:06,767 خانەکانی بەرگری لە کاتی کوتان لە ناسینەوەی خانەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە ڕابهێنرێن. 69 00:04:06,767 --> 00:04:08,824 گەشە و چالاکی خانەکانی بەرگری 70 00:04:08,824 --> 00:04:12,911 دەتوانڕێ لە ڕێگەی کوتان چالاک بکرێن، 71 00:04:12,911 --> 00:04:16,855 مادە کیمیاوییەکان لە ڕێگەی خانە بەرگرییەکانی لەشەوە دەردەدڕێن. 72 00:04:16,855 --> 00:04:19,718 ئەم دوو ڕێگە چارەسەرە هەنگاوێکی بچوکن. 73 00:04:19,718 --> 00:04:23,740 بە هەوڵی توێژینەوەکان بە هەماهەنگی حکومەت، لەگەڵ کومپانیاکان، و زاناکان 74 00:04:23,740 --> 00:04:27,636 لەوانەیە پرۆشەی تەشەنەکردن بە تەواوەتی کۆتایی پێ بهێنرێت.