< Return to Video

ڕاشێل بۆتسمان: دراوی ئابووری نوێ متمانەیە

  • 0:00 - 0:02
    ئەگەر کەسێک پرسیاری لێ کردیت
  • 0:02 - 0:05
    وتی ئەو سێ وشەیە چین
  • 0:05 - 0:09
    کە سومعەی تۆ دروست دەکات، تۆ چی پێ دەڵێیت؟
  • 0:09 - 0:11
    خەڵک چۆن بڕیارەکانت دەبینن
  • 0:11 - 0:15
    زانیارییەکانت، چۆنیەتی هەڵسوکەوتت لە حاڵەتی جیا جیادا؟
  • 0:15 - 0:17
    ئەمڕۆ من خۆشحاڵ ئەبم بە دۆزینەوەی ئەوەی کە
  • 0:17 - 0:19
    بۆچی وەڵامی ئەم پرسیارە
  • 0:19 - 0:21
    زۆر گرنگ دەبێت
  • 0:21 - 0:26
    لە کاتێکدا ناوبانگی تۆ گرنترین شت دەبێت
  • 0:26 - 0:28
    پێم خۆشە بە پێناساندنی کەسێک بە ئیوە، دەست پێبکەم
  • 0:28 - 0:32
    کە ژیانی بە هۆی بازاڕەوە گۆڕاوە
  • 0:32 - 0:34
    بازاڕێکی خاوەن ناوبانگ
  • 0:34 - 0:37
    سباستیان ساندیس، بەڕێوەبەری ژەمی بەیانی و شوێنی خەوتن بووە لە ئێر بی ئێن بی
  • 0:37 - 0:40
    لە ساڵی ٢٠٠٨
  • 0:40 - 0:42
    لەم دواییانەدا پێی گەیشتم، پاش
  • 0:42 - 0:45
    خواردنەوەی چەند کوپێک چا لەگەڵیدا پێی وتم کە چۆن
  • 0:45 - 0:48
    میوانداریکردنی میوان لە سەرتاسەری جیهانەوە
  • 0:48 - 0:49
    ژیانیان بەنرخ کردووە
  • 0:49 - 0:53
    زیاتر لە ٥٠ کەس هاتوون کە بۆ ئەوەی بمێننەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ کان
  • 0:53 - 0:56
    لە بازاڕی کاتژمێرەکاندا کە خۆی و سکویکی پشیلە تیایدا دەژین
  • 0:56 - 1:00
    ئێستا بۆیە من باسی سکویکم کرد چونکە یەکەمین میوانی سباستیان
  • 1:00 - 1:04
    وا ڕێکەوت مشکێکی گەورە ببینێت کە بەناو چێشتخانەکەدا ڕای دەکرد
  • 1:04 - 1:07
    وە خانمە میوانەکە پەیمانی دا دەست لەوە دەگرێت
  • 1:07 - 1:10
    بەشێوەیەکی خراپ سەیری شوێنەکە بکات بەمەرجێ پشیلەیەک بهێنێت
  • 1:10 - 1:14
    لەبەرئەوە سباستیان سکویکی پشیلەی کڕی بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆی بپارێزێت
  • 1:14 - 1:17
    ئێستا وەک زۆربەی دەزانێت ( ئێر بی ئێن بی) جۆرە
  • 1:17 - 1:21
    بازاڕێکە کاری ڕێکخستنی ئەو کەسانەیە کە جێگەیەکیان هەیە تاوەکو بیدەن بە کرێ
  • 1:21 - 1:24
    لەگەڵ ئەو کەسانەی بۆ شوێنێک دەگەڕێن کە لێی بمێننەوە
  • 1:24 - 1:27
    لە زیاتر لە ١٩٢ وڵاتدا
  • 1:27 - 1:29
    ئە شوێنانەی کە دراون بە کرێ شوێن گەلێکن لەوانە
  • 1:29 - 1:32
    پێشبینیان بکەیت بۆ نمونە ژوری زیادە، خانووی پشوو
  • 1:32 - 1:35
    بەڵام بەشە سەرسوڕهێنەرەکە ئەو شوێنە ناوازانەن
  • 1:35 - 1:39
    کە ئێستا دەتوانن بچنە ناویان، خانووی سەردارەکان، چادر
  • 1:39 - 1:41
    خانووە لەبەفر دروست کراوەکان، فڕۆکە هەڵواسراوەکان
  • 1:41 - 1:44
    ئەگەر ئوتێلەکەشت بە دڵ نەبوو، قەڵایەک هەیە لە کۆتایی ڕێگاکە
  • 1:44 - 1:47
    کە دەتوانن لەبەرامبەر ٥٠٠٠ دۆلار بۆ شەوێک بە کرێی بگریت
  • 1:47 - 1:50
    ئەوە نمونەیەکی نایابە لەسەر ئەوەی کە چۆن تەکنەلۆجیا
  • 1:50 - 1:52
    بازار دەخوڵقێنێت
  • 1:52 - 1:55
    بۆ ئەو شتانەی کە هەرگیز لەمەو پێش بازاڕیان نەبووە
  • 1:55 - 1:58
    با ئاێستا ئەم نەخشە ناوازانەی پاریستان نیشان بدەم
  • 1:58 - 2:00
    بۆ ئەوەی ببینن کە چۆن بە بەخێراییەکی باوەڕپێنەکراو گەشە دەکات
  • 2:00 - 2:03
    ئەم وێنەیەی ئێرە هی ساڵی ٢٠٠٨ ە
  • 2:03 - 2:07
    خاڵە پەمەییەکان ئاماژەن بۆ موڵکە میواندارییەکان
  • 2:07 - 2:11
    تەنانەت لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردودا بهێڵیت کەسێکی نامۆ لە ماڵەکەتدا بمێنێتەوە
  • 2:11 - 2:13
    لە بیرۆکەیەکی شێتانە دەچوو
  • 2:13 - 2:15
    ئێستا هەمان دیمەن بەڵام ساڵی ٢٠١٠
  • 2:15 - 2:18
    وە لە ئێستادا ٢٠١٢
  • 2:18 - 2:23
    بە نزیکەیی لە هەموو شاڕێیەکی پاریسدا میوان خانەیەکی (ئێر بی ئێن بی) هەیە
  • 2:23 - 2:28
    ئێستا ئەوەی لێرەدا ڕوو دەدات ئەوەیە کە خەڵک تێدەگەن
  • 2:28 - 2:32
    لە هێزی تەکنەلۆژیا بۆ کردنەوەی توانا و
  • 2:32 - 2:35
    نرخی هەموو شتە بە نرخەکان
  • 2:35 - 2:39
    هەر لە کارامەیی تا موڵکایەتی
  • 2:39 - 2:42
    بەچەنە ڕێگەیەک و لەسەر پێوەرێک کە هەرگیز لەوەوپێش لە توانادا نەبووە
  • 2:42 - 2:45
    ئەوە ئابورییەک و کلتورێکە ناودەبرێن بە بەکارهێنانی یارمەتیدەر
  • 2:45 - 2:48
    هەر لەو ڕێگەیەشەوە خەڵکی وەکو سباستیان
  • 2:48 - 2:50
    دەبن بە خاوەن پڕۆژەیەکی بچوک
  • 2:50 - 2:53
    دەسەڵات پێدراوە بۆ بەدەست هێنانی پارە و پاشەکەوت کردنی
  • 2:53 - 2:56
    لە موڵکەکانییەوە
  • 2:56 - 2:58
    بەڵام جادووە ڕاستەقینەکە و نهێنییەکە لە پشت
  • 2:58 - 3:01
    بازاڕی بەکارهێنەری یارمەتیدەری وەکو( ئێر بی ئێن بی)،
  • 3:01 - 3:04
    نە لیستی ناوەڕۆک و نە پارەیە
  • 3:04 - 3:07
    بەڵکو بەکارهێنانی هێزی تەکنەلۆژیایە بۆ بیناکردنی دڵنیایی
  • 3:07 - 3:09
    لە نێوان کەسە نامۆکاندا
  • 3:09 - 3:12
    لە هاوینی ڕابردوودا ماڵەکەی سباستیان پێکرا
  • 3:12 - 3:13
    لەماوەی ڕودانی کارەساتە ناوخۆییەکان لە لەندەن
  • 3:13 - 3:16
    لە دەوروبەری ٩ی بەیانیدا لە خەو هەستاو سەردانی ئیمەیڵەکەی کرد
  • 3:16 - 3:19
    کۆمەڵێک نامەی بینی کە پرسیاری ئەوەی تێدا کرابوو
  • 3:19 - 3:21
    ئایا ئەو باشە
  • 3:21 - 3:23
    ئەو میوانانەی کە پێشتر لەوێ مابونەوە، لە سەرتاسەری جیهانەوە ئەوەیان بینی
  • 3:23 - 3:25
    کە چۆن کارە تێکدەرەکان لە کۆتایی ئەو شەقامەدا ڕویان دابوو ، دەیانویست
  • 3:25 - 3:27
    بزانن ئایا سباستیان باشە و پێویستی بە هیچ نییە؟
  • 3:27 - 3:31
    لەڕاستیدا سباستیان پێی وتم ٣٠ کەس لەوانەی لە ڕابردودا میوان بوون
  • 3:31 - 3:35
    پەیوەندییان پێوە کردم پێش ئەوەی دایکم پەیوەندیم پێوە بکات
  • 3:35 - 3:39
    ئێستا ئەم چیرۆکە کورتە دەمانباتە قوڵایی ئەوەی بۆچی
  • 3:39 - 3:42
    من زۆر دڵخۆشم بە بەکارهێنانی یارمەتیدەر
  • 3:42 - 3:45
    وە بۆچی دوای ئەوەی کتێبەکەمم تەواو کرد بڕیارمدا
  • 3:45 - 3:48
    هەوڵ بدەم ئەمەبڵاو بکەمەوە و بیکەمە جوڵەیەکی جیهانی
  • 3:48 - 3:52
    لەبەرئەوەی ئەمە لە جەوهەردا بریتییە لە بەهێز کردن
  • 3:52 - 3:56
    چونکە ئەمە توانای درووستکردنی پەیوەندی مانادار دەداتە خەڵکی
  • 3:56 - 3:59
    پەیوەندییەک وامان لێبکات ئەو
  • 3:59 - 4:02
    مرۆڤایەتییە بدۆزینەوە کە لە شوێنێک لەسەر ڕێگەکە ونمان کردووە
  • 4:02 - 4:07
    بە بەشداری کردن لە بازاڕێکی وەکو ( ئێر بی ئێن بی ) وەکو کیک ستارتەر
  • 4:07 - 4:10
    وەکو (ئتسی) کە لەسەر بنەمای پەیوەندییە تاکە کەسییەکان
  • 4:10 - 4:13
    لەبەرامبەر بە گرێبەستی پوچ بنیات نراون
  • 4:13 - 4:16
    ئێستا گاڵتەکە ئەوەیە کە ئەم بیرۆکانە دەمانباتەوە
  • 4:16 - 4:20
    بۆ ڕێسا کۆنەکانی بازاڕ کە تیایدا ڕەوشتی یارمەتیدانە
  • 4:20 - 4:21
    قورس و نامۆن بۆ ئێمە
  • 4:21 - 4:24
    جارێکی تر دروست کراونەتەوە بە شێوەیەک سودیان هەبێت
  • 4:24 - 4:26
    بۆ کاتی فەیسبووک
  • 4:26 - 4:29
    ئەدەبیانە دەستمان کردووە بەوەیبزانین کە
  • 4:29 - 4:33
    چۆن جیهانمان بەستۆتەوە پێکەوە بۆ ئەوەی بەشداریان پێ بکەین لەگەڵ یەکدا بە گۆڕینەوە، بازرگانی کردن، بەکرێدان
  • 4:33 - 4:37
    بە نزیکەیی هەموو شتێ، تەنانەت بەشداری بە سەیارەکانیشمان دەکەین لە ویپکاڕ
  • 4:37 - 4:40
    پاسکیلەکانمان، نوسینگەکانمان
  • 4:40 - 4:43
    باخچەکانمان، ئێمە قەرزدەدەین و قەرز وەردەگرینەوە
  • 4:43 - 4:46
    لەسەر تۆڕەکانی (زوپا ) و (یانەی بەکرێدانەکان) پارە بە قەرز دەدەینە کەسە نامۆکان و بە قەرزیش وەری دەگرینەوە
  • 4:46 - 4:49
    ئێمە بازرگانی بە هەموو شتێکەوە دەکەین هەر لە دروست کردنی سوشیەوە بیگرە
  • 4:49 - 4:50
    تا دانانی کۆد بۆ سکیڵشەیر
  • 4:50 - 4:54
    تەنانەت ئاژەڵە ماڵییەکانیشمان لەسەر وێب سایتی (دۆگڤاکای) بەشداری پێ دەکەین
  • 4:54 - 4:59
    ئێستا بەخێر بێن بۆ جیهانە جوانەکەی بەکارهێنانی هاوکاری
  • 4:59 - 5:02
    کە توانای ئەوەمان دەداتێ ئەوەی هەمانە لەگەڵ ئەوەی دەمانەوێت بیان گونجێنین
  • 5:02 - 5:04
    بە ڕێگەیەکی دیموکراتیانە تر
  • 5:04 - 5:08
    لە ئێستادا بەکارهینانی هاوکاری بریتییە لە خوڵقاندنی سەرەتایەک لە
  • 5:08 - 5:11
    گۆڕینی چۆنیەتی بیر کردنەوەمان دەربارەی پێدان و داواکاری
  • 5:11 - 5:15
    بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە گرنگییە گەورەشاردراوەکەی
  • 5:15 - 5:18
    کە تێیدا لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ (جۆنس) هاوشان بیت
  • 5:18 - 5:22
    خەڵک دەتوانن جۆنس بناسن
  • 5:22 - 5:26
    بەڵام هۆکاری سەرەکی دابەزینەکەی بەم خێراییەی ئێستا ئەوەیە
  • 5:26 - 5:29
    هەموو پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژیا
  • 5:29 - 5:33
    کاردەکاتە سەر زیاد بوونی متمانەی کۆمەڵایەتی
  • 5:33 - 5:36
    ئەمەش وەا دەکات بەشداری پێکردنی ئاسانتر و ئاسانتر بێت
  • 5:36 - 5:39
    ئێستا من سەیری هەزاران لەم بازاڕانەم کردووە
  • 5:39 - 5:44
    هەموو کات بەتوانای و متمانە پێکهاتە گرنگەکانیانن
  • 5:44 - 5:46
    با نمونەیەکتان بدەمێ
  • 5:46 - 5:50
    کری مۆکی تەمەن ٤٦ ساڵان بناسن،گرەو لەسەر ئەوە دەکەم کە ئەو خاوەنی
  • 5:50 - 5:54
    باشترین کارە کە ناوی "سوپەر ڕابیت" ە
  • 5:54 - 5:58
    ئێستا، ٤ ساڵ لەمەبەر بەداخەوە کریس کارەکەی لەدەست دا
  • 5:58 - 6:02
    کە وەکو کڕیارێکی هونەری کاری دەکرد لە (ماسیس) وەکو زۆرینەی خەڵک
  • 6:02 - 6:05
    ململانێیەکی زۆری کرد بۆ ئەوەی کارێکی نوێ بدۆزێتەوە
  • 6:05 - 6:08
    بەڵام دواتر بە ڕێکەوت چاوی بە پۆستێک دەکەوێت
  • 6:08 - 6:10
    دەربارەی " تاسک ڕابیت" کاری کەروێشک
  • 6:10 - 6:13
    جیرۆکی پشت " تاسک ڕابیت" دەستی پێکرد، هەر وەک
  • 6:13 - 6:17
    چیرۆکە مەزنەکانی کە، کە بە سەگێکی زۆر جوان دەستپێ دەکات کە ناوی (کابی)یە
  • 6:17 - 6:20
    ئەوەی کە ڕویدا لە مانگی ٢ی ٢٠٠٨دا
  • 6:20 - 6:23
    لیا و هاوسەرەکەی چاوەڕێی تاکسیان دەکرد تاوەکو
  • 6:23 - 6:26
    بیانباتە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە . لەو کاتەدا کۆبیان بینی کە ڕای دەکرد بەرەو ڕویان
  • 6:26 - 6:29
    وە لیک لە دەمی دەهات
  • 6:29 - 6:31
    تێگەشتن کە خواردنی سەگیان نەماوە
  • 6:31 - 6:35
    کیڤن ناچار بوو واز لە تاکسییەکە بهێنێت و زۆر بە سەختی بە ناو بەفرەکەدا ڕێ بکات بۆ خواردن بۆ سەگەکەیان
  • 6:35 - 6:38
    دواتری هەمان ئێوارە ئەم دوو کەسە بە قسەی خۆیان ئاڵودەی تەکنەلۆژیان
  • 6:38 - 6:42
    باسی ئەوەیان دەکرد چەند خۆش دەبێت گەر بێت و شتێکی وەکو
  • 6:42 - 6:44
    وێب سایتی (ئی بەی) هەبێت بۆ ئەرکێکی کوورت
  • 6:44 - 6:46
    دوای ٦ مانگ (لیا) وازی لە کارەکەی هێنا
  • 6:46 - 6:49
    و " تاسک ڕابیت" هاتە ئاراوە
  • 6:49 - 6:53
    لەو کاتەدا نەی دەزانی کە خەریکی بیرۆکەیەکی زۆر
  • 6:53 - 6:57
    مەزنترە. کە دواتر ناویان نا خزمەت گوزاری هێڵی پەیوەندییەکان
  • 6:57 - 7:01
    کە بنچینەی کارەکە دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانە
  • 7:01 - 7:04
    بۆ ئەوەی شتەکان بە ڕاستی جێبەچی بکەین لە جیهانی ڕاستەقینەدا
  • 7:04 - 7:07
    چۆنیەتی کارکردنی یەکەی کەروێشک "تاسک ڕابیت" ئەوەیە کە خەڵک بە پشت بەستن بە سەرچاوە دەرەکییەکان
  • 7:07 - 7:09
    ئەو کارانەی دەیانەوێت بیکەن ئەو نرخەی لەسەر دادەنێن کە خۆیان پێیان خۆشە
  • 7:09 - 7:12
    دواتر(ڤێتت رابیت)ەکان
  • 7:12 - 7:14
    هەوڵ دەدەن کارەکانیان جێ بەچی بکەن
  • 7:14 - 7:18
    بەڵی لە ڕاستیدا پڕۆسەی چاوپێکەوتنی ٤ پلە زۆر وردترە
  • 7:18 - 7:20
    کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە دەکرێ ببنە
  • 7:20 - 7:24
    یارمەتی دەری کەسێتی بۆ ئەوەی کەروێشکە سەرکەشەکان دوور بخەنەوە
  • 7:24 - 7:29
    لە ئێستادا زیاتر لە ٤٠٠٠ کەروێسک هەن لەسەرتاسەری ویلایەتە یاکگرتوەکاندا
  • 7:29 - 7:32
    ٥٠٠٠ تریش لە لیستی چاوەڕوانیدان
  • 7:32 - 7:34
    ئەو کارانەی کە پۆست کراون لەوانەیە ئێوە
  • 7:34 - 7:38
    پێشبینیان بکەن بۆ نمونە لە کاری ناو ماڵ
  • 7:38 - 7:40
    یاخود بازاڕ کردن
  • 7:40 - 7:43
    لە ڕاستیدا لەو چەند ڕۆژەی ڕابردودا ئەوەم زانی کە زیاد لە ١٢ و نیو هەزار جل
  • 7:43 - 7:46
    شۆردراون و قەدەخە کراون
  • 7:46 - 7:47
    لە ڕێگەی (تاسک ڕابیت)ەوە
  • 7:47 - 7:51
    بەڵام ئەو پۆستەی کە بە دڵمە ئەوەیە، یەکەمین کار کە پۆست کراوە
  • 7:51 - 7:55
    زیاد لە سەدان جار لە ڕۆژێککدا، شتێکە لەوانەیە زۆرینەمان
  • 7:55 - 7:57
    هەستمان بە ئازارەکەی کردبێت کە ئەنجاممان داوە
  • 7:57 - 8:04
    بەڵێ ئەویش بەستنی کەل و پەلەکانی کۆمپانیای (ئایکیا) یە
  • 8:04 - 8:07
    شتێکی زیرەکانەیە ئێستا لەوانەیە پێ بکەنین بەڵام لێرەدا کریس
  • 8:07 - 8:10
    مانگانە نزیکەی ٥٠٠٠ دۆلاری دەست دەکەوێت
  • 8:10 - 8:13
    بە کردنی ئەم کارانە لە ژیانیدا
  • 8:13 - 8:16
    لە %٧ ی هێزی کاری
  • 8:16 - 8:20
    ئەوانە بوون کە پێشتر بێ کار بوون یان لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوون دامەزرێن
  • 8:20 - 8:23
    لەو بڕوایەدام (تاسک ڕابیت) و نمونەکانی تری وەک ئەم هاوکارییە کۆمەڵایەتییە
  • 8:23 - 8:27
    وەک شەربەتی لیمۆی پڕ لە ووزە بەخش وان، زۆر زیرەکانەن
  • 8:27 - 8:31
    کاتێک بیری لێ دەکەینەوە وایە زۆر سەرسوڕهێنەرن
  • 8:31 - 8:34
    کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا، لەوەوە گەشەمان کردووە
  • 8:34 - 8:37
    کە بڕوا بە خەڵکی بکەین دەربارەی پێ دانی زانیارییەوە
  • 8:37 - 8:40
    بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی کارتی بانکی
  • 8:40 - 8:44
    ئێستاش لە چوونە ناوەوەداین بۆ سییەمین شەپۆلی باوەڕ پێکردن
  • 8:44 - 8:47
    بە پەیوەندی کردن بە کەسانی باوەڕ پێکراوی نامۆوە بۆ ئەوەی
  • 8:47 - 8:50
    هەموو جۆرەکانی بازاڕمان بۆ دروست بکەن
  • 8:50 - 8:52
    لە ڕاستیدا لەم لێکۆڵینەوە سەرسوڕهێنەرەی
  • 8:52 - 8:54
    سەنتەری پیو دا ئەوەم بەرچاو کەوت، کە دەری خستووە
  • 8:54 - 8:58
    کەسێکی بەکارهێنەری فەیسبووک ٣ جار زیاتر لە کاسێک کە
  • 8:58 - 9:03
    هیچ تۆڕی ئینتەرنێت بەکار ناهێنێت بڕوا بەوە دەکات کە خەڵکی جێی بڕوان
  • 9:03 - 9:07
    بڕوا پێکردنی ڕاستی لە شێوەی بڕوا کردنمان بە یەکتر دەگۆڕێت
  • 9:07 - 9:08
    ڕوو بە ڕوو
  • 9:08 - 9:12
    ئێستا لەگەڵ هەموو ڕەشبینیمدا، گەشبینم
  • 9:12 - 9:15
    گرنگی تەندروست دەبێت یان زیاتر پێویستی لە ناکاو دەبێت
  • 9:15 - 9:20
    بۆ ناونیشانی زۆر پێویست، پرسیاری ئاڵۆز
  • 9:20 - 9:22
    چۆن پێناسە دیجیتاڵییەکانمان کاردەکەنە سەر
  • 9:22 - 9:26
    پێناسە ڕاستەقینەکانمان؟ ئایا دەمانەوێت بە هەمان شێوە بن؟
  • 9:26 - 9:30
    چۆن دەتوانین هەمان باوەڕ پێکردنمان هەبێ کە لە ژیانی ئاسایدا و لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت؟
  • 9:30 - 9:31
    چۆن ئەو کەسانە بوەستێنین کە بە خراپی مامەڵە دەکەن
  • 9:31 - 9:35
    لە کۆمەڵگەیەکدا لە ژێر سایەیەکی جیاوازدا دەیکەن؟
  • 9:35 - 9:38
    بە هەمان شێوەی کۆمپانیاکان کە جۆرێک لە
  • 9:38 - 9:42
    متمانەی ڕاستکردنەوە بۆ بڕیاردان هەرچەندا بە پێدانی نەخشە بۆ مۆبایلەکەت
  • 9:42 - 9:45
    ئەو بازاڕانەت کە پشت بە هەندێ گرێ بەست
  • 9:45 - 9:47
    دەبەستن لە نێوان کەسانی نامۆدا
  • 9:47 - 9:50
    پێویستیان بە ئامێرێک هەیە بۆ ئەوەی بزانن کەسانی وەک سباستیان و
  • 9:50 - 9:52
    کریس کەسی باشن
  • 9:52 - 9:55
    ئەو ئامێرەش ناوبانگە
  • 9:55 - 10:00
    ناوبانگ پێوەرێکە بۆ ئەوەی بزانین چۆن کۆمەڵگە بڕوات پێ دەکات
  • 10:00 - 10:02
    با سەیرێکی کریس بکەین
  • 10:02 - 10:05
    دەبینین زیاد لە ٢٠٠ کەس
  • 10:05 - 10:09
    پلەی ٤.٩٩ یان لە ٥ داوەتێ
  • 10:09 - 10:11
    زیاد لە ٢٠ لاپەڕە هەن لەسەر ئیشەکەی
  • 10:11 - 10:13
    دەربارەی ئەوەی ئەو کەسێکی زۆر کراوە و خێرایە
  • 10:13 - 10:17
    گەیشتۆتە پلەی ٢٥ کە بەرزترین پلەیە
  • 10:17 - 10:19
    کە کردویەتییە سوپەر ڕابیت
  • 10:19 - 10:22
    ئێستا ئەم ناوەم زۆر بە دڵە سوپەر ڕابیت
  • 10:22 - 10:26
    بەشێوەیەکی سەر سوڕهێنەر کریس پێشبینی ئەوەی کردووە کە ناوبانگی بەرز بۆتەوە
  • 10:26 - 10:29
    بەهەمان شێوەی چانسی بۆ بردنەوەی مەزادێک و
  • 10:29 - 10:31
    چەندیش دەتوانێت وەربگرێت
  • 10:31 - 10:33
    بە مانایەکی تر بۆ سوپەر ڕابیت، ناوبانگ
  • 10:33 - 10:35
    لەژیانی ڕاستیدا نرخێکی ڕاستەقینەی هەیە
  • 10:35 - 10:38
    ئێستا ئەزانم لەوانەیە بیر لە چی بکەنەوە
  • 10:38 - 10:40
    شتێکی نوێیە تەنها بیر لە فرۆشیارەکانی
  • 10:40 - 10:44
    ئیبەی بکەنەوە یان پۆلێن کردنی ئەستێرەکان لە ئەمەزۆن
  • 10:44 - 10:47
    جیاوازییەکە لە ئەمڕۆدا ئەوەیە لەگەڵ هەموو گرێ بەستێکدا کە دەیبیستین
  • 10:47 - 10:50
    ڕەخنەیەک جێ دەهێڵن هەرکەسێک کە ئاڵایەکی دەدەیتێ هەر باجێک کە شایەنین
  • 10:50 - 10:52
    جێپەنجەی خۆمان لەسەر ناوبانگمان بەجێ دەهێڵین
  • 10:52 - 10:56
    لەسەر چۆنیەتی ئەوەی کە چۆن دەکرێت بڕوا پێکراو بین
  • 10:56 - 10:58
    ئەوەش تەنها فراوانی ناوبانگ نین بەڵکو قەبارەکەشیەتی
  • 10:58 - 11:01
    لە ناوبانگی کە شتێکی زۆر باشە
  • 11:01 - 11:04
    تەنها ئەمە بخەنە بەر چاو کە ٥ ملیۆن شەو گیراوە
  • 11:04 - 11:07
    تەنها لە ٦ مانگی ڕابردودا
  • 11:07 - 11:11
    ٣٠ ملیۆن سواربوون بەشداری پێکراوە لە ڕێگەی Carpooling.com ەوە
  • 11:11 - 11:14
    ئەم ساڵ قەرز بە قیمەتی ٢ بلیۆن دۆلار
  • 11:14 - 11:16
    دەدرێت لە لایەن (پیر- تو- پیر) بۆ بەکرێدان
  • 11:16 - 11:21
    ئەمە ملیۆنان جار مستەوای ناوبانگمان بەرز دەکاتەوە
  • 11:21 - 11:24
    کە ئایا چەند باش یان خراپ مامەڵەمان کردووە
  • 11:24 - 11:28
    ئێستا بەسەردا زاڵ بوون و بەستنەوەی شوێنەواری زانیارین
  • 11:28 - 11:31
    کە جێیان دەهێڵین لە شوێنە جیاوازەکاندا کە بەرەنگارییەکی گەورەیە
  • 11:31 - 11:33
    بەڵام شتێک کە پرسیارمان کردووە بۆ ئەوەی بۆ مان دەرکەوێت
  • 11:33 - 11:37
    کەسانی وەک سباستیان دەست بە پرسیاری ڕاستی دەکەن
  • 11:37 - 11:40
    نابێ خۆیان بۆ خۆیان داتای ناوبانگیان هەبێ؟
  • 11:40 - 11:43
    نابێ ئەو ناوبانگەی کە خۆی بەدەستی هێناوە
  • 11:43 - 11:46
    لە (ئەیربنب) کە پێویستە گەشت بکات لەگەڵیدا لە کۆمەڵگەیەکەوە
  • 11:46 - 11:48
    بۆ کۆمەڵگەیەکی تر؟
  • 11:48 - 11:51
    ئەوەی مەبەستە ئەوەیە، با بڵێین دەستی کرد بە کاری فرۆشتن
  • 11:51 - 11:55
    کتێبی دەستی دووی ئەمازۆن بۆ دەبێ لە هیچەوە دەست پێ بکاتەوە؟
  • 11:55 - 11:58
    کەمێک وەک ئەوە وایە کە من لە نییۆڕکەوە چومە سیدنی
  • 11:58 - 12:01
    بێ ئەقلانە بوو، نەم دەتوانی مۆبایلێکم هەبیت
  • 12:01 - 12:05
    لەبەر ئەوەی مێژووی پارە و قەرزەکانم نەیان دەتوانی گەشت بکەن لەگەڵمدا
  • 12:05 - 12:08
    بە جۆرێک لە جۆرەکان وەکو سێبەرێک وابوو لەناو سیستەمەکاندا
  • 12:08 - 12:11
    من پێشنیاری ئەوە دەکەم لە پلەی داهاتودا
  • 12:11 - 12:13
    ناوبانگی ئابووری دەربارەی
  • 12:13 - 12:17
    کۆکردنەوەی هەمە لایەن بێت، دەبێت پێوانە دابنێین بۆ خاڵێک کە بونی نەبێت
  • 12:17 - 12:21
    ژیانی خەڵکی زۆر ئاڵۆزە کێ دەیەوێت شتی وا بکات؟
  • 12:21 - 12:23
    دەمەوێت لەوەشدا ڕوون بم کە مەسەلەکە دەربارەی زیاد کردنی
  • 12:23 - 12:27
    ژمارەی هاوڕێ و حەزی (لایک) هاوڕێیان نی یە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
  • 12:27 - 12:30
    ئەو کەسانە کاریگەرەکان دەژمێرن نەک ڕەفتارەکانیان
  • 12:30 - 12:32
    کە ئەوە دیاری دەکەین جێی بڕواین یان نا
  • 12:32 - 12:36
    بەڵام گرنگترین شت لە مێشکماندا دەبێت ببێت ئەوەیە
  • 12:36 - 12:40
    کە ناوبانگ زیاتر ناوەڕۆکە
  • 12:40 - 12:42
    تەنها لەبەر ئەوەی سباستیان پێشوازیکەرێکی زۆر باشە
  • 12:42 - 12:46
    مانای ئەوە نییە کە ئەو دەتوانێت کەلوپەلە ناوماڵییەکانی (ئایکیا) ببەستێ
  • 12:46 - 12:50
    گەورەترین بەرەنگار بوونەوە ئەوەیە بزانیت چ داتایەک
  • 12:50 - 12:52
    ژیرانە بەکار بهێنرێت لەبەر ئەوەی داهاتوو
  • 12:52 - 12:56
    لە لایەن ناوبانگێکی کۆکراوە دەبرێت بەڕێوە
  • 12:56 - 12:59
    نەک تاکێک
  • 12:59 - 13:02
    مەسەلەکە تەنها کاتە تا دەگەینە ئەوەی
  • 13:02 - 13:05
    گەڕانێک بە ناو گۆگڵ یان فەیسبووک دا بکەین
  • 13:05 - 13:08
    بۆ ئەوەی چۆنیەتی مامەڵەی کەسێک بە درێژایی کات ببینین بە وێنەوە
  • 13:08 - 13:11
    لە ناوەڕۆکە جیاوازەکاندا و بە درێژایی کات
  • 13:11 - 13:14
    من پێشبینی ئەوە دەکەم کە ئاخۆ کێ بڕواتان پێ دەکات
  • 13:14 - 13:18
    کەی، بۆ و لە کوێ، لە "تاسک ڕابیت" دەبیتە جێگای متمانە
  • 13:18 - 13:20
    یان پاکوخاوێنیت و دەسپاکیت وەک میوانێک لە ئەیربنب
  • 13:20 - 13:24
    ئەو زانیاریانەی کە دەیان خەیتە ڕوو لە کوارا
  • 13:24 - 13:26
    هەموویان بەیەکەوە لەیەک شوێندا دەژین
  • 13:26 - 13:30
    ئەمەش تەنها لەسەر یەک تەختەی ناوبانگ دەمێنێتەوە
  • 13:30 - 13:34
    کە وێنەیەکی ناوبانگی خۆتت بۆ دروست دەکات
  • 13:34 - 13:37
    ئەم تێگەشتنەی کە من ئێستا بە دوایدا دەگەڕێم
  • 13:37 - 13:40
    وە کتێبی داهاتومی لەسەر دەنوسم، وە لە ئێستادا
  • 13:40 - 13:44
    بەرامبەرە بە ناوبانگت و ویستەکانت
  • 13:44 - 13:48
    تواناکانت، بڕواکانت، لە سەرتاسەری کۆمەڵگاکان لە بازاڕدا
  • 13:48 - 13:51
    ئەمە سنورێکی دوور نییە
  • 13:51 - 13:54
    لە ڕاستیدا شەپۆلی دەستپێکی وەکو بەیەک بەستنەوە لە ئارادایە
  • 13:54 - 13:57
    وەکو (لێجیت) و (ترەستکلاود) کە ئەوە دەدۆزنەوە
  • 13:57 - 14:02
    تۆ چۆن ناوبانگی ڕاستەوخۆت دەست دەخەیت و بەکاری دەهێنیت
  • 14:02 - 14:06
    من دەزانم ئەم چەمکە دەکرێت تۆزێ
  • 14:06 - 14:10
    لە قسەی برا گەورەیەک بچێت بۆ هەندێکتان، بەڵێ
  • 14:10 - 14:13
    کێشەی زۆر هەیە بۆ ئەوەی چارە سەر بکرێت
  • 14:13 - 14:17
    بەڵام لە دوا جاردا گەر تۆ بتوانیت ناوبانگی خۆت کۆبکەیتەوە
  • 14:17 - 14:20
    ئەوا ئێمە دەتوانین زیاتر کۆنتڕۆڵی بکەین
  • 14:20 - 14:23
    سوودە گەورەکانی لێ دەربکەین
  • 14:23 - 14:25
    هەروەها ژیان لە مێژووی قەرزەکانمان
  • 14:25 - 14:28
    دەتوانین شێوە بدەینە ناوبانگمان
  • 14:28 - 14:29
    تەنها بیر لە سبێستیان بکەنەوە
  • 14:29 - 14:32
    چۆن پشیلەکەی کڕی بۆ ئەوەی
  • 14:32 - 14:37
    کێشە کەسییەکان بخەنە لاوە، وە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی تر
  • 14:37 - 14:39
    کە سەیری دەکەم ئەوەیە چۆن هێز دەدەینە شەبەحە دیجیتاڵییەکان
  • 14:39 - 14:43
    کەسانێک بە هەر هۆیەک بێت چالاک نین لە ئۆنلاین
  • 14:43 - 14:46
    بەڵام یەکێکە لە هەرە کەسە باوەڕ پێکراوەکان لە جیهاندا ؟
  • 14:46 - 14:49
    چۆن یارمەتی کارەکانیان دەدەین
  • 14:49 - 14:51
    کۆمەڵگاکانیان، خێزانەکانیان
  • 14:51 - 14:55
    دەیگۆڕینە سەر بناغەی ناوبانگ؟
  • 14:55 - 14:59
    بەشێوەیەکی سەرەکی کاتێ بەتەواوی کارەکە دەکەین
  • 14:59 - 15:01
    دەکرێت تەشویشێکی ئیجابی دروست بکات
  • 15:01 - 15:05
    لەسەر ئەوەی کێ هێز و متمانە و کاریگەری هەیە
  • 15:05 - 15:09
    تۆمارێکی سێ ژمارەیی، "مێژووی ژمارەی کلتوری" ی ئێوە
  • 15:09 - 15:12
    کە تەنها %٣٠ لە ئێمە دەزانین کە ئەو تۆمارە چی یە
  • 15:12 - 15:15
    چیتر کاریگەریەکی ئەوتۆی نامێنێت
  • 15:15 - 15:18
    لەسەر بڕی تێچوون و ئەو شتانەی کە ئێمە دەتوانین بچینە ناویان
  • 15:18 - 15:21
    وە لە هەندێ باردا، تواناکانی ئێمە لە جیهاندا سنووردار دەکات
  • 15:21 - 15:25
    لە ڕاستیدا،ناوبانگ دراوێکە کە من لەو بڕوایەدام
  • 15:25 - 15:30
    زۆر بە هێز تر دەبێت لە مێژووی قەرز و پارەکانمان لەسەدەی ٢١ دا
  • 15:30 - 15:33
    ناوبانگ دەبێتە ئەو هۆکارەی کە دەڵێت
  • 15:33 - 15:35
    تۆ دەتوانیت متمانەم پێ بکەیت
  • 15:35 - 15:39
    ئێستا شتە سەر سوڕهێنەرەکە ئەوەیە ناوبانگ
  • 15:39 - 15:41
    هۆکاری ئابوری و کۆمەڵایەتییە
  • 15:41 - 15:45
    کە وا دەکات هاوکاری کۆمەڵایەتی بکات
  • 15:45 - 15:47
    بەڵام سەرچاوەکان لەم
  • 15:47 - 15:52
    قەزایە گەورەتر دەبێت وەک لە شوێنیک کە دابڕاوە
  • 15:52 - 15:55
    با نمونەیەکتان بدەمێ لە جیهانی دوبارە بونەوەدا
  • 15:55 - 15:59
    لەسەر ئەوەی داتای ناوبانگ دەتوانێت
  • 15:59 - 16:03
    تازە وەکو کۆن لێ بکات
  • 16:03 - 16:07
    چوار ساڵ بەر لە ئێستا مەندوبەکانی تەکنەلۆژیا و دەڵاڵەکان
  • 16:07 - 16:12
    جویل سپۆلسکی و جێف ئەتوود بڕیاریاندا دەست بە شتێک بکەن
  • 16:12 - 16:14
    ناویان نا ستاک ئۆڤەر فلۆو
  • 16:14 - 16:18
    ئێستا ستاک ئۆڤەر فلۆو بەرنامەیەکە
  • 16:18 - 16:20
    ئەو کەسانەی ئەزمونیان هەیە لە دروست کردنی پڕۆگرامدا دەتوانن پرسیار
  • 16:20 - 16:25
    لەوانە بکەن کە زۆر باشن لە پرسیاری تەکنەلۆژیدا
  • 16:25 - 16:29
    لەسەر شتی وەک جنۆکە یان کشانی کرۆم
  • 16:29 - 16:33
    ئەم سایتە ٥٠٠٠ و نیو پرسیار وەر دەگرێت لە ڕۆژێکدا
  • 16:33 - 16:36
    لە %٨٠ یان وەڵامیان دەدرێتەوە
  • 16:36 - 16:39
    ئێستا بەکارهێنەرەکان ناوبانگیان پەیا کردووە بەچەند شێوەیەک
  • 16:39 - 16:42
    بەڵام لە بناغەدا بەپێی ئەوەی کە چۆن بڕوا بە خانەدانانەکان
  • 16:42 - 16:44
    بکەن کە دەزانن باسی چی دەکەن
  • 16:44 - 16:47
    دوای چەند مانگێک لە دامەزراندنی ئەم سایتە ئەوانەی کە دۆزییانەوە
  • 16:47 - 16:50
    شتێکی سەیریان بینی
  • 16:50 - 16:51
    کە لە ڕاستیدا توشی سەر سوڕ مانی کردن
  • 16:51 - 16:55
    ئەوان بیستیان کە کە بەکارهێنەرەکان
  • 16:55 - 16:58
    ناوبانگی خۆیان لە پڕۆگرامەکەدا بە ناوی خۆیانەوە تۆمار دەکەن
  • 16:58 - 17:01
    وە دامەزرێنەرەکان پڕۆگرامەکە دەگەڕان
  • 17:01 - 17:03
    بۆ ئەو کەسانەی وەها بەهرەیەکی ناوازەیان هەیە
  • 17:03 - 17:06
    ئێستا هەزاران لە کەسانی دروستکەری پڕۆگرامەکان
  • 17:06 - 17:10
    دەتوانن کاری زۆر باشتر بدۆزنەوە بەهۆی ستیک ئۆڤەر فلۆو
  • 17:10 - 17:13
    وە ناوبانگی تەختەی پێوانەییەکەیان ویندۆیەکی گران بەها دەبەخشێت
  • 17:13 - 17:16
    دەربارەی چۆن کەسێک بەڕاستی مامەڵە دەکات
  • 17:16 - 17:18
    وە خانەدانەکان چۆن بیر دەکەنەوە دەربارەیان
  • 17:18 - 17:20
    بەڵام گەورەترین ڕێسا دەربارەی ئەوەی چی لە پشت ستیک ئۆڤەر فلۆوەوە ڕوو دەدات
  • 17:20 - 17:23
    لەو بڕوایەدام شتێکی تەواو سەرسوڕهێنەرە
  • 17:23 - 17:26
    خەڵکی خەریکە لەوە تێدەگەن کە ئەو ناوبانگەی
  • 17:26 - 17:30
    کە خەریکە لە شوێنێک بەردەستی دەکەن
  • 17:30 - 17:32
    نرخی زۆرترە لە شوێنەکەی لێی بنیات نراوە
  • 17:32 - 17:34
    دەزانن، ئەمە شتێکی زۆر سەیرە
  • 17:34 - 17:37
    کتێک قسە لەگەڵ بەکارهێنەرێک دەکەیت کە ئایا سوپەر ڕابیت
  • 17:37 - 17:42
    یان کەسە خێراکان لە ستیک ئۆڤەر فلۆو
  • 17:42 - 17:45
    هەموو باس لەوە دەکەن کە چۆن ناوبانگێکی بەرزیان هەیە
  • 17:45 - 17:48
    کە چۆن هێزی ژیریان بە کاردەهێنن
  • 17:48 - 17:51
    لە ستاک ئۆڤەر فلۆو مەجالێک دروست دەکات
  • 17:51 - 17:54
    بۆ ئەو کەسانەی بەهرەی ڕاستەقینەیان هەیە بگەنە ئەنجامی باش
  • 17:54 - 17:57
    لە (ئەیربنب) خەڵک زیاتر گرنگتر دەبن
  • 17:57 - 18:00
    وە لەشوێنی تاسک ڕابیت دا
  • 18:00 - 18:03
    کۆنتڕۆڵ دەدەنە خەڵکی بۆ چالاکییە ئابورییەکان
  • 18:03 - 18:06
    لە کۆتای چا کەمدا لەگەڵ سباستیان پێی وتم چۆن
  • 18:06 - 18:10
    لە ڕۆژێکی ناخۆشی باراناویدا کە هیچ کڕیارێک نەبوو
  • 18:10 - 18:13
    لە فرۆشگای کتێبەکەیدا، بیریی لەو هەموو خەڵکە دەکردەوە
  • 18:13 - 18:16
    کە شتێکی زۆر خۆشیان پێ وتن
  • 18:16 - 18:19
    وەکو کەسێک چییان پێ وتن
  • 18:19 - 18:22
    پێیان دەوت ئەو دەبێتە ٥٠ ساڵ و بڕواشی پێیەتی
  • 18:22 - 18:26
    کە ئەو ناوبانگە گەورەیەی بنیات ناوە لە ئەیربنب
  • 18:26 - 18:29
    دەیگەیەنێتە ئەوەی شتێکی سەرسوڕهێنە بکات
  • 18:29 - 18:31
    لە تەواوی ژیانیدا
  • 18:31 - 18:35
    وەک خۆتان دەزانن لە مێژوودا تەنها چەند پەنجەرەیەک هەبووە
  • 18:35 - 18:38
    کە دەرفەتن بۆ ئەوەی جارێکی تر داهێنان بکرێت
  • 18:38 - 18:42
    لە کارە بازرگانییە-کۆمەڵآیەتییەکاندا
  • 18:42 - 18:44
    ئێمە بە یەکێک لەو ساتانەدا تێپەڕ دەبین
  • 18:44 - 18:48
    لەو بڕوایەدام کە ئێمە لە سەرەتای شۆڕشی هاوکاریداین
  • 18:48 - 18:52
    کە هەروەکو شۆڕشی بازرگانی گرنگ دەبێت
  • 18:52 - 18:55
    لە سەدەی ٢١ دا داهێنانی توانا تەقلیدیەکان
  • 18:55 - 18:58
    لە چەند ڕوویەکەوە سیستمی بەکاربردنی گۆڕی
  • 18:58 - 19:01
    کۆنتڕۆڵی ئەوەی کرد کە کێ دەتوانێت چی بکات
  • 19:01 - 19:04
    لە سەدەی ٢١ دا نیتۆرکە نوێیەکەی متمانە
  • 19:04 - 19:08
    هەروەها ئەو ناوبانگە زەبەلاحەی کە درووستیان کردووە، ، داهێنان دەکەن
  • 19:08 - 19:12
    لەسەر ئەوەی کە چۆن بیر لە پارە و بازاڕ و هێز دەکەینەوە هەروەها
  • 19:12 - 19:16
    داهێنان دەکەن لە پێناسی کەسێتمان، بە جۆرێک کە ئێستا ناتوانین پێشبینیان بکەین
  • 19:16 - 19:19
    زۆر سوپاستان دەکەم
  • 19:19 - 19:25
    چەپڵە لێدان
Title:
ڕاشێل بۆتسمان: دراوی ئابووری نوێ متمانەیە
Speaker:
Rachel Botsman
Description:

تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا لە بواری" کارکردن بە هاوکاری" دا--بە یەک گەیاندنی بازرگانی ئۆتۆمبێل و شوقە و تواناکان. ڕاشێڵ بۆتسمان جۆرە دراوێکی دۆزیوەتەوە کە وا دەکات جیهان وەک سیستمی "ئەربنب و تاسک ڕابیت" کار بکات، ئەو دراوەش بریتی یە لە متمانە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:46

Kurdish subtitles

Revisions