ژوورەکەی ماری: تاقیکردنەوەی هزی فەلسەفی- ئیلیانۆر نێڵسن
-
0:07 - 0:11بیهێنە پێش چاوت زانایەکی مێشک ناسی
ژیر هەیە بە ناوی ماری. -
0:11 - 0:14ماری لە ژوورێکی ڕەش و سپیدا دەژیت،
-
0:14 - 0:16ئەو تەنها کتێبی ڕەش و سپی دەخوێنێتەوە،
-
0:16 - 0:21و شاشەکانیشی تەنها
ڕەش و سپی نیشان دەدەن. -
0:21 - 0:26بەڵام هەرچەندە ئەو هەرگیز ڕەنگی نەدیوە،
ماری لە بینایی ڕەنگدا شارەزایە -
0:26 - 0:31و هەموو شتێکی دۆزراوە دەربارەی
فیزیک و بایۆلۆژیای ڕەنگ و بینایی دەزانێت. -
0:31 - 0:33ئەو دەزانێت کە چۆن
دریژیە جیاوازەکانی رووناکی -
0:33 - 0:37سێ جۆری خانەی قۆقزی هاندەدەن
لە تۆڕی چاو، -
0:37 - 0:39و دەزانێت کە چۆن
ئاماژە کارەباییەکان -
0:39 - 0:43گەشت دەکەن بۆ دەماری بینایی
لە ناو مێشک. -
0:43 - 0:45لەوێدا، کۆمەڵێک نەخشەی
چالاکی دەماری درووست دەکەن -
0:45 - 0:51بەرامبەرە بە ملیۆنان ئەو ڕەنگانەی کە
مرۆڤەکان لە توانایان دایە جیایان بکەنەوە. -
0:51 - 0:52ئێستا بیێنە پێش چاوت ڕۆژێک،
-
0:52 - 0:55لە ڕۆژان شاشە ڕەش و سپیەکەی
ماری کێشەی تێدەکەوێت -
0:55 - 0:58و سێوێک ڕەنگدار دەردەکەوێت.
-
0:58 - 0:59بۆ یەکەمین جار،
-
0:59 - 1:04ئەو ئەزموونی شتێک دەکات
کە بۆ چەندین ساڵ زانیویەتی. -
1:04 - 1:05ئایە ئەو شتێکی نوێ فێردەبێت؟
-
1:05 - 1:10ئایە هیچ شتێک دەربارەی بینینی ڕەنگ هەیە کە
پیشتر بەدەست نەهێنرابێت لەتەواوی زانینیدا؟ -
1:10 - 1:13فەیلەسوف فڕانک جاکسن ئەم
تاقیکاری هزریەی پێشنیاز کردووە، -
1:13 - 1:17لە سالی ١٩٨٢، کە پێی
دەگوترێت ژوورەکەی ماری. -
1:17 - 1:21مشتومڕی ئەوەی کرد ئەگەر ماری هەمووڕاستیە
فیزیکەکان دەربارەی بینایی ڕەنگ بزانێت، -
1:21 - 1:25و ئەزموونکردنی ڕەنگ ئەوە ئێستاش
شتێکی نوێی فێردەکات، -
1:25 - 1:27دواتریش دۆخەکانی ئەقڵ،
وەک هەستکردن بە ڕەنگ، -
1:27 - 1:32ناتوانرێت بە تەنها لە ڕێگەی
ڕاستییە فیزیکییەکانەوە شیکاریان بۆ بکرێت. -
1:32 - 1:33تاقیکارییە هزرییەکەی ژوورەکەی ماری
-
1:33 - 1:37شتێک شلۆڤە دەکات کە فەیلەسوفەکان
پێی دەڵێن مشتومڕی زانین، -
1:37 - 1:40کە تایبەتمەندییە نافیزیکییەکان
و زانین بوونیان هەیە -
1:40 - 1:45کە دەتوانرێت بە تەنها لە ڕێگەی
ئەزموونی وشیاریەوە بدۆزرێنەوە. -
1:45 - 1:48مشتومڕی زانینی دژبەیەکە لەگەڵ
تیۆری فیزیکاڵیزم، -
1:48 - 1:51کە دەڵێت هەموو شتێک،
بە دۆخەکانی ئەقڵیشەوە، -
1:51 - 1:54شیکارییەکی فیزیکانەیان هەیە.
-
1:54 - 1:56زۆرێک لەو کەسانەی
چیرۆکەکەی ماری دەبیستن ، -
1:56 - 1:59بە ئاشکرا دیارە کە لە ڕاستیدا بینینی ڕەنگ
-
1:59 - 2:03زۆر جیاواز دەبێت
وەک فێربوون لە بارەیەوە. -
2:03 - 2:06کەواتە، دەبێت چەند تایبەتمەندیەکی
بینینی ڕەنگ هەبێت -
2:06 - 2:09کە دەڕواتە ئەودیوی تایبەتمەندییە
فیزیکییەکانی. -
2:09 - 2:13مشتومڕی زانین بە تەنها
سەبارەت بە بینینی ڕەنگ نییە. -
2:13 - 2:18ژوورەکەی ماری ڕەنگ بەکاردەهێنێت
تاوەکو ئەزموونی هۆش بخاتە ڕوو. -
2:18 - 2:22ئەگەر زانستی فیزیا نەتوانێت بە تەواوی
شلۆڤەی بینینی ڕەنگ بکات، -
2:22 - 2:27کەواتە لەوانەیە نەتوانێت بە تەواوی
ئەزموونە هۆشییەکانی دیکەش شلۆڤە بکات. -
2:27 - 2:29بۆ نموونە، دەتوانین هەموو
وردەکارییەکی فیزیکی بزانین -
2:29 - 2:33دەربارەی پێکهاتە و کارکردنی
مێشکی کەسێکی دیکە، -
2:33 - 2:37بەڵام هێشتا ناتوانین لەوە تێبگەین هەست
بە چی دەکەین بەوەی ببین بە کەسێکی دیکە. -
2:37 - 2:44ئەم ئەزموونانەی شینەکراوەن،
تایبەتمەندیان هەیە بە کوالیا ناسروان، -
2:44 - 2:49تایبەتمەندی بابەتین کە ناتوانیت
بە ڕێکی ڕاڤەیان بکەیت یاخود بیان پێویت. -
2:49 - 2:51کوالیاکان تایبەتن بۆ ئەو کەسەی
ئەزموونیان دەکات. -
2:51 - 2:52وەکو هەبوونی خوران،
-
2:52 - 2:53لە خۆشەویستیدا بوون،
-
2:53 - 2:55یانیش هەست کردن بە بێزاری.
-
2:55 - 2:59ڕاستییە فیزیکەکان ناتوانن بە تەواوی
ئەم دۆخانەی ئەقڵ بەم شێوەیە شلۆڤە بکەن. -
2:59 - 3:02ئەو فەیلەسوفانەی ئارەزوومەندی
زیرەکی دەست کردن -
3:02 - 3:04مشتومڕی زانینیان بەکارهێناوە
-
3:04 - 3:07بۆ ئەوەی تیۆریی ئەوە بکەن
کە درووست کردنەوەی دۆخێکی فیزیکی -
3:07 - 3:11مەرج نییە لە بەرامبەردا
بارێکی ئەقڵیش درووست بکاتەوە. -
3:11 - 3:13بە واتایەکی دیکە،
-
3:13 - 3:16درووست کردنی کۆمپیوتەرێک کە لاسایی
ئەرکەکانی هەر یەک لە دەمارەکانی -
3:16 - 3:18ناو مێشک بکاتەوە
-
3:18 - 3:23مەرج نییە مێشکێکی
بەهۆشی کۆمۆپیوتەری درووست بکات. -
3:23 - 3:27هەموو فەیلەسوفەکان لەسەر ئەوە هاوڕا نین
تاقیکاری ژوورەکەی ماری بەسوود بیت. -
3:27 - 3:30هەندێک دەڵێن کە زانیارییە زۆرەکەی
دەربارەی بینایی ڕەنگ -
3:30 - 3:33ڕێگەی پێدەدات کە هەمان
دۆخی ئەقڵی درووست بکات -
3:33 - 3:35کە لە بینینی ڕەنگەکەوە بەرهەمدێت.
-
3:35 - 3:40تێکچوونی شاشەکە شتێکی نوێی نیشان نادات.
-
3:40 - 3:43ئەوانی دیکە دەڵێن کە زانینەکەی
هەرگیز لە یەکەمەوە تەواو نەبووە -
3:43 - 3:46لەبەر ئەوەی تەنها لەو
ڕاستییە فیزیکیانەوە سەرچاوەیان گرتووە -
3:46 - 3:49کە دەتوانرێت لە ڕێگەی وشەوە دەرببڕدرێن.
-
3:49 - 3:50ساڵانێک دوای پێشنیارکردنی کردنی،
-
3:50 - 3:54لە ڕاستیدا جاکسن ڕای خۆی
دەربارەی تاقیکارییە هزریەکەی هەڵگێڕایەوە. -
3:54 - 3:57بۆی دەرکەوت کە تەنانەت
ئەزموونی ماری لە بینینی ڕەنگی سوور -
3:57 - 4:02هێشتا دەتوانرێت پێوانەیەکی
فیزیکی بۆ بکرێت لە مێشکدا، -
4:02 - 4:06نەوەکو کوالیایەک بێت
لە دەرەوەی شلۆڤەی فیزیکی. -
4:06 - 4:08بەڵام هێشتا وەڵامێکی تەواو بوونی نییە
-
4:08 - 4:11بۆ ئەو پرسیارەی کە ئایە ماری
شتێکی نوێتر فێر دەبێت -
4:11 - 4:13کاتێک سێوەکە دەبینێت.
-
4:13 - 4:16ئایە دەکرێت سنووری ڕیشەیی هەبن
بۆ ئەو شتانەی کە دەکرێت بیان زانین -
4:16 - 4:19دەربارەی شتێک کە ناتوانین ئەزموونی بکەین؟
-
4:19 - 4:22هەروەها ئایە ئەمە مانای ئەوەیە کە
کۆمەلێک لایەنی گەردوون هەیە -
4:22 - 4:25کە بەشێوەیەکی بەردەوام دەکەونە
دەرەوەی تێگەیشتنی ئێمە؟ -
4:25 - 4:31و یاخود ئایە زانست و فەلسەفە ڕێگەمان دەدەن
زاڵ بین بەسەر سنوورەکانی ئەقڵمان
- Title:
- ژوورەکەی ماری: تاقیکردنەوەی هزی فەلسەفی- ئیلیانۆر نێڵسن
- Speaker:
- ئیلیانۆر نێڵسن
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/mary-s-room-a-philosophical-thought-experiment-eleanor-nelsen
بێنە پێش چاوت کە مێشک ناسێک هەتا ئێستا تەنها شتە ڕەش و سپییەکانی بینیوە، بەڵام لە بینینی ڕەنگەکاندا شارەزایە و هەموو شتێک لەبارەی ڕەنگەکانەوە دەزانێت لەلایەنی فیزیکی و بایۆلۆجی. کەوایە، ئەگەر ڕۆژێک، ڕەنگێک ببینێت، ئایە هیچ شتێکی نوێ فێر دەبێت؟ ئایە هیچ ڕەنگێک هەیە کە پێشتر سەنجی ئەوی ڕانەکێشا بێت؟ ئیلیانۆر نێڵسن بۆمان ڕوون دەکاتەوە تاقیکردنەوەی هزر دەتوانێت چیمان فێر بکات دەربارەی ئەزموون.
وانەیەک لە لایەن ئیلیانۆر نێڵسن، ئەنیمەیشن لە لایەن ماکزیم دوپوی. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:52
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Mary's Room: A philosophical thought experiment | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Mary's Room: A philosophical thought experiment | ||
Parikhan Ismail accepted Kurdish subtitles for Mary's Room: A philosophical thought experiment | ||
Parikhan Ismail edited Kurdish subtitles for Mary's Room: A philosophical thought experiment | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Mary's Room: A philosophical thought experiment | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for Mary's Room: A philosophical thought experiment | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for Mary's Room: A philosophical thought experiment | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for Mary's Room: A philosophical thought experiment |