مێژوویەکی کورتی شەتڕەنج - ئەلێکس جێندلەر
-
0:07 - 0:11ھێرشە پیادەکان لە پێشڕەوەیدان،
-
0:11 - 0:15فیلەکانیان بەتەواوی
هێڵی بەرگریان تێکشکاندووە. -
0:15 - 0:20پاشاکە هەوڵدەدات پاشەکشە بکات،
بەڵام دوژمنەکان چواردەوریان گرتوون. -
0:20 - 0:23ڕاکردن مەحاڵە.
-
0:23 - 0:25بەڵام ئەمە جەنگێکی ڕاستی نییە
-
0:25 - 0:27تەنها یارییەکیش نییە.
-
0:27 - 0:32کە نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ و نیوە بوونی هەیە،
-
0:32 - 0:36یاری شەتڕەنج بە ئامرازێکی
ستراتیجی سەربازی ناسراوە، -
0:36 - 0:41کە خواستی کێشەکانی مرۆڤە،
یان هەڵسەنگاندنی ژیرییە. -
0:41 - 0:45لە کاتێکدا کۆنترین بەڵگەی بەردەستمان بۆ
مێژووی شەترەنج بۆ سەدەی حەوتەم دەگەڕێتەوە، -
0:45 - 0:50ئەفسانەکان دەڵێن کە بنچینەی ئەو یارییە
دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەک پێشتر. -
0:50 - 0:56وادابنێ، کاتێک گەنجترین شازادەی
ئیمپڕاتۆڕی گوپتە لە جەنگدا کوژرا، -
0:56 - 1:01براکەی ڕێگەیەکی داهێنا بۆ نواندنی
دیمەنی کوشتنەکە بۆ دایکە خەمبارەکەی. -
1:01 - 1:07تەخەتەیەکی ٨×٨ی ئەشتاپەدای بەکارهێنا
کە بۆ یاری جیاوازتر بەکار دەهات، -
1:07 - 1:11یاریەکی نوێ دەرکەوت کە دوو
تایبەتمەندی سەرەکی هەیە: -
1:11 - 1:14یاسای جوڵەی جیاواز
جۆری جیاوازی پارچەکان، -
1:14 - 1:19و یەک پاشا کە چارەنوسی دەبوو
بە ئەنجامی یارییەکە. -
1:19 - 1:23یاریەکە لە بنەڕەتدا بە چاتورانگا ناسرا -
-
1:23 - 1:26وشەیەکی ئەدەبی کۆنە بۆ "دابەشکردنی چواری."
-
1:26 - 1:29بەڵام لەگەڵ بڵاوبونەوەی لە دەوڵەتی
ساسانی فارسیدا، -
1:29 - 1:32ناوی یارییەکە گۆڕا بۆ ناوەکەی ئێستای -
-
1:32 - 1:39شەتڕەنج،" لە "شاه"ەوە وەرگیراوە کە''
بە مانای پادشا دێت، و"کش مەلیک" لە "شا مات -
1:39 - 1:42یاخود "پاشاکە لاوازە."
-
1:42 - 1:46لە دوای هاتنی ئیسلامییەکان
بۆ دەوڵەتی فارسی لە سەدەی حەوتەم، -
1:46 - 1:48شەتڕەنج بە جیهانی عرەبی ناسێندرا.
-
1:48 - 1:51پێشکەوتنی ڕۆڵەکەی وەکو
شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو، -
1:51 - 1:55لە کۆتاییدا بوو بە سەرچاوەیەکی
دەوڵەمەند بۆ ئیلهامێکی شاعیرانە. -
1:55 - 2:00دیبلۆماس و گەورەپیاوەکان شەتڕەنجیان
بەمەبەستی باسکردنی هێزی سیاسی بەکاردەهێنا. -
2:00 - 2:04خەلیفەکانی موسڵمانان زۆر ئارەزووی
ئەم یارییەیان دەکرد. -
2:04 - 2:09مێژوونووس ئەل-مەسعودی یارییەکەی کردە بەڵگە
بۆ سەلماندی ئازادی ئارەزووەکانی مرۆڤ -
2:09 - 2:12بە بەراورد بە یارییە بەختییەکان.
-
2:12 - 2:17لەگەڵ گەشەسەندنی بازرگانی ڕێگەی ئاوریشم،
یارییەکەش بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات -
2:17 - 2:20بڵاوبوەوە و چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات.
-
2:20 - 2:25لە چین پارچەکانی شەتڕەنج
لەسەر خەتی چوارگۆشەکان دادەنرا -
2:25 - 2:29نەک لە ناو چوارگۆشەکان وەکو
یاسا بنەڕەتییەکەی. -
2:29 - 2:34بە فەرمانی پاشا تامێرلەینی مەغۆلی
تەختەکەی بۆ ١١×١٠. -
2:34 - 2:37لەگەڵ چەند چوارگۆشەیەک
کە پێی دەگوترا قەڵا. -
2:37 - 2:43لە شەتڕەنجی یاباننیەکاندا، پارچەکان دەبێت
لەلایەن یاریزانی بەرامبەرەوە بەکاربێن. -
2:43 - 2:48بەڵام لە ئەوروپا شەتڕنج فۆڕمە تازەکەی
ئێستای وەرگرت -
2:48 - 2:53لە دوای ساڵی ١٠٠٠ی زاینی،
یارییەکە بوو بە بەشێک لە خوێندن.. -
2:53 - 2:55شەتڕەنج وەکو هێمایەک
-
2:55 - 2:59ئاستی چینەکانی کۆمەڵگە و ئەرکەکانیان
بەکار دەهات، -
2:59 - 3:02و پاڕچەکانی مانا و
شێوەی تازەیان وەردەگرت. -
3:02 - 3:07لە هەمان کاتدا، گومانی کڵێسە لەسەر
یارییە بۆردییەکان لانەدەچوو. -
3:07 - 3:11ڕەوشتخوازەکان هۆشیارییاندا بەرانبەر
تەرخانیکردنی کاتی زۆر بۆ شەتڕەنج، -
3:11 - 3:15تەنانەت لە فەڕەنسا یاری شەتڕەنج قەدەغەکرا.
-
3:15 - 3:17کەچی هێشتا یارییەکە بەرەو پێش چوو،
-
3:17 - 3:22و لە سەدەی پازدەهەم ئەو
شێوەیەی وەرگرت کە ئەمڕۆ هەیەتی. -
3:22 - 3:27پارچەی لاوازی ڕاوێژکار
گۆڕدرا بە شاژنێکی بەهیز- -
3:27 - 3:32لەوانەیە هۆکارەی ئەم گۆڕانکارییە بریتی بێت
لە دەرکەوتنی ئافرەتی سەرکردە لەو کاتدا. -
3:32 - 3:35بەرەوپێش چوونی یارییەکە بەهۆی
ئەم گۆڕانکارییەوە گەشەی سەند، -
3:35 - 3:37کە یاساکانی تر لای خەڵک ئاشنا بوون،
-
3:37 - 3:42نامیلکەکانی شیکردنەوە و فێرکاری
یارییەکەوە بڵاوبوونەوە. -
3:42 - 3:45بیرودۆزی یاری شەتڕەنج هاتە کایەوە.
-
3:45 - 3:50لەگەڵ هاتنی سەردەمی ڕوناکی، یارییەکە لە
ناوەندە شاهانەییەکانەوە بەرەو قاوەخانەکان. -
3:50 - 3:54گواسترایەوە، ئێستا شەتڕەنج وەکو
دەستەواژەی بەهرەداران هەژمار دەکرێت، -
3:54 - 3:57هاندان بۆ جوڵەی بوێرانە و نمایشی درامایی،
بەشێکن لە خۆشی یارییەکە. -
3:57 - 4:04لە ساڵی۱۸٥۱ ئەو شێوازی "ڕۆمانسییە"
گەشت بە لووتکە لە یاری نەمری، -
4:04 - 4:07کاتێک ئادۆف ئەندەرسن
جوڵەی کش مەلیکی کرد -
4:07 - 4:11دوای ئەوەی کە شاژنەکەی و هەردوو
قەڵاکەی کردە قوربانی. -
4:11 - 4:16بەڵام لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم
پێشبڕکێی فەرمی یارییەکە سازکرا -
4:16 - 4:21مانای ئەوەبوو کە ستراتیژی ژماردن)
لە کۆتایدا دەبوو بە هەڵبەستانی درامایی.) -
4:21 - 4:24لەگەڵ زیادبوونی پێشبرکێی نێودەوڵەتی،
-
4:24 - 4:27گرنگی و پێگەی شەتڕەنج هەڵکشا.
-
4:27 - 4:29لە کاتی جەنگی سارد،
-
4:29 - 4:34یەکێتی سۆڤیەت کاتی باشی تەرخان دەکرد
بۆ گەشەپێدانی هونەری شەتڕەنج، -
4:34 - 4:37بۆ دەستبەسەرداگرتنی پاڵەوانیەتییەکان
لە تەواوی سەدەکە. -
4:37 - 4:41ئەو یاریزانەی کە زۆر
ڕوسییەکانی دڵ تەنگ کرد -
4:41 - 4:43هاوڵاتی وڵاتێکی تر نەبوو
-
4:43 - 4:48بەڵکو کۆمپیتەری IBM بوو کە پێیان دەگووت
Deep Blue. -
4:48 - 4:51یاری شەتڕەنج لە کۆمپیوتەر
بۆ ماوەی دەیان ساڵ گەشەی سەند، -
4:51 - 4:55بەڵام سەرکەوتنەکەی بەسەر
گاری کاسپاڕۆف لە ساڵی ۱۹۹۷ -
4:55 - 5:00یەکەم جار بوو کە ئامێریک
لە مرۆڤێک بباتەوە. -
5:00 - 5:05ئەمڕۆ نەرمەکاڵای شەتڕەنج
بەتوانایە لە بەزاندنی -
5:05 - 5:07باشترین یاریزان.
-
5:07 - 5:09بەڵام هەروەکو یارییەکە،
-
5:09 - 5:12کۆمپیتەرەکانیش بەرهمی دانایی
مرۆڤن. -
5:12 - 5:20و لەوانەیە هەمان ئەو داناییە،
لە جوڵەی کش مەلیک ڕزگارمان بکات.
- Title:
- مێژوویەکی کورتی شەتڕەنج - ئەلێکس جێندلەر
- Speaker:
- ئەلێکس جێندلەر
- Description:
-
لەم بەستەرەوە، سەیری تەواونی وانەکە بکە:
https://ed.ted.com/lessons/a-brief-history-of-chess-alex-gendlerهێڕشی زەمینی لە پێشڕەویدایە، فیلەکان بە تەواوی هێڵەکانی بەرگرییان تێک شکاندووە. پاشاکە هەوڵی کشانەوە دەدات، بەڵام دوژمنەکانی چواردەوریان گرتووە. ئەمە جەنگێکی ڕاستەقینە نییە - تەنها یارییەکە. شەتڕەنج ١٥٠٠ ساڵە بوونی هەیە و تا ئێستا وەکو ئامرازێکی پلاندانەری جەنگی بەکار دەهێندرێت. یارییەک کە توانی خەمڵاندنی ئاساتیی زیرەکی مرۆڤەکانی هەیە.
لە ئامادەکردنی ئەلێک جێندلەر و لە دەرهێنانی ڕێموس و کیکی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:20
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A brief history of chess | ||
halo fariq approved Kurdish subtitles for A brief history of chess | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for A brief history of chess | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for A brief history of chess | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for A brief history of chess | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for A brief history of chess | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for A brief history of chess | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for A brief history of chess |