کڵێسەیەکە. مزگەوتێکە. هایا سۆفیایە. - کێلی واڵ
-
0:06 - 0:11دەگوترێت گەر دیوارەکان بیانتوانیایە بدوێن
ئەوا هەموو بینایەک چیرۆکێکی دەبوو بۆ گووتن، -
0:11 - 0:16بەڵام کەمیان دەیانتوانی زۆرترین چیرۆکی
دڵڕفێن بگێڕنەوە لە زۆر دەنگی جیاوازەوە -
0:16 - 0:19هەروەک هایە سۆفیا، یان ژیری پیرۆز.
-
0:19 - 0:22لە چوارڕیانی کیشوەرەکان و کلتوورەکاندایە،
-
0:22 - 0:26چەندین گؤڕانکاری گەورە ڕوویداوە،
لە گۆڕینی ناوی شارەکەی تێیدایە، -
0:26 - 0:28بۆ گۆڕینی بنیات و مەبەستی بەکارهێنانەکەی.
-
0:28 - 0:31و لە ئەمڕۆشدا پارچەکانی
کە هی سەدەمە جیاوازەکانن -
0:31 - 0:34ئامادەن بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان بۆ
ئەو گەشتیارانەی کە گوێی بۆ دەگرن. -
0:34 - 0:38تەنانەت پێش ئەوەی بگەیتە هایە سۆفیا،
پارێزەرە کۆنەکانی شارەکە -
0:38 - 0:41گرنگی ستراتیژی شارەکە
و دەروبەری پیشان دەدەن، -
0:41 - 0:46کە بە بیزانتیوم ناسرابوو لەلایەن
داگیرکەرە یۆنانیەکان لە ٦٥٧ پ.ز. -
0:46 - 0:51و سەرکەوتووانە ناوی گۆڕآ بۆ ئەتۆنیا،
ڕۆمی نوی و کۆستەنتینۆپڵ -
0:51 - 0:54هەرکە داگیردەکرا، داگیردەکرایەوە و
وێران دەکرا و درووست دەکرایەوە -
0:54 - 1:00لەلایەن فەرمانڕەوا یۆنانیەکان، فارسەکان و
ڕۆمەکان بەدرێژایی سەدەکانی دوای خۆیان. -
1:00 - 1:04هەر لەپشت ئەم دیوارانەدا بوو کە یەکەم
مێگەلا ئێکلیسیا،کڵێسەی مەزن، -
1:04 - 1:06بنیاتنرا لە سەدەی چوارەمدا.
-
1:06 - 1:09هەر چەندە بەزوویی بەهۆی پەشێوییەوە سوتێنرا،
-
1:09 - 1:12بەڵام جێگەیەکی بۆ بینایی سەرەکی
ئاینیی هەرێمەکە دابینکرد -
1:12 - 1:14بۆ سەدەکانی دوای خۆی.
-
1:14 - 1:16نزیک دەروازەکە، بەردی مەڕمەڕ
لەسەر ڕووی زەویەکە بوو -
1:16 - 1:19کە پاشماوەی دووەم کڵێسە بوو.
-
1:19 - 1:24لە ٤١٥ ی ز. بنیاتنرا، بەڵام وێرانکرا
لە پشێوویەکانی نیکا لە ٥٣٢ -
1:24 - 1:26کاتێک تووڕەیی ئاپۆڕاکە گەیشتە ئەوپەڕی
-
1:26 - 1:30ئمپراتۆرەکەیان بە نزیکەیی
ڕووخاند، جوستنیان ی یەکەم. -
1:30 - 1:32بە زەحمەت توانی دەسەڵاتەکانی بهێلێتەوە،
-
1:32 - 1:35و ویستی کڵێسەکە بە
ئاستێکی مەزنتر درووست بکاتەوە، -
1:35 - 1:40و پێنج ساڵ دواتر، ئەو
تەلارەی پێشتر بینیت تەواو بوو. -
1:40 - 1:43هەر کە دەچیتە ناویەوە،
بەردەکانی بناغەکەی و دیوارەکانی -
1:43 - 1:47چیرۆکی مەڕمەڕ دەگێڕنەوە،
کە لە میسڕ و سوریا وە هاتوون، -
1:47 - 1:52لە کاتێکدا پایەکان لە پەرستگەی ئارتمیس ەوە
هاتوون، لە ڕابردوویەکی دێرینەوە. -
1:52 - 1:55نەخش ونووسینەکان لەلایەن دەستەیەک لە
سەربازە باشترینەکان هەڵکۆڵدراون -
1:55 - 1:58ئەسکەندەناڤی بوون و کەلەپووری
باکوریان هەڵگرتبوو. -
1:58 - 2:03بەڵام سەرنجت دەکەوێتە سەر گومەزێکی مەزن،
کە ئاسمانەکان نیشان دەدەن. -
2:03 - 2:07کە زیاد لە ٥٠ مەتر بەرزە
و تیرەکەی ٣٠ مەترە -
2:07 - 2:10و دەورە دراوە بە پەنجەرە لە بنەکەیدا.
-
2:10 - 2:12گومەزە ئاڵتوونیەکە وا دیارە
کە لە ئاسمانەوە راگیرابێت، -
2:12 - 2:15و ڕۆشنایی دەداتە ناوەوەی.
-
2:15 - 2:19لە ژێر ئەو هێما مەزنانەی کە هەیە،
پایە پتەوەکانی جۆری کۆرنثیەن دەبینین، -
2:19 - 2:23کە لە لوبنانەوە هێنرابوون پاش ئەوەی
گومەزە ڕەسەنەکە بەشێکی خاپورکرا -
2:23 - 2:26بەهۆی زەمینلەرزەیەکەوە لە ٥٥٨ ز. ،
-
2:26 - 2:28بە ئارامی ناسکی خۆیت بیردەخاتەوە
-
2:28 - 2:31هەروەها کارامەییە ئەندازیارییەکان
وەک داواکارییە سەرسامکەرەکان. -
2:31 - 2:34گەر وێنەیەک شایەنی هەزار ووشە بێت،
-
2:34 - 2:37ئەوا مۆزایکەکانی سەدەکانی دواتر
زۆرترین ووشەیان هەیە بۆ گووتن -
2:37 - 2:40نەک تەنها دەربارەی
باکگراوەندە ئنجیلیەکەیان، -
2:40 - 2:43بەڵکو دەربارەی ئیمپراتۆرەکانی بیزەنتین
و دەسەڵاتدارەکان، -
2:43 - 2:45زۆرجار لەگەڵ مەسیحدا وێنە دەکران.
-
2:45 - 2:47بەڵام لە ژێر دەنگە بەرز و ڕوونەکەیاندا،
-
2:47 - 2:52گوێت لە دەنگدانە بەردەوامەکانی مۆزایک
و ئایکۆنە ون و نەدیارەکان دەبێت، -
2:52 - 2:56کە تاڵان و حاڵال کران لە سەدەمی داگیرکار-
ییەکانی لاتین لە جەنگی خاچی چوارەمدا. -
2:56 - 3:00لەژیر نهۆمەکەدا، گۆڕێکی هەڵکەندراوی
ئینریکۆ دۆناڵدۆ ی لێیە، -
3:00 - 3:02فەرمانڕەوا ڤینسیەکە سەرکردایەتی
کەمپیەنەکەی دەکرد، -
3:02 - 3:08بیرخەرەوەی ئەو ٥٧ ساڵەیە کە هایا سۆفیا
لەژێر رۆمان کاثۆلیک بەسەری بردووە بەرلەوەی -
3:08 - 3:13بگەڕێنرێتەوە بۆ ڕەگە ڕەسەنەکەی ئۆرثەدۆکس
لەلایەن گرتنەوە دەستی بیزەنتاینەکان. -
3:13 - 3:15بەڵام کڵێسە بوونەکەی زۆر نەمایەوە.
-
3:15 - 3:20جەنگی خاچ قوستەنتينيەی لاواز کرد و کەوتە
ژێردەستی عوسمانییەکان لە ١٤٥٣ -
3:20 - 3:22کە دواتر شارەکە بە ئەستەنبوڵ ناسرا.
-
3:22 - 3:25پاش ڕێگەدان بە سەربازەکانی
بۆ سێ ڕۆژ تاڵانکاری. -
3:25 - 3:27سوڵتان محمد ی دووەم چوویە ناوە بیناکەوە.
-
3:27 - 3:31هەرچەندە زیانی زۆری پێگەشتبوو،
بەڵام شکۆمەندییەکەی ون نەبووبوو -
3:31 - 3:34لەبەر چاوی سوڵتان کە
بە زوویی پێشکەشی اللە ی کرد، -
3:34 - 3:37و ڕایگەیاند کە ببێتە
مزگەوتە نوێکەی ئیمپراتۆر. -
3:37 - 3:39چوار منارە لە سەدەی دواتریدا بنیاتنران
-
3:39 - 3:42کە ڕوونترین نیشانەکانی ئەم سەردەمەن،
-
3:42 - 3:46پشتگیری تەلارسازییانە دەدەنە
بیناکە و زیاتر مەبەستە دینیەکانیان. -
3:46 - 3:47وەلێ زۆری دیکە هەن.
-
3:47 - 3:51مۆم هەڵگرە ڕازاوەکان کە بە بەستراوەتەوە
بە داگیکاریەکەی سلێمان کە هەنگاریا، -
3:51 - 3:53لەو کاتەی پەپکە قەبە
نووسراوەکان بە بنمیچەکەوەن -
3:53 - 3:58چوار جێنشینە شوێن کەوتووەکەی
محمد بە بیری بینەران دەهێننەوە، -
3:58 - 4:03سەرەڕای ئەوەی ئەو بینایەی دەیبینی هێشتا
لە مزگەوت دەچێت، بەڵام هەنووکە مۆزەخانەیە، -
4:03 - 4:07بە بڕیارێک کە لەلایەن کەمال
ئەتاتورک دەرکرا لە ١٩٣٥ -
4:07 - 4:09یەکەم سەرکردە نوێخوازەکەی تورکیا
-
4:09 - 4:12لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی.
-
4:12 - 4:15ئەم دوونیاخوازییە بوو کە بووە هۆی لابردنی
-
4:15 - 4:18ئەو فەڕشانەی کە نەخشەسازی
سەر نهۆمە مەرمەرەکەی شاردبۆوە -
4:18 - 4:21و لابردنی ئەو گەچکارییەی بەسەر
مۆزایکە مەسحیەکان کرابوو. -
4:21 - 4:25نوێکردنەوە بەردەوامەکانی بیناکە کۆمەڵە
دەنگێکی هەمەجۆری دابوویە -
4:25 - 4:26مێژووە دوور و درێژەکەی هایا سۆفیا
-
4:26 - 4:29کە دووبارە ببیسترێنەوە
پاش سەدان ساڵ بێدەنگی. -
4:29 - 4:31بەڵام کێشمەکێشی مایەوە.
-
4:31 - 4:34مۆزایکە شاراوەکانی ژێر نووسراوە
ئیسلامیەکان ناڵەیان دەگاتە دەرەوە، -
4:34 - 4:39پارچە بەنرخەکانی مێژوو ناتوانرێت پیشان
بدرێ بە تێکشکانی هەندێکی کە نەبێت. -
4:39 - 4:43لە هەمان کاتتدا، داواکاری هەردوو لە
کۆمەڵەگەکانی ئیسلامی و مەسیحی -
4:43 - 4:46بۆ گەڕاندنەوەی بیناکە
بۆ مەبەستە دێرینەکەی. -
4:46 - 4:49چیرۆکی ژیری پیرۆز لەوەیە دوور
بێت لە کۆتایی هاتن، -
4:49 - 4:53بەڵام ئەوەی کە تاکێک بتوانێت هیواخوازی
بێت ئەوەیە کە ئەو دەنگە زۆرانەی -
4:53 - 4:56لەوێدان بتوانن چیرۆکی خۆیان
بگێڕنەوە بۆ ئەو ساڵانەی وا دێن.
- Title:
- کڵێسەیەکە. مزگەوتێکە. هایا سۆفیایە. - کێلی واڵ
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
http://ed.ted.com/lessons/it-s-a-church-it-s-a-mosque-it-s-hagia-sophia-kelly-wall
دەگوترێت گەر دیوارەکان بیانتوانیایە بدوێن، ئەوا هایا سۆفیا کەی تورکیا کۆمەڵە چیرۆکێکی دەبوو بۆ گێڕانەوە، جارێ کڵێسەیەک، دواتر مزگەوتێک، و ئێستاش مۆزەخانەیەک، ئەم سەرسامکەرەی جیهان لە چەندین ئەزموونی کات و جەنگدا وەستاوە، ماوەتەوە لەماوەی داگیرکاریەکانی هەندێ کە بەهێزترین ئیمپراتۆرێتیەکانی مێژوو.
کێلی وێڵ دەمانباتەوە نێو مێژووی هەر یەک لە چینەکانی ئەم وییستە گەوهەرانەیەی مرۆڤ - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:12
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for It's a church. It's a mosque. It's Hagia Sophia. - Kelly Wall | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for It's a church. It's a mosque. It's Hagia Sophia. - Kelly Wall | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for It's a church. It's a mosque. It's Hagia Sophia. - Kelly Wall | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for It's a church. It's a mosque. It's Hagia Sophia. - Kelly Wall | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for It's a church. It's a mosque. It's Hagia Sophia. - Kelly Wall | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for It's a church. It's a mosque. It's Hagia Sophia. - Kelly Wall | ||
Sarhand Rasul edited Kurdish subtitles for It's a church. It's a mosque. It's Hagia Sophia. - Kelly Wall | ||
Sarhand Rasul edited Kurdish subtitles for It's a church. It's a mosque. It's Hagia Sophia. - Kelly Wall |