جۆرجێت موڵهایەر: تراژیدیای هەتیوخانەکان
-
0:01 - 0:04بە درێژایی ئەورروپا و ئاسیای ناوەڕاست
-
0:04 - 0:06نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ دەژین لە ناو
-
0:06 - 0:11دامەزراوەی نیشتەجێ کردندا کە پێیان دەگوترێت هەتیوخانە
-
0:11 - 0:14زۆرینەی خەڵک وا بیر لە هەتیو خانە دەکەنەوە کە ژینگەیەک بێت
-
0:14 - 0:15بۆ چاودێری کردنی منداڵان
-
0:15 - 0:18هەندێکی تریان زیاتر لەبارەی چۆنیەتی گوزەران کردنی ئەو شوێنەوە دەزانن
-
0:18 - 0:21بەس من هێشتا هەر وەک شوێنی شەیتابی تەماشای ئەو شوێنانە دەکەم
-
0:21 - 0:24هەرچۆنێک بێت، ئەی ئێمە ئەو هەموو منداڵە
-
0:24 - 0:26بێ دایک و باوکانە لە کوێ دا بنێین؟
-
0:26 - 0:30لێکۆڵینەوەیەکی ٦٠ ساڵە ئەوەی نیشان داوە
-
0:30 - 0:32کە جیا کردنەوەی منداڵان لە خێزانەکانیان
-
0:32 - 0:35و ناردنیان بۆ دامەزراوەی گەوەرە گەورە
-
0:35 - 0:37بە تەواوەتی زیان بە تەندرووستی و گەشەکردنیان دەگەیەنێت
-
0:37 - 0:41ئەمش بە تایبەتی بە نیسبەت منداڵانی بچوکەوە ڕاستە
-
0:41 - 0:43وەک دەزانین، منداڵ کە لەدایک دەبێت
-
0:43 - 0:46هێشتا ماسولکەکانیان بە تەواوەتی گەشەی نەکردووە
-
0:46 - 0:48تەنەنانەت مێشکیشیان گەشەی نەکردووە
-
0:48 - 0:50لە ماوەی سێ ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا مێشکیان گەشە دەکات
-
0:50 - 0:53تاکو دەگاتە قەبارەی تەواوەتی، لەگەڵ ئەمانەشدا، زۆرینەی گەشە
-
0:53 - 0:56لە شەش مانگی یەکەمدا ڕوو دەدات. مێشک گەشە دەکات
-
0:56 - 0:59بە گوێرەی ئەو ئەزموونە نوێیانەی کە منداڵەکە ڕوو بە ڕووی دەبێتەوە
-
0:59 - 1:03بۆ نمونە هەر کاتێک منداڵەکە شتێکی نوێ فێر دەبێت
-
1:03 - 1:04کاتێک بە چاوەکانی لە شتێک وورد دەبێتەوە
-
1:04 - 1:07کاتێک جوڵەیەک دەکات یان بە دەم و چاو شتێک دەردەبڕیت
-
1:07 - 1:11یان شتێک هەڵدەگرێتەوە، وشەیەک درووست دەکات یاخود هەڵدەستێ تە سەر پێ
-
1:11 - 1:15لەو کاتانەدا، ڕایەڵەیەکی نوێ لە مێشکدا درووست دەبێت
-
1:15 - 1:19ئەوانەی کە تازە دەبنە دایک و باوک سەریان لە خێرایی ئەم فێربوونە سوڕماوە
-
1:19 - 1:24بە تەواوی سەریان سوڕماوە و دڵخۆشن بە ژیری منداڵەکانیان
-
1:24 - 1:26دڵخۆشییەکەیان بۆ منداڵەکانیان دەردەبڕن
-
1:26 - 1:28ئەوانیش بە زەردەخەنە و
-
1:28 - 1:33ویستێکی زۆر زیاترەوە بۆ فێربوون وەڵامیان دەدەنەوە
-
1:33 - 1:36ئەم پەیوەندییە بەهێزەی نێوان باوان و منداڵەکانیان
-
1:36 - 1:40دەبێتە بنەمای پێشکەوتنی جەستەیی و کۆمەڵایەتی و
-
1:40 - 1:43هەروەها گەشەی زمانەوانی و ڕۆشنبیری و هتد
-
1:43 - 1:47ئەوە بنەمای هەموو پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان هاوڕێکانە
-
1:47 - 1:51لەگەڵ هاوڕێکانیان و لەگەڵ منداڵەکانیشیان
-
1:51 - 1:53ئەم گەشەیە زۆر بە شێوەیەکی سرووشتی لە زۆربەی خێزانەکاندا ڕوو دەدات
-
1:53 - 1:56بە شیوەیەک کە تەنانەت ئاگادار نین، زۆر لە ئێمە بێ ئاگاین لە
-
1:56 - 1:59گرنگی ئەو بابەتە لە گەشەی مرۆڤایەتیدا، هەروەها
-
1:59 - 2:02لە گەشەکردن بە کۆمەڵگایەکی تەندرووستدا
-
2:02 - 2:05تەنها لەو کاتانەدا کە شتەکان باش نین
-
2:05 - 2:08هەست بە گرنگی منداڵ و خێزان دەکەین
-
2:08 - 2:12لە مانگی هەشتی ساڵی ١٩٩٣دا، دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە بەچاوی خۆم
-
2:12 - 2:16ئەو کاریگەرییە گەورەیە ببینم کە هەتیو خانە و غیابی دایک و باوک لەسەر منداڵانی درووست دەکات
-
2:16 - 2:20ئەو کاریگەرییە گەورەیە ببینم کە هەتیو خانە و غیابی دایک و باوک لەسەر منداڵانی درووست دەکات
-
2:20 - 2:23ئەوانەمان کە ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەیەمان بە بیرە
-
2:23 - 2:26کە لە ڕۆمانیا لە دوای شۆڕشی ١٩٨٩دا نووسرابوو
-
2:26 - 2:31دیسان ترسەکانی ئەو باروودۆخەی ئەو سەردەمەمان بە مێشکدا دێت
-
2:31 - 2:33داوام لێ کرابوو کە هاوکاری بەڕێوبەری دامەزراوەیەکی گەورە بدەم
-
2:33 - 2:37بۆ ڕێگری کردن لە جیابوونەوەی منداڵان لە باوانیان
-
2:37 - 2:41کە لەو دامەزراوەیەدا ٥٥٠ ساوای تێدا بوو، ناوی هەتیوخانەی "چاوچیسکیو" بوو
-
2:41 - 2:44پێیان وتبووم کە باردۆخەکە زۆر لە پێشوو باشترە
-
2:44 - 2:47لەبەر ئەوەی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە منداڵاندا پێشتر کارم کردبوو، چاوەڕێی ئەوە بووم
-
2:47 - 2:49کە دامەزراوەکە پڕ بێت لە دەنگە دەنگ
-
2:49 - 2:51بەڵام هەر وەک پەرستگایەک بێ دەنگ بوو
-
2:51 - 2:55گران بوو بڕوا بەوە بکەیت کە ئەو شوێنە منداڵی تیا بێت
-
2:55 - 2:57بەڕێوەبەرەکەش ژوور لەسەر ژوور نیشانی دەدام
-
2:57 - 3:00هەمووی ڕەفەی چاکەت دانان بوو لەسەر یەکتری دانرا بوون
-
3:00 - 3:06کە لە هەر یەکێکیاندا منداڵێکی تێدا پاڵکەوتبوو لە ئاسمانی دەڕوانی
-
3:06 - 3:10لە ژوورێکدا کە ٤٠ منداڵی تازە لە دایکبووی تێدابوو، کەسیان نەدەگریان
-
3:10 - 3:12بەڵام دایبی میزاویم دەبینی لەگەڵ
-
3:12 - 3:14بێزاری منداڵەکانیش
-
3:14 - 3:18بەڵام تاکە دەنگێک کە ببیسترایە، تەنها دەنگێکی نزمی گریاناوی بوو
-
3:18 - 3:20گەورەی سستەرەکان بە شانازییەوە پێی وتم
-
3:20 - 3:23ببینە منداڵەکانمان چەند ڕەوشت بەرزن
-
3:23 - 3:26دوای چەند ڕۆژێک بۆم دەرکەوت
-
3:26 - 3:28ئەو بێ دەنگییە حاڵەتێکی تایبەتی نەبوو
-
3:28 - 3:31ئەو منداڵانەی کە تازە لەدایکبوون بۆ چەند کاتژمێرێک دەگرین
-
3:31 - 3:33بەڵام هیچ کام لە پێداویستییەکانیان بۆ جێ بە جێ نەدەکرا، بۆیە چیتر
-
3:33 - 3:36فێربوون کە کەس بێزار نەکەن، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا
-
3:36 - 3:40هیچ داواکارییەکیان نەدەما و بۆخۆیان لە ئاسمانیان دەڕوانی
-
3:40 - 3:41وەک هەموو منداڵەکانی تر
-
3:41 - 3:44لەماوەی ئەو ساڵانەدا، خەڵکانێکی زۆر و چەندین ڕاپۆرت
-
3:44 - 3:46سەرزەنشتی بەڕیەبەرێتی ئەو دامەزراوەیەیان دەکرد
-
3:46 - 3:49بۆ ئەو ئازارانەی کە بە منداڵانیان گەیاندووە، بەڵام زۆر جار یەک کارمەند
-
3:49 - 3:54لە ستافەکە ئاگاداری ١٠-٢٠ تەنانەت ٤٠ منداڵیش دەبوو
-
3:54 - 3:58ئەوان جگە لە جێ بە جێ کردنی بەرنامە دانراوەکان هیچ شتێکی تر ناتوانن بکەن
-
3:58 - 4:02منداڵەکان دەبێت کاتژمێر ٧ لە خەو هەڵبستێنرێن، ٧:٣٠ نانیان بدرێتێ
-
4:02 - 4:04لە کاتژمێر ٨ دا دەبێت دایبییەکانیان گۆڕدرابێت، کەواتە ئەندامانی ستافەکە
-
4:04 - 4:08تەنها ٣٠ خولەکیان لەبەردەستدایە کە بۆ نان دان بە ١٠ بۆ ٢٠ منداڵ
-
4:08 - 4:11ئەگەر دایبی یەکێک لە منداڵەکان پیس بێت لە کاتژمێر ٨:٣٠ دا، دەبێت چاوەڕێ بکات
-
4:11 - 4:14بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی تر، تا وەکو جارێکی تر دایبییەکەی بگۆڕدرێت
-
4:14 - 4:17پەیوەندی ڕۆژانەی منداڵان لەگەل مرۆڤی تردا
-
4:17 - 4:21تەنها لە چەند خولەکێکی کەمدا خۆی دەبینێت وەک ئەوەی نانیان دەدرێتێ یان دەگۆڕدرێن
-
4:21 - 4:24ئەگینا تاکە شتێک کە دایم بتوانن بیبینن سەقفی ژوورەکەیە
-
4:24 - 4:29دیوارەکانە، یاخود عەلاگەی جل هەڵواسینەکانە
-
4:29 - 4:31لە دوای یەکەم سەردانمەوە بۆ هەتیوخانەی چاوچیسکیو
-
4:31 - 4:35سەدان شوێنی ئاوهام لە نزیکەی ١٨ وڵاتی تردا بینیوە
-
4:35 - 4:37هەر لە جمهوری چیک-ەوە تا وەکو سودان
-
4:37 - 4:40لە هەموو ئەو کلتور و شوێنە جیاوازانەدا
-
4:40 - 4:44هەتیوخانەکان، گوزەرانی منداڵان لەو شوێنانەدا
-
4:44 - 4:46بە شیوەیەکی بیزار کەر چون یەکن
-
4:46 - 4:49کەمی یاخود نەبوونی هاندان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان خۆیان خۆیان هانبدەن
-
4:49 - 4:52وەک یاری کردن بە دەستەکان ، یان لەخۆوە توڕەبوون و چاک بوونەوە
-
4:52 - 4:56یاخود دوژمنانە ڕەفتار دەکەن، هەروەها لە هەندێ دامەزراوەشدا هێورکەرەوەی دەرونی بەکاردەهێنرێت
-
4:56 - 4:59تا وەکو کۆنترۆڵی ڕەوشتی منداڵەکانی پێ بکەن
-
4:59 - 5:01لە کاتێکدا لە هەندێ هەتویخانەی تردا منداڵەکان دەبەستنەوە تا وەکو ڕێگەیان لێ بگرن
-
5:01 - 5:04لەوەی ئازار بە خۆیان یان بە منداڵانی تری بگەیەنن
-
5:04 - 5:06بە خێرایی ئەو منداڵانە بە نەخۆشی نەفسی هەژمار دەکرێن
-
5:06 - 5:10و دەگوێزرێنەوە بۆ ئەو دامەزراوەنی کە بۆ ئەو منداڵانەن کە نەخۆشی دەروونیان هەیە
-
5:10 - 5:14زۆربەی زۆری ئەو منداڵانە هەرگیز جارێکی تر لەو دامەزراوانە نایەنەوە دەرەوە
-
5:14 - 5:17ئەو منداڵانەش کە نەخۆشی دەروونیان نی یە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا
-
5:17 - 5:19دەگوێزرێنەوە بۆ دامەزراوەیەکی تر، دواتریش لە ٧ ساڵیدا
-
5:19 - 5:23بۆ دانەیەکی تر، واتە دامەزراوەکان بەگوێرەی تەمەن و ڕەگەز جیاکراونەتەوە
-
5:23 - 5:26ئەوان بە بێ هیچ هۆکارێک لە خوشک و براکانیان جیا دەکرێنەوە
-
5:26 - 5:30زۆربەی کات بە بێ ئەوەی تەنها دەرفەتی خواحافیزیشیان بردێتێ، جیا دەکرێنەوە
-
5:30 - 5:33زۆر بە دەگمەن هێندەی پێویستیان دەدەنێ کە بیخۆن، زۆربەی کاتەکان برسین
-
5:33 - 5:35منداڵە گەورەکان هەڕەشە لە بچوکترەکان دەکەن. ئەوان فێر بوون
-
5:35 - 5:39کە چۆن بە زیندویی بمێننەوە، فێر دەبن کە بەرگری لە خۆیان بکەن، ئەگەر نا ژێر دەکەون
-
5:39 - 5:42کاتێ کە دامەزراوەکان جێ دەهێڵن زۆر گرانە بە لایانەوە کە
-
5:42 - 5:46کە تێکەڵاوی کۆمەڵگا بن
-
5:46 - 5:49لە "مۆڵدۆڤا" ئافرەتی لاو کە لە هەتیو خانە گەورەکراون
-
5:49 - 5:53دە بەرانبەری ئافرەتانی تر کاری خراپیان لەگەڵدا دەکرێت
-
5:53 - 5:57هەروەها لە ڕوسیا، لێکۆڵینەوەیەک دەری خستووە کە دوو ساڵ دوای جێ هێشتنی هەتیوخانەکان
-
5:57 - 6:01گەنجەکان ٪٢٠ یان تۆماری تاوانیان هەیە
-
6:01 - 6:04لە ٪ ١٤ یان داوێن پیسیان کردووە
-
6:04 - 6:09و هەروەها ٪١٠ شیان خۆیان کوشتووە
-
6:09 - 6:12بەڵام بۆچی ئەم هەموو بێ دایک و باوکە لە ئەوروپادا هەیە
-
6:12 - 6:16لە کاتێکدا کە شەڕ و کارەساتی گەورەی لەم ساڵانەی ڕابردوودا تێدا ڕووی نەداوە؟
-
6:16 - 6:20لە ڕاستیدا، ٪٩٥ ی ئەو منداڵانە دایک و باکیان زیندوون
-
6:20 - 6:22کۆمەڵگاش ئەو خێزانانە سەرزەنەشت دەکات
-
6:22 - 6:25لەسەر ئەوەی کە منداڵەکانیان لە خۆیان مەحروم دەکەن، بەڵام لێکوڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە
-
6:25 - 6:28کە زۆربەی دایک و باوکان منداڵەکانی خۆیانیان دەوێ، بەڵام هۆکاری سەرەکی
-
6:28 - 6:30لە پشت ناردنی منداڵان بۆ هەتیوخانەکان
-
6:30 - 6:34بریتییە لە فەقیری و نەخۆشی و دینداری
-
6:34 - 6:38زۆربەی وڵاتان گرنگیان بە گشتگیر کردنی قوتابخانەکانیان نەداوە
-
6:38 - 6:40هەر بۆیە تەنانەت ئەو منداڵانەش کە نەخؤشییەکی دەروونی ساکاریان هەیە
-
6:40 - 6:43دەنێردرێنە قوتابخانەی نیشتەجێ کردنی تایبەت
-
6:43 - 6:45لە تەمەنی شەش یان حەوت ساڵیدا
-
6:45 - 6:49کەلەوانەیە دامەزراوەکان سەدان میل لە ماڵی خۆیانەوە دوور بێت
-
6:49 - 6:52ئەگەر خێزانەکان هەژار بن، کارێکی سەخت دەبێت کە سەردانی منداڵەکانیان بکەن
-
6:52 - 6:56بۆیە پلە بە پلە ئەو پەیوەندییە خیزانییە نامێنێت
-
6:56 - 6:59لە پشت هەر ملیۆنە منداڵێکەوە لەو دامەزراوانەدا
-
6:59 - 7:03هەمیشە چیرۆکێکی دایک و باوک هەیە کە تووشی نا ئومێدی بوون
-
7:03 - 7:08و وا هەست دەکەن کە ئیتر هیچ هەڵبژاردنێکیان لە بەردەستدا نەماوە،
وەک (ناتالیا) لە مۆڵدۆڤا -
7:08 - 7:10کە تەنها هێندەی پارە هەبوو کە نانی پێ بدات بە منداڵەکەی
-
7:10 - 7:13بۆیە دەبوایە کە کوڕە گەورەترەکەی بنێرێت بۆ هەتیوخانە
-
7:13 - 7:16یاخود (دێزی) لە بولگاریا، کە ئاگای لە هەر چوار منداڵەکەی دەبوو و بەخێوی دەکردن
-
7:16 - 7:19لە ماڵەکەی خۆیدا، تا ئەو کاتەی کە مێردەکەی مرد
-
7:19 - 7:21دوای ئەوە دەبوایە بچێتە دەرەوە بۆ کار کردن
-
7:21 - 7:23هیچ پاڵنەرێکیشی نەبوو، هەستی دەکرد کە هیچ هەڵبژاردنی تری لە بەردەستدا نی یە
-
7:23 - 7:27تەنها ئەوە نەبێت کە منداڵێکیان بنێرێتە یەکێک لەو دامەزراوانەی کە چاودێری دەروونی منداڵان دەکەن
-
7:27 - 7:30یاخود ئە ڕێژە لە ڕادە بە دەرەی کچان کە زۆر لەوە دەترسن کە بە باوانیان بڵێن
-
7:30 - 7:34کە ئەوان دوو گیانن، و منداڵەکانیان لە نەخۆشخانە جێ دەهێڵن
-
7:34 - 7:37یاخود دایک و باوکە تازەکان، دووانە لاوەکان کە
-
7:37 - 7:41تازە بۆیان دەرکەوتووە کە یەکەمین منداڵیان نوقسانی هەیە
-
7:41 - 7:44لە بری ئەوەی شتێکی دڵخۆشکەریان پێ بگات
-
7:44 - 7:47لەبارەی دۆخی منداڵەکانیانەوە، دکتۆرەکانیان پێیان دەڵێن؛
-
7:47 - 7:50لەبیری کەن، لە هەتیوخانەیەک جێی بهێڵن
-
7:50 - 7:54بڕۆنەوە ماڵەوە و منداڵێکی تەندرووستی تر درووست بکەن
-
7:54 - 7:57ئەمە نە پێویستە و هەروەها نە ئەوەیە بڵێین کە هەر دەبێت بکرێت
-
7:57 - 8:00هەموو منداڵێک مافی ئەوەی هەیە لە خێزاندا بێت، شایەنی ئەوەیە
-
8:00 - 8:04و پیویستی بەوەیە کە خێزانی هەبێت، هەموو منداڵیک کاردانەوەیەکی سەرسوڕهێنەری تێدایە
-
8:04 - 8:07ئێمە دەتوانین ئەوەیان تێدا بەدی بکەین کاتێک کە لەو دامەزراوانە دەریان بهێنین و بیانگێڕینەوە بۆ ناو ئەو خۆشەویستیەی
-
8:07 - 8:10کە پێشتر لە خێزانەکەیدا هەبووە، دواکەوتنی گەشەکردنیشیان چاک دەبێتەوە
-
8:10 - 8:13نەردەوام دەبن لەسەر ژیانێکی ئاسایی و خۆش
-
8:13 - 8:17زۆر هەرزانتریشی تێ دەچێت کە پێداویستی بۆ خێزانەکان دابین بکەیت
-
8:17 - 8:20وەک لەوەی کە بۆ دامەزراوەکانی دابین بکەیت
-
8:20 - 8:23لێکۆڵینەوەیەک پێشنیاری ئەوەی کردووە کە دامەزراندنی یەکەی هاوکاری کردنی خێزان
-
8:23 - 8:26نزیکەی ٪١٠ ی دامەزراندی هەتیوخانەیەکی تی دەچێت
-
8:26 - 8:28لە کاتێکدا کە ئەگەر بە کوالیتی زۆر باشیش خزمەتیان بکەن
-
8:28 - 8:31هێشتا ٪٣٠ ئەو بڕەی تێ دەچێت کە لە دامەزراوەکاندا خەرج دەکرێت
-
8:31 - 8:34ئەگەر بڕێکی کەمتریش لەوە لە منداڵاندا خەرج بکەین ، بەلام لە خزمەتگوزارییەکی دروستدا
-
8:34 - 8:38دەتوانین بڕێکی لێ پاشەکەوت بکەین و دووبارە بەکاریان بهێنینەوە تا وەکو بە کوالیتییەکی باش
-
8:38 - 8:43خزمەتی ئەو منداڵانەی پی بکەین کە خاوەن پێداویستی زۆر تایبەتن
-
8:43 - 8:47لە سەرانسەری ئەوروپا، بزوتنەوەیەک لە گەشەدایە کە کە گرنگی دەدات
-
8:47 - 8:50بە گۆڕینی ئەو دامەزراوە گەورانەی کە
-
8:50 - 8:54کوالیتییەکی نزمیان هەیە لە خزمەتکردنی منداڵان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکاندا
-
8:54 - 8:57هەروەها منداڵان دەپارێزن و ڕێگەیان بۆ خۆشدەکەن کە گەشە بکەن
-
8:57 - 9:00تاکو دەگەنە باشترین ئاستی گەشە، کاتێک کە لە ڕۆمانیا دەت بەکار بووم
-
9:00 - 9:04نزیکەی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، لەێ ٢٠٠،٠٠٠ منداڵ
-
9:04 - 9:08لەو دامەزراوەیەدا دەژیان، وە ڕۆژانە زیاتر و زیاتریشی بۆ دەهات
-
9:08 - 9:10ئێستا لە ١٠،٠٠٠ کەمترن، هەروەها
-
9:10 - 9:14یەکەی خزمەتگوزاری خێزانی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دامەزراوە
-
9:14 - 9:17لە مۆڵدۆڤا، سەرەڕای ئەو هەژارییە و ئەو کاریگەرییە نا لەبارەی
-
9:17 - 9:20قەیرانی ئابووری جیهانی، ژمارەی منداڵان
-
9:20 - 9:23لە هەتیوخانەکاندا نزیکەی ٪٥٠ کەمی کردووە
-
9:23 - 9:26لە ٥ ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ ئەوەی کە سەرچاوە داراییەکان
-
9:26 - 9:31تەرخان کرانەوە بۆ خزمەتکردنی خێزان و درووست کردنی قوتابخانەی گشتگیر
-
9:31 - 9:34زۆر لە وڵاتان گۆڕانکاریان لە پلانی نیشتیمانی خۆیاندا کرد
-
9:34 - 9:37کۆمیشنی ئەوروپا و دەسەڵاتدارانی تریش
-
9:37 - 9:40بۆ ڕیگەیەک دەگەڕێن کە پارە لە دامەزراوەکان بکێشنەوە و
-
9:40 - 9:43لە هاوکاری خێزانیدا سەرفی بکەن، وا لە کۆمەڵگا بکرێت
-
9:43 - 9:46کە خۆیان چاودێری منداڵەکانی خۆیان بکەن
-
9:46 - 9:49بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە کە بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە بە سیستم کردن و
-
9:49 - 9:51بە دامەزراوە کردنی مندالان
-
9:51 - 9:54لە هەموو ئاستێکی کۆمەڵگادا پێویستمان بە وریا کەرەوە هەیە
-
9:54 - 9:58خەڵکی دەبێت بزانن کە دامەزراوەکان چەندە ئازار بە منداڵان دەگەیەنن
-
9:58 - 10:01هەروەها باشترین بەدیل بۆ نەناردنی منداڵەکانیان بۆ هەتیوخانەش دەبێت بزانن
-
10:01 - 10:04ئەگەر خەڵکانێک دەناسن کە لە بەرنامەیاندایە کە پاڵپشتی هەتیوخانە بکەن
-
10:04 - 10:08دابێت بڕوای ئەوەیان لا درووست بکەین کە باشترە "پشتگیری یەکەی هاوکاری خێزانی "بکەن
-
10:08 - 10:11پێکەوە، ئەمە یەکێک شیوەیەکە لە خراپ بەکارهێنانی منداڵان
-
10:11 - 10:14کە دەتوانین تا لە ژیانداین ڕیشەکێشی بکەین
-
10:14 - 10:16سوپاس
-
10:16 - 10:20چەپڵە لێدان
- Title:
- جۆرجێت موڵهایەر: تراژیدیای هەتیوخانەکان
- Speaker:
- Georgette Mulheir
- Description:
-
هەتیوخانەکان هەم پارەیان زۆر تێ دەچێت و هەم دەبنە هۆی درووستکردنی نەخۆشی دەروونی و جەستەیی لە منداڵاندا-- ئەی کەواتە بۆچی ئەم ڕێژە زۆرر هەیە ؟ جۆرجێت موڵهایەر بە شێوەیەکی زۆرئازاردەر باس لە تراژیدیای ناو هەتیوخانەکان دەکات داوامان لی دەکەت کە ڕیشە کێشیان بکەین و شیوازی تر بدۆزینەوە بۆ خزمەتکردنی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:21
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for The tragedy of orphanages | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for The tragedy of orphanages | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The tragedy of orphanages | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The tragedy of orphanages | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The tragedy of orphanages | ||
Hiwa Foundation II added a translation |