چ شتێک نرخی کاغەزی دۆلار دیاری دەکات؟ دۆگ لیڤینسن
-
0:06 - 0:09ئەگەر نرخی شتێک بە پارچە کاغەزێک بدەیت،
-
0:09 - 0:11لەوانەیە توشی کێشە بیت.
-
0:11 - 0:15بە پێچەوانەوە دەبێت ئەگەر
ئەو پارچە وەرەقەیە دۆلار بێت. -
0:15 - 0:19بەڵا چ تایبەتمەندییەکی تر ئەم کاغەزە
وا دەکات کە نرخی و بەھایی -
0:19 - 0:21لە پارچە کاغەزی تر بەرزتر بێت؟
-
0:21 - 0:23ھیچ شتێک لەو بارەوە ناکرێت.
-
0:23 - 0:25ناتوانیت بیخۆیت.
-
0:25 - 0:27ناتوانیت شتێ پێ درووست بکەیت.
-
0:27 - 0:28سوتاندنیشی یاساغە.
-
0:29 - 0:30کەواتە ئەمە چییە؟
-
0:31 - 0:33بە دڵنیایەوە زۆربەی خەڵک وەڵامەکە دەزانن.
-
0:33 - 0:35دراویی سەد دۆلاری لە لایەن
حکومەتەوە چاپ دەکرێت -
0:35 - 0:37و دراویی فەرمی وڵاتە،
-
0:37 - 0:40پارچە کاغەزەکانی تر ئەم
تایبەتمەندییەیان نییە. -
0:40 - 0:42ئەمەش بەرگی یاسایی بە دۆلار دەبەخشێت.
-
0:42 - 0:45تایبەتمەندییەکی تری بەھایی
دراویی سەد دۆلاری، لە لایەکیتر، -
0:45 - 0:48بریتیە لە کەمی ڕێژەیی بەردەست بوونی.
-
0:48 - 0:51بە درێژایی مێژوو، بەھای زۆربەی
دراوەکان، بە دۆلاری ئەمریکیشەوە، -
0:51 - 0:53پەیوەست دەکران بە شتە بەنرخەکان
-
0:54 - 0:55و ڕێژەیی بەردەست بوونی دراوەکانیش
-
0:55 - 0:58پەیوەست دەبوون بە
ڕێژەی زێڕ و سیلڤەری حکومەت. -
0:58 - 1:02بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ئەمریکا لە
ساڵی ١٩٧١ ئەم سیستەمە ھەڵدەوەشێنێتەوە -
1:02 - 1:06دۆلار وەک دراویی کاغەزیی دەناسرێت،
-
1:06 - 1:08واتا بە ھیچ کانزایەکی
بە نرخ نەبەستراوەتەوە -
1:08 - 1:11بەڵکو تەنھا بە سیاسەتەکانی
حکومەت بەستراوەتەوە -
1:11 - 1:14بۆ بڕیار دان لە سەر
ڕێژەی پێویست بۆ چاپ کردن. -
1:14 - 1:17کام دەسەڵات بەرپرسیارە؟
-
1:17 - 1:20دەسەڵاتی جێبەجێ کردن،
یاسا دانان یان دادگاکان؟ -
1:20 - 1:22وەڵامەکە شۆکھێنەرە: ھیچیان!
-
1:22 - 1:27لە ڕاستیدا، سیاسەتی نەختینەیی لە لایەن
Federal Reserve System دادەنرێت، -
1:27 - 1:29یان
FED، -
1:29 - 1:33کە لە ١٢ بانکی ناوچەیی لە شارە
سەرەکییەکانی وڵات پێک دێت. -
1:33 - 1:34لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردندا،
-
1:34 - 1:37کە لە لایەن سەرۆکەوە بەربژێر
دەکرێن و سێنات پەسندی دەکات، -
1:37 - 1:38و سەر بە کۆنگرێسە،
-
1:38 - 1:41گشت داھاتەکانی ئەم دامەزراوەیە
بۆ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکییە. -
1:41 - 1:44بەڵام بۆ پارستنی ئەم
دامەزراوەیە لە کاریگەری -
1:44 - 1:46ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕۆژانە ڕوو دەدەن،
-
1:46 - 1:49ئەم دامەزراوەیە لە ژێر ھەژموونی
ڕاستەخۆی ھیچ لە دەسەڵاتەکان نییە. -
1:49 - 1:53بۆچی ئەم دامەزراوە بڕیار نادات کە ڕێژەیەکی
بێ شومار لە دۆلار چاپ بکرێت -
1:53 - 1:54تا ھەموو خەڵک دەوڵەمەند بێت؟
-
1:54 - 1:57چونکە لەم حاڵەتەدا دۆلار نرخی نامێنێت.
-
1:57 - 1:59بیر لە ئامانجی دراو بکەوە،
-
1:59 - 2:02کە ئاڵوگۆری پێ دەکرێت لە
بەرامبەر کەلوپەل و خزمەتگوزاری. -
2:02 - 2:04لە ئابوریدا، ئەگەر ڕێژەی خولانەوەی دراو
-
2:04 - 2:09زیاتر بێت لە ڕێژەی بەھایی
کەلوپەل و خزمەتگوزاریەکان، -
2:09 - 2:11ھەر دراوێک دەتوانرێت
-
2:11 - 2:13ڕێژەی کەمتر شتی پێ بە دەست
بھێنرێت بە بەراورد بە ڕابردوو. -
2:13 - 2:15ئەمە پێی دەوترێت ھەڵئاوسان.
-
2:15 - 2:16لە لایەکیتردا،
-
2:16 - 2:18بەڵام ئەگەر ڕێژەی خستەنە
بەردەستی پارە نەگۆڕ بێت -
2:18 - 2:21لە کاتێکدا خزمەتگوزاری و
کەلوپەلی تازە بەرھەم بێت، -
2:21 - 2:23نرخی ھەر دۆلارێک بەرز دەبێتەوە
-
2:23 - 2:25ئەمەش پێی دەوترێت داشکان.
-
2:25 - 2:27کەواتە، کامەیان خراپە؟
-
2:27 - 2:28ھەڵئاوسانی زۆر
-
2:28 - 2:31واتا ئەو پارەی ئێستات سبەی
نرخی کەمتر دەبێت، -
2:31 - 2:33وا دەکات کە ھەر ئەمڕۆ
پارەکەت سەرف بکەیت. -
2:33 - 2:37ئەمەش کێشە بۆ بازرگانی درووست
دەکات و دەبێتە ھۆی زیادەڕەویی، -
2:37 - 2:40یان مۆڵدانی کەلوپەل وەک خۆاراک و سوتەمەنی،
-
2:40 - 2:42دەبێتە بەرز بوونەوەی نرخیان
-
2:42 - 2:44ئەمەش دەبێتە کەمبوونەوەیان
لە بازاڕ و دەبێت هەڵئاوسانی زیاتر. -
2:46 - 2:49بەڵام داشکاندن وا دەکات کە خەڵک
دەست بە پارەکانیانەوە بگرن، -
2:49 - 2:51و خەرجیەکانیان کەم بکەنەوە
-
2:51 - 2:53ئەمەش دەبێتە کەمبوونەوەی
قازانجی بازرگانەکان، -
2:53 - 2:56کە دەبێتە کەمبوونەوەی هەلی کار
و زیاتر کەبوونەوەی خەرجی، -
2:56 - 2:58دەبێتە هۆی ئەوەی ئابوری زیاتر تێکبشکێت.
-
2:58 - 3:02بۆیە، ئابوریناسان پێیان وایە
زیادەڕەوی لە هەردوو بارەکەدا خراپە، -
3:02 - 3:07ڕێژەیەکی کەم لە هەڵکشان گرنگە و
هاوکاری گەشەی ئابوری دەدات. -
3:08 - 3:10Fed ڕێژەیەکی گەورە لە داتا
ئابوریەکان بەکار دەهێنێت -
3:10 - 3:14بۆ بڕیار دان لە ڕێژەی سوڕانەوەی دراو،
-
3:14 - 3:16لەوانەش، ڕێژەی هەڵئاوسانی ڕابردوو،
-
3:16 - 3:18شتە باوە جیهانییەکان و ڕێژەی بێ کاری.
-
3:19 - 3:20وەک زنجیرەی گۆڵدلۆکس،
-
3:20 - 3:22پێویستە بە باشی ڕێژەکە دیاری بکەن
-
3:22 - 3:25بۆ دیاری کردنی گەشە و خستنە سەر کاری خەڵک،
-
3:25 - 3:28بەبێ ئەوەی بهێڵن هەڵئاوسان
بگاتە ڕێژەی مەترسیدار. -
3:28 - 3:29کاری FED تەنها
-
3:29 - 3:32دیاری کردنی بەهایی کاغەزەکانی
ناو جزدانەکەت نییە -
3:32 - 3:35بەڵکو ڕۆڵیان هەیە لە بە دەست هێنانی
ئیش یان بەردەوام بیت لە ئیشەکەت -
3:35 - 3:37لەو شوێنەی پارەی لێ بدەست دەهێنیت.
- Title:
- چ شتێک نرخی کاغەزی دۆلار دیاری دەکات؟ دۆگ لیڤینسن
- Speaker:
- دۆگ لیڤینسن
- Description:
-
کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-gives-a-dollar-bill-its-value-doug-levinson
نرخی دراو بەڕێژەی بەردەست بوون و کەم بوونی دیاری دەکرێت. بەڵام کێ ئەم بریارە دەدات؟ و بڕیارەکانیان چۆن کار لە سەر ئابوری دەکات؟ دۆگ لیڤنسن گەشتێک بۆ ناو ئۆفیسی United States Federal Reserve.
بۆمان ڕوون دەکاتەوە چۆن ئەو خەڵکانەی لەو شوێنە ئیش دەکەن بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی نێوان هەڵئاوسان و داشکاندن.وانەکە لە لایەن دۆگ لیڤنسن ئامادە کراوە و ئەنیمەیشنەکە لە لایەن کاد مای ئامادە کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:52
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What gives a dollar bill its value? | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for What gives a dollar bill its value? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for What gives a dollar bill its value? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for What gives a dollar bill its value? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for What gives a dollar bill its value? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What gives a dollar bill its value? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What gives a dollar bill its value? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What gives a dollar bill its value? |