-
میكانیزمی پەرەسەندن
-
پەرسەندن چییە ؟
-
پەرسەندن گۆڕانكارییە لە ژیانی سەر رووی زەوی
-
ئەو پرۆسەیە ملیارەها ساڵە دەستی پێكردوە و تاكو ئەمڕۆ بەردەوامە
-
پەرەسەندن پێمان دەڵێت، چۆن ئەو ئەو جۆرە زۆرەی لە ژیان هەیە، هاتۆتە بوون
-
پێمان نیشان دەدات، چۆن یەكەم سەرەتاییەكان توانیان ببنە ملیۆنان جۆری جیاواز هەروەك ئەمڕۆ دەیانبینین
-
پەرەسەندن، وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەیە كە ئێمە هەمانە كاتێك سەگێكی لەپۆلی داشهەند لەگەڵ سەگێكی دەنیماركی زەبەلاح بەیەكەوە دەبینین
-
چۆن دەكرێ جۆرەكان لەنێوانی خۆیان لەرەنگ و شێوەیاندا بۆ وەچەكانیان ئاوا بەم شێوەیە جیا بوونەتەوە ؟
-
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە، دەمانەوێت چاو بخەینە سەر ئاژەڵەكان، بێجگە لە شیوەكانی ژیانی وەك مشەخۆرەكان و رووەكەكان
-
كەواتە یەكەم پرسیار ئەوەیە: چۆن یەك جۆری ئاژەڵ پەرەدەسێنێت بۆ چەند جۆرێكی نوێ ؟
-
ئۆه، بەڵام پرسیارێكی بەپەلە لێرەدا هەیە ئەویش: جۆرەكان چییە ؟
-
جۆرەكان كۆمەڵە ئاژەڵێكن، لەتوانایاندایە وەچەی خۆیان لەنەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە دەپارێزن.
-
ئەو وەچە نوێیانەش دەتوانن نەوەی نوێ بخەنەوە
-
بۆ ئەوەی باشتر لەو وەڵامەتێبگەین، پێویستمان بەوەیە سەیری ئەو خاڵەی داهاتوو بكەین
-
تاكی بوونەوەری زیندوو، لەمیانەی وەچەخستنەوە و بۆماوەیی بێ وێنەیی تاكەكانی خۆیان دەپارێزن
-
هەروەها دووەم خاڵی سەرەكی، هەڵبژاردنە
-
با بەتاكەكان دەست پێ بكەین. هەر بوونەوەرێك بەبێ وێنەیی هاتۆتە بوون، ئەوەش بەبنەڕەتی پەرەسەندن دادەنرێت
-
رەنگە ئەندامێكی یەك لەجۆرەكان لەچاو یەكێكی دیكەی هەمان جۆر بەهێزتر دەربكەوێـت
-
لەگەڵ ئەوەش، هەموویان جیاوازییەكی كەمیان لە سیما و سیفەتیان هەیە
-
رەنگە جۆرێكیان لە هاوشێوەكانی خۆی گەورەتر، بەهێزتر یاخود ئازاتر بن
-
هۆكاری ئەو جیاوازییانە چییە؟ با بەوردی سەیری بوونەوەرێك بكەین
-
هەموو بوونەوەرێك لە خانە پێكهاتووە، ئەو خانانە ناوكیان تێدایە
-
ناوكۆكەش كۆمۆسۆمی تێدایە، كرۆمۆسۆمەكانیش دی ئێن ئەییان لەخۆ گرتووە
-
دی ئێن ئەی لە پێكهێنەرەكانی جینە جیاوازەكانە، ئەو جینانەش زانیارییەكانی ژیانیان هەڵگرتووە
-
دی ئێن ئەی رێنمایی و فەرمان دەداتە ناوك و سیما و سیفاتەكان لە ژیانی بوونەوەرەكان دیاری دەكات
-
بەدیاریكراوی دی ئێن ئەی بێوێنەیی و تایبەتییەتی دەداتە هەر بوونەوەرێك
-
لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە كەمێك جیاوازی پێدەدات، بەشێوەیەك بۆ هەریەكەیان كەمێك جیاوازی هەیە ؟
-
بەڵام چۆن ئەو شێوە زۆرە لە ریزبەندی دی ئێن ئەی دروست دەبێت ؟
-
یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان ئەوەیە زۆری وەچە خستنەوەیە
-
لە سروشتدا، دةتوانين تێبینی ئەوە بكەین كە بوونەوەرەكان وەچەی زیاتر لە پێویست دەخەنەوە
-
بۆ مانەوەی ئەو جۆرە، چونكە هەندێكجار لەسەرەتاوە وەچەكان تووشی لەناوچوون و مردن دەبنەوە
-
لەزۆرجاردا زۆربوونی وەچەكان زیاترە لەتوانای ئەو ژینگەیەی كە بۆیان گونجاوە و تێیدا دەژین
-
ئەوە یەكێكە لەو هۆكاری زۆربوونی جیاوازی لە جۆرەكاندا
-
هەرچەند وەچەی زۆرتر بەرهەم بێت، لە ئەنجامدا جیاوازیە كەمەكان زیاتر دەبێت
-
ئەوەیە ئەوەی سروشت دەیەوێت: ژمارەیەك زۆر لە جیاوازییە كەمەكان دەستكەوێت
-
هۆكاری دووەمی سەرەكی بێوێنەیی تاكەكان لەبۆماوەییەوە روو دەدات
-
هەر بەو بۆنەوە، بۆماوەیی واتە ناردنی دی ئێن ئەی بۆ وەچەكان
-
دوو هۆكاری زۆر گرنگ هەیە رۆڵ لەو پرۆسەیە دەگێڕن: خۆرێكخستنەوە و گۆڕان
-
خۆڕێكخستنەوە واتە تێكەڵبوونی هەرەمەكی دی ئێن ئەی لە دوو بوونەوەر
-
كاتێك دوو بوونەوەر دەكەونە خۆشەویستی یەكتر و دەبنە هاوسەر، دوو جار جینەكانی خۆیان رێك دەخەنەوە
-
لەجاری یەكەم، هەریەك بەجیا ئەو كارە دەیكات لەوكاتە سپێرم و هێلكە بەرهەم دەهێنن
-
سپێرم و هێلكە هەریەكەیان نیوەی بۆماوەیی جینەكانی هەڵگرتووە و تێكەڵ دەبن
-
خۆرێكخستنەوەی دووەم كاتێك روودەدات كە نێرە مێیەكە دەپیتنێت
-
هەریەك لە دایك و باوك 50%ی لە دی ئێن ئەی خۆی دەدات، بەواتایەكی دیكە هەرەیەكەیان 50% سیما و سیفاتی خۆی پێشكەش دەكات
-
بەم شێوەیە خۆیان رێكخستەوە یان تێكەڵاوبوون و ئەنجامەكەشی نەوەی نوێیە
-
ئەو نەوەیە خاوەن دی ئێن ئەیەكی تێكەڵاوی بەشێوەیەكی هەرەمەكیە و كەواتە سیفات و سیمای دایك و باوكی هەڵ دەگرێت
-
ئەمە دووركەوتنەوە و جیاوازییەكان لەناو جۆرەكان خۆیاندا زیاتر دەكات
-
بەڵام گۆڕان (میوتەیشن) لە پەرەسەندندا زۆر گرنگە
-
میوتەیشن گۆڕانی هەڕەمەكییە لە ناو دی ئێن ئەی
-
هەروەها دەتوانرێ بگوترێـت كە روودانی هەڵەیە لەكاتی كۆپیكردنەوەی دی ئێن ئەی
-
بەهۆی ژەهراویبوون یان مادەی كیمیایی دیكە یاخود بەهۆی تیشكی زیانبەخش
-
لەو كاتەی بەشێك لە دی ئێن ئەی دەگۆڕێت، میوتەیشن روودەدات
-
زۆربەی جار ئەو گۆڕانە نێگەتیڤە، دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتن هەروەك شێرپەنجە
-
بەڵام رەنگە كاریگەری بێلایەنی هەبێت و هەتا رەنگە كاریگەری ئیجابیشی هەیە
-
هەروەك چاوشینی لەمرۆڤدا، كە ئەوەش یەكێكە لە میوتەیشنی هەرەمەكی
-
بەهەر حاڵ، میتەیشن كاریگەری لەسەر پیتاندن هەیە واتە سپێرم یان هێلكە
-
لەبەر ئەوەی ئەو دی ئێن ئەیەی لەكردەوەی پیتاندندا هەیە، هەر ئەوەیە بۆ نەوەكەی دەگوازرێتەوە
-
هەر ئەو هۆكارەشە وا دەكات لەبەرچی لەكاتی گرتنی تیشكی x ئەندامی زاوزێمان دەپارێزین، بەڵام ئەندامەكانی تری لەشمان لەژێر مەترسی دا نین
-
بەكورتی، لەپرۆسەی بۆماوەییدا، بوونەوەرەكان سیفات و تایبەتمەندی خۆیان بە DNA بۆ نەوەكانیان دەگوازنەوە
-
خۆرێكخستنەوە و میوتەیشن دی ئێن ئەی دەگۆڕن، بۆیە دەبینین منداڵێك لەگەڵ برایەكانی جیاوازن
-
بەشێوەیەك سیفات و تایبەتمەندیەكی تێكەڵ بەشێوەیەكی هەرەمەكی لەدایك و باوانییەوە پێدەگات
-
لێرەدا وشەیەكی سەرەكی هەیە، ئەویش: هەرەمەكی
-
هەموو ئەو پرۆسانە لەسەر رێكەوت بنیاتنراوە
-
هەرەمەكی خۆرێكخستنەوە و میوتەیشن لە نەوەیەكدا تێكەڵییەكی هەرەمەكی لە سیفات و تایبەتمەندی لەخۆدەگرێـت
-
ئەوانیش لەلایەنی خۆیانەوە بەتێكەڵییەكی هەرەمەكی دەیگەیەننە منداڵەكانی خۆیان
-
بەڵام چۆن دەتوانرێ ئەو هەمووانە بۆ رێكەوت بەجێبهێلرێت، هەموو بوونەوەرەكان لەگەڵ ژینگەكەیان بەتەواوی خۆیان گونجاندووە
-
بۆ نمونە، كلۆی قامیشی، چۆلەكەی مێشوولە و بۆقە ماسی
-
وەڵامەكە لە خاڵی دووەمی سەرەكی دا هەیە: هەڵبژاردن
-
هەموو تاكێك رووبەرووی پرۆسەی هەڵبژاردنی سروشتی دەبێتەوە
-
هەروەك زانیمان، هەر تاكێك كەمێك جیاوازی لەگەڵ تاكەكانی دیكە هەیە
-
بۆیە لەنێو هەموو جۆرەكان چەندەها جۆری جیاوازتر دێتە كایەوە
-
كاریگەرییەكانی ژینگە كار لە بوونەوەرەكان دەكات، ئەمەش پێ دەگوترێت هۆكاری هەڵبژاردن، لەوانە:
-
دڕەندەكان، زیندەوەر، ئەو ئاژەڵانەی لەهەمان جۆرن، ژەهراویبوون، گۆڕانكاری شوێنی نیشتەجێبوون یان لە ئاو هەوا
-
هەڵبژاردن پرۆسەیەكە كارگەری لەسەر هەموو تاكێك دەبێت
-
هەموو بوونەوەرێك تێكەڵییەكی بێوەێنەی لە سیفات و تایبەتمەندی هەیە
-
ئەو تێكەڵییە یارمەتیان دەدات بەردەوامی بەمانەوەی خۆیان لەو ژینگەیە بدەن یاخود نا
-
هەر یەكێك بەتێكەڵییەكی نەگونجاوەوە لەلایەن ژینگەكەیەوە لادەبرێـت
-
ئەوانەی بەتێكەڵییەكی تەواو و باشەوە رزگاریان دەبێـت، سیمات و تایبەتییە باشەكەیان دەدەنە نەوەی دوای خۆیان
-
ئەوە گرتگی هەمەجۆری بوونەوەر دەردەخات
-
هەر ئەوەشە وا لە بوونەوەرەكان دەكات هەوڵ دەدەن نەوەی نوێ بەهەم بهێنن تابكرێت جیاوازیان لەنێوان هەبێت
-
لەوەدا ئەگەری زۆر هەیە بەلانی كەم یەكێك لە نەوەكان پرۆسەی هەڵبژاردنی سروشتی تێپەڕاند بێت
-
هەلی مانەوەی زۆری بۆ دروست دەبێـت
-
نمونەیەكی باش لێرەدا هەیە دەتوانین تێبینی بكەین ئەویش لە گروپێك چۆلەكە كە لە دوورگەیەكی دابڕاو دەژین
-
ئەوانە یەكێكن لەو ئاژەڵانەی لە جیهانی زانست زۆر بەناوبانگن
-
بە چۆلەكەی داروین ناسراون، بەناوی دۆزەروەكەیەوە هاتووە، چارلس داروین، ئەوەش چیرۆكی ئەو چۆلەكانەیە
-
چەند سەدەیەك پێش ئێستا، گروپێكی بچوكی چۆلەكە قڕیدرانە دوورگەی گالاپاگۆس لە ناوەڕاستی دوورگەی هێمن، رەنگە بەهۆی گەردەلولەكی بەهێزەوە بووبێت
-
ئەو چۆلەكانە خۆیان لە ژینگەیەك دۆزیەوە، بەتەواوی بۆ ئەوان نوێ بوو
-
بۆ ئەو چۆلەكان بەهەشتێكی راسیتی بوو: خۆراكێكی زۆر لەگەڵ نەبوونی دڕندە
-
زۆر بەخێرایی ژمارەیان زیادی كرد و زۆربوون، چۆلەكەكان بەخێرایی هەموو دوورگەگەی تەنیەوە
-
ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە سەرچاوەكانی خۆراك كەم بوووەوە
-
بەشێوەیەك بەهەشتی چۆلەكەكان هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی برسێتی لەسەر بوو، ئەمە وای كرد لە نێوانی ركابەری لەنێوانی خۆیان بكەن
-
لێرە هەڵبژاردن بەدەردەكەوێـت و دێتە ناوەوە
-
تاكەكانیان و جیاوازییە بچووكەكان، لەو حاڵەتەدا جیاوازی بچووك لە دەنووكیان دروست دەبێت
-
واتە هەندێك لە چۆلەكەكان توانیان خۆیان لە ركابەری چۆلەكەكانی دیكە بەدوور بگرن
-
دەنووكی هەندێك لە چۆلەكان زیاتر بۆ گەڕان و هەڵكۆڵین بۆ كرم گونجاوتر بێت
-
هەندێك لە چۆلەكەكان توانیان بەشێوەیەكی باشتر دەنووكیان بۆ شكاندنی دان وز تۆ بەكار بهێنن
-
لێرەدا چۆلەكەكان بۆ گروپی ژینگەی جیاواز بەش بەش ببوون، چۆلەكەكان لەو بەش بەشبوونانە پارێزراوتر دەبن و كەمتر تووشی ركابەری یەكتر دەبن
-
دوای ئەوە چۆلەكەكان دەست بە چووتبوون دەكەن لەگەڵ ئەو چۆلەكانەی لە گروپی خۆیانن
-
دوای چەند نەوەیەك، ئەو تایبەتمەندیانە زیاتر دەردەكەوێـت و پەیدا دەبێت
-
بەشێوەیەك وا دەكات چۆلەكەكان ئەو ژینگەی خۆیان بەسەركەوتووی بەكار بهێنن
-
جیاوازی نێوان بخۆری كرم و شكێنەری دانەكان زۆرتر دەبێت
-
بەشێوەیەك ئەو دووانە ناتوانن لەگەڵ یەك جووت بن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پەیدابوونی جۆرێكی نوێ
-
ئەمڕۆ، 14 جۆری چۆلەكە لە دوورگەی گالاپاگۆس دەژین
-
سەرجەمیان لە یەك گروپی ئاسایی زیادیان كردوە و لێی بوونەتەوە
-
بەمشێوەیە بەپەرەسەندن جۆری نوێ دێتە كایەوە
-
لەرێگەی كارلەیەكی تاكە بێوێنەكان
-
خستنەوەی لەرادەبەری نەوە
-
دووبارە خۆرێكخستنەوە و میتەیشن لە بۆماوەیی
-
لە كۆتاییدا، بەهۆی هەڵبژاردن
-
بۆچی ئەوانە زۆر گرنگن ؟
-
ئەوە پێمان دەڵێت هەمەجۆری ژیان لەكوێوە هاتوون و بۆچی هەموو بوونەوەرەكان زۆر بەباشی و بەشێوەیەكی نمونەیی لەگەڵ نیشتمانەكەی خۆی گونجاندووە ؟
-
بەڵام بەشێوەیەكی كەسی كاریگەری هەیە لەسەرمان .
-
هەموو كەسێك لە ئاكامدا لەماوەی 3.5ی پەرەسەندن، ئەوە تۆش دەگرێتەوە
-
باوك و باپیرانت شەڕیان كردوە و خۆیان گونجاندووە لەپێناو مانەوە
-
ئەو رزگاربوونە بەپلەیەیك زۆر دڵنیا نەبووە
-
ئەگەر وای دابنێین 99% ئەو جۆرانەی ژیاون، لەناوچوون،
-
كەواتە دەبێـت خۆت لە چیرۆكی سەركەوتنەكان دابنێـیت
-
داینەسۆرەكان لەناوچوون، بەڵام تۆ لەژیاندایت، ئەم ڤیدیۆیە دەبینیت
-
لەبەر ئەوەی تۆ بەشێوەیەكی سەرسوڕهێن جیاوازی، بەوێنەی هەموو ئەو بوونەوەرانەی ئێستا لە ژیاندان
-
تاقانە و بێوێنەی لەو گەردوونە
-
وەرگێڕانی: صلاح سعدی (diary-s-s@outlook.com)شوبات/2016