0:00:14.982,0:00:18.533 لەکۆمەڵگادا، [br]دەبێ ئەو یاسایانە پەیڕەو بکەین کە ڕێکخەرن. 0:00:18.533,0:00:22.251 ئایا زانیوتە هەموو کردەیەکی کیمیاییش [br]چەند یاسایەک جێبەجێدەکەن؟ 0:00:22.251,0:00:26.250 لەڕاستیدا، دەتوانین بەهۆی پەیوەندییەکانەوە[br]وەسفی ئەو یاسایانە بکەین. 0:00:26.250,0:00:31.282 بەو یاسا ئاسانانە دەست پێدەکەین[br]کە گازەکان بەڕێوەدەبەن. 0:00:31.282,0:00:36.182 لە ساڵی 1662، ڕۆبێرت بۆیەڵ درکی بەوە کرد[br]کە گازەکان وەڵامدانەی سەرنج ڕاکێشیان هەیە 0:00:36.182,0:00:39.350 کاتێک لەناو دەفرێکی کردن و [br]قەبارەکەیانی گۆڕی. 0:00:39.350,0:00:42.751 دەبەیەکی بەتاڵ بهێنە و سەرەکەی دابخە. 0:00:42.751,0:00:45.549 ئیستا دەبەکە بگوشە، ئایا چی ڕوودەدات؟ 0:00:45.549,0:00:50.751 پەستانی ناو دەبەکە زیاد دەکات[br]لەکاتێکدا قەبارەکەی کەم دەبێتەوە. 0:00:50.751,0:00:55.283 تۆ تەنها دەتوانیت ئەو دەفرە زۆر بقوپێنیت[br]هەتا گازەکانی ناوی پاڵ بەدەستەوە دەنێن. 0:00:55.283,0:01:00.549 ئەوە پێی دەوترێت ڕێژەی پێچەوانە،[br]و بەهەمان ئەندازە بۆ هەموو گازێگ دەگۆڕێت. 0:01:00.549,0:01:05.917 کیمیاگەران پێشبنی قەبارەی هەر گازێک دەکەن[br]لەهەر پەستانێکدا بەهۆی یاساکەی بۆیەڵەوە. 0:01:05.917,0:01:09.167 چونکە پەیوەندییەکە هەمیشە وەک خۆیەتی. 0:01:09.167,0:01:14.982 لە ساڵی 1780، ژاک چاڕڵس تێبینی پەیوەندیەکی[br]جیاوازی لەنێوان گازەکان و پلەی گەرمی کرد. 0:01:14.982,0:01:18.086 ئەگەر قەت باڵۆنی گەرمی هەوات بینیبێت،[br]ئەم یاسایەشت بەکردار بینیوە. 0:01:18.086,0:01:20.583 کاتێک باڵۆنەکان داندراون، ئەوان تەواو[br]خاڵین لە هەوا. 0:01:20.583,0:01:26.815 لەبری فوتێکردن وەکو فودانەی ئاهەنگ،گڕی زۆر[br]بۆ گەرمکردنی هەوا بەکاردێت لەناو باڵۆنەکە. 0:01:26.815,0:01:31.433 کاتێک هەوا گەرم دەبێت، باڵۆنەکە هەوای[br]تێدەکرێت چونکە قەبارەی گازەکە زیاد دەکات. 0:01:31.433,0:01:35.283 هەتا گازەکە گەرمتر بێت، قەبارەکە گەورەترە[br]ئەوەش یاساکەی چاڕڵسە. 0:01:35.283,0:01:38.181 تێبینی بکە،[br]ئەم یاسایە لەگەڵ هی بۆیەڵ جیاوازە. 0:01:38.181,0:01:40.299 یاسەکەی چاڕڵس پەیوەندیەکی ڕاستەوانەیە. 0:01:40.299,0:01:44.216 کاتێک پلەی گەرمی زیاد بێت،[br]قەبارەش زیاد دەکات. 0:01:44.216,0:01:46.699 سێیەم یاساش نیشاندانی ئاسانە. 0:01:46.699,0:01:49.849 کاتێک فودانەکانی ئاهەنگ فودەدەیت،[br]قەبارە زیاد دەکات. 0:01:49.849,0:01:55.000 لەکاتی فوتێکردن، دەنکۆڵەی گازی ناو سییەکان[br]زۆریان لێدەکرێت بۆناو فودانەکە. 0:01:55.000,0:02:00.754 ئەمەش وادەکات قەبارەی فودانەکە زیاد بکات.[br]ئەوەش یاساکەی ئەڤۆگادرۆیە لە جووڵەدا. 0:02:00.754,0:02:04.054 کاتێک دەنکۆڵە گازییە تێکراوەکانی[br]ناو دەفرێک زیاد دەکات، 0:02:04.054,0:02:05.989 ئەوا قەبارەکەشی زیاد دەکات. 0:02:05.989,0:02:10.022 ئەگەر دەنکۆڵەی زیاد لە پێویست تێبکەیت[br]خۆت دەزانی دواتر چی ڕوو دەدات. 0:02:10.022,0:02:14.489 یاساکان لەهەموو شوێنێکن، تەنانەت لەناو[br]بچووکترین دەنکۆڵەکانی گازیش. 0:02:14.489,0:02:18.388 ئەگەر بیان گوشیت، پەستان زیاد دەکات[br]چونکە دەنکۆڵەکان بۆلای یەکتر پاڵدەنرێن. 0:02:18.388,0:02:22.371 بچووکی قەبارە واتا پەستانی بەرز، چونکە[br]ئەو دەنکۆڵانەش پاڵ دەنێنەوە. 0:02:22.371,0:02:28.287 کە پلەی گەرمی زیاد دەکات، گازەکان لەیەکتر[br]دوور دەکەونەوە و قەبارەش زیاد دەکات. 0:02:28.287,0:02:33.323 لە کۆتاییدا، ئەگەر گاز بۆ دەفرێکی داخراو[br]زیاد بکەیت، ئەوا قەبارەکە گەورە دەبێت. 0:02:33.323,0:02:38.355 بەڵام وریابە زیاد لە پێویستی تێ نەکەیت،[br]ئەگەرنا کۆتاییەکەی تەقینی باڵۆنەکە دەبێت.