WEBVTT 00:00:00.560 --> 00:00:03.719 قەت بیستووتانە کەسێک بڵێت شیری دایک بێبەرامبەرە؟ NOTE Paragraph 00:00:05.266 --> 00:00:06.416 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:00:06.440 --> 00:00:08.656 بەڵێ جێی پێکەنینە، 00:00:08.680 --> 00:00:13.760 چونکە بێبەرامبەرە ئەگەر کات و وزەی ژنان بەرز نەنرخێنین. 00:00:15.120 --> 00:00:19.696 هەر دایکێک بێت دەتوانێت پێتبڵێت چەندێک کات و وزەی دەوێت 00:00:19.720 --> 00:00:21.656 بۆ بەشلەکردنی لەشی -- 00:00:21.680 --> 00:00:24.216 بۆ تواندنەوەی خۆی -- NOTE Paragraph 00:00:24.240 --> 00:00:25.816 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:00:25.840 --> 00:00:28.720 کاتێک خواردن دەدات بەم گۆشتخۆرە بچووکە بەنرخە. NOTE Paragraph 00:00:29.120 --> 00:00:31.336 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:00:31.360 --> 00:00:33.680 شیر هۆکاری خواردنی شیردەرەکانە بە مژین. 00:00:35.400 --> 00:00:37.296 لە زانکۆی ویلایەتەی ئەریزۆنا، 00:00:37.320 --> 00:00:39.256 لە تاقیگەیەکی شیردا، 00:00:39.280 --> 00:00:42.056 سەیری پێکهاتەی شیری دایکم کرد 00:00:42.080 --> 00:00:45.056 بۆ تێگەشتن لە ئاڵۆزییەکەی و 00:00:45.080 --> 00:00:47.480 چۆن کار دەکاتە سەر پەرەسەندنی منداڵەکە. 00:00:48.720 --> 00:00:51.080 گرنگترین شت کە فێریبووم 00:00:51.800 --> 00:00:56.920 ئەوەبوو کارێکی پێویست ناکەین بۆ پشتیوانی کردنی دایکان و منداڵان. 00:00:57.720 --> 00:00:59.896 کاتێکیش دایکان و منداڵان نائومێد دەکەین، 00:00:59.920 --> 00:01:03.280 هەموو ئەوانە نائومێد ئەکەین کە دایکان و مناڵانیان خۆش دەوێت: 00:01:04.080 --> 00:01:07.256 باوکەکان، هاوەڵەکان، نەنک و باپیر، پوورەکان، 00:01:07.280 --> 00:01:11.360 هاوڕێکان و ناسیاوەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دروست دەکەن. 00:01:12.480 --> 00:01:17.216 کاتی ئەوەیە واز لە چارەسەرە سادە و درووشمە سادەکان بهێنین و 00:01:17.240 --> 00:01:18.960 بە وردی کار لەسەر وردەکارییەکان بکەین. NOTE Paragraph 00:01:20.200 --> 00:01:21.776 من زۆر خۆشبەخت بووم 00:01:21.800 --> 00:01:25.456 زۆر زوو توانیم پەنجە بخەمە سەر ئەو وردەکارییانە، 00:01:25.480 --> 00:01:27.520 لە یەکەم چاوپێکەوتنمدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک 00:01:28.560 --> 00:01:29.856 کاتێک لێی پرسیم، 00:01:29.880 --> 00:01:33.160 "دایک ئەبێت هەتا چەندێک شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی؟" 00:01:36.040 --> 00:01:39.920 ئەو وشەی "دەبێت"ە بوو کە وەڵامی لێ بڕیم، 00:01:40.640 --> 00:01:44.960 چونکە قەت بە ژنێک ناڵێم کە چی بە لەشی خۆی بکات. NOTE Paragraph 00:01:46.800 --> 00:01:48.576 منداڵەکان بۆیە دەمێننەوە و گەشە دەکەن 00:01:48.600 --> 00:01:53.256 چونکە شیری دایک خواردن، و دەرمان و ئاماژەیە بۆیان. 00:01:53.280 --> 00:01:54.496 بۆ شیرەخۆرە بچووکەکان، 00:01:54.520 --> 00:01:56.456 شیری دایک خواردنی تەواوە 00:01:56.480 --> 00:01:59.056 کە هەموو پێکهاتە پێویستەکان دابین دەکات بۆ لەشیان، 00:01:59.080 --> 00:02:00.456 گەشە بە مێشکیان دەدات و 00:02:00.480 --> 00:02:02.640 وزەیە بۆ هەموو چالاکییەکانیان. 00:02:03.360 --> 00:02:05.776 شیری دایک خواردنیش دەدات بەو میکرۆبانەی 00:02:05.800 --> 00:02:08.240 لە ڕاڕەوی هەرسی منداڵەکەدایە. 00:02:08.840 --> 00:02:10.536 دایکان تەنیا بۆ دووکەس نان ناخۆن 00:02:10.560 --> 00:02:12.720 نان بۆ دوو کەس و بۆ ترلیۆنەها دەخۆن. 00:02:14.560 --> 00:02:18.000 شیر پێکهاتەکانی بەرگری دابین دەکات کە شەڕ لەگەڵ مشەخۆرەکان دەکەن و 00:02:19.000 --> 00:02:24.000 ئەو هۆرمۆنانەش دابین دەکات کە ئاماژەیە بۆ لەشی مناڵەکە. NOTE Paragraph 00:02:24.800 --> 00:02:26.296 بەڵام لەم دەیانەی دواتردا، 00:02:26.320 --> 00:02:28.456 وامان لێهات بە کەم سەیری شیری دایک بکەین. 00:02:28.480 --> 00:02:31.456 چیتر شتەکان بە ڕوونی نابینین. 00:02:31.480 --> 00:02:36.616 وامان لێهاتووە سەیری شیر بکەین وەک شتێکی، بە ستاندارد کراو، ڕێکخراو، پاکژکراو، 00:02:36.640 --> 00:02:39.600 لە قتوو نراو، کراو بە پاودەر، تام خۆشکراو، و بە ئامێر درووستکراو. 00:02:40.680 --> 00:02:42.856 دەستبەرداری شیری میهرەبانی مرۆڤ بووین و 00:02:42.880 --> 00:02:44.920 وامان کردووە شتی تر گرنگ بێت بەلامانەوە. NOTE Paragraph 00:02:46.560 --> 00:02:48.296 لە پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی 00:02:48.320 --> 00:02:49.936 لە واشینگتنی پایتەخت 00:02:49.960 --> 00:02:51.800 کتێبخانەی نەتەوەیی پزیشکی لێیە، 00:02:52.520 --> 00:02:55.256 کە ٢٥ ملیۆن نوسراوی تێدایە -- 00:02:55.280 --> 00:02:59.520 متمانەی مێشک بە زانستی ژیان و توێژینەوەی پزیشکی زیندەوەری. 00:03:00.080 --> 00:03:03.456 دەتوانین وشە بەکاربهێنین بۆ گەڕان بەناو داتا بەیسەکەماندا و 00:03:03.480 --> 00:03:04.736 کاتێک ئەوە دەکەین، 00:03:04.760 --> 00:03:07.840 دەبینین نزیکەی ملیۆنێک نوسراو هەیە لەسەر دووگیانی، 00:03:08.640 --> 00:03:12.000 بەڵام زۆر کەمتر هەیە لەسەر شیری دایک و شیردان. 00:03:12.840 --> 00:03:16.840 کاتێک نزیک دەبینەوە لە ژمارەی ئەو نوسراوانەی لە شیری دایک دەکۆڵێتەوە، 00:03:17.480 --> 00:03:21.976 دەبینین لەسەر قاوە، و شەراب و تەماتە زیاتر دەزانین. NOTE Paragraph 00:03:22.000 --> 00:03:23.200 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:24.520 --> 00:03:28.216 دوو هێندەی شیری دایک لەسەر ڕەپنەبوون دەزانین. NOTE Paragraph 00:03:28.240 --> 00:03:29.760 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:32.240 --> 00:03:34.816 من ناڵێم پێویست ناکات زانیاریمان لەسەر ئەو شتانە هەبێت -- 00:03:34.840 --> 00:03:37.536 من زانام، پێم وایە پێویستە لەسەر هەموو شتێک بزانین. 00:03:37.560 --> 00:03:39.896 بەڵام زانینی کەمتر NOTE Paragraph 00:03:39.920 --> 00:03:41.696 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:41.720 --> 00:03:43.016 لەسەر شیری دایک -- 00:03:43.040 --> 00:03:45.816 یەکەم شلەمەنی کە شیردەری بێچوو پێی دەژی 00:03:45.840 --> 00:03:47.200 دەبێت توڕەمان بکات. 00:03:47.960 --> 00:03:52.456 لە سەرانسەری جیهاندا، لە دە ژن نۆیان بەلایەنی کەمەوە لە ژیانیا منداڵێکی دەبێت. 00:03:52.480 --> 00:03:56.936 واتا ساڵانە نزیکەی ١٣٠ ملیۆن مناڵ لەدایک دەبن. 00:03:56.960 --> 00:04:00.080 ئەم دایک و مناڵانە شایەنی ئەوەن باشترین زانستیان پێشکەشکرێت. NOTE Paragraph 00:04:01.080 --> 00:04:04.736 توێژینەوەکانی ئەم دواییە نیشانیداوە شیر نەک تەنیا گەشە بە لەش دەدات، 00:04:04.760 --> 00:04:08.000 وزەیەکیشە بۆ لەش و وێنەی پەرەسەندنی مێشک و دەماریش دەکێشێت. 00:04:08.800 --> 00:04:11.816 ساڵی ٢٠١٥، توێژەرەوەکان ئەوەیان دۆزییەوە 00:04:11.840 --> 00:04:14.816 کە تێکەڵەی شیری دایک و لیکی منداڵ -- 00:04:14.840 --> 00:04:16.896 بەدیاریکراوی، لیکی منداڵ -- 00:04:16.920 --> 00:04:20.736 کارلێکێکی کیمیایی دروست دەکات و هایدرۆجین پیرۆکساید دروست دەکات 00:04:20.760 --> 00:04:22.520 کە بەکتریای ستاف و سالمۆنێلا دەکوژێت. 00:04:23.880 --> 00:04:26.056 وە لە مرۆڤ و شیردەرەکانی تریشەوە، 00:04:26.080 --> 00:04:29.496 خەریکە لەوە تێدەگەین کە پێکهاتەی زیندەیی شیر، 00:04:29.520 --> 00:04:32.640 دەکرێت جیاوازی هەبێت کاتێک بەرهەمدەهێنرێت بۆ کوڕ یان کچ، 00:04:33.560 --> 00:04:37.176 کاتێک پەنا دەبەین بۆ شیری بەخشەر لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبووان، 00:04:37.200 --> 00:04:39.176 یان شیری قتوی کۆگاکان، 00:04:39.200 --> 00:04:41.520 وەک جلێکە بۆ بەری هەموو کەس ببێت. 00:04:41.960 --> 00:04:46.216 بیر لەوە ناکەینەوە کە چۆن دەکرێت کوڕ و کچ ڕێژەی گەشەکردنیان جیابێت، 00:04:46.240 --> 00:04:47.456 یان بەشێوەیەکی جیابێت، و 00:04:47.480 --> 00:04:49.200 لەوانەیە شیری دایکیش بەشێک بێت لەوە. NOTE Paragraph 00:04:50.200 --> 00:04:52.136 دایکان پەیامەکەیان پێگەشت و 00:04:52.160 --> 00:04:55.576 زۆرینەی دایکان بەنیازن شیری خۆیان بدەن، 00:04:55.600 --> 00:04:58.440 بەڵام زۆرێک ناگەن بە ئامانجی شیردانەکەی دایان ناوە. 00:04:59.520 --> 00:05:01.616 ئەوە هەڵەی خۆیان نییە؛ 00:05:01.640 --> 00:05:03.080 هەڵەی ئێمەیە. 00:05:03.760 --> 00:05:08.336 هەتا دێت کێشەی تەندروستی باو وەک قەڵەوی، کێشەی هۆرمۆنات، 00:05:08.360 --> 00:05:09.976 نەشتەرگەری منداڵبوون و منداڵبونی پێشوەخت 00:05:10.000 --> 00:05:12.600 دەکرێت هەموویان بایۆلۆجی شیردان تێک بدەن. 00:05:13.280 --> 00:05:17.000 زۆر ژنیش زانیاری پزیشکی پێویستیان نییە. NOTE Paragraph 00:05:17.520 --> 00:05:18.896 بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر، 00:05:18.920 --> 00:05:22.776 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف چەند پێوەرێکیان دانا 00:05:22.800 --> 00:05:25.376 بۆ نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی بە دۆستی تازە لەدایکبووان دابنرێن -- 00:05:25.400 --> 00:05:29.216 کە ئاستی پێویستی پشتیوانی دابین بکات بۆ نزیکبوونەوەی دایک و تازەلەدایک بوو و 00:05:29.240 --> 00:05:30.560 شیرپێدانی مناڵەکە. 00:05:31.480 --> 00:05:34.856 لەم ڕۆژەدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێنج منداڵ یەکێکیان 00:05:34.880 --> 00:05:37.040 لە نەخۆشخانەیەکی منداڵ دۆستدا لەدایک دەبن. 00:05:39.200 --> 00:05:40.456 ئەمە کێشەیە، 00:05:40.480 --> 00:05:43.336 چونکە دایکان لەو ماوەیەدا چەندین کێشەیان دەبێت 00:05:43.360 --> 00:05:47.416 لە خولەکەکان، کاتژمێرەکان، ڕۆژەکان و هەفتەکانی ماوەی شیرداندا. 00:05:47.440 --> 00:05:49.936 دەکرێت کێشەیان هەبێت لەگەڵ ئەوەی مناڵەکەیان فێری شیری خۆیان بکەن، 00:05:49.960 --> 00:05:51.176 ئازارەکەی توشی دەبن، 00:05:51.200 --> 00:05:52.416 دەردانی شیرەکە و 00:05:52.440 --> 00:05:53.920 پێدانی شیری پێویست. 00:05:55.000 --> 00:05:59.496 دایکان شایەنی ئەوەن لەلایەن ستافێکی پزیشکییەوە زانیاریان پێبدرێت 00:05:59.520 --> 00:06:01.720 کە لەم پرۆسانە تێبگەن. NOTE Paragraph 00:06:02.480 --> 00:06:06.000 دایکەکانی دووچاری ئەو کێشانە دەبنەوە قسەم لەگەڵ دەکەن، 00:06:06.880 --> 00:06:09.280 بە گریانەوە قسە ئەکەن، 00:06:11.400 --> 00:06:12.600 "ئەمە سوودی نییە. 00:06:13.240 --> 00:06:15.896 ئەبێ بەشێوەیەکی سرووشتی بتوانم ئەمە بکەم. 00:06:15.920 --> 00:06:17.160 بۆچی سوودی نییە؟" 00:06:18.240 --> 00:06:21.080 تەنیا لەبەر ئەوەش کە شتێک بەشێکە لە پەرەسەندمان وەک مرۆڤ 00:06:21.840 --> 00:06:24.800 واتای ئەوە نییە ئاسان بێت یان یەکسەر بتوانین باشبین تێیدا. 00:06:25.560 --> 00:06:28.216 دەزانن چیتر بەشێکە لە پەرەسەندنی مرۆڤ؟ NOTE Paragraph 00:06:28.240 --> 00:06:30.520 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:06:32.200 --> 00:06:33.496 سێکسکردن. 00:06:33.520 --> 00:06:36.456 کەسیش چاوەڕێی ئەوە ناکات یەکسەر باشبین تێیدا. NOTE Paragraph 00:06:36.480 --> 00:06:38.640 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:06:39.480 --> 00:06:44.016 پزیشکان کاتێک دەتوانن چاودێرییەکی تەندروستی گونجاو پێشکەشکەن 00:06:44.040 --> 00:06:46.056 کاتێک لە فێربوونی بەردەوامدا بن 00:06:46.080 --> 00:06:49.200 دەربارەی ئەوەی باشترین شێوە چییە بۆ هاندانی شیردان و فێرکردنی چۆنێتی شیردان. 00:06:49.840 --> 00:06:52.056 بۆ ئەوەی ئەو فێربوونە بەردەوامەشیان هەبێت، 00:06:52.080 --> 00:06:54.216 پێویستمان بە توێژینەوەی بەردەوام و نوێیە 00:06:54.240 --> 00:06:57.736 لە زانستەکانی ژیانیش و زانستە کۆمەڵایەتییەکانیشدا، 00:06:57.760 --> 00:06:59.456 چونکە پێویستە ئەوە بزانین 00:06:59.480 --> 00:07:00.760 کە زۆر جار 00:07:01.640 --> 00:07:05.056 خوورپەی پێشتر و خراپحاڵی بوون 00:07:05.080 --> 00:07:08.600 دەکەوێتە نێوان تازە دایکەکە و پزیشکەکەیەوە. 00:07:09.680 --> 00:07:11.280 لەشیش سیاسییە. 00:07:12.760 --> 00:07:16.456 ئەگەر پشتیوانیمان بۆ شیردان فرەلایەنە نەبێت، 00:07:16.480 --> 00:07:18.360 وەک پێویست باش نییە. 00:07:19.120 --> 00:07:22.096 بۆ دایکەکانیشی کە پێویستە بچنەوە سەر کارەکانیان، 00:07:22.120 --> 00:07:27.136 لەبەر ئەوەی هەندێک وڵاتی وەک ئەمریکا موچە نایەن لەکاتی مۆڵەتی دایکایەتیدا، 00:07:27.160 --> 00:07:31.320 پێویستە دوای چەند ڕۆژێک لە منداڵبوونیان بچنەوە سەر کارەکەیان. NOTE Paragraph 00:07:32.400 --> 00:07:35.736 چۆن تەندروستی دایک و مناڵ باشتر بکەین 00:07:35.760 --> 00:07:39.096 تەنیا بە پەیام دەربارەی شیری دایک بۆ دایکان 00:07:39.120 --> 00:07:41.896 بێ دابینکردنی پشتیوانی دامەزراوەیی 00:07:41.920 --> 00:07:44.576 کە کارئاسانی بکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دایک و مناڵەکە 00:07:44.600 --> 00:07:46.040 بۆ پشتیوانیکردنی شیرپێدان؟ 00:07:46.680 --> 00:07:48.680 وەڵامەکە ئەوەیە: ناتوانین ئەوە بکەین. 00:07:51.000 --> 00:07:53.456 من قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، یاسادانەرەکان و 00:07:53.480 --> 00:07:55.416 دەنگدەرەکانی هەلیاندەبژێرن. 00:07:55.440 --> 00:08:00.136 قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، ئیش دروستکەرەکان و یەکەکانی ڕێکەوتنی نێوان خاوەنکار و کارمەند و 00:08:00.160 --> 00:08:02.320 کرێکارەکان و خاوەن پشکەکان. 00:08:03.360 --> 00:08:07.296 هەموومان بەستراوینەتەوە بە تەندروستی گشتی کۆمەڵگاکەمانەوە، و 00:08:07.320 --> 00:08:10.280 هەموومان ڕۆڵێکمان هەیە لە باشتر کردنیدا. 00:08:11.200 --> 00:08:14.280 شیری دایک بەشێکی باشترکردنی تەندروستی مرۆڤەکانە. 00:08:15.000 --> 00:08:19.016 لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبوان، کاتێک مناڵان پێشوەخت یان نخۆش یان 00:08:19.040 --> 00:08:22.760 بە زامداری لەدایک دەبن، شیر یان پێکهاتەی چالاکی زیندەیی شیر دەکرێت زۆر گرنگ بێت. 00:08:23.360 --> 00:08:24.776 ژینگەکان، یان سیستمە ژینگەییەکان، 00:08:24.800 --> 00:08:28.016 یان کۆمەڵگاکانی مەترسی نەخۆشییە درمەکان تێیدا زۆرە، 00:08:28.040 --> 00:08:30.496 شیری دایک دەکرێت پاراستنی باش دابین بکات. 00:08:30.520 --> 00:08:34.135 کاتێک گێژەڵۆکە و زەمینلەرزەی لەناکاو ڕوودەدات، 00:08:34.159 --> 00:08:35.655 کاتێک کارەبا دەکوژێتەوە، 00:08:35.679 --> 00:08:37.655 کاتێک ئاوی پاک بەردەست نابێت، 00:08:37.679 --> 00:08:40.480 شیری دایک دەتوانێت خواردن و تەڕایی بات بە مناڵەکە. 00:08:42.360 --> 00:08:45.056 هەروەها لە ڕووانگەی کارەساتە مرۆییەکانیشەوە، 00:08:45.080 --> 00:08:47.280 وەک دایکە سوورییەکانی لە ناوچەکانی جەنگ ڕایان دەکرد، 00:08:48.240 --> 00:08:53.760 بچووکترین قەترە شیر دەکرێت مناڵەکە لە گەورەترین مەترسییەکان بپارێزێت. NOTE Paragraph 00:08:55.480 --> 00:09:00.216 بەڵام تێگەشتن لە شیری دایک تەنیا ئەوە نییە پەیامەکە بگەیەنی بە دایکان و 00:09:00.240 --> 00:09:01.760 یاسا دەرکەرەکان. 00:09:02.080 --> 00:09:05.176 هەروەها پێویستە لە گرنگی شیری دایکیش تێبگەین 00:09:05.200 --> 00:09:07.976 بۆ ئەوەی بتوانین شیری قتوی باشتریش ئامادە بکەین 00:09:08.000 --> 00:09:11.800 بۆ دایکەکانی ناتوانن شیری خۆیان بەن یان شیری خۆیان نایەن لەبەر هەر هۆکارێک. 00:09:12.440 --> 00:09:14.256 هەموومان دەتوانین کارێکی باشتر بکەین 00:09:14.280 --> 00:09:17.576 لە پشتیوانیکردنی فرەچەشنی ئەو دایکانەی مناڵ بەخێو دەکەن 00:09:17.600 --> 00:09:19.320 فرەچەشنی شێوازەکانیان. NOTE Paragraph 00:09:20.680 --> 00:09:22.536 لەکاتێکدا ژنان لە جیهاندا لە ململانێدان 00:09:22.560 --> 00:09:26.216 بۆ گەشتن بە یەکسانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری، 00:09:26.240 --> 00:09:28.776 پێویستە دووبارە وێنەی دایکایەتی بکێشینەوە 00:09:28.800 --> 00:09:34.016 نەک وەک کرۆکی ناوەڕاستی بوونمان وەک ژنان، 00:09:34.040 --> 00:09:38.520 بەڵکو یەکێک لەو شتە زۆرانەی کە ژنان باشترینن تێیدا. NOTE Paragraph 00:09:39.080 --> 00:09:40.280 کاتی ئەوەیە. NOTE Paragraph 00:09:41.040 --> 00:09:46.443 (چەپڵەلێدان)