ئەگەر کەسێک پرسیاری لێ کردیت وتی ئەو سێ وشەیە چین کە سومعەی تۆ دروست دەکات، تۆ چی پێ دەڵێیت؟ خەڵک چۆن بڕیارەکانت دەبینن زانیارییەکانت، چۆنیەتی هەڵسوکەوتت لە حاڵەتی جیا جیادا؟ ئەمڕۆ من خۆشحاڵ ئەبم بە دۆزینەوەی ئەوەی کە بۆچی وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر گرنگ دەبێت لە کاتێکدا ناوبانگی تۆ گرنترین شت دەبێت پێم خۆشە بە پێناساندنی کەسێک بە ئیوە، دەست پێبکەم کە ژیانی بە هۆی بازاڕەوە گۆڕاوە بازاڕێکی خاوەن ناوبانگ سباستیان ساندیس، بەڕێوەبەری ژەمی بەیانی و شوێنی خەوتن بووە لە ئێر بی ئێن بی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەم دواییانەدا پێی گەیشتم، پاش خواردنەوەی چەند کوپێک چا لەگەڵیدا پێی وتم کە چۆن میوانداریکردنی میوان لە سەرتاسەری جیهانەوە ژیانیان بەنرخ کردووە زیاتر لە ٥٠ کەس هاتوون کە بۆ ئەوەی بمێننەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ کان لە بازاڕی کاتژمێرەکاندا کە خۆی و سکویکی پشیلە تیایدا دەژین ئێستا بۆیە من باسی سکویکم کرد چونکە یەکەمین میوانی سباستیان وا ڕێکەوت مشکێکی گەورە ببینێت کە بەناو چێشتخانەکەدا ڕای دەکرد وە خانمە میوانەکە پەیمانی دا دەست لەوە دەگرێت بەشێوەیەکی خراپ سەیری شوێنەکە بکات بەمەرجێ پشیلەیەک بهێنێت لەبەرئەوە سباستیان سکویکی پشیلەی کڕی بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆی بپارێزێت ئێستا وەک زۆربەی دەزانێت ( ئێر بی ئێن بی) جۆرە بازاڕێکە کاری ڕێکخستنی ئەو کەسانەیە کە جێگەیەکیان هەیە تاوەکو بیدەن بە کرێ لەگەڵ ئەو کەسانەی بۆ شوێنێک دەگەڕێن کە لێی بمێننەوە لە زیاتر لە ١٩٢ وڵاتدا ئە شوێنانەی کە دراون بە کرێ شوێن گەلێکن لەوانە پێشبینیان بکەیت بۆ نمونە ژوری زیادە، خانووی پشوو بەڵام بەشە سەرسوڕهێنەرەکە ئەو شوێنە ناوازانەن کە ئێستا دەتوانن بچنە ناویان، خانووی سەردارەکان، چادر خانووە لەبەفر دروست کراوەکان، فڕۆکە هەڵواسراوەکان ئەگەر ئوتێلەکەشت بە دڵ نەبوو، قەڵایەک هەیە لە کۆتایی ڕێگاکە کە دەتوانن لەبەرامبەر ٥٠٠٠ دۆلار بۆ شەوێک بە کرێی بگریت ئەوە نمونەیەکی نایابە لەسەر ئەوەی کە چۆن تەکنەلۆجیا بازار دەخوڵقێنێت بۆ ئەو شتانەی کە هەرگیز لەمەو پێش بازاڕیان نەبووە با ئاێستا ئەم نەخشە ناوازانەی پاریستان نیشان بدەم بۆ ئەوەی ببینن کە چۆن بە بەخێراییەکی باوەڕپێنەکراو گەشە دەکات ئەم وێنەیەی ئێرە هی ساڵی ٢٠٠٨ ە خاڵە پەمەییەکان ئاماژەن بۆ موڵکە میواندارییەکان تەنانەت لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردودا بهێڵیت کەسێکی نامۆ لە ماڵەکەتدا بمێنێتەوە لە بیرۆکەیەکی شێتانە دەچوو ئێستا هەمان دیمەن بەڵام ساڵی ٢٠١٠ وە لە ئێستادا ٢٠١٢ بە نزیکەیی لە هەموو شاڕێیەکی پاریسدا میوان خانەیەکی (ئێر بی ئێن بی) هەیە ئێستا ئەوەی لێرەدا ڕوو دەدات ئەوەیە کە خەڵک تێدەگەن لە هێزی تەکنەلۆژیا بۆ کردنەوەی توانا و نرخی هەموو شتە بە نرخەکان هەر لە کارامەیی تا موڵکایەتی بەچەنە ڕێگەیەک و لەسەر پێوەرێک کە هەرگیز لەوەوپێش لە توانادا نەبووە ئەوە ئابورییەک و کلتورێکە ناودەبرێن بە بەکارهێنانی یارمەتیدەر هەر لەو ڕێگەیەشەوە خەڵکی وەکو سباستیان دەبن بە خاوەن پڕۆژەیەکی بچوک دەسەڵات پێدراوە بۆ بەدەست هێنانی پارە و پاشەکەوت کردنی لە موڵکەکانییەوە بەڵام جادووە ڕاستەقینەکە و نهێنییەکە لە پشت بازاڕی بەکارهێنەری یارمەتیدەری وەکو( ئێر بی ئێن بی)، نە لیستی ناوەڕۆک و نە پارەیە بەڵکو بەکارهێنانی هێزی تەکنەلۆژیایە بۆ بیناکردنی دڵنیایی لە نێوان کەسە نامۆکاندا لە هاوینی ڕابردوودا ماڵەکەی سباستیان پێکرا لەماوەی ڕودانی کارەساتە ناوخۆییەکان لە لەندەن لە دەوروبەری ٩ی بەیانیدا لە خەو هەستاو سەردانی ئیمەیڵەکەی کرد کۆمەڵێک نامەی بینی کە پرسیاری ئەوەی تێدا کرابوو ئایا ئەو باشە ئەو میوانانەی کە پێشتر لەوێ مابونەوە، لە سەرتاسەری جیهانەوە ئەوەیان بینی کە چۆن کارە تێکدەرەکان لە کۆتایی ئەو شەقامەدا ڕویان دابوو ، دەیانویست بزانن ئایا سباستیان باشە و پێویستی بە هیچ نییە؟ لەڕاستیدا سباستیان پێی وتم ٣٠ کەس لەوانەی لە ڕابردودا میوان بوون پەیوەندییان پێوە کردم پێش ئەوەی دایکم پەیوەندیم پێوە بکات ئێستا ئەم چیرۆکە کورتە دەمانباتە قوڵایی ئەوەی بۆچی من زۆر دڵخۆشم بە بەکارهێنانی یارمەتیدەر وە بۆچی دوای ئەوەی کتێبەکەمم تەواو کرد بڕیارمدا هەوڵ بدەم ئەمەبڵاو بکەمەوە و بیکەمە جوڵەیەکی جیهانی لەبەرئەوەی ئەمە لە جەوهەردا بریتییە لە بەهێز کردن چونکە ئەمە توانای درووستکردنی پەیوەندی مانادار دەداتە خەڵکی پەیوەندییەک وامان لێبکات ئەو مرۆڤایەتییە بدۆزینەوە کە لە شوێنێک لەسەر ڕێگەکە ونمان کردووە بە بەشداری کردن لە بازاڕێکی وەکو ( ئێر بی ئێن بی ) وەکو کیک ستارتەر وەکو (ئتسی) کە لەسەر بنەمای پەیوەندییە تاکە کەسییەکان لەبەرامبەر بە گرێبەستی پوچ بنیات نراون ئێستا گاڵتەکە ئەوەیە کە ئەم بیرۆکانە دەمانباتەوە بۆ ڕێسا کۆنەکانی بازاڕ کە تیایدا ڕەوشتی یارمەتیدانە قورس و نامۆن بۆ ئێمە جارێکی تر دروست کراونەتەوە بە شێوەیەک سودیان هەبێت بۆ کاتی فەیسبووک ئەدەبیانە دەستمان کردووە بەوەیبزانین کە چۆن جیهانمان بەستۆتەوە پێکەوە بۆ ئەوەی بەشداریان پێ بکەین لەگەڵ یەکدا بە گۆڕینەوە، بازرگانی کردن، بەکرێدان بە نزیکەیی هەموو شتێ، تەنانەت بەشداری بە سەیارەکانیشمان دەکەین لە ویپکاڕ پاسکیلەکانمان، نوسینگەکانمان باخچەکانمان، ئێمە قەرزدەدەین و قەرز وەردەگرینەوە لەسەر تۆڕەکانی (زوپا ) و (یانەی بەکرێدانەکان) پارە بە قەرز دەدەینە کەسە نامۆکان و بە قەرزیش وەری دەگرینەوە ئێمە بازرگانی بە هەموو شتێکەوە دەکەین هەر لە دروست کردنی سوشیەوە بیگرە تا دانانی کۆد بۆ سکیڵشەیر تەنانەت ئاژەڵە ماڵییەکانیشمان لەسەر وێب سایتی (دۆگڤاکای) بەشداری پێ دەکەین ئێستا بەخێر بێن بۆ جیهانە جوانەکەی بەکارهێنانی هاوکاری کە توانای ئەوەمان دەداتێ ئەوەی هەمانە لەگەڵ ئەوەی دەمانەوێت بیان گونجێنین بە ڕێگەیەکی دیموکراتیانە تر لە ئێستادا بەکارهینانی هاوکاری بریتییە لە خوڵقاندنی سەرەتایەک لە گۆڕینی چۆنیەتی بیر کردنەوەمان دەربارەی پێدان و داواکاری بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە گرنگییە گەورەشاردراوەکەی کە تێیدا لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ (جۆنس) هاوشان بیت خەڵک دەتوانن جۆنس بناسن بەڵام هۆکاری سەرەکی دابەزینەکەی بەم خێراییەی ئێستا ئەوەیە هەموو پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژیا کاردەکاتە سەر زیاد بوونی متمانەی کۆمەڵایەتی ئەمەش وەا دەکات بەشداری پێکردنی ئاسانتر و ئاسانتر بێت ئێستا من سەیری هەزاران لەم بازاڕانەم کردووە هەموو کات بەتوانای و متمانە پێکهاتە گرنگەکانیانن با نمونەیەکتان بدەمێ کری مۆکی تەمەن ٤٦ ساڵان بناسن،گرەو لەسەر ئەوە دەکەم کە ئەو خاوەنی باشترین کارە کە ناوی "سوپەر ڕابیت" ە ئێستا، ٤ ساڵ لەمەبەر بەداخەوە کریس کارەکەی لەدەست دا کە وەکو کڕیارێکی هونەری کاری دەکرد لە (ماسیس) وەکو زۆرینەی خەڵک ململانێیەکی زۆری کرد بۆ ئەوەی کارێکی نوێ بدۆزێتەوە بەڵام دواتر بە ڕێکەوت چاوی بە پۆستێک دەکەوێت دەربارەی " تاسک ڕابیت" کاری کەروێشک جیرۆکی پشت " تاسک ڕابیت" دەستی پێکرد، هەر وەک چیرۆکە مەزنەکانی کە، کە بە سەگێکی زۆر جوان دەستپێ دەکات کە ناوی (کابی)یە ئەوەی کە ڕویدا لە مانگی ٢ی ٢٠٠٨دا لیا و هاوسەرەکەی چاوەڕێی تاکسیان دەکرد تاوەکو بیانباتە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە . لەو کاتەدا کۆبیان بینی کە ڕای دەکرد بەرەو ڕویان وە لیک لە دەمی دەهات تێگەشتن کە خواردنی سەگیان نەماوە کیڤن ناچار بوو واز لە تاکسییەکە بهێنێت و زۆر بە سەختی بە ناو بەفرەکەدا ڕێ بکات بۆ خواردن بۆ سەگەکەیان دواتری هەمان ئێوارە ئەم دوو کەسە بە قسەی خۆیان ئاڵودەی تەکنەلۆژیان باسی ئەوەیان دەکرد چەند خۆش دەبێت گەر بێت و شتێکی وەکو وێب سایتی (ئی بەی) هەبێت بۆ ئەرکێکی کوورت دوای ٦ مانگ (لیا) وازی لە کارەکەی هێنا و " تاسک ڕابیت" هاتە ئاراوە لەو کاتەدا نەی دەزانی کە خەریکی بیرۆکەیەکی زۆر مەزنترە. کە دواتر ناویان نا خزمەت گوزاری هێڵی پەیوەندییەکان کە بنچینەی کارەکە دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانە بۆ ئەوەی شتەکان بە ڕاستی جێبەچی بکەین لە جیهانی ڕاستەقینەدا چۆنیەتی کارکردنی یەکەی کەروێشک "تاسک ڕابیت" ئەوەیە کە خەڵک بە پشت بەستن بە سەرچاوە دەرەکییەکان ئەو کارانەی دەیانەوێت بیکەن ئەو نرخەی لەسەر دادەنێن کە خۆیان پێیان خۆشە دواتر(ڤێتت رابیت)ەکان هەوڵ دەدەن کارەکانیان جێ بەچی بکەن بەڵی لە ڕاستیدا پڕۆسەی چاوپێکەوتنی ٤ پلە زۆر وردترە کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە دەکرێ ببنە یارمەتی دەری کەسێتی بۆ ئەوەی کەروێشکە سەرکەشەکان دوور بخەنەوە لە ئێستادا زیاتر لە ٤٠٠٠ کەروێسک هەن لەسەرتاسەری ویلایەتە یاکگرتوەکاندا ٥٠٠٠ تریش لە لیستی چاوەڕوانیدان ئەو کارانەی کە پۆست کراون لەوانەیە ئێوە پێشبینیان بکەن بۆ نمونە لە کاری ناو ماڵ یاخود بازاڕ کردن لە ڕاستیدا لەو چەند ڕۆژەی ڕابردودا ئەوەم زانی کە زیاد لە ١٢ و نیو هەزار جل شۆردراون و قەدەخە کراون لە ڕێگەی (تاسک ڕابیت)ەوە بەڵام ئەو پۆستەی کە بە دڵمە ئەوەیە، یەکەمین کار کە پۆست کراوە زیاد لە سەدان جار لە ڕۆژێککدا، شتێکە لەوانەیە زۆرینەمان هەستمان بە ئازارەکەی کردبێت کە ئەنجاممان داوە بەڵێ ئەویش بەستنی کەل و پەلەکانی کۆمپانیای (ئایکیا) یە شتێکی زیرەکانەیە ئێستا لەوانەیە پێ بکەنین بەڵام لێرەدا کریس مانگانە نزیکەی ٥٠٠٠ دۆلاری دەست دەکەوێت بە کردنی ئەم کارانە لە ژیانیدا لە %٧ ی هێزی کاری ئەوانە بوون کە پێشتر بێ کار بوون یان لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوون دامەزرێن لەو بڕوایەدام (تاسک ڕابیت) و نمونەکانی تری وەک ئەم هاوکارییە کۆمەڵایەتییە وەک شەربەتی لیمۆی پڕ لە ووزە بەخش وان، زۆر زیرەکانەن کاتێک بیری لێ دەکەینەوە وایە زۆر سەرسوڕهێنەرن کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا، لەوەوە گەشەمان کردووە کە بڕوا بە خەڵکی بکەین دەربارەی پێ دانی زانیارییەوە بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی کارتی بانکی ئێستاش لە چوونە ناوەوەداین بۆ سییەمین شەپۆلی باوەڕ پێکردن بە پەیوەندی کردن بە کەسانی باوەڕ پێکراوی نامۆوە بۆ ئەوەی هەموو جۆرەکانی بازاڕمان بۆ دروست بکەن لە ڕاستیدا لەم لێکۆڵینەوە سەرسوڕهێنەرەی سەنتەری پیو دا ئەوەم بەرچاو کەوت، کە دەری خستووە کەسێکی بەکارهێنەری فەیسبووک ٣ جار زیاتر لە کاسێک کە هیچ تۆڕی ئینتەرنێت بەکار ناهێنێت بڕوا بەوە دەکات کە خەڵکی جێی بڕوان بڕوا پێکردنی ڕاستی لە شێوەی بڕوا کردنمان بە یەکتر دەگۆڕێت ڕوو بە ڕوو ئێستا لەگەڵ هەموو ڕەشبینیمدا، گەشبینم گرنگی تەندروست دەبێت یان زیاتر پێویستی لە ناکاو دەبێت بۆ ناونیشانی زۆر پێویست، پرسیاری ئاڵۆز چۆن پێناسە دیجیتاڵییەکانمان کاردەکەنە سەر پێناسە ڕاستەقینەکانمان؟ ئایا دەمانەوێت بە هەمان شێوە بن؟ چۆن دەتوانین هەمان باوەڕ پێکردنمان هەبێ کە لە ژیانی ئاسایدا و لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت؟ چۆن ئەو کەسانە بوەستێنین کە بە خراپی مامەڵە دەکەن لە کۆمەڵگەیەکدا لە ژێر سایەیەکی جیاوازدا دەیکەن؟ بە هەمان شێوەی کۆمپانیاکان کە جۆرێک لە متمانەی ڕاستکردنەوە بۆ بڕیاردان هەرچەندا بە پێدانی نەخشە بۆ مۆبایلەکەت ئەو بازاڕانەت کە پشت بە هەندێ گرێ بەست دەبەستن لە نێوان کەسانی نامۆدا پێویستیان بە ئامێرێک هەیە بۆ ئەوەی بزانن کەسانی وەک سباستیان و کریس کەسی باشن ئەو ئامێرەش ناوبانگە ناوبانگ پێوەرێکە بۆ ئەوەی بزانین چۆن کۆمەڵگە بڕوات پێ دەکات با سەیرێکی کریس بکەین دەبینین زیاد لە ٢٠٠ کەس پلەی ٤.٩٩ یان لە ٥ داوەتێ زیاد لە ٢٠ لاپەڕە هەن لەسەر ئیشەکەی دەربارەی ئەوەی ئەو کەسێکی زۆر کراوە و خێرایە گەیشتۆتە پلەی ٢٥ کە بەرزترین پلەیە کە کردویەتییە سوپەر ڕابیت ئێستا ئەم ناوەم زۆر بە دڵە سوپەر ڕابیت بەشێوەیەکی سەر سوڕهێنەر کریس پێشبینی ئەوەی کردووە کە ناوبانگی بەرز بۆتەوە بەهەمان شێوەی چانسی بۆ بردنەوەی مەزادێک و چەندیش دەتوانێت وەربگرێت بە مانایەکی تر بۆ سوپەر ڕابیت، ناوبانگ لەژیانی ڕاستیدا نرخێکی ڕاستەقینەی هەیە ئێستا ئەزانم لەوانەیە بیر لە چی بکەنەوە شتێکی نوێیە تەنها بیر لە فرۆشیارەکانی ئیبەی بکەنەوە یان پۆلێن کردنی ئەستێرەکان لە ئەمەزۆن جیاوازییەکە لە ئەمڕۆدا ئەوەیە لەگەڵ هەموو گرێ بەستێکدا کە دەیبیستین ڕەخنەیەک جێ دەهێڵن هەرکەسێک کە ئاڵایەکی دەدەیتێ هەر باجێک کە شایەنین جێپەنجەی خۆمان لەسەر ناوبانگمان بەجێ دەهێڵین لەسەر چۆنیەتی ئەوەی کە چۆن دەکرێت بڕوا پێکراو بین ئەوەش تەنها فراوانی ناوبانگ نین بەڵکو قەبارەکەشیەتی لە ناوبانگی کە شتێکی زۆر باشە تەنها ئەمە بخەنە بەر چاو کە ٥ ملیۆن شەو گیراوە تەنها لە ٦ مانگی ڕابردودا ٣٠ ملیۆن سواربوون بەشداری پێکراوە لە ڕێگەی Carpooling.com ەوە ئەم ساڵ قەرز بە قیمەتی ٢ بلیۆن دۆلار دەدرێت لە لایەن (پیر- تو- پیر) بۆ بەکرێدان ئەمە ملیۆنان جار مستەوای ناوبانگمان بەرز دەکاتەوە کە ئایا چەند باش یان خراپ مامەڵەمان کردووە ئێستا بەسەردا زاڵ بوون و بەستنەوەی شوێنەواری زانیارین کە جێیان دەهێڵین لە شوێنە جیاوازەکاندا کە بەرەنگارییەکی گەورەیە بەڵام شتێک کە پرسیارمان کردووە بۆ ئەوەی بۆ مان دەرکەوێت کەسانی وەک سباستیان دەست بە پرسیاری ڕاستی دەکەن نابێ خۆیان بۆ خۆیان داتای ناوبانگیان هەبێ؟ نابێ ئەو ناوبانگەی کە خۆی بەدەستی هێناوە لە (ئەیربنب) کە پێویستە گەشت بکات لەگەڵیدا لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر؟ ئەوەی مەبەستە ئەوەیە، با بڵێین دەستی کرد بە کاری فرۆشتن کتێبی دەستی دووی ئەمازۆن بۆ دەبێ لە هیچەوە دەست پێ بکاتەوە؟ کەمێک وەک ئەوە وایە کە من لە نییۆڕکەوە چومە سیدنی بێ ئەقلانە بوو، نەم دەتوانی مۆبایلێکم هەبیت لەبەر ئەوەی مێژووی پارە و قەرزەکانم نەیان دەتوانی گەشت بکەن لەگەڵمدا بە جۆرێک لە جۆرەکان وەکو سێبەرێک وابوو لەناو سیستەمەکاندا من پێشنیاری ئەوە دەکەم لە پلەی داهاتودا ناوبانگی ئابووری دەربارەی کۆکردنەوەی هەمە لایەن بێت، دەبێت پێوانە دابنێین بۆ خاڵێک کە بونی نەبێت ژیانی خەڵکی زۆر ئاڵۆزە کێ دەیەوێت شتی وا بکات؟ دەمەوێت لەوەشدا ڕوون بم کە مەسەلەکە دەربارەی زیاد کردنی ژمارەی هاوڕێ و حەزی (لایک) هاوڕێیان نی یە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەو کەسانە کاریگەرەکان دەژمێرن نەک ڕەفتارەکانیان کە ئەوە دیاری دەکەین جێی بڕواین یان نا بەڵام گرنگترین شت لە مێشکماندا دەبێت ببێت ئەوەیە کە ناوبانگ زیاتر ناوەڕۆکە تەنها لەبەر ئەوەی سباستیان پێشوازیکەرێکی زۆر باشە مانای ئەوە نییە کە ئەو دەتوانێت کەلوپەلە ناوماڵییەکانی (ئایکیا) ببەستێ گەورەترین بەرەنگار بوونەوە ئەوەیە بزانیت چ داتایەک ژیرانە بەکار بهێنرێت لەبەر ئەوەی داهاتوو لە لایەن ناوبانگێکی کۆکراوە دەبرێت بەڕێوە نەک تاکێک مەسەلەکە تەنها کاتە تا دەگەینە ئەوەی گەڕانێک بە ناو گۆگڵ یان فەیسبووک دا بکەین بۆ ئەوەی چۆنیەتی مامەڵەی کەسێک بە درێژایی کات ببینین بە وێنەوە لە ناوەڕۆکە جیاوازەکاندا و بە درێژایی کات من پێشبینی ئەوە دەکەم کە ئاخۆ کێ بڕواتان پێ دەکات کەی، بۆ و لە کوێ، لە "تاسک ڕابیت" دەبیتە جێگای متمانە یان پاکوخاوێنیت و دەسپاکیت وەک میوانێک لە ئەیربنب ئەو زانیاریانەی کە دەیان خەیتە ڕوو لە کوارا هەموویان بەیەکەوە لەیەک شوێندا دەژین ئەمەش تەنها لەسەر یەک تەختەی ناوبانگ دەمێنێتەوە کە وێنەیەکی ناوبانگی خۆتت بۆ دروست دەکات ئەم تێگەشتنەی کە من ئێستا بە دوایدا دەگەڕێم وە کتێبی داهاتومی لەسەر دەنوسم، وە لە ئێستادا بەرامبەرە بە ناوبانگت و ویستەکانت تواناکانت، بڕواکانت، لە سەرتاسەری کۆمەڵگاکان لە بازاڕدا ئەمە سنورێکی دوور نییە لە ڕاستیدا شەپۆلی دەستپێکی وەکو بەیەک بەستنەوە لە ئارادایە وەکو (لێجیت) و (ترەستکلاود) کە ئەوە دەدۆزنەوە تۆ چۆن ناوبانگی ڕاستەوخۆت دەست دەخەیت و بەکاری دەهێنیت من دەزانم ئەم چەمکە دەکرێت تۆزێ لە قسەی برا گەورەیەک بچێت بۆ هەندێکتان، بەڵێ کێشەی زۆر هەیە بۆ ئەوەی چارە سەر بکرێت بەڵام لە دوا جاردا گەر تۆ بتوانیت ناوبانگی خۆت کۆبکەیتەوە ئەوا ئێمە دەتوانین زیاتر کۆنتڕۆڵی بکەین سوودە گەورەکانی لێ دەربکەین هەروەها ژیان لە مێژووی قەرزەکانمان دەتوانین شێوە بدەینە ناوبانگمان تەنها بیر لە سبێستیان بکەنەوە چۆن پشیلەکەی کڕی بۆ ئەوەی کێشە کەسییەکان بخەنە لاوە، وە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی تر کە سەیری دەکەم ئەوەیە چۆن هێز دەدەینە شەبەحە دیجیتاڵییەکان کەسانێک بە هەر هۆیەک بێت چالاک نین لە ئۆنلاین بەڵام یەکێکە لە هەرە کەسە باوەڕ پێکراوەکان لە جیهاندا ؟ چۆن یارمەتی کارەکانیان دەدەین کۆمەڵگاکانیان، خێزانەکانیان دەیگۆڕینە سەر بناغەی ناوبانگ؟ بەشێوەیەکی سەرەکی کاتێ بەتەواوی کارەکە دەکەین دەکرێت تەشویشێکی ئیجابی دروست بکات لەسەر ئەوەی کێ هێز و متمانە و کاریگەری هەیە تۆمارێکی سێ ژمارەیی، "مێژووی ژمارەی کلتوری" ی ئێوە کە تەنها %٣٠ لە ئێمە دەزانین کە ئەو تۆمارە چی یە چیتر کاریگەریەکی ئەوتۆی نامێنێت لەسەر بڕی تێچوون و ئەو شتانەی کە ئێمە دەتوانین بچینە ناویان وە لە هەندێ باردا، تواناکانی ئێمە لە جیهاندا سنووردار دەکات لە ڕاستیدا،ناوبانگ دراوێکە کە من لەو بڕوایەدام زۆر بە هێز تر دەبێت لە مێژووی قەرز و پارەکانمان لەسەدەی ٢١ دا ناوبانگ دەبێتە ئەو هۆکارەی کە دەڵێت تۆ دەتوانیت متمانەم پێ بکەیت ئێستا شتە سەر سوڕهێنەرەکە ئەوەیە ناوبانگ هۆکاری ئابوری و کۆمەڵایەتییە کە وا دەکات هاوکاری کۆمەڵایەتی بکات بەڵام سەرچاوەکان لەم قەزایە گەورەتر دەبێت وەک لە شوێنیک کە دابڕاوە با نمونەیەکتان بدەمێ لە جیهانی دوبارە بونەوەدا لەسەر ئەوەی داتای ناوبانگ دەتوانێت تازە وەکو کۆن لێ بکات چوار ساڵ بەر لە ئێستا مەندوبەکانی تەکنەلۆژیا و دەڵاڵەکان جویل سپۆلسکی و جێف ئەتوود بڕیاریاندا دەست بە شتێک بکەن ناویان نا ستاک ئۆڤەر فلۆو ئێستا ستاک ئۆڤەر فلۆو بەرنامەیەکە ئەو کەسانەی ئەزمونیان هەیە لە دروست کردنی پڕۆگرامدا دەتوانن پرسیار لەوانە بکەن کە زۆر باشن لە پرسیاری تەکنەلۆژیدا لەسەر شتی وەک جنۆکە یان کشانی کرۆم ئەم سایتە ٥٠٠٠ و نیو پرسیار وەر دەگرێت لە ڕۆژێکدا لە %٨٠ یان وەڵامیان دەدرێتەوە ئێستا بەکارهێنەرەکان ناوبانگیان پەیا کردووە بەچەند شێوەیەک بەڵام لە بناغەدا بەپێی ئەوەی کە چۆن بڕوا بە خانەدانانەکان بکەن کە دەزانن باسی چی دەکەن دوای چەند مانگێک لە دامەزراندنی ئەم سایتە ئەوانەی کە دۆزییانەوە شتێکی سەیریان بینی کە لە ڕاستیدا توشی سەر سوڕ مانی کردن ئەوان بیستیان کە کە بەکارهێنەرەکان ناوبانگی خۆیان لە پڕۆگرامەکەدا بە ناوی خۆیانەوە تۆمار دەکەن وە دامەزرێنەرەکان پڕۆگرامەکە دەگەڕان بۆ ئەو کەسانەی وەها بەهرەیەکی ناوازەیان هەیە ئێستا هەزاران لە کەسانی دروستکەری پڕۆگرامەکان دەتوانن کاری زۆر باشتر بدۆزنەوە بەهۆی ستیک ئۆڤەر فلۆو وە ناوبانگی تەختەی پێوانەییەکەیان ویندۆیەکی گران بەها دەبەخشێت دەربارەی چۆن کەسێک بەڕاستی مامەڵە دەکات وە خانەدانەکان چۆن بیر دەکەنەوە دەربارەیان بەڵام گەورەترین ڕێسا دەربارەی ئەوەی چی لە پشت ستیک ئۆڤەر فلۆوەوە ڕوو دەدات لەو بڕوایەدام شتێکی تەواو سەرسوڕهێنەرە خەڵکی خەریکە لەوە تێدەگەن کە ئەو ناوبانگەی کە خەریکە لە شوێنێک بەردەستی دەکەن نرخی زۆرترە لە شوێنەکەی لێی بنیات نراوە دەزانن، ئەمە شتێکی زۆر سەیرە کتێک قسە لەگەڵ بەکارهێنەرێک دەکەیت کە ئایا سوپەر ڕابیت یان کەسە خێراکان لە ستیک ئۆڤەر فلۆو هەموو باس لەوە دەکەن کە چۆن ناوبانگێکی بەرزیان هەیە کە چۆن هێزی ژیریان بە کاردەهێنن لە ستاک ئۆڤەر فلۆو مەجالێک دروست دەکات بۆ ئەو کەسانەی بەهرەی ڕاستەقینەیان هەیە بگەنە ئەنجامی باش لە (ئەیربنب) خەڵک زیاتر گرنگتر دەبن وە لەشوێنی تاسک ڕابیت دا کۆنتڕۆڵ دەدەنە خەڵکی بۆ چالاکییە ئابورییەکان لە کۆتای چا کەمدا لەگەڵ سباستیان پێی وتم چۆن لە ڕۆژێکی ناخۆشی باراناویدا کە هیچ کڕیارێک نەبوو لە فرۆشگای کتێبەکەیدا، بیریی لەو هەموو خەڵکە دەکردەوە کە شتێکی زۆر خۆشیان پێ وتن وەکو کەسێک چییان پێ وتن پێیان دەوت ئەو دەبێتە ٥٠ ساڵ و بڕواشی پێیەتی کە ئەو ناوبانگە گەورەیەی بنیات ناوە لە ئەیربنب دەیگەیەنێتە ئەوەی شتێکی سەرسوڕهێنە بکات لە تەواوی ژیانیدا وەک خۆتان دەزانن لە مێژوودا تەنها چەند پەنجەرەیەک هەبووە کە دەرفەتن بۆ ئەوەی جارێکی تر داهێنان بکرێت لە کارە بازرگانییە-کۆمەڵآیەتییەکاندا ئێمە بە یەکێک لەو ساتانەدا تێپەڕ دەبین لەو بڕوایەدام کە ئێمە لە سەرەتای شۆڕشی هاوکاریداین کە هەروەکو شۆڕشی بازرگانی گرنگ دەبێت لە سەدەی ٢١ دا داهێنانی توانا تەقلیدیەکان لە چەند ڕوویەکەوە سیستمی بەکاربردنی گۆڕی کۆنتڕۆڵی ئەوەی کرد کە کێ دەتوانێت چی بکات لە سەدەی ٢١ دا نیتۆرکە نوێیەکەی متمانە هەروەها ئەو ناوبانگە زەبەلاحەی کە درووستیان کردووە، ، داهێنان دەکەن لەسەر ئەوەی کە چۆن بیر لە پارە و بازاڕ و هێز دەکەینەوە هەروەها داهێنان دەکەن لە پێناسی کەسێتمان، بە جۆرێک کە ئێستا ناتوانین پێشبینیان بکەین زۆر سوپاستان دەکەم چەپڵە لێدان