< Return to Video

بە هەڵمژینی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی هەوا دەتوانین ڕێگە لە گۆڕانی ئاو و هەوا بگرین؟

  • 0:01 - 0:03
    بۆ ڕێگەگرتن لە
    مەترسیەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا،
  • 0:03 - 0:06
    دەبێت دەست بەجێ دەردانی
    گازە زیانبەخشەکان بوەستێنین.
  • 0:06 - 0:09
    دەبێت ئەمە وەک
    ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرى
  • 0:10 - 0:11
    نەخوازراو مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
  • 0:11 - 0:14
    حەقیقەتێکی تاڵترهەیە
  • 0:14 - 0:16
    دانپێدانی ئەم ڕاستیە بەس نیە.
  • 0:17 - 0:21
    دەبێت ڕێژەی کەم کردنەوەی
    کاربۆن لە بەرگی هەوایی
  • 0:21 - 0:23
    بە ڕێژەی 1.5 لە
  • 0:23 - 0:25
    چەند ساڵی داهاتوو کەم بکەینەوە.
  • 0:25 - 0:27
    ڕێژەی دوو نمرەیتریش
  • 0:27 - 0:29
    لە ٢٠ ساڵی داهاتوو.
  • 0:29 - 0:33
    تەنها وەستانی خێرایی دەردانی گازە
    زیانبەخشەکان بەس نیە
  • 0:33 - 0:37
    دەبێت دوانە ئۆکسیدی کاربۆن
    لە بەرگی هەوایی زەوی دەربهێنین.
  • 0:39 - 0:40
    سوپاس.
  • 0:40 - 0:42
    (پێکەنین)
  • 0:42 - 0:46
    هەڵسەنگاندنم بۆ کۆمەڵێک
    تەکنیکی پێشنیار کراو بۆ ئەم پرۆسەیە
  • 0:46 - 0:48
    کردووە بۆ ئەوەی بزانم
    کامەیان کاریگەرترن.
  • 0:49 - 0:52
    دەتوانین سود لە چاندنی دار و بار بۆ مژینی
    ببینین ،CO2
  • 0:52 - 0:54
    و کاربۆن لە جەستەی دارەکان ،
  • 0:54 - 0:58
    لە قوڵایی زەوی و زەریاکان بپارێزین.
  • 0:58 - 1:02
    دەتوانین ئامێری گەورە،
    کە پێی دەوترێت داری دەست کرد،
  • 1:02 - 1:05
    بۆ مژینی گازی دوانەئۆکسیدی
    کاربۆن لە هەوا دروست بکەین.
  • 1:05 - 1:07
    بۆ ئەوەی ئەم بیرۆکانە
    شیاوی جێبەجێ کردن بن،
  • 1:07 - 1:10
    دەبێت دڵنیا بین کە توانای
    خستنە کاری ئەم بیرۆکانەیامان هەیە
  • 1:10 - 1:15
    بەشێوازێک کە مەترسیدار نەبێت، لە ڕووی
    ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە پەسند کراو بێت.
  • 1:16 - 1:18
    ئەمانە هەموویان ئەگەرن.
  • 1:19 - 1:20
    هێچ لەم ڕێگایانە بێ خەوش نین،
  • 1:20 - 1:22
    بەڵام دەتوانن چارەسەر بن.
  • 1:23 - 1:27
    ئەستەمە هەر یەک لەم ڕێگەیانە
    بتوانن بەتەنها چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن.
  • 1:27 - 1:28
    ڕێگاکە گوڵ ڕێژ نەکراوە،
  • 1:28 - 1:32
    بەڵام هەموویان بەیەکەوە
    دەتوانن ڕێگە چارەیەک
  • 1:32 - 1:36
    بۆ وەستانی کاریگەریەکانی گۆڕانی
    ئاو و هەوا بدۆزینەوە.
  • 1:37 - 1:40
    من بە تەنها ئیش لەسەر یەک بیرۆکە دەکەم
  • 1:40 - 1:44
    گازی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی
    کارەبا بەکاردەهێنێت
  • 1:44 - 1:47
    بە شێوازێک کە گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی
    هەوا هەڵدەمژێت.
  • 1:47 - 1:49
    چی؟ ئەمە ڕێی تێدەچێت؟
  • 1:49 - 1:54
    لە پڕۆژەی ئۆریجن پاوەر،
    گازی سروشتی بەکاردێت و دەکرێتە
  • 1:54 - 1:58
    خانەی سوتەمەنی، نیوەی وزە کیمیاویەکە،
    دەگۆڕێت بۆ کارەبا و
  • 1:58 - 2:00
    نیوەکەیتر بۆ هێزی گەرمی دەگۆڕێت کە
  • 2:00 - 2:03
    کە بۆ تێکشکاندنی بەردی گەچ بەکاردێت
  • 2:04 - 2:05
    و گەچ و دوانەئۆکسیدی
    کاربۆن بەرهەم دێت.
  • 2:06 - 2:09
    لەم قۆناغەدا، پێتان وایە شێتم.
  • 2:10 - 2:12
    دوانەئۆکسیدی کاربۆن بەرهەمدێت.
  • 2:12 - 2:16
    بەڵام ئەوەی گرنگە،
    دوانەئۆکسیدی کاربۆنی بەرهەم هاتوو،
  • 2:16 - 2:20
    لە خانە سووتەمەنیەکان و
    بەردی گێچ، پاک و بێ زیانە،
  • 2:20 - 2:21
    ئەمە زۆر گرنگە،
  • 2:21 - 2:24
    چونکە پێمان دەڵێت کە
    دەتوانێن دوانەئۆکسیدی کاربۆنەکە
  • 2:24 - 2:28
    بەکاربهێنین یان دەتوانین لە ژێر زەوی
    بە تێچووێکی کەم هەڵیبگرین.
  • 2:28 - 2:34
    و ئەو گەچەی کە بەرهەم دێت دەتوانرێت لە
    کاروباری بیناسازی بەکاربهێنرێت،
  • 2:34 - 2:37
    کە گازی زیانبەخشی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی
    هەوا هەڵدەمژێت.
  • 2:38 - 2:41
    کۆی گشتی پڕۆسەکە دژە دەردانی کاربۆنە.
  • 2:41 - 2:43
    و کاربۆنی ناو بەرگی هەواش هەڵدەمژێت.
  • 2:44 - 2:49
    گەر بە شێوەیەکی ئاسایی کارەبا
    لە گازی سروشتی بەرهەم بهێنین،
  • 2:49 - 2:53
    بۆ هەر کیلۆواتێک لە ماوەی یەک کاتژمێردا
    نزیکەی 400 گرام گازی
  • 2:53 - 2:54
    دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەین.
  • 2:55 - 3:00
    بە هاوکاری ئەم پرۆسە تازەیە
    دەردان سالب 600ە.
  • 3:01 - 3:04
    ئێستاو مۆلیدەکانی بەرهەمهێانی کارەبا
    بەرپرسن لە دەردانی 1/4 ی
  • 3:04 - 3:08
    گازی ژەهراوی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن.
  • 3:09 - 3:14
    ئەگەر گشت مۆلیدە ئاساییەکان بەم تەکنیکە
    نوێیەی بەرهەمهێنانی کارەبا بگۆڕین،
  • 3:14 - 3:18
    ڕێژەی ئەم گازە زیانبەخشانەی لە ئەنجامی
    کاری مۆلیدەکان دروست دەبن دەوەستێنین و
  • 3:18 - 3:22
    دەست بە هەڵمژینی گازە
    زیانبەخشەکانیش دەکەین،
  • 3:22 - 3:26
    دەتوانین ڕێژی ٦٠ لە سەدی دەردانی
    گازە ژەهراویەکان کۆتایی پێ بهێنین.
  • 3:27 - 3:29
    تەنانەت دەتوانین گەچ بۆ پاکردنەوەی
  • 3:29 - 3:35
    ئاوی زەریاکان لە ترشەڵۆکەکان بەکاربهێنین،
  • 3:35 - 3:39
    کە گرفتێکیتری زۆربوونی گازی
    دوانەئۆکسیدی کاربۆنە لە بەرگی هەوای زەوی.
  • 3:40 - 3:42
    زۆر زیاتر لە تێچووەکەی بەدەست دەهێنین.
  • 3:43 - 3:47
    گەر گەچ بخەینە ناو ئاوی زەریاکان نزیکەی
    دوو هێنە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژن
  • 3:47 - 3:48
    وەک لەوەی لە بیناکاریدا بەکار بێت.
  • 3:49 - 3:51
    بەڵام لێرە ئاڵۆز دەبێت.
  • 3:52 - 3:56
    لە کاتێک ڕووبەڕووبوونەوەی ترشەڵۆکی
    زەریاکان گرنگە،
  • 3:56 - 4:00
    بەڵام زانیاریمان سەبارەت کاریگەریە
    ژینگەییەکانی ئەم پرۆسەی ڕووبەڕووبونەوەیە نیە،
  • 4:00 - 4:03
    ئێمە دەبێت توێژینەوەی زیاتر بۆ وەڵامدانەوەی
    ئایا ئەم ڕێگەچارەیە
  • 4:03 - 4:07
    لە بوونی گرفتەکە کاریگەرترە.
  • 4:07 - 4:10
    دەبێت هەنگاو بە هەنگاو
  • 4:10 - 4:12
    تاقیکردنەوە لە سەر سەلامەتی پرۆسەکە
    بکرێت.
  • 4:13 - 4:15
    ئامانجمان:
  • 4:15 - 4:18
    بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانە
    مەترسیدارەکانی ئاو و هەوا،
  • 4:18 - 4:21
    دەبێت چەندەها تڕلیۆن
  • 4:21 - 4:23
    ،بەڵێ تڕلیۆن بە پیتی ت دەست پێ دەکات،
  • 4:23 - 4:28
    تڕلیۆن تۆن دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگی هەوای
    زەوی لە چەند دەیەی داهاتوو هەڵبمژرێت.
  • 4:29 - 4:34
    تێچووی پڕۆژەکە ناگاتە بەشێکی
    کەمی گەشەی ساڵانەی ئابوری جیهان،
  • 4:34 - 4:36
    هەڵی کار دەڕەخسێنێت
  • 4:36 - 4:39
    و مرۆڤ لە مەترسی دەپارێزێت.
  • 4:39 - 4:41
    گەر ئامانجەکەمان گەورە بێتە بەر چاو،
  • 4:41 - 4:44
    چونکە ڕێژەی ئەم گازە زیانبەخەشە
  • 4:44 - 4:46
    لە بەرگی هەوایی زۆر زۆرە.
  • 4:46 - 4:47
    بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گەورەیە.
  • 4:49 - 4:52
    چیتر ناکرێت ئەم گرفتە
    مەترسیدارانە پشت گوێ بخرێن.
  • 4:52 - 4:55
    ڕوو لە هەر شوێنێک دەکەین
    دووچاری ئەم ئاریشەیە دەبین:
  • 4:55 - 4:57
    بەهۆی کاریگەریەکانی گۆڕانی
    ئاو و هەوا جیهان گۆڕاوە
  • 4:57 - 5:02
    لەگەڵ ئەوەشدا
    هەوڵەکانمان بۆ ئەم کێشەیە گۆڕاوە.
  • 5:02 - 5:04
    خۆزگە ئەم
    ڕاستیە ئاواژە دەبوو،
  • 5:04 - 5:08
    بەڵام چیتر ناتوانین چاومان دابخەین و
  • 5:08 - 5:10
    بڵین هیچ نیە.
  • 5:10 - 5:13
    دەبێت ژیر بین و خۆمان
    لە بەرپرسیاریەتی نەدزینەوە.
  • 5:14 - 5:19
    (چەپڵەڕێزان)
  • 5:19 - 5:22
    ئایا ویستی چارەسەری کاریگەریەکانی
    گۆڕانی ئاو و هەوا
  • 5:22 - 5:25
    بە مانای کەمکردنەوەی دەردانی گاز دێت؟
  • 5:25 - 5:27
    ئەمە زۆر گرنگە،
  • 5:27 - 5:32
    پێویستە بە ڕژدی ئیش لەسەر گرنگی
    وەستانی دەردانی گازە زیانبەخشەکان بکەین
  • 5:32 - 5:34
    بەبێ ڕەچاو کردنی کەموکوڕی ڕێگەچارەسەرکان.
  • 5:34 - 5:38
    لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کاریگەریەکانی
    ئەم ڕێگەچارەسەرانە ڕوون بکرێنەوە.
  • 5:38 - 5:40
    ئایا دەتوانین گۆڕانی ئاو
    وهەوا چارەسەر بکەین؟
  • 5:41 - 5:44
    نازانم، بەڵام بە دڵنیایەوە ئەگەر
    هیچ نەکەین هیچ بە دەست ناهێنین.
  • 5:45 - 5:47
    ئێمە دەبێت خولیامان هەبێت و
    خۆنەویستانە کاربکەین.
  • 5:48 - 5:51
    دەبێت خوولیای چارەسەری گرفتەکانی
    بەرگی هەوامان هەبێت،
  • 5:51 - 5:53
    لە بەرگی هەوا CO2 دەبێت ڕێژەی
  • 5:53 - 5:58
    بۆ ئاستێکی سروشتی و گونجاو لەگەڵ کەشێکی
    ئارام و تەندروستی زەریاکان بگێڕێنەوە.
  • 5:58 - 6:01
    ئیشێکی هێجگار قورسە.
  • 6:01 - 6:04
    پڕۆژەیەکی زۆر گەورەیە.
  • 6:04 - 6:06
    پێویستی بە پلاندانانە
  • 6:06 - 6:10
    لەوانەیە پلانمان هەبێت و
    دەست بە بناغەش بکەین
  • 6:10 - 6:12
    بەڵام گەر گونجاو نەبێت
    هەرگیز پلانەکە ناگاتە ئامانج.
  • 6:12 - 6:14
    ئەم ئیشە و شەرەفە
  • 6:14 - 6:16
    بۆ نەوی دوای ئێمە بڕاوەتەوە.
  • 6:17 - 6:20
    ئێمە ئەو ڕۆژە نابینین،
    بەڵام نابێت بێهیوا بین
  • 6:20 - 6:23
    کە نەوەی داهاتوو ئەم کێشەیە
    چارەسەر دەکەن.
  • 6:24 - 6:27
    ویستی گۆڕینی جیهان هەیە؟
  • 6:28 - 6:29
    من ئەم ویستەم نیە.
  • 6:30 - 6:32
    بە نیازی گۆڕینی زەوی نیم،
  • 6:32 - 6:35
    بەڵکو دەمەوێت بەو شێوەیە مانادار و بەنرخە
    بمێنێتەوە کە هەیە
  • 6:36 - 6:37
    سوپاس.
  • 6:37 - 6:42
    (چەپڵەڕێزان)
  • 6:42 - 6:46
    کریس ئاندرسن: دەمەوێت چەند پرسیارێک بکەم.
  • 6:46 - 6:49
    زانیاری زیاترمان سەبارەت
    بە فڕێدانی گەچ بۆ ناو زەریاکان بۆ بخە ڕوو.
  • 6:49 - 6:52
    لە ڕاستیدا، ئەمە سەرنج ڕاکێشە
  • 6:52 - 6:54
    دژە ترشی زەریاکان
  • 6:54 - 6:57
    هەڵدەمژێت. CO2 و گازی
  • 6:57 - 6:59
    ووتت:
    دەبێت لێکۆڵینەوەی زیاتری لێ بکەین.
  • 6:59 - 7:01
    ئایا لێکۆڵینەوەیەکی بێ زیان چۆنە؟ و چیە؟
  • 7:01 - 7:04
    تیم : پێم وایە دەبێت زنجیرەیەک
    لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە بکرێت،
  • 7:04 - 7:07
    دەبێت هەنگا و بە هەنگاو و
    لەسەر نموونەی بچووک ئەنجامبدرێت.
  • 7:07 - 7:09
    هاوشێوەی پڕۆسەی داهێنان
    و بەرهەمهێنانی دەرمان،
  • 7:09 - 7:12
    نابێت ڕاستەوخۆ لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە.
  • 7:12 - 7:14
    تاقیکردنەوەیەکی بچووک دەکەین.
  • 7:14 - 7:17
    تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان لە سەر
    وشکانی ئەنجام دەدرێت،
  • 7:17 - 7:21
    لە ناو بارهەڵگرەکان، دوور لە ژینگە.
  • 7:21 - 7:24
    هەر کاتێک دڵنیا بووین کە
    هیچ مەترسیەکی نیە،
  • 7:24 - 7:26
    دەگەینە قۆناغی داهاتوو.
    گەرلە مەترسیەکان
  • 7:26 - 7:28
    دڵنیا نەبین واز لە بیرۆکەیە دەهێنین.
  • 7:28 - 7:29
    هەنگاو بە هەنگاو.
  • 7:29 - 7:32
    کریس: کام لایەن پارە بۆ
    ئەم پڕۆژە تەرخان دەکات؟
  • 7:32 - 7:36
    چونکە کاریگەریەکانی
    لە گشت جیهان بەرچاو دەبێت.
  • 7:36 - 7:38
    ئایا بەهۆی بێ پارەییە کە
    تا ئێستا هیچتان نەکردووە؟
  • 7:38 - 7:42
    تیم: پێم وایە دەکرێت تاقیکردنەوەی بچووک
    لە سنوری ئاوە نێودەوڵەتیە بکەین،
  • 7:42 - 7:47
    بۆیە دەبێت بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان
    پارە بۆ ئەم تاقیکردنەوانە تەرخان بکەن.
  • 7:47 - 7:52
    بەڵام بۆ ڕووبەڕووبونەوەی
    ترش بوونی زەریاکان
  • 7:52 - 7:54
    لە ئاستی جیهاندا،
  • 7:54 - 7:56
    پێویستە لە سنوری ئاوە
    نێودەوڵەتیەکان لە لایەن
  • 7:56 - 7:59
    کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی بکرێت.
  • 7:59 - 8:03
    کریس: تەنانەت ئاوە هەرێمیەکان، بە زەریا و
    ئاوە نێودەوڵەتیەکان بەستراونەتەوە.
  • 8:03 - 8:04
    ئەم گەچە دەچێتە ئەوێش
  • 8:04 - 8:07
    و خەڵک بەم جۆرە تاقیکردنەوانە قەڵس دەبن،
  • 8:07 - 8:09
    ،ئێمە تەنها بیستوومانە،
  • 8:09 - 8:11
    چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەمە دەکەن؟
  • 8:11 - 8:14
    تیم: ئاماژەت بە شتێکی گرنگ کرد.
  • 8:14 - 8:17
    پێویستمان بە مۆڵەتە تا
    تاقیکردنەوەکانمان ئەنجام بدەین.
  • 8:17 - 8:20
    بەڵام ئەمە ئەستەمە،
  • 8:20 - 8:23
    بەڵام دەبێت بوێر بین تا ئەم کارە بکەین،
  • 8:23 - 8:24
    قۆڵی لێ هەڵ بکەین،
  • 8:24 - 8:25
    بزانین چیمان پێ دەکرێت،
  • 8:25 - 8:27
    و ڕاستەوخۆ کارەکە بکەین.
  • 8:27 - 8:29
    پێویستە بەبێ پێچ و پەنا
    مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەین.
  • 8:29 - 8:32
    پێویستە پێش هەر
    تاقیکردنەوەیەک ئاگاداریان بکەینەوە.
  • 8:32 - 8:34
    پێم وایە گەر داوای مۆڵەتیان لێ بکەین،
  • 8:34 - 8:37
    نابێت ترسمان لە وەڵامی نەرێنەیی وەک:
  • 8:37 - 8:38
    ،نەخێر بوەستن، هەبێت.
  • 8:39 - 8:41
    کریس: زۆر سوپاس.
    زۆر سەرنج ڕاکێش بوو.
  • 8:41 - 8:43
    تیم: سوپاس
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
بە هەڵمژینی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی هەوا دەتوانین ڕێگە لە گۆڕانی ئاو و هەوا بگرین؟
Speaker:
تیم کروگەر
Description:

ئایا دەتوانین چارەی گۆرانی ئا و هەوا بکەین؟ ئەندازیاری ژینگەیی تیم کروگەر دەیەوێت تاقی بکاتەوە بە بەکار هێنانی گازی شلی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوازێک گازی زیانبەخشی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی گەوا هەڵبمژێت. ئەم ڤیدیۆیە سەبارەت بە لێکەوتە و زیانەکانی ئەم پڕۆژەیە. تیم دەیەوێت بە شێوازێکی کردەیی ڕێگەیەکی نوێ بۆ ڕێگە گرتن لە گەربوونی گۆی زەوی بدۆزێتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:56

Kurdish subtitles

Revisions