چۆن گۆڕینی چیرۆکەکەت دەکرێت ژیانت بگۆڕێت
-
0:01 - 0:03بە باسکردنی ئیمێڵێک دەستپێئەکەم
-
0:03 - 0:05کە بەم دواییە لەناو نامەکانما بینیم.
-
0:05 - 0:08شوێنی نامەکانم زۆر نائاساییە
-
0:08 - 0:10چونکە چارەسەری دەروونی ئەکەم و
-
0:10 - 0:13ستوونێکی ئامۆژگاری ئەنوسمەوە
بەناوی "سڵاو چارەسەری دەروونی،" -
0:13 - 0:16بۆیە ئەتوانن بیهێننە بەرچاوتان چی تیایە.
-
0:16 - 0:20مەبەستم ئەوەیە، هەزارەها نامەی
کەسیم خوێندۆتەوە -
0:20 - 0:22کە کەسانی بیانی لە سەرانسەری جیهانەوە.
-
0:23 - 0:25نامەکانیش درێژە ئەکێشێت
لە دڵشکان و لەدەستدانەوە، -
0:25 - 0:27بۆ شەڕ لەگەڵ باوک و دایک و خوشک وبرا.
-
0:27 - 0:30لەناو فۆڵدەرێکا دامناوە
لەسەر لاپتۆپەکەم، و -
0:30 - 0:32ناویشم ناوە
"کێشەکانی ژیان." -
0:32 - 0:36ئینجا، ئەم نامەیەم بۆهات،
نامەی زۆری ئاواهیم بۆ یەت، و -
0:36 - 0:38ئەمەوێت بۆ ساتێک بتانهێنمە
ناو جیهانەکەی خۆمەوە و -
0:38 - 0:40یەکێک لەو نامانەتان بۆ بخوێنمەوە. و
-
0:40 - 0:42بەم شێوەیەیە.
-
0:47 - 0:48"سڵاو چارەسەرکاری دەروونی،
-
0:48 - 0:50ماوەی دە ساڵە هاوسەرگیریم کردووە و
-
0:50 - 0:53هەتا دوو ساڵ لەمەوبەریش
هەموو شتێک باشبوو. -
0:53 - 0:55ئەوکاتەبوو کە مێردەکەم چیتر
وەک پێویست سێکسی نەدەویست، و -
0:55 - 0:57ئێستا بە دەگمەن دەیەوێت."
-
0:57 - 0:59دڵنیام چاوەڕێی ئەمە نەبوون.
-
0:59 - 1:00(پێکەنین)
-
1:00 - 1:04"دوێنێ شەو بۆم دەرکەوت کە
ئەم چەند مانگەی پێشوو، -
1:04 - 1:06شەوانە بەدزییەوە پەیوەندی
تەلەفوونی هەبووە لەگەڵ -
1:06 - 1:08ژنێکا لە نوسینگەکەی خۆی.
-
1:08 - 1:10ناوەکەیم لێیاوە، و زۆر جوان بووە.
-
1:10 - 1:12باوەڕ بەخۆم ناکەم کە ئەمە ڕووئەیات.
-
1:12 - 1:15باوکم پەیوەندی هەبوو لەگەڵ
هاوپیشەیەکی خۆیا کە من مناڵبووم و -
1:15 - 1:17ئەوە خێزانەکەمانی هەڵوەشاندەوە.
-
1:17 - 1:20هەرچەن پێویست ناکا بوترێت،
تێکشکاوم. -
1:20 - 1:21ئەگەر لەم هاوسەرگیریەیا بمێنمەوە،
-
1:21 - 1:23هەرگیز جارێکی تر ناتوانم
متمانە بە مێردەکەم بکەم. -
1:23 - 1:25بەڵام ناشمەوێت مناڵەکانمان
جیابوونەوەمان ببینن، -
1:25 - 1:27باوەژنیان بۆ دروستبێت.
-
1:27 - 1:29پێویستە چی بکەم؟"
-
1:31 - 1:34باشە، پێتان وایە ئەبێ چی بکات؟
-
1:35 - 1:36ئەگەر نامەیەکی ئاوات پێبگات،
-
1:36 - 1:39لەوانەیە بیربکەیتەوە کە ئەبێت
ناپاکی کردن چەند ئازاربەخش ئەبێت. -
1:40 - 1:43یان بەتایبەتی لێرەیا چەند ئازاربەخشە
-
1:43 - 1:46بەهۆی ئەزموونە ناخۆشەکەی
کە لە باوکی خۆی بینیوە. و -
1:46 - 1:49وەک منیش، لەوانەیە ئێوەش
هەندێک هاوسۆزیتان بۆی هەبێت، و -
1:49 - 1:50لەوانەشە تەنانەت هەندێک،
-
1:50 - 1:52چۆن ئەمەیان بڵێم بەجوانی،
-
1:52 - 1:55با پێی بڵێین هەستێکی "زۆر ئەرێنی"تان
نییە بۆ مێردەکەی. -
1:55 - 1:58ئێستا ئەوە، ئەو جۆرە شتانەیە کە
بە مێشکی منیشدا یەت، -
1:58 - 2:00کاتێک ئەم نامانە ئەخوێنمەوە
لەناو سندوقی نامەکاندا. -
2:00 - 2:03بەڵام ئەبێ زۆر وریابم کاتێک
وەڵامی ئەم نامانە ئەیەمەوە -
2:03 - 2:07چونکە ئەزانم کە هەموو نامەیەک
کە پێمئەگات تەنیا چیرۆکێکە -
2:07 - 2:09لەلایەن نوسەرێکی دیاریکراوەوە نوسراوە.
-
2:09 - 2:12هەروەها وەشانێکی تری
ئەو چیرۆکەش بوونی هەیە. -
2:12 - 2:14هەمووکات هەیە. و
-
2:14 - 2:15ئەمە ئەزانم
-
2:15 - 2:18چونکە ئەو شتەی فێری بووبێتم لە
کارکردن وەک چارەسەرکار -
2:18 - 2:21ئەوەیە کە هەموومان گێڕەرەوەی
پشتپێنەبەستراوی ژیانی خۆمانین. -
2:21 - 2:22من.
-
2:23 - 2:24ئێوە. و
-
2:24 - 2:27هەموو کەسێکی تریش.
-
2:27 - 2:29کە نەئەبوو پێتان بڵێم
-
2:29 - 2:31چونکە چیتر باوەڕ بەم وتارەم
ناکەن لەسەر تێد. -
2:31 - 2:34سەیرکەن، مەبەستم ئەوە نییە کە
بە مەبەست یەکتر بەهەڵەیا بەرین. -
2:34 - 2:37زۆربەی ئەوەی خەڵک پێم ئەڵێن
بەدڵنیاییەوە ڕاستە، -
2:37 - 2:39تەنیا لە ڕوانگەی خۆیانەوە.
-
2:39 - 2:41بەپشت بەستن بەوەی کە گەورەی ئەکەن
یان بچووکی ئەکەنەوە، -
2:42 - 2:43ئەیخەنە ناوییەوە، و دەریئەکەن لێی،
-
2:43 - 2:45ئەوەی ئەیبینن و ئەیانەوێ من بیبینم،
-
2:45 - 2:48بەشێوەیەکی دیاریکراو
چیرۆکەکانیان ئەگێڕنەوە. -
2:48 - 2:51دەروون ناس جیرۆمی برونەر بەشێوەیەکی
جوان باسی ئەمەی کردووە -- وتوێتی، -
2:51 - 2:56"گێڕانەوەی چیرۆکێک بێ ئەملاو لا
هەبوونی باوەڕی تەواوەتی پێی." -
2:56 - 2:59هەموومان چیرۆک ئەگێڕینەوە
لەسەر ژیانی خۆمان. -
2:59 - 3:01بۆچی هەڵبژاردنەکان کراون،
بۆچی هەڵە دەرچوون، -
3:01 - 3:03بۆچی بەشێوەیەک مامەڵەمان
لەگەڵ کەسانێکا کردووە -- -
3:03 - 3:05چونکە ئاشکرایە کە، شایەنی بوون --
-
3:05 - 3:07بۆچی کەسێک بەشێوەیەک مامەڵەی
لەگەڵ کردوین -- -
3:07 - 3:09هەرچەندە دیارە ئێمە وانەبووین.
-
3:09 - 3:12چیرۆکەکان ئەو ڕێگایەیە
کە ئەمانەوێت ژیانمان بیگرێت. -
3:12 - 3:14بەڵام چی ڕووئەیات کاتێک
چیرۆکەکانی ئەیگیڕێنەوە -
3:14 - 3:18بەهەڵەدا بەرە یان ناتەواوە یان
تەواو هەڵەیە؟ -
3:19 - 3:21لەجیاتی دابینکردنی ڕوونی،
-
3:21 - 3:22ئەم چیرۆکانە بە پەنگخواردوویی ئەمانهێڵێتەوە.
-
3:23 - 3:26وای دائەنێین هەلومەرجەکانمان شێوەی
چیرۆکەکانمان بکێشێت. -
3:26 - 3:28بەڵام ئەوەی هەمووجارێک دۆزیومەتەوە
لە شوێنی کارکردنەکەم -
3:28 - 3:30ئەوەیە کە چاوەڕێی ڕوودانی
پێچەوانەکە بکەم. -
3:30 - 3:34شێوەی گێڕانەوەی ژیانمان وێنەکێشانە
بۆ ئەوەی ئەبن پێی. -
3:35 - 3:37ئەوە مەترسی چیرۆکەکانمانە،
-
3:37 - 3:38چونکە بەڕاستی ئەکرێت تێکچن،
-
3:38 - 3:40بەڵام هەروەها هێزەکەشیانە.
-
3:40 - 3:43چونکە واتای ئەوەیە کە ئەگەر
بتوانین چیرۆکەکانمان بگۆڕین، -
3:43 - 3:45ئەوا ئەکرێت ژیانمان بگۆڕین.
-
3:45 - 3:47ئەمڕۆش ئەمەوێ نیشانتان بەم چۆن.
-
3:48 - 3:49پێم وتن چارەسەرکاری دەروونیم، و
-
3:49 - 3:52هەر بەراستی وام، چیرۆک خوانێکی
ناڕاست نیم. -
3:52 - 3:55بەڵام ئەگەر وابم، با بڵێین،
لەسەر فڕۆکەیەک بم، و -
3:55 - 3:56کەسێک لێم بپرسیت چی ئەکەم،
-
3:57 - 3:59زۆربەی کات ئەڵێم کە
هەڵەگیرێکم. -
3:59 - 4:02ئینجا بەشێکی وتنی ئەوە لەبەر ئەوەیە
ئەگەر بڵێم چارەسەرکاری دەروونیم، -
4:02 - 4:05بەردەوام وەڵامی نامۆ وەر ئەگرم وەک،
-
4:05 - 4:06"ئاه، چارەسەرکاری دەروونی.
-
4:06 - 4:08چییە هەڵسەنگاندنی دەروونیم بۆ ئەکەیت؟"
-
4:08 - 4:10منیش بیر ئەکەمەوە، یەک: نەخێر، و
-
4:10 - 4:12دووش: بۆ ئەوە بکەم؟
-
4:13 - 4:14ئەگەر بڵێم پزیشکی ژنانم،
-
4:14 - 4:17پرسیاری ئەوە ئەکەیت کە ئایا
ئەتەوێ پشکنینم بۆ بکەیت؟" -
4:17 - 4:19(پێکەنین)
-
4:19 - 4:21بەڵام هۆکاری سەرەکی وتنی ئەوەی
کە من هەڵەگیرێکم -
4:21 - 4:23لەبەر ئەوەیە کە وایە.
-
4:23 - 4:26ئەوە کاری هەموو چارەسەرکارەکانە یارمەتی
خەڵک بەن هەڵەگیری بکەن، -
4:26 - 4:29بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە دەربارەی
کارە دیاریکراوەکەی من -
4:29 - 4:32ئەوەیە کاتێک هەڵەگیری ئەکەم،
تەنیا هەڵەگیری بۆ یەک کەس ناکەم. -
4:32 - 4:34یەک کۆمەڵی تەواو لە خوێنەران
فێر ئەکەم چۆن هەڵەگیری بکەن، -
4:34 - 4:36هەر هەفتەیەکیش یەک نامە
بەکارئەهێنم وەک نموونە. -
4:36 - 4:38بیر لە هەندێک شت ئەکەمەوە وەک،
-
4:38 - 4:40"کام پێکهاتەیە ناپێویستە؟"
-
4:40 - 4:43"ئایا کەسی سەرەکی بەرەو پێشەوە ئەچێت
یان بەچواردەوری خۆیا ئەسوڕێتەوە، -
4:43 - 4:46ئایا کەسە پشتیوانیکەرەکان گرنگن یان
تەنیا سەرنج بەلاڕێدابەرن؟" -
4:46 - 4:48"ئایا خاڵەکانی پلانەکە بابەتەکە دەرئەخات؟"
-
4:49 - 4:50ئەوەشی تێبینیم کردووە
-
4:50 - 4:54ئەوەیە کە زۆربەی چیرۆکەکانی خەڵک
بەچواردەوری دوو بابەتا ئەگەڕێت. -
4:54 - 4:56یەکەمیان ئازادییە، و
-
4:56 - 4:58دووەمیشیان گۆڕانکاری.
-
4:58 - 4:59کاتێکیش هەڵەگیری ئەکەم،
-
4:59 - 5:01ئەوانە بابەتەکانن کە پێیان دەستپێئەکەم.
-
5:01 - 5:04بۆیە، با کەمێک سەیری
ئازادی بکەین. -
5:04 - 5:06چیرۆکەکانمان دەربارەی ئازادی
بەم شێوەیە ئەڕوات: -
5:06 - 5:08بەگشتی باوەڕمان وایە،
-
5:08 - 5:12کە بڕێکی ئێجگار زۆر
ئازادیمان هەیە. -
5:12 - 5:14جگە لەوەی کاتێک یەتە سەر
کێشەکانی بەر دەستمان، -
5:14 - 5:17کە ئەوکاتە، لەناکاو،
هەست ئەکەین هیچمان نییە. -
5:17 - 5:20زۆربەی چیرۆکەکانمان هەستکردنە
بەوەی گیرمان خواردووە، وایە؟ -
5:20 - 5:22هەست ئەکەین زیندانی کراوین
لەلایەن خێزانەکانمان، کارەکانمان، -
5:22 - 5:24پەیوەندییەکانمان، و ڕابردوومان.
-
5:25 - 5:28هەندێک جار تەنانەت خۆشمان زیندانی ئەکەین
بە گێڕانەوەیەکی خۆسەرزەنشتکەر -- -
5:28 - 5:30ئەزانم هەموو ئەم چیرۆکانە ئەزانن.
-
5:30 - 5:32چیرۆکی "ژیانی هەموو کەس
لە هی من باشترە"، -
5:32 - 5:34نوسراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی.
-
5:34 - 5:36چیرۆکی "من فێڵبازێکم"،
چیرۆکی "من خۆشەویست نیم" -
5:36 - 5:39چیرۆکی "هیچ شتێک
سەرناگرێت بەدەستمەوە". -
5:39 - 5:41چیرۆکی "کە دەڵێم سڵاو سیری، و
ئەویش وەڵام نایاتەوە، -
5:41 - 5:43واتای ئەوەیە کە ڕقی لێمە".
-
5:43 - 5:45ئەزانن چۆن، هەر من نیم.
-
5:46 - 5:47ژنەکەش کە ئەو نامەیەی بۆ ناردم،
-
5:47 - 5:49هەست ئەکات گیری خواردبێت.
-
5:49 - 5:52ئەگەر لەگەڵ مێردەکەیا بمێنێتەوە،
هەرگیز متمانەی پێناکاتەوە، -
5:52 - 5:55بەڵام ئەگەر بەجێیبێڵێت،
منداڵەکانی دەناڵێنن. -
5:55 - 5:58ئەفلام کارتۆنێک هەیە کە
بەلای منەوە باشترین نموونەیە -
5:58 - 6:00دەربارەی ئەوەی لەم چیرۆکانەیا ئەگوزەرێت.
-
6:00 - 6:03دەربارەی زیندانییەکە بێچارانە
شیشەکان ڕائەوەشێنێت، -
6:03 - 6:05بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوە.
-
6:05 - 6:07بەڵام لەلای ڕأست و چەپەوە کراوەتەوە.
-
6:07 - 6:09شیشی پێوە نییە.
-
6:09 - 6:11زیندانییەکە زیندانی نەکراوە.
-
6:12 - 6:13ئەوە زۆربەمانین.
-
6:13 - 6:15هەست ئەکەین زیندانی کرابێتین،
-
6:15 - 6:17لەناو زیندانێکی سۆزی خۆماندا
گیرمان خواردووە. -
6:17 - 6:19بەڵام بەچواردەوری شیشەکانی
ئازادیدا ناڕۆین -
6:19 - 6:21چونکە ئەزانین شتێکی لەگەڵایە.
-
6:21 - 6:23ئازادی بەرپرسیارێتیشی لەگەڵ ئەبێت. و
-
6:24 - 6:28ئەگەر بەرپرسیارێتی هەڵگرین بۆ
ڕۆڵەکەمان لە چیرۆکەکەیا، -
6:28 - 6:30لەوانەیە پێویست بکات بگۆڕێین.
-
6:30 - 6:33ئەوەش بابەتە باوەکەی ترە
کە لە چیرۆکەکانمانا ئەیبینم: گۆڕانکاری. -
6:33 - 6:35ئەو چیرۆکانە لەمە ئەچن:
-
6:35 - 6:37کەسێک ئەڵێت، "ئەمەوێ بگۆڕێم."
-
6:37 - 6:39بەڵام بەڕاستی مەبەستیان ئەوەیە،
-
6:39 - 6:42"کەسایەتییەکی ترم ئەوێت
لەو چیرۆکەی تردا." -
6:42 - 6:44چارەسەرکارە دەروونییەکان
بەم قەیرانە دەڵێن: -
6:44 - 6:47"ئەگەر شاژنەکە ئازایەتی
هەبوایە ئەبوو بە پادشا." -
6:47 - 6:48مەبەستم ئەوەیە --
-
6:48 - 6:49(پێکەنین)
-
6:49 - 6:51هیچ ڕێی تێناچێت، وانییە؟
-
6:52 - 6:54بۆچی کەسایەتییە سەرەکییەکەمان ناوێت،
-
6:54 - 6:56کێ پاڵەوانی چیرۆکەکەمانە،
کە ئەمانەوێ بۆی بگۆڕێت؟ -
6:56 - 6:58لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت
کە گۆڕانکاری، -
6:58 - 7:00تەنانەت گۆڕانکاری ئەرێنیش،
-
7:00 - 7:02پێویستی بە بڕێکی زۆر لەدەستدانە.
-
7:02 - 7:04لەدەستدانی ئەوەی ئاشنایت پێی.
-
7:04 - 7:07تەنانەت ئەگەر ئەوەی ئاشناشی پێی
بێزراوبێت یان بێچارانە بێت، -
7:07 - 7:10هیچ نەبێت کەسایەتییەکان و
ڕێکخستنەکە و پلانەکە ئەزانین، -
7:10 - 7:12هەتا بۆ دایالۆگە دووبارە بووەکەی
ناو ئەم چیرۆکەش. -
7:12 - 7:14"هەرگیز جلەکان ناشۆیت!"
-
7:14 - 7:15"جاری پێشوو ئەمەم کرد!"
-
7:15 - 7:16"ئاه بەڕاست؟ کەی؟"
-
7:16 - 7:18شتێکی ئاسوودەکەری نامۆش هەیە
-
7:18 - 7:20لە زانینی ئەوەیا کە ڕێک بزانیت
چیرۆکەکە بەرەو کوێ ئەچێت -
7:20 - 7:22هەموو جارێک.
-
7:22 - 7:26نوسینەوەی بەشێکی نوێ
سەرکێشییە بەرەو نەزانراوی. -
7:26 - 7:28دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی سپی. و
-
7:28 - 7:30وەک هەر نوسەرێکیش پێت ئەڵێت،
-
7:30 - 7:32هیچ شتێک هێندەی لاپەڕەیەکی
بەتاڵ ترسێنەر نیە. -
7:32 - 7:34بەڵام بەم شێوەیەیە.
-
7:34 - 7:36هەر کە هەڵەگیری بۆ
چیرۆکەکەمان ئەکەین، -
7:36 - 7:39نوسینەوەی بەشی دواتر
زۆر ئاسانتر ئەبێت. -
7:39 - 7:43لە کلتوورەکەمانا زۆر باسی ئەوە ئەکەین
کە بتوانین خۆمان بناسین. -
7:43 - 7:46بەڵام بەشێکی ناسینی خۆمان
ئەوەیە لە ناسینی خود بکەویت. -
7:46 - 7:50واز لەو وەشانەی چیرۆکەکەی خۆت بێنیت
کە بەردەوام بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە -
7:50 - 7:52بۆ ئەوەی بتوانیت ژیانت بەریتە سەر، و
-
7:52 - 7:54نەک چیرۆکەکەی کە بەردەوام
بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە -
7:54 - 7:55دەربارەی ژیانت.
-
7:56 - 7:59بەم شێوەیەش شیشەکان تێئەپەڕێنین.
-
7:59 - 8:03بۆیە ئەمەوێ بگەڕێمەوە سەر نامەکەی
ژنەکە، دەربارەی پەیوەندییەکە. -
8:03 - 8:05لێی پرسیم کە پێویستە چی بکات.
-
8:05 - 8:07وشەیەک هەیە هەڵمواسیوە
لەناو ژووری کارکردنەکەمدا: -
8:07 - 8:09ئەڵترا کریپیداریانیزم.
-
8:09 - 8:14خوی پێدانی ئامۆژگاری یان بۆچوونی
لە دەرەوەی زانین یان توانای کەسەکە. -
8:14 - 8:15وشەیەکی مەزنە، وانییە؟
-
8:15 - 8:17ئەتوانیت لە هەموو بوارێکدا بەکاریبێنیت،
-
8:17 - 8:20دڵنیام کە دوای ئەم وتارەی
تێدیش بەکاری ئەهێنن. -
8:20 - 8:23بەکاری ئەهێنم چونکە وەک پێدەری
چارەسەری دەرونی بیرم ئەهێنێتەوە، -
8:23 - 8:25ئەتوانم یارمەتی خەڵک بەم ئەو شتانە
جیا بکەنەوە کە ئەیانەوێ بیکەن، -
8:25 - 8:27بەڵام ناتوانم هەڵبژاردنەکانی
ژیانیان بۆ بەم. -
8:28 - 8:30تەنیا خۆت ئەتوانی چیرۆکەکەت بنوسیت، و
-
8:30 - 8:32هەموو ئەوەی ئەتەوێت چەند ئامرازێکە.
-
8:33 - 8:34کەواتە ئەوەی ئەمەوێ بیکەم
-
8:34 - 8:37ئەمەوێت بە نامەکەی ئەم ژنەیا
بچینەوە، لێرەیا، -
8:37 - 8:40وەک ڕێگایەک بۆ نیشاندانی ئەوەی
چۆن ئەتوانین هەموو بە چیرۆکەکانمانا بچینەوە. و -
8:40 - 8:42ئەمەوێ دەستپێکەم بەوەی لێتان بپرسم
-
8:42 - 8:46بیر لە چیرۆکێک بکەنەوە
کە ئێستا بۆخۆتانی ئەگێڕنەوە -
8:46 - 8:48کە لەوانەیە باش خزمەتتان نەکات.
-
8:48 - 8:51لەوانەیە دەربارەی هەلومەرجێک بێت
کە پیایا تێئەپەڕیت، -
8:51 - 8:53لەوانەیە دەربارەی کەسێک بێت لە ژیانتدا،
-
8:53 - 8:55لەوانەشە تەنانەت دەربارەی خۆتبێت.
-
8:56 - 8:59ئەشمەوێت سەیری کەسایەتییە
پشتیوانیکەرەکە بکەن. -
8:59 - 9:01ئەوانە کێن کە یارمەتیت ئەیەن
-
9:01 - 9:04وەشانە هەڵەکەی چیرۆکەکەت بمێنێتەوە؟
-
9:04 - 9:07بۆ نمونە، ئەگەر ژنەکەی
ئەو نامەیەی بۆ نوسیم -
9:07 - 9:08بە هاوڕێکانی وتبێت چی ڕووی یاوە،
-
9:08 - 9:11لەوانەیە ئەو شتەیان پێشکەش کردبێت
کە پێی ئەوترێت "بەزەیی بێمێشکانە." -
9:11 - 9:14ئێستا، بەزەیی بێمێشکانە،
لەگەڵ چیرۆکەکەیا ئەڕۆین، -
9:14 - 9:16ئەڵێین، 'ڕاست ئەکەیت، ناڕەوایە،"
-
9:16 - 9:19کە هاوڕێیەک پێمان ئەڵێت
پلەبەرزکردنەوەکەی وەرنەگرتووە، -
9:19 - 9:22هەرچەنە ئەزانین پێشتر چەند جارێک
ئەمە ڕووی یاوەتەوە -
9:22 - 9:24چونکە خۆی زۆر هەوڵی بۆ نایات، و
-
9:24 - 9:26لەوانەشە کەلوپەلی ناو
نوسینگەکەش بدزێت. -
9:26 - 9:27(پێکەنین)
-
9:27 - 9:30ئەڵێین، "بەڵێ، ڕاست ئەکەیت، بێکەڵکە،"
-
9:30 - 9:33کە هاوڕێیەک پێمان ئەڵێت
خۆشەویستەکەی لێی جیابۆتەوە، -
9:33 - 9:35سەرەڕای ئەوەی ئەشزانین کە خۆی
هەندێک هەڵسوکەوتی هەیە -
9:35 - 9:37لەکاتی پەیوەندییە سۆزدارییەکانیا،
-
9:37 - 9:40وەک نامەناردنی بەردەوام یان
گەڕان بەناو دۆڵابەکەیا، -
9:40 - 9:41کە ئەبێتە هۆی ئەم دەرئەنجامە.
-
9:41 - 9:43کێشەکە ئەبینین، وەک ئەوەیە،
-
9:43 - 9:46ئەگەر شەڕ درووست بێت لە
هەموو یانە شەوانەکەی بۆی ئەچیت، -
9:46 - 9:47لەوانەیە هۆکارەکە خۆتبیت.
-
9:47 - 9:49(پێکەنین)
-
9:49 - 9:53بۆ ئەوەی هەڵەگیری باش بین،
پێویستە بەزەیی ژیرانە پێشکەشکەین، -
9:53 - 9:55نەک بەتەنیا بۆ هاوڕێکانمان،
بەڵکو بۆ خۆشمان. -
9:55 - 9:58ئەمەیە پێی ئەوترێت ---
لەوانەیە وشە تەکنیکییەکە -- -
9:58 - 10:01"گەیاندنی بۆمبی ڕاستی بە بەزەییانە."
-
10:01 - 10:03ئەم بۆمبە ڕاستەقینانەش بە بەزەییانەن،
-
10:03 - 10:06چونکە یارمەتیمان ئەیەن ببینین
چیمان لە چیرۆکەکانا لەبیرکردووە. -
10:06 - 10:07ڕاستییەکە ئەوەیە،
-
10:07 - 10:10نازانین ئەگەر مێردی ئەم ژنە
پەیوەندی سۆزداری هەبێت، -
10:10 - 10:13یان بۆچی ژیانی سێکسیان
دوو ساڵ لەمەوبەر گۆڕاوە، -
10:13 - 10:16یان ئەو تەلەفوونانەی درەنگانی شەو
بەڕاستی هی چییە. و -
10:16 - 10:18لەوانەشە بەهۆی مێژووی
خۆیەوە بێت، -
10:18 - 10:20کە نامەیەک ئەنوسێت
دەربارەی ناپاکی کردن، -
10:21 - 10:22بەڵام لەوانەیە شتێکی تر هەبێت
-
10:22 - 10:25کە نایەوێت بیبینم،
لە نامەکەیا، -
10:25 - 10:27یان تەنانەت خۆشی بیبینێت.
-
10:28 - 10:30وەک ئەو کەسە وایە کە
رۆرشاک ئەکات -
10:30 - 10:32هەموو ئەزانن تاقیکردنەوەی
رۆرشاک چییە؟ -
10:32 - 10:35دەروون ناسێک چەند پەڵەیەکی
مرەکەبت پیشان ئەیات، لەوە ئەچن، و -
10:35 - 10:38لێشت ئەپرسێت، "چی ئەبینیت؟"
-
10:38 - 10:41سەیری شێوە مرەکەبەکان ئەکات و
ئینجا ئەڵێت، -
10:41 - 10:44"باشە، بەدڵنیاییەوە خوێن نابینم."
-
10:46 - 10:47تاقیکەرەوەکەش ئەڵێت،
-
10:47 - 10:51"باشە، پێمبڵێ دڵنیایت لەوەی
چی شتێکی تر نابینیت." -
10:52 - 10:54لە نوسیندا، ئەمە پێی دەوترێت ڕوانگە.
-
10:54 - 10:57ئەوە چییە کە گێڕەرەوەکە
نایەوێ بیبینێت؟ -
10:57 - 11:00بۆیە، ئەمەوێ یەک نامەی ترتان بۆ بخوێنمەوە.
-
11:01 - 11:03بەم شێوەیەیە.
-
11:05 - 11:07"سڵاو چارەسەرکاری دەروونی،
-
11:08 - 11:10پێویستم بە یارمەتییە بۆ هاوسەرەکەم.
-
11:10 - 11:12بەم دواییە، هەموو شتێک بێزاری ئەکات،
-
11:12 - 11:15تەنانەت شتی بچووکیش، وەک دەنگەکەی
لێمیەت کاتێک خواردن ئەجووم. -
11:15 - 11:16بۆ نانی بەیانیان،
-
11:16 - 11:20تێبینی ئەوەم کردووە تەنانەت هەوڵ ئەیات
شیری زیایە بکاتە ناو سیریلاکەکەمەوە، -
11:20 - 11:21بۆ ئەوەی هێندە خرمەی نەیەت."
-
11:21 - 11:22(پێکەنین)
-
11:22 - 11:27"هەست ئەکەم بە ڕەخنەیە بەرامبەرم
دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر باوکم مرد. -
11:27 - 11:28زۆر نزیک بووم لە باوکمەوە، و
-
11:28 - 11:30ئەویش مناڵبوو کە باوکی بەجێی هێشتووە،
-
11:30 - 11:32بۆیە نەیتوانیوە هەست بەوە بکات
کە من پیایا تێپەڕیم. -
11:32 - 11:35هاوڕێیەک هەیە لە شوێنی کارەکەم
کە باوکی چەند مانگێک لەمەوبەر مرد، و -
11:35 - 11:37لە ناخۆشییەکەم تێئەگات.
-
11:37 - 11:40خۆزگە وەک چۆن قسەم لەگەڵ هاوڕێکەم
ئەکرد واش قسەم لەگەڵ ژنەکەم بکردایە، -
11:40 - 11:43بەڵام هەست ئەکەم ئێستا زۆر کەم
بەرگەی من ئەگرێت. -
11:43 - 11:45چۆن هاوسەرەکەم بەدەست بێنمەوە؟"
-
11:45 - 11:46باشە.
-
11:47 - 11:49کەواتە، ئەوەی لەوانەیە ئێوە
لێی تێگەشتبێتن کە -
11:49 - 11:52ئەمە هەمان چیرۆکەکەیە کە پێشتر
بۆم گێڕانەوانێ، -
11:52 - 11:55بەڵام لەلایەن کەسێکی ترەوە
گێڕدراوەتەوە بۆم. -
11:55 - 11:57چیرۆکی ژنەکە دەربارەی مێردەکەی
بووە کە ناپاکی ئەکات، -
11:57 - 12:01چیرۆکی پیاوەکەش دەربارەی هاوسەرەکەیەتی
کە ناتوانێت لە ناخۆشییەکەی تێبگات. -
12:01 - 12:04بەڵام ئەوەی بێوێنەیە تیایا،
ئەوەیە بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، -
12:05 - 12:08ئەوەی هەردوو ئەم چیرۆکە پێمان ئەڵێت
تامەزرۆییە بۆ پەیوەندی. -
12:09 - 12:11ئەگەر لە گێڕانەوەی چیرۆکی
کەسی یەکەم بێینە دەرەوە و -
12:11 - 12:14چیرۆکەکە لە ڕوانگەی
کەسایەتییەکی ترەوە بنوسینەوە، -
12:14 - 12:17لەناکاو ئەو کەسایەتیەی تر
زۆر بەسۆزتر ئەبێت، و -
12:17 - 12:19چیرۆکەکە ئەکرێتەوە.
-
12:19 - 12:22ئەوە قورسترین هەنگاوە
لە پرۆسەی پیاچوونەوەکەیا، -
12:22 - 12:24بەڵام لەویاشایە گۆڕانکارییەکان دەستپێئەکات.
-
12:25 - 12:28چی ئەبێت ئەگەر سەیری چیرۆکەکەت بکەیت و
-
12:28 - 12:31لە ڕوانگەی بینینی کەسێکی ترەوە
دوبارە بینوسیتەوە؟ -
12:32 - 12:35ئێستا لە ڕوانگە فراوانترەکەوە
چی ئەبینیت؟ -
12:36 - 12:38لەبەر ئەوە، کاتێک ئەو خەڵکە ئەبینم
کە بێتاقەتن، -
12:38 - 12:39هەندێک جار ئەڵێم،
-
12:39 - 12:43"ئێستا تۆ باشترین کەس نیت قسەی
لەگەڵکەم بۆ باسکردنی دۆخی تۆ،" -
12:43 - 12:46چونکە بێتاقەتبووم بەشێوەیەکی زۆر دیاریکراو
چیرۆکەکانمان ئەشێوێنێت. -
12:46 - 12:47ڕوانگەکانمان تەسک ئەکاتەوە.
-
12:47 - 12:51هەمان شت ڕاستە کاتێک هەست بە
تەنیایی یان ئازار یان ڕەتکردنەوە ئەکەین. -
12:51 - 12:52هەموو جۆرە چیرۆکەکان دروست ئەکەین،
-
12:52 - 12:54شێواو لە ڕێگەی هاوێنەیەکی باریکەوە
-
12:54 - 12:56کە تەنانەت ناشزانین لەڕێگەی ئەوەوە
سەیری شتەکان ئەکەین. و -
12:57 - 13:00ئینجا، بەشێوەیەکی کاریگەر ئەبین
بە پەخشکەری چیرۆکە ساختەکانمان. -
13:01 - 13:03ئەبێ دان بە شتێکا بنێم.
-
13:04 - 13:07ئەو چیرۆکەی گوایە مێردەکەی نوسیوێتی و
بۆم خوێندنەوە خۆم نوسیومە. -
13:07 - 13:09باوەڕناکەن چەندێک کاتم بەسەر برد
-
13:09 - 13:11هەتا بزانم باسی سیریلاک بکەم
یان خواردنێکی تر. -
13:11 - 13:14بە پشت بەستن بە هەموو گێڕانەوەکانی تر
کە دەکرا هەبن نوسیمەوە -
13:15 - 13:16کە بەدرێژایی ساڵەکان بینیومە،
-
13:16 - 13:20نەک تەنیا لە کارکردنی خۆمدا،
بەڵکو لە ستوونی نوسینەکەشمدا. -
13:20 - 13:21کە ئەوە ڕووی یا
-
13:21 - 13:23کە دوو کەس تێوەگلاون
لە هەمان دۆخدا -
13:23 - 13:26نامەیان بۆ نوسیوم،
بێ ئاگا لە یەکتری، و -
13:26 - 13:28منیش دوو وەشانی هەمان چیرۆکم هەبێت
-
13:28 - 13:29لەناو سنوقی نامەکانمدا.
-
13:30 - 13:31ئەوە بەڕاستی ڕووی یاوە.
-
13:32 - 13:35نازانم وەشانەکەی تری نامەکەی
ئەم ژنە چییە، -
13:35 - 13:36بەڵام ئەمە ئەزانم:
-
13:36 - 13:38ئەبێ بینوسێت.
-
13:38 - 13:40چونکە بە هەڵەگیرییەکی بوێرانە،
-
13:40 - 13:44وەشانێکی تری جیاوازی ئەو نامەیە
ئەنوسێتەوە کە پێشتر بۆی ناردم. -
13:44 - 13:47تەنانەت ئەگەر مێردەکەشی هەر جۆرە
پەیوەندییەکی هەبێت -- و -
13:47 - 13:48لەوانەشە هەیبێت --
-
13:48 - 13:51هێشتا پێویست ناکات بزانێت
تەواوی چیرۆکەکە چییە. -
13:52 - 13:55چونکە تەنیا بە هەڵەگیری کردنەکە،
-
13:55 - 13:58چەندین ئەگەری تری لەبەردەستا ئەبێت
بۆ ئەوەی دەکرێت چیرۆکەکە بەچی بگات. -
13:59 - 14:03هەندێک جار بینیومە ڕووی یاوە
ئەو کەسانەی بەڕاستی گیریان خواردووە، و -
14:03 - 14:06ماوەیەکی زۆر ئاواهی ماونەتەوە.
-
14:06 - 14:09پێیان ئەڵێین گلەییکەرەکانی
یارمەتی ڕەت ئەکەنەوە. -
14:09 - 14:10دڵنیام ئەم جۆرە کەسانە ئەناسن.
-
14:10 - 14:13ئەو کەسانەن کە کاتێک
پێشنیاریان ئەخەیتە بەردەم، -
14:14 - 14:18ڕەتی ئەکەنەوە و ئەڵێن، "ئەزانم، نەخێر،
ئەوە سودی نابێت چونکە...." -
14:19 - 14:22"ئەزانم نەخێر، ئەوە مەحاڵە،
چونکە ناتوانم ئەوە بکەم." -
14:22 - 14:26"بەڵێ، هاوڕێی زیاترم ئەوێت بەڵام
خەڵک زۆر بێزارکەرن." -
14:26 - 14:28(پێکەنین)
-
14:28 - 14:30ئەوەی بەڕاستی ڕەتی ئەکەنەوە
-
14:30 - 14:34هەڵەگیرییە بۆ چیرۆکی نەهامەتی و
بێ چارەیی خۆیان. و -
14:34 - 14:38بۆیە بۆ ئەم جۆرە کەسانە،
نزیکبوونەوەیەکی جیاواز ئەگرمە بەر. و -
14:38 - 14:40ئەوەی ئەیکەم وتنی شتێکی ترە.
-
14:40 - 14:42پێیان ئەڵێم،
-
14:42 - 14:44"هەر هەموومان ئەمرین."
-
14:45 - 14:48دڵنیام خۆشحاڵیت کە لەم کاتەیا
من چارەسەرکاری دەروونیت نیم. -
14:48 - 14:49چونکە سەیرم ئەکەنەوە
-
14:49 - 14:52بەو شێوەیەی ئێستا ئێوە
سەیری منتان کردەوە، -
14:52 - 14:53بەم تێڕوانینی سەرلێشێواوییە تەواوە.
-
14:53 - 14:55بەڵام ئینجا ڕوونی ئەکەمەوە
کە چیرۆکێک هەیە -
14:55 - 14:58دەرئەنجام دەربارەی هەر هەموومان ئەنوسرێت.
-
14:58 - 15:00پێی ئەوترێ پرسەنامە لە ڕۆژنامەدا.
-
15:01 - 15:05منیش دەڵێم لەجیاتی ئەوەی ببین بە نوسەری
دڵناخۆشی خۆمان، -
15:05 - 15:08پێویستە هەتا ئەوکاتەی لە ژیاناین
ئەم چیرۆکانە چاک بکەینەوە. -
15:09 - 15:12لە چیرۆکەکانمانا پێویستە پاڵەوانەکە بین و
نەک قوربانییەکە، -
15:12 - 15:15پێویستە ئەوە هەڵبژێرین کە لەسەر لاپەڕەکەیە
کە لەناو مێشکمانا ئەمێنێتەوە و -
15:15 - 15:16شێوەی واقیعەکە ئەکێشێت.
-
15:17 - 15:21پێیان ئەڵێم ژیان دەربارەی ئەوەیە بڕیار بەیت
گوێ لە کام چیرۆکە بگریت و -
15:21 - 15:23کامیان هەڵەگیری ئەوێت. و
-
15:23 - 15:26شایەنی ئەوەیە ئەرک بکێشیت و
هەڵەگیری بۆ بکەیت -
15:26 - 15:29چونکە هیچ شتێک نییە گرنگتر بێت
بۆ جۆرێتی ژیانمان -
15:29 - 15:31هێندەی چیرۆکەکانی کە
بۆخۆمانی ئەگێڕینەوە. -
15:31 - 15:34من دەڵێم کاتێک یەتە سەر
چیرۆکەکانی ژیانی خۆمان، -
15:34 - 15:38پێویستە هەوڵ بۆ خەڵاتی گەورەی
خۆمان بەین. -
15:38 - 15:41زۆربەمان گلەییکەری ڕەتکەرەوەی
یارمەتی نین، -
15:41 - 15:44یان هیچ نەبێت لەو باوەڕەیا نین وا بین.
-
15:44 - 15:46بەڵام ڕۆڵێکە چوونە ناوی زۆر ئاسانە
-
15:46 - 15:50کاتێک هەست ئەکەین لە مەراقا بین
یان توڕەبین یان بێبەرگری بین. -
15:50 - 15:52بۆیە جاری داهاتوو کاتێک
بەدەست شتێکەوە ئەناڵێنیت، -
15:52 - 15:54بیرت بێت،
-
15:54 - 15:55هەموومان ئەمرین.
-
15:55 - 15:57(پێکەنین)
-
15:57 - 15:59ئینجا ئامرازەکانی پیاچوونەوەت دەرکە و
-
15:59 - 16:01لەخۆت بپرسە:
-
16:01 - 16:04ئەمەوێ چیرۆکەکەم چۆن بێت؟ و
-
16:05 - 16:08ئینجا بڕۆ و شاکارەکەت بنووسەرەوە.
-
16:09 - 16:10زۆر سوپاس
-
16:10 - 16:13(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن گۆڕینی چیرۆکەکەت دەکرێت ژیانت بگۆڕێت
- Speaker:
- لۆری گۆتلیب
- Description:
-
چیرۆکەکان یارمەتیت ئەیەن واتایەک بەیت بە ژیانت -- بەڵام کاتێک گێڕانەوەکان تەواوکراو نین یان بەهەڵادابەرن، لەوانەیە واتلێبکەن گیر بخۆیت لەجیاتی ئەوەی ڕوونیت بۆ دابینکەن. لە وتارێکی گرنگدا، چارەسەرکاری دەروونی و نوسەری ستوونی ئامۆژگاری لۆری گۆتلیب نیشانمان ئەیات چۆن بتوانین ئازاد بین لە چیرۆکەکانی بەردەوام بەخۆمان وتووە بە بوون بە هەڵەگیری خۆمان و نوسینەوەی چیرۆکەکانمان لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:41
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How changing your story can change your life | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How changing your story can change your life | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How changing your story can change your life | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How changing your story can change your life | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How changing your story can change your life | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How changing your story can change your life | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How changing your story can change your life | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How changing your story can change your life |