ئەفسانەی چینی مارە سپیە نەمرەکە. شونان تینگ
-
0:07 - 0:11دکتۆری گیایی بەناوبانگ،
جو جیان، لە کێشەدا بوو -
0:11 - 0:13دەبوایە چرکەیەکی پڕ سەرکەوتن بێت
-
0:13 - 0:16تازە کلینکی تایەبەتی خۆی دەکاتەوە.
-
0:16 - 0:19کەلوپەلەکانی لە خاوەنی کاری پێشووی دەکڕێت،
-
0:19 - 0:22پیاوە بێکەڵکەکە، گایی دەرمانی
تێکچووی پێ دەفرۆشێت. -
0:22 - 0:26کاتێک جو بیری دەکردەوە
چی لەم گیایە بێ کەڵکە بکات، -
0:26 - 0:28نەخۆشەکان بە لێشاو
ڕوویان لە کلینکەکەی کرد. -
0:28 - 0:30کاتێک شار دووچاری پەتا دەبێتەوە،
-
0:30 - 0:32هیچ گیایەکی نەبوو بۆ
ڕووبەڕووی پەتاکە ببێتەوە. -
0:32 - 0:34لەو کاتەی کە شڵەژابوو،
-
0:34 - 0:39هاوسەرەکەی، بای ژین، گیراوەیەکی
دروست کرد کە لە گیای تێکچوو پێکدەهات. -
0:39 - 0:43پێکهاتەکەی ڕاستەوخۆ
هەڵگرانی پەتای چارەسەر دەکرد. -
0:43 - 0:47بەرپرسی پێشووی جو جیان
بەشێک لە گیا تێکچووەکەی کڕییەوە -
0:47 - 0:48بۆ ئەوەی خێزانەکەی چارەسەر بکات.
-
0:48 - 0:53پیاوێکی ئاینی بە ناوی
فا های هاتە لای جو جیان، -
0:53 - 0:56ئاگاداری کردەوە کە
ئەهریمەنێک لە ماڵەکەی هەیە. -
0:56 - 0:59پێی ڕاگەیاندن کە ئەهریمەنەکە بای سو ژینە.
-
0:59 - 1:00جو جیان پێکەنی.
-
1:00 - 1:04هاوسەرە ئەزیز و زیرەکەی ئەهریمەن نەبوو.
-
1:04 - 1:05فا های پیداگر بوو.
-
1:05 - 1:10پێی ڕاگەیاندن لە ڕۆژی پێنجەمی مانگی پێنج،
جۆرە مەیەکی تایبەت پێشکەشی بای شین بکات، -
1:10 - 1:12لەم کاتەدا هێزی ئەهریمەن لاوازە.
-
1:12 - 1:15ئەگەر بای ژین ئەهریمەن نەبێت، هیچ
زیانێکی پێ ناگات، پیاوە ئاینیەکە گوتی. -
1:15 - 1:17جو جیان بەڕێزەوە پیاوە ئاینیەکەی بەڕێ کرد،
-
1:17 - 1:20و هیچ نیەتێکی نەبوو
هاوسەرەکەی تاقی بکاتەوە. -
1:20 - 1:23بەڵام کاتێک ٥ی مانگ نزیک
بوویەوە، بڕیاری دا تاقی بکاتەوە. -
1:23 - 1:26هەر مەیەکە بەر لێوی بای ژین کەوت،
-
1:26 - 1:29بەرەو ژوری خەوتن ڕای کرد و گوتی باش نیم.
-
1:29 - 1:32جو جیان گیراوەیەکی ئامادە
کرد و سەری لە خێزانەکەی دا. -
1:32 - 1:34بەڵام لە جێگەی خێزانەکەی،
-
1:34 - 1:38مارێکی سپی زەبەلاحی لەسەر جێگەی خەوتن
بینی کە زمانی لە شێوەی چنگاڵ بوو. -
1:38 - 1:41لە هۆش خۆی چوو، بەهۆی حەپەسانەوە مرد.
-
1:41 - 1:42کاتێک بای ژین چاوەکانی کردەوە،
-
1:42 - 1:45ئەوەی کە ڕویداوە هاتە بەر چاوی.
-
1:45 - 1:49ڕاستیەکە ئەوە بوو، کە بای ژین مارێکی نەمری
-
1:49 - 1:51بەهێز و ترسناک بوو.
-
1:51 - 1:53توانای خۆی بەکار هێنا کە
بەشێوەی مرۆڤ دەربکەوێت -
1:53 - 1:56کە بەختی خۆی و هاوسەرەکەی باشتر بکات.
-
1:56 - 1:58جادووکەی نەیتوانی جو جیان زیندوو بکاتەوە،
-
1:58 - 2:01بەڵام بیرۆکەیەکی هەبوو
بۆ زیندوو کردنەوەی جیان: -
2:01 - 2:05گیایەک هەیە کە تەمەن درێژ دەکات
و دەتوانێت مردوو زیندوو بکاتەوە، -
2:05 - 2:07پیاوێکی پیر لە جەمسەری
باشور پاسەوانی دەکات -
2:07 - 2:12لە سەر لوتکەی شاخی قەدەغەکراوی کون لون.
-
2:12 - 2:16بەسەر هەورێکدا سەرکەوت
و بەرەو شاخەکان بەڕێ کەوت، -
2:16 - 2:18دواتر دابەزی و لە دەرگەوە چووە ژوورێ
-
2:18 - 2:21تا گەیشتە شوێنێک نوسرابوو
لێرەوە مرۆڤ ڕێگەپێدراو نییە -
2:21 - 2:23کە لەسەر پردێکی سیلڤەر هەڵواسرا بوو.
-
2:23 - 2:24لە لایەکەیتر،
-
2:24 - 2:27دوو لە سوێنکەوتوانی پیاوە
پیرەکە پاسەوانی گیاکەیان دەکرد. -
2:27 - 2:30بای سوژین وەک پیاوێکی
ئاینی شێوەی وەرگرتبوو -
2:30 - 2:34بە پاسەوانەکانی ڕاگەیاند کە هاتووە پیاوە
پیرەکە داوات بکات بۆ کۆبوونەوەی خوداکان. -
2:34 - 2:35تا پاسەوانەکان پەیامەکەیان گواستەوە،
-
2:35 - 2:38چەند چڵێکی لە گیاکە هەڵکێشا و ڕای کرد.
-
2:38 - 2:41پاسەوانەکان تێگەیشت کە فێڵیان
لێ کراوە و بەدوای کەوتن. -
2:41 - 2:44باس یو ژین تۆپەڵێکی جادویی
دروست کرد بە یەکێکیانیدا دا. -
2:44 - 2:46کاتێک ئەویتر لێی نزیک دەبوویەوە،
-
2:46 - 2:48گیایەکەی خستە ژێر زمانی
بۆ ئەوەی بیپارێزێت، -
2:48 - 2:52بەڵام جادووی گیایەکە هەر دووکیانی
گەڕاندەوە بۆ شێوەی ڕاستەقینەی خۆیان. -
2:52 - 2:54کاتێک دەنوکی ماسیگرەکە لە جەستەی دەدا،
-
2:54 - 2:56پیاوە پیرەکە دەرکەوت.
-
2:56 - 2:59پرسیاری کرد بۆچی ئامادەیە ژیانی
بخاتە مەترسی بۆ دزینی ئەم گیایە -
2:59 - 3:01لە کاتێکدا خۆی نەمرە؟
-
3:01 - 3:04بای سوژیان باسی خۆشەویستی
خۆی بۆ جو جیان بۆ پیاوە پیرەکە کرد. -
3:04 - 3:07سەڕەڕای ئەوەی کە ئەو لەوانەیە
نەیەوێت لەگەڵ ئەهریمەنێک بژیت، -
3:07 - 3:10ئەو سوڕ بوو لەسەر ئەوەی ژیانی ڕزگار بکات.
-
3:10 - 3:14پەیوەندیەکی روحی هەزاران
ساڵە لە نێوانیان هەبوو. -
3:14 - 3:16کاتێک بای سو ژین مارێکی بچووک دەبێت،
-
3:16 - 3:18سوڵکەرێک دەیەوێت بیکوژێت،
-
3:18 - 3:20بەڵام کەسێک کە بەم
شوێنە تێدەپەڕێت، ڕزگاری دەکات. -
3:20 - 3:23فریادڕەسەکەی جو جیان دەبێت.
-
3:23 - 3:26بەهۆی ئەوەی سەرسام دەبێت بە بای کە
ژیانی دەخاتە مەترسی، -
3:26 - 3:31پیاوە پیرەکە ڕێگە بە بای دەدات
گیاکە ببات و جو ڕزگار بکات. -
3:31 - 3:36بای سو ژین دەگەڕێتەوە بۆ
ڕزگار کردنی جو جیان. -
3:36 - 3:37کاتێک چاوەکانی هەڵدەهێنێت،
-
3:37 - 3:41تێروانینە حەپەساوەکەی بۆ خەندە دەگۆڕێت،
-
3:41 - 3:41ئەهریمەن یان نا،
-
3:41 - 3:44زۆر دڵخۆش بوو بە دیتنی هاوسەرەکەی.
- Title:
- ئەفسانەی چینی مارە سپیە نەمرەکە. شونان تینگ
- Speaker:
- شونان تینگ
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-chinese-myth-of-the-immortal-white-snake-shunan-teng
گیاناسی پزیشکی بە توانا، جو جیان، کلینکی پزیشکی خۆی دەکاتەوە. گیراوەی چارەسەری پەتا بە هاوکاری خێزانەکەی درووست دەکات. ڕۆژێک پیاوێکی ئاینی بە ناوی فا های لێی نزیک دەبێتەوە و پێی ڕادەگەێنێت کە ئەهریمەنیک لە ماڵەکەیدایە، کە هاوسەرەکەیەتی. جون گاڵەتی بەم قسەیە هات. چۆن دەکرێت هاوسەرە ئەزیز و زیرەکەی ئەهریمەن بێت؟ شونان تینگ باسی چیرۆکی ئەفسانەی مارە سپیە نەمرەکەمان بۆ دەکات.وانەکە لە لایەن شونان تینگ ئامادەکراوە و لە لایەن کینۆ بیانۆ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:44
halo fariq approved Kurdish subtitles for The Chinese myth of the immortal white snake | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The Chinese myth of the immortal white snake | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The Chinese myth of the immortal white snake | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for The Chinese myth of the immortal white snake | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The Chinese myth of the immortal white snake | ||
Ayan Organization declined Kurdish subtitles for The Chinese myth of the immortal white snake | ||
halo fariq rejected Kurdish subtitles for The Chinese myth of the immortal white snake | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The Chinese myth of the immortal white snake |