چی دەبێتە هۆی خەوزڕان؟ - دان کوارتلەر
-
0:07 - 0:09شەوان چی بەخەر دەتهێڵێتەوە؟
-
0:09 - 0:11هێنان و بردنی پرسیاری قوڵ؟
-
0:11 - 0:12جۆشت بۆ گەشتێکی گرنگ؟
-
0:12 - 0:14یان فشاری دەروونی کارێکی تەواونەکراو،
-
0:14 - 0:16تاقیکردنەوەیەک،
-
0:16 - 0:18یان کۆبوونەوەیەکی خێزانی کە
بە ترسەوە چاوەڕێی ئەکەیت؟ -
0:18 - 0:23بۆ زۆر کەس، ئەم فشارە دەروونییە کاتییە،
لەگەڵ نەمانی هۆکارەکەیا. -
0:23 - 0:29بەڵام ئەی ئەگەر ئەو شتەی تۆی بەخەبەر
هێشتۆتەوە فشاری دەروونی کەم خەوییە؟ -
0:29 - 0:33ئەم سووڕە چارەسەرنەکراوە لەناوجەرگەی
کێشەی خەوزڕاندایە، -
0:33 - 0:36بەربڵاوترین کێشەی خەو لە جیهاندا.
-
0:36 - 0:39هەموو شتێک دەکرێت ببێتە ئەوەی
شەوێک بێئۆقرە بیت - -
0:39 - 0:41هاوەڵێک کە بپڕخێنێت،
-
0:41 - 0:42ئازاری جەستەیی،
-
0:42 - 0:44یان نائارامی سۆزی.
-
0:44 - 0:49کەم خەوییەکی زۆریش وەک فڕۆکەیەکی خێرا
کاتژمێری زیندەیی لەشت تێکئەیات، -
0:49 - 0:52خشتەی کاتەکانی خەوی لەشت تێکئەیات.
-
0:52 - 0:56بەڵام زۆربەی کات، کەم خەوی
کورتخایەن ئەبێت. -
0:56 - 0:59دەرئەنجام، ماندوێتی بەسەر هەموومان یەت.
-
0:59 - 1:03بەڵام، هەندێک کێشەی درێژخایەن
وەک نەخۆشییەکانی هەناسەدان، -
1:03 - 1:05کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، و
-
1:05 - 1:08چەندینی تر بەسەر ئەو ماندوێتیەی
لەشدا زاڵ دەبن. -
1:08 - 1:10لەگەڵ کەڵەکەبوونی شەوە بێ خەوتنەکان،
-
1:10 - 1:14جێگەی نوستنەکەت دەکرێت ئەو شەوانەت
بیربێنێتەوە کە خەوت لێنەکەوتووە -
1:14 - 1:16پڕبووە لە دڵەڕاوکێ بۆت.
-
1:16 - 1:19کە کاتی نوستن یەت، ئەوانەی
خەویان لێناکەوێت فشاری دەرونیان زیادئەکات. -
1:19 - 1:23هێندە زۆردەبێت مێشکیان سیستمی کاردانەوە
بۆ فشاری دەروونی تێکئەیات، -
1:23 - 1:27لەشیان پڕ دەکات لە هۆرمۆنەکانی
لەش دەخەنە دۆخی ئامادەباشییەوە. -
1:27 - 1:32هۆرمۆنەکانی کۆرتیزۆڵ بەناو
لەشدا دێت و دەچێت، -
1:32 - 1:35لێدانی دڵ خێرا دەکات و فشاری
دەروونی زیاد دەکات، و -
1:35 - 1:38لەشیش دەخاتە دۆخی زوو بەئاگاداهاتن.
-
1:38 - 1:41لەم دۆخەدا، مێشک بۆ ئەو شتانە
دەگەڕێت کە دەکرێ کێشە درووستبکەن، -
1:41 - 1:47وایلێدەکات مەحاڵ بێت هیچ دەنگێکی شەو
یان نائارامییەک فەرامۆش بکات. -
1:47 - 1:49کاتێکیش دواجار خەویان لێدەکەوێت،
-
1:49 - 1:52جۆرێتی نوستنەکەیان وەک پێویست نابێت.
-
1:52 - 1:56سەرچاوەی سەرەکی وزەی مێشکمان
گلوکۆزە بۆ مێشک و -
1:56 - 2:02لە نوستنێکی تەندروستدا، زیندەپاڵیمان
خاودەبێتەوە بۆ هەڵگرتنی گلوکۆزەکە بۆ ڕۆژ. -
2:02 - 2:06بەڵام تیشکی پێت دەریخستووە ئەدرینالینەکەی
ناهێڵێت ئەو کەسانە بخەون -
2:06 - 2:09زیندەپاڵی مێشکیشیان زیاد ئەکات.
-
2:09 - 2:12ئەوکاتەی ئەنوون، لەشیان هێشتا
بەردەوامە لە کارکردن، -
2:12 - 2:16ئەو بەشە گلوکۆزەی دانراوە بۆ
مێشک دەسووتێنێت. -
2:16 - 2:19ئەم نیشانەیەی کەمخەوی
کەسە کەمخەوەکان -
2:19 - 2:24لە دۆخێکی ماندوێتی، سەرلێشێوان، و
فشاری دەروونیدا دەهێڵنەوە، -
2:24 - 2:27کە دووبارە هەموو پرۆسەکە دەستپێئەکاتەوە.
-
2:27 - 2:31کاتێک ئەم سوڕانەی فشاری دەروونی و
بێئۆقرەیی چەند مانگێک دەخایەنێت، -
2:31 - 2:34بە کەمخەوی درێژخایەن دەستنیشان دەکرێت.
-
2:34 - 2:37لەکاتێکدا کەمخەوی بە دەگمەن
دەبێتە هۆی مردن، -
2:37 - 2:40میکانیزمە کیمیاییەکەی هاوشێوەی
سەکتەی دڵەڕاوکێیە -
2:40 - 2:43کە لەو کەسانەدا دەبینرێن کە خەمۆکی و
دڵەڕاوکێیان هەیە. -
2:43 - 2:46بۆیە ناڵاندن بەدەست هەر یەکێک
لەم کێشانەوە -
2:46 - 2:50مەترسیت بۆ تووشبوون بە دوانەکەی تر
زیاتر دەکات. -
2:50 - 2:54خۆشبەختانە، ڕێگا هەیە بۆ شکاندنی
سوڕی بێخەوییەکە. -
2:54 - 2:56چارەسەرکردنی فشارە دەروونییەکەی
دەبێتە هۆی زوو خەبەربوونەوە -
2:56 - 3:00یەکێکە لەو چارەسەرانەی بە باشترین
شێوە تێیگەشتووین بۆ کەمخەوی، و -
3:00 - 3:04پەیڕەوی خەوی باش دەکرێ یارمەتیدەربێت
بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکەت لەگەڵ کاتی نوستن. -
3:04 - 3:08دڵنیابە لەوەی جێگای نوستنەکەت تاریکە و
وەک پێویستیش فێنکە -
3:08 - 3:10بۆ کەمکردنەوەی ئەو شتانەی
بە مەترسی دائەنێیت لەکاتی هەستیاریبوونتا. -
3:10 - 3:13جێگەکەت تەنیا بۆ خەو بەکاربێنە، و
-
3:13 - 3:14ئەگەر بێ ئۆقرەیت،
-
3:14 - 3:18ژوورەکە بەجێبێڵە و خۆت بەو چالاکییانە
ماندوو بکە کە پشووت ئەدەنێ -
3:18 - 3:19وەک خوێندنەوە،
-
3:19 - 3:20تێڕامان،
-
3:20 - 3:21یان خوێندنەوەی جۆرناڵ.
-
3:21 - 3:26زیندەپاڵی لەشت ڕێکخە بە دانانی
کاتەکانی پشوودان و هەستان بە ڕێکی -
3:26 - 3:29هەتا یارمەتی کاتژمێری بایلۆجی
لەشت بەیت ڕێکبێتەوە. -
3:29 - 3:32ئەم کاتژمێرە، یان ریتمی
بیست و چوار کاتژمێرییە، -
3:32 - 3:33هەستیارە بۆ ڕووناکیش،
-
3:33 - 3:35بۆیە بە شەو خۆت لە ڕووناکی بەدوور بگرە
-
3:35 - 3:38بۆ ئەوەی بە لەشت بڵێیت
کە کاتی نووستنە. -
3:38 - 3:40لەگەڵ ئەم کارانەیا،
-
3:40 - 3:43هەندێک پزیشک دەرمان دەنووسن
بۆ یارمەتیدان بۆ نوستن، -
3:43 - 3:47بەڵام ئەمانە پشت پێبەستوو نین و
هەمووکات یارمەتیدەر نین. -
3:47 - 3:50دەرمانەکانی خەویش کە بێ ڕەچەتە ئەدرێت
دەکرێت زۆر ئالوودەکەر بن، و -
3:50 - 3:52وازهێنان لێیان ببنە هۆی
خراپتربوونی نیشانەکان. -
3:52 - 3:54بەڵام پێش هەوڵدان بۆ هیچ چارەسەرێک،
-
3:54 - 3:58دڵنیابە لەوەی کە نەخەوتنت
بەهۆی خەوزڕانەوەیە. -
3:58 - 4:02نزیکەی لەسەدا هەشتی نەخۆشەکانی
خەوزڕانی درێژخایەنیان هەیە -
4:02 - 4:06لە ڕاستیدا بەدەست کێشەیەکی بۆماوەییەوە
دەناڵێنن کە کەمتر باوە -
4:06 - 4:10پێی دەوترێت کێشەی دواکەوتنی قۆناغی نوستن
-
4:10 - 4:15ئەو کەسانەی ئەم دواکەوتنەیان هەیە
سوڕی لەشیان لە بیست و چوار کاتژمێر درێژترە، -
4:15 - 4:20خووی خەوی خۆیان یەکناگرێتەوە لەگەڵ
کاتە ئاساییەکانی تری نوستن. -
4:20 - 4:23بۆیە لەکاتێکدا قورس دەبێت بۆیان
لەکاتێکی دیاریکراوی نوستندا بخەون، -
4:23 - 4:25بەهۆی زۆربوونی فشاری دەروونییەوە نییە.
-
4:25 - 4:27ئەگەر دەرفەتیان هەبێت،
-
4:27 - 4:30لە کاتە دواخراوەکەی خۆیاندا
دەکرێت بە ئاسوودەیی بنوون. -
4:30 - 4:33خووەکانی نوستن و هەستانی ئێمە
هاوسەنگییەکی ئاڵۆزە، و -
4:33 - 4:38هەستیارە بۆ هێشتنەوەی سەلامەتی
جەستەیی و دەروونیمان. -
4:38 - 4:39لەبەر هەموو ئەم هۆکارانە،
-
4:39 - 4:41شایەنێتی کات و هەوڵ تەرخان بکەین
-
4:41 - 4:44بۆ ڕاگرتنی رۆتینێکی جێگیری کاتی نوستن.
-
4:44 - 4:47بەڵام هەوڵبە بەهۆیەوە
هیچ نوستن لەدەست نەدەیت.
- Title:
- چی دەبێتە هۆی خەوزڕان؟ - دان کوارتلەر
- Speaker:
- دان کوارتلەر
- Description:
-
چی بە شەو بەخەبەر دەتهێڵێتەوە؟ پرسیاری قووڵ؟ جۆشت بۆ گەشتێکی گرنگ؟ فشاری دەروونی کارێکی تەواونەکراو؟ ئەی ئەگەر ئەو شتەی بەخەبەر ئەتهێڵێتەوە هەبوونی فشاری دەروونییە دەربارەی توانای نەخەوتن؟ ئەم سوڕەی پێدەچێت چارەسەر نەکرێت لە ناوجەرگەی خەوزڕاندایە، کە باوترین کێشەی خەوە لە جیهاندا. کەواتە کەمخەوی چییە؟ و ئایا هیچ ڕێگایەک هەیە بۆ شکاندنی سوڕەکە؟ دان کواتلەر وردەکارییەکانی زانستی کەمخەوی دەخاتە ڕوو.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:03
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What causes insomnia? | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for What causes insomnia? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What causes insomnia? |