Return to Video

ئەفسانەی چینی مارە سپیە نەمرەکە. شونان تینگ

  • 0:07 - 0:11
    دکتۆری گیایی بەناوبانگ،
    جو جیان، لە کێشەدا بوو
  • 0:11 - 0:13
    دەبوایە چرکەیەکی پڕ سەرکەوتن بێت
  • 0:13 - 0:16
    تازە کلینکی تایەبەتی خۆی دەکاتەوە.
  • 0:16 - 0:19
    کەلوپەلەکانی لە خاوەنی کاری پێشووی دەکڕێت،
  • 0:19 - 0:22
    پیاوە بێکەڵکەکە، گایی دەرمانی
    تێکچووی پێ دەفرۆشێت.
  • 0:22 - 0:26
    کاتێک جو بیری دەکردەوە
    چی لەم گیایە بێ کەڵکە بکات،
  • 0:26 - 0:28
    نەخۆشەکان بە لێشاو
    ڕوویان لە کلینکەکەی کرد.
  • 0:28 - 0:30
    کاتێک شار دووچاری پەتا دەبێتەوە،
  • 0:30 - 0:32
    هیچ گیایەکی نەبوو بۆ
    ڕووبەڕووی پەتاکە ببێتەوە.
  • 0:32 - 0:34
    لەو کاتەی کە شڵەژابوو،
  • 0:34 - 0:39
    هاوسەرەکەی، بای ژین، گیراوەیەکی
    دروست کرد کە لە گیای تێکچوو پێکدەهات.
  • 0:39 - 0:43
    پێکهاتەکەی ڕاستەوخۆ
    هەڵگرانی پەتای چارەسەر دەکرد.
  • 0:43 - 0:47
    بەرپرسی پێشووی جو جیان
    بەشێک لە گیا تێکچووەکەی کڕییەوە
  • 0:47 - 0:48
    بۆ ئەوەی خێزانەکەی چارەسەر بکات.
  • 0:48 - 0:53
    پیاوێکی ئاینی بە ناوی
    فا های هاتە لای جو جیان،
  • 0:53 - 0:56
    ئاگاداری کردەوە کە
    ئەهریمەنێک لە ماڵەکەی هەیە.
  • 0:56 - 0:59
    پێی ڕاگەیاندن کە ئەهریمەنەکە بای سو ژینە.
  • 0:59 - 1:00
    جو جیان پێکەنی.
  • 1:00 - 1:04
    هاوسەرە ئەزیز و زیرەکەی ئەهریمەن نەبوو.
  • 1:04 - 1:05
    فا های پیداگر بوو.
  • 1:05 - 1:10
    پێی ڕاگەیاندن لە ڕۆژی پێنجەمی مانگی پێنج،
    جۆرە مەیەکی تایبەت پێشکەشی بای شین بکات،
  • 1:10 - 1:12
    لەم کاتەدا هێزی ئەهریمەن لاوازە.
  • 1:12 - 1:15
    ئەگەر بای ژین ئەهریمەن نەبێت، هیچ
    زیانێکی پێ ناگات، پیاوە ئاینیەکە گوتی.
  • 1:15 - 1:17
    جو جیان بەڕێزەوە پیاوە ئاینیەکەی بەڕێ کرد،
  • 1:17 - 1:20
    و هیچ نیەتێکی نەبوو
    هاوسەرەکەی تاقی بکاتەوە.
  • 1:20 - 1:23
    بەڵام کاتێک ٥ی مانگ نزیک
    بوویەوە، بڕیاری دا تاقی بکاتەوە.
  • 1:23 - 1:26
    هەر مەیەکە بەر لێوی بای ژین کەوت،
  • 1:26 - 1:29
    بەرەو ژوری خەوتن ڕای کرد و گوتی باش نیم.
  • 1:29 - 1:32
    جو جیان گیراوەیەکی ئامادە
    کرد و سەری لە خێزانەکەی دا.
  • 1:32 - 1:34
    بەڵام لە جێگەی خێزانەکەی،
  • 1:34 - 1:38
    مارێکی سپی زەبەلاحی لەسەر جێگەی خەوتن
    بینی کە زمانی لە شێوەی چنگاڵ بوو.
  • 1:38 - 1:41
    لە هۆش خۆی چوو، بەهۆی حەپەسانەوە مرد.
  • 1:41 - 1:42
    کاتێک بای ژین چاوەکانی کردەوە،
  • 1:42 - 1:45
    ئەوەی کە ڕویداوە هاتە بەر چاوی.
  • 1:45 - 1:49
    ڕاستیەکە ئەوە بوو، کە بای ژین مارێکی نەمری
  • 1:49 - 1:51
    بەهێز و ترسناک بوو.
  • 1:51 - 1:53
    توانای خۆی بەکار هێنا کە
    بەشێوەی مرۆڤ دەربکەوێت
  • 1:53 - 1:56
    کە بەختی خۆی و هاوسەرەکەی باشتر بکات.
  • 1:56 - 1:58
    جادووکەی نەیتوانی جو جیان زیندوو بکاتەوە،
  • 1:58 - 2:01
    بەڵام بیرۆکەیەکی هەبوو
    بۆ زیندوو کردنەوەی جیان:
  • 2:01 - 2:05
    گیایەک هەیە کە تەمەن درێژ دەکات
    و دەتوانێت مردوو زیندوو بکاتەوە،
  • 2:05 - 2:07
    پیاوێکی پیر لە جەمسەری
    باشور پاسەوانی دەکات
  • 2:07 - 2:12
    لە سەر لوتکەی شاخی قەدەغەکراوی کون لون.
  • 2:12 - 2:16
    بەسەر هەورێکدا سەرکەوت
    و بەرەو شاخەکان بەڕێ کەوت،
  • 2:16 - 2:18
    دواتر دابەزی و لە دەرگەوە چووە ژوورێ
  • 2:18 - 2:21
    تا گەیشتە شوێنێک نوسرابوو
    لێرەوە مرۆڤ ڕێگەپێدراو نییە
  • 2:21 - 2:23
    کە لەسەر پردێکی سیلڤەر هەڵواسرا بوو.
  • 2:23 - 2:24
    لە لایەکەیتر،
  • 2:24 - 2:27
    دوو لە سوێنکەوتوانی پیاوە
    پیرەکە پاسەوانی گیاکەیان دەکرد.
  • 2:27 - 2:30
    بای سوژین وەک پیاوێکی
    ئاینی شێوەی وەرگرتبوو
  • 2:30 - 2:34
    بە پاسەوانەکانی ڕاگەیاند کە هاتووە پیاوە
    پیرەکە داوات بکات بۆ کۆبوونەوەی خوداکان.
  • 2:34 - 2:35
    تا پاسەوانەکان پەیامەکەیان گواستەوە،
  • 2:35 - 2:38
    چەند چڵێکی لە گیاکە هەڵکێشا و ڕای کرد.
  • 2:38 - 2:41
    پاسەوانەکان تێگەیشت کە فێڵیان
    لێ کراوە و بەدوای کەوتن.
  • 2:41 - 2:44
    باس یو ژین تۆپەڵێکی جادویی
    دروست کرد بە یەکێکیانیدا دا.
  • 2:44 - 2:46
    کاتێک ئەویتر لێی نزیک دەبوویەوە،
  • 2:46 - 2:48
    گیایەکەی خستە ژێر زمانی
    بۆ ئەوەی بیپارێزێت،
  • 2:48 - 2:52
    بەڵام جادووی گیایەکە هەر دووکیانی
    گەڕاندەوە بۆ شێوەی ڕاستەقینەی خۆیان.
  • 2:52 - 2:54
    کاتێک دەنوکی ماسیگرەکە لە جەستەی دەدا،
  • 2:54 - 2:56
    پیاوە پیرەکە دەرکەوت.
  • 2:56 - 2:59
    پرسیاری کرد بۆچی ئامادەیە ژیانی
    بخاتە مەترسی بۆ دزینی ئەم گیایە
  • 2:59 - 3:01
    لە کاتێکدا خۆی نەمرە؟
  • 3:01 - 3:04
    بای سوژیان باسی خۆشەویستی
    خۆی بۆ جو جیان بۆ پیاوە پیرەکە کرد.
  • 3:04 - 3:07
    سەڕەڕای ئەوەی کە ئەو لەوانەیە
    نەیەوێت لەگەڵ ئەهریمەنێک بژیت،
  • 3:07 - 3:10
    ئەو سوڕ بوو لەسەر ئەوەی ژیانی ڕزگار بکات.
  • 3:10 - 3:14
    پەیوەندیەکی روحی هەزاران
    ساڵە لە نێوانیان هەبوو.
  • 3:14 - 3:16
    کاتێک بای سو ژین مارێکی بچووک دەبێت،
  • 3:16 - 3:18
    سوڵکەرێک دەیەوێت بیکوژێت،
  • 3:18 - 3:20
    بەڵام کەسێک کە بەم
    شوێنە تێدەپەڕێت، ڕزگاری دەکات.
  • 3:20 - 3:23
    فریادڕەسەکەی جو جیان دەبێت.
  • 3:23 - 3:26
    بەهۆی ئەوەی سەرسام دەبێت بە بای کە
    ژیانی دەخاتە مەترسی،
  • 3:26 - 3:31
    پیاوە پیرەکە ڕێگە بە بای دەدات
    گیاکە ببات و جو ڕزگار بکات.
  • 3:31 - 3:36
    بای سو ژین دەگەڕێتەوە بۆ
    ڕزگار کردنی جو جیان.
  • 3:36 - 3:37
    کاتێک چاوەکانی هەڵدەهێنێت،
  • 3:37 - 3:41
    تێروانینە حەپەساوەکەی بۆ خەندە دەگۆڕێت،
  • 3:41 - 3:41
    ئەهریمەن یان نا،
  • 3:41 - 3:44
    زۆر دڵخۆش بوو بە دیتنی هاوسەرەکەی.
Title:
ئەفسانەی چینی مارە سپیە نەمرەکە. شونان تینگ
Speaker:
شونان تینگ
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-chinese-myth-of-the-immortal-white-snake-shunan-teng
گیاناسی پزیشکی بە توانا، جو جیان، کلینکی پزیشکی خۆی دەکاتەوە. گیراوەی چارەسەری پەتا بە هاوکاری خێزانەکەی درووست دەکات. ڕۆژێک پیاوێکی ئاینی بە ناوی فا های لێی نزیک دەبێتەوە و پێی ڕادەگەێنێت کە ئەهریمەنیک لە ماڵەکەیدایە، کە هاوسەرەکەیەتی. جون گاڵەتی بەم قسەیە هات. چۆن دەکرێت هاوسەرە ئەزیز و زیرەکەی ئەهریمەن بێت؟ شونان تینگ باسی چیرۆکی ئەفسانەی مارە سپیە نەمرەکەمان بۆ دەکات.

وانەکە لە لایەن شونان تینگ ئامادەکراوە و لە لایەن کینۆ بیانۆ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:44

Kurdish subtitles

Revisions