٩٩ کێشەم هەیە .....ئیفلیجی تەنها یەک دانەیە
-
0:01 - 0:03سڵاو، ژنانی تێد، چۆنن.
-
0:03 - 0:04(هاوارکردن)
-
0:04 - 0:05زۆرم بەدڵ نییە.
-
0:06 - 0:08سڵاو،ژنانی تێد ، چۆنن؟
-
0:08 - 0:10هاوارکردنی زیاتر
-
0:10 - 0:12ناوم مەیسون زایدە،
-
0:12 - 0:14مەست نیم،
-
0:14 - 0:17بەڵام ئەو پزیشکەی منی هێنایە ژیان
مەست بوو. -
0:17 - 0:20٦ جاری جیاواز لەشی دایکمی بڕی
-
0:21 - 0:23بە ٦ ئاڕاستەی جیاواز،
-
0:23 - 0:26منی داماویشی لەم کاتەیا خنکاند.
-
0:26 - 0:29لە ئەنجامدا، من ئیفلیجی مێشکم هەیە،
-
0:29 - 0:31ئەمەش واتە من هەموو کات دەلەرزم.
-
0:31 - 0:32تەماشاکەن.
-
0:34 - 0:35هیلاککەرە.
-
0:35 - 0:39وەک شەکیرا وام،
شەکیرا لەگەڵ محمد علی یەکیانگرتووە. -
0:39 - 0:42(پێکەنین)
-
0:42 - 0:44ئیفلیجی مێشک بۆ ماوەیی نییە.
-
0:44 - 0:47نەخۆشیەکی زگماکی نییە.
ناتوانی بیگری. -
0:47 - 0:50کەس نەفرەتی لە منداڵدانی
دایکەکە نەکردووە، -
0:50 - 0:54وە من توشی ئەمەش نەبووم لەبەرئەوەی
دایک و باوکم ئامۆزان. -
0:54 - 0:55هەرچەنە واشن.
-
0:55 - 1:00(پێکەنین)
-
1:00 - 1:02تەنها بەهۆی روداوێکەوە دروست دەبێ،
-
1:02 - 1:04وەک ئەوەی ڕوویدا لەڕۆژی لەدایک بوونەکەم.
-
1:04 - 1:07ئینجا، بائاگادرتان بکەمەوە،
-
1:07 - 1:08من کەسێکی ورەبەرزکەرەوە نیم.
-
1:08 - 1:09(پێکەنین)
-
1:09 - 1:13ناشمەوێ کەس لەم ژوورەدا
بەزەیی بە مندا بێتەوە، -
1:13 - 1:16چونکە لە خاڵێکی تەمەنتدا.
-
1:16 - 1:18خەونت دیوە بەوەی کەمئەندام بیت.
-
1:19 - 1:20وەرن با گەشتێک بکەین پێکەوە.
-
1:21 - 1:24شەوی کریسمسە، لە مۆڵێکیت،
-
1:24 - 1:27دەسوڕێیتەوە بۆ جێگەیەک
بۆ پارککردنی ئوتومبیلەکەت، -
1:27 - 1:29چی دەبینی؟
-
1:29 - 1:32١٦ شوێنی چۆڵ بۆ کەسانی کەمئەندام.
-
1:32 - 1:35(پێکەنین)
-
1:35 - 1:38تۆش دەڵێی "ئاخ بۆ تۆزێ کەمئەندام نیم؟"
-
1:38 - 1:43(پێکەنین)
-
1:43 - 1:45هەروەها، دەبێ پێتان بڵێم،
-
1:45 - 1:49من ٩٩ کێشەم هەیە، ئیفلیجی تەنها یەکێکە.
-
1:49 - 1:50(پێکەنین)
-
1:50 - 1:52ئەگەر ئۆڵۆمپیاتی جەور و ستەم هەبووایە،
-
1:52 - 1:54مەدالیای زێڕم دەبردەوە.
-
1:54 - 1:57من فەڵەستینیم، موسڵمانم،
-
1:57 - 2:00مێینەم، کەم ئەندامم،
-
2:00 - 2:01لە نیوجێرسیش دەژیم.
-
2:02 - 2:04(پێکەنین)
-
2:04 - 2:08(چەپڵە)
-
2:08 - 2:11ئەگەر دڵت بەخۆت خۆشنییە، وا
باشترە دڵخۆشبیت. -
2:11 - 2:12(پێکەنین)
-
2:12 - 2:14کلیفساید پارک، نیوجێرسی.
شوێنی لەدایکبوونمە. -
2:14 - 2:17هەمیشە دڵم بەو راستییە خۆش بووە.
-
2:17 - 2:21کە گەڕەکەکەم و نەخۆشیەکەم هەمان
یەکەم پیتییان هەیە. -
2:21 - 2:22هەروەها ئەو ڕاستیەم پێ خۆشە
-
2:22 - 2:25ئەگەر ویستم بەپێ لە ماڵەکەم هەتا
شاری نیویۆرک بڕۆم، بتوانم. -
2:26 - 2:28زۆربەی ئەوانەی ئیفلیجی مێشکیان
هەیە ناتوانن بەپێ بڕۆن. -
2:28 - 2:31بەڵام دایکم و باوکم
بڕوایان بە "نەتوانین" نییە. -
2:32 - 2:33ڕستەی دووبارەبوەوەی باوکم ئەوەبوو،
-
2:33 - 2:37"تۆ دەتوانی بیکەی، بەڵێ دەتوانی دەتوانی."
-
2:37 - 2:40(پێکەنین)
-
2:40 - 2:43بۆیە، ئەگەر سێ خوشکە گەورەکم
زەمینیان بسڕیایە، -
2:43 - 2:44منیش دەمسڕی.
-
2:44 - 2:47ئەگەر سێ خوشکە گەورەکم بڕۆن
بۆ خوێندگەی گشتی، -
2:47 - 2:49باوکم و دایکم شکاتیان لە سیستمی
خوێندگەکە دەکرد و -
2:49 - 2:51گرەنتی ئەوەیان دەکرد منیش بچم،
-
2:51 - 2:53ئەگەر هەمووشمان نمرەمان بەرز نەبوایە،
-
2:53 - 2:55هەموومان بە نەعلەکەی دایکم لێمان دەدرا.
-
2:55 - 2:58(پێکەنین)
-
2:58 - 3:01باوکم فێری ئەوەی کردم بەپێ
بڕۆم کاتێک ٥ ساڵان بووم -
3:01 - 3:03بەوەی پاژنەپێم بخەمە سەر پێی
-
3:03 - 3:05ئەویش بەپێ دەڕۆشت
-
3:05 - 3:07یەکێک لە تەکتیکەکانی تری
کە بەکاری دەهێنا -
3:07 - 3:10تاک دۆلارێکی ڕادەوەشاند لە بەردەم مندا
-
3:10 - 3:12وای لێدەکردم دوای بکەوم.
-
3:12 - 3:14(پێکەنین)
-
3:14 - 3:17ئەو سەماکەرەی لە ناخمدا بوو زۆر
بەهێز بوو. -
3:17 - 3:18(پێکەنین)
-
3:18 - 3:19بەڵێ.
-
3:20 - 3:22نەخێر، یەکەم ڕۆژی باخچەی ساوایانم،
-
3:22 - 3:23وەک پاڵەوانێک بەپێ دەڕۆشتم
-
3:23 - 3:25کە زۆر جار لێیانی خواردبوو.
-
3:25 - 3:27(پێکەنین)
-
3:27 - 3:30لە کاتی گەورەبوونمدا تەنها ٦
عەرەب هەبوون لە شارۆچکەکەمان، -
3:30 - 3:32هەمووشیان خێزانەکەی من بوون.
-
3:32 - 3:33(پێکەنین)
-
3:33 - 3:35ئێستا ٢٠ عەرەب هەیە،
-
3:35 - 3:37هێشتا هەمووشیان هەر خێزانمن.
-
3:37 - 3:38(پێکەنین)
-
3:38 - 3:41بڕواناکەم کەس هەستی کردبێت
کە ئێمە ئیتاڵی نین. -
3:41 - 3:45(پێکەنین)
-
3:45 - 3:48(چەپڵە)
-
3:48 - 3:50ئەمە هەمووی پێش١١ی٩ بوو
-
3:50 - 3:53پێش ئەوەی سیاسیەکان بە شتێکی باشی بزانن
-
3:53 - 3:56بۆ ئەوەی دروشمی "ڕقم لە موسڵمانە"
بۆ کەمپەینی هەڵبژاردن بەکاربهێنن. -
3:57 - 4:00ئەو کەسانەی لەگەڵیان گەورەبووم
هیج کێشەیەکیان لەگەڵ بیر و باوەڕم نەبوو. -
4:00 - 4:03بەڵام دلەڕاوکێیەکی زۆریان هەبوو
-
4:03 - 4:05لەوانەیە لە ڕەمەزاندا لە برسا بمرم.
-
4:05 - 4:08منیش بۆیان ڕووندەکەمەوە
ئەوەنە چەوریم پێوەیە -
4:08 - 4:10٣ مانگ دەژیم بەبێ هیچ شتێک،
-
4:10 - 4:13بۆیە رۆژووگرتن لە بەرەبەیان
تا خۆرئاوابوون زۆر ئاسانە. -
4:13 - 4:14(پێکەنین)
-
4:14 - 4:17من لە بڕۆدوەی سەمام کردووە.
-
4:17 - 4:20بەڵێ، لە بڕۆدوەی. کارێکی شێتانەیە.
-
4:20 - 4:21(چەپڵە)
-
4:21 - 4:23باوکم و دایکم پارەی ڕاهێنانی
سروشتییان پێ نەبوو، -
4:23 - 4:25بۆیە ناردیانم بۆ قوتابخانەی سەماکردن.
-
4:25 - 4:27فێربووم چۆن بە پاژنە بەرزەوە سەمابکەم،
-
4:27 - 4:29بۆیە فێریشبووم بەپێ بڕۆم پێیانەوە.
-
4:29 - 4:30خەڵکی جێرسیشم، و
-
4:30 - 4:33زۆرگرنگی بەوە دەدەین چۆن
کچانە هەڵسوکەوت بکەین، -
4:33 - 4:36ئەگەر هاوڕێکانم پاژنە بەرزیان
لەپێیا بووایە منیش هەمان شتم دەکرد. -
4:37 - 4:40کاتێک هاوڕێکانم دەڕۆشتن
بۆ پشوودان لە هاویندا -
4:40 - 4:42لە کەنارەکانی جێرسی، من نەدەچووم.
-
4:42 - 4:45من هاوینان دەچووم بۆ ناوچەی جەنگ،
-
4:45 - 4:47لەبەرئەوەی دایک و باوکم دەترسان
-
4:47 - 4:51ئەگەر هەموو هاوینێک
نەچینەوە بۆ فەڵەستین، -
4:51 - 4:53کە گەورەبووین دەبین بە مادۆنا.
-
4:53 - 4:58(پێکەنین)
-
4:58 - 5:03پشووی هاوینم پێکهاتبوو لە هەوڵی
باوکم بۆ چاک کردنەوەم، -
5:03 - 5:05بۆیە شیری ئاسکم دەخواردەوە،
-
5:05 - 5:07کوپی گەرم لەسەر پشتم بوون،
-
5:07 - 5:09خرامە ناو دەریای مردوو، و
-
5:09 - 5:12بیرمە ئەو ئاوە چاوی دەکزاندمەوە و
-
5:12 - 5:14بیرم دەکردەوە، "کاردەکات! کاردەکات!"
-
5:14 - 5:17(پێکەنین)
-
5:17 - 5:20یەک چارەسەری موعجیزەمان
دۆزییەوە ئەویش یۆگا بوو. -
5:21 - 5:24با پێتان بڵێم، زۆر بێزارکەرە،
-
5:24 - 5:25بەڵام پێش ئەوەی یۆگا بکەم،
-
5:25 - 5:29من کۆمیدیای بەپێوە وەستان و قسەکردنم
دەکرد و نەم دەتوانی هەستمە سەر پێ -
5:29 - 5:31ئێستا دەتوانم لەسەر سەر بۆستم.
-
5:32 - 5:36دایک و باوکم هەمیشە بیریان دەخستمەوە
-
5:37 - 5:39کە دەتوانم هەموو شتێک بکەم،
-
5:39 - 5:41هیچ خەونێک ئەستەم نییە، و
-
5:41 - 5:43خەونی من ئەوە بوو
-
5:43 - 5:46بەرنامەیەکی ڕۆژانەم هەبێ بەناوی
"نەخۆشخانەی گشتی." -
5:46 - 5:47(پێکەنین)
-
5:47 - 5:49لە کاتی جیاوازی نەبوونیدا چوومە کۆلێژ و
-
5:49 - 5:52زەمالەیەکی چاکم لە ئەی ئێس یو وەرگرت،
-
5:52 - 5:54زانکۆی ولایەتی ئاریزۆنا،
-
5:54 - 5:56لەبەرئەوەی من هەموو
خاڵە داواکراوەکانم تێدا بوو. -
5:56 - 5:57(پێکەنین)
-
5:57 - 6:01من وەک مەیمونە ماڵیەکەی بەشی شانۆ وابووم.
-
6:01 - 6:03هەموویان خۆشیان دەویستم.
-
6:03 - 6:06ئەرکی ماڵەوەی هەموو خوێندکارە
کەم-زیرەکەکانم دەنوسیەوە، -
6:06 - 6:08نمرەی بەرزم لە وانەکانمدا دەهێنا،
-
6:08 - 6:10دانمرەی بەرزیش لە وانەکانی ئەوان.
-
6:10 - 6:11(پێکەنین)
-
6:11 - 6:14هەموو جارێک کە دیمەنێکی
"ئاژەڵە شوشەیەکانم" دەکرد، -
6:14 - 6:17پرۆفیسۆرەکانم دەپجڕان لە پێکەنیندا.
-
6:17 - 6:19بەڵام هەرگیز رۆڵەکەم وەرنەدەگرت.
-
6:19 - 6:21لە کۆتاییدا، لە کۆتا ساڵمدا،
-
6:21 - 6:25زانکۆکەمان ویستی شانۆییەک بکات
بەناوی "زۆر بە خاوی سەمادەکەن لە جاکسۆن." -
6:25 - 6:28شانۆکە دەربارەی کچێکە کە ئیفلیجی
مێشکی هەیە. -
6:28 - 6:30منیش کەسێکی وابووم.
-
6:30 - 6:33بۆیە دەستم کرد بە
هاوارکردن لە سەربانکانەوە، -
6:33 - 6:35"ئەمجارە ڕۆلێک وەردەگرم!
-
6:35 - 6:36من ئیفلیجی مێشکم هەیە!
-
6:36 - 6:39دواجار ئازاد بووم! ئازاد بووم!
-
6:39 - 6:41سوپاس خوای گەورە، لە کۆتاییدا من ئازادم."
-
6:42 - 6:43ڕۆڵەکەم وەرنەگرت.
-
6:43 - 6:45(پێکەنین)
-
6:45 - 6:48شێری براون ڕۆڵەکەی وەرگرت.
-
6:48 - 6:51بە ڕاکردن رۆشتم بۆ
سەرۆکایەتی بەشی شانۆ -
6:51 - 6:53دەگریام وەک ئەوە یەکێ
پشیلەکەمی کوشتبێت، -
6:53 - 6:54بۆی ئەوەی لێی بپرسم بۆچی،
-
6:54 - 6:58وتی لەبەرئەوەی بڕوایان وایە
کە ئەم ناتوانێ سەرکێشیەکان بکات. -
6:59 - 7:01منیش وتم"بە ئەرک نەبێ،
ئەگەر من نەتوانم سەرکێشییەکان بکەم، -
7:01 - 7:03کەواتە کاراکتەری شانۆکەش ناتوانێت."
-
7:03 - 7:07(پێکەنین)
-
7:07 - 7:11(چەپڵە)
-
7:11 - 7:16ئەمە ئەو ڕۆڵەیە کە من لە دایک بووم
بۆ ئەوەی بیبینم -
7:16 - 7:20دایان بە ئەکتەرێک کە ئیفلیج نەبوو.
-
7:21 - 7:23کۆلێژ ژیانێکی دووبارە بوو.
-
7:23 - 7:25هۆڵیوود مێژوویەکی چەپەڵی هەیە
-
7:25 - 7:29کە ئەکتەرە ساغەکانیان دادەنێن
بۆ ڕۆڵی کەم ئەندامەکان. -
7:30 - 7:33لە دوای دەرچوونم، گەڕامەوە ماڵەوە، و
-
7:33 - 7:37یەکەم کاری ئەکتەریم لە بەرنامەیەکی
رۆژانە بوو وەک یەدەگێک. -
7:37 - 7:39خەونەکەم دەهاتە دی.
-
7:39 - 7:42دەمزانی کە بەرەو پێش دەچم
-
7:42 - 7:45لە "خواردن خواردن" بۆ
"هاوڕێ نزیکە شێتەکە" لە کەمترین کاتدا. -
7:45 - 7:46(پێکەنین)
-
7:46 - 7:49بەڵام من وەکو پارچەیەک
قەنەفەی جوان مامەوە -
7:49 - 7:52کە تەنها لە دواوە دەیناسیتەوە،
-
7:52 - 7:53وە بۆم ڕوونبوەوە
-
7:53 - 7:55دەرهێنەرەکان
-
7:55 - 7:59کار نادەن بە ئەکتەری
خرپنی کەمئەندامی بیانی. -
7:59 - 8:01تەنها کەسانی بێ کەم و کوڕی
هەڵدەبژێرن. -
8:01 - 8:03بەڵام بەدەرهەبوو بۆ ئەم یاسایە.
-
8:04 - 8:06من بەدیار تەماشاکردنی
ووپی گۆڵدبێرگەوە گەورە بووم. -
8:06 - 8:08رۆزان بار، ئێلن،
-
8:08 - 8:10هەموو ئەم کەسانە یەک شتی هاوبەشیان هەبوو:
-
8:10 - 8:12هەمووی کۆمیدی بوون.
-
8:12 - 8:14منیش بووم بە کۆمیدی.
-
8:14 - 8:17(پێکەنین)
-
8:17 - 8:20(چەپڵە)
-
8:20 - 8:24یەکەم کارم گەیاندنی کۆمیدییە
بەناوبانگەکان بوو -
8:24 - 8:26لە شاری نیویۆرک بۆ ئاهەنگەکانی نیوجێرسی.
-
8:26 - 8:30هەرگیز ڕوخساری یەکەم کەسی کۆمیدیم
بیرناچێتەوە کە شۆفێری بووم -
8:30 - 8:34کاتێک زانی لە شەقامە خێراکەی
نیوجێرسی خێرابوو -
8:34 - 8:36ئەوەشی لێی ئەخورێت
کچێکە ئیفلیجی مێشکی هەیە. -
8:36 - 8:37(پێکەنین)
-
8:37 - 8:39لە زۆربەی یانەکانی
ئەمریکا نواندم هەبووە، و -
8:39 - 8:43هەروەها بە عەرەبیش لە
رۆژهەڵاتی ناوەراست کردوومە، -
8:43 - 8:45بێ سانسۆر و بێ داپۆشین.
-
8:45 - 8:47(پێکەنین)
-
8:47 - 8:50هەندێ کەس دەڵێن من یەکەم
کۆمیدی سەر شانۆم لە جیهانی عەرەبیدا. -
8:50 - 8:52پێم خۆشنییە یەکەم بم،
-
8:52 - 8:55بەڵام دەشزانم هەرگیز نەیانبیستووە
-
8:55 - 8:59کە دەڵێن ژنان کۆمیدی نین، و
-
8:59 - 9:00وا دەزانن هیستیریامان هەیە.
-
9:00 - 9:02(پێکەنین)
-
9:04 - 9:07لە ٢٠٠٣، براکەم لە باوک و دایکێکی دیکە
-
9:08 - 9:10دین عبێداللە و خۆم دەستمان کرد
-
9:10 - 9:12بە کردنەوەی فیستیڤاڵی کۆمیدی
عەرەبی-ئەمریکی لە نیویۆرک، -
9:12 - 9:14ئێستا ١٠یەم ساڵیەتی.
-
9:14 - 9:20ئامانجمان گۆڕینی وێنەی نەرێنی
عەرەبە ئەمریکییەکانە لە ڕاگەیاندنەکاندا، -
9:20 - 9:22هەروەها ئەوە بەبیری دەرهێنەرەکان بهێنمەوە
-
9:22 - 9:25کە خەڵکی باشوری ئاسیا وعەرەب
هەمان شت نین. -
9:25 - 9:28(پێکەنین)
-
9:28 - 9:34ئەم بابەتی عەرەبانە زۆر زۆر ئاسانتر بوو
-
9:34 - 9:38لە زاڵ بوون بەسەر ئەو شەرمەی
هەمبوو دەربارەی کەمئەندامیەتیەکەم. -
9:39 - 9:41هەلە گەورەکەم لە ٢٠١٠ بۆ هات.
-
9:41 - 9:44میوانداری کرام بۆ بەرنامەیەکی هەواڵی.
-
9:44 - 9:46"کاونتداون لەگەڵ کیث ئۆڵبەرمان."
-
9:46 - 9:49بەشێوەیەک ڕۆشتم وەک وابێ
بۆ ئاهەنگی دەرچوون بێت، و -
9:49 - 9:52فڕێیان دامە ناو ستۆدیۆیەک و
-
9:52 - 9:56خستمیانە سەر کورسیەکی خولاوە.
-
9:56 - 9:57(پێکەنین)
-
9:57 - 9:59تەماشای بەرێوەبەری شانۆکەم کرد
-
9:59 - 10:02ویستم بڵێم "بەبێ ئەرک، دەتوانن
کورسیەکی دیکەم بۆ دابنێن؟" -
10:02 - 10:04ئەویش تەماشای کردم و وتی،
-
10:04 - 10:07" پێنج، چوار، سێ، دوو..."
-
10:07 - 10:09چوینە سەر پەخشی ڕاستەوخۆ، وایە؟
-
10:09 - 10:11منیش دەبوایە خۆم بە مێزی هەواڵەکەوە بگرم
-
10:11 - 10:15نەوەک بخلیسکێم لە کاتی بڕگەکەمدا،
-
10:15 - 10:18کاتێک چاوپێکەوتنەکە کۆتایی هات،
شین هەڵگەڕام. -
10:18 - 10:20لەبەرئەوەی هەلم
بۆ هاتە پێشەوەو تێکمدا، -
10:20 - 10:22زانیم هەرگیز شتی وام دەستناکەوێتەوە.
-
10:23 - 10:26بەڵام نەک بە تەنها بەڕێز ئۆلبێرمان
میوانداری کردمەوە، -
10:26 - 10:28بەڵکو کردمی بە بەشداربوویەکی بەردەوام،
-
10:28 - 10:31تیپیشی دا لە کورسیەکەم.
-
10:31 - 10:34(پێکەنین)
-
10:34 - 10:37(چەپڵە)
-
10:37 - 10:41یەک شتی خۆش ئەو کاتە فێربووم
کە لەگەڵ کیث ئۆلبەرمان کارمدەکرد -
10:41 - 10:45ئەو مرۆڤانەی لەسەر ئینتەرنێتن بێقیمەتن.
-
10:45 - 10:46(پێکەنین)
-
10:46 - 10:47خەڵکی دەڵێن منداڵ دڵی ڕەقە،
-
10:47 - 10:50بەڵام هەرگیز بە منداڵی و بە
گەورەییش گاڵتەم پێ نەکراوە. -
10:50 - 10:54لە پڕێکدا، کەم ئەندامیەکەم لەسەر
ئینتەرنێت بوو بە یاری. -
10:54 - 10:58تەماشای کلیپەکانم دەکرد لەسەر نێت
تانەمم دەخوێندنەوە، و -
10:58 - 11:00"هێی ، بۆچی دەلەرزێ؟"
-
11:00 - 11:03"هێی ، ئەوە مێشکی ناتەواوە؟"
-
11:03 - 11:06گرنگترینیشیان لام،
"تیرۆریستی دەم خواری هەژار. -
11:06 - 11:08ئەرێ کێشەی چییە؟
-
11:08 - 11:09پێویستە نزای بۆ بکەین."
-
11:11 - 11:16بگرە یەکێک نوسیبووی هەقە
کەمئەندامیەکەی بخاتە فایلەکەی: -
11:16 - 11:18نوسەری فیلم، کۆمیدی، ئیفلیج.
-
11:21 - 11:24کەمئەندامی پێشبڕکێیەکی بینراوە.
-
11:24 - 11:26ئەگەر بەکارهێنەرێکی عەرەبانە
نەتوانێ وەک بیۆنسێ بێت، -
11:27 - 11:29ئەوا بیۆنسێ ناتوانێ وەک ئەو بێت.
-
11:30 - 11:32کەمئەندامان گەورەترینن--
-
11:32 - 11:35بەڵێ ، چەپڵە لێدەن بۆ ئەوە. دەی.
-
11:35 - 11:39(چەپڵە)
-
11:40 - 11:43کەمئەندامان گەورەترین کەمینەن لە جیهاندا،
-
11:43 - 11:46کەمترینیشمان لە بواری میدیایی کاردەکەین.
-
11:47 - 11:49پزیشکەکان وتیان من قەت
ناتوانم بەپێ خۆم بڕۆم، -
11:49 - 11:51بەڵام ئەوەتام لەپێشتان وەستاوم.
-
11:52 - 11:54بەڵام ئەگەر لە سەردەمی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا گەورەبوومایە، -
11:54 - 11:56بڕواناکەم بمتوانیایە.
-
11:56 - 11:58هیوام وایە پێکەوە،
-
11:58 - 12:00بتوانین وێنەی ئەرێنی زیاتر دروست بکەین
-
12:00 - 12:03لەسەر کەمئەندامی لە ڕاگەیاندنەکان و
ژیانی ڕۆژانەی هەموواندا. -
12:04 - 12:06لەوانەیە ئەگەر وێنەی ئەرێنی زیاتر بن ،
-
12:06 - 12:09ڕقێکی کەمتر بڵاوبێتەوە لە ئینتەرنێتدا.
-
12:10 - 12:11یان لەوانەش نییە.
-
12:11 - 12:15لەوانەیە هێشتا پێویستمان بە لادێیەک
بێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان. -
12:16 - 12:20گەشتە شێواوەکەم بردوومی بۆ زۆر
شوێنی جوان. -
12:20 - 12:23توانیم بەسەر فەرشی سوردا بڕۆم
-
12:23 - 12:26لەلایەن سوزان لو سی بەناوبانگەوە
گاڵتەم لەگەڵ کرا و -
12:26 - 12:28هەروەها لۆرین ئاربەس.
-
12:28 - 12:31لەگەڵ ئادەم ساندلێر ڕۆڵم بینی لە فلیمێک و
-
12:31 - 12:35لەگەڵ دەیڤد ماتیوسی ڕابەرم کارم کرد.
-
12:35 - 12:39بووم بە سەرکردەی بەرنامەی
عەرەبەکان کێوی بوون لە گەشتە جیهانیەکەی. -
12:39 - 12:44هەروەها نوێنەرایەتی ولایەتی
گەورەی نیوجێرسیم کرد -
12:44 - 12:46لە دی ئێن سی ٢٠٠٨.
-
12:46 - 12:49هەروەها منداڵانی مەیسون م دروستکرد،
-
12:49 - 12:53رێکخراوێکی بەخشینە کە هیوای
ئەوەیە منداڵی پەنابەری فەلەستینی -
12:53 - 12:56کەمێک لەو دەرفەتەیان بۆ دابین بکرێت
کە دایک و باوکم دایان بەمن. -
12:56 - 12:58بەڵام ئەو ساتەی زۆر دیارە
-
12:58 - 13:01ئەوەبووکە -- پێش ئەمە-
-
13:01 - 13:05(پێکەنین)
-
13:05 - 13:08(چەپڵە)
-
13:08 - 13:12بەڵام ئەو کاتەی کە زۆر دیارە
-
13:12 - 13:14ئەوەبوو کە توانیم نواندن بکەم
-
13:14 - 13:16بۆ ئەو کەسەی وەک پەپولە دەفڕێت و
-
13:16 - 13:18وەک هەنگ پێتەوە ئەیات
-
13:18 - 13:21پارکینسۆنی هەبوو و وەک منیش دەلەرزێ،
-
13:21 - 13:23محمد علی.
-
13:23 - 13:26(چەپڵە)
-
13:30 - 13:32(چەپڵە کۆتایهات)
-
13:32 - 13:36ئەوەش تاکە جار بوو باوکم بینیمی
لە کاتی نواندی راستەوخۆدا، -
13:36 - 13:39ئەم وتانەش پێشکەش دەکەم بە
یادگاری ئەو. -
13:39 - 13:42(عەرەبی) خوا رەحمت پێبکا بابە.
-
13:42 - 13:44(ئینگلیزی) من ناوم مەیسوون زایدە،
-
13:44 - 13:47ئەگەر من بتوانم بتوانم، تۆش
دەتوانی دەتوانی. -
13:47 - 13:49(هاوارکردن)
-
13:49 - 13:55(چەپڵە)
- Title:
- ٩٩ کێشەم هەیە .....ئیفلیجی تەنها یەک دانەیە
- Speaker:
- مەیسون زەید
- Description:
-
"من ئیفیلیجی مێشکم هەیە. هەمیشە دەلەرزم، "مەیسون زاید ئەمە دەڵێ لە سەرەتای وتە جوانە کۆمیدیەکانی (هەر بەڕاستی کۆمیدییە) " من وەک ئەوەم محمد علی و شەکیرا یەکیان گرتبێ" بە شانازییەوە کۆمیدیانی عەرەبی ئەمریکی دەمانباتە گەشتێک دەربارەی سەرکێشیەکانی وەک ئەکتەر، کۆمیدیانی سەر شانۆ، مرۆڤدۆست و یارمەتیدەری کەمئەندامان.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:13
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for I got 99 problems ... palsy is just one | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for I got 99 problems ... palsy is just one | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I got 99 problems ... palsy is just one | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I got 99 problems ... palsy is just one | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I got 99 problems ... palsy is just one | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I got 99 problems ... palsy is just one | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I got 99 problems ... palsy is just one | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I got 99 problems ... palsy is just one |