< Return to Video

چى دەبێتە هۆى قەبزى؟ - هێبا شاهید

  • 0:00 - 0:10
    چوون بۆ سەر ئاو بەشێکە لە
    ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤ.
  • 0:10 - 0:13
    بەڵام هەندێک جار قەبزی دەبێتە میوان،
  • 0:13 - 0:16
    بارێکە دەبێتە هۆى تێکدانی کاری
    سیستەمى هەرس کردن.
  • 0:16 - 0:20
    ئەو خواردنەى کە دەیخۆیت چەند ڕۆژێک
    دەخایەنێت تا لە لەشت دەچێتە دەرەوە.
  • 0:20 - 0:23
    و بۆ زۆرینە، قەبزى دەکرێت درێژخایەن بێت،
  • 0:23 - 0:27
    واتە هەبوونى پیساییەکى کڵۆ کڵۆى ڕەق
    کە بە فشارێکی بەهێز جەستە جێدەهێڵێت.
  • 0:27 - 0:30
    چى لە پشت ئەو دیاردە ناجێگیرە هەیە؟
  • 0:31 - 0:35
    قەبزى لە قۆڵۆن سەرهەڵدەدات کە
    بە ڕیخۆڵە ئەستوورە ناسراوە.
  • 0:35 - 0:39
    ئەو ئەندامە ماسوولکەییە دابەش دەبێت
    بۆ چوار بەش:
  • 0:39 - 0:40
    هەڵکشاو،
  • 0:40 - 0:40
    پانى،
  • 0:40 - 0:41
    خواروو،
  • 0:41 - 0:43
    و قۆڵۆنى سیگمۆید،
  • 0:43 - 0:46
    کە بە بەشى لاى ڕاستى ڕیخۆڵە و کۆم
    بەستراوەتەوە.
  • 0:46 - 0:48
    ڕیخۆڵە باریکە پیسایى وەردەگرێت
  • 0:48 - 0:52
    کە پێکدێت لە خۆراکی قووتدراو، زەرداو و
    خواردنەوەى قووتدراو
  • 0:52 - 0:54
    بۆ ڕیخۆڵە ئەستوورە.
  • 0:54 - 0:56
    ئەو پیساییە لە ڕێگەى قۆڵۆنەوە دەجوڵێت،
  • 0:56 - 1:00
    ئەندامى سیفۆن ئەو ئاوەى کە لێى پێکهاتووە
    دەریدەکات،
  • 1:00 - 1:03
    لە شلیەوە بۆ ڕەقى دەیگۆڕێت.
  • 1:03 - 1:05
    هەرچەند ئەم گۆڕانە زۆرى پێبچێت،
  • 1:05 - 1:10
    مژینى زیاتر ڕوودەدات، و دەبێتە هۆى
    زیاد ڕەق بوونی پیسایی.
  • 1:10 - 1:13
    کاتێک کە دەگات بە قۆڵۆنى سیگمۆید،
  • 1:13 - 1:17
    کۆتا پێچکردنەوەى مژین ڕوودەدات پێش
    ئەوەى بچێتە ڕیخۆڵە ڕاستە،
  • 1:17 - 1:22
    دیوارەکانى گەورە دەکات و بە ناوەوەى
    ماسولکەى داخەرى کۆم دەڵێت کە خاو ببێتەوە.
  • 1:22 - 1:25
    ئەوە ئەو خاڵەیە کە تێیدا دەتوانیت
    بڕیاڕبدەیت کە پیسایی دەربکەیت
  • 1:25 - 1:27
    یان پیساییەکە بهێڵیتەوە.
  • 1:27 - 1:29
    ئەوەش لەلایەن ماسولکەى بنەوانى حەوز
    ڕێک دەخرێت،
  • 1:29 - 1:32
    بە تایبەتى ئێسکى بەر
  • 1:32 - 1:34
    و دەرەوەى ماسولکەى داخەرى کۆم.
  • 1:34 - 1:38
    ئێسکى بەر پێکهاتەیەکى وەک لاستیکى هەڵواس
    لە دەورى کۆم دروست دەکات
  • 1:38 - 1:40
    پێى دەوترێت گۆشەى کۆم.
  • 1:40 - 1:44
    و کاتێک ماسولکەى دەرەکى و داخەر
    خاو دەبێتەوە،
  • 1:44 - 1:47
    لە کۆتاییدا پیساییەکە دەردەکرێت.
  • 1:47 - 1:48
    بەڵام، کاتێک کە قەبزیت،
  • 1:48 - 1:53
    ئارەزووت بۆ سەر ئاو بەس نییە بۆ زۆر لێکردن
    لە جەستەت بۆ ئەنجامدانى کردارەکە.
  • 1:53 - 1:56
    بەگشتى دوو هۆکار لە دواوەى ئەم کێشەیە
    هەیە:
  • 1:56 - 1:59
    هێواش ڕۆیشتنى پیساییەکە بەرەو قۆڵۆن
  • 1:59 - 2:01
    و/یان باش کارنەکردنى ئەندامى بنەوانى حەوز.
  • 2:01 - 2:06
    لە سەرەتادا، پیسایى بەشێوەیەکى لە
    ڕادەبەدەر هێواش دەڕوات بەرەو ڕیخۆڵە،
  • 2:06 - 2:10
    کە دەبێتە هۆى مژینى شلەکە، وا لە پیساییەکە
    دەکات وشک و توند ببێت.
  • 2:10 - 2:12
    لەگەڵ ناڕێکى بنەوانى حەوز،
  • 2:12 - 2:15
    پیساییەکە لە ڕیخۆڵە ڕاستە بە زەحمەت
    دەردەچێت
  • 2:15 - 2:20
    بەهۆى تووندبوونى ماسولکەى بنەوانى حەوز،
    یان بەهۆى شۆڕبوونەوەى ئەندامى حەوز،
  • 2:20 - 2:24
    زۆربەى کات لە کاتى منداڵ بوون یان پیرى
    ڕوو دەدات.
  • 2:24 - 2:28
    هەردوو کێشەکە وا لە گۆشەى کۆم دەکەن
    کە زیاتر تیژ ببن
  • 2:28 - 2:31
    و ئەمەش وادەکات کە پیسایی کردن سەخت بێت.
  • 2:31 - 2:33
    بۆ ئەوەى بە وردى کێشەی قەبزى دیاری بکرێت،
  • 2:33 - 2:37
    توێژەرەوەکان گەشەیان بە پێوەرەکان دا،
    وەک نەخشەى پیسایى بریستۆڵ.
  • 2:37 - 2:39
    زۆرینەى خەڵک کە سەیرى هێڵکاریەکە
    دەکەن
  • 2:39 - 2:43
    دەتوانن بڵێن کە پێشتر توشى قەبزى بووین.
  • 2:43 - 2:47
    کاتێک لەسەر ئاویت، پیویستە بە شێوەى
    چوارچەنچک دابنیشیت.
  • 2:47 - 2:49
    و دانانى هەردوو لای سمت
    لە سەر توایلێتەکە،
  • 2:49 - 2:51
    دەتوانیت پێیەکانت بەرز بکەیتەوە سەر
    تەپڵەکێک
  • 2:51 - 2:54
    و بۆ پێشەوە لارببیتەوە لەگەڵ ڕاست
    کردنى پشت،
  • 2:54 - 2:58
    کە گۆشەى کۆم ڕاست دەکات و ڕێڕەوى دەرچوونى
    پاشماوە ئاسان دەکات.
  • 2:58 - 3:02
    تێپەڕبوونى ڕۆژێک بەبێ چوونە سەر ئاو
    هۆى دوو دڵى نییە.
  • 3:02 - 3:05
    بەڵاو ئەگەر دووچاری قەبزى درێژخایەن بیت،
  • 3:05 - 3:08
    گۆڕانگارى لە خۆراک و شێوازى ژیان،
  • 3:08 - 3:09
    وەک سەوزەى ڕیشاڵى،
  • 3:09 - 3:10
    مەشقى بەردەوام،
  • 3:10 - 3:12
    شێلانى سک،
  • 3:12 - 3:14
    و خواردنەوەى ٦ بۆ ٨ کوپ ئاو لە
    هەر ڕۆژێک
  • 3:14 - 3:17
    لەوانەیە یارمەتى گەڕاندنەوەى گەشتى
    ڕۆژانەت بۆ سەر ئاو بدەن.
Title:
چى دەبێتە هۆى قەبزى؟ - هێبا شاهید
Description:

سەیرى تەواوە ئاخاوتنەکە بکە: https://ed.ted.com/lessons/what-causes-constipation-heba-shaheed

چوون بۆ سەرئاو بەشێکە لە ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤ. بەڵام هەندێک جار، هەستکردن بە قەبزى، بارێکە دەبێتە هۆى تێکچوونی باری ئاسایی سیستەمى هەرسکردن. لە هەندێک بارى ناڕەحەتدا، ئەو خواردنەى کە دەیخۆیت چەند ڕۆژێک دەخایەنێت تا لە لەشت دەچێتە دەرەوە. چی لە پشت ئەم دیاردە ناجێگیرەوە هەیە؟ هێبا شاهید لەم ئاخاوتنەدا، باسی ئەم کێشەیەمان بۆ دەکات.

وانەکە لەلایەن هێبا شاهید، وێنەى جوڵاو لەلایەن ستۆدیۆى ئۆگێنبلیک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:33

Kurdish subtitles

Revisions