1 00:00:06,379 --> 00:00:11,992 لە ساڵی ١٨٨١دا، دکتۆر ویڵیەم هاڵستد بەپەلە چوو بۆ بەهاناوەچوونی مینی خوشکی، 2 00:00:11,992 --> 00:00:14,692 کە تووشی خوێنبەربوونی پاش منداڵبوون بووبوو. 3 00:00:14,692 --> 00:00:17,501 بەخێرایی دەرزییەکی کرد بە قۆڵیدا، 4 00:00:17,501 --> 00:00:21,250 و خوێنی خۆی گواستەوە بۆ خوشکەکەی. 5 00:00:21,250 --> 00:00:25,105 پاش چەند خولەکێکی گوماناوی، خوشکەکەی هۆشی هاتەوە خۆی. 6 00:00:25,105 --> 00:00:27,880 هاڵستد نەیزانی هەردووکیان چەند بە بەخت بوونە. 7 00:00:27,880 --> 00:00:30,930 گواستنەوەی خوێنەکە سەرکەوتوو بوو تەنها لەبەر ئەوەی خۆی و خوشکەکەی 8 00:00:30,930 --> 00:00:33,080 بەرێکەوت هەمان جۆری خوێنیان هەبوو. 9 00:00:33,080 --> 00:00:36,959 ئەمەش شتێکە کە دڵنیایی تەواوەتی نییە تەنانەت لەنێو خزمە نزیکەکانیشدا. 10 00:00:36,959 --> 00:00:39,890 جۆری خوێن لە سەردەمی هاڵستدا هێشتا نەدۆزرابوویەوە، 11 00:00:39,890 --> 00:00:43,760 هەرچەندە خەڵکی رێژەیەکی زۆری گواستنەوەی خوێنیان ئەنجام داوە بە درێژایی سەدەکان 12 00:00:43,760 --> 00:00:46,160 کە زۆربەیان ناسەرکەووتوو بوونە. 13 00:00:46,160 --> 00:00:50,370 لە ساڵی ١٦٦٧دا، پزیشکێکی فەرەنسی بە ناوی ژۆن-باپتیست دینی 14 00:00:50,370 --> 00:00:53,642 بوو بە یەکەم کەس کە ئەم تەکنیکە لەسەر مرۆڤ تاقی بکاتەوە. 15 00:00:53,642 --> 00:00:57,631 دینی هەستا بە گواستنەوەی خوێن لە مەڕەوە بۆ ئەنتوان ماوا، 16 00:00:57,631 --> 00:01:00,171 پیاوێک کە وادانرابوو جۆرە شێتییەکی هەبێت، 17 00:01:00,171 --> 00:01:02,971 بەو هیوایەی نیشانەکانی کەم بکاتەوە. 18 00:01:02,971 --> 00:01:05,711 دواتر، ماوا حاڵی باشتر بوو. 19 00:01:05,711 --> 00:01:08,969 بەڵام دوای گواستنەوەیەکی دووەم، تای لەشی بەرزبوویەوە. 20 00:01:08,969 --> 00:01:13,171 ئازاری زۆر توندی هەبوو لە بەشی خوارەوەی پشتی، سووتانەوەیەکی تیژ لە قۆڵیدا، 21 00:01:13,171 --> 00:01:17,101 و میزەکەی بوو بە شلەیەکی رەشی خەست. 22 00:01:17,101 --> 00:01:19,071 هەر چەندە کەس لەو کاتەدا نەیدەزانی، 23 00:01:19,071 --> 00:01:24,811 ئەمانە نیشانەیەکی مەترسیداری وەڵامدانەوەی بەرگری لەش بوون. 24 00:01:24,811 --> 00:01:28,051 وەڵامدانەوەکانی بەرگری لەش بە بەرهەم هێنانی پرۆتین دەست پێدەکات 25 00:01:28,051 --> 00:01:29,540 کە ناودەبرێن بە دژە زیندەییەکان، 26 00:01:29,540 --> 00:01:33,181 کە خانە مشەخۆرەکان جیا دەکاتەوە لە خانەکانی لەش. 27 00:01:33,181 --> 00:01:37,601 ئەم کارە ئەنجام دەدەن بە ناسینەوەی پرۆتینە نەناسراوەکان، یان دژەپەیداکەرەکان، 28 00:01:37,601 --> 00:01:40,484 کە لە پەردەی خانەی مشەخۆرەکاندا چەقیوون. 29 00:01:40,484 --> 00:01:42,799 دژەتەنەکان دەلکێن بە دژەپەیداکەرەکانەوە، 30 00:01:42,799 --> 00:01:47,452 و ئاماژە دەنێرن بۆ بەرگرییە خانەکانی تر تاوەکو بێن و خانە بێگانەکان لەناوببەن. 31 00:01:47,452 --> 00:01:50,952 خانە لەناو چووەکان لە رێگەی میزەوە لە لەش دەردەکرێن. 32 00:01:50,952 --> 00:01:54,321 لە حاڵەتە دژوارەکاندا، بەهۆی زۆری بڕی خانە لەناوچووەکانەوە 33 00:01:54,321 --> 00:01:59,196 مەیینی خوێن لە رێرەوی خوێندا روودەدات، بەمەش خوێن ناگات بە ئەندامە گرنگەکانی لەش، 34 00:01:59,196 --> 00:02:02,946 دەرەنجام باری گورچیلەکان قورس دەبێت و ئەندامەکان لەکار دەکەون. 35 00:02:02,946 --> 00:02:06,421 خۆشبەختانە، نەخۆشەکەی دینی بە سەلامەتی لە گواستنەوەکە رزگاری بوو. 36 00:02:06,421 --> 00:02:10,221 بەڵام پاش ئەوە گواستنەوەی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ بە کوشندە لە قەڵەم درا، 37 00:02:10,221 --> 00:02:13,134 کردارەکە لە هەموو ئەوروپا قەدەغە کرا. 38 00:02:13,134 --> 00:02:16,274 بۆ ماوەی چەند سەدەیەک کاری پێنەکرا. 39 00:02:16,274 --> 00:02:21,066 تاوەکو لە ساڵی ١٩٠١ پزیشکێکی نەمساوی بە ناوی کاڕڵ لاندشتاینەر 40 00:02:21,066 --> 00:02:22,766 جۆرەکانی خوێنی دۆزییەوە. 41 00:02:22,766 --> 00:02:27,786 کە گرنگترین هەنگاو بووە بۆ سەرکەوتنی گواستنەوەی خوێن لە نێوان مرۆڤدا. 42 00:02:27,786 --> 00:02:32,463 تێبینی ئەوەی کرد هەر کاتێک دوو جۆری جیاوازی خوێن تێکەل بکرێن، خوێن مەیین روو دەدات. 43 00:02:32,463 --> 00:02:36,543 ئەمەش ئەو کاتە روودەدات کە دژەتەنەکان دەلکێن بەو خانانەی دژەپەیداکەریان هەیە، 44 00:02:36,543 --> 00:02:38,967 کە دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی خانەکان. 45 00:02:38,967 --> 00:02:43,284 بەڵام ئەگەر خانەکانی خوێنی بەخشەر و وەرگر هەمان جۆر بن، 46 00:02:43,284 --> 00:02:48,363 ئەوا خانەکانی بەخشەر لەناو نابردرێن و نامەیێن. 47 00:02:48,363 --> 00:02:49,713 تاکو ١٩٠٧، 48 00:02:49,713 --> 00:02:54,136 پزیشکەکان رێژەی بچووکی خوێنیان تیکەڵ دەکرد پێش ئەنجامدانی گواستنەوەکە. 49 00:02:54,136 --> 00:02:56,996 ئەگەر خوێن مەیین رووی نەدابا، ئەوا واتە گواستنەوەکە گونجاوە. 50 00:02:56,996 --> 00:02:59,728 ئەمەش بووە هۆی رزگار کردنی هەزاران گیان، 51 00:02:59,728 --> 00:03:03,528 هەروەها بووە هۆی رەخساندنی زەمینەیەک بۆ گواستنەوەی هاوچەرخ. 52 00:03:03,528 --> 00:03:07,368 تاوەکو ئەم کاتە، گواستنەوەی خوێن تەنها لە کاتە پێویستەکاندا دەکرا، 53 00:03:07,368 --> 00:03:10,194 راستەوخۆ لە نێوان دوو کەسدا. 54 00:03:10,194 --> 00:03:13,428 ئەمەش لەبەر ئەوەی خوێن لەگەڵ بەرکەوتنی بە هەوا 55 00:03:13,428 --> 00:03:15,588 راستەوخۆ دەست بە مەیین دەکات. 56 00:03:15,588 --> 00:03:20,398 کردارێکی بەرگرییە بۆ رێگری کردن لە لەدەستچوونی خوێن لە کاتی برینداربووندا. 57 00:03:20,398 --> 00:03:25,078 لە ساڵی ١٩١٤دا، لێکۆڵەرەوان بۆیان دەرکەوت کە ماددەی سۆدیۆم سترەیت 58 00:03:25,078 --> 00:03:31,092 رێگرە لە مەیینی خوێن ئەمەش بە لابردنی کالسیۆم کە هۆکاری مەیینی خوێنە. 59 00:03:31,092 --> 00:03:34,532 خوێنی سترەیت زیادکراو دەکرێت هەڵبگیردرێت و دواتر بەکار بهێنرێت 60 00:03:34,532 --> 00:03:39,484 ئەمەش هەنگاوی یەکەم بوو بۆ رەخساندنی گواستنەوەی خوێن بە پێوانەیەکی گەورە. 61 00:03:39,484 --> 00:03:46,472 لە ساڵی ١٩١٦دا، دوو زانای ئەمریکی ماددەیەکی کاریگەرتری دژەمەیینیان دۆزییەوە 62 00:03:46,472 --> 00:03:51,791 ناودەبرێت بە هێپارین، کە ئەو ئەنزیمانە لەکاردەخات کە دەبنە هۆی خوێن مەیین. 63 00:03:51,791 --> 00:03:54,331 تا ئێستاش هێپارین بەکاردەهێنرێت. 64 00:03:54,331 --> 00:03:55,422 لە هەمان کاتدا، 65 00:03:55,422 --> 00:03:59,342 لێکۆڵەرەوە ئەمریکی و بەریتانییەکان ئامێری گویزەرەوەیان گەشە پێدا 66 00:03:59,342 --> 00:04:04,584 کە خوێنی بەخشینی دەگەیاند بە مەیدانەکانی جەنگ لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا. 67 00:04:04,584 --> 00:04:07,034 بە تێکەڵ کردنییان لەگەڵ هێپارین 68 00:04:07,034 --> 00:04:10,825 پزیشکانی جەنگ خوێنەکانیان بە سەلامەتی هەڵدەگرت، 69 00:04:10,825 --> 00:04:15,817 ئینجا راستەوخۆ دەیانگەیاند بە سەربازە بریندارەکان لە مەیدانەکانی جەنگ. 70 00:04:15,817 --> 00:04:20,473 پاش تەواوبوونی جەنگ. ئەم بۆکسە گوێزەرەوە ساکارە بووە هۆی 71 00:04:20,473 --> 00:04:25,436 دروست کردنی بانکی خوێنی سەردەمییانە، ئامێرێکی جێگیری گشت نەخۆشخانەکانی جیهان.