0:00:06.605,0:00:11.018 لە 1996دا، 56 خۆبەخش بەشداری[br]توێژینەوەیەکیان کرد 0:00:11.018,0:00:14.653 بۆ تاقی کردنەوەی ئازار شکێنێک[br]بە ناو "ترایڤاریکێن" 0:00:14.653,0:00:18.773 ئازارشکێنەکە خرایە سەر پەنجەی[br]هەر یەک لە خۆبەخشەکان 0:00:18.773,0:00:21.569 پەنجەکەی تریش وەک خۆی مایەوە. 0:00:21.569,0:00:25.211 دواتر هەردوو پەنجەکە[br]بە کڵپەیەک گوشران. 0:00:25.211,0:00:29.596 خۆبەخشەکان ڕایانگەیاند کە پەنجە[br]چارەسەرکراوەکە ئازاری کەمترە لەوەی تریان. 0:00:29.596,0:00:31.386 ئەمە شتێکی نامۆ نییە، 0:00:31.386,0:00:34.843 هەرچەندە "ترایڤاریکێن"[br]بەراستی ئازارشکێن نییە، 0:00:34.843,0:00:39.066 تەنها تێکەڵەیەکی ساختەیە[br]کە هیچ ئازارشکێنی تێدا نییە. 0:00:39.066,0:00:43.073 چی وای کرد ئەم قوتابیانە دڵنیابن[br]کە ئەم تێکەڵەیە کاریگەری هەبوو؟ 0:00:43.073,0:00:45.952 وەڵامەکەی بەهۆی کاریگەری[br]"دەرمانی دڵخۆشکەر"، 0:00:45.952,0:00:47.286 دیاردەیەکی ناڕوونە 0:00:47.286,0:00:51.840 کە وادەکات ئەو دەرمان وچارەسەرانەی[br]کە هیچ کاریگەریەکیان نییە، 0:00:51.840,0:00:53.405 و زۆربەی کاتیش ساختەن، 0:00:53.405,0:00:56.465 بەشێوەیەکی سەیر وا لەخەڵک دەکات[br]هەست بە باشی بکەن. 0:00:56.465,0:01:00.496 پزیشکەکان لە سەدەی هەژدەوە[br]ئەم دیاردەیان بەکارهێناوە 0:01:00.496,0:01:05.065 کاتێک کاریگەری چارەسەری ساختەیان[br]بینی بۆ چارەسەری نەخۆشەکان. 0:01:05.065,0:01:08.086 ئەمە لەکاتێک بەکاردەهێنرا[br]کە چارەسەری گونجاو بەردەست نەبوو، 0:01:08.086,0:01:11.371 یاخود گەر کەسێک[br]وا بیری کردبایەوە کە نەخۆشە. 0:01:11.371,0:01:15.522 لە ڕاستیدا، وشەی placebo (دەرمانی ساختە)[br]بە لاتینی واتا "دڵخۆش دەکەم"، 0:01:15.522,0:01:19.127 ئاماژەیەک بۆ مێژووی[br]دلخۆشکردنی نەخۆشەکان. 0:01:19.127,0:01:23.026 بۆ ئەوەی قایلکەر بێت، دەرمانی دڵخۆشکەر[br]دەبێت وەک دەرمانی ڕاستی وابێت، 0:01:23.026,0:01:25.270 بۆیە وەک دەنکە حەبی شەکرە، 0:01:25.270,0:01:26.625 یاخود سرنجی ئاو، 0:01:26.625,0:01:29.492 تەنانەت نەشتەرگەری ساختەش، 0:01:29.492,0:01:33.871 دواتر، پزیشکەکان هەستیان کرد کە[br]خەڵەتاندنی خەلک بەم شێوەیە سوودی تری هەیە 0:01:33.871,0:01:35.743 لە چارەسەری کلینیکی، 0:01:35.743,0:01:39.894 سەرەتاکانی 1950, توێژەران[br]دەرمانی ساختەیان وەک پێوەرێک بەکاردەهێنا 0:01:39.894,0:01:41.767 بۆ تاقیکردنەوەی دەرمانی نوێ. 0:01:41.767,0:01:43.687 بۆ نموونە، هەڵسەنگاندنی دەرمانێکی نوێ، 0:01:43.687,0:01:46.553 نیوەی نەخۆشەکان[br]دەرمانی ڕاستەقینەیان وەردەگرت. 0:01:46.553,0:01:50.262 نیوەکەی تر دەرمانی دڵخۆشکەری پێ دەدرا[br]لە شێوەی دەرمانە ڕاستییەکە. 0:01:50.262,0:01:54.213 و لەبەر ئەوەی نەخۆشەکان نازانن [br]کام دەرمانیان وەرگرتووە، 0:01:54.213,0:01:56.242 توێژەران پێیان وایە، 0:01:56.242,0:01:57.879 ئەنجامەکان جیاواز نابن. 0:01:57.879,0:02:02.001 دواتر کەر دەرمانە تازەکە کاریگەری[br]بەسوودی دەرخست لەچاو دەرمانە دڵخۆشکەرەکە، 0:02:02.001,0:02:03.998 ئەوە بە کاریگەر هەژمار دەکرێت. 0:02:03.998,0:02:09.501 بەکارهێنانی دەرمانی دڵخۆشکەر لە ئێستادا[br]کەمترە بەهۆی ترسی کێشەی ڕەوشتی. 0:02:09.501,0:02:13.038 گەر بکرێت جیاوازی نێوان یەک دەرمانێکی[br]کۆن و نوێ بکرێت، 0:02:13.038,0:02:14.908 یاخود دەرمانێکی جیاواز، 0:02:14.908,0:02:18.645 ئەوکات ئەمە باشترە لەوەی هیچ[br]دەرمانێک نەدەیت بە نەخۆشەکە، 0:02:18.645,0:02:21.190 بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشی کوشندەی هەبێت. 0:02:21.190,0:02:26.243 لەم دۆخانەدا، دەرمانی دڵخۆشکەر زۆر جار[br]وەک کۆنترۆڵ کەرێک بەکاردێت 0:02:26.243,0:02:30.021 تاکو بتوانرێ جیاوازی کاریگەری دەرمانە[br]نوێیەکە بە دەرمانە کۆنەکە 0:02:30.021,0:02:33.096 یاخود جێگرەوەکە بکرێت. 0:02:33.096,0:02:37.503 بەڵام بێگومان دەزانین کە دەرمانی دڵخۆشکەر[br]خودی خۆی سوودی هەیە. 0:02:37.503,0:02:38.952 بەهۆی ئەم دەرمانانە، 0:02:38.952,0:02:41.954 نەخۆشەکان توانیان هەست بە ئارامی[br]بکەن لە زۆرێک لە نەخۆشییەکان، 0:02:41.954,0:02:43.273 وەک نەخۆشییەکانی دڵ، 0:02:43.273,0:02:44.422 ڕەبۆ 0:02:44.422,0:02:46.130 و ئازاری سەخت، 0:02:46.130,0:02:50.126 هەرچەندە هەموو ئەوەی وەریانکرتبوو[br]دەرمان و نەشتەرگەری ساختە بوو. 0:02:50.126,0:02:52.766 هێشتا دەمانەوێت لەوە تێبگەین. 0:02:52.766,0:02:54.765 هەندێک پێیان وایە جگە لەوەی کە ڕاستییە، 0:02:54.765,0:02:58.625 کاریگەری دەرمانی دڵخۆشکەر تەنها[br]پەیوەستە بە چەند هۆکارێک، 0:02:58.625,0:03:03.129 بۆ نموونە نەخۆشەکان واپیشان بدەن[br]کە باش بوونە تاکو پزیشکەکان قایل بکەن. 0:03:03.129,0:03:04.123 لە لایەکی تریشەوە، 0:03:04.123,0:03:07.539 توێژەران پێیان وایە گەر کەسێک[br]بڕوای بە چارەسەری دەرمانی ساختە هەبێت، 0:03:07.539,0:03:12.208 ئەوا پێشبینی چارەسەر بوونیان[br]گۆڕانکاری فسیۆلۆجی دەردەخات 0:03:12.208,0:03:14.241 کەوا نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە. 0:03:14.241,0:03:18.487 پێدەچێت دەرمانی دڵخۆشکەر تووشی چەندین[br]گۆڕانکاری بکات لە پەستانی خوێن، 0:03:18.487,0:03:19.361 لێدانی دڵ، 0:03:19.361,0:03:23.280 لەگەڵ دەردانی هۆرمۆنی ئازار شکێن[br]وەک ئەندۆفرین. 0:03:23.280,0:03:28.914 ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە بۆچی بەشداربووان[br]دەڵین دەرمانی دڵخۆشکەر ئازار کەم دەکاتەوە. 0:03:28.914,0:03:31.493 هەروها دەکرێت ڕێژەی دەردانی[br]هۆرمۆنی تەنگژە کەم بکاتەوە، 0:03:31.493,0:03:32.974 وەک ئەدرینالین، 0:03:32.974,0:03:35.995 کەوا ڕێژەی ئازاری نەخۆشییەکە[br]کەم دەکاتەوە. 0:03:35.995,0:03:39.954 کەواتە نابێت دڵمان خۆشببێت[br]بە سوودەکانی دەرمانی دڵخۆشکەر؟ 0:03:39.954,0:03:41.439 مەرج نییە. 0:03:41.439,0:03:43.975 گەر کەسێک پێی وابێت[br]دەرمانی ساختە چارەسەری کرد، 0:03:43.975,0:03:48.586 ئەوکات دوور دەکەونەوە[br]لە چارەسەرە کاریگەر و ڕاستەقینەکان. 0:03:48.586,0:03:51.774 هەروەها، کاریگەری دەرمانە ساختەکە[br]بە پێی کات نامێنیت، 0:03:51.774,0:03:53.503 زۆربەی کاتیش وایە. 0:03:53.503,0:03:55.735 هەروەها کاریگەری لەسەر[br]ئەنجامی پزیشکیش هەیە، 0:03:55.735,0:03:58.821 بۆیە زاناکان هان دەدات کە[br]پرسیار بکەن 0:03:58.821,0:04:01.491 چۆن ئەم دەرمانانە[br]دەسەڵاتیان بەسەرمان هەیە. 0:04:01.491,0:04:04.424 سەرەرای هەموو ئەو شتانەی[br]دەیزانین دەربارەی جەستەی مرۆڤ، 0:04:04.424,0:04:07.450 هێشتا چەندین شتی شاراوە و[br]نامۆ هەیە، 0:04:07.450,0:04:09.184 وەک کاریگەری دەرمانی ساختە. 0:04:09.184,0:04:13.404 بۆیە، دەبێت چەندین شتی نامۆ[br]لە جەستەمان هەبێت کە نەدۆزراوەتەوە؟ 0:04:13.404,0:04:15.622 شتێكی ئاسانە بەدوای جیهانی[br]دەورو بەرمان بگەڕێین 0:04:15.622,0:04:18.746 و لەبیری بکەین کە ناوازترین[br]شتی ئەم جیهانە، 0:04:18.746,0:04:21.026 لەپشت چاومانەوەیە.