< Return to Video

وەک ڕابەرە مەزنەکانی ئۆرکێسترا، ئۆرکێسترا بەڕێوەبەرە

  • 0:01 - 0:05
    سادە پڕ جادووەکە، ساتە پڕ جادووەکەی
    بەڕێوەبردنی ئۆرکێسترا.
  • 0:05 - 0:07
    ئەوکاتەی دەچیتە سەر سەکۆ.
    ئۆرکێسترایەک دانیشتوون.
  • 0:07 - 0:11
    هەموویان خۆیان گەرم دەکەن، و ئامادە دەبن.
  • 0:11 - 0:13
    منیش دەچمە سەر دوانگەکە.
  • 0:13 - 0:16
    شوێنە بچووکەکەی ڕابەرەکە.
  • 0:16 - 0:19
    یان چوارگۆشەکە، شوێنە
    چوارگۆشەییە کراوەکە،
  • 0:19 - 0:21
    کە شوێنێکی زۆر هەیە. و
  • 0:21 - 0:23
    لەبەردەمی ئەو هەموو دەنگەدایت،
  • 0:23 - 0:25
    جوڵەیەکی زۆر بچووک دەکەیت.
  • 0:25 - 0:29
    شتێکی ئاواهی، زۆر خۆبەزلزانانە نا،
    زۆر ئاڵۆز نا، ئاواهی. و
  • 0:29 - 0:32
    لە ناکاو، لەو هەرایەوە هەموویان
    یەکسەر ڕێکدەبنەوە.
  • 0:32 - 0:34
    ژاوەژاو دەبێ بە موزیک.
  • 0:34 - 0:36
    ئەمەش زۆر سەرسوڕهێنەرە. و زۆر هانم دەیات
  • 0:36 - 0:38
    خۆم بە گەورە بزانم بڵێم هەمووی منم.
  • 0:38 - 0:40
    (پێکەنین)
  • 0:40 - 0:42
    هەموو خەڵکە مەزنەکانی ئێرە، هونەرخوازەکان،
  • 0:42 - 0:44
    دەنگ درووست دەکەن، پێویستیان
    پێمە ئەوە بکەم.
  • 0:44 - 0:46
    ڕاستییەکەی نەخێر. ئەگەر ئەوە بوایە،
  • 0:46 - 0:48
    ئەم هەموو قسەیەتان بۆ ناکەم، و
  • 0:48 - 0:50
    یەکسەر جوڵەکەتان فێردەکەم.
  • 0:50 - 0:52
    بۆ ئەوەی بچنە بەردەم ئەو هەموو خەڵکە و
  • 0:52 - 0:55
    لەگەڵ هەرکەسێکدا بن و هەرچییەک بکەن
    ئەم جوڵەیە بکەن و
  • 0:55 - 0:57
    یەکسەر هاوئاوازی تەواوەتی بێتە دی.
    ئەوە سەرناگرێت.
  • 0:57 - 0:59
    با سەیری یەکەم ڤیدیۆ بکەین.
  • 0:59 - 1:02
    هیوادارم وا بیربکەنەوە نموونەیەکی
    باشی هاوئاوازی بێت. و
  • 1:02 - 1:06
    ئینجا کەمێک قسە بکەن لەسەر
    ئەوەی کە چۆن بووە.
  • 1:06 - 1:10
    (موزیک)
  • 2:02 - 2:04
    ئەوە خۆشبوو؟
  • 2:04 - 2:07
    کەواتە بەجۆرێک سەرکەوتوو بوو.
  • 2:07 - 2:10
    ئێستا، ئەبێ سوپاسی
    کێ بکەین بۆ سەرکەوتنەکە؟
  • 2:10 - 2:12
    مەبەستم ئەوەیە، بێگومان
    موزیک ژەنەکانی ئۆرکێستراکە
  • 2:12 - 2:14
    کە بەجوانی ژەنیان،
  • 2:14 - 2:18
    ئۆرکێسترای ڤییەنا فیلهارمۆنیک.
  • 2:18 - 2:20
    زۆرجار تەنانەت سەیری
    ڕابەری ئۆرکێستراکەش ناکەن.
  • 2:20 - 2:23
    ئینجا ئامادەبووان چەپڵە لێدەدەن، بەڵێ،
  • 2:23 - 2:25
    ڕاستییەکەی بەشدار دەبن
    لە موزیکەکەدا.
  • 2:25 - 2:29
    دەزانن گوێگرە نەمساییەکان زۆربەی
    کات تەنانەت دەست وەرنایەنە موزیکەکە.
  • 2:29 - 2:33
    ئەمە زیاتر لە خوانی
    سەماکردنی ڕۆژهەڵاتی دەچێت
  • 2:33 - 2:35
    بەدەگمەن لە ڤییەنا ڕوودەدات.
  • 2:35 - 2:36
    (پێکەنین)
  • 2:36 - 2:39
    جیاواز لە، بۆ نموونە ئیسرائیل، کە لەوێ
    گوێگرەکان بەردەوام دەکۆکن.
  • 2:39 - 2:42
    دەزانن، ئارسەر روبینستین،
    پیانۆژەنەکە، هەر دەیوت کە
  • 2:42 - 2:45
    "لە هەموو شوێنێکی جیهان، خەڵک کە
    تووشی هەڵامەت دەبن دەچن بۆلای پزیشک.
  • 2:45 - 2:48
    لە تەل ئەبیب یەن بۆ کۆنسێرتەکانی من."
  • 2:48 - 2:49
    (پێکەنین)
  • 2:49 - 2:51
    کەواتە ئەوە جۆرێکە لە داب و نەریت.
  • 2:51 - 2:53
    بەڵام گوێگرەکانی ڤییەنا واناکەن.
  • 2:53 - 2:58
    لێرە لە باری ئاسایی لادەدەن،
    تەنیا بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لەوە،
  • 2:58 - 3:00
    بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە
    ئۆرکێستراکە، و ئەوەش باشە.
  • 3:00 - 3:02
    بەڵێ، گوێگرانی وەک ئێوە،
  • 3:02 - 3:05
    بۆنەکە درووست دەکەن.
  • 3:05 - 3:07
    بەڵام ئەی ڕابەری ئۆرکێستراکە؟ دەتوانی بڵێیت
  • 3:07 - 3:11
    ڕابەرەکە خەریکی چی بووە؟
  • 3:11 - 3:14
    ئم، دڵخۆش بووە. و
  • 3:14 - 3:17
    زۆرجار ئەمە نیشانی کەسە
    بە ئەزموونەکان ئەیەم.
  • 3:17 - 3:19
    خەڵک بێزار دەبن.
  • 3:19 - 3:21
    "یەیت بۆ ئیش. چۆن ئەکرێت ئاوا دڵخۆش بیت؟"
  • 3:21 - 3:24
    ئەبێ کێشەیەکی تیابێت، وانییە؟ بەڵام
    ئەو دڵخۆشی بڵاو دەکاتەوە.
  • 3:24 - 3:26
    منیش پێموایە دڵخۆشی، کە شتە گرنگەکە
    ئەم دڵخۆشیەیە
  • 3:26 - 3:29
    بەتەنیا لە
  • 3:29 - 3:32
    چیرۆکەکەی و شادی بینین
    لە موزیکەکەیەوە نایەت.
  • 3:32 - 3:36
    شادییەکە لەوەدا دەبێت
    بوار بدەیت چیرۆکی خەڵکی تریش
  • 3:36 - 3:38
    لەهەمان کاتدا ببیسترێت.
  • 3:38 - 3:42
    چیرۆکی ئۆرکێستراکەت هەیە
    وەک کۆمەڵێک پیشەگەر.
  • 3:42 - 3:45
    چیرۆکی گوێگرەکانت هەیە
    وەک کۆمەڵگایەک. بەڵێ
  • 3:45 - 3:47
    چیرۆکی تاکەکانیشت هەیە
  • 3:47 - 3:49
    لەناو ئۆرکێستراکە و گوێگرەکانیشدا.
  • 3:49 - 3:52
    ئینجا چیرۆکی تریشت هەیە، بەدی نەکراو.
  • 3:52 - 3:55
    خەڵکەکەی ئەم هۆڵە مەزنەیان
    بۆ کۆنسێرت بنیات ناوە.
  • 3:55 - 4:00
    خەڵکەکەی ئەو کەمانچانە و هەموو
    ئەو ئامێرە جوانانەیان درووستکردووە.
  • 4:00 - 4:03
    هەموو ئەو چیرۆکانە پێکەوە
    دەبیسترێن لە هەمان کاتدا.
  • 4:03 - 4:06
    ئەمە ئەزموونی ڕاستەقینەی
    کۆنسێرتێکی زیندووە.
  • 4:06 - 4:08
    ئەوە هۆکارێکە لە ماڵ
    بۆی بچیتە دەر. وانییە؟
  • 4:08 - 4:11
    هەموو ڕابەرەکانی ئۆرکێستراش
    تەنیا ئەوە ناکەن.
  • 4:11 - 4:13
    با سەیری یەکێکی تر بکەین،
    ڕابەرێکی مەزنی تر.
  • 4:13 - 4:15
    تکایە ریکاردۆ موتی.
  • 4:16 - 4:20
    (موزیک)
  • 4:52 - 4:54
    بەڵێ، ئەوە زۆر کورت بوو، بەڵام
    ئەوەتان بینی
  • 4:54 - 4:56
    وێنەیەکی تەواو جیاوازە. وانییە؟
  • 4:56 - 4:58
    سەرسوڕهێنەرە. جڵەوی تەواوەتی هەیە.
    وانییە؟
  • 4:58 - 5:03
    زۆر ڕوونە. لەوانەیە کەمێک
    زیاد لەپێویستیش ڕوونبێت.
  • 5:03 - 5:06
    دەکرێت نیشاندانێکی بچووکمان هەبێت؟
    دەتوانن بۆ چرکەیەک ببن بە ئۆرکێستراکەم؟
  • 5:06 - 5:08
    دەتوانن گۆرانی بڵێن، یەکەم
    نۆتەی دۆن جیۆڤانی؟
  • 5:08 - 5:11
    دەبێت بڵێن "ئاااااااه،" و دەتانوەستێنم.
  • 5:11 - 5:13
    باشە؟ ئامادەن؟
  • 5:13 - 5:15
    ئامادەبووان: ئاااااااه...
  • 5:15 - 5:17
    دەی، لەگەڵ من. ئەگەر بێ من بیکەن
  • 5:17 - 5:20
    لە پێشترم زیاتر هەست
    بە نائاسایی بوون دەکەم.
  • 5:20 - 5:23
    کەواتە تکایە، چاوەڕێی
    ڕابەری ئۆرکێستراکە بکەن.
  • 5:23 - 5:26
    ئێستا سەیرم بکەن. "ئااااااه،" و ئەتانوەستێنم.
  • 5:26 - 5:30
    ئامادەبووان:... ئاااااااه..
  • 5:30 - 5:32
    (پێکەنین)
  • 5:32 - 5:34
    ئیتەی: کەواتە دواتر کەمێک قسە دەکەین.
  • 5:34 - 5:35
    (پێکەنین)
  • 5:35 - 5:39
    بەڵام...بۆشاییەک هەیە بۆ...
  • 5:39 - 5:43
    بەڵام-- (پێکەنین)
  • 5:43 - 5:46
    --بینیتان کە دەتوانیت بە
    پەنجەیەک ئۆرکێستراکە بووەستێنیت.
  • 5:46 - 5:48
    ئێستا ریکاردۆ موتی چی دەکات؟
    شتێکی ئاواهی دەکات..
  • 5:51 - 5:52
    (پێکەنین)
  • 5:52 - 5:55
    ئینجا -- جۆرێک لە --(پێکەنین)
  • 5:55 - 5:58
    کەواتە نەک تەنیا ڕێنماییەکە ڕوونە،
  • 5:58 - 6:01
    بەڵکو ڕێگەلێگرتنەکەش، چی
    دەبێت ئەگەر ئەوە نەکەن کە پێتان دەڵێم.
  • 6:01 - 6:04
    (پێکەنین)
  • 6:04 - 6:08
    کەواتە سوودی هەیە؟ بەڵێ، سوودی هەیە --
  • 6:08 - 6:10
    هەتا خاڵێکی دیاریکراو.
  • 6:10 - 6:12
    کاتێک موتی لێی دەپرسرێت، "بۆچی
    ئاواهی ڕابەری دەکەیت؟"
  • 6:12 - 6:14
    دەڵێت، "من بەرپرسیارم."
  • 6:14 - 6:16
    بەرپرسیار لەبەردەمییا.
  • 6:16 - 6:18
    نەخێر بەڕاستی مەبەستی ئەو کەسە نییە.
    مەبەستی لە مۆزارتە.
  • 6:18 - 6:22
    کە ئەوە -- (پێکەنین) --
    وەک سێیەم کورسییە لە ناوەڕاستەوە.
  • 6:22 - 6:23
    (پێکەنین)
  • 6:23 - 6:25
    بۆیە دەڵێت، "ئەگەر من --
  • 6:25 - 6:27
    (چەپڵەلێدان)
  • 6:27 - 6:29
    بەرپرسیار بم لە مۆزارت،
  • 6:29 - 6:31
    ئەمە تەنیا چیرۆک دەبێت
    پێویستە بگێڕدرێتەوە.
  • 6:31 - 6:35
    ئەوە مۆزارتە کە من، وەک ریکاردۆ موتی،
    لێی تێدەگەم."
  • 6:35 - 6:37
    دەزانن موتی چی لێ بەسەر هات؟
  • 6:37 - 6:39
    سێ ساڵ لەمەوبەر نامەیەکی پێگەشت و
    لەلایەن
  • 6:39 - 6:42
    هەر ٧٠٠ کەسەکەی لا سکالاوە
    ئیمزا کرابوو،
  • 6:42 - 6:44
    مەبەستم موزیک ژەنەکانی لا سکالایە،
  • 6:44 - 6:48
    دەیانوت، "تۆ ڕابەرێکی مەزنیت. نامانەوێت
    کارت لەگەڵ بکەین. تکایە وازبێنە."
  • 6:48 - 6:49
    (پێکەنین)
  • 6:49 - 6:52
    "بۆچی؟ چونکە ناهێڵیت پەرەبستێنین.
  • 6:52 - 6:55
    وەک ئامێر بەکارمان دەهێنیت،
    نەک وەک هاوبەشی کار. و
  • 6:55 - 6:57
    چێژبینینمان لە موزیک، هتد، هتد.."
  • 6:57 - 6:59
    بۆیە دەبوو وازبێنێت.
    شتێکی جوان نییە؟
  • 6:59 - 7:01
    (پێکەنین)
  • 7:01 - 7:04
    کەسێکی باشە. بەڕاستی کەسێکی باشە.
  • 7:04 - 7:07
    دەتوانیت بە کۆنترۆڵکردنێکی
    کەمترەوە ئەوە بکەیت،
  • 7:07 - 7:09
    یان بە جۆرە کۆنترۆڵکردنێکی جیاوازەوە؟
  • 7:09 - 7:13
    با سەیری ڕابەری دواتر بکەین،
    ریچارد ستراوس.
  • 7:15 - 7:19
    (موزیک)
  • 7:43 - 7:47
    ئەترسم وا هەست بکەن هەڵمبژاردبێت
    تانەی لێبەم چونکە پیرە.
  • 7:47 - 7:50
    ئەوە ڕاست نییە. ئەوکاتەی کە گەنج بوو
  • 7:50 - 7:52
    نزیکەی ٣٠ ساڵ، ئەوەی نوسی کە پێی دەڵێت
  • 7:52 - 7:54
    "دە فەرمایشتەکە بۆ ڕابەرەکانی ئۆرکێسترا."
  • 7:54 - 7:57
    یەکەمیان دەڵێت: ئەگەر لە کۆتایی
    کۆنسێرتەکەدا ئارەق کردەوە
  • 7:57 - 7:59
    واتای ئەوەیە لەوانەیە هەڵەیەک کردبێت.
  • 7:59 - 8:01
    ئەوە یەکەمیانە.
    چوارەمیتان زیاتر بەدڵ دەبێت.
  • 8:01 - 8:03
    دەڵێت: قەت سەیری ترۆمبۆن ژەنەکان مەکە --
  • 8:03 - 8:05
    ئەوە تەنیا دەیانوروژێنێت.
  • 8:05 - 8:10
    (پێکەنین)
  • 8:10 - 8:12
    کەواتە، هەموو بیرۆکەکە ئەوەیە
  • 8:12 - 8:14
    ڕێگەبەیت خۆی ڕووبات.
  • 8:14 - 8:16
    دەستوەرنەدەیتە کارەکەیان.
  • 8:16 - 8:19
    بەڵام ئەوە چۆن ڕوودەدات؟ بینیتان
  • 8:19 - 8:21
    ئەوکاتەی لاپەڕەکەی هەڵدایەوە؟
  • 8:21 - 8:23
    ئێستا، یان ئەوەتا پیر بووە، و
  • 8:23 - 8:26
    موزیکی خۆی بیر نایەت، چونکە
    موزیکەکەی نوسیوە.
  • 8:26 - 8:29
    یان ئەوەتا پەیامێکی زۆر
    بەهێزیان پێدەگەیەنێت، دەڵێت،
  • 8:29 - 8:33
    "دەی موزیک ژەنەکان. دەبێت
    بەپێی کتێب موزیک بژەنن.
  • 8:33 - 8:35
    کەواتە دەربارەی چیرۆکی خۆم نییە.
    دەربارەی چیرۆکی خۆتان نییە.
  • 8:35 - 8:38
    تەنیا ئەنجامدانی موزیکە نوسراوەکەیە،
  • 8:38 - 8:40
    هیچ وەرگێڕانێک نەکرێت."
  • 8:40 - 8:43
    وەرگێڕان بۆکردن چیرۆکی
    ڕاستەقینەی موزیک ژەنەکەیە.
  • 8:43 - 8:46
    کەواتە نەخێر، ئەو ئەوەی ناوێت.
    ئەوە جۆرە کۆنترۆڵکردنێکی ترە.
  • 8:46 - 8:49
    با سەیری ڕابەرێکی تری مەزن بکەین،
  • 8:49 - 8:52
    ڕابەری ئۆرکێسترای ئەڵمانی.
    هێربێرت ڤۆن کایان، تکایە.
  • 8:52 - 8:56
    (موزیک)
  • 9:25 - 9:28
    جیاوازییەکەی چییە؟
    چاوەکانتان بینی؟ داخراوە.
  • 9:28 - 9:31
    دەستەکانتان بینی؟
  • 9:31 - 9:34
    ئەم جۆرە جوڵەیەتان بینی؟
    با ڕابەریتان بکەم. دوو جار.
  • 9:34 - 9:36
    یەک جار وەک موتی، و ئێوە --(چەپڵەلێدان)--
    یەک جار چەپڵە لێبەن. و
  • 9:36 - 9:38
    ئینجا وەک کایان. با بزانین
    چی ڕوودەدات. باشە؟
  • 9:38 - 9:41
    وەک موتی. ئامادەن؟ چونکە موتی...
  • 9:41 - 9:44
    (پێکەنین) باشە؟ ئامادەن؟
    با ئەوە بکەین.
  • 9:44 - 9:45
    ئامادەبووان:(چەپڵەلێدان)
  • 9:45 - 9:47
    ئیتەی: هممم.. دووبارە
  • 9:47 - 9:49
    ئامادەبووان: (چەپڵەلێدان)
  • 9:49 - 9:51
    ئیتەی: باشە. ئێستا وەک کایان.
    مادام ڕاهاتوون،
  • 9:51 - 9:54
    با تەرکیز بکەم، چاوەکانم داخەم.
    دەی، دەی.
  • 9:56 - 9:58
    ئامادەبووان: (چەپڵەلێدان) (پێکەنین)
  • 9:58 - 10:00
    ئیتەی: بۆ پێکەوە نەبێت؟ (پێکەنین)
  • 10:00 - 10:02
    چونکە ئێوە نازانن کەی دەستپێکەن.
  • 10:02 - 10:04
    ئێستا پێتان دەڵێم، تەنانەت
    ئۆرکێسترای بەرلین فیلهارمۆنیکیش
  • 10:04 - 10:06
    نازانن کەی دەستپێکەن.
  • 10:06 - 10:07
    (پێکەنین)
  • 10:07 - 10:09
    بەڵام پێتان دەڵێم چۆن دەیکەن. هیچ
    گاڵتەجاڕی نییە.
  • 10:09 - 10:11
    ئەمە ئۆرکێسترای ئەڵمانییە، وانییە؟
  • 10:11 - 10:15
    سەیری کایان دەکەن. و
    ئینجا سەیری یەکتر دەکەن.
  • 10:15 - 10:18
    (پێکەنین)
  • 10:18 - 10:21
    "تێدەگەن لەوەی ئەم کەسە چی دەوێت؟"
  • 10:21 - 10:23
    دوای ئەوەش،
  • 10:23 - 10:25
    سەیری یەکتر دەکەن، و یەکەم
    موزیک ژەنی ئۆرکێستراکە
  • 10:25 - 10:28
    ڕابەری هەمووان دەکات
    بۆ پێکەوە ژەنین. و
  • 10:28 - 10:30
    کاتێک کایان پرسیاری لێدەکرێت لەسەری
  • 10:30 - 10:32
    دەڵێت، "بەڵێ، خراپترین زیانە
  • 10:32 - 10:34
    بتوانم بە ئۆرکێستراکەمی بگەیەنم
  • 10:34 - 10:38
    ئەوەیە ڕێنمایی ڕوونیان بەمێ.
  • 10:38 - 10:40
    چونکە ئەوە
  • 10:40 - 10:44
    ڕێگەیان لێدەگرێت، ئەو گوێ لە
    یەکترگرتنەیان هەبێت
  • 10:44 - 10:46
    کە پێویستە بۆ ئۆرکێسترایەک."
  • 10:46 - 10:48
    ئەوە شتێکی مەزنە. ئەی چاوەکان؟
  • 10:48 - 10:50
    بۆچی چاوەکان داخراون؟
  • 10:50 - 10:54
    چیرۆکێکی دڵڕفێن هەیە لەسەر
    ڕابەری کردنی کایان لە لەندەن.
  • 10:54 - 10:57
    ئاواهی ئاماژە بۆ بلوێرژەنێک دەکات.
  • 10:57 - 11:00
    کوڕەکە نازانێت چی بکات. (پێکەنین)
  • 11:00 - 11:03
    مایسترۆ، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزما،
    دەبێت کەی دەستپێکەم؟"
  • 11:03 - 11:06
    پێتوایە وەڵامی کایان چی بووبێت؟
    کە پرسیوێتی کەی دەستپێکەم؟
  • 11:06 - 11:10
    ئاه بەڵێ. دەڵێت، "کەی واتلێهات
    چیتر ئارام نەگری دەستپێکە."
  • 11:10 - 11:13
    (پێکەنین)
  • 11:13 - 11:18
    واتە دەزانیت هیچ دەسەڵات نییە
    هیچ لە مەسەلە بگۆڕیت.
  • 11:18 - 11:22
    موزیکی منە. موزیکە ڕاستەقینەکە
    تەنیا لە مێشکی کایاندایە.
  • 11:22 - 11:25
    ئێوەش دەبێت بزانن چی لە مێشکمایە.
    کەواتە لەژێر فشارێکی زۆردا دەبیت
  • 11:25 - 11:27
    چونکە من ڕێنماییت نایەمێ، و
  • 11:27 - 11:29
    واش، پێویستە بزانی چی لە مێشکمایە.
  • 11:29 - 11:31
    کەواتە بەجۆرێک کۆنترۆڵێکی ڕۆحی
  • 11:31 - 11:34
    بەڵام زۆر توندیشە.
  • 11:34 - 11:36
    دەتوانین بەشێوەیەکی تر بیکەین؟ بێگومان.
    با بگەڕێینەوە
  • 11:36 - 11:38
    بۆ یەکەم ڕابەری ئۆرکێسترای بینیمان:
  • 11:38 - 11:40
    ناوی کارلۆس کلایبەرە. تکایە
    ڤیدیۆی دواتر.
  • 11:42 - 11:46
    (موزیک)
  • 12:38 - 12:40
    (پێکەنین) بەڵێ.
  • 12:40 - 12:43
    جیاوازە ئەوە. بەڵام ئەوە
    هەمان شێوەی کۆنترۆڵکردن نییە؟
  • 12:43 - 12:46
    نەخێر وا نییە، چونکە
    پێیان ناڵێت چی بکەن.
  • 12:46 - 12:48
    کە ئەمە ئەکات، واتای ئەوە نییە،
  • 12:48 - 12:51
    "کەمانچەکەت هەڵگرە و
    وەک جیمی هێندریکس،
  • 12:51 - 12:53
    بیکێشە بە زەوییەکەیا." واهی نییە.
  • 12:53 - 12:55
    دەڵێت، "ئەمە هێمای موزیکە.
  • 12:55 - 12:57
    من بۆشاییەک بۆ دەکەمەوە
  • 12:57 - 12:59
    بۆ ئەوەی چینێکی تر دانێیت
  • 12:59 - 13:01
    لە وەرگێڕان."
  • 13:01 - 13:03
    ئەوە چیرۆکێکی ترە.
  • 13:03 - 13:05
    بەڵام بەڕاستی ئەوە
    چۆن پێکەوە کاردەکات
  • 13:05 - 13:07
    ئەگەر هیچ ڕێنماییان نەیاتێ؟
  • 13:07 - 13:09
    وەک ئەوە وایە لەسەر
    یاری ڕاڕەوی مردن بیت. وانییە؟
  • 13:09 - 13:11
    هیچ ڕێنماییەکی وات نادرێتێ،
  • 13:11 - 13:15
    بەڵام هێزەکانی پرۆسەکە خۆی
    لە شوێنی خۆتدا دەتهێڵێتەوە.
  • 13:15 - 13:17
    ئەوەت بۆ دەکات.
  • 13:17 - 13:19
    بێگومان شتە سەرنج ڕاکێشەکە
    ئەوەیە کە ڕاڕەوی مەرگەکە بوونی نییە
  • 13:19 - 13:23
    شتێکی جەستەیی نییە.
    لە سەری موزیک ژەنەکاندایە.
  • 13:23 - 13:26
    ئەوەش دەیانکات بە هاوبەشی یەکتر.
  • 13:26 - 13:28
    پێویستە لە سەری خۆتدا پلان دانێیت.
  • 13:28 - 13:31
    دەزانیت چی بکەیت، هەرچەندە
    کلایبەر ڕابەریت ناکات.
  • 13:31 - 13:34
    بەڵام هەرچۆنێک بێت. دەزانیت چی بکەیت. و
  • 13:34 - 13:37
    دەبیت بە هاوبەشێک لە درووستکردنی
    یاری ڕاڕەوی مەرگەکەدا،
  • 13:37 - 13:39
    بەڵێ، بە دەنگ،
  • 13:39 - 13:41
    کاتێک سەر دەکەویت لەگەڵیان.
  • 13:41 - 13:44
    ئەمە زۆر سەرسوڕهێنەرە
    بۆ ئەو موزیک ژەنانە.
  • 13:44 - 13:46
    پێویستە دواتر دوو هەفتە بچن بۆ
    نەخۆشخانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
  • 13:46 - 13:47
    (پێکەنین)
  • 13:47 - 13:49
    زۆر ماندووکەرە. وانییە؟
  • 13:49 - 13:53
    بەڵام باشترین موزیک درووستکردنە، ئاواهی.
  • 13:53 - 13:56
    بەڵام بێگومان تەنیا
    دەربارەی پاڵنەر و
  • 13:56 - 13:59
    پێدانی وزەیەکی جەستەیی زۆر نییە.
  • 13:59 - 14:01
    پێویستە کەسێکی زۆر شارەزاش بیت. و
  • 14:01 - 14:03
    دووبارە سەیری کلایبەر بکەن.
  • 14:03 - 14:05
    دەتوانن بیخەنە سەر ڤیدیۆی دواتر، خێرا؟
  • 14:05 - 14:09
    دەبینن چی ڕوودەدات کاتێک هەڵەیەک دەکرێت.
  • 14:09 - 14:12
    (موزیک) دووبارە زمانە جوانەکەی جەستە دەبینن.
  • 14:12 - 14:15
    (موزیک)
  • 14:18 - 14:21
    ئێستاش زوڕناژەنێک دەبێت کە
  • 14:21 - 14:23
    شتێک دەکات ڕێک بەو
    شێوەیە نییە کە دەبێت بکرێت.
  • 14:23 - 14:25
    لەگەڵ ڤیدیۆکەدا بڕۆن. سەیرکەن.
  • 14:28 - 14:32
    بینیتان، دووەمجار بۆ
    هەمان موزیک ژەن.
  • 14:34 - 14:37
    (پێکەنین) و ئێستاش سێیەم
    جار بۆ هەمان موزیک ژەن.
  • 14:41 - 14:42
    (پێکەنین)
  • 14:42 - 14:44
    "دوای کۆنسێرتەکە چاوەڕێمکە.
  • 14:44 - 14:46
    تێبینییەکی بچووکم هەیە پێتی بەم."
  • 14:46 - 14:50
    دەزانیت، کاتێک پێویست بکات،
    دەسەڵاتەکە لەوێ دەبێت. زۆر گرنگە.
  • 14:50 - 14:53
    بەڵام دەسەڵات بەس نییە بۆ ئەوەی
    خەڵک بکەیت بە هاوبەش لە کارەکەتدا.
  • 14:53 - 14:55
    تکایە با ڤیدیۆی دواتر ببینین. سەیرکەن
    چی ڕوودەدات لێرەیا.
  • 14:55 - 14:57
    لەوانەیە سەرتان سوڕمابێت لەوە
    بینیتان کلایبەر
  • 14:57 - 15:00
    چەند کەسێکی لە ڕادەبەدەر چالاکە.
  • 15:00 - 15:02
    موزیکێکی مۆزارت دەژەنن.
  • 15:02 - 15:05
    (موزیک)
  • 15:05 - 15:07
    هەموو ئۆرکێستراکە دەیژەنن.
  • 15:07 - 15:09
    (موزیک)
  • 15:09 - 15:11
    ئێستاش شتێکی تر.
  • 15:11 - 15:14
    (موزیک)
  • 15:21 - 15:25
    بینیتان؟ لەویا لەسەدا سەدە،
  • 15:25 - 15:27
    بەڵام فەرمان ناکات،
    بە کەس ناڵێ چی بکات.
  • 15:27 - 15:30
    لەجیاتی ئەوە چێژ لەوە دەبینێت
    ئامێرژەنە تەنیاکە دەیکات.
  • 15:30 - 15:33
    (موزیک)
  • 15:33 - 15:36
    ئێستا ئامێرژەنێکی بەتەنیای تر.
    سەیرکەن بزانن چی لەمە تێدەگەن.
  • 15:36 - 15:39
    (موزیک)
  • 15:42 - 15:44
    سەیری چاوەکان بکەن.
  • 15:48 - 15:50
    باشە. ئەوەتان بینی؟
  • 15:50 - 15:53
    یەکەم شت، جۆرە ستایشێکە
    هەموومان حەزدەکەین وەریگرین.
  • 15:53 - 15:56
    پێڕاگەیاندنەوە نییە. ئەوە "ئمممم..."ئێکە.
    بەڵێ، لێرەوە یەت.
  • 15:56 - 15:58
    بۆیە ئەوە شتێکی باشە.
  • 15:58 - 16:00
    دووەم شتیش ئەوەیە
  • 16:00 - 16:02
    زیاتر دەربارەی ئەوەیە
    لە کۆنترۆڵدا بیت،
  • 16:02 - 16:04
    بەڵام بەشێوەیەکی زۆر تایبەت.
  • 16:04 - 16:07
    کاتێک کلایبەر ئەوە دەکات --
    چاوەکانتان بینی،
  • 16:07 - 16:09
    لێرەوە دەڕوات؟ (گۆرانی وتن)
  • 16:09 - 16:13
    دەزانن چی ڕوودەدات؟
    چیتر تاودان نامێنێت.
  • 16:13 - 16:15
    کلایبەر نەک تەنیا پرۆسەکە درووست دەکات،
  • 16:15 - 16:18
    بەڵکو هەلومەرجەکانی
    ئەو جیهانەش درووست دەکات
  • 16:18 - 16:21
    کە پرۆسەکەی تێدا ڕوودەدات.
  • 16:21 - 16:23
    بۆیە دووبارە، کەڕەنا ژەنەکە
  • 16:23 - 16:25
    بەتەواوەتی خۆی دەیژەنێت و
  • 16:25 - 16:28
    بۆیە دڵخۆشە و شانازی
    بە کارەکەی، و
  • 16:28 - 16:30
    بە داهێنەرییەکەیەوە دەکات. و
  • 16:30 - 16:34
    ئاستی کۆنترۆڵ بەدەستبوونەکەی
    کلایبەر ئاستێکی تەواو جیاوازە.
  • 16:34 - 16:37
    کەواتە کۆنترۆڵکردن چیتر
    لەدەست دان و دەستکەوتنی لایەنێک نییە.
  • 16:37 - 16:39
    هەر یەکە و کۆنترۆڵی لای خۆی دەکات. و
    هەمووی کۆدەکرێتەوە،
  • 16:39 - 16:43
    پێکەوە کارکردن،
    باشترین موزیک بەرهەم دەهێنێت.
  • 16:43 - 16:45
    کەواتە کلایبەر گرنگی بە پرۆسە دەدات.
  • 16:45 - 16:47
    کلایبەر گرنگی بە هەلومەرجەکانی
    ناو جیهانەکە دەدات.
  • 16:47 - 16:51
    بەڵام پێویست بە پرۆسە و ناوەڕۆک
    دەبێت بۆ دروستکردنی واتاکە.
  • 16:51 - 16:53
    لێنی بێرنستین، مایسرتۆی من بوو.
  • 16:53 - 16:56
    لەبەر ئەوەی مامۆستایەکی
    مەزن بوو،
  • 16:56 - 17:02
    لێنی بێرنستاین هەمووکات لە واتاکەوە
    دەستی پێدەکرد. سەیری ئەمە بکەن، تکایە.
  • 17:02 - 17:06
    (موزیک)
  • 18:01 - 18:03
    دەم و چاوی موتیتان بیرە لە سەرەتاکەیا؟
  • 18:03 - 18:06
    دەربڕینێکی سەرسوڕهێنەری هەبوو،
    بەڵام تەنیا یەک.
  • 18:06 - 18:07
    (پێکەنین)
  • 18:07 - 18:09
    دەم و چاوی لێنیتان بینی؟
  • 18:09 - 18:13
    دەزانن بۆچی؟ چونکە واتای
    موزیک ئازارە.
  • 18:13 - 18:15
    تۆش بەڕاستی دەنگێکی ئازاربەخشیت. و
  • 18:15 - 18:18
    سەیری لێنی دەکەیت و
    ئەویش دەناڵێنێت.
  • 18:18 - 18:20
    بەڵام نەک بەشێوەیەک
    کە بتەوێت بوەستیت.
  • 18:20 - 18:24
    دەناڵێنێت، وەک چێژبینین
    لە خۆی بەشێوەیەکی جولەکانە، وەک دەڵێن.
  • 18:24 - 18:28
    (پێکەنین)
  • 18:28 - 18:31
    بەلام موزیکەکەی سەر ڕووخساری دەبینن.
  • 18:31 - 18:34
    دەبینن باتۆنەکە بەدەستییەوە نەما.
    چیتر هەڵیناگرێت.
  • 18:34 - 18:36
    ئێستا دەربارەی تۆیە، موزیک ژەنەکە،
  • 18:36 - 18:38
    چیرۆکەکە بگێڕیتەوە.
  • 18:38 - 18:40
    ئێستا شتێکی پێچەوانەکراوە. تۆ چیرۆکەکە
    دەگێڕیتەوە. و تۆ دەیگێڕیتەوە.
  • 18:40 - 18:43
    تەنانەت بۆ ماوەیەکی کەمیش، دەبیت
    بە چیرۆک گێڕەوەکە
  • 18:43 - 18:46
    کە هەموو کۆمەڵگاکە گوێی لێدەگرن.
  • 18:46 - 18:50
    بێرنستاینیش ڕێگە بەوە دەدات.
    شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە؟
  • 18:50 - 18:54
    ئێستا، ئەگەر هەموو ئەو شتانە
    بکەن کە باسمان کرد پێکەوە و
  • 18:54 - 18:56
    هەندێک شتی تریش،
  • 18:56 - 18:59
    دەتوانن بگەنە سەر ئەم ساتە سەرسوڕهێنەرەی
    بێ ئەوەی هیچ بکەی هەموو شتێک بکەیت.
  • 18:59 - 19:04
    بۆ دوایین ڤیدیۆش، پێموایە
    ئەمە باشترین سەردێڕە.
  • 19:04 - 19:06
    پیتەری هاوڕێم دەڵێت،
  • 19:06 - 19:10
    "ئەگەر شتێک خۆشویست، دەستبەرداریبە."
    تکایە دەستپێکەن.
  • 19:10 - 19:14
    (موزیک)
  • 20:14 - 20:31
    (چەپڵەلێدان)
Title:
وەک ڕابەرە مەزنەکانی ئۆرکێسترا، ئۆرکێسترا بەڕێوەبەرە
Speaker:
ئیتەی تاڵگام
Description:

ڕابەرەکانی ئۆرکێسترا ڕوبەڕوی گەورەترین ململانێ دەبنەوە: درووستکردنی بێوێنەترین پێکەوەبێژی بێ ئەوەی هیچ بڵێت. لەم بابتە سەرنج ڕاکێشەدا، ئیتەی تاڵگام باسی شێوازە بێهاوتاکانی شەش لە گەورە ڕابەرە ئۆرکێستراکانی سەدەی بیستەم دەکات، و وانە گرنگەکان نیشانی هەموو موزیک ژەنەکان دەدات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
20:31
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Lead like the great conductors
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Lead like the great conductors
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for Lead like the great conductors
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Lead like the great conductors
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Lead like the great conductors

Kurdish subtitles

Revisions