سەرەتای شێرپەنجە بە تاکە گڕێیەک لە شوێنێکی دیاری کراوی جەستە دەست پێ دەکات. ئەگەر ئەم گرێیە لانەبرێت، شێرپەنجە لە تواناییدا ھەیە بەرەو ئەندامەکانی تەنیشتی بڵاو بێتەوە، ھەتا ئەگەر شوێنەکە دوریش بێت لە شوێنە سەرەکییەکەی گرێکە، بۆ نموونە مێشک. چۆن شێرپەنجە بەرەو شوێنێکی نوێ دەچێت، بۆچی ھەندێک لە ئەندامەکان وەک لەوانیتر زیاتر توشی شێرپەنجە دەبن؟ پرۆسەی بڵاوبوونەوەی شیرپەنجە لە جەستەدا بە تەشەنەکردن دەناسڕێت. تەشەنەکردن دەست پێ دەکات کاتێک گرێی خانەکانی شێرپەنجە شانەکە داگیر دەکەن. کاتێک خانەکان تەشەنە دەکەن لەڕێگەی یەکێک لەم سێ جۆری تەشەنەکردنە بڵاو دەبنەوە: بڵاوبوونەوە لە ڕێگەی گوێزەرەوەکان، لە ڕێگەی لیمفەکان، یان لە ڕێگەی خوێنەوە. بڵاو بوونەوە لە ڕێگەی گوێزەرەوەکان، خانە زیاندارەکان دەچنە نێو بۆشاییەکانی چینەکانی سک لە جەستەماندا. ئەم چینانە بە پەردەی سک ناسراون وەک دیوارێک خزمەتی چینەکانی پێستی جەستە دەکەن. بۆ نموونە، خانە زیاندارەکانی شێرپەنجەی هێڵکەدان، لە ڕێگەی ئەو چینانەی دیواری سکەوە کە هێلکەدانی بە جگەر بەستۆتەوە دەگوازرێنەوە، لە ئەنجامدا تەشەنەکردن ڕووی جگەریش دەگرێتەوە. کاتێک خانەکانی شێرپەنجە لە ڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێنەوە لوولەکانی خوێن داگیر دەکەن. لەبەر ئەوەی لوولەکانی خوێن لە زۆربەی بەشەکانی لەش هەن، بۆیە خانە زیاندارەکان سوود لەمە دەبینن تاکو بە هەموو بەشەکانی تر بگەن. دوا قۆناغ، شێرپەنجە لیمفە گڕێکان داگیر دەکەن کاتێک لە ڕێگەی لیمفە دەگوێزرێتەوە، و لەڕێگەی دەزگای لیمفایی بەرەو بەشەکانی تری جەستە دەڕوات. لەبەر ئەوەی ئەم دەزگایە بە زۆربەی ئەندامەکانی جەستە تێپەر دەبێت، هەربۆیە تۆڕێکی گەورە بۆ شێرپەنجە دابین دەکات. سەرەرای ئەوەش، لوولە لیمفاوییەکان لە سووری خوێن بەتاڵ بن، ڕێگە بە خانە زیاندارەکان بۆ گواستنەوەیان لە ڕێگەی خوێنەوە دەدەن. جارێکیتر لە شوێنیکی تر، خانەکان ئەم گرێیە بچووکان دروست دەبن و تەشەنەکردنی بچووکی پێ دەوترێت. ئەم گرێیە بچوکانە بۆ دوو گرێی دیکە گەشە دەکەن، پڕۆسەی تەشەنەکردن تەواو دەکەن. جۆرەکانی شێرپەنجە بەوە ناسراون هەر یەکەو ڕێگەیەکی تایبەت بۆ تەشەنکردنی هەیە. بۆ نموونە، شێرپەنجەی پرۆستات بە گشتی بەرەو ئێسکەکان تەشەنە دەکات، لە کاتێکدا شێرپەنجە کۆلۆن بەرەو جگەر تەشەنە دەکات. بەشێک لە بیرۆکەکان پێشنیاری ڕوون کردنەوەی شێوەی گواستنەوەی خانە زیاندارەکان دەکەن. دوو جۆر لەم بیرۆکانە وەک یەک بایەخی پێ دەدەن. پزیشکی نەشتەرگەری ئێنگلیزی، ستیفن پاگێت، بیردۆزی تۆو خاکی بۆ کرداری تەشەنە کردن دۆزییەوە. ئەم بیردۆزە پێ وایە خانەکانی شێرپەنجە بە ئاسانی لە ژینگەیەکی نەگونجاو دەمرن، بۆیە تەشەنەکردنیان تەنها ئەو شوێنانە دەبێت کە هەمان تایبەتمەندییەتی ئەوانی هەیە. هەرچەندە، یەکەم پرۆفیسۆری زانستی نەخۆشی، جەیمس یوین، لە زانکۆی کۆرنێڵ بەرهەڵستی ئەم بیردۆزە بوویەوە، و دەسەلمێنیت شوێنی تەشەنەکردنەکە دیاری دەکرا بە دیاریکردنی شوێنی لوولەی خوێن و کەناڵەکانی لیمفاوی کە گڕێیە بنەرەتیەکە پێیان تێپەر دەبێت. نەخۆشەکان لە قۆناغی یەکەمی شێرپەنجە تووشی خوێن بەربوون دەبن لە ڕێگەی خوێنهێنەر بەرەو سیەکان دەچێت و سەرەنجام سییەکان توشی شێرپەنجە دەبن. لەم ڕۆژگارە، ئێمە دەزانین هەردوو بیردۆزەکە ڕاستییەکان لەخۆ دەگرن. لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆسەی تەشەنەکردن زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە ئەم دوو بیردۆزە سەلماندوویانە. هۆکارەگەل وەک تایبەتمەندی خانەکانی شێرپەنجە، چالاکی سیستەمی بەرگری لە شوێنی خانەکانی شێرپەنجە، ڕۆلێکی گرنگیان لە دیاری کردنی کرداری تەشەنەکردندا هەیە. بەداخەوە، هەتا ئەمڕۆش زۆربەی پرسیارەکان سەبارەت بە تەشەنەکردن بێ وەڵام ماونەتەوە. تێگەیشتن لە چۆنیەتی پەرەسەندن هەنگاوێکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پەرەسەندنی قۆناغەکانی شێرپەنجە بەدەست دەهێنیت. دەتوانین لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بۆماوەی و ژینگەیی، کە لە پەرەسەندی تەشەنەکردنەکە هاوکارن، دەتوانین چەند ڕیگەیەکی کۆتایی هێنان بەم کردارە بخەینە ڕوو. بەرهەڵستی لە دژی شێرپەنجه هەوڵێکی بەردەوامە، و زاناکان بە جدی کار بۆ بەرەو پێش بردنی ڕێگەیەکی نوێ دژی تەشەنەکردن دەکەن. دوا بیرۆکەش چارەسەری بەرگرییە، ڕێگەیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ توانای سیستەمی بەرگری خانە زیاندارەکان تێک دەشکێنێت. ئەمەش دەتوانرێت بە ڕێگەی جیاواز بکرێت، بۆ نموونە خانەکانی بەرگری لە کاتی کوتان لە ناسینەوەی خانەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە ڕابهێنرێن. گەشە و چالاکی خانەکانی بەرگری دەتوانڕێ لە ڕێگەی کوتان چالاک بکرێن، مادە کیمیاوییەکان لە ڕێگەی خانە بەرگرییەکانی لەشەوە دەردەدڕێن. ئەم دوو ڕێگە چارەسەرە هەنگاوێکی بچوکن. بە هەوڵی توێژینەوەکان بە هەماهەنگی حکومەت، لەگەڵ کومپانیاکان، و زاناکان لەوانەیە پرۆشەی تەشەنەکردن بە تەواوەتی کۆتایی پێ بهێنرێت.