0:00:01.144,0:00:03.870 بە درێژایی ئەورروپا و ئاسیای ناوەڕاست 0:00:03.870,0:00:06.430 نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ دەژین لە ناو 0:00:06.430,0:00:10.528 دامەزراوەی نیشتەجێ کردندا کە پێیان دەگوترێت هەتیوخانە 0:00:10.528,0:00:13.586 زۆرینەی خەڵک وا بیر لە هەتیو خانە دەکەنەوە کە ژینگەیەک بێت 0:00:13.586,0:00:15.257 بۆ چاودێری کردنی منداڵان 0:00:15.257,0:00:18.488 هەندێکی تریان زیاتر لەبارەی چۆنیەتی گوزەران کردنی ئەو شوێنەوە دەزانن 0:00:18.488,0:00:20.940 بەس من هێشتا هەر وەک شوێنی شەیتابی تەماشای ئەو شوێنانە دەکەم 0:00:20.940,0:00:24.337 هەرچۆنێک بێت، ئەی ئێمە ئەو هەموو منداڵە 0:00:24.337,0:00:26.488 بێ دایک و باوکانە لە کوێ دا بنێین؟ 0:00:26.488,0:00:29.955 لێکۆڵینەوەیەکی ٦٠ ساڵە ئەوەی نیشان داوە 0:00:29.955,0:00:32.211 کە جیا کردنەوەی منداڵان لە خێزانەکانیان 0:00:32.211,0:00:34.563 و ناردنیان بۆ دامەزراوەی گەوەرە گەورە 0:00:34.563,0:00:37.403 بە تەواوەتی زیان بە تەندرووستی و گەشەکردنیان دەگەیەنێت 0:00:37.403,0:00:40.885 ئەمش بە تایبەتی بە نیسبەت منداڵانی بچوکەوە ڕاستە 0:00:40.885,0:00:43.029 وەک دەزانین، منداڵ کە لەدایک دەبێت 0:00:43.029,0:00:45.789 هێشتا ماسولکەکانیان بە تەواوەتی گەشەی نەکردووە 0:00:45.789,0:00:47.713 تەنەنانەت مێشکیشیان گەشەی نەکردووە 0:00:47.713,0:00:50.373 لە ماوەی سێ ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا مێشکیان گەشە دەکات 0:00:50.373,0:00:53.143 تاکو دەگاتە قەبارەی تەواوەتی، لەگەڵ ئەمانەشدا، زۆرینەی گەشە 0:00:53.143,0:00:55.763 لە شەش مانگی یەکەمدا ڕوو دەدات. مێشک گەشە دەکات 0:00:55.763,0:00:58.989 بە گوێرەی ئەو ئەزموونە نوێیانەی کە منداڵەکە ڕوو بە ڕووی دەبێتەوە 0:00:58.989,0:01:02.803 بۆ نمونە هەر کاتێک منداڵەکە شتێکی نوێ فێر دەبێت 0:01:02.803,0:01:04.330 کاتێک بە چاوەکانی لە شتێک وورد دەبێتەوە 0:01:04.330,0:01:07.323 کاتێک جوڵەیەک دەکات یان بە دەم و چاو شتێک دەردەبڕیت 0:01:07.323,0:01:11.313 یان شتێک هەڵدەگرێتەوە، وشەیەک درووست دەکات یاخود هەڵدەستێ تە سەر پێ 0:01:11.313,0:01:14.890 لەو کاتانەدا، ڕایەڵەیەکی نوێ لە مێشکدا درووست دەبێت 0:01:14.890,0:01:18.989 ئەوانەی کە تازە دەبنە دایک و باوک سەریان لە خێرایی ئەم فێربوونە سوڕماوە 0:01:18.989,0:01:23.897 بە تەواوی سەریان سوڕماوە و دڵخۆشن بە ژیری منداڵەکانیان 0:01:23.897,0:01:26.481 دڵخۆشییەکەیان بۆ منداڵەکانیان دەردەبڕن 0:01:26.481,0:01:28.202 ئەوانیش بە زەردەخەنە و 0:01:28.202,0:01:32.604 ویستێکی زۆر زیاترەوە بۆ فێربوون وەڵامیان دەدەنەوە 0:01:32.604,0:01:36.346 ئەم پەیوەندییە بەهێزەی نێوان باوان و منداڵەکانیان 0:01:36.346,0:01:39.557 دەبێتە بنەمای پێشکەوتنی جەستەیی و کۆمەڵایەتی و 0:01:39.557,0:01:43.067 هەروەها گەشەی زمانەوانی و ڕۆشنبیری و هتد 0:01:43.067,0:01:47.281 ئەوە بنەمای هەموو پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان هاوڕێکانە 0:01:47.281,0:01:50.522 لەگەڵ هاوڕێکانیان و لەگەڵ منداڵەکانیشیان 0:01:50.522,0:01:52.938 ئەم گەشەیە زۆر بە شێوەیەکی سرووشتی لە زۆربەی خێزانەکاندا ڕوو دەدات 0:01:52.938,0:01:56.042 بە شیوەیەک کە تەنانەت ئاگادار نین، زۆر لە ئێمە بێ ئاگاین لە 0:01:56.042,0:01:59.472 گرنگی ئەو بابەتە لە گەشەی مرۆڤایەتیدا، هەروەها 0:01:59.472,0:02:02.371 لە گەشەکردن بە کۆمەڵگایەکی تەندرووستدا 0:02:02.371,0:02:04.913 تەنها لەو کاتانەدا کە شتەکان باش نین 0:02:04.913,0:02:07.922 هەست بە گرنگی منداڵ و خێزان دەکەین 0:02:07.922,0:02:11.858 لە مانگی هەشتی ساڵی ١٩٩٣دا، دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە بەچاوی خۆم 0:02:11.858,0:02:16.016 ئەو کاریگەرییە گەورەیە ببینم کە هەتیو خانە و غیابی دایک و باوک لەسەر منداڵانی درووست دەکات 0:02:16.016,0:02:20.419 ئەو کاریگەرییە گەورەیە ببینم کە هەتیو خانە و غیابی دایک و باوک لەسەر منداڵانی درووست دەکات 0:02:20.419,0:02:22.856 ئەوانەمان کە ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەیەمان بە بیرە 0:02:22.856,0:02:26.110 کە لە ڕۆمانیا لە دوای شۆڕشی ١٩٨٩دا نووسرابوو 0:02:26.110,0:02:30.531 دیسان ترسەکانی ئەو باروودۆخەی ئەو سەردەمەمان بە مێشکدا دێت 0:02:30.531,0:02:33.290 داوام لێ کرابوو کە هاوکاری بەڕێوبەری دامەزراوەیەکی گەورە بدەم 0:02:33.290,0:02:37.253 بۆ ڕێگری کردن لە جیابوونەوەی منداڵان لە باوانیان 0:02:37.253,0:02:41.438 کە لەو دامەزراوەیەدا ٥٥٠ ساوای تێدا بوو، ناوی هەتیوخانەی "چاوچیسکیو" بوو 0:02:41.438,0:02:44.356 پێیان وتبووم کە باردۆخەکە زۆر لە پێشوو باشترە 0:02:44.356,0:02:46.806 لەبەر ئەوەی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە منداڵاندا پێشتر کارم کردبوو، چاوەڕێی ئەوە بووم 0:02:46.806,0:02:49.422 کە دامەزراوەکە پڕ بێت لە دەنگە دەنگ 0:02:49.422,0:02:51.285 بەڵام هەر وەک پەرستگایەک بێ دەنگ بوو 0:02:51.285,0:02:54.731 گران بوو بڕوا بەوە بکەیت کە ئەو شوێنە منداڵی تیا بێت 0:02:54.731,0:02:57.367 بەڕێوەبەرەکەش ژوور لەسەر ژوور نیشانی دەدام 0:02:57.367,0:03:00.382 هەمووی ڕەفەی چاکەت دانان بوو لەسەر یەکتری دانرا بوون 0:03:00.382,0:03:06.398 کە لە هەر یەکێکیاندا منداڵێکی تێدا پاڵکەوتبوو لە ئاسمانی دەڕوانی 0:03:06.398,0:03:10.048 لە ژوورێکدا کە ٤٠ منداڵی تازە لە دایکبووی تێدابوو، کەسیان نەدەگریان 0:03:10.048,0:03:12.087 بەڵام دایبی میزاویم دەبینی لەگەڵ 0:03:12.087,0:03:13.659 بێزاری منداڵەکانیش 0:03:13.659,0:03:17.504 بەڵام تاکە دەنگێک کە ببیسترایە، تەنها دەنگێکی نزمی گریاناوی بوو 0:03:17.504,0:03:19.604 گەورەی سستەرەکان بە شانازییەوە پێی وتم 0:03:19.604,0:03:22.825 ببینە منداڵەکانمان چەند ڕەوشت بەرزن 0:03:22.825,0:03:25.568 دوای چەند ڕۆژێک بۆم دەرکەوت 0:03:25.568,0:03:27.631 ئەو بێ دەنگییە حاڵەتێکی تایبەتی نەبوو 0:03:27.631,0:03:31.404 ئەو منداڵانەی کە تازە لەدایکبوون بۆ چەند کاتژمێرێک دەگرین 0:03:31.404,0:03:33.393 بەڵام هیچ کام لە پێداویستییەکانیان بۆ جێ بە جێ نەدەکرا، بۆیە چیتر 0:03:33.393,0:03:36.071 فێربوون کە کەس بێزار نەکەن، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا 0:03:36.071,0:03:39.567 هیچ داواکارییەکیان نەدەما و بۆخۆیان لە ئاسمانیان دەڕوانی 0:03:39.567,0:03:41.393 وەک هەموو منداڵەکانی تر 0:03:41.393,0:03:44.310 لەماوەی ئەو ساڵانەدا، خەڵکانێکی زۆر و چەندین ڕاپۆرت 0:03:44.310,0:03:46.481 سەرزەنشتی بەڕیەبەرێتی ئەو دامەزراوەیەیان دەکرد 0:03:46.481,0:03:49.335 بۆ ئەو ئازارانەی کە بە منداڵانیان گەیاندووە، بەڵام زۆر جار یەک کارمەند 0:03:49.335,0:03:53.902 لە ستافەکە ئاگاداری ١٠-٢٠ تەنانەت ٤٠ منداڵیش دەبوو 0:03:53.902,0:03:57.964 ئەوان جگە لە جێ بە جێ کردنی بەرنامە دانراوەکان هیچ شتێکی تر ناتوانن بکەن 0:03:57.964,0:04:01.839 منداڵەکان دەبێت کاتژمێر ٧ لە خەو هەڵبستێنرێن، ٧:٣٠ نانیان بدرێتێ 0:04:01.839,0:04:04.351 لە کاتژمێر ٨ دا دەبێت دایبییەکانیان گۆڕدرابێت، کەواتە ئەندامانی ستافەکە 0:04:04.351,0:04:07.716 تەنها ٣٠ خولەکیان لەبەردەستدایە کە بۆ نان دان بە ١٠ بۆ ٢٠ منداڵ 0:04:07.716,0:04:11.412 ئەگەر دایبی یەکێک لە منداڵەکان پیس بێت لە کاتژمێر ٨:٣٠ دا، دەبێت چاوەڕێ بکات 0:04:11.412,0:04:14.371 بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی تر، تا وەکو جارێکی تر دایبییەکەی بگۆڕدرێت 0:04:14.371,0:04:17.020 پەیوەندی ڕۆژانەی منداڵان لەگەل مرۆڤی تردا 0:04:17.020,0:04:21.488 تەنها لە چەند خولەکێکی کەمدا خۆی دەبینێت وەک ئەوەی نانیان دەدرێتێ یان دەگۆڕدرێن 0:04:21.488,0:04:24.388 ئەگینا تاکە شتێک کە دایم بتوانن بیبینن سەقفی ژوورەکەیە 0:04:24.388,0:04:28.520 دیوارەکانە، یاخود عەلاگەی جل هەڵواسینەکانە 0:04:28.520,0:04:31.419 لە دوای یەکەم سەردانمەوە بۆ هەتیوخانەی چاوچیسکیو 0:04:31.419,0:04:34.552 سەدان شوێنی ئاوهام لە نزیکەی ١٨ وڵاتی تردا بینیوە 0:04:34.552,0:04:37.344 هەر لە جمهوری چیک-ەوە تا وەکو سودان 0:04:37.344,0:04:40.328 لە هەموو ئەو کلتور و شوێنە جیاوازانەدا 0:04:40.328,0:04:43.625 هەتیوخانەکان، گوزەرانی منداڵان لەو شوێنانەدا 0:04:43.625,0:04:46.218 بە شیوەیەکی بیزار کەر چون یەکن 0:04:46.218,0:04:49.328 کەمی یاخود نەبوونی هاندان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان خۆیان خۆیان هانبدەن 0:04:49.328,0:04:52.269 وەک یاری کردن بە دەستەکان ، یان لەخۆوە توڕەبوون و چاک بوونەوە 0:04:52.269,0:04:56.080 یاخود دوژمنانە ڕەفتار دەکەن، هەروەها لە هەندێ دامەزراوەشدا هێورکەرەوەی دەرونی بەکاردەهێنرێت 0:04:56.080,0:04:58.911 تا وەکو کۆنترۆڵی ڕەوشتی منداڵەکانی پێ بکەن 0:04:58.911,0:05:01.112 لە کاتێکدا لە هەندێ هەتویخانەی تردا منداڵەکان دەبەستنەوە تا وەکو ڕێگەیان لێ بگرن 0:05:01.112,0:05:04.000 لەوەی ئازار بە خۆیان یان بە منداڵانی تری بگەیەنن 0:05:04.000,0:05:06.492 بە خێرایی ئەو منداڵانە بە نەخۆشی نەفسی هەژمار دەکرێن 0:05:06.492,0:05:09.927 و دەگوێزرێنەوە بۆ ئەو دامەزراوەنی کە بۆ ئەو منداڵانەن کە نەخۆشی دەروونیان هەیە 0:05:09.927,0:05:14.270 زۆربەی زۆری ئەو منداڵانە هەرگیز جارێکی تر لەو دامەزراوانە نایەنەوە دەرەوە 0:05:14.270,0:05:16.933 ئەو منداڵانەش کە نەخۆشی دەروونیان نی یە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا 0:05:16.933,0:05:19.481 دەگوێزرێنەوە بۆ دامەزراوەیەکی تر، دواتریش لە ٧ ساڵیدا 0:05:19.481,0:05:23.434 بۆ دانەیەکی تر، واتە دامەزراوەکان بەگوێرەی تەمەن و ڕەگەز جیاکراونەتەوە 0:05:23.434,0:05:25.979 ئەوان بە بێ هیچ هۆکارێک لە خوشک و براکانیان جیا دەکرێنەوە 0:05:25.979,0:05:29.867 زۆربەی کات بە بێ ئەوەی تەنها دەرفەتی خواحافیزیشیان بردێتێ، جیا دەکرێنەوە 0:05:29.867,0:05:32.645 زۆر بە دەگمەن هێندەی پێویستیان دەدەنێ کە بیخۆن، زۆربەی کاتەکان برسین 0:05:32.645,0:05:35.355 منداڵە گەورەکان هەڕەشە لە بچوکترەکان دەکەن. ئەوان فێر بوون 0:05:35.355,0:05:38.704 کە چۆن بە زیندویی بمێننەوە، فێر دەبن کە بەرگری لە خۆیان بکەن، ئەگەر نا ژێر دەکەون 0:05:38.704,0:05:42.264 کاتێ کە دامەزراوەکان جێ دەهێڵن زۆر گرانە بە لایانەوە کە 0:05:42.264,0:05:45.559 کە تێکەڵاوی کۆمەڵگا بن 0:05:45.559,0:05:48.808 لە "مۆڵدۆڤا" ئافرەتی لاو کە لە هەتیو خانە گەورەکراون 0:05:48.808,0:05:52.816 دە بەرانبەری ئافرەتانی تر کاری خراپیان لەگەڵدا دەکرێت 0:05:52.816,0:05:56.972 هەروەها لە ڕوسیا، لێکۆڵینەوەیەک دەری خستووە کە دوو ساڵ دوای جێ هێشتنی هەتیوخانەکان 0:05:56.972,0:06:01.331 گەنجەکان ٪٢٠ یان تۆماری تاوانیان هەیە 0:06:01.331,0:06:04.187 لە ٪ ١٤ یان داوێن پیسیان کردووە 0:06:04.187,0:06:08.751 و هەروەها ٪١٠ شیان خۆیان کوشتووە 0:06:08.751,0:06:11.632 بەڵام بۆچی ئەم هەموو بێ دایک و باوکە لە ئەوروپادا هەیە 0:06:11.632,0:06:15.503 لە کاتێکدا کە شەڕ و کارەساتی گەورەی لەم ساڵانەی ڕابردوودا تێدا ڕووی نەداوە؟ 0:06:15.503,0:06:20.087 لە ڕاستیدا، ٪٩٥ ی ئەو منداڵانە دایک و باکیان زیندوون 0:06:20.087,0:06:22.076 کۆمەڵگاش ئەو خێزانانە سەرزەنەشت دەکات 0:06:22.076,0:06:24.839 لەسەر ئەوەی کە منداڵەکانیان لە خۆیان مەحروم دەکەن، بەڵام لێکوڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە 0:06:24.839,0:06:27.960 کە زۆربەی دایک و باوکان منداڵەکانی خۆیانیان دەوێ، بەڵام هۆکاری سەرەکی 0:06:27.960,0:06:30.279 لە پشت ناردنی منداڵان بۆ هەتیوخانەکان 0:06:30.279,0:06:34.476 بریتییە لە فەقیری و نەخۆشی و دینداری 0:06:34.476,0:06:37.575 زۆربەی وڵاتان گرنگیان بە گشتگیر کردنی قوتابخانەکانیان نەداوە 0:06:37.575,0:06:40.279 هەر بۆیە تەنانەت ئەو منداڵانەش کە نەخؤشییەکی دەروونی ساکاریان هەیە 0:06:40.279,0:06:42.855 دەنێردرێنە قوتابخانەی نیشتەجێ کردنی تایبەت 0:06:42.855,0:06:44.663 لە تەمەنی شەش یان حەوت ساڵیدا 0:06:44.663,0:06:48.797 کەلەوانەیە دامەزراوەکان سەدان میل لە ماڵی خۆیانەوە دوور بێت 0:06:48.797,0:06:51.521 ئەگەر خێزانەکان هەژار بن، کارێکی سەخت دەبێت کە سەردانی منداڵەکانیان بکەن 0:06:51.521,0:06:55.639 بۆیە پلە بە پلە ئەو پەیوەندییە خیزانییە نامێنێت 0:06:55.639,0:06:58.942 لە پشت هەر ملیۆنە منداڵێکەوە لەو دامەزراوانەدا 0:06:58.942,0:07:02.696 هەمیشە چیرۆکێکی دایک و باوک هەیە کە تووشی نا ئومێدی بوون 0:07:02.696,0:07:07.806 و وا هەست دەکەن کە ئیتر هیچ هەڵبژاردنێکیان لە بەردەستدا نەماوە،[br]وەک (ناتالیا) لە مۆڵدۆڤا 0:07:07.806,0:07:10.199 کە تەنها هێندەی پارە هەبوو کە نانی پێ بدات بە منداڵەکەی 0:07:10.199,0:07:13.383 بۆیە دەبوایە کە کوڕە گەورەترەکەی بنێرێت بۆ هەتیوخانە 0:07:13.383,0:07:16.423 یاخود (دێزی) لە بولگاریا، کە ئاگای لە هەر چوار منداڵەکەی دەبوو و بەخێوی دەکردن 0:07:16.423,0:07:19.052 لە ماڵەکەی خۆیدا، تا ئەو کاتەی کە مێردەکەی مرد 0:07:19.052,0:07:21.295 دوای ئەوە دەبوایە بچێتە دەرەوە بۆ کار کردن 0:07:21.295,0:07:23.442 هیچ پاڵنەرێکیشی نەبوو، هەستی دەکرد کە هیچ هەڵبژاردنی تری لە بەردەستدا نی یە 0:07:23.442,0:07:27.274 تەنها ئەوە نەبێت کە منداڵێکیان بنێرێتە یەکێک لەو دامەزراوانەی کە چاودێری دەروونی منداڵان دەکەن 0:07:27.274,0:07:30.428 یاخود ئە ڕێژە لە ڕادە بە دەرەی کچان کە زۆر لەوە دەترسن کە بە باوانیان بڵێن 0:07:30.428,0:07:34.014 کە ئەوان دوو گیانن، و منداڵەکانیان لە نەخۆشخانە جێ دەهێڵن 0:07:34.014,0:07:36.746 یاخود دایک و باوکە تازەکان، دووانە لاوەکان کە 0:07:36.746,0:07:41.252 تازە بۆیان دەرکەوتووە کە یەکەمین منداڵیان نوقسانی هەیە 0:07:41.252,0:07:44.307 لە بری ئەوەی شتێکی دڵخۆشکەریان پێ بگات 0:07:44.307,0:07:47.154 لەبارەی دۆخی منداڵەکانیانەوە، دکتۆرەکانیان پێیان دەڵێن؛ 0:07:47.154,0:07:50.210 لەبیری کەن، لە هەتیوخانەیەک جێی بهێڵن 0:07:50.210,0:07:53.730 بڕۆنەوە ماڵەوە و منداڵێکی تەندرووستی تر درووست بکەن 0:07:53.730,0:07:57.262 ئەمە نە پێویستە و هەروەها نە ئەوەیە بڵێین کە هەر دەبێت بکرێت 0:07:57.262,0:08:00.389 هەموو منداڵێک مافی ئەوەی هەیە لە خێزاندا بێت، شایەنی ئەوەیە 0:08:00.389,0:08:04.220 و پیویستی بەوەیە کە خێزانی هەبێت، هەموو منداڵیک کاردانەوەیەکی سەرسوڕهێنەری تێدایە 0:08:04.220,0:08:06.902 ئێمە دەتوانین ئەوەیان تێدا بەدی بکەین کاتێک کە لەو دامەزراوانە دەریان بهێنین و بیانگێڕینەوە بۆ ناو ئەو خۆشەویستیەی 0:08:06.902,0:08:10.423 کە پێشتر لە خێزانەکەیدا هەبووە، دواکەوتنی گەشەکردنیشیان چاک دەبێتەوە 0:08:10.423,0:08:13.466 نەردەوام دەبن لەسەر ژیانێکی ئاسایی و خۆش 0:08:13.466,0:08:17.027 زۆر هەرزانتریشی تێ دەچێت کە پێداویستی بۆ خێزانەکان دابین بکەیت 0:08:17.027,0:08:19.546 وەک لەوەی کە بۆ دامەزراوەکانی دابین بکەیت 0:08:19.546,0:08:22.742 لێکۆڵینەوەیەک پێشنیاری ئەوەی کردووە کە دامەزراندنی یەکەی هاوکاری کردنی خێزان 0:08:22.742,0:08:25.650 نزیکەی ٪١٠ ی دامەزراندی هەتیوخانەیەکی تی دەچێت 0:08:25.650,0:08:27.914 لە کاتێکدا کە ئەگەر بە کوالیتی زۆر باشیش خزمەتیان بکەن 0:08:27.914,0:08:30.906 هێشتا ٪٣٠ ئەو بڕەی تێ دەچێت کە لە دامەزراوەکاندا خەرج دەکرێت 0:08:30.906,0:08:33.954 ئەگەر بڕێکی کەمتریش لەوە لە منداڵاندا خەرج بکەین ، بەلام لە خزمەتگوزارییەکی دروستدا 0:08:33.954,0:08:37.906 دەتوانین بڕێکی لێ پاشەکەوت بکەین و دووبارە بەکاریان بهێنینەوە تا وەکو بە کوالیتییەکی باش 0:08:37.906,0:08:42.555 خزمەتی ئەو منداڵانەی پی بکەین کە خاوەن پێداویستی زۆر تایبەتن 0:08:42.555,0:08:47.092 لە سەرانسەری ئەوروپا، بزوتنەوەیەک لە گەشەدایە کە کە گرنگی دەدات 0:08:47.092,0:08:49.928 بە گۆڕینی ئەو دامەزراوە گەورانەی کە 0:08:49.928,0:08:53.888 کوالیتییەکی نزمیان هەیە لە خزمەتکردنی منداڵان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکاندا 0:08:53.888,0:08:56.613 هەروەها منداڵان دەپارێزن و ڕێگەیان بۆ خۆشدەکەن کە گەشە بکەن 0:08:56.613,0:09:00.440 تاکو دەگەنە باشترین ئاستی گەشە، کاتێک کە لە ڕۆمانیا دەت بەکار بووم 0:09:00.440,0:09:04.216 نزیکەی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، لەێ ٢٠٠،٠٠٠ منداڵ 0:09:04.216,0:09:07.777 لەو دامەزراوەیەدا دەژیان، وە ڕۆژانە زیاتر و زیاتریشی بۆ دەهات 0:09:07.777,0:09:10.088 ئێستا لە ١٠،٠٠٠ کەمترن، هەروەها 0:09:10.088,0:09:13.536 یەکەی خزمەتگوزاری خێزانی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دامەزراوە 0:09:13.536,0:09:17.322 لە مۆڵدۆڤا، سەرەڕای ئەو هەژارییە و ئەو کاریگەرییە نا لەبارەی 0:09:17.322,0:09:20.314 قەیرانی ئابووری جیهانی، ژمارەی منداڵان 0:09:20.314,0:09:23.098 لە هەتیوخانەکاندا نزیکەی ٪٥٠ کەمی کردووە 0:09:23.098,0:09:26.314 لە ٥ ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ ئەوەی کە سەرچاوە داراییەکان 0:09:26.314,0:09:30.967 تەرخان کرانەوە بۆ خزمەتکردنی خێزان و درووست کردنی قوتابخانەی گشتگیر 0:09:30.967,0:09:34.197 زۆر لە وڵاتان گۆڕانکاریان لە پلانی نیشتیمانی خۆیاندا کرد 0:09:34.197,0:09:36.718 کۆمیشنی ئەوروپا و دەسەڵاتدارانی تریش 0:09:36.718,0:09:40.198 بۆ ڕیگەیەک دەگەڕێن کە پارە لە دامەزراوەکان بکێشنەوە و 0:09:40.198,0:09:43.194 لە هاوکاری خێزانیدا سەرفی بکەن، وا لە کۆمەڵگا بکرێت 0:09:43.194,0:09:45.923 کە خۆیان چاودێری منداڵەکانی خۆیان بکەن 0:09:45.923,0:09:48.726 بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە کە بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە بە سیستم کردن و 0:09:48.726,0:09:51.094 بە دامەزراوە کردنی مندالان 0:09:51.094,0:09:54.163 لە هەموو ئاستێکی کۆمەڵگادا پێویستمان بە وریا کەرەوە هەیە 0:09:54.163,0:09:57.687 خەڵکی دەبێت بزانن کە دامەزراوەکان چەندە ئازار بە منداڵان دەگەیەنن 0:09:57.687,0:10:00.647 هەروەها باشترین بەدیل بۆ نەناردنی منداڵەکانیان بۆ هەتیوخانەش دەبێت بزانن 0:10:00.647,0:10:03.611 ئەگەر خەڵکانێک دەناسن کە لە بەرنامەیاندایە کە پاڵپشتی هەتیوخانە بکەن 0:10:03.611,0:10:07.653 دابێت بڕوای ئەوەیان لا درووست بکەین کە باشترە "پشتگیری یەکەی هاوکاری خێزانی "بکەن 0:10:07.653,0:10:10.915 پێکەوە، ئەمە یەکێک شیوەیەکە لە خراپ بەکارهێنانی منداڵان 0:10:10.915,0:10:13.779 کە دەتوانین تا لە ژیانداین ڕیشەکێشی بکەین 0:10:13.779,0:10:16.371 سوپاس 0:10:16.371,0:10:20.371 چەپڵە لێدان