ئەفسانەی لوکی و وەستای بینا- ئەلێکس گیندلەر
-
0:07 - 0:12ئاسگارد، جیهانی سەرو سروشت، ئەو شوێنەیە
کە خواوەندە نەرویجییەکان تێیدا دەژیان. -
0:12 - 0:16هۆڵی گەورەی شا ئۆدین، ڤاڵهالا،
تا کۆتایی شاخەکە لەم شوێنەیە -
0:16 - 0:20و بیفڕۆست، ڕێڕەوی پەلکە
زێرینە، لەنگەری گرتووە. -
0:20 - 0:22بەڵام سەڕەڕای ئەوەی
قەڵەمڕەویان فراوان بوو، -
0:22 - 0:27لە ڕووی داگیرکەرەکانی،
وەک جۆتنهایم، بە نەبزیوی وەستابووە -
0:27 - 0:30کە ڕقیان لە خواوەندەکان دەبووە
و دەیانویست تێکیان بشکێنن. -
0:30 - 0:34ڕۆژێک، ثۆر، کە بەهزترین
خواوەند بوو، لە پشوودابوو، -
0:34 - 0:39کەسێکی نەناسراو لە سەر
ئەسپێکی خۆڵەمێشی گەیشت. -
0:39 - 0:42سوارچاکەکە سەودایەکی سەرسوڕهێنەری
خستە بەردەم خواوەندەکان. -
0:42 - 0:45ئەو پەیمانی درووست کردنی گەورەترین
دیواری پێبەخشین کە کەس نەیدیتوە، -
0:45 - 0:50بەرزتر لەوەی هەر زەبەلاحێک بتوانێت
بەسەری بکەوێت و بەهێزتر بەوەی کە تێکبشکێت. -
0:50 - 0:55لە بەرامبەردا، داوای هاوسەرگێری
لە خواوەند فریایی کرد، -
0:55 - 0:59لەگەڵ بەدەست هێنانی مانگ و خۆر.
-
0:59 - 1:03خواوەندەکان داواکەیان ڕەت
کردەوە و دەیانویست دەری بکەن. -
1:03 - 1:07بەڵام لۆکی فێلباز، پلانێکی
شەڕانگێزی داڕشت. -
1:07 - 1:10داوای لە خواوەندەکان کرد
سەودایەکە قبوڵ بکەن، -
1:10 - 1:16بەڵام هەندێک مەرجی بۆ دابنێن
ئەگەر لە کاتی پێویست تەواو نەبێت. -
1:16 - 1:21بەم شێوەیە، هیچ لە دەست نادەدن و
دیوارێکی بەرزیش بە دەست دەهێنن. -
1:21 - 1:23فرییا ئەم بیرۆکەی بە دڵ نەبوو.
-
1:23 - 1:26بەڵام ئۆدین و خواوەندەکانیتر قایل بوون.
-
1:26 - 1:28لەگەڵ نەناسراوەکە ڕێکەوتن.
-
1:28 - 1:31نەناسراوەکە تەنها یەک زستانی هەبوو
تا دیوارەکە تەواو بکات. -
1:31 - 1:34ئەگەر هەر بەشێکی دیاوارەکە
تا هاوین تەواو نەبێت، -
1:34 - 1:36بەڵێنەکەی دەدۆڕێنێت.
-
1:36 - 1:40و نابێت هیچ کەسێک یارمەتی بدات.
-
1:40 - 1:43خواوەندەکان پەیمانەکەیان
بە سوێندی نەشکێنراو واژۆ کرد. -
1:43 - 1:47و دەبێت دیوارەکە هیچ
زیانێک بە ئاسگارد نەگەێنێت. -
1:47 - 1:52بەیانی زوو، نەناسراوەکە بناغەی دیوارەکە
بە خێراییەکی چاوەڕوان نەکراو قوڵ کرد. -
1:52 - 1:57لە شەودا، بەرەو شاخەکە بەڕێ
کەوت بۆ هێنانی بەرد بۆ دیوارەکە. -
1:57 - 2:00بەڵام لە بەیانی ڕۆژی دواتر گەڕایەوە.
-
2:00 - 2:02خواوەندەکان نیگەران بوون.
-
2:02 - 2:05وەک ڕێکەوتبوون، نەدەبوو هیچ
کەسێک یارمەتی نەناسراوەکە بدات. -
2:05 - 2:10بەڵام، سڤادیلفار، ئەسپی نەناسراوەکە،
گالیسکەیەکی پڕ لە بەردی ڕادەکێشا -
2:10 - 2:13لە دوای خۆی زەویەکەی قوڵ دەکرد.
-
2:13 - 2:15زستان هات و ڕۆیشت.
-
2:15 - 2:19نەنانسراوەکە بەدەوام بوو و ئەسپەکەشی
بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی گالیسکەکە. -
2:19 - 2:22نە باران و نە بەفر دەیتوانێت ببێتە
ڕێگر لە کاری نەناسراوەکە. -
2:22 - 2:27تەنها ٣ ڕۆژ بۆ هاوین مابوو،
دیوارەکە بەرز و تێکنەشکێنەر خۆی دەنواند، -
2:27 - 2:30تەنها درووست کردنی دەرگەی دیوارەکە مابوو.
-
2:30 - 2:33شڵەژان، خواوەندەکان تێگەیشتن کە
ئەوانە نەک تەنها خوای -
2:33 - 2:35بە پیتی دەدۆڕێنن،
-
2:35 - 2:41بەبێ مانگ و خۆر، جیهان
دەکەوێتە ناو تارکییەکی قوڵی ناکۆتا. -
2:41 - 2:44بیریان کردەوە کە بۆچی بە
سەودایەکی گێلانە قایل بوون -
2:44 - 2:48بۆیە، لوکی و ئامۆژگارییە
خراپەکەیان بە بیر هاتەوە. -
2:48 - 2:51لە ناکاو، لوکی بە زیرەکی نەدەهاتە بەر چاو.
-
2:51 - 2:55خواوەندەکان هەڕەشەی مردنێکی پر
ئازاری چاوەڕواننەکراویان لە لوکی کرد -
2:55 - 3:00ئەگەر ڕێگە بە نەناسراوەکە بدات
سەوداکەی بباتەوە و داوای مافەکانی بکات. -
3:00 - 3:04بۆیە، لوکی پەیمانی دا خۆی ئەم
کێشەیە چارەسەر بکات و بزر بوو. -
3:04 - 3:06لە دەرەوە، شەو هات،
-
3:06 - 3:10نەناسراوەکەش کەوتە ڕێ بۆ
هێنانی کۆتا گالیسکەی پڕ بەرد. -
3:10 - 3:14بەڵام لەو کاتەی کا بانگی
ئەسپەکەی کرد، مایینێک دەرکەوت. -
3:14 - 3:18ماینەکە زۆر جوان بوو کە وای کرد
ئەسپەکە وەڵامی خاوەنەکەی نەداتەوە -
3:18 - 3:20خۆی لە جڵەو ئازاد کرد.
-
3:20 - 3:22نەناسراوەکە هەوڵیدا
کە ئەسپەکە بگرێت، -
3:22 - 3:26بەڵام ماینەکە بەرەو قوڵای دارستنەکە
ڕای کرد و ئەسپەکەش بە دوای کەوت. -
3:26 - 3:28نەناسراوەکە زۆر توڕە بوو.
-
3:28 - 3:31تێگەیشت خواوەندەکان لە پشت
ئەم کارەن و ڕووبەڕوویان بویەوە: -
3:31 - 3:33نەک وەک وەستایەکی لە سەرەخۆ،
-
3:33 - 3:38بەڵکو لە شێوەی زەبەلاحی ترسناکی شاخەکان.
-
3:38 - 3:39ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو.
-
3:39 - 3:42ثۆر تازە گەڕابوویەوە ئاسگارد،
-
3:42 - 3:45کاتێک خواوەندەکان زانییان
زەبەلاحێک لێرەیە، -
3:45 - 3:47لە سوێندەکەیان پەشیمان بوونەوە.
-
3:47 - 3:49تەنها بەخشیش کە زەبەلاحەکە وەری دەگرێت
-
3:49 - 3:51کۆتا شتە کە ئەو چاوی پێدەکەوێت
-
3:51 - 3:55چەکوشی قورسی تۆرە بە ناوی میۆلنێر.
-
3:55 - 4:00لە دوای ئەوەی دوا خشتیان خستە سەر دیوارە
زەبەلاحەکە، خواوەندەکان ئاهەنگیان گێڕا. -
4:00 - 4:02بەڵام لوکی دیار نەبوو.
-
4:02 - 4:05چەند مانگێک تێدەپەڕێت
دوای ئەوەی لوکی دەگەڕێتەوە، -
4:05 - 4:09جوانویەکی هەشت قاچ خۆڵەمێشیش لەگەڵ بوو.
-
4:09 - 4:13جوانوکە گەورە دەبێت و دەبێت
ئەسپێکی زەبەلاح بەناوی سلیپنەر -
4:13 - 4:18و دەبێتە ئەسپی ئۆدین و لە با خێراتر دەبێت.
-
4:18 - 4:23بەڵام ئەم ئەسپە لە کوێوە هاتووە،
لوکی ئەم نهێنیە بە پەنهانی دەهێڵێتەوە.
- Title:
- ئەفسانەی لوکی و وەستای بینا- ئەلێکس گیندلەر
- Speaker:
- ئەلێکس گیندلەر
- Description:
-
تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-loki-and-the-master-builder-alex-gendler
ئاسگارد، جیهانی سەروسروشت، ئەو شوێنەیە کە خواوەندە نەرویجییەکانی تێیدا دەژیان. هۆڵی گەورەی شا ئۆدین، ڤاڵهالا، تا کۆتایی شاخەکە لەم شوێنەیە. و بیفڕۆست، ڕێڕەوی پەلکەزێرینە، لەنگەری گرتووە. بەڵام سەرەڕای ئەوەی قەڵەمڕەوییان فراوان بوو لە ڕووی داگیرکەرەکانی بە نەبزیوی وەستابووە. بەڵام، نەناسراوێک سەردانی کردن و سەودایەکی خستە بەردەستیان. ئەلێکس گیندلەر باسی ئەفسانەی لوکی و وەستای بینا دەکات.وانەکە لە لایەن ئەلێکس گیندلەر ئامادە کراوە و لە لایەن Hype CG دەرهێنراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:25
halo fariq approved Kurdish subtitles for The myth of Loki and the master builder | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Loki and the master builder | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Loki and the master builder | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Loki and the master builder | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Loki and the master builder | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for The myth of Loki and the master builder | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The myth of Loki and the master builder | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The myth of Loki and the master builder |