< Return to Video

ئایە زمانەکانی وەکو ئێڵڤیش و دۆسڕاکی و نایڤ ڕاستەقینەن؟ - جۆن مێخۆرتەر

  • 0:07 - 0:10
    بۆ زۆربەمان، یەکێک لە ناوازەترین شتەکان
    دەربارەی زنجیرەی فیلمی
  • 0:10 - 0:12
    یاری تەختە پاشاییەکان،
    بریتییە لە دانیشتوانی
  • 0:12 - 0:14
    دەریای دۆسراکی کە زمانی ڕاستی خۆیان هەیە.
  • 0:15 - 0:16
    هەروەها زمانی دۆسراکی
    هات دوا بە دوای
  • 0:16 - 0:20
    ''ئاڤاتار'' زمانە ڕاستیەکەیە
    کە ناڤییەکان قسەیان پێ دەکرد،
  • 0:20 - 0:22
    بێگومان ناڤییەکان
    پیویستیان پێ بوو
  • 0:22 - 0:27
    لە ساڵی ١٩٧٩وە کاتێک کلینگۆنەکان لە فیلمی
    ''ستار تریک''زمانی تەواوەتی خۆیان هەبوو.
  • 0:27 - 0:29
    هەروەها با زمانەکانی ئێلڤشیشمان بیر نەچێت
  • 0:29 - 0:32
    لە ڕۆمانە سێ بەشییەکەی تۆڵکین
    ''پاشای ئەنگوستیکلەکان،''
  • 0:32 - 0:35
    بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە ئەوە
    باپیرەی ڕاستەقینەی
  • 0:35 - 0:37
    کۆنلانگە فانتازیاییەکان بووە.
  • 0:38 - 0:41
    ''کۆنلانگ'' کورتکراوەیە واتا
    ''زمانێکی درووست کراو.''
  • 0:41 - 0:43
    ئەوان زیاتر وەک کۆد وان
    بۆ نموونە پیگ لاتین،
  • 0:43 - 0:47
    و بریتیش نین لە کۆمەڵێک دەستەواژەی
    بازاڕی هەڵبەستراو هاوشێوەی Nadsat lingo
  • 0:47 - 0:50
    کە هەرزەکارە ئاژاوەچییەکان لە
    "Clockwork Orange" بەکاریان هێناوە.
  • 0:50 - 0:53
    کە''درووگ''وشەیەکی ڕووسی
    بوو بە مانای ''هاوڕێ'' دەهات.''
  • 0:53 - 0:57
    ئەوەی زمانەکان دەکات بە زمانێکی ڕاستەقینە
    بریتی نییە لە ژمارەی ئەو وشانەی هەیەتی.
  • 0:57 - 1:00
    بێگومان، ئەوە یارمەتیدەرە
    کە وشەیەکی زۆریان هەبێت.
  • 1:00 - 1:02
    زمانی دۆسراکی هەزاران وشەی هەیە.
  • 1:02 - 1:04
    هەرچی زمانی ناڤییە بە ١،٥٠٠
    وشە دەستی پێکرد.
  • 1:04 - 1:08
    بە بەردەوامی هەوادارەکانی لە ماڵپەڕەکان
    وشەی زیاتریان بۆ دروست کرد.
  • 1:08 - 1:11
    بەڵام دەتوانین بە تەنها جیاوازی
    لە نێوان وشەکان و ئەوەی کە
  • 1:11 - 1:13
    زمانەکە دەکاتە زمانێکی ڕاست ببینین.
  • 1:13 - 1:16
    بە ڕوانین لەوەی کە چۆن تۆڵکین
    ئێڵڤشی مەزنی کۆنی درووست کردەوە،
  • 1:16 - 1:18
    بەڵام وەکو زمانێکی دەستکرد کە هەزاران
    وشەی هەیە.
  • 1:19 - 1:22
    هەرچۆنێک بێت، دەتوانیت
    ٥،٠٠٠ وشەی زمانی ڕووسی لەبەر بکەیت
  • 1:22 - 1:25
    بەڵام هیشتا بە زەحمەت
    دێڕێک دروست بکەیت.
  • 1:25 - 1:27
    دەکرێت منداڵێکی چوار ساڵ
    لە تۆ باشتر بدوێت.
  • 1:27 - 1:30
    ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دەبێت بزانیت
    بە چ شێوەیەک وشەکان ڕێک بخەیت.
  • 1:30 - 1:33
    چونکە، زمانی ڕاستەقینە خاوەنی ڕێزمانە.
  • 1:33 - 1:35
    ئێلڤیشیش ڕێزمانی هەیە.
  • 1:35 - 1:38
    ئەگەر کارێک لە ئینگلیزیدا بکەیت بە
    ڕابردوو، ed بۆ کارەکە زیاد دەکەیت.
  • 1:38 - 1:40
    بۆ نموونە wash دەبێتە washed.
  • 1:40 - 1:42
    لە زمانی ئێڵڤشدا،
    شوشتن'' بریتییە لە ''ئاڵو''''
  • 1:42 - 1:44
    و ''شوشتی'' بریتییە لە ''ئاڵون.''
  • 1:45 - 1:48
    زمانە ڕاستەقینەکان بە
    تێپەڕ بوونی کاتیش دەگۆڕدرێن.
  • 1:48 - 1:50
    هیچ زمانێک بوونی نییە کە
  • 1:50 - 1:53
    کە هاو شێوەی ١٠٠٠ پێش ئێستای مابێتەوە.
  • 1:53 - 1:55
    کاتێک خەڵک قسە دەکەن،
    توشی هەڵسوکەوتی نوێ دەبن،
  • 1:55 - 1:57
    واز لە کۆنەکانیش دەهێنن،
  • 1:57 - 1:59
    هەڵە دەکەن، و دەشبن بە داهێنەر.
  • 1:59 - 2:00
    ئەمڕۆ، یەکێک دەڵێت،
  • 2:00 - 2:02
    '' نانی ڕۆژانەی ئەمرۆمان پێ بدە''
  • 2:02 - 2:04
    لە زمانی ئینگلیزی کۆن، دەیانگووت،
  • 2:04 - 2:07
    "Urne gedaeghwamlican
    hlaf syle us todaeg."
  • 2:09 - 2:11
    شتەکان لە زمانە دەستکردەکانیش
    گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.
  • 2:11 - 2:15
    تۆڵکین چەشنە کۆن و
    نوێیەکانی زمانی ئێڵڤشی دیاری کرد.
  • 2:15 - 2:17
    کە بۆ یەکەمجار خێوەکان
    لە کوڤیەنێن دەرکەوتن،
  • 2:17 - 2:19
    لە زمانە نوێیەکەیاندا،
  • 2:19 - 2:21
    وشە بۆ ''خەڵک'' بریتی بوو لە ''کوێندی،''
  • 2:21 - 2:24
    بەڵام کە بەشێکیان کە ناویان تێلێری بوو،
    کۆچیان کرد،
  • 2:24 - 2:27
    بەدرێژایی کات، ''کوێندی'' بووە ''پێندی،''
  • 2:27 - 2:29
    کە پیتی "ک"یان کرد بە پیتی "پ".
  • 2:30 - 2:34
    وەکو زمانە ڕاستەقینەکان، زمانی دەستکردی
    وەکو ئێلڤیش دابەشکراوەیان هەیە.
  • 2:35 - 2:37
    کاتێک ڕۆمەکان لاتینیان
    بە ئەوروپادا بڵاو کردەوە،
  • 2:37 - 2:40
    فەڕەنسی، ئیسپانی، و ئیتاڵی دروست بوون.
  • 2:40 - 2:42
    کاتێک کۆمەڵەکان بۆ شوێنی جیاواز دەڕۆن،
  • 2:42 - 2:44
    بە پێی کات، شێوازەکانی قسەکردنیان
    گەشە دەکەن.
  • 2:44 - 2:46
    وەکو هەر شتێکی دیکەیان.
  • 2:46 - 2:49
    بەم شێوەیەش، وشەی لاتینی بۆ دەست
    بریتی بوو لە ''مانوس،''
  • 2:49 - 2:51
    بەڵام لە زمانی فەڕەنسی، بوو بە ''ما،''
  • 2:51 - 2:53
    لە کاتێکدا لە ئیسپانی دەبێتە''مانۆ،''
  • 2:54 - 2:57
    تۆلکین دڵنیایی بەخشی کە هەمان شتیش بەسەر
    زمانی ئیڵڤیشدا هاتووە.
  • 2:57 - 3:00
    کاتێک وشە ڕەسەنەکە
    ''کوێندی'' بوو بە ''پێندی''
  • 3:00 - 3:01
    لە ناو هۆزی تێلێری،
  • 3:01 - 3:04
    وەک ئاڤارییەکانیش، کە بە پانتایی
    زەوی ناوەڕاست بڵاو بوونەوە،
  • 3:04 - 3:07
    وشەکە بوو بە ''کیندی''
    کاتێک دەنگی ''و'' لادرا.
  • 3:08 - 3:10
    ئەو شێوەزارانەی ئێلڤش کە تۆڵکین
    بایەخی زیاتری پێدان
  • 3:10 - 3:12
    بریتی بوون لە کوێنیا و سیندارین،
  • 3:12 - 3:15
    وشەکانیان بەهەمان شێوەی زمانی
    فەڕەنسی و ئیسپانی جیاوازن.
  • 3:15 - 3:17
    سوک واتا خواردنەوە لە زمانی کوێینا.
  • 3:17 - 3:18
    سیندارییەکانیش پێی دەڵێن ''سۆگ.''
  • 3:20 - 3:22
    هەروەکو دەزانی، زمانە
    ڕاستەقیینەکان زۆر ناڕێکن.
  • 3:23 - 3:24
    چونکە گۆڕانیان بەسەردا دێت،
  • 3:24 - 3:27
    گۆڕانکاریش ڕێگەی خۆی هەیە تاکو
    دژی ڕێکخستن کار بکات،
  • 3:27 - 3:29
    ڕێک هاوشێوەی ژووری دانیشتن
    یاخود ڕەفەی کتێبخانە.
  • 3:29 - 3:32
    زمانە ڕاستەقینەکان هەرگیز
    بەتەواوی لۆژیکی نین.
  • 3:32 - 3:36
    هەر بۆیەش تۆڵکین دەیویست دڵنیا بێت کە
    ئێڵڤش دەرهاویشتەی زمانەوانی زۆری تێدا بێت.
  • 3:36 - 3:39
    زۆرێک لە کارەکان بەشێوەیەک پەیوەست کراون
    کە تەنها دەبێت بیزانیت.
  • 3:39 - 3:41
    بۆ نموونە وشەی ''know''.
  • 3:41 - 3:43
    لە دەمی ڕابردوودا بریتییە لە ''knew،''
  • 3:43 - 3:47
    کە بە پێی هیچ ڕێسایەکی ڕێزمانی
    ئینگلیزی شرۆڤە نەکراوە.
  • 3:47 - 3:48
    ئۆهـ باشە.
  • 3:48 - 3:50
    لە ئێڵڤش، ''زانین'' بریتییە لە ''ئیستا،''
  • 3:50 - 3:53
    بەڵام ''زانی'' بریتییە لە ''سینتێ.''
  • 3:53 - 3:54
    ئۆهـ باشە.
  • 3:54 - 3:57
    ڕاستیەکە ئەوەیە، هەرچەندە کە ئێڵڤش
    زیاتر وەک بەشێکە لە زمانی ڕاستی
  • 3:57 - 3:59
    وەک لە زمانێکی تەواو.
  • 3:59 - 4:01
    بۆ تۆڵکین، ئێڵڤش ئارەزوویەک بوو وەک لەوەی
  • 4:01 - 4:05
    هەوڵێک بێت بۆ درووستکردنی زمانێک
    کە خەڵکی بتوانن بەڕاستی قسەی پێ بکەن.
  • 4:05 - 4:08
    بەشی زۆری ئەو ئێڵڤشەی ئەکتەرەکانی
    فیلمی ''پادشای ئەنگوستیلەکان''پێی دەدوێن
  • 4:08 - 4:12
    دروست کراوی هەوڵی زۆری تۆڵکین و
    هەوادارانی زمانی ئیڵڤیشە کە
  • 4:12 - 4:15
    کە لەسەر بنیچینەی پێشبینییەکانی تۆلکین
    کردوویانە.
  • 4:16 - 4:20
    ئەمە باشترین شتە کە بتوانین بۆ ئیلڤیش
    بیکەین، چونکە ئێستا هیچ کەسێک نییە
  • 4:20 - 4:21
    هەتا بەم زمانە قسەمان بۆ بکات.
  • 4:21 - 4:24
    بەڵام زمانە دەست کردە نوێیەکان
    هەنگاوی دوورتر دەنێن.
  • 4:24 - 4:27
    دۆسراکی، ناڤی، و کلینگۆن
    بەشێوەیەک پەرەیان پێدراوە
  • 4:27 - 4:29
    کە لەڕاستیدا دەتوانیت بەکاریان بهێنیت.
  • 4:29 - 4:31
    "هاملێت" وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کلینگۆن،
  • 4:31 - 4:33
    هەرچەندە بەکارهێنانی ئەمە
    واتا ڕاهاتن بەوەی
  • 4:33 - 4:35
    کە دەنگی ''ک'' بە مەڵاشووت دەرببڕیت،
  • 4:35 - 4:38
    ئەوەی سەیرە، شتە کارتۆنیەکەیە کە
    لە پشتەوەی قورگت هەڵواسراوە.
  • 4:39 - 4:43
    بڕوا دەکەیت یان نا، تۆ هەمان شت
    لە زۆرێک لە زمانەکانی جیهان دەکەیت،
  • 4:43 - 4:44
    بۆ نموونە وەکو ئیسکیمۆکان.
  • 4:45 - 4:47
    هەرچەندە، دەربڕینی ئێڵڤش زۆر ئاسانترە.
  • 4:47 - 4:49
    کەواتە، با ئێستا ماڵئاوایی بکەین
  • 4:49 - 4:52
    لە پێشەکی بۆ
    زمانە دەستکردەکان لە ئێڵڤش و
  • 4:52 - 4:54
    سێ زمانە دەستکردەکەی تر
    کە باسمان کردن
  • 4:54 - 4:57
    لەگەڵ ماڵاوایی کردنێک لە دڵەوە
    بە زمانە دەستکردەکان:
  • 4:58 - 4:59
    "A Na Marie!"
  • 4:59 - 5:00
    "Hajas!"
  • 5:00 - 5:02
    Na'vi's "Kiyevame!"
  • 5:02 - 5:03
    "Qapla!"
  • 5:03 - 5:05
    هەروەها ''خواتان لەگەڵ!''
Title:
ئایە زمانەکانی وەکو ئێڵڤیش و دۆسڕاکی و نایڤ ڕاستەقینەن؟ - جۆن مێخۆرتەر
Speaker:
جۆن مێخۆرتەر
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/are-elvish-klingon-dothraki-and-na-vi-real-languages-john-mcwhorter

چ شتێکی هاوبەش لە نێوان یاری تەختە پاشاییەکان و دۆسڕاکی، ئاڤەتاری نایڤی، کلینگۆنی ستار ترێک و لۆتری ئێڵڤش هەیە؟ هەمویان زمانێکی خەیاڵی دروست کراون. زمانە دروست کراوەکانیش هەمان ئاڵۆزیەکانی زمانە ڕاستەقینەکانیان هەیە: شێوازی خوێندنەوەی وشەکان، ڕێسا ڕێزمانییەکان و بەشێک بۆ وشەی نەشیاو و پەرەسەندن.
جۆن مێخۆرتەر بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ئەو زمانە دروست کراوانە سەرنجی هەوادارەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ ڕاکێشاوە.

وانەیەک لەلایەن جۆن مێخۆرتەر، ئەنیمەیشن لەلایەن ئینجۆی ئەنیمەیشن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:21

Kurdish subtitles

Revisions