WEBVTT 00:00:06.379 --> 00:00:11.992 لە ساڵی ١٨٨١دا، دکتۆر ویڵیەم هاڵستد بەپەلە چوو بۆ بەهاناوەچوونی مینی خوشکی، 00:00:11.992 --> 00:00:14.692 کە تووشی خوێنبەربوونی پاش منداڵبوون بووبوو. 00:00:14.692 --> 00:00:17.501 بەخێرایی دەرزییەکی کرد بە قۆڵیدا، 00:00:17.501 --> 00:00:21.250 و خوێنی خۆی گواستەوە بۆ خوشکەکەی. 00:00:21.250 --> 00:00:25.105 پاش چەند خولەکێکی گوماناوی، خوشکەکەی هۆشی هاتەوە خۆی. NOTE Paragraph 00:00:25.105 --> 00:00:27.880 هاڵستد نەیزانی هەردووکیان چەند بە بەخت بوونە. 00:00:27.880 --> 00:00:30.930 گواستنەوەی خوێنەکە سەرکەوتوو بوو تەنها لەبەر ئەوەی خۆی و خوشکەکەی 00:00:30.930 --> 00:00:33.080 بەرێکەوت هەمان جۆری خوێنیان هەبوو. 00:00:33.080 --> 00:00:36.959 ئەمەش شتێکە کە دڵنیایی تەواوەتی نییە تەنانەت لەنێو خزمە نزیکەکانیشدا. NOTE Paragraph 00:00:36.959 --> 00:00:39.890 جۆری خوێن لە سەردەمی هاڵستدا هێشتا نەدۆزرابوویەوە، 00:00:39.890 --> 00:00:43.760 هەرچەندە خەڵکی رێژەیەکی زۆری گواستنەوەی خوێنیان ئەنجام داوە بە درێژایی سەدەکان 00:00:43.760 --> 00:00:46.160 کە زۆربەیان ناسەرکەووتوو بوونە. 00:00:46.160 --> 00:00:50.370 لە ساڵی ١٦٦٧دا، پزیشکێکی فەرەنسی بە ناوی ژۆن-باپتیست دینی 00:00:50.370 --> 00:00:53.642 بوو بە یەکەم کەس کە ئەم تەکنیکە لەسەر مرۆڤ تاقی بکاتەوە. 00:00:53.642 --> 00:00:57.631 دینی هەستا بە گواستنەوەی خوێن لە مەڕەوە بۆ ئەنتوان ماوا، 00:00:57.631 --> 00:01:00.171 پیاوێک کە وادانرابوو جۆرە شێتییەکی هەبێت، 00:01:00.171 --> 00:01:02.971 بەو هیوایەی نیشانەکانی کەم بکاتەوە. 00:01:02.971 --> 00:01:05.711 دواتر، ماوا حاڵی باشتر بوو. 00:01:05.711 --> 00:01:08.969 بەڵام دوای گواستنەوەیەکی دووەم، تای لەشی بەرزبوویەوە. 00:01:08.969 --> 00:01:13.171 ئازاری زۆر توندی هەبوو لە بەشی خوارەوەی پشتی، سووتانەوەیەکی تیژ لە قۆڵیدا، 00:01:13.171 --> 00:01:17.101 و میزەکەی بوو بە شلەیەکی رەشی خەست. NOTE Paragraph 00:01:17.101 --> 00:01:19.071 هەر چەندە کەس لەو کاتەدا نەیدەزانی، 00:01:19.071 --> 00:01:24.811 ئەمانە نیشانەیەکی مەترسیداری وەڵامدانەوەی بەرگری لەش بوون. 00:01:24.811 --> 00:01:28.051 وەڵامدانەوەکانی بەرگری لەش بە بەرهەم هێنانی پرۆتین دەست پێدەکات 00:01:28.051 --> 00:01:29.540 کە ناودەبرێن بە دژە زیندەییەکان، 00:01:29.540 --> 00:01:33.181 کە خانە مشەخۆرەکان جیا دەکاتەوە لە خانەکانی لەش. 00:01:33.181 --> 00:01:37.601 ئەم کارە ئەنجام دەدەن بە ناسینەوەی پرۆتینە نەناسراوەکان، یان دژەپەیداکەرەکان، 00:01:37.601 --> 00:01:40.484 کە لە پەردەی خانەی مشەخۆرەکاندا چەقیوون. 00:01:40.484 --> 00:01:42.799 دژەتەنەکان دەلکێن بە دژەپەیداکەرەکانەوە، 00:01:42.799 --> 00:01:47.452 و ئاماژە دەنێرن بۆ بەرگرییە خانەکانی تر تاوەکو بێن و خانە بێگانەکان لەناوببەن. NOTE Paragraph 00:01:47.452 --> 00:01:50.952 خانە لەناو چووەکان لە رێگەی میزەوە لە لەش دەردەکرێن. 00:01:50.952 --> 00:01:54.321 لە حاڵەتە دژوارەکاندا، بەهۆی زۆری بڕی خانە لەناوچووەکانەوە 00:01:54.321 --> 00:01:59.196 مەیینی خوێن لە رێرەوی خوێندا روودەدات، بەمەش خوێن ناگات بە ئەندامە گرنگەکانی لەش، 00:01:59.196 --> 00:02:02.946 دەرەنجام باری گورچیلەکان قورس دەبێت و ئەندامەکان لەکار دەکەون. 00:02:02.946 --> 00:02:06.421 خۆشبەختانە، نەخۆشەکەی دینی بە سەلامەتی لە گواستنەوەکە رزگاری بوو. 00:02:06.421 --> 00:02:10.221 بەڵام پاش ئەوە گواستنەوەی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ بە کوشندە لە قەڵەم درا، 00:02:10.221 --> 00:02:13.134 کردارەکە لە هەموو ئەوروپا قەدەغە کرا. 00:02:13.134 --> 00:02:16.274 بۆ ماوەی چەند سەدەیەک کاری پێنەکرا. NOTE Paragraph 00:02:16.274 --> 00:02:21.066 تاوەکو لە ساڵی ١٩٠١ پزیشکێکی نەمساوی بە ناوی کاڕڵ لاندشتاینەر 00:02:21.066 --> 00:02:22.766 جۆرەکانی خوێنی دۆزییەوە. 00:02:22.766 --> 00:02:27.786 کە گرنگترین هەنگاو بووە بۆ سەرکەوتنی گواستنەوەی خوێن لە نێوان مرۆڤدا. 00:02:27.786 --> 00:02:32.463 تێبینی ئەوەی کرد هەر کاتێک دوو جۆری جیاوازی خوێن تێکەل بکرێن، خوێن مەیین روو دەدات. 00:02:32.463 --> 00:02:36.543 ئەمەش ئەو کاتە روودەدات کە دژەتەنەکان دەلکێن بەو خانانەی دژەپەیداکەریان هەیە، 00:02:36.543 --> 00:02:38.967 کە دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی خانەکان. 00:02:38.967 --> 00:02:43.284 بەڵام ئەگەر خانەکانی خوێنی بەخشەر و وەرگر هەمان جۆر بن، 00:02:43.284 --> 00:02:48.363 ئەوا خانەکانی بەخشەر لەناو نابردرێن و نامەیێن. NOTE Paragraph 00:02:48.363 --> 00:02:49.713 تاکو ١٩٠٧، 00:02:49.713 --> 00:02:54.136 پزیشکەکان رێژەی بچووکی خوێنیان تیکەڵ دەکرد پێش ئەنجامدانی گواستنەوەکە. 00:02:54.136 --> 00:02:56.996 ئەگەر خوێن مەیین رووی نەدابا، ئەوا واتە گواستنەوەکە گونجاوە. 00:02:56.996 --> 00:02:59.728 ئەمەش بووە هۆی رزگار کردنی هەزاران گیان، 00:02:59.728 --> 00:03:03.528 هەروەها بووە هۆی رەخساندنی زەمینەیەک بۆ گواستنەوەی هاوچەرخ. NOTE Paragraph 00:03:03.528 --> 00:03:07.368 تاوەکو ئەم کاتە، گواستنەوەی خوێن تەنها لە کاتە پێویستەکاندا دەکرا، 00:03:07.368 --> 00:03:10.194 راستەوخۆ لە نێوان دوو کەسدا. 00:03:10.194 --> 00:03:13.428 ئەمەش لەبەر ئەوەی خوێن لەگەڵ بەرکەوتنی بە هەوا 00:03:13.428 --> 00:03:15.588 راستەوخۆ دەست بە مەیین دەکات. 00:03:15.588 --> 00:03:20.398 کردارێکی بەرگرییە بۆ رێگری کردن لە لەدەستچوونی خوێن لە کاتی برینداربووندا. NOTE Paragraph 00:03:20.398 --> 00:03:25.078 لە ساڵی ١٩١٤دا، لێکۆڵەرەوان بۆیان دەرکەوت کە ماددەی سۆدیۆم سترەیت 00:03:25.078 --> 00:03:31.092 رێگرە لە مەیینی خوێن ئەمەش بە لابردنی کالسیۆم کە هۆکاری مەیینی خوێنە. 00:03:31.092 --> 00:03:34.532 خوێنی سترەیت زیادکراو دەکرێت هەڵبگیردرێت و دواتر بەکار بهێنرێت 00:03:34.532 --> 00:03:39.484 ئەمەش هەنگاوی یەکەم بوو بۆ رەخساندنی گواستنەوەی خوێن بە پێوانەیەکی گەورە. 00:03:39.484 --> 00:03:46.472 لە ساڵی ١٩١٦دا، دوو زانای ئەمریکی ماددەیەکی کاریگەرتری دژەمەیینیان دۆزییەوە 00:03:46.472 --> 00:03:51.791 ناودەبرێت بە هێپارین، کە ئەو ئەنزیمانە لەکاردەخات کە دەبنە هۆی خوێن مەیین. 00:03:51.791 --> 00:03:54.331 تا ئێستاش هێپارین بەکاردەهێنرێت. NOTE Paragraph 00:03:54.331 --> 00:03:55.422 لە هەمان کاتدا، 00:03:55.422 --> 00:03:59.342 لێکۆڵەرەوە ئەمریکی و بەریتانییەکان ئامێری گویزەرەوەیان گەشە پێدا 00:03:59.342 --> 00:04:04.584 کە خوێنی بەخشینی دەگەیاند بە مەیدانەکانی جەنگ لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا. 00:04:04.584 --> 00:04:07.034 بە تێکەڵ کردنییان لەگەڵ هێپارین 00:04:07.034 --> 00:04:10.825 پزیشکانی جەنگ خوێنەکانیان بە سەلامەتی هەڵدەگرت، 00:04:10.825 --> 00:04:15.817 ئینجا راستەوخۆ دەیانگەیاند بە سەربازە بریندارەکان لە مەیدانەکانی جەنگ. NOTE Paragraph 00:04:15.817 --> 00:04:20.473 پاش تەواوبوونی جەنگ. ئەم بۆکسە گوێزەرەوە ساکارە بووە هۆی 00:04:20.473 --> 00:04:25.436 دروست کردنی بانکی خوێنی سەردەمییانە، ئامێرێکی جێگیری گشت نەخۆشخانەکانی جیهان.