< Return to Video

بۆچوون لەسەر مرۆڤایەتی، ناوبانگ و خۆشەویستی

  • 0:04 - 0:05
    ناماسکار.
  • 0:06 - 0:08
    ئەستێرەیەکی سینەماییم، تەمەنم ٥١ ساڵە، و
  • 0:10 - 0:12
    تا ئێستا بۆتۆکسم بەکارنەهێناوە.
  • 0:12 - 0:13
    (پێکەنین)
  • 0:13 - 0:17
    کەواتە پاکم، بەڵام ئێستا وەک ئەو کاتە
    ڕەفتاردەکەم وەک ٢١ ساڵێکی فلیمەکانم.
  • 0:18 - 0:20
    بەڵێ، ئەوە ئەکەم.
  • 0:20 - 0:25
    خەون دەفرۆشم، و خۆشەویستی دەبەخشمەوە
    بەسەر ملیۆنەها خەڵکی هیندستان
  • 0:25 - 0:27
    کە وا ئەزانن من باشترین
    دڵدارم لە جیهاندا.
  • 0:27 - 0:29
    (پێکەنین)
  • 0:30 - 0:33
    ئەگەر بە کەس نەڵێن،
    من پێتان ئەڵێم کە وانیم،
  • 0:33 - 0:35
    بەڵام قەت ناهێڵم ئەو گریمانەیە نەمێنێت.
  • 0:35 - 0:36
    (پێکەنین)
  • 0:36 - 0:37
    هەروەها واشم لێکراوە تێبگەم
  • 0:37 - 0:40
    زۆرێک لە ئێوە کە لێرەن
    کارەکانی منتان نەبینیوە و
  • 0:40 - 0:41
    بەڕاستی بەداخەوەم بۆتان.
  • 0:41 - 0:44
    (پێکەنین)
  • 0:44 - 0:46
    (چەپڵەلێدان)
  • 0:49 - 0:52
    ئەوە هیچ لەو ڕاستییە کەمناکاتەوە
    کە من بە تەواوەتی خووم بەخۆمەوە گرتووە،
  • 0:52 - 0:53
    وەک ئەستێرەیەکی سینەمایی.
  • 0:53 - 0:55
    (پێکەنین)
  • 0:55 - 0:58
    ئەوکاتەبوو کە هاوڕێکانم،
    کریس و جولێت بانگیان کردم بۆ ئێرە
  • 0:58 - 1:00
    بۆ قسە کردن لەسەر "ئێوە"ی داهاتوو
  • 1:00 - 1:03
    ڕاستییەکەی، جارێکە قسە لەسەر
    ئێستای خۆم دەکەم.
  • 1:03 - 1:05
    (پێکەنین)
  • 1:07 - 1:10
    چونکە بەڕاستی باوەڕم وایە
    مرۆڤایەتی زۆر لەمن دەچێت.
  • 1:10 - 1:11
    (پێکەنین)
  • 1:11 - 1:13
    بەڵێ. بەڵێ وایە.
  • 1:13 - 1:14
    ئەستێرەیەکە چووە بەتەمەنا،
  • 1:15 - 1:18
    قولاپم هەڵداوە بۆ گرتنی هەموو
    شتە تازەکانی چواردەورم،
  • 1:18 - 1:21
    دەمەوێت بزانم ئایا لە
    سەرەتاوە درووست هاتووە و
  • 1:21 - 1:23
    هێشتا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەدام
  • 1:23 - 1:25
    بۆ ئەوەی هەر بدرەوشێمەوە.
  • 1:26 - 1:29
    لە ئۆردووگایەکی ئاوارەدا لەدایکبووم
    لە نیو دێلهی پایتەختی هیندستان.
  • 1:30 - 1:32
    باوکیشم جەنگاوەری ئاشتی بوو.
  • 1:32 - 1:35
    دایکیشم بەهەمان شێوە،
    جەنگاوەر وەک هەر دایکێکی تر.
  • 1:38 - 1:41
    وەک هەر مرۆڤێکی تریش،
  • 1:41 - 1:42
    ململانێمان دەکرد بۆ مانەوە.
  • 1:43 - 1:45
    کە لە سەرەتای تەمەنمدا بووم،
  • 1:45 - 1:47
    دایکیشم و باوکیشم لەدەستدا،
  • 1:47 - 1:50
    کە دەبێ دانی پێدا بنێم ئێستا
    لەوە ناچێ وادەرکەوێت گرنگ بێت بەلامەوە
  • 1:50 - 1:51
    بەڵام --
  • 1:52 - 1:55
    (پێکەنین)
  • 1:57 - 1:59
    ئەو شەوەم بیرە کە باوکم مرد، و
  • 1:59 - 2:04
    ئەو شۆفێرەی گەڕەکەکەم بیرە کە
    ئەیبردین بۆ نەخۆشخانە.
  • 2:04 - 2:07
    منگەی شتێکی کرد پێموابێ وتی
    خەڵکی مردوو پارەی باش نایەن و
  • 2:07 - 2:08
    ئیتر دیار نەما.
  • 2:09 - 2:11
    ئەوکاتە ١٤ ساڵ بووم، و
  • 2:11 - 2:14
    لاشەکەی باوکم خستە سەر کوشنەکانی
    دواوەی ئوتومبێلەکە، و
  • 2:14 - 2:16
    دایکیشم لامەوە دانیشت،
  • 2:16 - 2:18
    دەستم کرد بە لێخوڕینی ئوتومبێلەکە
    لە نەخۆشخانەوە بۆ ماڵەوە
  • 2:18 - 2:22
    لە ناوەڕاستی گریانە هێواشەکەیا،
    دایکم سەیری کردم وتی،
  • 2:22 - 2:24
    "کوڕم، کەی فێری شۆفێری بوویت؟"
  • 2:26 - 2:29
    منیش بیرملێکردەوە و درکم پێکرد و
    بە دایکمم وت،
  • 2:29 - 2:31
    هەر ئێستا دایکە.
  • 2:31 - 2:33
    (پێکەنین)
  • 2:33 - 2:34
    بۆیە لەو شەوە بەدواوە،
  • 2:34 - 2:37
    هاوشێوەی مرۆڤایەتی لە تەمەنی هەرزەکاریدا،
  • 2:37 - 2:41
    فێری ئامرازە خامەکانی ڕزگاربوون بووم.
  • 2:41 - 2:45
    ئەوکاتەش چوارچێوەی ژیان،
    ڕاشکاو بم، زۆر زۆر سادەبوو.
  • 2:45 - 2:48
    هەر ئەوەت دەخوارد کە دەست دەکەوت و
  • 2:48 - 2:50
    ئەوەت دەکرد کە پێت دەوترا.
  • 2:50 - 2:53
    وامدەزانی نەخۆشی سیلیاک هی سەوزەیە، و
  • 2:53 - 2:58
    ڤێگانیش هاوڕێ ونبووەکەی بەڕێز سپۆکە
    لە فیلمی ستار ترێکدا.
  • 2:58 - 2:59
    (پێکەنین)
  • 2:59 - 3:02
    هاوسەرگیرییت لەگەڵ یەکەم کچ دەکرد
    کە خۆشەویستیت لەگەڵ دەکرد، و
  • 3:02 - 3:06
    خۆت بە وەستا ئەزانی ئەگەر بتتوانیایە
    کاربرێتەری ئوتومبێلەکەت چاکەیتەوە
  • 3:07 - 3:11
    وام دەزانی کە وشەی گەی وشەیەکی
    ئینگلیزی ئاڵۆزە بە واتای دڵخۆشی.
  • 3:12 - 3:15
    لێزبیانیش، بێگومان وام ئەزانی
    پایتەختی پورتوگالە
  • 3:15 - 3:16
    (پێکەنین)
  • 3:16 - 3:18
    من لەکوێ بووم؟
  • 3:21 - 3:23
    پشتمان بەو سیستمانە دەبەست
  • 3:23 - 3:27
    کە لە ڕێگەی ڕەنجدان و قوربانیدانی
    نەوەکانی پێش خۆمانەوە درووست کرابوون
  • 3:27 - 3:28
    بۆ پاراستنمان، و
  • 3:28 - 3:32
    هەستمان دەکرد کە حکومەتەکان بەڕاستی
    کار بۆ باشترکردنی ژیانمان دەکەن.
  • 3:32 - 3:34
    زانست سادە و لۆجیکی بوو،
  • 3:34 - 3:36
    سێو ئەوکاتە تەنیا میوەیەک بوو
  • 3:37 - 3:39
    یەکەمجار هی حەوا بوو ئینجا نیوتن
  • 3:39 - 3:42
    ئەوکاتە هێشتا ستیڤ جۆبس نەیدیبوو.
  • 3:42 - 3:43
    "ئیوریکا"ش ئەو شتەبوو هاوارت بۆ دەکرد
  • 3:43 - 3:46
    کاتێک دەتویست بە ڕووتی
    بەسەر شەقامەکاندا ڕابکەیت.
  • 3:46 - 3:50
    ژیان بۆ هەرکوێیەکی ببردیتایە دەڕۆشتیت، و
  • 3:50 - 3:52
    خەڵک بەزۆری پێشوازیان لێدەکردیت.
  • 3:53 - 3:55
    ئەوکاتە کۆچکردن دەستەواژەیەک بوو
  • 3:55 - 3:57
    تەنیا پەیوەست بە لەقلەقە سیبیریاییەکان،
    نەک بۆ مرۆڤەکان.
  • 3:58 - 4:01
    لەهەموی گرنگتر، ڕووی
    ڕاستەقینەی خۆت بوویت و
  • 4:01 - 4:03
    ئەوەت دەوت کە لە مێشکتایە.
  • 4:03 - 4:05
    ئینجا لە ساڵەکانی دواتردا،
  • 4:05 - 4:08
    گواستمەوە بۆ ناوەندە بووژاوەکەی
    شاری مومبای و
  • 4:08 - 4:10
    چوارچێوەی ژیانم،
  • 4:10 - 4:13
    وەک مرۆڤایەتییە سەردەمییە
    بە پیشەسازی بووە بەرزخوازەکە
  • 4:13 - 4:14
    دەستیکرد بە گۆڕان.
  • 4:15 - 4:18
    لە پەلەکردندا بۆ مانەوەیەکی تازەی
    جوانتر لە ژیاندا
  • 4:18 - 4:20
    شتەکان کەمێک جیاوازتر بوون.
  • 4:20 - 4:23
    چاوم بەو خەڵکانە کەوت کە لە هەموو
    جیهانەوە هاتبوون،
  • 4:24 - 4:27
    ڕووخسارەکان، ڕەچەڵەکەکان،
    ڕەگەزەکان، قەرزدەرەکان.
  • 4:27 - 4:30
    پێناسەکان تا دەهات
    زیاتر و زیاتر هەڵدەقوڵا.
  • 4:30 - 4:33
    لەوکاتەدا وردەوردە کار
    پێناسەی دەکردیت
  • 4:33 - 4:36
    بەشێوەیەکی یەکسانکەری زۆر بەهێز، و
  • 4:36 - 4:39
    هەموو سیستمەکان بەلامەوە وایلێهات
    کەمتر پشتیان پێببەسترێت،
  • 4:39 - 4:42
    ئەوەنە ئەستوور نەتوانرێت
  • 4:42 - 4:44
    بە فرەچەشنی مرۆڤ بگیرێت و
  • 4:44 - 4:46
    مرۆڤیش پێویست بوو گەشە بکەن و
    بەرەوپێش بچن.
  • 4:48 - 4:50
    بیرۆکەکان بە ئازادی و خێرایی
    زیاترەوە هەڵدەقوڵان.
  • 4:51 - 4:57
    منیش ئەزموونی موعجیزەی داهێنان و
    هاوکاری مرۆڤ و
  • 4:57 - 4:58
    داهێنانی خۆمم کرد،
  • 4:58 - 5:03
    کاتێک پشتیوانی دەکرا بە
    زۆرزانینی ئەم هەوڵە کۆکراوەیە،
  • 5:03 - 5:05
    منی فڕێدایە ناو
    جیهانی بوون بە ئەستێرە.
  • 5:05 - 5:08
    ئیتر هەستم دەکرد کە گەشتووم، و
  • 5:08 - 5:11
    ئەوکاتەشی گەشتمە ٤٠ ساڵ،
    هەر بەڕاستی لە فڕیندا بووم.
  • 5:11 - 5:12
    لەهەموو شوێنەکاندا بووم.
  • 5:12 - 5:14
    ئەزانن؟ تا ئەوکاتە لە ٥٠ فلیمدا بووم و
  • 5:14 - 5:16
    هەروەها ٢٠٠ گۆرانی، و
  • 5:17 - 5:19
    مالیزییەکان وەک سوارچاکێ
    سەیریان دەکردم.
  • 5:19 - 5:22
    لەلایەن حکومەتی فەڕەنسییەوە بەرزترین
    شەرەفی شارستانیم پێبەخشرا
  • 5:22 - 5:26
    نازناوێک کە تا ئێستا
    نەمتوانیوە بە ڕاستی بیخوێنمەوە.
  • 5:26 - 5:27
    (پێکەنین)
  • 5:27 - 5:30
    ببورن فەڕەنسییەکان و زۆر سوپاس.
    سوپاس بۆ ئەوە فەڕەنسا.
  • 5:30 - 5:34
    بەڵام زۆر لەوە گرنگتر،
    توانیم ئەنجیلینا جولی ببینم --
  • 5:34 - 5:36
    (پێکەنین)
  • 5:36 - 5:38
    بۆ دوو چرکە و نیو.
  • 5:38 - 5:39
    (پێکەنین)
  • 5:39 - 5:42
    زۆر دڵنیام ئەویش هەرچۆنێک بێت
    ئەو یەکتر بینینەی بیربێت.
  • 5:42 - 5:43
    باشە، لەوانەش نییە.
  • 5:43 - 5:47
    لەسەر مێزێکی خڕی ئێوارەخوانێک
    لای هانا مۆنتاناوە دانیشتم
  • 5:47 - 5:49
    زۆربەی کاتەکان پشتی لەڕووم بوو.
  • 5:50 - 5:52
    وەک وتم، لە مایلیەوە بۆ جۆلی، و
  • 5:53 - 5:56
    تا دەهات مرۆڤایەتی تێمدا دەفڕی.
  • 5:56 - 5:59
    هەردووکمان بەشێوەیەکی لەناکاو و
    چاوەڕوان نەکراو توڕەبووین.
  • 5:59 - 6:01
    ئینجا هەمووتان ئەزانن چی ڕوویدا.
  • 6:02 - 6:03
    ئینتەرنێت پەیدا بوو.
  • 6:04 - 6:06
    لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانمدا بووم، و
  • 6:06 - 6:08
    دەستمکرد بە خوێندن لەسەر
    تویتەر وەک کەناری ناو قەفەسێک
  • 6:09 - 6:12
    بەو ئاواتەی ئەو خەڵکانەی
    سەیری جیهانەکەم ئەکەن
  • 6:12 - 6:14
    گرنگی پێبدەن
  • 6:14 - 6:16
    کە باوەڕم وابوو موعجیزەبێت.
  • 6:16 - 6:18
    بەڵام شتێکی تر چاوەڕێی
    من و مرۆڤایەتی دەکرد.
  • 6:19 - 6:24
    دەزانن، چاوەڕێی فراوانبوونێکی
    بیرۆکەکان و خەونەکانمان دەکرد
  • 6:24 - 6:26
    بەو بەرەوپێشچوونەی پەیوەندی
    لە جیهاندا.
  • 6:27 - 6:34
    سەوداگەریمان نەکردبوو بۆ نزیکبوونەوەیەکی
    هێندەی ناو گوندێکی بیرکردنەوە،
  • 6:35 - 6:37
    بڕیاردان، پێناسەکردن
  • 6:37 - 6:39
    کە لە هەمان ئەو شوێنەوە هەڵدەقوڵا
  • 6:39 - 6:41
    کە ئازادی و شۆڕش تیایدا ڕوویدەدا.
  • 6:43 - 6:45
    هەموو شتێک کە دەموت
    واتایەکی نوێی دەبوو
  • 6:45 - 6:47
    هەر شتێکم دەکرد-- باش، خراپ، ناشرین --
  • 6:48 - 6:51
    دەکەوتە بەردەستی جیهان
    قسەی لەسەر بکەن و بڕیاری لەسەر بدەن.
  • 6:51 - 6:54
    ڕاستییەکەی هەموو شتێک
    کە نەم دەوت یان نەمدەکرد
  • 6:55 - 6:56
    بە هەمان چارەنووس دەگەشت.
  • 6:57 - 6:58
    چوار ساڵ لەمەوبەر،
  • 6:59 - 7:03
    لەگەڵ هاوسەری خۆشەویستم گاوری
    بڕیارماندا منداڵی سێیەممان ببێت.
  • 7:04 - 7:06
    لەسەر ئینتەرنێت باسی ئەوە دەکرا
  • 7:07 - 7:09
    کە منداڵی خۆشەویستی
  • 7:09 - 7:10
    یەکەم منداڵمان بووە
  • 7:11 - 7:12
    کە خۆی ١٥ ساڵان بوو.
  • 7:13 - 7:16
    دیاربوو، کە لەگەڵ کچێکدا
    لە شوێنی گشتیدا دەرکەوتبوو
  • 7:16 - 7:18
    کاتێک ئوتومبێلی کچەکەی
    لێخوڕیبوو لە ڕۆمانیا و
  • 7:19 - 7:21
    بەڵێ، ڤیدیۆیەکی ساختە هەبوو لەسەری. و
  • 7:22 - 7:23
    وەک خێزانێک ئەوە زۆر بێتاقەتی کردین.
  • 7:23 - 7:25
    کوڕەکەم، کە ئێستا ١٩ ساڵە،
  • 7:25 - 7:27
    تەنانەت ئێستاش کە پێی ئەڵێیت سڵاو،
  • 7:27 - 7:28
    ڕووئەکات بەودیوا و ئەڵێت،
  • 7:28 - 7:31
    "بەڵام برا، من تەنانەت مۆڵەتی
    شۆفێری ئەوروپیشم نەبوو."
  • 7:31 - 7:33
    (پێکەنین)
  • 7:33 - 7:35
    بەڵێ.
  • 7:35 - 7:37
    لەم جیهانە نوێیەدا،
  • 7:37 - 7:40
    بە هێواشی، ڕاستی بوو بە دروستکراو و
    درووستکراویش بوو بە ڕاستی،
  • 7:40 - 7:42
    ئیتر هەستم بەوە کرد
  • 7:42 - 7:45
    کە ناتوانم ببم بەوەی کە دەمەوێت یان
    ئەوە بڵێم کە لە مێشکمدایە، و
  • 7:45 - 7:47
    لەم کاتەدا مرۆڤایەتی
  • 7:48 - 7:50
    بە تەواوەتی بە مندا دەناسرایەوە.
  • 7:50 - 7:54
    پێموابێت هەردووکمان بە نێو
    قەیرانی ناوەڕاستی تەمەنماندا دەڕۆشتین، و
  • 7:54 - 7:58
    مرۆڤایەتیش، وەک خۆم خەریکبوو دەبوو
    بە شتێک زۆر بەهرە و توانای خۆی پێگرنگ بوو.
  • 7:58 - 8:00
    دەستم کرد بە فرۆشتنی هەموو شتێک،
  • 8:00 - 8:03
    لە ڕۆنی قژەوە بۆ ڕۆنی مەکینەی دیزڵ.
  • 8:03 - 8:05
    مرۆڤایەتی هەموو شتێکی دەکڕی
  • 8:05 - 8:07
    لە نەوتەوە بۆ کارتێکەری ناوکی.
  • 8:08 - 8:11
    ڕاستییەکەی، تەنانەت ویستیشم بچمە
    جلێکی تەسکی پاڵەوانێکی ئەفسانەیی
  • 8:12 - 8:14
    بۆ ئەوەی خۆم درووست بکەمەوە.
  • 8:14 - 8:16
    دەبێت بڵێم شکستێکی گەورەم هێنا.
  • 8:17 - 8:22
    ئینجا دەمەوێت لەجیاتی هەموو
    باتمانەکان، و سپایدەرمانەکان، و
  • 8:22 - 8:24
    سوپەرمانەکانی جیهان،
  • 8:24 - 8:26
    پێویستە ستایشیان بکەن،
  • 8:26 - 8:29
    چونکە بەڕاستی ئەو جلە تەسکانەیان ناخۆشە.
  • 8:29 - 8:30
    (پێکەنین)
  • 8:30 - 8:32
    بەڵێ، من بەڕاستمە.
    پێویستە لێرەیا ئەمەتان پێبڵێم.
  • 8:34 - 8:35
    بەڕاستی.
  • 8:35 - 8:39
    بە ڕێکەوتیش، توانیم
    شێوەیەکی نوێی سەماکردن دابهێنم
  • 8:39 - 8:41
    کە درکم پێنەکرد و زۆر
    بەخێرایی بڵاوبۆوە.
  • 8:41 - 8:42
    بۆیە ئەگەر ئاسایی بێت، و
  • 8:42 - 8:45
    پێشتر خۆتان منتان بینیوە، و
    ئەزانن کەمێک بێ شەرمم، نیشانتان ئەیەم.
  • 8:45 - 8:47
    پێی دەوترا سەمای لەنجی.
  • 8:47 - 8:50
    بۆیە ئەگەر بکرێت، نیشانتان ئەیەم.
    ئەگەرچی من بەهرەمەندم.
  • 8:50 - 8:51
    (هاوتوهاوار)
  • 8:51 - 8:53
    بۆیە شتێکی ئاواهی دەرچوو.
  • 8:54 - 8:56
    سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.
    سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.
  • 8:56 - 8:59
    سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.
    سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.
  • 8:59 - 9:01
    سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.
    سەمای لەنجی. لەنجی.
  • 9:01 - 9:03
    ئاواهی. زۆر بڵاوبۆوە
  • 9:03 - 9:04
    (هاتوهاوار)
  • 9:04 - 9:06
    هەر بەڕاستی وایلێهات.
  • 9:08 - 9:12
    وەک تێبینیتان کرد، جگە لەخۆم هیچ
    کەس سەری لەوە دەرنەدەکرد کە ڕووی دەدا، و
  • 9:12 - 9:13
    بەڕاستی هیچ گرنگ نەبوو بەلامەوە،
  • 9:13 - 9:15
    چونکە هەموو جیهان، و هەموو مرۆڤایەتی،
  • 9:16 - 9:17
    لەوە دەچوو وەک من سەرلێشێواو و ون بێت.
  • 9:19 - 9:20
    ئەوکاتە کۆڵم نەیا.
  • 9:20 - 9:23
    تەنانەت هەوڵیشم دا ناسنامەی
    خۆم درووست بکەمەوە لەسەر میدیاکان
  • 9:23 - 9:24
    وەک هەموو کەسێکی تر.
  • 9:24 - 9:27
    وامزانی بە نوسینی شتی
    فەلسەفی لەسەر تویتەر
  • 9:27 - 9:28
    خەڵک وادەزانن لەگەڵیانم،
  • 9:28 - 9:31
    بەڵام هەندێک لە وەڵامەکانی
    پێمگەشت لەو بڵاوکردنەوانەوە
  • 9:31 - 9:34
    چەند کورتەیەکی زۆر سەرلێشێوێنەربوون
    کە لێی تێنەگەشتم. دەزانن بۆچی؟
  • 9:34 - 9:36
    لۆل. رۆفڵ.
  • 9:36 - 9:41
    "ئەدیداس،" یەکێک ئەو وەڵامەی نوسیبوو
    بۆ یەکێک لە بڵاوکراوە سەرنج ڕاکێشەکانم و
  • 9:41 - 9:43
    منیش ئەموت باشە بۆچی
    ناوی کالەیەک ئەهێنیت،
  • 9:43 - 9:46
    مەبەستم ئەوەیە، بۆچی ناوی
    کالەیەکم بۆ دەنوسیتەوە؟
  • 9:46 - 9:49
    ئینجا لە کچە ١٦ ساڵەکەمم پرسی، و
    ئەویش پێی وتم.
  • 9:49 - 9:52
    "ئەدیداس" ئێستا واتە "هەموو ڕۆژێک
    "خەون بە سێکسەوە دەبینم."
  • 9:52 - 9:55
    (پێکەنین)
  • 9:55 - 9:56
    هەر بەڕاستی.
  • 9:56 - 9:57
    نەمزانی ئەوە ئەزانن.
  • 9:57 - 10:02
    منیش بۆم نوسییەوە،
    بۆ بەڕێز ئەدیداس "WTF"
  • 10:02 - 10:06
    بە نهێنی وا بیرم دەکردەوە هەندێک
    کورتە و شت هیچ ناگۆڕێن.
  • 10:07 - 10:08
    WTF
  • 10:10 - 10:12
    بەڵام ئەوەتا لێرەین.
  • 10:12 - 10:14
    من ٥١ ساڵم، وەک پێم وتن، و
  • 10:14 - 10:18
    کەچی ئەم کورتکراوە سەیرانە بەکاردەهێنم.
  • 10:18 - 10:19
    هەر ویستم پێتان بڵێم
  • 10:19 - 10:22
    ئەگەر ساتێکی باش هەبووبێت
    بۆ بوونی مرۆڤایەتی،
  • 10:22 - 10:24
    ئەو ساتە ئێستایە،
  • 10:24 - 10:26
    چونکە ئێوەی ئێستا ئازان.
  • 10:27 - 10:29
    ئێوەی ئێستا پڕ هیوان.
  • 10:29 - 10:32
    ئێوەی ئێستا داهێنەر و بە بەرهەمن، و
  • 10:32 - 10:35
    بێگومان، ئێوەی ئێستا
    لە سەروو پێناسە کردنەوەن. و
  • 10:36 - 10:38
    بەهۆی ئەم سەرنجڕاکێشەرییەوە،
  • 10:39 - 10:41
    ئەم ساتە پڕ کەم و کوڕییەی بوونە،
  • 10:41 - 10:43
    هەستکردن بە کەمێک ئازایەتی
    ڕێک پێش هاتنم بۆ ئێرە،
  • 10:43 - 10:46
    بڕیارم یا سەیرێکی جوانی
    دەم و چاوی خۆم بکەم. و
  • 10:48 - 10:51
    بۆم دەرکەوت تا دێت زیاتر و زیاتر
    لێکچوونم دەبێت لەگەڵ
  • 10:51 - 10:54
    پەیکەرە مۆمەکەی خۆم لە
    مادام توسەید.
  • 10:54 - 10:56
    (پێکەنین)
  • 10:56 - 10:59
    بەڵێ، وە لەو ساتی درکپێکردنەدا،
  • 10:59 - 11:03
    گرنگترین و پەیوەنیدارترین پرسیارم کرد
    لە مرۆڤایەتی و لە خۆم:
  • 11:04 - 11:06
    پێویست دەکات ڕووخسارم چاک بکەمەوە؟
  • 11:07 - 11:11
    بەڕاستی. من ئەکتەرم، وەک پێم وتن،
  • 11:11 - 11:14
    دەربڕینێکی سەردەمی داهێنەری مرۆڤ.
  • 11:14 - 11:16
    ئەو خاکەی لێوەی هاتووم
  • 11:16 - 11:21
    سەرچاوەیە بۆ ڕۆحپەرستییەکی
    تەواو سادە و باسلێوەنەکراو.
  • 11:22 - 11:24
    لە بەخشندەییە بێسنوورەکەیدا،
  • 11:24 - 11:27
    هیندستان بەجۆرێک بڕیاریدا
  • 11:27 - 11:31
    کە من، کوڕە موسوڵمانێکی
    شەڕکەرێکی ئازادی
  • 11:31 - 11:35
    کە بەڕێکەوت سەرکێشیم کردووە
    بۆناو کاری فرۆشتنی خەونەکان،
  • 11:36 - 11:40
    دەبێت ببم بە پادشای ڕۆمانسیەت،
  • 11:41 - 11:43
    "پادشای بۆلیوود"
  • 11:44 - 11:47
    مەزنترین دڵدار وڵاتەکە
    بەخۆیەوە بینیبێت..
  • 11:48 - 11:49
    بەم دەم و چاوەوە.
  • 11:49 - 11:50
    بەڵێ.
  • 11:50 - 11:52
    (پێکەنین)
  • 11:52 - 11:54
    کە زۆرجار وەک ناشرین و
    نەگونجاو و نامۆ و
  • 11:55 - 11:56
    ئەسمەر نەبوو وەک پێویست باسکراوە.
  • 11:56 - 11:59
    (پێکەنین)
  • 12:02 - 12:04
    خەڵکی ئەم خاکە دێرینە
  • 12:04 - 12:06
    لەباوەشیان گرتم لە
    خۆشەویستییە بێسنوورەکەیان، و
  • 12:06 - 12:08
    لەم خەڵکانەوە فێری ئەوەبووم
  • 12:09 - 12:11
    کە نە هێز و نە هەژاری
  • 12:12 - 12:14
    ناتوانن ژیان ئەفسووناوی تر بکەن
  • 12:14 - 12:15
    یان کەمتر خواروخێچی بکەن.
  • 12:16 - 12:19
    لە خەڵکی وڵاتەکەی خۆمەوە
    فێری ئەوە بووم کە
  • 12:19 - 12:21
    شکۆداری ژیانێک،
  • 12:21 - 12:25
    مرۆڤێک، کلتورێک،
    ئاینێک، وڵاتێک
  • 12:25 - 12:28
    پشتی بەستووە بە توانای
  • 12:28 - 12:30
    بۆ چاکەکاری و هاوسۆزی.
  • 12:31 - 12:33
    فێری ئەوەبووم هەرچییەک بتجوڵێنێت،
  • 12:33 - 12:36
    هەرچییەک هانت بدات بۆ
    درووستکردن، بۆ بنیاتنان،
  • 12:36 - 12:38
    هەرچییەک ڕێگری بکات لە کەوتنت،
  • 12:38 - 12:40
    هەرچییەک یارمەتیت بدات بۆ ڕزگاربوون،
  • 12:40 - 12:44
    لەوانەیە کۆنترین و سادەترین
    هەست بێت کە مرۆڤ ئاشنان پێی،
  • 12:44 - 12:46
    ئەویش خۆشەویستییە.
  • 12:48 - 12:50
    هۆنراوەنوسێکی دێرینی
    خاکەکەم هۆنراوەیەکی بەناوبانگی هەیە،
  • 12:50 - 12:54
    وتنەوەی بە هیندی
  • 13:01 - 13:03
    (کۆتایی هۆنراوەکە)
  • 13:03 - 13:05
    کە ئەوەش واتای ئەوەیە
    هەر شتێک کە --
  • 13:05 - 13:07
    بەڵێ، ئەگەر هیندی دەزانن،
    چەپڵە لێبەن.
  • 13:07 - 13:09
    (چەپڵەلێدان)
  • 13:09 - 13:10
    بیرهاتنەوەی زۆر قوورسە.
  • 13:11 - 13:14
    کە ئەگەر وەریبگێڕیت دەتوانیت بڵێیت
  • 13:14 - 13:16
    دەتوانی هەموو کتێبەکانی زانست
    کە لەوانەیە بیخوێنیتەوە و
  • 13:17 - 13:19
    ئینجا بەردەوام بیت و
    ئەو زانستەی پێتە بەکاربێنیت
  • 13:19 - 13:23
    لەڕێگەی داهێنانەوە، لە ڕێگەی
    نوێگەرییەوە، لەڕێگەی تەکنەلۆجیاوە
  • 13:23 - 13:26
    بەڵام مرۆڤ قەت داناتر
    نابێت بۆ داهاتووی
  • 13:26 - 13:32
    ئەگەر تێکەڵ نەبێت لەگەڵ هەستێکی
    خۆشەویستی و هاوسۆزی بۆ بوونەوەرەکانی تر.
  • 13:33 - 13:36
    ئەو دوو پیت و نیوەی
    کە وشە هیندییەکە پێکدەهێنێت
  • 13:36 - 13:38
    بە واتای خۆشەویستی
  • 13:38 - 13:40
    ئەگەر بتوانیت لەوە تێبگەیت و
  • 13:40 - 13:41
    پەیڕەوی بکەیت
  • 13:41 - 13:44
    ئەوە بۆخۆی بەسە بۆ
    ڕووناکبیر کردنی مرۆڤایەتی.
  • 13:45 - 13:48
    بۆیە بەڕاستی لەو
    باوەڕەیام کە ئێوەی داهاتوو
  • 13:48 - 13:50
    پێویستە ئێوەیەک بن خۆشەویستیتان هەبێت.
  • 13:51 - 13:53
    ئەگەرنا پێشکەوتنی نامێنێت.
  • 13:54 - 13:57
    لە خۆخواردنەوەی خۆیدا بوونی نامێنێت.
  • 13:59 - 14:00
    بۆیە دەکرێت هێزی خۆتان بەکاربێنن
  • 14:01 - 14:02
    بۆ بنیاتنانی دیوارەکان و
  • 14:02 - 14:04
    هێشتنەوەی خەڵک لە دەرەوە،
  • 14:05 - 14:09
    یان بەکاریبهێنن بۆ شکاندنی
    بەربەستەکان و باوەشکردنەوە بۆیان.
  • 14:10 - 14:12
    لەوانەیە باوەری خۆتان بەکاربهێنن
  • 14:12 - 14:13
    بۆ ئەوەی وا بکەن خەڵک بترسن و
  • 14:14 - 14:16
    وایان لێبکەن خۆیان بەدەستەوە بدەن،
  • 14:17 - 14:20
    یان دەتوانن بەکاری بهێنن
    بۆ ئەوەی ورە بییەن بە خەڵک
  • 14:20 - 14:23
    بۆ ئەوەی بەرزبنەوە بۆ بەرزترین
    ئاستی ڕووناکبیری.
  • 14:23 - 14:25
    دەتوانن هێزی خۆتان بەکاربهێنن
  • 14:25 - 14:29
    بۆ درووستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی و
    بلاوکردنەوەی تاریکی وێرانکاری،
  • 14:29 - 14:33
    یان بەکاریبهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی
    ڕووناکی بەسەر ملیۆنان خەڵکدا.
  • 14:34 - 14:38
    دەتوانن هەموو زەریاکان پیس بکەن و
    هەموو دارستانەکان ببڕنەوە.
  • 14:38 - 14:40
    دەتوانن سیستمی ژینگەیی لەناوبەرن،
  • 14:40 - 14:42
    یان بە خۆشەویستییەوە ڕوویان تێبکەن و
  • 14:42 - 14:44
    لە ئاوەکان و درەختەکانەوە
    ژیان درووست بکەنەوە.
  • 14:45 - 14:47
    دەتوانن بچنە سەر مەریخ و
  • 14:47 - 14:49
    قەڵای پڕچەک درووست بکەن.
  • 14:51 - 14:56
    یان دەتوانن بۆ شێوەکانی تری ژیان و
    بوونەوەرەکانی تر بگەڕێن و لێیانەوە فێربن.
  • 14:56 - 15:00
    دەشتوانن هەموو ئەو پارەیەی
    دەستمان کەوتووە بەکاربێنن
  • 15:00 - 15:02
    بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی بێسوود و
  • 15:03 - 15:06
    چەک بدەینە دەستی منداڵە بچووکەکان
  • 15:06 - 15:07
    بۆ ئەوەی یەکتری پێبکووژن،
  • 15:08 - 15:10
    یان دەتوانین بەکاریبێنین
  • 15:10 - 15:12
    بۆ بەرهەمهێنانی خواردنی زیاتر
  • 15:12 - 15:14
    بتوانن سکیانی پێ تێرکەن.
  • 15:15 - 15:16
    وڵاتەکەم فێری ئەوەی کردووم
  • 15:16 - 15:21
    توانای مرۆڤ بۆ خۆشەویستی
    هاوشێوەی خووداپەرستییە.
  • 15:22 - 15:26
    لە جیهانێکدا دەدرەوشێتەوە
  • 15:26 - 15:31
    کە پێموابێت تیایدا شارستانیەت،
    زۆر شتی کاول کردووە.
  • 15:33 - 15:35
    لەم چەند ڕۆژەی دواییدا،
    قسەکردنەکانی ئێرە، خەڵکە بێوێنەکە
  • 15:35 - 15:37
    کە یەن و بەهرەکانی
    خۆیان نیشان دەدەن،
  • 15:37 - 15:41
    باسی دەستکەوتە کەسییەکان دەکەن،
    داهێنانەکان، تەکنەلۆجیا،
  • 15:41 - 15:44
    زانست، زانیارییەکانی بەدەستی،
    دەهێنین بە بوونمان لێرە
  • 15:44 - 15:47
    لە ئامادەبوونی تێد تۆڵک و هەمووتان
  • 15:47 - 15:50
    هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەموومان
    ئاهەنگ بگێڕین بە بۆنەی ئێمەی داهاتووەوە
  • 15:50 - 15:51
    بەڵام لەنێو ئەو ئاهەنگ گێڕانەدا
  • 15:52 - 15:56
    گەڕانەکەمان بۆ گەشەدان
    بە تواناکانمان بۆ خۆشەویستی و هاوسۆزی
  • 15:57 - 16:00
    پێویستە سووربێت،
    پێویستە سووربێت،
  • 16:01 - 16:03
    بەشێوەیەکی هاوتا.
  • 16:04 - 16:06
    بۆیە لەو باوەڕەیام ئێوەی داهاتوو
  • 16:07 - 16:08
    ئێوەیەکی بێکۆتان.
  • 16:09 - 16:12
    لە هیندستان پێی دەوترێت چاکرا،
    هەر وەک بازنەیەک
  • 16:13 - 16:16
    لە شوێنی دەستپێکردنییەوە تەواودەبێت
    بۆ تەواوکردنی خۆی.
  • 16:17 - 16:21
    ئێوەیەک بەشێوەیەکی جیاواز
    هەست بە کات و بۆشایی بکەن
  • 16:21 - 16:22
    لەهەردووکی تێبگەن
  • 16:25 - 16:28
    ئێوەیەکی باوەڕپێنەکراو و
  • 16:30 - 16:32
    پڕ گرنگییەکی سەرسوڕهێنەر و
  • 16:32 - 16:38
    ناگرنگییەکی تەواوتەیشتان
    لەسەر ئاستی گەردوونە گەورەترەکە.
  • 16:39 - 16:40
    ئێوەیەک کە بگەڕێنەوە
  • 16:41 - 16:43
    بۆ بێتاوانییە بنەڕەتییەکەی مرۆڤایەتی،
  • 16:43 - 16:45
    کە لە پاکی دڵەوە خۆشەویستی دەکات،
  • 16:46 - 16:48
    کە لە چاوەکانی ڕاستییەوە دەبینێت،
  • 16:49 - 16:55
    کە لە ڕوونی مێشکێکی
    کارلێنەکراوەوە خەون دەبینێت.
  • 16:56 - 16:58
    ئێوەی داهاتوو پێویستە
  • 16:59 - 17:00
    وەک ئەستێرەیەکی بەتەمەنا چوو بن
  • 17:01 - 17:04
    کە وایلێهاتووە باوەڕ بەوە بکات
    ئەگەرێک هەیە
  • 17:04 - 17:07
    بۆ جیهانێک کە بە تەواوەتی،
  • 17:07 - 17:10
    بە گشتی، و بەشێوەیەکی ئالوودەبوو
  • 17:10 - 17:11
    لە خۆشەویستی خۆیایەتی.
  • 17:12 - 17:15
    جیهانێک -- بەڕاستی، دەبێت تۆیەک بیت
  • 17:15 - 17:17
    بۆ درووستکردنی جیهانێک
  • 17:17 - 17:19
    کە باشترین دڵداری خۆی بێت.
  • 17:20 - 17:22
    کە باوەڕم وایە خانمان و بەڕێزان،
  • 17:22 - 17:23
    پێویستە ئێوەی داهاتوو بن.
  • 17:23 - 17:25
    زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
  • 17:25 - 17:26
    زۆر سوپاس.
  • 17:26 - 17:28
    (چەپڵەلێدان)
  • 17:28 - 17:30
    زۆر سوپاس
  • 17:30 - 17:32
    (چەپڵەلێدان)
  • 17:33 - 17:34
    زۆر سوپاس
  • 17:34 - 17:36
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بۆچوون لەسەر مرۆڤایەتی، ناوبانگ و خۆشەویستی
Speaker:
شاهروخان
Description:

"خەون دەفرۆشم، و خۆشەویستی بەسەر ملیۆناندا دەبەخشمەوە" لە وتەیەکی شاروخانی گەورەترین ئەستێرەی بۆلیوود. لەم بابەتە سەرنج ڕاکێش و پڕ پێکەنینەدا، خان باسی ژیانی دەکات، و چەند جوڵەیەکی سەماکردنی بەناوبانگ نیشان دەدات و چەند دانەییەکمان لەگەڵ هاوبەش دەکات کە لە ژیانی بەناوبانگیدا فێری بووە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
17:49

Kurdish subtitles

Revisions