سێ نهێنی كه‌سانی خۆڕاگر
-
0:01 - 0:06گه‌ر بكرێت، ده‌مه‌وێت به چه‌ند
پرسیارێك ده‌ست پێبكه‌م. -
0:06 - 0:10تا ئێستا كه‌سێكت له‌ده‌ستداوه
به‌ڕاستی خۆشت ویستبێت -
0:10 - 0:12تا ئێستا دڵت شكاوه،
-
0:12 - 0:15تا ئێستا ناڵاندوتە به‌ده‌ست
جیابوونه‌وه‌یه‌كی قیناوی، -
0:15 - 0:18یاخود بویتە قوربانی ناپاكی
ژن و مێردایه‌تی، -
0:18 - 0:20تكایه هه‌ڵسنه سه‌ر پێ.
-
0:20 - 0:24گه‌ر هه‌ڵسانه‌وه ئاسان نییه بۆتان،
ده‌توانن ده‌ستتان به‌رز بكه‌نه‌وه. -
0:24 - 0:26تكایه، به ڕاوه‌ستاوی بمێننه‌وه،
-
0:26 - 0:28و ده‌سته‌كانتان به بهرزكراوهیی
بێڵنه‌وه. -
0:28 - 0:30گه‌ر تا ئێستا به كاره‌ساتێكی سروشتی
تێپه‌ڕیویت، -
0:30 - 0:33هه‌ڕه‌شه‌ت لێكراوه یاخود
كراویت به كه‌سێكی زیادە، -
0:33 - 0:34ههڵسەوە.
-
0:34 - 0:37گه‌ر تا ئێستا منداڵت له‌بار بردووە،
-
0:37 - 0:39گه‌ر تا ئێستا منداڵت له‌بارچووه
-
0:39 - 0:42یاخود ململانێت کردووە لەگەڵ نه‌زۆكی،
-
0:42 - 0:44تكایه هه‌ڵسه‌وه.
-
0:44 - 0:47له كۆتایی، گه‌ر تۆ،
یاخود هه‌ر كه‌سێك كه خۆشت ده‌وێت، -
0:47 - 0:51پێویست بووە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی
شێتی، کەم ھۆشی، -
0:51 - 0:53هه‌ندێك باری لاوازی جه‌سته‌یی،
-
0:53 - 0:55یان ڕوبەروی ھەوڵی خۆكوشتن بونەوە
-
0:55 - 0:57تكایه هه‌ستنه‌وه.
-
0:57 - 0:59سه‌یری چوار دەورتان بكه‌ن.
-
0:59 - 1:04کێشەکان جیاوازی ناكەن.
-
1:04 - 1:06گه‌ر زیندوویت،
-
1:06 - 1:10پێویست ده‌بێت،
یان ھەر پێشتر پێویست بووە -
1:10 - 1:13مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كاتی دژوار بكه‌یت
-
1:13 - 1:15سوپاس، تكایه هه‌مووتان دابنیشن.
-
1:19 - 1:23ده ساڵ پێش ئێستا ده‌ستم به خوێندنی
توێژینه‌وه‌ی خۆڕاگریی كرد. -
1:23 - 1:26له زانكۆی پێنسلڤانیا له فێلادلفیا.
-
1:26 - 1:28كاتێكی زۆر خۆش بوو ئەوکاتە،
-
1:28 - 1:31چونكه ئه‌و پرۆفیسۆرانه‌ی
كه ڕاهێنانیان پێم ده‌كرد -
1:31 - 1:37تازه گرێبەستیان کردبوو بۆ مەشقدان بە
1.1 ملیۆن سه‌ربازی ئه‌مریكی -
1:37 - 1:42بۆ ئه‌وه‌ی ھۆشیان ھاوشێوەی و
جەستەیان ئامادە بێت. -
1:42 - 1:43وه‌ك ئەوەی دەیزانن،
-
1:43 - 1:47جه‌ماوه‌رێكی كارامه‌ی پڕ گومان
نا‌بینیت -
1:47 - 1:51وه‌ك له ئه‌فسه‌رانی مەشقدەری ئه‌مریكی
كه له ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. -
1:51 - 1:52بۆیه بۆ كه‌سێكی وه‌كو من،
-
1:52 - 1:56كه ئامانجی سه‌ره‌كیم له ژیان بریتییه
له زانینی -
1:56 - 2:01چۆنێتی دۆزینەوەی باشترین دۆزینەوە
زانستیه‌كان له ناوه‌ندی ئه‌كادیمی -
2:01 - 2:04و هێنانی بۆ خه‌ڵك و بۆ ژیانی ڕۆژانه‌یان،
-
2:04 - 2:07شوێنێكی زۆر ئیلهام به‌خش بوو.
-
2:07 - 2:09خوێندنم له ئه‌مریكا ته‌واو كرد،
-
2:09 - 2:12گه‌رامه‌وه بۆ كریس چیرچ
-
2:12 - 2:15بۆ ده‌ست پێكردنی توێژینه‌وه‌ی دكتۆراكه‌م.
-
2:15 - 2:18تازه ده‌ستم به‌و توێژینه‌وه‌یه كرد بوو
-
2:18 - 2:21كاتێك بوومه‌له‌رزه له كریس چێرچی دا.
-
2:21 - 2:23بۆیه توێژینه‌وه‌كه‌م دواخست،
-
2:23 - 2:26ده‌ستم به ئیش كردن له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگه‌كه‌م كرد -
2:26 - 2:31بۆ یارمه‌تیدانیان له‌و كاته ناخۆشه‌ی
دوای بوومه‌له‌رزه. -
2:31 - 2:33له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره ڕێكخراوێك ئیشم كرد
-
2:33 - 2:37له بەڕێوبەرایەتییە حكوومیه‌كان
بۆ كۆمپانیاكانی بیناسازی، -
2:37 - 2:38و هه‌موو جۆره گروپێكی كۆمه‌ڵگه،
-
2:38 - 2:42فێركردنیان بۆ ڕێگەكانی
بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاركردن -
2:42 - 2:45كه ده‌زانین بره‌و به خۆڕاگریی ده‌دات.
-
2:45 - 2:48وامده‌زانی ئه‌وه پیشه‌ی من بوو.
-
2:48 - 2:53ساته‌كانم بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو
ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی باش. -
2:53 - 2:56به‌ڵام به‌داخەوە، هه‌ڵه بووم.
-
2:56 - 3:01تاقیکردنەوەی ڕاسه‌قینه‌ی من له 2014
ده‌ست یپێكرد -
3:01 - 3:03له پشووی له‌دایكبوونی شاژن.
-
3:03 - 3:06ئێمە و دوو خێزانیتر بڕیارماندا بوو
-
3:06 - 3:10بچینه خوار ده‌ریاچه‌ی ئۆهاو
و بۆ زه‌ریا پاسكیل لێبخوڕین. -
3:10 - 3:12له دوا چركه‌دا،
-
3:12 - 3:15كچه جوانه 12 ساڵانه‌كه‌م ئابی
-
3:15 - 3:20بڕیاریدا بازبداتە نێو ئۆتۆمبێله‌كه لەگەڵ
نزیكترین هاوڕێی ئێلا، ئه‌ویش 12 ساڵ بوو، -
3:20 - 3:24سالی، دایكی ئێللا،
هاوڕێیه‌كی زۆر زۆر ئه‌زیزی من بوو. -
3:25 - 3:28له ڕێگه‌ی چوونه خواره‌وه،
هه‌ر كه به ڕێی ڕاكایا دەڕۆشتن -
3:28 - 3:30له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی تۆمپسنس،
-
3:30 - 3:33ئۆتۆمبێلێك زۆر به‌خێرایی
به نیشاتهی وه‌ستانه‌كه تێپه‌ڕی، -
3:33 - 3:35خۆی پیا کێشان
-
3:35 - 3:38ده‌ست به‌جێ هه‌ر سێكیانی كوشت.
-
3:39 - 3:42له چاو تروكانێكدا،
-
3:42 - 3:45خۆم له لاكه‌ی تری
هاوكێشه‌كه ده‌بینمه‌وه، -
3:45 - 3:48بە ئاگا ھاتنەوە بە
نازنامەیەکی تەواو نوێوە. -
3:48 - 3:51له‌بری ئه‌وه‌ی ببمه شاره‌زایه‌كی خۆڕاگریی
-
3:51 - 3:54له‌ناكاو، بومە دایكێكی شیوه‌ن گێڕ.
-
3:54 - 3:56بە ئاگا ھاتن بێ ئه‌وه‌ی بزانم من كێم،
-
3:56 - 4:00هه‌وڵ ده‌ده‌م تێبگەم لەو ڕووداوانەی
بە بیرمدا نە دەھاتن، -
4:00 - 4:03ژیانم بە تەواوی ورد و خاش بوو.
-
4:03 - 4:07له‌ناكاو ئه‌و كه‌سه‌م کە کەمترین ئامۆژگاری
پسپۆڕانی خۆڕاگری لە گوێ دەگرم. -
4:07 - 4:09و ده‌توانم پێتان بڵێم،
-
4:09 - 4:12ھیچ حەزم لەوە نەبوو کە
کە گوێم لێ‌بوو. -
4:12 - 4:15له ڕۆژانی دوای مه‌رگی ئابی،
-
4:15 - 4:20پێمان گوترا ئێستا ئێمە پاڵێوراوی سه‌ره‌كین
بۆ دووركه‌وتنه‌وه لە خێزانەکانمان. -
4:20 - 4:23زۆری نه‌ما جیا ببینەوە و
-
4:23 - 4:26له ژێر مەترسی نه‌خۆشی دەروونی بووین.
-
4:26 - 4:27بیرمه بیرم ده‌كرده‌وه،"وای"
-
4:27 - 4:30سوپاس بۆ ئه‌وه، ھەرچەنە ژیان لەگەڵم
خۆی ھەر خراپ بوو." -
4:30 - 4:32(پێكه‌نین)
-
4:32 - 4:35نامیلكه‌كان پێنج قۆناغه‌كانی
په‌ژاره‌یان وه‌سف كردووه: -
4:35 - 4:38تووڕه‌یی، گفتوگۆ كردن، نكۆڵی،
خه‌مۆكی، ڕەزامەندی. -
4:38 - 4:41تیمی پشتگیری قوربانیان
گه‌یشته به‌ر ده‌رگامان -
4:41 - 4:46و پێمانی گوت دەکرێت پێنج ساڵی داھاتوو
پڕ بێت لە پەژارە بۆمان. -
4:47 - 4:51ده‌زانم نامیلكه‌و سه‌رچاوه‌كان
مه‌به‌ستی زۆرباشیان هه‌بوو. -
4:51 - 4:53به‌س ئەو هه‌موو ئامۆژگارییانه،
-
4:53 - 4:57وایان کرد خۆمان وەک قوربانی ببینین.
-
4:57 - 4:59تەواو نیگەران بووین له‌باره‌ی
ئەو گەشتەی لە پێشمان بوو -
4:59 - 5:05و زۆر بێ ھێز بوین نەمان دەتوانی بەسەر
پەژارەماندا زاڵ بیین. -
5:05 - 5:09پێویستم به‌وه نیە پێم بگوترێت
چەندێک شتەکان خراپن. -
5:09 - 5:13باوه‌ڕ بكه‌ن، من خۆم پێشتر شتی
لە خراپ خراپترم دیوە. -
5:13 - 5:16ئه‌وه‌ی كه زۆرتر پێویستم بوو هیوا بوو.
-
5:17 - 5:21پێویستم به گه‌شتێك بوو
له‌ناو هه‌موو ئه‌و ئێش و -
5:21 - 5:24ئازار و پهرۆشییهدا.
-
5:24 - 5:25له هه‌مووی زیاتر،
-
5:25 - 5:31ویستم ببمه به‌شداربوویه‌كی چالاك
له پرۆسه‌ی پهژارهكهم. -
5:31 - 5:34بۆیه بڕیارمدا پشت
له ئامۆژگارییه‌كانیان بكه‌م -
5:34 - 5:38له‌بری ئه‌مه بڕیارمدا
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خودی ئه‌نجامبده‌م، -
5:38 - 5:41توێژینه‌وه‌كه‌م ته‌واو كردبوو،
ئامرازهكانم هه‌بوو، -
5:41 - 5:44ویستم بزانم ئێستا تا چه‌ند
سوودیان ده‌بێت بۆم -
5:44 - 5:48له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چیایه‌كی ئاوا
گه‌وره بۆ پیادا هه‌ڵگه‌ڕان. -
5:48 - 5:51ئێستا، پێویسته له‌و قۆناغه‌دا
دان بەوەدا بنێم، -
5:51 - 5:54به‌ڕاستی نه‌مده‌زانی
هیچ یه‌ك له‌مانه ئەنجامی دەبێت. -
5:54 - 5:57به‌گشتی جه‌رگ سووتان دادەنرێت
-
5:57 - 6:00بە قورسترین له‌ده‌ستدان
بۆ به‌رگه‌ی گرتن. -
6:02 - 6:05به‌ڵام ده‌توانم ئێستا پێتان بڵێم،
دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ -
6:05 - 6:08ئه‌وه‌ی كه پێشتر
له توێژینه‌وه‌كه ده‌مزانی. -
6:08 - 6:11كه ده‌توانیت هه‌ستیه‌وه سه‌رپێ
له لێقه‌ومان، -
6:11 - 6:14چه‌ند بەرنامە ڕێژیەک
هه‌ن كه ئەنجامیان دەبێت، -
6:14 - 6:16كه به‌ته‌واوی ده‌شێت
-
6:16 - 6:21وا له‌خۆت بكه‌یت به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی
دیاریكراو بیر بكهیتەوه و ڕه‌فتار بكه‌یت -
6:21 - 6:26كه یارمه‌تیده‌رت ده‌بن له بازدان
به‌سه‌ر كاته دژواره‌كاندا. -
6:26 - 6:30كۆمه‌ڵێکی زۆر لێكۆڵینه‌وه هه‌یه
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م شتانه. -
6:30 - 6:34ئه‌مڕۆ، ته‌نیا سێ به‌رنامه ڕێژیتان
بۆ باس ده‌كه‌م. -
6:34 - 6:38ئه‌مانه ئه‌و به‌رنامه ڕێژییانهن كه
پشتم پێیان به‌ست -
6:38 - 6:40له ڕۆژه هه‌ره تاریكهكانمدا پاراستمیان.
-
6:40 - 6:44سێ به‌رنامه ڕێژین كه
پشتگیری هه‌موو كاره‌كانم ده‌كه‌ن، -
6:44 - 6:47و زۆر به‌ئاسانی بۆمان به‌رده‌ستن،
-
6:47 - 6:49هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێریان بێت،
-
6:49 - 6:51ده‌توانن هه‌ر ئه‌مڕۆ لێره فێری بن.
-
6:52 - 6:54كه‌واته ژماره یه‌ك،
-
6:54 - 6:58خه‌ڵكی خۆراگر ئه‌و شته پیسه‌ی
ڕوده‌دات وه‌رده‌گرن. -
6:58 - 7:01ده‌زانن ئه‌و ئازارچه‌شتنه
به‌شێكه له ژیان. -
7:01 - 7:04ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه
ئه‌وان به‌ڕاستی پێشوازی لێده‌كه‌ن، -
7:04 - 7:06له‌ڕاستیدا ئه‌ندێشه‌یی نین.
-
7:06 - 7:09ته‌نیا كه كاته دژواره‌كان دێن،
-
7:09 - 7:11وا دێنه به‌رچاو كه ده‌زانن
-
7:11 - 7:16کە ئازارچه‌شتن به‌شێكه له
بوونی هه‌موو مرۆڤێك. -
7:16 - 7:20و زانینی ئه‌مه دورت دەخاتەوە له
ھەست کردن بە جیاكاری له دژت -
7:20 - 7:22كه كاتە دژوارەکان دێن.
-
7:22 - 7:25هه‌رگیز خۆم نه‌بینیوه بۆ جارێكیش بێت
بیر بکەمهوه، -
7:25 - 7:27"بۆچی من؟"
-
7:27 - 7:28له راستیدا، بیرمە دەموت،
-
7:28 - 7:30"بۆچی من نا؟
-
7:30 - 7:32شتی سامناك بۆ تۆ ڕووده‌ده‌ن،
-
7:32 - 7:34وه‌ك چۆن بۆ هه‌موو كه‌سێكی تر ڕووده‌ده‌ن.
-
7:34 - 7:35ئێستا ئه‌وه ژیانی تۆیه،
-
7:35 - 7:38كاتی ئه‌وه‌یه نقووم بیت
یان مه‌له بكه‌یت." -
7:38 - 7:40تراژیدیای ڕاسته‌قینه
-
7:40 - 7:43ئه‌وه‌یه كه چیدی کەس لە ئێمە پێ
ناچێت ئەمە بزانین. -
7:43 - 7:45وا ده‌رده‌كه‌وین له سه‌رده‌مێك بژین
-
7:45 - 7:47كه دیاری کرابین تێیدا ژیانێکی كامل بژین،
-
7:47 - 7:50كه وێنه دڵخۆش و بریسكه‌داره‌كانی
ئینستگرام پێوه‌رن بۆی، -
7:50 - 7:52كاتێك له‌ڕاستیدا،
-
7:52 - 7:56هه‌روه‌ك هه‌مووتان له سه‌ره‌تای
گفتوگۆكهمدا سه‌لماندتان، -
7:56 - 7:59پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته.
-
8:00 - 8:02ژماره دوو،
-
8:02 - 8:04كه‌سانی خۆڕاگر
-
8:05 - 8:12زۆر باشن له هه‌ڵبژاردنی ئەو شوێنەی
كه سه‌رنجیان ئاراستەی دەکەن. -
8:13 - 8:17خووی ھەڵسەنگاندنی بارودۆخه‌كانیان هه‌یه،
-
8:17 - 8:21ئاساییانه، توانای جه‌ختكردنه‌وه‌یان
له‌سه‌ر ئه‌و شتانه هه‌یه كه ده‌توانن -
8:21 - 8:27بیگۆڕن، هه‌رچۆنێك بێت به‌و شتانه
ڕازی ده‌بن كه ناتوانن بیكه‌ن. -
8:27 - 8:33ئه‌مه كارامه‌ییه‌كی گرنگ،
ئاسان فێربووە بۆ خۆڕاگری. -
8:34 - 8:37وه‌كو مرۆڤ، هه‌موومان به‌ڕاستی باشین له
-
8:37 - 8:41تێبینیكردنی هه‌ڕه‌شه‌و لاوازیەکان.
-
8:41 - 8:45ڕه‌گمان داكوتاوه بۆ ئه‌م نه‌رێنییه.
-
8:45 - 8:48ئێمە زۆر زۆر باشین له تێبینیكردنیان.
-
8:48 - 8:53هه‌سته نه‌رێنییه‌كان وه‌ک
لەزگە پێمانەوە ده‌نووسێن، -
8:53 - 8:58له‌كاتێكا ئه‌زموون و هه‌سته ئه‌رێنییه‌كان
وه‌ك تیبلۆن ئاسان لێمان دەبنەوە. -
8:58 - 9:02نامۆیی بەم شێوه‌یە
لە ڕاستیدا بۆ ئێمه زۆرباشه، -
9:02 - 9:06و له ڕووی گەشە سەندنەوە
زۆر خزمه‌تی كردووین. -
9:06 - 9:08بۆیه بۆ ساتێك وا خەیاڵ بکە کە
ژنێكی ئهشكهوتییم، -
9:08 - 9:10به‌یانی له ئه‌شكه‌وته‌كه‌م
دێمه ده‌ره‌وه، و -
9:10 - 9:12له لایه‌ك پڵینگێكی ددان چه‌ماوه‌یی هه‌یه
-
9:12 - 9:15و له لایەکەی تر پهلكهزێڕینهیهكی جوان.
-
9:15 - 9:20و بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ مانەوەم
لە پڵنگەکە ئاگادارم دەکاتەوە. -
9:20 - 9:21كێشه‌كه ئه‌وه‌یه،
-
9:21 - 9:25ئێمه ئێستا له سه‌رده‌مێك ده‌ژین
كه ڕووبه‌ڕووی بۆمبارانی به‌رده‌وامی -
9:25 - 9:28هه‌ڕه‌شه ده‌بینه‌وه به درێژایی ڕۆژ،
-
9:28 - 9:33مێشكه بێ گوناحەکەمان مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات -
9:33 - 9:36وه‌ك ئه‌وه‌ی ھەر یەکەیان پڵینگێک بن.
-
9:36 - 9:39گرنگی دانمان بە ھەڕەشە، و
کاردانەوەی ژێر فشارمان -
9:39 - 9:43هه‌میشه بە یەکەوە دێن.
-
9:43 - 9:46كه‌سانی خۆراگر
نهرێنیەکان كه‌م ناکەنه‌وه، -
9:46 - 9:49به‌ڵكو كاریان كردووه له‌سه‌ر
دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك -
9:49 - 9:52بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆڕن بۆ باش.
-
9:54 - 9:58ڕۆژێكیان، كاتێك گومانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌ناوبردنیان لێده‌كردم، -
9:58 - 9:59به سادەیی بیرمه وتم،
-
9:59 - 10:05"نه‌خێر، نابێت تۆ بەھۆی
ئه‌مه‌وه لە ناو بچیت. -
10:05 - 10:06پێویسته ڕزگارت بێت.
-
10:06 - 10:09زۆر شتت هه‌یه پێویسته له پێناویان بژیت.
-
10:09 - 10:12ژیان هه‌ڵبژێره، نه‌ك مردن.
-
10:12 - 10:15ئه‌وه‌ی هه‌ته له‌ده‌ستی مه‌ده
-
10:15 - 10:17بەھۆی ئه‌و شته‌ی له‌ده‌ستت داوه."
-
10:17 - 10:20له ده‌روونزانی،
به‌مه ده‌ڵێین دۆزینه‌وه‌ی سوود. -
10:20 - 10:21 جیهانه نوێیه ئازاكه‌م،
-
10:21 - 10:25پێکھاتەکەی بریتی بوو لە دۆزینەوەی
شتانێک سوپاسگوزاربین بۆی. -
10:25 - 10:27به‌لایه‌نی كه‌م كچه زۆر بچووكه‌كه‌مان
-
10:27 - 10:31به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك،
درێژخایه‌ن نه‌مردبوو. -
10:31 - 10:33له‌ناكاو مرد، ده‌ستبه‌جێ،
-
10:33 - 10:37ئازارەکەی ئەویشی بە ئێمەدا.
-
10:37 - 10:41هانده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گه‌وره‌مان
له‌لایه‌ن هاوڕێ و خێزانه‌كانمان هه‌بوو -
10:41 - 10:42بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشیەکەمان.
-
10:42 - 10:44له‌هه‌مووی زیاتر،
-
10:44 - 10:47هێشتا دوو كوڕی جوانمان هه‌بوو
کە بۆیان بژین، -
10:47 - 10:49كه ئێستا پێویستییان پێمانە،
-
10:49 - 10:55شایه‌نی ئه‌وه بوون ژیانێكی ئاساییان
هه‌بێت به گوێره‌ی توانا پێیان ببه‌خشین. -
10:56 - 10:59ھەبوونی توانای گۆرینی
ئاڕاستەی ھزرت -
10:59 - 11:01بەرەو شتی باش
-
11:01 - 11:05زانست سه‌لماندوویه‌تی كه
به‌رنامه ڕێژییهكی زۆر به‌هێزه. -
11:05 - 11:10بۆیه له 2005، مارتن سێلایمان و هاوڕێكانی
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا. -
11:10 - 11:15پرسیاریان له‌خه‌ڵك كرد، ئه‌وه‌ی كه
داوایان له خه‌ڵكه‌كه كرد بیكه‌ن، -
11:15 - 11:19بریتی بوو له بیركردنه‌وه له سێ شتی
باش كه رۆژانه بۆیان ڕووده‌دات. -
11:19 - 11:23ئه‌وه‌ی كه دۆزییانه‌وه، له‌ماوه‌ی
شه‌ش مانگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، -
11:23 - 11:26ئه‌وه بوو ئه‌و كه‌سانه زیاتر
سوپاسگوزارییان پیشاندا، -
11:26 - 11:28و زیاتر دڵخۆش بوون
-
11:28 - 11:33و خه‌مۆكیی كه‌متریان ھەبوو له ماوه‌ی
شه‌ش مانگی توێژینه‌وه. -
11:33 - 11:35كاتێك به خه‌مدا تێده‌په‌ڕیت،
-
11:35 - 11:37ڕه‌نگه پێویستت به
ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌بێت، -
11:37 - 11:40یاخود ره‌نگه پێویستت به ڕوخسه‌ت
هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بیت. -
11:40 - 11:44له چێشتخانه‌كه‌مان، پۆسته‌رێكی
بریسكه‌داری په‌مه‌یی نیۆنمان هه‌یه -
11:44 - 11:47كه بیرمان دێنێتەوە "چاکە" پەسەند بکەین.
-
11:47 - 11:49له سوپای ئه‌مریكی،
-
11:49 - 11:51به‌شێوه‌یه‌كی كه‌مێك جیاوازتر لێی دەڕوانن.
-
11:51 - 11:55له‌گه‌ڵ سوپا له‌باره‌ی ڕاوكردنی
شته باشه‌كان گفتوگۆیان كرد. -
11:55 - 11:57ئه‌و زمانه بدۆزه‌وه
كه بۆت ده‌ستده‌دات، -
11:57 - 11:58به‌ڵام هه‌رشتێك ده‌كه‌یت،
-
11:58 - 12:02هه‌وڵێكی به‌رده‌وام، و به‌مه‌به‌ست بده
-
12:02 - 12:05بۆ بە ئاگا بوون لەوەی باشه بۆ جیهانی تۆ.
-
12:06 - 12:08ژماره سێ،
-
12:08 - 12:10كه‌سانی خۆڕاگر پرسیار له‌خۆیان ده‌كه‌ن،
-
12:10 - 12:13"ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م یارمه‌تیم ده‌دات
یان زیانم پێ دەگهیهنێت؟" -
12:13 - 12:17ئه‌مه پرسیارێكە بۆ چارەسەریی
زۆر باشە و به‌كاردێت. -
12:17 - 12:20و كوڕ، ئایا به‌هێزه.
-
12:20 - 12:23ئه‌مه شێوازی خۆم بوو بۆ پرسیاركردن
-
12:23 - 12:25له ڕۆژانی دوای مه‌رگی كچه‌كان.
-
12:25 - 12:29جار لە دوای جار ئەمەم
له‌خۆم دهپرسیەوە. -
12:29 - 12:32"ئایا پێویسته بچمه دادگا و
شوفێره‌كه ببینم؟ -
12:32 - 12:35ئایا ئه‌وه یارمه‌تیم ده‌دات
یاخود زیانم پێ دەگهیهنێت؟" -
12:35 - 12:37باشه، وەڵامەکەی زۆر ئاسان بوو بۆم،
-
12:37 - 12:38مانه‌وه له دوورم هه‌ڵبژارد.
-
12:38 - 12:42به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م، تریڤه‌ر، بڕیاریدا
چاوی به شوفێره‌كه بكه‌وێت -
12:42 - 12:43كاتێكی تر.
-
12:43 - 12:48دره‌نگانی شه‌و، له تێڕامانی وێنه
كۆنه‌كانی ئابی خۆم ده‌دۆزییه‌وه، -
12:48 - 12:50زیاتر و زیاتر بێزار ده‌بووم.
-
12:50 - 12:52پرسیارم له خۆم ده‌كرد،
-
12:52 - 12:55"به‌ڕاست؟ ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات
یاخود زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت؟ -
12:56 - 12:57وێنه‌كان بخە لاوە،
-
12:57 - 12:59بڕۆ سەر پێخەفەکەت،
-
12:59 - 13:01میهره‌بان به لەگەڵ خۆت."
-
13:02 - 13:06ئه‌م پرسیاره دەشێت لە چه‌ندین
دۆخی جیاوازدا لە خۆتی بکەیت. -
13:06 - 13:10به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه بیرده‌كه‌مه‌وه و
ڕه‌فتار ده‌كه‌م یارمه‌تیت ده‌دات یان زیان، -
13:10 - 13:13لە کێبڕکێت بۆ گەشتن بەو پلەیە،
-
13:13 - 13:14بۆ ده‌رچوون له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه،
-
13:14 - 13:17بۆ چاكبوونه‌وه له دڵە نۆرە؟
-
13:17 - 13:20چه‌ندین ڕێگای جیاواز.
-
13:20 - 13:21زۆر له‌باره‌ی خۆراگریی ده‌نووسم،
-
13:21 - 13:24دوای چه‌ندین ساڵ، ئه‌م
تاكه به‌رنامه‌ڕێژییه -
13:24 - 13:28زۆرترین پشتگیری لێکراوە،
-
13:28 - 13:30ده‌یان نامه‌و ئیمێل و شتم بۆ دێت
-
13:30 - 13:32له هه‌موو شوێنێك كه خه‌ڵك ده‌ڵێن
-
13:32 - 13:35کە چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یە
له‌سه‌ر ژیانیان. -
13:35 - 13:40جا لێخۆشبوونی تاوانه كۆنه‌كانی خێزان بێت،
یان دەمە قاڵەی -
13:40 - 13:42جهژنەکانی پێشوی کریسمس بێت،
-
13:42 - 13:46یاخود ته‌نیا چه‌واشه‌كاریی
له ڕێگه‌ی نامه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، -
13:46 - 13:48جا ئایا پرسیاركردنه له‌خۆت
-
13:48 - 13:52ئایا به‌ڕاستی پێویستت به‌و
په‌رداخه زیاده‌ی شەراب هه‌یه. -
13:53 - 13:57پرسیاركردن له‌خۆت ئایا ئەوەی ده‌یكه‌یت،
ئەو شێوازەی بیر دەکەیەوە، -
13:57 - 13:58شێوازی ڕهفتاركردنت
-
13:58 - 14:01یارمه‌تیده‌رته یان زیانت پێ دەگهیهنێت.
-
14:01 - 14:04ده‌تگێڕێته‌وه بۆ شوێنی شۆفێری،
-
14:04 - 14:09جڵەو گیری ئەو بڕیارانەت
دەداتێ کە دەیاندەیت. -
14:11 - 14:13سێ به‌رنامه‌ڕێژی.
-
14:13 - 14:14زۆر ساده.
-
14:15 - 14:17ئامادە و بەردەستن بۆ ھەموومان،
-
14:18 - 14:20هه‌ر كاتێك، له هه‌ر شوێنێك.
-
14:20 - 14:24پێویستی به زانستی موشه‌كیی نییه.
-
14:24 - 14:27خۆڕاگریی سیفه‌تێكی جێگیر نییه.
-
14:27 - 14:28به‌ده‌ستهێنانی گران نییه،
-
14:28 - 14:31كه هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌یبێت و
هه‌ندێكی تر نه‌یبێت. -
14:32 - 14:37له‌ڕاستیدا پێویستی به
پڕۆسه‌ی زۆر ساده هه‌یه. -
14:37 - 14:41ته‌نھا ئیرادەی دەوێت بۆ
پێدانی ده‌رفه‌تێك پێیان. -
14:41 - 14:43وابزانم هه‌موومان چه‌ند
ساتێك هه‌یه له ژیانمان -
14:43 - 14:45كه ڕێڕه‌وی ژیانمان دوو لەت ده‌بێت
-
14:45 - 14:47ئه‌و گه‌شته‌ی وامانده‌زانی بۆ ده‌ڕۆین
-
14:48 - 14:52لاده‌دات بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی ترسناك
-
14:52 - 14:54كه هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌كردبوو،
-
14:54 - 14:57و به‌دڵنیاییه‌وه نه‌مان ویستووه.
-
14:57 - 14:58بۆ من ڕوویدا.
-
14:59 - 15:02به‌شێوه‌یه‌ك جه‌رگبڕبوو وێنا ناكرێت.
-
15:02 - 15:07گه‌ر هه‌ركاتێك خۆتت له بارودۆخێكدا
بینییه‌وه كه وابیربكهیتەوه -
15:07 - 15:10"هیچ رێگه‌یه‌ك نییه
له‌مه بگه‌ڕێمه‌وه،" -
15:10 - 15:13هانتان ده‌ده‌م ئه‌م بهرنامهڕێژییانه
به‌كاربێنن -
15:13 - 15:15و دووباره بیربكه‌نه‌وه.
-
15:17 - 15:19وا دهرناخەم
-
15:19 - 15:22بیركردنه‌وه به‌م شێوه‌یه ئاسانه.
-
15:22 - 15:26و هه‌موو ئازاره‌كه‌ش لانابات.
-
15:26 - 15:30به‌ڵام گه‌ر هه‌رشتێك فێر بووبم له‌و
پێنج ساڵه‌ی ڕابردوو، -
15:30 - 15:34ئه‌وه‌یه كه بیركردنه‌وه به‌م شێوه‌یه
یارمه‌تیده‌ره. -
15:34 - 15:36له هه‌موو شتێك زیاتر،
-
15:36 - 15:40ئەمە پیشانی دام كه ده‌كرێت
-
15:40 - 15:44له‌هه‌مان كاتدا بژیت و ئازار بچێژیت.
-
15:44 - 15:48هه‌میشه سوپاسگوزار دەبم بۆ ئه‌مه.
-
15:48 - 15:49سوپاس.
-
15:49 - 15:52(چه‌پڵه)
- Title:
- سێ نهێنی كه‌سانی خۆڕاگر
- Speaker:
- لوسی هۆون
- Description:
-
هه‌موو كه‌سێك ئەزموونی له‌ده‌ست دان دەبینێت، به‌ڵام چۆن له‌گه‌ڵ ساته سه‌خته‌كان ھەڵدەکەیر كه دواتر دێن؟ توێژه‌ری خۆڕاگریی لوسی هۆون باسی سێ ستراتیجی گرانی سەرکەوتن ده‌كات بۆ گه‌شه‌كردنی توانای خۆڕاگری، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر کێشە و ڕووبەڕوو بوونەوەی هه‌ر شتێک دێت لەگەڵ خۆگری و چالاکی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:05
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for 3 secrets of resilient people | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for 3 secrets of resilient people | |
![]() |
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for 3 secrets of resilient people | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for 3 secrets of resilient people | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for 3 secrets of resilient people | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for 3 secrets of resilient people | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for 3 secrets of resilient people | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for 3 secrets of resilient people |