ئەفریقا زەبەلاحێکی نوستووە -- هەوڵ ئەیەم هەڵیسێنم لە خەو
-
0:01 - 0:02چۆنن خەڵکینە؟
-
0:02 - 0:05پێش هەموو شتێک، ناتوانم باوەڕکەم
کە لەسەر سەکۆی تێدم. -
0:05 - 0:07ئەمە زۆر گەورەیە.
-
0:07 - 0:08چونکە ئێستا،
-
0:08 - 0:10هەموو تاکێکی گووندەکەم
سەیری ئەمە ئەکەن. -
0:10 - 0:13بۆیە بێگومان، مارەییم بەرزبۆتەوە.
-
0:13 - 0:15ناوم ئادیۆلا فایهونە.
-
0:15 - 0:16خەڵکی نایجیریام.
-
0:16 - 0:17لە ئەمریکا ئەژیم،
-
0:17 - 0:20ڕۆژنامەنوسم، یان کۆمیدییەک،
-
0:20 - 0:21یان نوسەری گاڵتەپێکەر،
-
0:21 - 0:23هەر بەڕاستی ئەوەی بتانەوێت.
-
0:23 - 0:25من هەموو ژنێکم، هەموویەتی لە منا.
-
0:25 - 0:29بەرنامەیەکی یوتیوب پێشکەش ئەکەم بەناوی
"هێشتنەوەی بە ڕاستی لەگەڵ ئادیۆلا." -
0:30 - 0:35ئەم بەرنامەیە لەسەرخۆیە، و
بەڕێزانەیە و ڕێگایەکی ڕەقە -
0:35 - 0:37بۆ باسکردنی سەرکردە ئەفریقییە گەندەڵەکان.
-
0:37 - 0:40سەرۆک بوهاری: نازانم ژنەکەم
سەر بە کام پارتە، -
0:40 - 0:42بەڵام سەر بە چێشتخانەی ماڵەکەمە.
-
0:42 - 0:44ئادیۆلا: ئاه، ئای خوایە!
-
0:44 - 0:45هەندێک ئاوم ئەوێت --
-
0:45 - 0:47وتم ئاوم ئەوێت!
-
0:49 - 0:50بینیتان؟
-
0:50 - 0:52ڕاستییەکان لەبەر چاویان ئەهێڵمەوە، ها!
-
0:52 - 0:55بەتایبەتی کاتێک هەڵە ئەکەن،
کە زۆر جار ڕووئەیات. -
0:55 - 0:58ئەگەر بەرپرسێکی ئەفریقی سەیرم ئەکات،
-
0:58 - 1:00من باسی تۆ ناکەم بەڕێز.
-
1:00 - 1:03باسی هاوپیشەکەت ئەکەم، بەلێ.
-
1:03 - 1:07بۆیە ئەمە ئەکەم چونکە ئەفریقا هەموو شتێکی تیایە
بۆ ئەوەی مەزن دەرچێت. -
1:07 - 1:09ئەزانن، کە گەورەبووم باوەڕم وابوو
-
1:09 - 1:12کە ئەفریقا وەک کیشوەرێک زەبەلاحە.
-
1:12 - 1:14شارەزاییمان هەیە، زیرەکی،
-
1:14 - 1:18سەرچاوەی سرووشتی و هەموو شتێک
زیاتر لە هەر کیشوەرێکی تر. -
1:18 - 1:22ئەفریقا لەسەدا ٣١ی ئاڵتوونی
جیهان و -
1:22 - 1:24مانگانییس و یۆرانیۆم دابین ئەکات،
-
1:24 - 1:27لەسەدا ٥٧ی ئەڵماسی جیهان و
-
1:27 - 1:29لەسەدا ١٣ی نەوتی جیهان.
-
1:29 - 1:32هیچ هۆکارێکمان نییە
بۆ پشت بەستن بە هاوکاری -
1:32 - 1:36یان قەرزکردنی پارە
لە چین یان بانقی جیهانی. -
1:36 - 1:37بەڵام بێ سەرکردەی باش،
-
1:37 - 1:42وەک داڵێک واین کە نازانێت
ئەتوانێت بفڕێت، -
1:42 - 1:43جا وەرە بچێتە ئاسمان.
-
1:43 - 1:46ئەفریقا وەک زەبەلاحێکی نوستوو وایە.
-
1:46 - 1:49ئێستا ڕاستییەکە ئەوەیە،
من ئەمەوێ ئەم زەبەلاحە خەبەرکەمەوە، و -
1:49 - 1:51لەبەر ئەوەیە جلە پیسەکان هەڵئەخەم
-
1:51 - 1:53بۆ ئەوانەی بەرپرسیارن لەو زەبەلاحە.
-
1:53 - 1:56سیاسەتمەدارەکانمان، سەرکردە ئاینییەکانمان،
-
1:56 - 1:58بێگومان بەوپەڕێ ڕێزەوە،
-
1:58 - 2:01چونکە لەهەموو شتێک زیاتر،
-
2:01 - 2:04سەرکردەکانی ئەفریقا حەز ئەکەن
ڕێزیان لێبگیرێت. -
2:04 - 2:06بۆیە کەم کەم ئەیانەمێ.
-
2:06 - 2:08ئاه بەرنامەکەم،
-
2:08 - 2:09کڕنووشیان بۆ ئەبەم -- ها! --
-
2:09 - 2:12پێیان ئەڵێم مام، و پور،
-
2:12 - 2:14باوکی ڕۆحیم، و
-
2:14 - 2:15ئینجا --
-
2:15 - 2:19سوکایەتییان پێئەکەم لەسەر
سوکایەتی کردن بە زیرەکیمان. -
2:19 - 2:21لەبەر ئەوەشە کە بێزاربووین
-
2:21 - 2:24لە دووڕوویی و بەڵێنی درۆ.
-
2:24 - 2:26بۆ نموونە،
-
2:26 - 2:29سەرۆکی ناجیریا سوێندی خوارد
کۆتایی بە گەشتیاری پزیشکی بێنێت -
2:29 - 2:32بە چاککردنەوەی نەخۆشخانە پەککەوتووەکانمان و
-
2:32 - 2:34بنیاتنانی نەخۆشخانەی نوێ.
-
2:34 - 2:36بەڵام چی کرد؟
-
2:36 - 2:41ساڵی ٢٠١٧ سێ مانگ
چارەسەری وەرگرت لە لەندەن. -
2:41 - 2:44ماوەی سێ مانگ سەرۆکمان نەبوو.
-
2:44 - 2:46ماوەی سێ مانگ بێ سەرۆک بووین.
-
2:46 - 2:49بۆیە بوو بە کاری من
سەرۆکەکەمان بانگکەم، -
2:49 - 2:50بێگومان بە ڕێزەوە.
-
2:50 - 2:54وتم، "ها جەنابی سەرۆک،
کچەکەتە، ئادیۆلا. -
2:54 - 2:56ئەزانیت من چۆنم،
تۆ چۆنیت؟ -
2:56 - 2:57تۆ هیچ شەرم ناکەیت."
-
2:57 - 2:59لەبیرم چوو "بەڕێز" زیادکەم.
-
2:59 - 3:01"بەڕێز، تۆ هیچ شەرمت نییە.
-
3:01 - 3:03(بە یۆروبا: تۆ هیچ لە خوا ناترسیت.)
-
3:03 - 3:04تۆ هیچ لە خوا ناترسیت."
-
3:04 - 3:09سی و پێنج هەزار پزیشکی ناجیری
لە ئێستادا کار ئەکەن لە ئەمریکا، -
3:09 - 3:10بەریتانیا و کەنەدا،
-
3:10 - 3:12کاری سەرسوڕهێنەر ئەکەن،
-
3:12 - 3:15لەبەر ئەوەی لە نایجیریا
پارەی پێویستیان نادرێتێ -
3:15 - 3:17کەرەستەی پێویستیشیان
لەبەردەستدا نییە -
3:17 - 3:20بۆ ئەوەی کارەکانیان
وەک پزیشک بکەن. -
3:20 - 3:24ئەمەش لە چەندین وڵاتی
ئەفریقیدا ڕووئەیات. -
3:24 - 3:26توانای فڕینمان هەیە.
-
3:26 - 3:31بەڵام بەداخەوە، زۆرێک لە بەهرەکانی
ئەفریقا ئەفڕنە دەرەوەی ئەفریقا -
3:31 - 3:33بۆ کیشوەرەکانی تر.
-
3:33 - 3:34بۆ نموونە،
-
3:34 - 3:37ئەم پزیشکە نایجیرییە نەشتەرگەری
لەسەر منداڵێکی لەدایکنەبوو کردووە -
3:37 - 3:39لە تێکساس.
-
3:39 - 3:40هەروەها، ئەم پزیشکە نایجیرییە
-
3:40 - 3:45کاریگەرییە دەمارییەکانی مێشک شڵەقانی
دۆزیوەتەوە لەسەر وەرزشەوانان. -
3:45 - 3:48چەندین وڵاتیش وەرزشەوانی ئەفریقیان هەیە
-
3:48 - 3:51مەدالیای ئاڵتوون ئەبەنەوە بۆیان.
-
3:51 - 3:52ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە،
-
3:52 - 3:55چاوەڕێین خوا ئەفریقا چاککاتەوە.
-
3:55 - 3:58بۆ نموونە، هەر بەڕاستی، گاڵتە نییە،
ئێمە، ئێمە چاوەڕێی خوا ئەکەین. -
3:58 - 4:00مەبەستم ئەوەیە، هەر سەیری
سەرۆکی بوروندی بکەن. -
4:00 - 4:02ڕۆژنامەنووسەکان و ئەندامانی
ئۆپۆزسیۆن ئەخاتە زیندانەوە، -
4:02 - 4:05بەڵام ڕۆژێکی نەتەوەیی
نزاکردن دیاری ئەکات -
4:05 - 4:08بۆ ئەوەی خەڵک نزا بۆ خوا بکەن
وڵاتەکە چاککاتەوە. -
4:08 - 4:11منیش ئەڵێم، ئەی نابێت ئەو
وڵاتەکە چاک بکاتەوە؟ -
4:11 - 4:13ئاه، نا، نا، نا، نا، نا.
-
4:13 - 4:15ئەمانەوێ خوا چاکیکاتەوە.
-
4:15 - 4:17ئەبینن ئەبێ مامەڵە لەگەڵ چی بکەم؟
-
4:17 - 4:19من پێتان ئەڵێم،
-
4:19 - 4:22هەورەتریشقە ئامادەیە بۆ ئەوەی
ڕۆژێک بێت لەم سیاسەتمەدارانە بات. -
4:22 - 4:24ئێمە لەمە باشترین.
-
4:24 - 4:28ئەمەوێ سەرکردەکانمان دەست بکەن
بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و -
4:28 - 4:32چیتر هەموو شتێک نەخەنە ئەستۆی خوا.
-
4:32 - 4:34خوا هەموو ئەوەی یاوینەتێ
کە پێویستمان پێیەتی. -
4:34 - 4:37لێرەیایە، با بەکاریبێنین.
-
4:37 - 4:40بەڵام با ئەمەش باسکەم،
گرنگترین بەش لەم کارەما -
4:40 - 4:43باسکردنی ئەفریقییەکانە
کە کاری سەرسوڕهێنەر ئەکەن، -
4:43 - 4:45خەڵکە ئاساییەکەی گرنگن بۆ ژیان.
-
4:45 - 4:48وەک ئەم ژنە کینییە، وانگاری ماسای،
-
4:48 - 4:52یەکەم ژنی ئەفریقی کە خەڵاتی
ئاشتی نۆبڵ وەربگرێت، -
4:52 - 4:53لەسەر داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و
-
4:53 - 4:56چاندنی یەک ملیۆن درەخت.
-
4:56 - 4:58هەروەها ئەم ژنە زیمبابۆییە،
-
4:58 - 4:59دکتۆر تێرارای ترێنت،
-
4:59 - 5:02کە لە تەمەنی چواردە ساڵیدا دراوە بە شوو
-
5:02 - 5:04لە ئاڵوگۆڕدا لەگەڵ مانگایەک.
-
5:04 - 5:07لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ژنە خۆی فێری
نووسین و خوێندنەوە کردووە، و -
5:07 - 5:09دەرئەنجام لە بەرنامەی ئۆپراش
چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا. -
5:09 - 5:13ئاه، خوایە، منیش ئەمەوێت
ڕۆژێک بێت بچمە سەر بەرنامەی ئۆپرا. -
5:13 - 5:15ئەمڕۆ، ئەم ژنە خوێندنگەی بنیاتناوە
-
5:15 - 5:18بۆ هەزارەها منداڵ لە زیمبابۆی.
-
5:18 - 5:22هەروەها، تەلارسازی بەناوبانگی بەریتانی
دەیڤد ئادجای نەخشەی -
5:22 - 5:24چەندین تەلاری سەرنجڕاکێشی کێشاوە لە جیهاندا.
-
5:24 - 5:27هەروەها غانی و تانزانیشە،
-
5:27 - 5:31بۆیە ئەزانین ئەبێت ئەو برنجە
جۆڵۆفە غانییە بێت، -
5:31 - 5:33کە خواردوێتی،
-
5:33 - 5:35کە ئیلهامی پێبەخشیووە بۆ نەخشەکێشان.
-
5:35 - 5:37ئاه، لەوانەشە برنجە جۆلۆفە نایجیرییەکە بێت،
-
5:37 - 5:38چونکە نایجیرییەکە باشترە.
-
5:38 - 5:41بەهەرحاڵ، بەڵام ئەوەیە ئیلهامی یاوەتێ
کە بتوانێت ببێت -
5:41 - 5:43بەو پیاوە مەزنەی ئەمڕۆ.
-
5:43 - 5:45لەکاتێکیشدا سەرنجی ئێوەم هەیە،
-
5:45 - 5:46یەک شتی ترم هەیە بیڵێم،
-
5:46 - 5:47بۆیە تکایە نزیکتر ببنەوە.
-
5:47 - 5:50باشە، ئەوە باشە،
زۆر نزیک مەبنەوە، ئەوە باشە. -
5:50 - 5:52ئەو شێوازەم بەدڵ نییە کە هەندێک لە ئێوە
-
5:52 - 5:53ئەفریقای پێ نیشان ئەیەن.
-
5:53 - 5:55هەمووتان نا، هەندێکتان.
-
5:55 - 5:56بەتایبەتی تۆ.
-
5:56 - 5:59پێش هەموو شتێک، وڵات نییە،
کیشوەرە. -
5:59 - 6:01پۆڵی خەڵکی ئۆگەندا ناناسم،
-
6:01 - 6:04رێبێکای خەڵکی زیمبابۆی ناناسم.
-
6:04 - 6:06دووری نایجیریا لە زیمبابۆیەوە
-
6:06 - 6:08هێندەی نیو یۆرکە لە فەڕەنساوە.
-
6:08 - 6:11هەروەها چەند خەڵکێکی بێ جل نین
کە خێری خۆرئاوایان بوێت. -
6:11 - 6:13هەمووی هەڵە تێگەشتوون.
-
6:13 - 6:15شێرەکان بە شەقامەکانمانا ناسوڕێنەوە، باشە؟
-
6:15 - 6:17زۆر شتی تریش هەیە،
-
6:17 - 6:19بەڵام خۆتان ئەزانن باسی چی ئەکەم.
-
6:19 - 6:20بۆیە لەکاتێکدا هەوڵ ئەیەم
کاری خۆم بکەم، -
6:20 - 6:22کە ئەمەوێ زەبەلاحە نوستوەکەی
ئەفریقا لەخەو هەستێنم، -
6:22 - 6:25بۆ وەرگرتنی شوێنی شایستەی خۆی
لە مەیدانی جیهانیدا، -
6:26 - 6:27ئێوەش ئەتوانن بەشی خۆتان بکەن.
-
6:27 - 6:30تکایە زیاتر گوێبگرن.
-
6:30 - 6:32گوێ لە هاوڕێ ئەفریقییەکانتان بگرن
-
6:32 - 6:34پێش گریمانەیەکی پێشوەختی
-
6:34 - 6:37ئەوەی بیر لە چی ئەکەیتەوە
کە پێت وایە لەوانەیە بیڵێن. -
6:37 - 6:39کتێبە ئەفریقییەکان بخوێنەرەوە.
-
6:39 - 6:41ئاه، ئای خوایە، سەیری فلیمە
ئەفریقییەکانیش بکە. -
6:41 - 6:42یان هەر هیچ نەبێت،
-
6:42 - 6:46هەندێک ناوی ٥٤ وڵاتە جوانەکەمان فێربە،
-
6:46 - 6:49بەڵێ ئەوە ڕاستە خۆشەویست،
پەنجا و چوار، پێنج چوار، -
6:49 - 6:51زۆرباشە، هەموو ئەمە ڕاستی بوو،
-
6:51 - 6:53هەمووشی بەڕاستی ئەهێڵمەوە لێرەیا.
-
6:53 - 6:55هەتا جاری داهاتوو
هەمووتان ئەبینمەوە. -
6:55 - 6:56بەهیوای ئاشتی.
- Title:
- ئەفریقا زەبەلاحێکی نوستووە -- هەوڵ ئەیەم هەڵیسێنم لە خەو
- Speaker:
- ئادیۆلا فایهون
- Description:
-
ڕۆژنامەنوس و نوسەری گاڵتەپێکەر ئادیۆلا فایهون لە سەرەتای وتارە پێکەنیناوییەکەیدا ئەڵێت "ئەفریقا وەک زەبەلاحێکی نوستوو وایە." "ڕاستییەکەی من ئەمەوێ ئەم زەبەلاحە لە خەو هەستێنم. لەبەر ئەوە جلە پیسەکانی ئەوانە هەڵئەخەم کە بەرپرسیارن." لەگەڵیدا بڕۆن کاتێک باسی بەرپرسە گەندەڵەکانی ئەفریقا ئەکات و نیشانی ئەیات کە بۆچی کیشوەرەکە هەموو ئەوەی پێویست بێت هەیەتی بۆ وەرگرتنی شوێنی ڕەوای خۆی لەسەر سەکۆی جیهانی -- ئەگەر بێت و سەرکردەکان لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 07:09
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for Africa is a sleeping giant -- I'm trying to wake it up | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for Africa is a sleeping giant -- I'm trying to wake it up | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Africa is a sleeping giant -- I'm trying to wake it up | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Africa is a sleeping giant -- I'm trying to wake it up |