< Return to Video

هێزی کاریگەری دەرمانی دڵخۆشکەر

  • 0:07 - 0:11
    لە 1996دا، 56 خۆبەخش بەشداری
    توێژینەوەیەکیان کرد
  • 0:11 - 0:15
    بۆ تاقی کردنەوەی ئازار شکێنێک
    بە ناو "ترایڤاریکێن"
  • 0:15 - 0:19
    ئازارشکێنەکە خرایە سەر پەنجەی
    هەر یەک لە خۆبەخشەکان
  • 0:19 - 0:22
    پەنجەکەی تریش وەک خۆی مایەوە.
  • 0:22 - 0:25
    دواتر هەردوو پەنجەکە
    بە کڵپەیەک گوشران.
  • 0:25 - 0:30
    خۆبەخشەکان ڕایانگەیاند کە پەنجە
    چارەسەرکراوەکە ئازاری کەمترە لەوەی تریان.
  • 0:30 - 0:31
    ئەمە شتێکی نامۆ نییە،
  • 0:31 - 0:35
    هەرچەندە "ترایڤاریکێن"
    بەراستی ئازارشکێن نییە،
  • 0:35 - 0:39
    تەنها تێکەڵەیەکی ساختەیە
    کە هیچ ئازارشکێنی تێدا نییە.
  • 0:39 - 0:43
    چی وای کرد ئەم قوتابیانە دڵنیابن
    کە ئەم تێکەڵەیە کاریگەری هەبوو؟
  • 0:43 - 0:46
    وەڵامەکەی بەهۆی کاریگەری
    "دەرمانی دڵخۆشکەر"،
  • 0:46 - 0:47
    دیاردەیەکی ناڕوونە
  • 0:47 - 0:52
    کە وادەکات ئەو دەرمان وچارەسەرانەی
    کە هیچ کاریگەریەکیان نییە،
  • 0:52 - 0:53
    و زۆربەی کاتیش ساختەن،
  • 0:53 - 0:56
    بەشێوەیەکی سەیر وا لەخەڵک دەکات
    هەست بە باشی بکەن.
  • 0:56 - 1:00
    پزیشکەکان لە سەدەی هەژدەوە
    ئەم دیاردەیان بەکارهێناوە
  • 1:00 - 1:05
    کاتێک کاریگەری چارەسەری ساختەیان
    بینی بۆ چارەسەری نەخۆشەکان.
  • 1:05 - 1:08
    ئەمە لەکاتێک بەکاردەهێنرا
    کە چارەسەری گونجاو بەردەست نەبوو،
  • 1:08 - 1:11
    یاخود گەر کەسێک
    وا بیری کردبایەوە کە نەخۆشە.
  • 1:11 - 1:16
    لە ڕاستیدا، وشەی placebo (دەرمانی ساختە)
    بە لاتینی واتا "دڵخۆش دەکەم"،
  • 1:16 - 1:19
    ئاماژەیەک بۆ مێژووی
    دلخۆشکردنی نەخۆشەکان.
  • 1:19 - 1:23
    بۆ ئەوەی قایلکەر بێت، دەرمانی دڵخۆشکەر
    دەبێت وەک دەرمانی ڕاستی وابێت،
  • 1:23 - 1:25
    بۆیە وەک دەنکە حەبی شەکرە،
  • 1:25 - 1:27
    یاخود سرنجی ئاو،
  • 1:27 - 1:29
    تەنانەت نەشتەرگەری ساختەش،
  • 1:29 - 1:34
    دواتر، پزیشکەکان هەستیان کرد کە
    خەڵەتاندنی خەلک بەم شێوەیە سوودی تری هەیە
  • 1:34 - 1:36
    لە چارەسەری کلینیکی،
  • 1:36 - 1:40
    سەرەتاکانی 1950, توێژەران
    دەرمانی ساختەیان وەک پێوەرێک بەکاردەهێنا
  • 1:40 - 1:42
    بۆ تاقیکردنەوەی دەرمانی نوێ.
  • 1:42 - 1:44
    بۆ نموونە، هەڵسەنگاندنی دەرمانێکی نوێ،
  • 1:44 - 1:47
    نیوەی نەخۆشەکان
    دەرمانی ڕاستەقینەیان وەردەگرت.
  • 1:47 - 1:50
    نیوەکەی تر دەرمانی دڵخۆشکەری پێ دەدرا
    لە شێوەی دەرمانە ڕاستییەکە.
  • 1:50 - 1:54
    و لەبەر ئەوەی نەخۆشەکان نازانن
    کام دەرمانیان وەرگرتووە،
  • 1:54 - 1:56
    توێژەران پێیان وایە،
  • 1:56 - 1:58
    ئەنجامەکان جیاواز نابن.
  • 1:58 - 2:02
    دواتر کەر دەرمانە تازەکە کاریگەری
    بەسوودی دەرخست لەچاو دەرمانە دڵخۆشکەرەکە،
  • 2:02 - 2:04
    ئەوە بە کاریگەر هەژمار دەکرێت.
  • 2:04 - 2:10
    بەکارهێنانی دەرمانی دڵخۆشکەر لە ئێستادا
    کەمترە بەهۆی ترسی کێشەی ڕەوشتی.
  • 2:10 - 2:13
    گەر بکرێت جیاوازی نێوان یەک دەرمانێکی
    کۆن و نوێ بکرێت،
  • 2:13 - 2:15
    یاخود دەرمانێکی جیاواز،
  • 2:15 - 2:19
    ئەوکات ئەمە باشترە لەوەی هیچ
    دەرمانێک نەدەیت بە نەخۆشەکە،
  • 2:19 - 2:21
    بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشی کوشندەی هەبێت.
  • 2:21 - 2:26
    لەم دۆخانەدا، دەرمانی دڵخۆشکەر زۆر جار
    وەک کۆنترۆڵ کەرێک بەکاردێت
  • 2:26 - 2:30
    تاکو بتوانرێ جیاوازی کاریگەری دەرمانە
    نوێیەکە بە دەرمانە کۆنەکە
  • 2:30 - 2:33
    یاخود جێگرەوەکە بکرێت.
  • 2:33 - 2:38
    بەڵام بێگومان دەزانین کە دەرمانی دڵخۆشکەر
    خودی خۆی سوودی هەیە.
  • 2:38 - 2:39
    بەهۆی ئەم دەرمانانە،
  • 2:39 - 2:42
    نەخۆشەکان توانیان هەست بە ئارامی
    بکەن لە زۆرێک لە نەخۆشییەکان،
  • 2:42 - 2:43
    وەک نەخۆشییەکانی دڵ،
  • 2:43 - 2:44
    ڕەبۆ
  • 2:44 - 2:46
    و ئازاری سەخت،
  • 2:46 - 2:50
    هەرچەندە هەموو ئەوەی وەریانکرتبوو
    دەرمان و نەشتەرگەری ساختە بوو.
  • 2:50 - 2:53
    هێشتا دەمانەوێت لەوە تێبگەین.
  • 2:53 - 2:55
    هەندێک پێیان وایە جگە لەوەی کە ڕاستییە،
  • 2:55 - 2:59
    کاریگەری دەرمانی دڵخۆشکەر تەنها
    پەیوەستە بە چەند هۆکارێک،
  • 2:59 - 3:03
    بۆ نموونە نەخۆشەکان واپیشان بدەن
    کە باش بوونە تاکو پزیشکەکان قایل بکەن.
  • 3:03 - 3:04
    لە لایەکی تریشەوە،
  • 3:04 - 3:08
    توێژەران پێیان وایە گەر کەسێک
    بڕوای بە چارەسەری دەرمانی ساختە هەبێت،
  • 3:08 - 3:12
    ئەوا پێشبینی چارەسەر بوونیان
    گۆڕانکاری فسیۆلۆجی دەردەخات
  • 3:12 - 3:14
    کەوا نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە.
  • 3:14 - 3:18
    پێدەچێت دەرمانی دڵخۆشکەر تووشی چەندین
    گۆڕانکاری بکات لە پەستانی خوێن،
  • 3:18 - 3:19
    لێدانی دڵ،
  • 3:19 - 3:23
    لەگەڵ دەردانی هۆرمۆنی ئازار شکێن
    وەک ئەندۆفرین.
  • 3:23 - 3:29
    ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە بۆچی بەشداربووان
    دەڵین دەرمانی دڵخۆشکەر ئازار کەم دەکاتەوە.
  • 3:29 - 3:31
    هەروها دەکرێت ڕێژەی دەردانی
    هۆرمۆنی تەنگژە کەم بکاتەوە،
  • 3:31 - 3:33
    وەک ئەدرینالین،
  • 3:33 - 3:36
    کەوا ڕێژەی ئازاری نەخۆشییەکە
    کەم دەکاتەوە.
  • 3:36 - 3:40
    کەواتە نابێت دڵمان خۆشببێت
    بە سوودەکانی دەرمانی دڵخۆشکەر؟
  • 3:40 - 3:41
    مەرج نییە.
  • 3:41 - 3:44
    گەر کەسێک پێی وابێت
    دەرمانی ساختە چارەسەری کرد،
  • 3:44 - 3:49
    ئەوکات دوور دەکەونەوە
    لە چارەسەرە کاریگەر و ڕاستەقینەکان.
  • 3:49 - 3:52
    هەروەها، کاریگەری دەرمانە ساختەکە
    بە پێی کات نامێنیت،
  • 3:52 - 3:54
    زۆربەی کاتیش وایە.
  • 3:54 - 3:56
    هەروەها کاریگەری لەسەر
    ئەنجامی پزیشکیش هەیە،
  • 3:56 - 3:59
    بۆیە زاناکان هان دەدات کە
    پرسیار بکەن
  • 3:59 - 4:01
    چۆن ئەم دەرمانانە
    دەسەڵاتیان بەسەرمان هەیە.
  • 4:01 - 4:04
    سەرەرای هەموو ئەو شتانەی
    دەیزانین دەربارەی جەستەی مرۆڤ،
  • 4:04 - 4:07
    هێشتا چەندین شتی شاراوە و
    نامۆ هەیە،
  • 4:07 - 4:09
    وەک کاریگەری دەرمانی ساختە.
  • 4:09 - 4:13
    بۆیە، دەبێت چەندین شتی نامۆ
    لە جەستەمان هەبێت کە نەدۆزراوەتەوە؟
  • 4:13 - 4:16
    شتێكی ئاسانە بەدوای جیهانی
    دەورو بەرمان بگەڕێین
  • 4:16 - 4:19
    و لەبیری بکەین کە ناوازترین
    شتی ئەم جیهانە،
  • 4:19 - 4:21
    لەپشت چاومانەوەیە.
Title:
هێزی کاریگەری دەرمانی دڵخۆشکەر
Speaker:
ئێما برایس
Description:

کاریگەری دەرمانی ساختە دیاردەیەکی ناڕوونە کە وادەکات ئەو دەرمان وچارەسەرانەی کە هیچ کاریگەریەکیان نییە، و زۆربەی کاتیش ساختەن، بەشێوەیەکی سەیر وا لەخەڵک دەکات هەست بە باشی بکەن.
چی ڕوودەدات؟
ئێما برایس لە سوودەکانی ئەم دیاردە نامۆیە دەپشکنێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:38

Kurdish (Central) subtitles

Revisions