سڵاو، ژنانی تێد، چۆنن.
(هاوارکردن)
زۆرم بەدڵ نییە.
سڵاو،ژنانی تێد ، چۆنن؟
هاوارکردنی زیاتر
ناوم مەیسون زایدە،
مەست نیم،
بەڵام ئەو پزیشکەی منی هێنایە ژیان
مەست بوو.
٦ جاری جیاواز لەشی دایکمی بڕی
بە ٦ ئاڕاستەی جیاواز،
منی داماویشی لەم کاتەیا خنکاند.
لە ئەنجامدا، من ئیفلیجی مێشکم هەیە،
ئەمەش واتە من هەموو کات دەلەرزم.
تەماشاکەن.
هیلاککەرە.
وەک شەکیرا وام،
شەکیرا لەگەڵ محمد علی یەکیانگرتووە.
(پێکەنین)
ئیفلیجی مێشک بۆ ماوەیی نییە.
نەخۆشیەکی زگماکی نییە.
ناتوانی بیگری.
کەس نەفرەتی لە منداڵدانی
دایکەکە نەکردووە،
وە من توشی ئەمەش نەبووم لەبەرئەوەی
دایک و باوکم ئامۆزان.
هەرچەنە واشن.
(پێکەنین)
تەنها بەهۆی روداوێکەوە دروست دەبێ،
وەک ئەوەی ڕوویدا لەڕۆژی لەدایک بوونەکەم.
ئینجا، بائاگادرتان بکەمەوە،
من کەسێکی ورەبەرزکەرەوە نیم.
(پێکەنین)
ناشمەوێ کەس لەم ژوورەدا
بەزەیی بە مندا بێتەوە،
چونکە لە خاڵێکی تەمەنتدا.
خەونت دیوە بەوەی کەمئەندام بیت.
وەرن با گەشتێک بکەین پێکەوە.
شەوی کریسمسە، لە مۆڵێکیت،
دەسوڕێیتەوە بۆ جێگەیەک
بۆ پارککردنی ئوتومبیلەکەت،
چی دەبینی؟
١٦ شوێنی چۆڵ بۆ کەسانی کەمئەندام.
(پێکەنین)
تۆش دەڵێی "ئاخ بۆ تۆزێ کەمئەندام نیم؟"
(پێکەنین)
هەروەها، دەبێ پێتان بڵێم،
من ٩٩ کێشەم هەیە، ئیفلیجی تەنها یەکێکە.
(پێکەنین)
ئەگەر ئۆڵۆمپیاتی جەور و ستەم هەبووایە،
مەدالیای زێڕم دەبردەوە.
من فەڵەستینیم، موسڵمانم،
مێینەم، کەم ئەندامم،
لە نیوجێرسیش دەژیم.
(پێکەنین)
(چەپڵە)
ئەگەر دڵت بەخۆت خۆشنییە، وا
باشترە دڵخۆشبیت.
(پێکەنین)
کلیفساید پارک، نیوجێرسی.
شوێنی لەدایکبوونمە.
هەمیشە دڵم بەو راستییە خۆش بووە.
کە گەڕەکەکەم و نەخۆشیەکەم هەمان
یەکەم پیتییان هەیە.
هەروەها ئەو ڕاستیەم پێ خۆشە
ئەگەر ویستم بەپێ لە ماڵەکەم هەتا
شاری نیویۆرک بڕۆم، بتوانم.
زۆربەی ئەوانەی ئیفلیجی مێشکیان
هەیە ناتوانن بەپێ بڕۆن.
بەڵام دایکم و باوکم
بڕوایان بە "نەتوانین" نییە.
ڕستەی دووبارەبوەوەی باوکم ئەوەبوو،
"تۆ دەتوانی بیکەی، بەڵێ دەتوانی دەتوانی."
(پێکەنین)
بۆیە، ئەگەر سێ خوشکە گەورەکم
زەمینیان بسڕیایە،
منیش دەمسڕی.
ئەگەر سێ خوشکە گەورەکم بڕۆن
بۆ خوێندگەی گشتی،
باوکم و دایکم شکاتیان لە سیستمی
خوێندگەکە دەکرد و
گرەنتی ئەوەیان دەکرد منیش بچم،
ئەگەر هەمووشمان نمرەمان بەرز نەبوایە،
هەموومان بە نەعلەکەی دایکم لێمان دەدرا.
(پێکەنین)
باوکم فێری ئەوەی کردم بەپێ
بڕۆم کاتێک ٥ ساڵان بووم
بەوەی پاژنەپێم بخەمە سەر پێی
ئەویش بەپێ دەڕۆشت
یەکێک لە تەکتیکەکانی تری
کە بەکاری دەهێنا
تاک دۆلارێکی ڕادەوەشاند لە بەردەم مندا
وای لێدەکردم دوای بکەوم.
(پێکەنین)
ئەو سەماکەرەی لە ناخمدا بوو زۆر
بەهێز بوو.
(پێکەنین)
بەڵێ.
نەخێر، یەکەم ڕۆژی باخچەی ساوایانم،
وەک پاڵەوانێک بەپێ دەڕۆشتم
کە زۆر جار لێیانی خواردبوو.
(پێکەنین)
لە کاتی گەورەبوونمدا تەنها ٦
عەرەب هەبوون لە شارۆچکەکەمان،
هەمووشیان خێزانەکەی من بوون.
(پێکەنین)
ئێستا ٢٠ عەرەب هەیە،
هێشتا هەمووشیان هەر خێزانمن.
(پێکەنین)
بڕواناکەم کەس هەستی کردبێت
کە ئێمە ئیتاڵی نین.
(پێکەنین)
(چەپڵە)
ئەمە هەمووی پێش١١ی٩ بوو
پێش ئەوەی سیاسیەکان بە شتێکی باشی بزانن
بۆ ئەوەی دروشمی "ڕقم لە موسڵمانە"
بۆ کەمپەینی هەڵبژاردن بەکاربهێنن.
ئەو کەسانەی لەگەڵیان گەورەبووم
هیج کێشەیەکیان لەگەڵ بیر و باوەڕم نەبوو.
بەڵام دلەڕاوکێیەکی زۆریان هەبوو
لەوانەیە لە ڕەمەزاندا لە برسا بمرم.
منیش بۆیان ڕووندەکەمەوە
ئەوەنە چەوریم پێوەیە
٣ مانگ دەژیم بەبێ هیچ شتێک،
بۆیە رۆژووگرتن لە بەرەبەیان
تا خۆرئاوابوون زۆر ئاسانە.
(پێکەنین)
من لە بڕۆدوەی سەمام کردووە.
بەڵێ، لە بڕۆدوەی. کارێکی شێتانەیە.
(چەپڵە)
باوکم و دایکم پارەی ڕاهێنانی
سروشتییان پێ نەبوو،
بۆیە ناردیانم بۆ قوتابخانەی سەماکردن.
فێربووم چۆن بە پاژنە بەرزەوە سەمابکەم،
بۆیە فێریشبووم بەپێ بڕۆم پێیانەوە.
خەڵکی جێرسیشم، و
زۆرگرنگی بەوە دەدەین چۆن
کچانە هەڵسوکەوت بکەین،
ئەگەر هاوڕێکانم پاژنە بەرزیان
لەپێیا بووایە منیش هەمان شتم دەکرد.
کاتێک هاوڕێکانم دەڕۆشتن
بۆ پشوودان لە هاویندا
لە کەنارەکانی جێرسی، من نەدەچووم.
من هاوینان دەچووم بۆ ناوچەی جەنگ،
لەبەرئەوەی دایک و باوکم دەترسان
ئەگەر هەموو هاوینێک
نەچینەوە بۆ فەڵەستین،
کە گەورەبووین دەبین بە مادۆنا.
(پێکەنین)
پشووی هاوینم پێکهاتبوو لە هەوڵی
باوکم بۆ چاک کردنەوەم،
بۆیە شیری ئاسکم دەخواردەوە،
کوپی گەرم لەسەر پشتم بوون،
خرامە ناو دەریای مردوو، و
بیرمە ئەو ئاوە چاوی دەکزاندمەوە و
بیرم دەکردەوە، "کاردەکات! کاردەکات!"
(پێکەنین)
یەک چارەسەری موعجیزەمان
دۆزییەوە ئەویش یۆگا بوو.
با پێتان بڵێم، زۆر بێزارکەرە،
بەڵام پێش ئەوەی یۆگا بکەم،
من کۆمیدیای بەپێوە وەستان و قسەکردنم
دەکرد و نەم دەتوانی هەستمە سەر پێ
ئێستا دەتوانم لەسەر سەر بۆستم.
دایک و باوکم هەمیشە بیریان دەخستمەوە
کە دەتوانم هەموو شتێک بکەم،
هیچ خەونێک ئەستەم نییە، و
خەونی من ئەوە بوو
بەرنامەیەکی ڕۆژانەم هەبێ بەناوی
"نەخۆشخانەی گشتی."
(پێکەنین)
لە کاتی جیاوازی نەبوونیدا چوومە کۆلێژ و
زەمالەیەکی چاکم لە ئەی ئێس یو وەرگرت،
زانکۆی ولایەتی ئاریزۆنا،
لەبەرئەوەی من هەموو
خاڵە داواکراوەکانم تێدا بوو.
(پێکەنین)
من وەک مەیمونە ماڵیەکەی بەشی شانۆ وابووم.
هەموویان خۆشیان دەویستم.
ئەرکی ماڵەوەی هەموو خوێندکارە
کەم-زیرەکەکانم دەنوسیەوە،
نمرەی بەرزم لە وانەکانمدا دەهێنا،
دانمرەی بەرزیش لە وانەکانی ئەوان.
(پێکەنین)
هەموو جارێک کە دیمەنێکی
"ئاژەڵە شوشەیەکانم" دەکرد،
پرۆفیسۆرەکانم دەپجڕان لە پێکەنیندا.
بەڵام هەرگیز رۆڵەکەم وەرنەدەگرت.
لە کۆتاییدا، لە کۆتا ساڵمدا،
زانکۆکەمان ویستی شانۆییەک بکات
بەناوی "زۆر بە خاوی سەمادەکەن لە جاکسۆن."
شانۆکە دەربارەی کچێکە کە ئیفلیجی
مێشکی هەیە.
منیش کەسێکی وابووم.
بۆیە دەستم کرد بە
هاوارکردن لە سەربانکانەوە،
"ئەمجارە ڕۆلێک وەردەگرم!
من ئیفلیجی مێشکم هەیە!
دواجار ئازاد بووم! ئازاد بووم!
سوپاس خوای گەورە، لە کۆتاییدا من ئازادم."
ڕۆڵەکەم وەرنەگرت.
(پێکەنین)
شێری براون ڕۆڵەکەی وەرگرت.
بە ڕاکردن رۆشتم بۆ
سەرۆکایەتی بەشی شانۆ
دەگریام وەک ئەوە یەکێ
پشیلەکەمی کوشتبێت،
بۆی ئەوەی لێی بپرسم بۆچی،
وتی لەبەرئەوەی بڕوایان وایە
کە ئەم ناتوانێ سەرکێشیەکان بکات.
منیش وتم"بە ئەرک نەبێ،
ئەگەر من نەتوانم سەرکێشییەکان بکەم،
کەواتە کاراکتەری شانۆکەش ناتوانێت."
(پێکەنین)
(چەپڵە)
ئەمە ئەو ڕۆڵەیە کە من لە دایک بووم
بۆ ئەوەی بیبینم
دایان بە ئەکتەرێک کە ئیفلیج نەبوو.
کۆلێژ ژیانێکی دووبارە بوو.
هۆڵیوود مێژوویەکی چەپەڵی هەیە
کە ئەکتەرە ساغەکانیان دادەنێن
بۆ ڕۆڵی کەم ئەندامەکان.
لە دوای دەرچوونم، گەڕامەوە ماڵەوە، و
یەکەم کاری ئەکتەریم لە بەرنامەیەکی
رۆژانە بوو وەک یەدەگێک.
خەونەکەم دەهاتە دی.
دەمزانی کە بەرەو پێش دەچم
لە "خواردن خواردن" بۆ
"هاوڕێ نزیکە شێتەکە" لە کەمترین کاتدا.
(پێکەنین)
بەڵام من وەکو پارچەیەک
قەنەفەی جوان مامەوە
کە تەنها لە دواوە دەیناسیتەوە،
وە بۆم ڕوونبوەوە
دەرهێنەرەکان
کار نادەن بە ئەکتەری
خرپنی کەمئەندامی بیانی.
تەنها کەسانی بێ کەم و کوڕی
هەڵدەبژێرن.
بەڵام بەدەرهەبوو بۆ ئەم یاسایە.
من بەدیار تەماشاکردنی
ووپی گۆڵدبێرگەوە گەورە بووم.
رۆزان بار، ئێلن،
هەموو ئەم کەسانە یەک شتی هاوبەشیان هەبوو:
هەمووی کۆمیدی بوون.
منیش بووم بە کۆمیدی.
(پێکەنین)
(چەپڵە)
یەکەم کارم گەیاندنی کۆمیدییە
بەناوبانگەکان بوو
لە شاری نیویۆرک بۆ ئاهەنگەکانی نیوجێرسی.
هەرگیز ڕوخساری یەکەم کەسی کۆمیدیم
بیرناچێتەوە کە شۆفێری بووم
کاتێک زانی لە شەقامە خێراکەی
نیوجێرسی خێرابوو
ئەوەشی لێی ئەخورێت
کچێکە ئیفلیجی مێشکی هەیە.
(پێکەنین)
لە زۆربەی یانەکانی
ئەمریکا نواندم هەبووە، و
هەروەها بە عەرەبیش لە
رۆژهەڵاتی ناوەراست کردوومە،
بێ سانسۆر و بێ داپۆشین.
(پێکەنین)
هەندێ کەس دەڵێن من یەکەم
کۆمیدی سەر شانۆم لە جیهانی عەرەبیدا.
پێم خۆشنییە یەکەم بم،
بەڵام دەشزانم هەرگیز نەیانبیستووە
کە دەڵێن ژنان کۆمیدی نین، و
وا دەزانن هیستیریامان هەیە.
(پێکەنین)
لە ٢٠٠٣، براکەم لە باوک و دایکێکی دیکە
دین عبێداللە و خۆم دەستمان کرد
بە کردنەوەی فیستیڤاڵی کۆمیدی
عەرەبی-ئەمریکی لە نیویۆرک،
ئێستا ١٠یەم ساڵیەتی.
ئامانجمان گۆڕینی وێنەی نەرێنی
عەرەبە ئەمریکییەکانە لە ڕاگەیاندنەکاندا،
هەروەها ئەوە بەبیری دەرهێنەرەکان بهێنمەوە
کە خەڵکی باشوری ئاسیا وعەرەب
هەمان شت نین.
(پێکەنین)
ئەم بابەتی عەرەبانە زۆر زۆر ئاسانتر بوو
لە زاڵ بوون بەسەر ئەو شەرمەی
هەمبوو دەربارەی کەمئەندامیەتیەکەم.
هەلە گەورەکەم لە ٢٠١٠ بۆ هات.
میوانداری کرام بۆ بەرنامەیەکی هەواڵی.
"کاونتداون لەگەڵ کیث ئۆڵبەرمان."
بەشێوەیەک ڕۆشتم وەک وابێ
بۆ ئاهەنگی دەرچوون بێت، و
فڕێیان دامە ناو ستۆدیۆیەک و
خستمیانە سەر کورسیەکی خولاوە.
(پێکەنین)
تەماشای بەرێوەبەری شانۆکەم کرد
ویستم بڵێم "بەبێ ئەرک، دەتوانن
کورسیەکی دیکەم بۆ دابنێن؟"
ئەویش تەماشای کردم و وتی،
" پێنج، چوار، سێ، دوو..."
چوینە سەر پەخشی ڕاستەوخۆ، وایە؟
منیش دەبوایە خۆم بە مێزی هەواڵەکەوە بگرم
نەوەک بخلیسکێم لە کاتی بڕگەکەمدا،
کاتێک چاوپێکەوتنەکە کۆتایی هات،
شین هەڵگەڕام.
لەبەرئەوەی هەلم
بۆ هاتە پێشەوەو تێکمدا،
زانیم هەرگیز شتی وام دەستناکەوێتەوە.
بەڵام نەک بە تەنها بەڕێز ئۆلبێرمان
میوانداری کردمەوە،
بەڵکو کردمی بە بەشداربوویەکی بەردەوام،
تیپیشی دا لە کورسیەکەم.
(پێکەنین)
(چەپڵە)
یەک شتی خۆش ئەو کاتە فێربووم
کە لەگەڵ کیث ئۆلبەرمان کارمدەکرد
ئەو مرۆڤانەی لەسەر ئینتەرنێتن بێقیمەتن.
(پێکەنین)
خەڵکی دەڵێن منداڵ دڵی ڕەقە،
بەڵام هەرگیز بە منداڵی و بە
گەورەییش گاڵتەم پێ نەکراوە.
لە پڕێکدا، کەم ئەندامیەکەم لەسەر
ئینتەرنێت بوو بە یاری.
تەماشای کلیپەکانم دەکرد لەسەر نێت
تانەمم دەخوێندنەوە، و
"هێی ، بۆچی دەلەرزێ؟"
"هێی ، ئەوە مێشکی ناتەواوە؟"
گرنگترینیشیان لام،
"تیرۆریستی دەم خواری هەژار.
ئەرێ کێشەی چییە؟
پێویستە نزای بۆ بکەین."
بگرە یەکێک نوسیبووی هەقە
کەمئەندامیەکەی بخاتە فایلەکەی:
نوسەری فیلم، کۆمیدی، ئیفلیج.
کەمئەندامی پێشبڕکێیەکی بینراوە.
ئەگەر بەکارهێنەرێکی عەرەبانە
نەتوانێ وەک بیۆنسێ بێت،
ئەوا بیۆنسێ ناتوانێ وەک ئەو بێت.
کەمئەندامان گەورەترینن--
بەڵێ ، چەپڵە لێدەن بۆ ئەوە. دەی.
(چەپڵە)
کەمئەندامان گەورەترین کەمینەن لە جیهاندا،
کەمترینیشمان لە بواری میدیایی کاردەکەین.
پزیشکەکان وتیان من قەت
ناتوانم بەپێ خۆم بڕۆم،
بەڵام ئەوەتام لەپێشتان وەستاوم.
بەڵام ئەگەر لە سەردەمی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا گەورەبوومایە،
بڕواناکەم بمتوانیایە.
هیوام وایە پێکەوە،
بتوانین وێنەی ئەرێنی زیاتر دروست بکەین
لەسەر کەمئەندامی لە ڕاگەیاندنەکان و
ژیانی ڕۆژانەی هەموواندا.
لەوانەیە ئەگەر وێنەی ئەرێنی زیاتر بن ،
ڕقێکی کەمتر بڵاوبێتەوە لە ئینتەرنێتدا.
یان لەوانەش نییە.
لەوانەیە هێشتا پێویستمان بە لادێیەک
بێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان.
گەشتە شێواوەکەم بردوومی بۆ زۆر
شوێنی جوان.
توانیم بەسەر فەرشی سوردا بڕۆم
لەلایەن سوزان لو سی بەناوبانگەوە
گاڵتەم لەگەڵ کرا و
هەروەها لۆرین ئاربەس.
لەگەڵ ئادەم ساندلێر ڕۆڵم بینی لە فلیمێک و
لەگەڵ دەیڤد ماتیوسی ڕابەرم کارم کرد.
بووم بە سەرکردەی بەرنامەی
عەرەبەکان کێوی بوون لە گەشتە جیهانیەکەی.
هەروەها نوێنەرایەتی ولایەتی
گەورەی نیوجێرسیم کرد
لە دی ئێن سی ٢٠٠٨.
هەروەها منداڵانی مەیسون م دروستکرد،
رێکخراوێکی بەخشینە کە هیوای
ئەوەیە منداڵی پەنابەری فەلەستینی
کەمێک لەو دەرفەتەیان بۆ دابین بکرێت
کە دایک و باوکم دایان بەمن.
بەڵام ئەو ساتەی زۆر دیارە
ئەوەبووکە -- پێش ئەمە-
(پێکەنین)
(چەپڵە)
بەڵام ئەو کاتەی کە زۆر دیارە
ئەوەبوو کە توانیم نواندن بکەم
بۆ ئەو کەسەی وەک پەپولە دەفڕێت و
وەک هەنگ پێتەوە ئەیات
پارکینسۆنی هەبوو و وەک منیش دەلەرزێ،
محمد علی.
(چەپڵە)
(چەپڵە کۆتایهات)
ئەوەش تاکە جار بوو باوکم بینیمی
لە کاتی نواندی راستەوخۆدا،
ئەم وتانەش پێشکەش دەکەم بە
یادگاری ئەو.
(عەرەبی) خوا رەحمت پێبکا بابە.
(ئینگلیزی) من ناوم مەیسوون زایدە،
ئەگەر من بتوانم بتوانم، تۆش
دەتوانی دەتوانی.
(هاوارکردن)
(چەپڵە)