کۆمەڵە تابلۆیەک کە جوانی و ناسکیی زەوی دەخەنە ڕوو
-
0:01 - 0:04ئامانجی ژیانمە مەترسیەکانی
-
0:04 - 0:08گۆڕانی ئاو و هەوا لە ڕێگەی
هونەرەکەم بخەمە بەر دیدی خەڵک. -
0:08 - 0:12سەردانی جەمسەری باکورم کرد تا زانیاری
سەبارەت بە چیرۆکی باس نەکراوی -
0:12 - 0:13توانەوەی سەهۆڵی جەمسەر
بەدەست بهێنم، -
0:13 - 0:17و سەردانی ناوچە کەمەرییەکانم کرد تا
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا ببینم. -
0:18 - 0:22لە ماوەی ڕابردوو سەردانی گرینلاندم کرد.
-
0:22 - 0:24و زەویە نزمەکانی ماڵدیڤ،
-
0:25 - 0:29بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی کۆمەڵە
پێشهاتێکی گۆڕانی ئاو و هەوای هاوچەشن -
0:29 - 0:30لە سەرانسەری گۆیی زەوی.
-
0:32 - 0:38تابلۆکانم چیرۆکی گواستنەوە، کێشە
-
0:38 - 0:40و ئارامی ئەم ناوچانە باس دەکەن،
-
0:40 - 0:44ڕێگە بە بینەر دەدەن تا
بە پەرۆشەوە پەیوەست بێت -
0:44 - 0:47بە شوێنێک کە لەوانەیە
تا ئێستا سەردانی نەکردبێت. -
0:47 - 0:52من بڕیارمداوە لە ڕیگەی هونەرەکەمەوە
لە جێگەی کاوڵکاری جوانی بگوازمەوە. -
0:52 - 0:57گەر تۆ هەست بە ناوازەیی ئەم ناوچەیە بکەیت
-
0:57 - 1:00لەوانەیە هەوڵ بدەیت بیپارێزیت.
-
1:02 - 1:05دەروناسی هەڵسوکەت پێمان دەڵێن:
هەڵسکەوت و کاردانەوەمان لەسەر -
1:05 - 1:09بنەمایی هەست و سۆزمان بنیاتنراوە.
-
1:09 - 1:13توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە
هونەر لە هەواڵی ترسهێنەر کاریگەرترە -
1:13 - 1:16لەسەر هەستمان.
-
1:17 - 1:21زانایان پێشبنی دەکەن تا 2020 هاوین لە
-
1:21 - 1:23جەمسەری باکور بەبی سەهۆڵ بێت.
-
1:24 - 1:28ئاستی بەزبوونەی ئاوی
زەریاکان لە نێوان ٦٠ سم بۆ ٣ مەتر بێت -
1:28 - 1:29تا کۆتایی ئەم سەدەیە.
-
1:30 - 1:35تەوای ئیشەکانم بۆ خستنەڕووی
ئەم کێشەیە تەرخان کردووە -
1:35 - 1:37لە ڕێگەی ئامرازێکەوە،
-
1:37 - 1:42کە کاریگەرییان لە
ئامار و هەواڵەکان زیاترە. -
1:42 - 1:45پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئەم تابلۆیانە
بە گەشت کردن بۆ ئەم ناوچانەی -
1:45 - 1:48کە لەژێر کاریگەری گۆڕانکاریەکانی
ئاو و هەوان دەست پێدەکەن. -
1:48 - 1:51کە دەگەمە ئەم ناوچانە
هەزاران وێنە دەچرکێنم. -
1:51 - 1:52کاتێ دەگەڕێمەوە گەلەریەکەم،
-
1:52 - 1:56سود لە یادەوەری و وێنەکانم وەردەگرم
-
1:56 - 1:59بۆ کێشانی تابلۆیەکی گەورە،
-
1:59 - 2:01کە جار هەیە ٣ مەتر پانە.
-
2:01 - 2:06پاستێلی وشک و خەڵوزبەکاردێنم
بەڵام ڕەنگاوڕەنگ. -
2:06 - 2:10من پێم وایە کارەکانی من نیگارن
بەڵام خەڵک دەڵێن تابلۆن. -
2:10 - 2:14دەپەشۆکێم کاتێک وەک
وێنەکێشی پەنجەیی ناوزەندم دەکەن. -
2:14 - 2:15(پێکەنین)
-
2:15 - 2:18بۆ وێنەکێشان هیچ ئامرازێک
-
2:18 - 2:20جگە لە پەنجەکانم و و ناوپەلم
-
2:20 - 2:23بەکار ناهێنم.
-
2:24 - 2:28وێنەکێشان گەشتێکی روحیە.
-
2:28 - 2:30ئارامی بە مێشکم دەبەخشێت.
-
2:30 - 2:32وێنەکان وەک ئاو و سەهۆڵ
-
2:32 - 2:34لە یادەوەریم ناپارێزم.
-
2:34 - 2:36بەڵکو وێنەکان خۆییان دەخزێننە ناو
-
2:36 - 2:40تابلۆ و ڕەنگ وەردەگرن.
-
2:41 - 2:42هەر کاتێک تابلۆکە تەواو بوو،
-
2:42 - 2:45دەتوانم هەست بە یەککبوونی تابلۆکە بکەم،
-
2:45 - 2:48وەک شاخەبەفرێک کە
با ناو ئاوی بەستوو تێدەپەڕێت. -
2:48 - 2:51یان ئەو شەپۆڵانەی کە کەف دروست دەکەن.
-
2:52 - 2:56تێکڕایی کاتی پێویست بۆ
کێشانی تابلۆیەکی لەم چەشنە، -
2:56 - 2:58هەر وەک تێبینی دەکەن ١٠ چرکە دەخایەنێت.
-
2:58 - 2:59(پێکەنین)
-
2:59 - 3:03(چەپڵە ڕێزان)
-
3:03 - 3:08لە ڕاستیدا نزیکە ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ کاتژمێرم
بۆ کێشانی وێنەیەکی لەم قەبارەیە پێویستە. -
3:08 - 3:11دەمێکە وێنە دەکێشم. لەیادم
نیە لە کەیەوە وێنە دەکێشم. -
3:11 - 3:13دایکم هونەرمەند بوو،
بۆیە پێداویستەکانی، -
3:13 - 3:15وێنەکێشان لە گشت سوچێکی ماڵمان
بەردەست بوو. -
3:15 - 3:18خۆشەویستی وێنەگرتن دایکمی
-
3:18 - 3:21بۆ ناوچەی دوورەدەست و نامۆیەکان برد.
-
3:21 - 3:24بەخت یاوەری من و خێزانەکەم بوو
-
3:24 - 3:27کە توانیمان پاڵپشتی و
هاوسەفەری دایکم بکەین. -
3:27 - 3:30لە باکوری ئافریقا سواری پشتی حوشتر بووین
-
3:30 - 3:33لە جەمسەری باکوریش سواری
گالیسکەی سەگەکان بوون. -
3:34 - 3:38لە مانگی ٨ ی ٢٠١٢
ڕێبەری یەکەم گەشتم کرد، -
3:38 - 3:43دەستەیەک لە نووسەر و پسپۆڕەکانم
بەرەو باکوری گرینلاند ڕینمایی کرد. -
3:44 - 3:47بڕیار بوو دایکم سەرپەرشتی ئەم گەشتە بکات،
-
3:47 - 3:50لە کاتی ئامادەکاری گەشتەکە بووین
-
3:50 - 3:52کاتێک دەمانویست بەیەکەوە گەشت بکەین،
-
3:52 - 3:55کاتێک دایکم بووە قوربانی
شێرپەنجەی مێشک. -
3:56 - 4:00شێرپەنجەکە بەخێرایی
لە جەستە و مێشکی بڵاوبووەوە، -
4:00 - 4:02تا دوای شەش مانگ گیانی سپارد.
-
4:03 - 4:05لە ماوەیی نەخۆشیدا، دایکم،
-
4:05 - 4:11پابەندبوون و ویستی ئەنجامدانی
گەشتەکەی کەم نەبووەوە و بۆیە پەیمان دا -
4:11 - 4:13ئامادەکاریەکان تەواو بکەم
و گەشتەکە ئەنجام بدەم. -
4:13 - 4:17خۆشەویستی دایکم بۆ جەمسەری باکور
-
4:17 - 4:20لەگەشتەکەماندا ڕەنگی دابووەوە.
-
4:20 - 4:23هەستم بە هێزی
-
4:23 - 4:25ناسکی ئەم ناوچەیە دەکرد.
-
4:27 - 4:29قەبارەی شاخەبەفرەکان
-
4:29 - 4:31خەمهێنەرە.
-
4:31 - 4:35هەستم بە زیندووبوون، جووڵە
و دەنگی سەهۆڵەکان -
4:35 - 4:37بە شێوازێک دەکرد
کە پێشتر پێی ئاشنا نەبووم. -
4:37 - 4:40بیرۆکەی تابلۆکانم فراوانتر کرد
-
4:40 - 4:44تا هەست بە ئەو ترسە
بکەن کە من ئەزموونم کرد، -
4:45 - 4:49هەرچەندە سەهۆڵەکان نایاب و بێ هاوتان
-
4:49 - 4:51بەڵام لە ژێر هەڕەشەن.
-
4:51 - 4:52لە بەلەمەکانمانەوە،
-
4:52 - 4:58هەستم بە ئارەقەی شاخەبەفرەکان
لە ژێر گەرمایی ناوەختی خۆر دەکرد. -
4:59 - 5:03لە گەشتەکەماندا توانیمان چاومان
بە ئینیوتەکان لە گرینلاند بکەوێت -
5:03 - 5:05کە دووچاری تەنگوچەڵەمەی
تاقەتپڕوکێن دەبنەوە. -
5:05 - 5:09دانیشتوانی ناوچەکە سەبارەت
بە دەریا بەستوەکانی ناوچەکە قسەیان بۆ کردم -
5:09 - 5:11کە تواونەتەوە و نەماون.
-
5:11 - 5:15بەبێ سەهۆڵ، ڕاوکردن و ناوچەی دروێنەیان
-
5:15 - 5:16سنوردار دەکات، کە ئەمەش
-
5:16 - 5:19مانەوە و ژیانیان دەخاتە مەترسی لەناوچوون.
-
5:21 - 5:23توانەوەی بەستەڵەکەکانی گرینلاند
-
5:23 - 5:27یەکێک لە هۆکارە هەر کاریگەرەکانی
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریاکانن، -
5:27 - 5:29کە دەبێتە هۆی ژێرئاوکەوتنی
-
5:29 - 5:32دورگە نزمەکانی سەر ڕووی زەوی.
-
5:33 - 5:36یەک ساڵ دوای گەشتەکەی
گرینلاند، سەردانی ماڵدیڤم کرد، -
5:37 - 5:40ماڵدیڤ خاوەنی نزمترین و دەشتەکیترین خاکە.
-
5:41 - 5:45لە ماوەی مانەوەم، وێنەی
هەمەچەشنم -
5:45 - 5:47بۆ تابلۆ نوێیەکەم کۆکردەوە:
-
5:47 - 5:51کێشانی تابلۆی گەیشتنی
شەپۆڵەکان بۆ کەناراوی گەلێک -
5:51 - 5:55کە لە کۆتایی ئەم سەدەیە ژێر ئاو دەکەون.
-
5:57 - 6:01ڕۆژانە کێشەی تاقەتپڕوکێن لە ئاستی
-
6:01 - 6:04تاکەکەسی و جیهانی دێنە پێش.
-
6:05 - 6:06کاتێک لە گرینلاند بووم،
-
6:06 - 6:10خۆڵەمێشی پاشماوەی دایکمم بەسەر
سەهۆڵە تواوەکان پڕژاند. -
6:11 - 6:16ئێستا ئەو بەشێکە لە
ناوچەیەک کە عاشقی بوو، -
6:16 - 6:20هەرچەندە ئێستا شێوەی دەگۆڕێت
و ناوچەی جیاواز دروست دەکەن. -
6:21 - 6:24یەکێک لە کارامەییەکانی کە
لە دایکمەوە بۆم ماوەتەوە: -
6:24 - 6:27کارامەیی تیشک خستنە سەر شتە ئەرێنەییەکان
-
6:27 - 6:28لە جێگەی شتە نەرێنیەکانە.
-
6:29 - 6:35تابلۆکانم ئەو شتە جوانانە دەخەنە
ڕوو کە لەوانەیە لە دەستمان بچێت. -
6:36 - 6:42هیوادارم وەک تۆمارێکی
شتە جوانە لە ناوچووەکان بن، -
6:42 - 6:46گۆڕان و ئاواتی کۆمەڵگەکان تۆمار بکات و
هانی خەڵک و بریار لەدەستان بدات -
6:46 - 6:48بۆ ئەوەی کارێک بۆ داهاتوومان بکەن.
-
6:49 - 6:50سوپاس.
-
6:50 - 7:01(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- کۆمەڵە تابلۆیەک کە جوانی و ناسکیی زەوی دەخەنە ڕوو
- Speaker:
- زاریا فۆڕمان
- Description:
-
زاریا فۆڕمان وێنەی بەستەڵەک، شاخەبەفرینەکان و شەپۆڵەکانی دروست کەری کەفمان بۆ دەکێشێت و گۆڕان، تەنگوچەڵەمەکان و ئارامی کەمەڵگەکانامان دەخاتە بەرچاو. لەم ڤیدیۆیە باسی چۆنیەتی کێشانی تبلۆکانی و هاندەری ئەم تابلۆیانەی دەکات. ئەو دەڵێت تابلۆکانم جوانی ئەم شتانە دەخەنەڕوو کە ئێمە لە دەستیان دەدەین. و دەڵێت هیوادارم تابلۆکانم بتوانن ناوازەیی و نایابی خاک تۆمار بکەن.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 07:14
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Drawings that show the beauty and fragility of Earth | |
![]() |
halo fariq accepted Kurdish subtitles for Drawings that show the beauty and fragility of Earth | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Drawings that show the beauty and fragility of Earth | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Drawings that show the beauty and fragility of Earth | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Drawings that show the beauty and fragility of Earth | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Drawings that show the beauty and fragility of Earth | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Drawings that show the beauty and fragility of Earth | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Drawings that show the beauty and fragility of Earth |