0:00:03.651,0:00:04.851 ناماسکار. 0:00:05.810,0:00:08.290 ئەستێرەیەکی سینەماییم، تەمەنم ٥١ ساڵە، و 0:00:09.588,0:00:11.844 تا ئێستا بۆتۆکسم بەکارنەهێناوە. 0:00:11.868,0:00:13.084 (پێکەنین) 0:00:13.108,0:00:17.308 کەواتە پاکم، بەڵام ئێستا وەک ئەو کاتە[br]ڕەفتاردەکەم وەک ٢١ ساڵێکی فلیمەکانم. 0:00:18.468,0:00:19.684 بەڵێ، ئەوە ئەکەم. 0:00:19.708,0:00:24.604 خەون دەفرۆشم، و خۆشەویستی دەبەخشمەوە[br]بەسەر ملیۆنەها خەڵکی هیندستان 0:00:24.628,0:00:26.884 کە وا ئەزانن من باشترین[br]دڵدارم لە جیهاندا. 0:00:26.908,0:00:29.108 (پێکەنین) 0:00:30.068,0:00:32.724 ئەگەر بە کەس نەڵێن،[br]من پێتان ئەڵێم کە وانیم، 0:00:32.748,0:00:34.684 بەڵام قەت ناهێڵم ئەو گریمانەیە نەمێنێت. 0:00:34.708,0:00:35.724 (پێکەنین) 0:00:35.748,0:00:37.364 هەروەها واشم لێکراوە تێبگەم 0:00:37.388,0:00:39.844 زۆرێک لە ئێوە کە لێرەن[br]کارەکانی منتان نەبینیوە و 0:00:39.868,0:00:41.324 بەڕاستی بەداخەوەم بۆتان. 0:00:41.348,0:00:43.764 (پێکەنین) 0:00:43.788,0:00:46.468 (چەپڵەلێدان) 0:00:48.828,0:00:52.164 ئەوە هیچ لەو ڕاستییە کەمناکاتەوە [br]کە من بە تەواوەتی خووم بەخۆمەوە گرتووە، 0:00:52.188,0:00:53.444 وەک ئەستێرەیەکی سینەمایی. 0:00:53.468,0:00:54.524 (پێکەنین) 0:00:54.548,0:00:58.164 ئەوکاتەبوو کە هاوڕێکانم،[br]کریس و جولێت بانگیان کردم بۆ ئێرە 0:00:58.188,0:00:59.754 بۆ قسە کردن لەسەر "ئێوە"ی داهاتوو 0:00:59.778,0:01:02.714 ڕاستییەکەی، جارێکە قسە لەسەر[br]ئێستای خۆم دەکەم. 0:01:02.738,0:01:05.058 (پێکەنین) 0:01:07.268,0:01:10.044 چونکە بەڕاستی باوەڕم وایە[br]مرۆڤایەتی زۆر لەمن دەچێت. 0:01:10.068,0:01:11.284 (پێکەنین) 0:01:11.308,0:01:12.684 بەڵێ. بەڵێ وایە. 0:01:12.708,0:01:14.228 ئەستێرەیەکە چووە بەتەمەنا، 0:01:15.428,0:01:18.004 قولاپم هەڵداوە بۆ گرتنی هەموو[br]شتە تازەکانی چواردەورم، 0:01:18.028,0:01:20.684 دەمەوێت بزانم ئایا لە[br]سەرەتاوە درووست هاتووە و 0:01:20.708,0:01:22.724 هێشتا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەدام 0:01:22.748,0:01:24.828 بۆ ئەوەی هەر بدرەوشێمەوە. 0:01:25.708,0:01:29.068 لە ئۆردووگایەکی ئاوارەدا لەدایکبووم[br]لە نیو دێلهی پایتەختی هیندستان. 0:01:29.948,0:01:32.444 باوکیشم جەنگاوەری ئاشتی بوو. 0:01:32.468,0:01:35.498 دایکیشم بەهەمان شێوە،[br]جەنگاوەر وەک هەر دایکێکی تر. 0:01:37.548,0:01:40.564 وەک هەر مرۆڤێکی تریش، 0:01:40.588,0:01:42.228 ململانێمان دەکرد بۆ مانەوە. 0:01:42.908,0:01:45.044 کە لە سەرەتای تەمەنمدا بووم، 0:01:45.068,0:01:46.804 دایکیشم و باوکیشم لەدەستدا، 0:01:46.828,0:01:50.164 کە دەبێ دانی پێدا بنێم ئێستا[br]لەوە ناچێ وادەرکەوێت گرنگ بێت بەلامەوە 0:01:50.188,0:01:51.484 بەڵام -- 0:01:51.508,0:01:54.508 (پێکەنین) 0:01:57.028,0:01:58.924 ئەو شەوەم بیرە کە باوکم مرد، و 0:01:58.948,0:02:03.844 ئەو شۆفێرەی گەڕەکەکەم بیرە کە[br]ئەیبردین بۆ نەخۆشخانە. 0:02:03.868,0:02:06.684 منگەی شتێکی کرد پێموابێ وتی[br]خەڵکی مردوو پارەی باش نایەن و 0:02:06.708,0:02:08.148 ئیتر دیار نەما. 0:02:08.988,0:02:10.884 ئەوکاتە ١٤ ساڵ بووم، و 0:02:10.908,0:02:14.364 لاشەکەی باوکم خستە سەر کوشنەکانی[br]دواوەی ئوتومبێلەکە، و 0:02:14.388,0:02:15.604 دایکیشم لامەوە دانیشت، 0:02:15.628,0:02:18.204 دەستم کرد بە لێخوڕینی ئوتومبێلەکە[br]لە نەخۆشخانەوە بۆ ماڵەوە 0:02:18.228,0:02:21.844 لە ناوەڕاستی گریانە هێواشەکەیا،[br]دایکم سەیری کردم وتی، 0:02:21.868,0:02:23.668 "کوڕم، کەی فێری شۆفێری بوویت؟" 0:02:26.028,0:02:29.284 منیش بیرملێکردەوە و درکم پێکرد و[br]بە دایکمم وت، 0:02:29.308,0:02:30.604 هەر ئێستا دایکە. 0:02:30.628,0:02:32.884 (پێکەنین) 0:02:32.908,0:02:34.444 بۆیە لەو شەوە بەدواوە، 0:02:34.468,0:02:37.164 هاوشێوەی مرۆڤایەتی لە تەمەنی هەرزەکاریدا، 0:02:37.188,0:02:40.508 فێری ئامرازە خامەکانی ڕزگاربوون بووم. 0:02:41.148,0:02:44.804 ئەوکاتەش چوارچێوەی ژیان،[br]ڕاشکاو بم، زۆر زۆر سادەبوو. 0:02:44.828,0:02:47.804 هەر ئەوەت دەخوارد کە دەست دەکەوت و 0:02:47.828,0:02:49.644 ئەوەت دەکرد کە پێت دەوترا. 0:02:49.668,0:02:53.004 وامدەزانی نەخۆشی سیلیاک هی سەوزەیە، و 0:02:53.028,0:02:57.564 ڤێگانیش هاوڕێ ونبووەکەی بەڕێز سپۆکە[br]لە فیلمی ستار ترێکدا. 0:02:57.588,0:02:58.684 (پێکەنین) 0:02:58.708,0:03:01.684 هاوسەرگیرییت لەگەڵ یەکەم کچ دەکرد[br]کە خۆشەویستیت لەگەڵ دەکرد، و 0:03:01.708,0:03:05.548 خۆت بە وەستا ئەزانی ئەگەر بتتوانیایە[br]کاربرێتەری ئوتومبێلەکەت چاکەیتەوە 0:03:07.108,0:03:10.588 وام دەزانی کە وشەی گەی وشەیەکی[br]ئینگلیزی ئاڵۆزە بە واتای دڵخۆشی. 0:03:11.828,0:03:15.084 لێزبیانیش، بێگومان وام ئەزانی[br]پایتەختی پورتوگالە 0:03:15.108,0:03:16.364 (پێکەنین) 0:03:16.388,0:03:17.588 من لەکوێ بووم؟ 0:03:20.708,0:03:23.044 پشتمان بەو سیستمانە دەبەست 0:03:23.068,0:03:26.764 کە لە ڕێگەی ڕەنجدان و قوربانیدانی[br]نەوەکانی پێش خۆمانەوە درووست کرابوون 0:03:26.788,0:03:28.244 بۆ پاراستنمان، و 0:03:28.268,0:03:31.924 هەستمان دەکرد کە حکومەتەکان بەڕاستی[br]کار بۆ باشترکردنی ژیانمان دەکەن. 0:03:31.948,0:03:33.884 زانست سادە و لۆجیکی بوو، 0:03:33.908,0:03:36.228 سێو ئەوکاتە تەنیا میوەیەک بوو 0:03:37.308,0:03:39.244 یەکەمجار هی حەوا بوو ئینجا نیوتن 0:03:39.268,0:03:41.604 ئەوکاتە هێشتا ستیڤ جۆبس نەیدیبوو. 0:03:41.628,0:03:43.324 "ئیوریکا"ش ئەو شتەبوو هاوارت بۆ دەکرد 0:03:43.348,0:03:45.548 کاتێک دەتویست بە ڕووتی[br]بەسەر شەقامەکاندا ڕابکەیت. 0:03:46.228,0:03:49.844 ژیان بۆ هەرکوێیەکی ببردیتایە دەڕۆشتیت، و 0:03:49.868,0:03:51.948 خەڵک بەزۆری پێشوازیان لێدەکردیت. 0:03:52.588,0:03:54.564 ئەوکاتە کۆچکردن دەستەواژەیەک بوو 0:03:54.588,0:03:57.148 تەنیا پەیوەست بە لەقلەقە سیبیریاییەکان،[br]نەک بۆ مرۆڤەکان. 0:03:57.988,0:04:00.844 لەهەموی گرنگتر، ڕووی[br]ڕاستەقینەی خۆت بوویت و 0:04:00.868,0:04:02.708 ئەوەت دەوت کە لە مێشکتایە. 0:04:03.388,0:04:04.644 ئینجا لە ساڵەکانی دواتردا، 0:04:04.668,0:04:08.404 گواستمەوە بۆ ناوەندە بووژاوەکەی[br]شاری مومبای و 0:04:08.428,0:04:09.764 چوارچێوەی ژیانم، 0:04:09.788,0:04:13.084 وەک مرۆڤایەتییە سەردەمییە [br]بە پیشەسازی بووە بەرزخوازەکە 0:04:13.108,0:04:14.308 دەستیکرد بە گۆڕان. 0:04:14.948,0:04:17.548 لە پەلەکردندا بۆ مانەوەیەکی تازەی[br]جوانتر لە ژیاندا 0:04:18.387,0:04:20.404 شتەکان کەمێک جیاوازتر بوون. 0:04:20.428,0:04:23.228 چاوم بەو خەڵکانە کەوت کە لە هەموو[br]جیهانەوە هاتبوون، 0:04:24.148,0:04:27.364 ڕووخسارەکان، ڕەچەڵەکەکان،[br]ڕەگەزەکان، قەرزدەرەکان. 0:04:27.388,0:04:29.508 پێناسەکان تا دەهات[br]زیاتر و زیاتر هەڵدەقوڵا. 0:04:30.268,0:04:32.628 لەوکاتەدا وردەوردە کار[br]پێناسەی دەکردیت 0:04:33.388,0:04:36.044 بەشێوەیەکی یەکسانکەری زۆر بەهێز، و 0:04:36.068,0:04:38.924 هەموو سیستمەکان بەلامەوە وایلێهات[br]کەمتر پشتیان پێببەسترێت، 0:04:38.948,0:04:42.084 ئەوەنە ئەستوور نەتوانرێت 0:04:42.108,0:04:44.084 بە فرەچەشنی مرۆڤ بگیرێت و 0:04:44.108,0:04:46.148 مرۆڤیش پێویست بوو گەشە بکەن و[br]بەرەوپێش بچن. 0:04:47.508,0:04:50.428 بیرۆکەکان بە ئازادی و خێرایی[br]زیاترەوە هەڵدەقوڵان. 0:04:51.388,0:04:56.724 منیش ئەزموونی موعجیزەی داهێنان و[br]هاوکاری مرۆڤ و 0:04:56.748,0:04:58.164 داهێنانی خۆمم کرد، 0:04:58.188,0:05:02.684 کاتێک پشتیوانی دەکرا بە [br]زۆرزانینی ئەم هەوڵە کۆکراوەیە، 0:05:02.708,0:05:04.548 منی فڕێدایە ناو[br]جیهانی بوون بە ئەستێرە. 0:05:05.148,0:05:07.564 ئیتر هەستم دەکرد کە گەشتووم، و 0:05:07.588,0:05:11.084 ئەوکاتەشی گەشتمە ٤٠ ساڵ،[br]هەر بەڕاستی لە فڕیندا بووم. 0:05:11.108,0:05:12.364 لەهەموو شوێنەکاندا بووم. 0:05:12.388,0:05:14.404 ئەزانن؟ تا ئەوکاتە لە ٥٠ فلیمدا بووم و 0:05:14.428,0:05:16.028 هەروەها ٢٠٠ گۆرانی، و 0:05:16.788,0:05:19.044 مالیزییەکان وەک سوارچاکێ [br]سەیریان دەکردم. 0:05:19.068,0:05:22.364 لەلایەن حکومەتی فەڕەنسییەوە بەرزترین[br]شەرەفی شارستانیم پێبەخشرا 0:05:22.388,0:05:25.724 نازناوێک کە تا ئێستا[br]نەمتوانیوە بە ڕاستی بیخوێنمەوە. 0:05:25.748,0:05:26.804 (پێکەنین) 0:05:26.828,0:05:30.244 ببورن فەڕەنسییەکان و زۆر سوپاس.[br]سوپاس بۆ ئەوە فەڕەنسا. 0:05:30.268,0:05:33.604 بەڵام زۆر لەوە گرنگتر،[br]توانیم ئەنجیلینا جولی ببینم -- 0:05:33.628,0:05:36.364 (پێکەنین) 0:05:36.388,0:05:37.884 بۆ دوو چرکە و نیو. 0:05:37.908,0:05:39.204 (پێکەنین) 0:05:39.228,0:05:41.924 زۆر دڵنیام ئەویش هەرچۆنێک بێت[br]ئەو یەکتر بینینەی بیربێت. 0:05:41.948,0:05:43.164 باشە، لەوانەش نییە. 0:05:43.188,0:05:46.724 لەسەر مێزێکی خڕی ئێوارەخوانێک[br]لای هانا مۆنتاناوە دانیشتم 0:05:46.748,0:05:48.788 زۆربەی کاتەکان پشتی لەڕووم بوو. 0:05:49.588,0:05:51.828 وەک وتم، لە مایلیەوە بۆ جۆلی، و 0:05:52.748,0:05:56.004 تا دەهات مرۆڤایەتی تێمدا دەفڕی. 0:05:56.028,0:05:58.708 هەردووکمان بەشێوەیەکی لەناکاو و[br]چاوەڕوان نەکراو توڕەبووین. 0:05:59.268,0:06:00.988 ئینجا هەمووتان ئەزانن چی ڕوویدا. 0:06:01.508,0:06:02.748 ئینتەرنێت پەیدا بوو. 0:06:03.748,0:06:05.684 لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانمدا بووم، و 0:06:05.708,0:06:08.348 دەستمکرد بە خوێندن لەسەر[br]تویتەر وەک کەناری ناو قەفەسێک 0:06:09.268,0:06:12.244 بەو ئاواتەی ئەو خەڵکانەی[br]سەیری جیهانەکەم ئەکەن 0:06:12.268,0:06:13.524 گرنگی پێبدەن 0:06:13.548,0:06:15.644 کە باوەڕم وابوو موعجیزەبێت. 0:06:15.668,0:06:17.868 بەڵام شتێکی تر چاوەڕێی[br]من و مرۆڤایەتی دەکرد. 0:06:18.748,0:06:23.644 دەزانن، چاوەڕێی فراوانبوونێکی[br]بیرۆکەکان و خەونەکانمان دەکرد 0:06:23.668,0:06:26.268 بەو بەرەوپێشچوونەی پەیوەندی[br]لە جیهاندا. 0:06:27.028,0:06:33.508 سەوداگەریمان نەکردبوو بۆ نزیکبوونەوەیەکی[br]هێندەی ناو گوندێکی بیرکردنەوە، 0:06:34.708,0:06:36.724 بڕیاردان، پێناسەکردن 0:06:36.748,0:06:38.884 کە لە هەمان ئەو شوێنەوە هەڵدەقوڵا 0:06:38.908,0:06:41.148 کە ئازادی و شۆڕش تیایدا ڕوویدەدا. 0:06:42.508,0:06:44.510 هەموو شتێک کە دەموت[br]واتایەکی نوێی دەبوو 0:06:44.908,0:06:46.868 هەر شتێکم دەکرد-- باش، خراپ، ناشرین -- 0:06:47.828,0:06:51.164 دەکەوتە بەردەستی جیهان[br]قسەی لەسەر بکەن و بڕیاری لەسەر بدەن. 0:06:51.188,0:06:53.788 ڕاستییەکەی هەموو شتێک[br]کە نەم دەوت یان نەمدەکرد 0:06:54.588,0:06:55.788 بە هەمان چارەنووس دەگەشت. 0:06:56.708,0:06:57.908 چوار ساڵ لەمەوبەر، 0:06:58.948,0:07:02.908 لەگەڵ هاوسەری خۆشەویستم گاوری[br]بڕیارماندا منداڵی سێیەممان ببێت. 0:07:03.988,0:07:05.668 لەسەر ئینتەرنێت باسی ئەوە دەکرا 0:07:06.788,0:07:08.884 کە منداڵی خۆشەویستی 0:07:08.908,0:07:10.108 یەکەم منداڵمان بووە 0:07:10.708,0:07:11.988 کە خۆی ١٥ ساڵان بوو. 0:07:12.788,0:07:15.884 دیاربوو، کە لەگەڵ کچێکدا[br]لە شوێنی گشتیدا دەرکەوتبوو 0:07:15.908,0:07:18.108 کاتێک ئوتومبێلی کچەکەی[br]لێخوڕیبوو لە ڕۆمانیا و 0:07:18.988,0:07:21.188 بەڵێ، ڤیدیۆیەکی ساختە هەبوو لەسەری. و 0:07:21.628,0:07:23.444 وەک خێزانێک ئەوە زۆر بێتاقەتی کردین. 0:07:23.468,0:07:24.724 کوڕەکەم، کە ئێستا ١٩ ساڵە، 0:07:24.748,0:07:26.564 تەنانەت ئێستاش کە پێی ئەڵێیت سڵاو، 0:07:26.588,0:07:28.044 ڕووئەکات بەودیوا و ئەڵێت، 0:07:28.068,0:07:30.764 "بەڵام برا، من تەنانەت مۆڵەتی[br]شۆفێری ئەوروپیشم نەبوو." 0:07:30.788,0:07:33.244 (پێکەنین) 0:07:33.268,0:07:34.548 بەڵێ. 0:07:35.028,0:07:36.724 لەم جیهانە نوێیەدا، 0:07:36.748,0:07:40.124 بە هێواشی، ڕاستی بوو بە دروستکراو و[br]درووستکراویش بوو بە ڕاستی، 0:07:40.148,0:07:41.804 ئیتر هەستم بەوە کرد 0:07:41.828,0:07:45.364 کە ناتوانم ببم بەوەی کە دەمەوێت یان[br]ئەوە بڵێم کە لە مێشکمدایە، و 0:07:45.388,0:07:47.188 لەم کاتەدا مرۆڤایەتی 0:07:48.308,0:07:50.244 بە تەواوەتی بە مندا دەناسرایەوە. 0:07:50.268,0:07:53.678 پێموابێت هەردووکمان بە نێو[br]قەیرانی ناوەڕاستی تەمەنماندا دەڕۆشتین، و 0:07:54.308,0:07:58.404 مرۆڤایەتیش، وەک خۆم خەریکبوو دەبوو [br]بە شتێک زۆر بەهرە و توانای خۆی پێگرنگ بوو. 0:07:58.428,0:08:00.124 دەستم کرد بە فرۆشتنی هەموو شتێک، 0:08:00.148,0:08:03.044 لە ڕۆنی قژەوە بۆ ڕۆنی مەکینەی دیزڵ. 0:08:03.068,0:08:05.084 مرۆڤایەتی هەموو شتێکی دەکڕی 0:08:05.108,0:08:07.484 لە نەوتەوە بۆ کارتێکەری ناوکی. 0:08:07.508,0:08:11.484 ڕاستییەکەی، تەنانەت ویستیشم بچمە[br]جلێکی تەسکی پاڵەوانێکی ئەفسانەیی 0:08:11.508,0:08:13.548 بۆ ئەوەی خۆم درووست بکەمەوە. 0:08:14.268,0:08:16.228 دەبێت بڵێم شکستێکی گەورەم هێنا. 0:08:17.028,0:08:22.044 ئینجا دەمەوێت لەجیاتی هەموو[br]باتمانەکان، و سپایدەرمانەکان، و 0:08:22.068,0:08:24.164 سوپەرمانەکانی جیهان، 0:08:24.188,0:08:26.044 پێویستە ستایشیان بکەن، 0:08:26.068,0:08:28.844 چونکە بەڕاستی ئەو جلە تەسکانەیان ناخۆشە. 0:08:28.868,0:08:29.924 (پێکەنین) 0:08:29.948,0:08:32.428 بەڵێ، من بەڕاستمە.[br]پێویستە لێرەیا ئەمەتان پێبڵێم. 0:08:33.948,0:08:35.164 بەڕاستی. 0:08:35.188,0:08:38.724 بە ڕێکەوتیش، توانیم[br]شێوەیەکی نوێی سەماکردن دابهێنم 0:08:38.748,0:08:40.883 کە درکم پێنەکرد و زۆر[br]بەخێرایی بڵاوبۆوە. 0:08:40.907,0:08:42.123 بۆیە ئەگەر ئاسایی بێت، و 0:08:42.147,0:08:45.324 پێشتر خۆتان منتان بینیوە، و[br]ئەزانن کەمێک بێ شەرمم، نیشانتان ئەیەم. 0:08:45.348,0:08:46.804 پێی دەوترا سەمای لەنجی. 0:08:46.828,0:08:49.924 بۆیە ئەگەر بکرێت، نیشانتان ئەیەم.[br]ئەگەرچی من بەهرەمەندم. 0:08:49.948,0:08:51.164 (هاوتوهاوار) 0:08:51.188,0:08:53.268 بۆیە شتێکی ئاواهی دەرچوو. 0:08:53.868,0:08:56.284 سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.[br]سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. 0:08:56.308,0:08:58.724 سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.[br]سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. 0:08:58.748,0:09:01.404 سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.[br]سەمای لەنجی. لەنجی. 0:09:01.428,0:09:03.084 ئاواهی. زۆر بڵاوبۆوە 0:09:03.108,0:09:04.404 (هاتوهاوار) 0:09:04.428,0:09:05.628 هەر بەڕاستی وایلێهات. 0:09:07.948,0:09:11.604 وەک تێبینیتان کرد، جگە لەخۆم هیچ[br]کەس سەری لەوە دەرنەدەکرد کە ڕووی دەدا، و 0:09:11.628,0:09:13.244 بەڕاستی هیچ گرنگ نەبوو بەلامەوە، 0:09:13.268,0:09:15.484 چونکە هەموو جیهان، و هەموو مرۆڤایەتی، 0:09:15.508,0:09:17.428 لەوە دەچوو وەک من سەرلێشێواو و ون بێت. 0:09:18.548,0:09:19.804 ئەوکاتە کۆڵم نەیا. 0:09:19.828,0:09:22.604 تەنانەت هەوڵیشم دا ناسنامەی[br]خۆم درووست بکەمەوە لەسەر میدیاکان 0:09:22.628,0:09:23.884 وەک هەموو کەسێکی تر. 0:09:23.908,0:09:26.644 وامزانی بە نوسینی شتی[br]فەلسەفی لەسەر تویتەر 0:09:26.668,0:09:28.244 خەڵک وادەزانن لەگەڵیانم، 0:09:28.268,0:09:30.844 بەڵام هەندێک لە وەڵامەکانی[br]پێمگەشت لەو بڵاوکردنەوانەوە 0:09:30.868,0:09:34.204 چەند کورتەیەکی زۆر سەرلێشێوێنەربوون[br]کە لێی تێنەگەشتم. دەزانن بۆچی؟ 0:09:34.228,0:09:36.284 لۆل. رۆفڵ. 0:09:36.308,0:09:40.604 "ئەدیداس،" یەکێک ئەو وەڵامەی نوسیبوو[br]بۆ یەکێک لە بڵاوکراوە سەرنج ڕاکێشەکانم و 0:09:40.628,0:09:42.964 منیش ئەموت باشە بۆچی[br]ناوی کالەیەک ئەهێنیت، 0:09:42.988,0:09:45.884 مەبەستم ئەوەیە، بۆچی ناوی[br]کالەیەکم بۆ دەنوسیتەوە؟ 0:09:45.908,0:09:48.764 ئینجا لە کچە ١٦ ساڵەکەمم پرسی، و[br]ئەویش پێی وتم. 0:09:48.788,0:09:51.748 "ئەدیداس" ئێستا واتە "هەموو ڕۆژێک[br]"خەون بە سێکسەوە دەبینم." 0:09:52.308,0:09:54.564 (پێکەنین) 0:09:54.588,0:09:55.884 هەر بەڕاستی. 0:09:55.908,0:09:57.404 نەمزانی ئەوە ئەزانن. 0:09:57.428,0:10:02.004 منیش بۆم نوسییەوە،[br]بۆ بەڕێز ئەدیداس "WTF" 0:10:02.028,0:10:06.468 بە نهێنی وا بیرم دەکردەوە هەندێک[br]کورتە و شت هیچ ناگۆڕێن. 0:10:07.188,0:10:08.388 WTF 0:10:10.188,0:10:11.508 بەڵام ئەوەتا لێرەین. 0:10:12.388,0:10:14.084 من ٥١ ساڵم، وەک پێم وتن، و 0:10:14.108,0:10:17.684 کەچی ئەم کورتکراوە سەیرانە بەکاردەهێنم. 0:10:17.708,0:10:19.004 هەر ویستم پێتان بڵێم 0:10:19.028,0:10:22.244 ئەگەر ساتێکی باش هەبووبێت[br]بۆ بوونی مرۆڤایەتی، 0:10:22.268,0:10:23.884 ئەو ساتە ئێستایە، 0:10:23.908,0:10:26.148 چونکە ئێوەی ئێستا ئازان. 0:10:27.308,0:10:28.644 ئێوەی ئێستا پڕ هیوان. 0:10:28.668,0:10:31.964 ئێوەی ئێستا داهێنەر و بە بەرهەمن، و 0:10:31.988,0:10:35.228 بێگومان، ئێوەی ئێستا[br]لە سەروو پێناسە کردنەوەن. و 0:10:36.308,0:10:37.948 بەهۆی ئەم سەرنجڕاکێشەرییەوە، 0:10:38.788,0:10:40.724 ئەم ساتە پڕ کەم و کوڕییەی بوونە، 0:10:40.748,0:10:43.324 هەستکردن بە کەمێک ئازایەتی[br]ڕێک پێش هاتنم بۆ ئێرە، 0:10:43.348,0:10:46.348 بڕیارم یا سەیرێکی جوانی[br]دەم و چاوی خۆم بکەم. و 0:10:47.668,0:10:51.324 بۆم دەرکەوت تا دێت زیاتر و زیاتر[br]لێکچوونم دەبێت لەگەڵ 0:10:51.348,0:10:53.764 پەیکەرە مۆمەکەی خۆم لە[br]مادام توسەید. 0:10:53.788,0:10:56.044 (پێکەنین) 0:10:56.068,0:10:58.564 بەڵێ، وە لەو ساتی درکپێکردنەدا، 0:10:58.588,0:11:02.828 گرنگترین و پەیوەنیدارترین پرسیارم کرد[br]لە مرۆڤایەتی و لە خۆم: 0:11:04.268,0:11:06.148 پێویست دەکات ڕووخسارم چاک بکەمەوە؟ 0:11:07.388,0:11:10.724 بەڕاستی. من ئەکتەرم، وەک پێم وتن، 0:11:10.748,0:11:14.124 دەربڕینێکی سەردەمی داهێنەری مرۆڤ. 0:11:14.148,0:11:15.684 ئەو خاکەی لێوەی هاتووم 0:11:15.708,0:11:20.668 سەرچاوەیە بۆ ڕۆحپەرستییەکی[br]تەواو سادە و باسلێوەنەکراو. 0:11:21.868,0:11:23.548 لە بەخشندەییە بێسنوورەکەیدا، 0:11:24.388,0:11:27.124 هیندستان بەجۆرێک بڕیاریدا 0:11:27.148,0:11:31.124 کە من، کوڕە موسوڵمانێکی[br]شەڕکەرێکی ئازادی 0:11:31.148,0:11:34.988 کە بەڕێکەوت سەرکێشیم کردووە[br]بۆناو کاری فرۆشتنی خەونەکان، 0:11:35.908,0:11:39.828 دەبێت ببم بە پادشای ڕۆمانسیەت، 0:11:40.828,0:11:43.188 "پادشای بۆلیوود" 0:11:43.868,0:11:46.628 مەزنترین دڵدار وڵاتەکە[br]بەخۆیەوە بینیبێت.. 0:11:47.508,0:11:48.708 بەم دەم و چاوەوە. 0:11:49.228,0:11:50.444 بەڵێ. 0:11:50.468,0:11:51.564 (پێکەنین) 0:11:51.588,0:11:54.484 کە زۆرجار وەک ناشرین و[br]نەگونجاو و نامۆ و 0:11:54.508,0:11:56.324 ئەسمەر نەبوو وەک پێویست باسکراوە. 0:11:56.348,0:11:59.228 (پێکەنین) 0:12:01.668,0:12:04.004 خەڵکی ئەم خاکە دێرینە 0:12:04.028,0:12:06.444 لەباوەشیان گرتم لە [br]خۆشەویستییە بێسنوورەکەیان، و 0:12:06.468,0:12:08.148 لەم خەڵکانەوە فێری ئەوەبووم 0:12:09.028,0:12:11.388 کە نە هێز و نە هەژاری 0:12:12.228,0:12:13.924 ناتوانن ژیان ئەفسووناوی تر بکەن 0:12:13.948,0:12:15.228 یان کەمتر خواروخێچی بکەن. 0:12:15.948,0:12:18.564 لە خەڵکی وڵاتەکەی خۆمەوە[br]فێری ئەوە بووم کە 0:12:18.588,0:12:20.684 شکۆداری ژیانێک، 0:12:20.708,0:12:24.618 مرۆڤێک، کلتورێک،[br]ئاینێک، وڵاتێک 0:12:25.168,0:12:27.688 پشتی بەستووە بە توانای 0:12:28.138,0:12:30.038 بۆ چاکەکاری و هاوسۆزی. 0:12:30.508,0:12:32.588 فێری ئەوەبووم هەرچییەک بتجوڵێنێت، 0:12:33.268,0:12:35.964 هەرچییەک هانت بدات بۆ[br]درووستکردن، بۆ بنیاتنان، 0:12:35.988,0:12:37.644 هەرچییەک ڕێگری بکات لە کەوتنت، 0:12:37.668,0:12:39.924 هەرچییەک یارمەتیت بدات بۆ ڕزگاربوون، 0:12:39.948,0:12:44.324 لەوانەیە کۆنترین و سادەترین[br]هەست بێت کە مرۆڤ ئاشنان پێی، 0:12:44.348,0:12:46.228 ئەویش خۆشەویستییە. 0:12:47.508,0:12:50.404 هۆنراوەنوسێکی دێرینی[br]خاکەکەم هۆنراوەیەکی بەناوبانگی هەیە، 0:12:50.428,0:12:53.984 وتنەوەی بە هیندی 0:13:01.108,0:13:02.764 (کۆتایی هۆنراوەکە) 0:13:02.788,0:13:05.364 کە ئەوەش واتای ئەوەیە[br]هەر شتێک کە -- 0:13:05.388,0:13:07.464 بەڵێ، ئەگەر هیندی دەزانن،[br]چەپڵە لێبەن. 0:13:07.488,0:13:08.924 (چەپڵەلێدان) 0:13:08.948,0:13:10.472 بیرهاتنەوەی زۆر قوورسە. 0:13:11.428,0:13:14.004 کە ئەگەر وەریبگێڕیت دەتوانیت بڵێیت 0:13:14.028,0:13:16.484 دەتوانی هەموو کتێبەکانی زانست[br]کە لەوانەیە بیخوێنیتەوە و 0:13:16.508,0:13:19.404 ئینجا بەردەوام بیت و [br]ئەو زانستەی پێتە بەکاربێنیت 0:13:19.428,0:13:22.764 لەڕێگەی داهێنانەوە، لە ڕێگەی[br]نوێگەرییەوە، لەڕێگەی تەکنەلۆجیاوە 0:13:22.788,0:13:25.924 بەڵام مرۆڤ قەت داناتر[br]نابێت بۆ داهاتووی 0:13:25.948,0:13:32.068 ئەگەر تێکەڵ نەبێت لەگەڵ هەستێکی[br]خۆشەویستی و هاوسۆزی بۆ بوونەوەرەکانی تر. 0:13:32.708,0:13:36.284 ئەو دوو پیت و نیوەی[br]کە وشە هیندییەکە پێکدەهێنێت 0:13:36.308,0:13:37.724 بە واتای خۆشەویستی 0:13:37.748,0:13:39.644 ئەگەر بتوانیت لەوە تێبگەیت و 0:13:39.668,0:13:41.244 پەیڕەوی بکەیت 0:13:41.268,0:13:44.468 ئەوە بۆخۆی بەسە بۆ[br]ڕووناکبیر کردنی مرۆڤایەتی. 0:13:45.308,0:13:47.588 بۆیە بەڕاستی لەو[br]باوەڕەیام کە ئێوەی داهاتوو 0:13:48.148,0:13:50.368 پێویستە ئێوەیەک بن خۆشەویستیتان هەبێت. 0:13:50.628,0:13:52.668 ئەگەرنا پێشکەوتنی نامێنێت. 0:13:53.628,0:13:56.988 لە خۆخواردنەوەی خۆیدا بوونی نامێنێت. 0:13:58.508,0:13:59.948 بۆیە دەکرێت هێزی خۆتان بەکاربێنن 0:14:00.668,0:14:02.364 بۆ بنیاتنانی دیوارەکان و 0:14:02.388,0:14:03.828 هێشتنەوەی خەڵک لە دەرەوە، 0:14:05.148,0:14:08.948 یان بەکاریبهێنن بۆ شکاندنی[br]بەربەستەکان و باوەشکردنەوە بۆیان. 0:14:10.028,0:14:11.804 لەوانەیە باوەری خۆتان بەکاربهێنن 0:14:11.828,0:14:13.268 بۆ ئەوەی وا بکەن خەڵک بترسن و 0:14:14.348,0:14:16.068 وایان لێبکەن خۆیان بەدەستەوە بدەن، 0:14:17.228,0:14:19.684 یان دەتوانن بەکاری بهێنن[br]بۆ ئەوەی ورە بییەن بە خەڵک 0:14:19.708,0:14:23.444 بۆ ئەوەی بەرزبنەوە بۆ بەرزترین[br]ئاستی ڕووناکبیری. 0:14:23.468,0:14:25.404 دەتوانن هێزی خۆتان بەکاربهێنن 0:14:25.428,0:14:28.764 بۆ درووستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی و[br]بلاوکردنەوەی تاریکی وێرانکاری، 0:14:28.788,0:14:32.548 یان بەکاریبهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی[br]ڕووناکی بەسەر ملیۆنان خەڵکدا. 0:14:33.548,0:14:37.564 دەتوانن هەموو زەریاکان پیس بکەن و[br]هەموو دارستانەکان ببڕنەوە. 0:14:37.588,0:14:40.004 دەتوانن سیستمی ژینگەیی لەناوبەرن، 0:14:40.028,0:14:42.204 یان بە خۆشەویستییەوە ڕوویان تێبکەن و 0:14:42.228,0:14:44.468 لە ئاوەکان و درەختەکانەوە[br]ژیان درووست بکەنەوە. 0:14:45.468,0:14:47.244 دەتوانن بچنە سەر مەریخ و 0:14:47.268,0:14:49.028 قەڵای پڕچەک درووست بکەن. 0:14:50.668,0:14:55.588 یان دەتوانن بۆ شێوەکانی تری ژیان و[br]بوونەوەرەکانی تر بگەڕێن و لێیانەوە فێربن. 0:14:56.428,0:15:00.164 دەشتوانن هەموو ئەو پارەیەی[br]دەستمان کەوتووە بەکاربێنن 0:15:00.188,0:15:01.748 بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی بێسوود و 0:15:03.108,0:15:06.004 چەک بدەینە دەستی منداڵە بچووکەکان 0:15:06.028,0:15:07.388 بۆ ئەوەی یەکتری پێبکووژن، 0:15:08.468,0:15:09.668 یان دەتوانین بەکاریبێنین 0:15:10.428,0:15:12.164 بۆ بەرهەمهێنانی خواردنی زیاتر 0:15:12.188,0:15:13.588 بتوانن سکیانی پێ تێرکەن. 0:15:14.668,0:15:16.324 وڵاتەکەم فێری ئەوەی کردووم 0:15:16.348,0:15:20.708 توانای مرۆڤ بۆ خۆشەویستی[br]هاوشێوەی خووداپەرستییە. 0:15:21.748,0:15:26.204 لە جیهانێکدا دەدرەوشێتەوە 0:15:26.228,0:15:31.308 کە پێموابێت تیایدا شارستانیەت،[br]زۆر شتی کاول کردووە. 0:15:32.668,0:15:35.404 لەم چەند ڕۆژەی دواییدا،[br]قسەکردنەکانی ئێرە، خەڵکە بێوێنەکە 0:15:35.428,0:15:37.164 کە یەن و بەهرەکانی[br]خۆیان نیشان دەدەن، 0:15:37.188,0:15:40.524 باسی دەستکەوتە کەسییەکان دەکەن،[br]داهێنانەکان، تەکنەلۆجیا، 0:15:40.548,0:15:43.884 زانست، زانیارییەکانی بەدەستی،[br]دەهێنین بە بوونمان لێرە 0:15:43.908,0:15:46.684 لە ئامادەبوونی تێد تۆڵک و هەمووتان 0:15:46.708,0:15:49.724 هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەموومان[br]ئاهەنگ بگێڕین بە بۆنەی ئێمەی داهاتووەوە 0:15:49.748,0:15:51.228 بەڵام لەنێو ئەو ئاهەنگ گێڕانەدا 0:15:52.388,0:15:55.948 گەڕانەکەمان بۆ گەشەدان[br]بە تواناکانمان بۆ خۆشەویستی و هاوسۆزی 0:15:57.388,0:16:00.428 پێویستە سووربێت،[br]پێویستە سووربێت، 0:16:01.148,0:16:02.988 بەشێوەیەکی هاوتا. 0:16:03.948,0:16:06.188 بۆیە لەو باوەڕەیام ئێوەی داهاتوو 0:16:07.028,0:16:08.308 ئێوەیەکی بێکۆتان. 0:16:09.228,0:16:11.788 لە هیندستان پێی دەوترێت چاکرا،[br]هەر وەک بازنەیەک 0:16:12.828,0:16:15.668 لە شوێنی دەستپێکردنییەوە تەواودەبێت[br]بۆ تەواوکردنی خۆی. 0:16:17.068,0:16:20.764 ئێوەیەک بەشێوەیەکی جیاواز[br]هەست بە کات و بۆشایی بکەن 0:16:20.788,0:16:22.108 لەهەردووکی تێبگەن 0:16:24.868,0:16:28.188 ئێوەیەکی باوەڕپێنەکراو و 0:16:29.508,0:16:31.924 پڕ گرنگییەکی سەرسوڕهێنەر و 0:16:31.948,0:16:37.548 ناگرنگییەکی تەواوتەیشتان[br]لەسەر ئاستی گەردوونە گەورەترەکە. 0:16:38.668,0:16:40.148 ئێوەیەک کە بگەڕێنەوە 0:16:40.948,0:16:42.804 بۆ بێتاوانییە بنەڕەتییەکەی مرۆڤایەتی، 0:16:42.828,0:16:44.908 کە لە پاکی دڵەوە خۆشەویستی دەکات، 0:16:45.748,0:16:48.068 کە لە چاوەکانی ڕاستییەوە دەبینێت، 0:16:49.308,0:16:54.908 کە لە ڕوونی مێشکێکی [br]کارلێنەکراوەوە خەون دەبینێت. 0:16:56.268,0:16:57.588 ئێوەی داهاتوو پێویستە 0:16:58.548,0:17:00.108 وەک ئەستێرەیەکی بەتەمەنا چوو بن 0:17:01.068,0:17:04.004 کە وایلێهاتووە باوەڕ بەوە بکات[br]ئەگەرێک هەیە 0:17:04.028,0:17:06.803 بۆ جیهانێک کە بە تەواوەتی، 0:17:06.828,0:17:09.844 بە گشتی، و بەشێوەیەکی ئالوودەبوو 0:17:09.868,0:17:11.068 لە خۆشەویستی خۆیایەتی. 0:17:11.947,0:17:15.244 جیهانێک -- بەڕاستی، دەبێت تۆیەک بیت 0:17:15.268,0:17:17.204 بۆ درووستکردنی جیهانێک 0:17:17.227,0:17:19.028 کە باشترین دڵداری خۆی بێت. 0:17:20.028,0:17:21.844 کە باوەڕم وایە خانمان و بەڕێزان، 0:17:21.868,0:17:23.404 پێویستە ئێوەی داهاتوو بن. 0:17:23.427,0:17:24.884 زۆر سوپاس بۆ هەمووتان. 0:17:24.908,0:17:26.124 زۆر سوپاس. 0:17:26.148,0:17:28.283 (چەپڵەلێدان) 0:17:28.308,0:17:29.523 زۆر سوپاس 0:17:29.548,0:17:32.484 (چەپڵەلێدان) 0:17:32.508,0:17:33.764 زۆر سوپاس 0:17:33.788,0:17:36.388 (چەپڵەلێدان)