ئەوەی نایزانین لەسەر شیری دایک
-
0:01 - 0:04قەت بیستووتانە کەسێک بڵێت
شیری دایک بێبەرامبەرە؟ -
0:05 - 0:06(پێکەنین)
-
0:06 - 0:09بەڵێ جێی پێکەنینە،
-
0:09 - 0:14چونکە بێبەرامبەرە ئەگەر کات و
وزەی ژنان بەرز نەنرخێنین. -
0:15 - 0:20هەر دایکێک بێت دەتوانێت
پێتبڵێت چەندێک کات و وزەی دەوێت -
0:20 - 0:22بۆ بەشلەکردنی لەشی --
-
0:22 - 0:24بۆ تواندنەوەی خۆی --
-
0:24 - 0:26(پێکەنین)
-
0:26 - 0:29کاتێک خواردن دەدات بەم گۆشتخۆرە
بچووکە بەنرخە. -
0:29 - 0:31(پێکەنین)
-
0:31 - 0:34شیر هۆکاری خواردنی شیردەرەکانە بە مژین.
-
0:35 - 0:37لە زانکۆی ویلایەتەی ئەریزۆنا،
-
0:37 - 0:39لە تاقیگەیەکی شیردا،
-
0:39 - 0:42سەیری پێکهاتەی شیری دایکم کرد
-
0:42 - 0:45بۆ تێگەشتن لە ئاڵۆزییەکەی و
-
0:45 - 0:47چۆن کار دەکاتە سەر پەرەسەندنی منداڵەکە.
-
0:49 - 0:51گرنگترین شت کە فێریبووم
-
0:52 - 0:57ئەوەبوو کارێکی پێویست ناکەین
بۆ پشتیوانی کردنی دایکان و منداڵان. -
0:58 - 1:00کاتێکیش دایکان و منداڵان نائومێد دەکەین،
-
1:00 - 1:03هەموو ئەوانە نائومێد ئەکەین
کە دایکان و مناڵانیان خۆش دەوێت: -
1:04 - 1:07باوکەکان، هاوەڵەکان، نەنک و باپیر،
پوورەکان، -
1:07 - 1:11هاوڕێکان و ناسیاوەکانی
تۆڕی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دروست دەکەن. -
1:12 - 1:17کاتی ئەوەیە واز لە چارەسەرە سادە و
درووشمە سادەکان بهێنین و -
1:17 - 1:19بە وردی کار لەسەر وردەکارییەکان بکەین.
-
1:20 - 1:22من زۆر خۆشبەخت بووم
-
1:22 - 1:25زۆر زوو توانیم پەنجە بخەمە
سەر ئەو وردەکارییانە، -
1:25 - 1:28لە یەکەم چاوپێکەوتنمدا
لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک -
1:29 - 1:30کاتێک لێی پرسیم،
-
1:30 - 1:33"دایک ئەبێت هەتا چەندێک
شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی؟" -
1:36 - 1:40ئەو وشەی "دەبێت"ە بوو کە
وەڵامی لێ بڕیم، -
1:41 - 1:45چونکە قەت بە ژنێک ناڵێم
کە چی بە لەشی خۆی بکات. -
1:47 - 1:49منداڵەکان بۆیە دەمێننەوە و گەشە دەکەن
-
1:49 - 1:53چونکە شیری دایک خواردن، و
دەرمان و ئاماژەیە بۆیان. -
1:53 - 1:54بۆ شیرەخۆرە بچووکەکان،
-
1:55 - 1:56شیری دایک خواردنی تەواوە
-
1:56 - 1:59کە هەموو پێکهاتە پێویستەکان
دابین دەکات بۆ لەشیان، -
1:59 - 2:00گەشە بە مێشکیان دەدات و
-
2:00 - 2:03وزەیە بۆ هەموو چالاکییەکانیان.
-
2:03 - 2:06شیری دایک خواردنیش دەدات
بەو میکرۆبانەی -
2:06 - 2:08لە ڕاڕەوی هەرسی
منداڵەکەدایە. -
2:09 - 2:11دایکان تەنیا بۆ دووکەس نان ناخۆن
-
2:11 - 2:13نان بۆ دوو کەس و بۆ ترلیۆنەها دەخۆن.
-
2:15 - 2:18شیر پێکهاتەکانی بەرگری دابین دەکات
کە شەڕ لەگەڵ مشەخۆرەکان دەکەن و -
2:19 - 2:24ئەو هۆرمۆنانەش دابین دەکات
کە ئاماژەیە بۆ لەشی مناڵەکە. -
2:25 - 2:26بەڵام لەم دەیانەی دواتردا،
-
2:26 - 2:28وامان لێهات بە کەم سەیری
شیری دایک بکەین. -
2:28 - 2:31چیتر شتەکان بە ڕوونی نابینین.
-
2:31 - 2:37وامان لێهاتووە سەیری شیر بکەین وەک
شتێکی، بە ستاندارد کراو، ڕێکخراو، پاکژکراو، -
2:37 - 2:40لە قتوو نراو، کراو بە پاودەر،
تام خۆشکراو، و بە ئامێر درووستکراو. -
2:41 - 2:43دەستبەرداری شیری میهرەبانی مرۆڤ بووین و
-
2:43 - 2:45وامان کردووە شتی تر
گرنگ بێت بەلامانەوە. -
2:47 - 2:48لە پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی
-
2:48 - 2:50لە واشینگتنی پایتەخت
-
2:50 - 2:52کتێبخانەی نەتەوەیی پزیشکی لێیە،
-
2:53 - 2:55کە ٢٥ ملیۆن نوسراوی تێدایە --
-
2:55 - 3:00متمانەی مێشک بە زانستی ژیان و
توێژینەوەی پزیشکی زیندەوەری. -
3:00 - 3:03دەتوانین وشە بەکاربهێنین
بۆ گەڕان بەناو داتا بەیسەکەماندا و -
3:03 - 3:05کاتێک ئەوە دەکەین،
-
3:05 - 3:08دەبینین نزیکەی ملیۆنێک نوسراو
هەیە لەسەر دووگیانی، -
3:09 - 3:12بەڵام زۆر کەمتر هەیە لەسەر
شیری دایک و شیردان. -
3:13 - 3:17کاتێک نزیک دەبینەوە لە ژمارەی ئەو
نوسراوانەی لە شیری دایک دەکۆڵێتەوە، -
3:17 - 3:22دەبینین لەسەر قاوە، و شەراب و
تەماتە زیاتر دەزانین. -
3:22 - 3:23(پێکەنین)
-
3:25 - 3:28دوو هێندەی شیری دایک لەسەر
ڕەپنەبوون دەزانین. -
3:28 - 3:30(پێکەنین)
-
3:32 - 3:35من ناڵێم پێویست ناکات زانیاریمان
لەسەر ئەو شتانە هەبێت -- -
3:35 - 3:38من زانام، پێم وایە پێویستە
لەسەر هەموو شتێک بزانین. -
3:38 - 3:40بەڵام زانینی کەمتر
-
3:40 - 3:42(پێکەنین)
-
3:42 - 3:43لەسەر شیری دایک --
-
3:43 - 3:46یەکەم شلەمەنی کە شیردەری
بێچوو پێی دەژی -
3:46 - 3:47دەبێت توڕەمان بکات.
-
3:48 - 3:52لە سەرانسەری جیهاندا، لە دە ژن نۆیان
بەلایەنی کەمەوە لە ژیانیا منداڵێکی دەبێت. -
3:52 - 3:57واتا ساڵانە نزیکەی ١٣٠ ملیۆن مناڵ
لەدایک دەبن. -
3:57 - 4:00ئەم دایک و مناڵانە شایەنی ئەوەن
باشترین زانستیان پێشکەشکرێت. -
4:01 - 4:05توێژینەوەکانی ئەم دواییە نیشانیداوە
شیر نەک تەنیا گەشە بە لەش دەدات، -
4:05 - 4:08وزەیەکیشە بۆ لەش و وێنەی
پەرەسەندنی مێشک و دەماریش دەکێشێت. -
4:09 - 4:12ساڵی ٢٠١٥، توێژەرەوەکان ئەوەیان دۆزییەوە
-
4:12 - 4:15کە تێکەڵەی شیری دایک و
لیکی منداڵ -- -
4:15 - 4:17بەدیاریکراوی، لیکی منداڵ --
-
4:17 - 4:21کارلێکێکی کیمیایی دروست دەکات و
هایدرۆجین پیرۆکساید دروست دەکات -
4:21 - 4:23کە بەکتریای ستاف و سالمۆنێلا دەکوژێت.
-
4:24 - 4:26وە لە مرۆڤ و شیردەرەکانی تریشەوە،
-
4:26 - 4:29خەریکە لەوە تێدەگەین کە
پێکهاتەی زیندەیی شیر، -
4:30 - 4:33دەکرێت جیاوازی هەبێت کاتێک
بەرهەمدەهێنرێت بۆ کوڕ یان کچ، -
4:34 - 4:37کاتێک پەنا دەبەین بۆ شیری بەخشەر
لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبووان، -
4:37 - 4:39یان شیری قتوی کۆگاکان،
-
4:39 - 4:42وەک جلێکە بۆ بەری هەموو کەس ببێت.
-
4:42 - 4:46بیر لەوە ناکەینەوە کە چۆن دەکرێت
کوڕ و کچ ڕێژەی گەشەکردنیان جیابێت، -
4:46 - 4:47یان بەشێوەیەکی جیابێت، و
-
4:47 - 4:49لەوانەیە شیری دایکیش بەشێک بێت لەوە.
-
4:50 - 4:52دایکان پەیامەکەیان پێگەشت و
-
4:52 - 4:56زۆرینەی دایکان بەنیازن
شیری خۆیان بدەن، -
4:56 - 4:58بەڵام زۆرێک ناگەن بە
ئامانجی شیردانەکەی دایان ناوە. -
5:00 - 5:02ئەوە هەڵەی خۆیان نییە؛
-
5:02 - 5:03هەڵەی ئێمەیە.
-
5:04 - 5:08هەتا دێت کێشەی تەندروستی باو وەک
قەڵەوی، کێشەی هۆرمۆنات، -
5:08 - 5:10نەشتەرگەری منداڵبوون و منداڵبونی پێشوەخت
-
5:10 - 5:13دەکرێت هەموویان بایۆلۆجی
شیردان تێک بدەن. -
5:13 - 5:17زۆر ژنیش زانیاری پزیشکی
پێویستیان نییە. -
5:18 - 5:19بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر،
-
5:19 - 5:23ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و
یونیسێف چەند پێوەرێکیان دانا -
5:23 - 5:25بۆ نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی
بە دۆستی تازە لەدایکبووان دابنرێن -- -
5:25 - 5:29کە ئاستی پێویستی پشتیوانی دابین بکات
بۆ نزیکبوونەوەی دایک و تازەلەدایک بوو و -
5:29 - 5:31شیرپێدانی مناڵەکە.
-
5:31 - 5:35لەم ڕۆژەدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پێنج منداڵ یەکێکیان -
5:35 - 5:37لە نەخۆشخانەیەکی منداڵ دۆستدا
لەدایک دەبن. -
5:39 - 5:40ئەمە کێشەیە،
-
5:40 - 5:43چونکە دایکان لەو ماوەیەدا
چەندین کێشەیان دەبێت -
5:43 - 5:47لە خولەکەکان، کاتژمێرەکان، ڕۆژەکان و
هەفتەکانی ماوەی شیرداندا. -
5:47 - 5:50دەکرێت کێشەیان هەبێت لەگەڵ ئەوەی
مناڵەکەیان فێری شیری خۆیان بکەن، -
5:50 - 5:51ئازارەکەی توشی دەبن،
-
5:51 - 5:52دەردانی شیرەکە و
-
5:52 - 5:54پێدانی شیری پێویست.
-
5:55 - 5:59دایکان شایەنی ئەوەن لەلایەن
ستافێکی پزیشکییەوە زانیاریان پێبدرێت -
6:00 - 6:02کە لەم پرۆسانە تێبگەن.
-
6:02 - 6:06دایکەکانی دووچاری ئەو
کێشانە دەبنەوە قسەم لەگەڵ دەکەن، -
6:07 - 6:09بە گریانەوە قسە ئەکەن،
-
6:11 - 6:13"ئەمە سوودی نییە.
-
6:13 - 6:16ئەبێ بەشێوەیەکی سرووشتی
بتوانم ئەمە بکەم. -
6:16 - 6:17بۆچی سوودی نییە؟"
-
6:18 - 6:21تەنیا لەبەر ئەوەش کە شتێک
بەشێکە لە پەرەسەندمان وەک مرۆڤ -
6:22 - 6:25واتای ئەوە نییە ئاسان بێت یان
یەکسەر بتوانین باشبین تێیدا. -
6:26 - 6:28دەزانن چیتر بەشێکە لە
پەرەسەندنی مرۆڤ؟ -
6:28 - 6:31(پێکەنین)
-
6:32 - 6:33سێکسکردن.
-
6:34 - 6:36کەسیش چاوەڕێی ئەوە ناکات یەکسەر
باشبین تێیدا. -
6:36 - 6:39(پێکەنین)
-
6:39 - 6:44پزیشکان کاتێک دەتوانن چاودێرییەکی
تەندروستی گونجاو پێشکەشکەن -
6:44 - 6:46کاتێک لە فێربوونی بەردەوامدا بن
-
6:46 - 6:49دەربارەی ئەوەی باشترین شێوە چییە
بۆ هاندانی شیردان و فێرکردنی چۆنێتی شیردان. -
6:50 - 6:52بۆ ئەوەی ئەو فێربوونە
بەردەوامەشیان هەبێت، -
6:52 - 6:54پێویستمان بە توێژینەوەی بەردەوام و نوێیە
-
6:54 - 6:58لە زانستەکانی ژیانیش و
زانستە کۆمەڵایەتییەکانیشدا، -
6:58 - 6:59چونکە پێویستە ئەوە بزانین
-
6:59 - 7:01کە زۆر جار
-
7:02 - 7:05خوورپەی پێشتر و خراپحاڵی بوون
-
7:05 - 7:09دەکەوێتە نێوان تازە دایکەکە و
پزیشکەکەیەوە. -
7:10 - 7:11لەشیش سیاسییە.
-
7:13 - 7:16ئەگەر پشتیوانیمان بۆ شیردان
فرەلایەنە نەبێت، -
7:16 - 7:18وەک پێویست باش نییە.
-
7:19 - 7:22بۆ دایکەکانیشی کە پێویستە
بچنەوە سەر کارەکانیان، -
7:22 - 7:27لەبەر ئەوەی هەندێک وڵاتی وەک ئەمریکا
موچە نایەن لەکاتی مۆڵەتی دایکایەتیدا، -
7:27 - 7:31پێویستە دوای چەند ڕۆژێک لە
منداڵبوونیان بچنەوە سەر کارەکەیان. -
7:32 - 7:36چۆن تەندروستی دایک و مناڵ
باشتر بکەین -
7:36 - 7:39تەنیا بە پەیام دەربارەی
شیری دایک بۆ دایکان -
7:39 - 7:42بێ دابینکردنی پشتیوانی
دامەزراوەیی -
7:42 - 7:45کە کارئاسانی بکات بۆ بەهێزکردنی
پەیوەندی دایک و مناڵەکە -
7:45 - 7:46بۆ پشتیوانیکردنی شیرپێدان؟
-
7:47 - 7:49وەڵامەکە ئەوەیە: ناتوانین ئەوە بکەین.
-
7:51 - 7:53من قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، یاسادانەرەکان و
-
7:53 - 7:55دەنگدەرەکانی هەلیاندەبژێرن.
-
7:55 - 8:00قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، ئیش دروستکەرەکان و
یەکەکانی ڕێکەوتنی نێوان خاوەنکار و کارمەند و -
8:00 - 8:02کرێکارەکان و خاوەن پشکەکان.
-
8:03 - 8:07هەموومان بەستراوینەتەوە بە
تەندروستی گشتی کۆمەڵگاکەمانەوە، و -
8:07 - 8:10هەموومان ڕۆڵێکمان هەیە
لە باشتر کردنیدا. -
8:11 - 8:14شیری دایک بەشێکی باشترکردنی
تەندروستی مرۆڤەکانە. -
8:15 - 8:19لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبوان، کاتێک
مناڵان پێشوەخت یان نخۆش یان -
8:19 - 8:23بە زامداری لەدایک دەبن، شیر یان پێکهاتەی
چالاکی زیندەیی شیر دەکرێت زۆر گرنگ بێت. -
8:23 - 8:25ژینگەکان، یان سیستمە ژینگەییەکان،
-
8:25 - 8:28یان کۆمەڵگاکانی مەترسی نەخۆشییە
درمەکان تێیدا زۆرە، -
8:28 - 8:30شیری دایک دەکرێت پاراستنی
باش دابین بکات. -
8:31 - 8:34کاتێک گێژەڵۆکە و زەمینلەرزەی
لەناکاو ڕوودەدات، -
8:34 - 8:36کاتێک کارەبا دەکوژێتەوە،
-
8:36 - 8:38کاتێک ئاوی پاک بەردەست نابێت،
-
8:38 - 8:40شیری دایک دەتوانێت
خواردن و تەڕایی بات بە مناڵەکە. -
8:42 - 8:45هەروەها لە ڕووانگەی کارەساتە
مرۆییەکانیشەوە، -
8:45 - 8:47وەک دایکە سوورییەکانی لە ناوچەکانی
جەنگ ڕایان دەکرد، -
8:48 - 8:54بچووکترین قەترە شیر دەکرێت
مناڵەکە لە گەورەترین مەترسییەکان بپارێزێت. -
8:55 - 9:00بەڵام تێگەشتن لە شیری دایک تەنیا
ئەوە نییە پەیامەکە بگەیەنی بە دایکان و -
9:00 - 9:02یاسا دەرکەرەکان.
-
9:02 - 9:05هەروەها پێویستە لە گرنگی
شیری دایکیش تێبگەین -
9:05 - 9:08بۆ ئەوەی بتوانین شیری
قتوی باشتریش ئامادە بکەین -
9:08 - 9:12بۆ دایکەکانی ناتوانن شیری خۆیان بەن
یان شیری خۆیان نایەن لەبەر هەر هۆکارێک. -
9:12 - 9:14هەموومان دەتوانین کارێکی باشتر بکەین
-
9:14 - 9:18لە پشتیوانیکردنی فرەچەشنی
ئەو دایکانەی مناڵ بەخێو دەکەن -
9:18 - 9:19فرەچەشنی شێوازەکانیان.
-
9:21 - 9:23لەکاتێکدا ژنان لە جیهاندا
لە ململانێدان -
9:23 - 9:26بۆ گەشتن بە یەکسانی سیاسی،
کۆمەڵایەتی و ئابووری، -
9:26 - 9:29پێویستە دووبارە وێنەی
دایکایەتی بکێشینەوە -
9:29 - 9:34نەک وەک کرۆکی ناوەڕاستی
بوونمان وەک ژنان، -
9:34 - 9:39بەڵکو یەکێک لەو شتە زۆرانەی
کە ژنان باشترینن تێیدا. -
9:39 - 9:40کاتی ئەوەیە.
-
9:41 - 9:46(چەپڵەلێدان)
- Title:
- ئەوەی نایزانین لەسەر شیری دایک
- Speaker:
- کەیتی هیندی
- Description:
-
شیری دایک گەشە بە لەشی مناڵان دەدات، سەرچاوەی وزەی گەشەی مێشکیانە، ئامرازی بەرگری پێویست دابین دەکات و لەکاتی هەموو جۆرە قەیران و کێشەیەکدا مناڵ دەپارێزێت -- کەواتە بۆچی، زانایان زیاتر لەسەر تەماتە دەزانن وەک لە شیری دایک؟ کەیتی هیندی باسی زانیاری و بۆچوونی خۆی دەکات لەسەر ئەم ماددە ژیان پێدەرە ئاڵۆزە و باسی ئەو بۆشاییە سەرەکییانە دەکات کە پێویستە توێژینەوە زانستییەکان پڕی بکەنەوە بۆ ئەوەی باشتر بتوانین لێی تێبگەین.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:59
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What we don't know about mother's milk | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for What we don't know about mother's milk | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What we don't know about mother's milk | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What we don't know about mother's milk | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What we don't know about mother's milk | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What we don't know about mother's milk | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What we don't know about mother's milk |