سێ یاساکەی گازەکان: ئەڤۆگادرۆ، بۆیەڵ، چاڕڵس - بڕایەن بێنێت
-
0:15 - 0:19لەکۆمەڵگادا،
دەبێ ئەو یاسایانە پەیڕەو بکەین کە ڕێکخەرن. -
0:19 - 0:22ئایا زانیوتە هەموو کردەیەکی کیمیاییش
چەند یاسایەک جێبەجێدەکەن؟ -
0:22 - 0:26لەڕاستیدا، دەتوانین بەهۆی پەیوەندییەکانەوە
وەسفی ئەو یاسایانە بکەین. -
0:26 - 0:31بەو یاسا ئاسانانە دەست پێدەکەین
کە گازەکان بەڕێوەدەبەن. -
0:31 - 0:36لە ساڵی 1662، ڕۆبێرت بۆیەڵ درکی بەوە کرد
کە گازەکان وەڵامدانەی سەرنج ڕاکێشیان هەیە -
0:36 - 0:39کاتێک لەناو دەفرێکی کردن و
قەبارەکەیانی گۆڕی. -
0:39 - 0:43دەبەیەکی بەتاڵ بهێنە و سەرەکەی دابخە.
-
0:43 - 0:46ئیستا دەبەکە بگوشە، ئایا چی ڕوودەدات؟
-
0:46 - 0:51پەستانی ناو دەبەکە زیاد دەکات
لەکاتێکدا قەبارەکەی کەم دەبێتەوە. -
0:51 - 0:55تۆ تەنها دەتوانیت ئەو دەفرە زۆر بقوپێنیت
هەتا گازەکانی ناوی پاڵ بەدەستەوە دەنێن. -
0:55 - 1:01ئەوە پێی دەوترێت ڕێژەی پێچەوانە،
و بەهەمان ئەندازە بۆ هەموو گازێگ دەگۆڕێت. -
1:01 - 1:06کیمیاگەران پێشبنی قەبارەی هەر گازێک دەکەن
لەهەر پەستانێکدا بەهۆی یاساکەی بۆیەڵەوە. -
1:06 - 1:09چونکە پەیوەندییەکە هەمیشە وەک خۆیەتی.
-
1:09 - 1:15لە ساڵی 1780، ژاک چاڕڵس تێبینی پەیوەندیەکی
جیاوازی لەنێوان گازەکان و پلەی گەرمی کرد. -
1:15 - 1:18ئەگەر قەت باڵۆنی گەرمی هەوات بینیبێت،
ئەم یاسایەشت بەکردار بینیوە. -
1:18 - 1:21کاتێک باڵۆنەکان داندراون، ئەوان تەواو
خاڵین لە هەوا. -
1:21 - 1:27لەبری فوتێکردن وەکو فودانەی ئاهەنگ،گڕی زۆر
بۆ گەرمکردنی هەوا بەکاردێت لەناو باڵۆنەکە. -
1:27 - 1:31کاتێک هەوا گەرم دەبێت، باڵۆنەکە هەوای
تێدەکرێت چونکە قەبارەی گازەکە زیاد دەکات. -
1:31 - 1:35هەتا گازەکە گەرمتر بێت، قەبارەکە گەورەترە
ئەوەش یاساکەی چاڕڵسە. -
1:35 - 1:38تێبینی بکە،
ئەم یاسایە لەگەڵ هی بۆیەڵ جیاوازە. -
1:38 - 1:40یاسەکەی چاڕڵس پەیوەندیەکی ڕاستەوانەیە.
-
1:40 - 1:44کاتێک پلەی گەرمی زیاد بێت،
قەبارەش زیاد دەکات. -
1:44 - 1:47سێیەم یاساش نیشاندانی ئاسانە.
-
1:47 - 1:50کاتێک فودانەکانی ئاهەنگ فودەدەیت،
قەبارە زیاد دەکات. -
1:50 - 1:55لەکاتی فوتێکردن، دەنکۆڵەی گازی ناو سییەکان
زۆریان لێدەکرێت بۆناو فودانەکە. -
1:55 - 2:01ئەمەش وادەکات قەبارەی فودانەکە زیاد بکات.
ئەوەش یاساکەی ئەڤۆگادرۆیە لە جووڵەدا. -
2:01 - 2:04کاتێک دەنکۆڵە گازییە تێکراوەکانی
ناو دەفرێک زیاد دەکات، -
2:04 - 2:06ئەوا قەبارەکەشی زیاد دەکات.
-
2:06 - 2:10ئەگەر دەنکۆڵەی زیاد لە پێویست تێبکەیت
خۆت دەزانی دواتر چی ڕوو دەدات. -
2:10 - 2:14یاساکان لەهەموو شوێنێکن، تەنانەت لەناو
بچووکترین دەنکۆڵەکانی گازیش. -
2:14 - 2:18ئەگەر بیان گوشیت، پەستان زیاد دەکات
چونکە دەنکۆڵەکان بۆلای یەکتر پاڵدەنرێن. -
2:18 - 2:22بچووکی قەبارە واتا پەستانی بەرز، چونکە
ئەو دەنکۆڵانەش پاڵ دەنێنەوە. -
2:22 - 2:28کە پلەی گەرمی زیاد دەکات، گازەکان لەیەکتر
دوور دەکەونەوە و قەبارەش زیاد دەکات. -
2:28 - 2:33لە کۆتاییدا، ئەگەر گاز بۆ دەفرێکی داخراو
زیاد بکەیت، ئەوا قەبارەکە گەورە دەبێت. -
2:33 - 2:38بەڵام وریابە زیاد لە پێویستی تێ نەکەیت،
ئەگەرنا کۆتاییەکەی تەقینی باڵۆنەکە دەبێت.
- Title:
- سێ یاساکەی گازەکان: ئەڤۆگادرۆ، بۆیەڵ، چاڕڵس - بڕایەن بێنێت
- Description:
-
ئایا چۆن باڵۆن و دەبەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕوونکردنەوەی ئەو یاسا جیاوازانەی کە گازەکان بەڕێوەدەبەن؟ ببینە کەچۆن یاساکانی بۆیەڵ، چاڕڵس و ئەڤۆگادرۆ لە تێگەیشتن لەو یاسایانەی تایبەتن بەگازەکان، یارمەتیمان دەدەن.
وانە: بڕایەن بێنێت
کاری ئەنیمەیشن: کۆگنێتیڤ میدیا. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 02:50
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The ABC's of gas: Avogadro, Boyle, Charles - Brian Bennett | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The ABC's of gas: Avogadro, Boyle, Charles - Brian Bennett | ||
zhila mawlood accepted Kurdish subtitles for The ABC's of gas: Avogadro, Boyle, Charles - Brian Bennett | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for The ABC's of gas: Avogadro, Boyle, Charles - Brian Bennett | ||
dyari majid edited Kurdish subtitles for The ABC's of gas: Avogadro, Boyle, Charles - Brian Bennett | ||
dyari majid edited Kurdish subtitles for The ABC's of gas: Avogadro, Boyle, Charles - Brian Bennett | ||
dyari majid edited Kurdish subtitles for The ABC's of gas: Avogadro, Boyle, Charles - Brian Bennett | ||
dyari majid edited Kurdish subtitles for The ABC's of gas: Avogadro, Boyle, Charles - Brian Bennett |