Return to Video

سەرەتای یاریە کۆنەکانی ئۆڵۆمپی - ئەرماند د'انگۆر

  • 0:12 - 0:14
    ھەزاران ساڵی خایاند،
  • 0:14 - 0:18
    تا ئەوەی وەک بەشێک لە ڤیستیڤاڵێکی ئاینی
    دەستیپێکرد بۆ ڕێز نان لە خوای یۆنانی زیۆس
  • 0:18 - 0:21
    لە ناوچەی گوندیی ئۆڵۆمپیای یۆنان
  • 0:21 - 0:26
    ئەمڕۆ بوو بە گەورەترین نمایشی وەرزشی
    لەسەر زەوی.
  • 0:26 - 0:29
    ڕۆژی دەستپێکی ٧٧٦ ی پێش زاینە
  • 0:29 - 0:32
    بووە بناغەی
    یەکەم ڕۆژژمێری یۆنانی،
  • 0:32 - 0:37
    کاتێک کات دیاری کرا
    لە چوار ساڵ زیاتر و پێی وترا ئۆڵۆمپیات.
  • 0:37 - 0:39
    دەکرێت ئەوە چی بێت؟
  • 0:39 - 0:41
    ھەڵبەت ئەوە، یاریەکانی ئۆڵۆمپیاتە.
  • 0:41 - 0:46
    پێشبڕکێیەک کە ناوازەکانی گرتبووە خۆ،
    یان بیرۆکەی یۆنانیە کۆنەکان.
  • 0:46 - 0:48
    بێجگە لە بۆنە وەرزشیەکان،
  • 0:48 - 0:52
    پێشبڕکێ ئەنجام دەدرا بۆ مۆسیقا، و
    گۆرانی و ھۆنراوە.
  • 0:52 - 0:56
    دەتوانیت دەربارەی ئەمانە بخوێنیتەوە
    لە کارە وێژەییە دێرینەکان،
  • 0:56 - 0:59
    وەک "ئیلیادە" ی ھۆمیرۆس
    و "ئینیادە" ی ڤێرجڵ.
  • 0:59 - 1:03
    پاڵەوانە ئەفسانەییەکانیش هەندێکجار
    ئەم کێبڕکێیانەیان بە گرنگ زانیوە،
  • 1:03 - 1:04
    پێت وانییە؟
  • 1:04 - 1:06
    بۆ سیانزە یاری سەرەتا،
  • 1:06 - 1:12
    ئۆڵۆمپی یۆنان یەک بۆنەیان سازداوە
    ئەویش پێشبڕکێی دوو سەد مەتری بوو.
  • 1:12 - 1:14
    بەڵام بەپێی کات، پێشبڕکێی نوێی خۆشتر،
  • 1:14 - 1:16
    وەک شەڕە بۆکس،
  • 1:16 - 1:18
    پێشبڕکێی گالیسکە و ئەسپ سواری،
  • 1:18 - 1:22
    تەنانەت پێشبڕکێی ڕاکردن کە تێیدا
    کێبڕکێکاران پڕچەک و یەکپۆشیان لەبەردەکرد
  • 1:22 - 1:27
    چەندین پاڵەوانی پڕ ھیوا ئامادە بوون
    لە نێو گۆڕەپانی ئۆڵۆمپی.
  • 1:27 - 1:29
    ڕاکردنی بە کۆمەڵ،
  • 1:29 - 1:30
    بازدان،
  • 1:30 - 1:31
    زۆرانبازی،
  • 1:31 - 1:32
    ڕمبازی،
  • 1:32 - 1:34
    و یاری ھەڵدانی پەپکە،
  • 1:34 - 1:39
    ناسران بە یاری پێنجی، کە کاریگەری
    پێشبڕکێ جیھانیەکانی لەسەربوو،
  • 1:39 - 1:40
    و زۆرانبازی پانکراتیۆن،
  • 1:40 - 1:45
    شەڕێکی بێ سنوور کە تەنھا گاز گرتن و
    چاو دەرھێنان تیایدا قەدەغە بوو،
  • 1:45 - 1:49
    دڵنیایی دەدا کە تەنھا بەھێزترینەکان
    سەردەکەون.
  • 1:49 - 1:51
    و سەرکەوتووەکانیش بەھێزترینن.
  • 1:51 - 1:53
    ھیچ کەسێک نەیتوانی لە نانەوایەکی
    ناوخۆیی بباتەوە،
  • 1:53 - 1:59
    کە لە ٧٧٦ ی پێش زاین بووە یەکەم
    پاڵەوانی ئۆڵۆمپی.
  • 1:59 - 2:03
    و ئێمە ھەرگیز ئۆریسپۆسی میگارا
    لە بیر ناکەین،
  • 2:03 - 2:09
    لە ٧٢٠ پ.ز کە پشتەماڵەکەی لێکردەوە
    تا بتوانێ بێ بەربەست پێشبڕکێ بکات،
  • 2:09 - 2:14
    بووە سەرەتای دەستیپێکی نەریتی یۆنانی
    بۆ پێشبڕکێ کردن بە ڕووتی.
  • 2:14 - 2:17
    ئێستا زنجیرەیەکی بردنەوە ھەیە،
    ئەگەر ڕۆژێک یەکێکیمان بینی.
  • 2:17 - 2:20
    بەڵام ھەموو شتە باشەکان کۆتاییان ھەیە.
  • 2:20 - 2:26
    لە ٣٩١ ی زاینی، ئیمپراتۆری ڕۆمانی مەسیحی
    تیۆدۆسیەس یاریە بتپەرستیەکانی وەستاند،
  • 2:26 - 2:31
    و جیھان ھەر بە زوویی ماڵ ئاوایی كرد
    لە یاریە ئۆڵۆمپیەکان.
  • 2:31 - 2:34
    بەڵام ھەر وەک ئەو وەرزشانەی
    زۆرانبازی پانکراتیۆن،
  • 2:34 - 2:36
    ناتوانیت ھەموو کات لە بەھێزێک ببەیتەوە،
  • 2:36 - 2:40
    ١٥٠٠ ساڵ دواتر لە ١٨٩٦،
  • 2:40 - 2:45
    یاریە نوێیەکانی ئۆڵۆمپیات دەستی پێکردەوە
    لە ئەسینا، لە یۆنان.
  • 2:45 - 2:47
    ئەمڕۆ، ئۆڵۆمپی ھاوینە و زستانە
  • 2:47 - 2:53
    بە ھەزاران باشترین وەرزشکارەکانی جیھانی
    بە یەکەوە کۆ کردۆتەوە،
  • 2:53 - 2:59
    لەگەڵ ملیارەھا ھاندەر بۆ
    گرنگترین ڕوداوی وەرزشی جیھان.
  • 2:59 - 3:02
    خێراترین، بەرزترین، بەھێزترین.
  • 3:02 - 3:04
    سێ جار ھەر بژی بۆ ئۆڵیمپیاد.
Title:
سەرەتای یاریە کۆنەکانی ئۆڵۆمپی - ئەرماند د'انگۆر
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/the-ancient-origins-of-the-olympics-armand-d-angour

ھەزاران ساڵی خایاند، دەستی پێکرد وەک بەدێک لە ڤیستیڤاڵێکی ئاینی بۆ ڕێز نان لە خوای یۆنانی زیۆس لە ناوجەی گوندیی ئۆڵۆمپیا. بەڵام چۆن بووە گەورەترین نمایشی وەرزشی لەسەر زەوی؟ ئەرماند د'اگۆر پەرەسەندنی ئۆلۆمپیات ڕوون دەکاتەوە.

وانەیەک لەلایەن ئەرماند د'اگۆر، وێنەی جوڵاو لەلایەن دێگۆ ڤێگاس.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:20

Kurdish subtitles

Revisions