WEBVTT 00:00:06.605 --> 00:00:11.018 لە 1996دا، 56 خۆبەخش بەشداری توێژینەوەیەکیان کرد 00:00:11.018 --> 00:00:14.653 بۆ تاقی کردنەوەی ئازار شکێنێک بە ناو "ترایڤاریکێن" 00:00:14.653 --> 00:00:18.773 ئازارشکێنەکە خرایە سەر پەنجەی هەر یەک لە خۆبەخشەکان 00:00:18.773 --> 00:00:21.569 پەنجەکەی تریش وەک خۆی مایەوە. 00:00:21.569 --> 00:00:25.211 دواتر هەردوو پەنجەکە بە کڵپەیەک گوشران. 00:00:25.211 --> 00:00:29.596 خۆبەخشەکان ڕایانگەیاند کە پەنجە چارەسەرکراوەکە ئازاری کەمترە لەوەی تریان. 00:00:29.596 --> 00:00:31.386 ئەمە شتێکی نامۆ نییە، 00:00:31.386 --> 00:00:34.843 هەرچەندە "ترایڤاریکێن" بەراستی ئازارشکێن نییە، 00:00:34.843 --> 00:00:39.066 تەنها تێکەڵەیەکی ساختەیە کە هیچ ئازارشکێنی تێدا نییە. 00:00:39.066 --> 00:00:43.073 چی وای کرد ئەم قوتابیانە دڵنیابن کە ئەم تێکەڵەیە کاریگەری هەبوو؟ 00:00:43.073 --> 00:00:45.952 وەڵامەکەی بەهۆی کاریگەری "دەرمانی دڵخۆشکەر"، 00:00:45.952 --> 00:00:47.286 دیاردەیەکی ناڕوونە 00:00:47.286 --> 00:00:51.840 کە وادەکات ئەو دەرمان وچارەسەرانەی کە هیچ کاریگەریەکیان نییە، 00:00:51.840 --> 00:00:53.405 و زۆربەی کاتیش ساختەن، 00:00:53.405 --> 00:00:56.465 بەشێوەیەکی سەیر وا لەخەڵک دەکات هەست بە باشی بکەن. 00:00:56.465 --> 00:01:00.496 پزیشکەکان لە سەدەی هەژدەوە ئەم دیاردەیان بەکارهێناوە 00:01:00.496 --> 00:01:05.065 کاتێک کاریگەری چارەسەری ساختەیان بینی بۆ چارەسەری نەخۆشەکان. 00:01:05.065 --> 00:01:08.086 ئەمە لەکاتێک بەکاردەهێنرا کە چارەسەری گونجاو بەردەست نەبوو، 00:01:08.086 --> 00:01:11.371 یاخود گەر کەسێک وا بیری کردبایەوە کە نەخۆشە. 00:01:11.371 --> 00:01:15.522 لە ڕاستیدا، وشەی placebo (دەرمانی ساختە) بە لاتینی واتا "دڵخۆش دەکەم"، 00:01:15.522 --> 00:01:19.127 ئاماژەیەک بۆ مێژووی دلخۆشکردنی نەخۆشەکان. 00:01:19.127 --> 00:01:23.026 بۆ ئەوەی قایلکەر بێت، دەرمانی دڵخۆشکەر دەبێت وەک دەرمانی ڕاستی وابێت، 00:01:23.026 --> 00:01:25.270 بۆیە وەک دەنکە حەبی شەکرە، 00:01:25.270 --> 00:01:26.625 یاخود سرنجی ئاو، 00:01:26.625 --> 00:01:29.492 تەنانەت نەشتەرگەری ساختەش، 00:01:29.492 --> 00:01:33.871 دواتر، پزیشکەکان هەستیان کرد کە خەڵەتاندنی خەلک بەم شێوەیە سوودی تری هەیە 00:01:33.871 --> 00:01:35.743 لە چارەسەری کلینیکی، 00:01:35.743 --> 00:01:39.894 سەرەتاکانی 1950, توێژەران دەرمانی ساختەیان وەک پێوەرێک بەکاردەهێنا 00:01:39.894 --> 00:01:41.767 بۆ تاقیکردنەوەی دەرمانی نوێ. 00:01:41.767 --> 00:01:43.687 بۆ نموونە، هەڵسەنگاندنی دەرمانێکی نوێ، 00:01:43.687 --> 00:01:46.553 نیوەی نەخۆشەکان دەرمانی ڕاستەقینەیان وەردەگرت. 00:01:46.553 --> 00:01:50.262 نیوەکەی تر دەرمانی دڵخۆشکەری پێ دەدرا لە شێوەی دەرمانە ڕاستییەکە. 00:01:50.262 --> 00:01:54.213 و لەبەر ئەوەی نەخۆشەکان نازانن کام دەرمانیان وەرگرتووە، 00:01:54.213 --> 00:01:56.242 توێژەران پێیان وایە، 00:01:56.242 --> 00:01:57.879 ئەنجامەکان جیاواز نابن. 00:01:57.879 --> 00:02:02.001 دواتر کەر دەرمانە تازەکە کاریگەری بەسوودی دەرخست لەچاو دەرمانە دڵخۆشکەرەکە، 00:02:02.001 --> 00:02:03.998 ئەوە بە کاریگەر هەژمار دەکرێت. 00:02:03.998 --> 00:02:09.501 بەکارهێنانی دەرمانی دڵخۆشکەر لە ئێستادا کەمترە بەهۆی ترسی کێشەی ڕەوشتی. 00:02:09.501 --> 00:02:13.038 گەر بکرێت جیاوازی نێوان یەک دەرمانێکی کۆن و نوێ بکرێت، 00:02:13.038 --> 00:02:14.908 یاخود دەرمانێکی جیاواز، 00:02:14.908 --> 00:02:18.645 ئەوکات ئەمە باشترە لەوەی هیچ دەرمانێک نەدەیت بە نەخۆشەکە، 00:02:18.645 --> 00:02:21.190 بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشی کوشندەی هەبێت. 00:02:21.190 --> 00:02:26.243 لەم دۆخانەدا، دەرمانی دڵخۆشکەر زۆر جار وەک کۆنترۆڵ کەرێک بەکاردێت 00:02:26.243 --> 00:02:30.021 تاکو بتوانرێ جیاوازی کاریگەری دەرمانە نوێیەکە بە دەرمانە کۆنەکە 00:02:30.021 --> 00:02:33.096 یاخود جێگرەوەکە بکرێت. 00:02:33.096 --> 00:02:37.503 بەڵام بێگومان دەزانین کە دەرمانی دڵخۆشکەر خودی خۆی سوودی هەیە. 00:02:37.503 --> 00:02:38.952 بەهۆی ئەم دەرمانانە، 00:02:38.952 --> 00:02:41.954 نەخۆشەکان توانیان هەست بە ئارامی بکەن لە زۆرێک لە نەخۆشییەکان، 00:02:41.954 --> 00:02:43.273 وەک نەخۆشییەکانی دڵ، 00:02:43.273 --> 00:02:44.422 ڕەبۆ 00:02:44.422 --> 00:02:46.130 و ئازاری سەخت، 00:02:46.130 --> 00:02:50.126 هەرچەندە هەموو ئەوەی وەریانکرتبوو دەرمان و نەشتەرگەری ساختە بوو. 00:02:50.126 --> 00:02:52.766 هێشتا دەمانەوێت لەوە تێبگەین. 00:02:52.766 --> 00:02:54.765 هەندێک پێیان وایە جگە لەوەی کە ڕاستییە، 00:02:54.765 --> 00:02:58.625 کاریگەری دەرمانی دڵخۆشکەر تەنها پەیوەستە بە چەند هۆکارێک، 00:02:58.625 --> 00:03:03.129 بۆ نموونە نەخۆشەکان واپیشان بدەن کە باش بوونە تاکو پزیشکەکان قایل بکەن. 00:03:03.129 --> 00:03:04.123 لە لایەکی تریشەوە، 00:03:04.123 --> 00:03:07.539 توێژەران پێیان وایە گەر کەسێک بڕوای بە چارەسەری دەرمانی ساختە هەبێت، 00:03:07.539 --> 00:03:12.208 ئەوا پێشبینی چارەسەر بوونیان گۆڕانکاری فسیۆلۆجی دەردەخات 00:03:12.208 --> 00:03:14.241 کەوا نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە. 00:03:14.241 --> 00:03:18.487 پێدەچێت دەرمانی دڵخۆشکەر تووشی چەندین گۆڕانکاری بکات لە پەستانی خوێن، 00:03:18.487 --> 00:03:19.361 لێدانی دڵ، 00:03:19.361 --> 00:03:23.280 لەگەڵ دەردانی هۆرمۆنی ئازار شکێن وەک ئەندۆفرین. 00:03:23.280 --> 00:03:28.914 ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە بۆچی بەشداربووان دەڵین دەرمانی دڵخۆشکەر ئازار کەم دەکاتەوە. 00:03:28.914 --> 00:03:31.493 هەروها دەکرێت ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی تەنگژە کەم بکاتەوە، 00:03:31.493 --> 00:03:32.974 وەک ئەدرینالین، 00:03:32.974 --> 00:03:35.995 کەوا ڕێژەی ئازاری نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە. 00:03:35.995 --> 00:03:39.954 کەواتە نابێت دڵمان خۆشببێت بە سوودەکانی دەرمانی دڵخۆشکەر؟ 00:03:39.954 --> 00:03:41.439 مەرج نییە. 00:03:41.439 --> 00:03:43.975 گەر کەسێک پێی وابێت دەرمانی ساختە چارەسەری کرد، 00:03:43.975 --> 00:03:48.586 ئەوکات دوور دەکەونەوە لە چارەسەرە کاریگەر و ڕاستەقینەکان. 00:03:48.586 --> 00:03:51.774 هەروەها، کاریگەری دەرمانە ساختەکە بە پێی کات نامێنیت، 00:03:51.774 --> 00:03:53.503 زۆربەی کاتیش وایە. 00:03:53.503 --> 00:03:55.735 هەروەها کاریگەری لەسەر ئەنجامی پزیشکیش هەیە، 00:03:55.735 --> 00:03:58.821 بۆیە زاناکان هان دەدات کە پرسیار بکەن 00:03:58.821 --> 00:04:01.491 چۆن ئەم دەرمانانە دەسەڵاتیان بەسەرمان هەیە. 00:04:01.491 --> 00:04:04.424 سەرەرای هەموو ئەو شتانەی دەیزانین دەربارەی جەستەی مرۆڤ، 00:04:04.424 --> 00:04:07.450 هێشتا چەندین شتی شاراوە و نامۆ هەیە، 00:04:07.450 --> 00:04:09.184 وەک کاریگەری دەرمانی ساختە. 00:04:09.184 --> 00:04:13.404 بۆیە، دەبێت چەندین شتی نامۆ لە جەستەمان هەبێت کە نەدۆزراوەتەوە؟ 00:04:13.404 --> 00:04:15.622 شتێكی ئاسانە بەدوای جیهانی دەورو بەرمان بگەڕێین 00:04:15.622 --> 00:04:18.746 و لەبیری بکەین کە ناوازترین شتی ئەم جیهانە، 00:04:18.746 --> 00:04:21.026 لەپشت چاومانەوەیە.