Return to Video

گواستنەوەی خوێن چۆن ئەنجام دەدرێت؟

  • 0:06 - 0:12
    لە ساڵی ١٨٨١دا، دکتۆر ویڵیەم هاڵستد
    بەپەلە چوو بۆ بەهاناوەچوونی مینی خوشکی،
  • 0:12 - 0:15
    کە تووشی خوێنبەربوونی پاش
    منداڵبوون بووبوو.
  • 0:15 - 0:18
    بەخێرایی دەرزییەکی کرد بە قۆڵیدا،
  • 0:18 - 0:21
    و خوێنی خۆی گواستەوە بۆ خوشکەکەی.
  • 0:21 - 0:25
    پاش چەند خولەکێکی گوماناوی،
    خوشکەکەی هۆشی هاتەوە خۆی.
  • 0:25 - 0:28
    هاڵستد نەیزانی هەردووکیان
    چەند بە بەخت بوونە.
  • 0:28 - 0:31
    گواستنەوەی خوێنەکە سەرکەوتوو بوو
    تەنها لەبەر ئەوەی خۆی و خوشکەکەی
  • 0:31 - 0:33
    بەرێکەوت هەمان جۆری خوێنیان هەبوو.
  • 0:33 - 0:37
    ئەمەش شتێکە کە دڵنیایی تەواوەتی نییە
    تەنانەت لەنێو خزمە نزیکەکانیشدا.
  • 0:37 - 0:40
    جۆری خوێن لە سەردەمی هاڵستدا
    هێشتا نەدۆزرابوویەوە،
  • 0:40 - 0:44
    هەرچەندە خەڵکی رێژەیەکی زۆری گواستنەوەی
    خوێنیان ئەنجام داوە بە درێژایی سەدەکان
  • 0:44 - 0:46
    کە زۆربەیان ناسەرکەووتوو بوونە.
  • 0:46 - 0:50
    لە ساڵی ١٦٦٧دا، پزیشکێکی فەرەنسی
    بە ناوی ژۆن-باپتیست دینی
  • 0:50 - 0:54
    بوو بە یەکەم کەس کە ئەم تەکنیکە
    لەسەر مرۆڤ تاقی بکاتەوە.
  • 0:54 - 0:58
    دینی هەستا بە گواستنەوەی خوێن
    لە مەڕەوە بۆ ئەنتوان ماوا،
  • 0:58 - 1:00
    پیاوێک کە وادانرابوو جۆرە شێتییەکی هەبێت،
  • 1:00 - 1:03
    بەو هیوایەی نیشانەکانی کەم بکاتەوە.
  • 1:03 - 1:06
    دواتر، ماوا حاڵی باشتر بوو.
  • 1:06 - 1:09
    بەڵام دوای گواستنەوەیەکی دووەم،
    تای لەشی بەرزبوویەوە.
  • 1:09 - 1:13
    ئازاری زۆر توندی هەبوو لە بەشی خوارەوەی
    پشتی، سووتانەوەیەکی تیژ لە قۆڵیدا،
  • 1:13 - 1:17
    و میزەکەی بوو بە شلەیەکی رەشی خەست.
  • 1:17 - 1:19
    هەر چەندە کەس لەو کاتەدا نەیدەزانی،
  • 1:19 - 1:25
    ئەمانە نیشانەیەکی مەترسیداری وەڵامدانەوەی
    بەرگری لەش بوون.
  • 1:25 - 1:28
    وەڵامدانەوەکانی بەرگری لەش بە
    بەرهەم هێنانی پرۆتین دەست پێدەکات
  • 1:28 - 1:30
    کە ناودەبرێن بە
    دژە زیندەییەکان،
  • 1:30 - 1:33
    کە خانە مشەخۆرەکان جیا دەکاتەوە لە
    خانەکانی لەش.
  • 1:33 - 1:38
    ئەم کارە ئەنجام دەدەن بە ناسینەوەی پرۆتینە
    نەناسراوەکان، یان دژەپەیداکەرەکان،
  • 1:38 - 1:40
    کە لە پەردەی خانەی مشەخۆرەکاندا چەقیوون.
  • 1:40 - 1:43
    دژەتەنەکان دەلکێن بە دژەپەیداکەرەکانەوە،
  • 1:43 - 1:47
    و ئاماژە دەنێرن بۆ بەرگرییە خانەکانی تر
    تاوەکو بێن و خانە بێگانەکان لەناوببەن.
  • 1:47 - 1:51
    خانە لەناو چووەکان لە رێگەی میزەوە
    لە لەش دەردەکرێن.
  • 1:51 - 1:54
    لە حاڵەتە دژوارەکاندا، بەهۆی زۆری
    بڕی خانە لەناوچووەکانەوە
  • 1:54 - 1:59
    مەیینی خوێن لە رێرەوی خوێندا روودەدات،
    بەمەش خوێن ناگات بە ئەندامە گرنگەکانی لەش،
  • 1:59 - 2:03
    دەرەنجام باری گورچیلەکان قورس دەبێت و
    ئەندامەکان لەکار دەکەون.
  • 2:03 - 2:06
    خۆشبەختانە، نەخۆشەکەی دینی بە سەلامەتی
    لە گواستنەوەکە رزگاری بوو.
  • 2:06 - 2:10
    بەڵام پاش ئەوە گواستنەوەی نێوان
    مرۆڤ و ئاژەڵ بە کوشندە لە قەڵەم درا،
  • 2:10 - 2:13
    کردارەکە لە هەموو ئەوروپا قەدەغە کرا.
  • 2:13 - 2:16
    بۆ ماوەی چەند سەدەیەک کاری پێنەکرا.
  • 2:16 - 2:21
    تاوەکو لە ساڵی ١٩٠١ پزیشکێکی نەمساوی
    بە ناوی کاڕڵ لاندشتاینەر
  • 2:21 - 2:23
    جۆرەکانی خوێنی دۆزییەوە.
  • 2:23 - 2:28
    کە گرنگترین هەنگاو بووە بۆ سەرکەوتنی
    گواستنەوەی خوێن لە نێوان مرۆڤدا.
  • 2:28 - 2:32
    تێبینی ئەوەی کرد هەر کاتێک دوو جۆری جیاوازی
    خوێن تێکەل بکرێن، خوێن مەیین روو دەدات.
  • 2:32 - 2:37
    ئەمەش ئەو کاتە روودەدات کە دژەتەنەکان
    دەلکێن بەو خانانەی دژەپەیداکەریان هەیە،
  • 2:37 - 2:39
    کە دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی خانەکان.
  • 2:39 - 2:43
    بەڵام ئەگەر خانەکانی خوێنی بەخشەر
    و وەرگر هەمان جۆر بن،
  • 2:43 - 2:48
    ئەوا خانەکانی بەخشەر لەناو نابردرێن
    و نامەیێن.
  • 2:48 - 2:50
    تاکو ١٩٠٧،
  • 2:50 - 2:54
    پزیشکەکان رێژەی بچووکی خوێنیان
    تیکەڵ دەکرد پێش ئەنجامدانی گواستنەوەکە.
  • 2:54 - 2:57
    ئەگەر خوێن مەیین رووی نەدابا،
    ئەوا واتە گواستنەوەکە گونجاوە.
  • 2:57 - 3:00
    ئەمەش بووە هۆی رزگار کردنی هەزاران گیان،
  • 3:00 - 3:04
    هەروەها بووە هۆی رەخساندنی زەمینەیەک
    بۆ گواستنەوەی هاوچەرخ.
  • 3:04 - 3:07
    تاوەکو ئەم کاتە، گواستنەوەی خوێن
    تەنها لە کاتە پێویستەکاندا دەکرا،
  • 3:07 - 3:10
    راستەوخۆ لە نێوان دوو کەسدا.
  • 3:10 - 3:13
    ئەمەش لەبەر ئەوەی خوێن لەگەڵ
    بەرکەوتنی بە هەوا
  • 3:13 - 3:16
    راستەوخۆ دەست بە مەیین دەکات.
  • 3:16 - 3:20
    کردارێکی بەرگرییە بۆ رێگری کردن لە
    لەدەستچوونی خوێن لە کاتی برینداربووندا.
  • 3:20 - 3:25
    لە ساڵی ١٩١٤دا، لێکۆڵەرەوان بۆیان دەرکەوت
    کە ماددەی سۆدیۆم سترەیت
  • 3:25 - 3:31
    رێگرە لە مەیینی خوێن ئەمەش بە لابردنی
    کالسیۆم کە هۆکاری مەیینی خوێنە.
  • 3:31 - 3:35
    خوێنی سترەیت زیادکراو دەکرێت
    هەڵبگیردرێت و دواتر بەکار بهێنرێت
  • 3:35 - 3:39
    ئەمەش هەنگاوی یەکەم بوو بۆ رەخساندنی
    گواستنەوەی خوێن بە پێوانەیەکی گەورە.
  • 3:39 - 3:46
    لە ساڵی ١٩١٦دا، دوو زانای ئەمریکی
    ماددەیەکی کاریگەرتری دژەمەیینیان دۆزییەوە
  • 3:46 - 3:52
    ناودەبرێت بە هێپارین، کە ئەو ئەنزیمانە
    لەکاردەخات کە دەبنە هۆی خوێن مەیین.
  • 3:52 - 3:54
    تا ئێستاش هێپارین بەکاردەهێنرێت.
  • 3:54 - 3:55
    لە هەمان کاتدا،
  • 3:55 - 3:59
    لێکۆڵەرەوە ئەمریکی و بەریتانییەکان
    ئامێری گویزەرەوەیان گەشە پێدا
  • 3:59 - 4:05
    کە خوێنی بەخشینی دەگەیاند بە مەیدانەکانی
    جەنگ لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا.
  • 4:05 - 4:07
    بە تێکەڵ کردنییان لەگەڵ هێپارین
  • 4:07 - 4:11
    پزیشکانی جەنگ خوێنەکانیان
    بە سەلامەتی هەڵدەگرت،
  • 4:11 - 4:16
    ئینجا راستەوخۆ دەیانگەیاند بە سەربازە
    بریندارەکان لە مەیدانەکانی جەنگ.
  • 4:16 - 4:20
    پاش تەواوبوونی جەنگ. ئەم بۆکسە گوێزەرەوە
    ساکارە بووە هۆی
  • 4:20 - 4:25
    دروست کردنی بانکی خوێنی سەردەمییانە،
    ئامێرێکی جێگیری گشت نەخۆشخانەکانی جیهان.
Title:
گواستنەوەی خوێن چۆن ئەنجام دەدرێت؟
Speaker:
بیڵ شەت
Description:

تەواوی وانەکە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/how-does-blood-transfusion-work-bill-schutt
لە ساڵی ١٨٨١دا، دکتۆر ویڵیەم هاڵستد بەخیرایی چوو بۆ بەهاناوەچوونی مینی خوشکی، کە تووشی خوێنبەربوونی دوای
منداڵبوون بوو بوو. بەپەلە دەرزییەکی کرد بە قۆڵیدا و خوێنی خۆی گواستەوە بۆ خوشکەکەی. پاش چەند خولەکێکی گوماناوی، خوشکەکەی هۆشی هاتەوە خۆی. چی وایکرد ئەم خوێن گواستنەوەیە سەرکەوتوو بێت؟ بیڵ شەت باس لە مێژووی ئەم کردارە دەکات کە گیان دەپارێزێت.
وانە لە لایەن: بیڵ شەت، دەرهێنان لە لایەن: Hype CG.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:28

Kurdish subtitles

Revisions