چۆن ئەو منداڵانە گەورە بکەیت کە ئەتوانن بەسەر دڵەڕاوکێیا زاڵبن
-
0:01 - 0:04بە منداڵی، چەندین ترسم هەبوو.
-
0:05 - 0:07ئەترسام لە هەورەتریشقە، مێرووەکان،
-
0:07 - 0:10دەنگی بەرز و کۆستمی کەسایەتییە تەلەفزیۆنییەکان.
-
0:10 - 0:14هەروەها دوو فۆبیای زۆر قورسم هەبوو
-
0:14 - 0:16لە پزیشکەکان و لە دەرزی.
-
0:17 - 0:20لەکاتی پەلەقاژێما بۆ دەرچوون لەدەستی
پزیشکی خێزانەکەمان، -
0:20 - 0:23ئەوەنە لەڕووی جەستەییەوە
ململانێم ئەکرد -
0:23 - 0:26ئەبوو زلەیەکم پیاکێشێت
بۆ ئەوەی بموەستێنێت. -
0:26 - 0:27شەش ساڵ بووم.
-
0:28 - 0:31ئەوکاتە بەس شەڕکردن یان ڕاکردن بووم، و
-
0:31 - 0:35گرتنم بۆ لێدانی یەک کوتان سێ بۆ چوار
کەسی گەورەی ئەویست، -
0:35 - 0:36بە دایک و باوکمەوە.
-
0:38 - 0:42دواتر، خێزانەکەمان لە نیو یۆرکەوە
گواستییەوە بۆ فلۆریدا -
0:42 - 0:44ئەوکاتەی تازە دەستم ئەکرد
بە خوێندنی ئامادەیی، و -
0:44 - 0:46بوونم وەک مناڵێکی تازە
لە قوتابخانە کڵێسەییەکە، -
0:46 - 0:48کەسم نەئەناسی و
-
0:48 - 0:50ئەترسام لەوەی بگونجێم لەوێ،
-
0:50 - 0:52لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەما،
-
0:52 - 0:56مامۆستایەک هات و وتی
"ئانی ماری ئالبانۆ،" -
0:56 - 0:58منیش وەڵامم یایەوە،
"لێرەم!" -
0:58 - 1:02پێکەنی و وتی،
"ئاه خۆشەویستم، هەستە. -
1:02 - 1:05بڵێ دی ئۆ جۆ."
-
1:05 - 1:07منیش وەڵامم یایەوە،
"دۆگ؟" -
1:07 - 1:11هەموو پۆلەکە لەگەڵ مامۆستاکەیا
کەوتنە پێکەنین. -
1:11 - 1:13ئاوا بەرەوام بوو،
-
1:13 - 1:16چونکە چەندین وشەی تری هەبوو
شەرمەزارم بکات پێی. -
1:17 - 1:19بە گریانەوە چوومەوە ماڵەوە،
-
1:19 - 1:21شڵەژابووم و
-
1:21 - 1:23ئەپاڕامەوە بمنێرنەوە نیو یۆرک
-
1:23 - 1:25یان خانەی ڕەبەنەکان.
-
1:25 - 1:29نەمئەویست جارێکی تر
بگەڕێمەوە ئەو قوتابخانەیە. مەحاڵ بوو. -
1:29 - 1:31دایک و باوکم گوێیان گرت و
-
1:31 - 1:36پێیان وتم کە لەگەڵ مۆنسیگنۆرەکەی
نیو یۆرک لێی ئەکۆڵنەوە، -
1:36 - 1:40بەڵام ئەبێت هەموو ڕۆژێک بڕۆم
بۆ ئەوەی تۆماری ئامادەبوونەکەم هەبێت -
1:40 - 1:43بۆ گواستنەوە بۆ پۆلی نۆ
لەسەر دوورگەی ستاتین. -
1:44 - 1:48هەموو ئەمە پێش هاتنی ئیمەیڵ و
مۆبایل بوو، -
1:48 - 1:51بۆیە بەدرێژایی چەند هەفتەی دواتر،
-
1:51 - 1:57گوایە کە ئاڵوگۆڕی نامە ئەکرا لەنێوان
کڵێسای شارەکانی مانهاتن و -
1:57 - 1:58میامی و
-
1:58 - 2:00لەگەڵ ڤاتیکان، و
-
2:00 - 2:04منیش هەموو ڕۆژێک بە گریانەوە ئەڕۆشتم
بۆ قوتابخانە و بە گریانەوە ئەهاتمەوە، -
2:04 - 2:08دایکیشم ئەهات و هەواڵی نوێی
کاردیناڵێک یان سەرۆک قەشەیەکی ئەیامێ -
2:08 - 2:12بۆ ئەوەی "بەردەوام بم لە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە
هەتا شوێنێکی بۆ ئەدۆزینەوە." -
2:13 - 2:15ساویلکە بووم یان چی؟
-
2:15 - 2:16(پێکەنین)
-
2:16 - 2:20دوای دوو هەفتە، ڕۆژێک، ئەوکاتەی
چاوەڕێم ئەکرد بۆ پاسی قوتابخانە، -
2:20 - 2:22چاوم بە کچێک کەوت بەناوی دێبی، و
-
2:22 - 2:24بە هاوڕێکانی خۆی ناساندم. و
-
2:25 - 2:28بوون بە هاوڕێم، و
-
2:28 - 2:30ئیتر پاپا هەر باسیش نەما.
-
2:30 - 2:31(پێکەنین)
-
2:31 - 2:34ئیتر هێمن بوومەوە و جێگیر بووم.
-
2:35 - 2:40خوێندنی سی ساڵی ڕابردووم لەبارەی
دڵەڕاوکێ لە منداڵاندا -
2:40 - 2:44بەشێکی لە گەڕانمەوە بۆ تێگەشتن لە خود
سەرچاوەی گرتووە. -
2:44 - 2:45زۆر شتیش فێربووم.
-
2:46 - 2:53بۆ زۆربەی گەنجەکان، دڵەڕاوکێی باوترین
گرفتی دەروونی منداڵییە. -
2:54 - 2:58ئەم گرفتانە زوو دەستپێئەکەن،
لە چوار ساڵییەوە، و -
2:58 - 3:04هەتا هەرزەکاری، لە دوانزە کەس یەکێکیان
گرفتەکەی زۆر قورسە -
3:04 - 3:08بەجۆرێک ژیانیان پەک ئەخات لە ماڵەوە،
لە قوتابخانە و لەگەڵ هاوڕێکانیان. -
3:09 - 3:12ئەم منداڵانە زۆر ئەترسن،
-
3:12 - 3:13نیگەرانن،
-
3:13 - 3:16لەڕووی جەستەییەوە نائاسوودەن
بەهۆی دڵەڕاوکێیانەوە. -
3:17 - 3:20قورسە بۆیان سەرنج بەن
لە قوتابخانەیا، -
3:20 - 3:22پشوو بەن و خۆشی ببینن،
-
3:22 - 3:23هاوڕێ پێکبێنن و
-
3:23 - 3:25هەموو ئەو شتانە ببینن
کە منداڵان پێویستە بیکەن. -
3:26 - 3:29دڵەڕاوکێ ئەکرێت خەمباری دروستکات
بۆ منداڵان، و -
3:29 - 3:34دایکان و باوکان لە هێڵی پێشەوەن
بۆ هەستکردن بە نائاسوودەیی منداڵەکەیان. -
3:36 - 3:40لەگەڵ ئەوەی چاوم بە منداڵی زیاتر و زیاتر کەوت
لە کارەکەما کە دڵەڕاوکێیان هەبوو، -
3:40 - 3:44ئەبوو بگەڕێمەوە لای دایکم و باوکم و
دوو پرسیاری تریشیان لێبکەم. -
3:44 - 3:46"بۆچی بەزۆر گرتبووتانم
-
3:46 - 3:49کاتێک ئەوەنە ئەترسام لەوەی
دەرزیم لێبدرێت و -
3:49 - 3:51بەزۆر لێتان ئەیام؟ و
-
3:51 - 3:55بۆچی ئەم هەموو چیرۆکە گەورەیەتان بۆ
ئەگێڕامەوە هەتا بچم بۆ قوتابخانە -
3:55 - 3:58لەکاتێکا ئەوەنە ئەترسام لەوەی
جارێکی تر تەریق بکرێمەوە؟" -
3:59 - 4:04وتیان، "هەموو جارێک بەو کارانە
دڵی خۆمان ئەشکا، -
4:04 - 4:07بەڵام ئەمانزانی ئەمانە ئەو شتانە بوون
کە پێویست بوو بیانکەیت. -
4:08 - 4:11ئەبوو بکەوینە بەر مەترسی ئەوەی
کە بێزار بیت -
4:11 - 4:15لەکاتێکا چاوەڕێت بکەین
بگونجێیت لەگەڵ بارودۆخەکە -
4:15 - 4:17بە کات و ئەزموونی زیاتر.
-
4:18 - 4:20ئەبوو کووتانت بۆ بکرێت.
-
4:20 - 4:22ئەبوو بچیت بۆ قوتابخانە."
-
4:23 - 4:25دایک و باوکم درکیان پێنەئەکرد،
-
4:25 - 4:29بەڵام ئەوەی ئەیانکرد زیاتر بوو
لەوەی بمکوتن دژی سورێژە. -
4:30 - 4:35بەڵکو ئەشیانکوتام دژی ژیانێک
دژی گرفتەکانی دڵەڕاوکێ. -
4:37 - 4:41دڵەڕاوکێی زۆر لە منداڵاندا
وەک ڤایرۆسی نەگریس وایە -- -
4:41 - 4:45زۆر درمە، تەنانەت زیاش ئەکات،
-
4:45 - 4:47بەجۆرێک زۆرێک لەوانەی ئەیانبینم
-
4:47 - 4:52زیاتر لە یەک گرفتی دڵەڕاوکێیان هەیە
لە یەک کاتدا هەیانە. -
4:52 - 4:54بۆ نموونە، فۆبیای دیاریکراویان هەیە
-
4:54 - 4:58لەگەڵ دڵەڕاوکێ لەترسی جیابوونەوە
هەروەها دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی. -
4:59 - 5:01ئەگەر چارەسەر نەکرێت،
-
5:01 - 5:05دڵەڕاوکێ لە سەرەتای منداڵیدا
دەبێتە هۆی خەمۆکی لە هەرزەکارییا. -
5:06 - 5:11ئەکرێ ڕۆڵیش بگێڕێت لە بەکارهێنانی
ماددەی هۆشبەر و هەوڵی خۆکووشتن. -
5:12 - 5:14دایک و باوکم چارەسەرکاری دەروونی نەبوون.
-
5:14 - 5:16هیچ دەروونناسێکیان نەئەناسی.
-
5:17 - 5:23تەنیا ئەوەیان ئەزانی کە ئەم بارودۆخانە
لەوانەیە ناخۆش بووبێتن بۆم، -
5:23 - 5:24بەڵام زیانبەخش نەبوون.
-
5:25 - 5:30دڵەڕاوکێ زیاد لەپێویستەکەم بەشێوەیەکی
درێژخایەن زیاتر ئازاری ئەیام -
5:30 - 5:34ئەگەر بیانهێشتایە خۆم لەم بارودۆخانە
بەدوور بگرم و ڕابکەم لێی و -
5:34 - 5:37فێری ئەوە نەبم چۆن جار جار
بەرگەی ناخۆشی بگرم. -
5:38 - 5:42کەواتە لە کرۆکدا، دایکم و باوکم
شێوازە کۆنەباوەکەی خۆیان ئەنجام ئەیا -
5:42 - 5:43لە چارەسەری بەرکەوتن،
-
5:44 - 5:48کە پێکهاتەی سەرەکی و ناوەندییە
-
5:48 - 5:50لە چارەسەری هۆشیاربوون بۆ ڕەفتار
بۆ دڵەڕاوکێ. -
5:51 - 5:56خۆم و هاوپیشەکانم گەورەترین توێژینەوەی
هەڕەمەکی کۆنترۆڵکراومان کرد -
5:56 - 6:00لەسەر چارەسەرەکانی دڵەڕاوکێ
لە منداڵانی نێوان تەمەنی ٧ بۆ ١٧. -
6:01 - 6:07بۆمان دەرکەوت کە چارەسەری هۆشیاربوون
بۆ ڕەفتاری بەرکەوتنی تایبەت بە منداڵ -
6:07 - 6:11یان چارەسەر بە دەرمانی ڕێگری
هەڵگرتنەوەی سیرۆتۆنین -
6:11 - 6:14لە چارەسەرکردنی لەسەدا ٦٠ی
گەنجەکاندا سەرکەوتووە. -
6:15 - 6:20ئەگەر پێکیشەوە بەکاربێن لە ماوەی
سێ مانگدا لەسەدا ٨٠یان چاک دەکاتەوە. -
6:21 - 6:23ئەمە هەمووی هەواڵی باشە.
-
6:23 - 6:25ئەگەر لەسەر دەرمانیش بمێننەوە
-
6:25 - 6:29یان چارەسەری مانگانەی بەرکەوتن بکەن
وەک چۆن بەدرێژایی توێژینەوەکەمان کردمان، -
6:29 - 6:31ئەکرێت بۆ ماوەی ساڵێکیش باشبن.
-
6:33 - 6:36بەڵام، دوای تەواوبوونی
ئەم توێژینەوەی چارەسەرە، -
6:36 - 6:41گەڕاینەوە بۆ توێژینەوەی بەدواداچوون
لەسەر بەشداربووەکان، و -
6:41 - 6:45بۆمان دەرکەوت زۆرێک لەم مناڵانە
بەتێپەڕبوونی کات وەک خۆیان لێیەتەوە. -
6:45 - 6:49سەرەڕای باشترین چارەسەرەکانی
پشت بە بەڵگە بەستراو، -
6:49 - 6:53ئەوەشمان بۆ دەرکەوت کە بۆ نزیکەی
لەسەدا ٤٠ی منداڵەکانی دڵەڕاوکێیانە، -
6:53 - 6:56بەدرێژایی ئەو کاتە
بە نەخۆشی ماونەتەوە. -
6:57 - 7:01زۆرمان بیر لەم ئەنجامانە کردەوە.
-
7:02 - 7:04چی هەبوو درکی پێنەکەین؟
-
7:05 - 7:08گریمانەی ئەوەمان دانا لەبەر ئەوەی
تەنیا تیشکمان خستۆتە سەر -
7:08 - 7:12چارەسەرکردنی منداڵەکە،
-
7:12 - 7:16لەوانەیە شتێکی گرنگ هەبێت
لەبارەی بەدەمەوەچوونی دایک و باوکەکەش و -
7:16 - 7:18بەشداریپێکردنی ئەوانیش
لە چارەسەرەکەیا. -
7:20 - 7:24توێژینەوەکانی تاقیگەکەی خۆم و
هاوپیشەکانم لە سەرانسەری جیهاندا -
7:24 - 7:26شتێکی باوی نیشانداوە:
-
7:27 - 7:31دایک و باوکە نەرمەکان زیاتر
بێ ئەوەی مەبەستیان بێت ئەکەونە ناو -
7:31 - 7:33سوڕی دڵەڕاوکێکەوە.
-
7:33 - 7:37خۆیان ئەیەن بەدەستەوە، و چەندین جۆری
ئاسانکاری بۆ مناڵەکانیان ئەکەن، و -
7:37 - 7:41ڕێگە ئەیەن مناڵەکانیان بێنە دەرەوە
لە بارودۆخەکانی ململانێی تیایە. -
7:42 - 7:44ئەمەوێ بەم شێوەیە بیری لێکەنەوە:
-
7:45 - 7:49مناڵەکەت بە گریانەوە یەتەوە ماڵەوە.
-
7:49 - 7:51تەمەنی پێنج یان شەش ساڵ ئەبێت.
-
7:51 - 7:54"کەس لە قوتابخانە خۆشی ناوێم!
ئەم مناڵانە زۆر خراپن. -
7:54 - 7:56کەس یاریم لەگەڵ ناکات."
-
7:57 - 8:00هەست بەچی ئەکەیت ئەگەر مناڵەکەت
ئاوا بە بێتاقەتی ببینیت؟ -
8:01 - 8:02چی ئەکەیت؟
-
8:03 - 8:08غەریزە سرووشتییەکە ئەوە ئەبێت
دڵنەوایی بەیتەوە، ئارامیان کەیتەوە، -
8:08 - 8:11بیانپارێزیت و دۆخەکە چاکەیتەوە.
-
8:12 - 8:17قسەکردن لەگەڵ مامۆستاکە بۆ ئەوەی
شتێک بکات یان دایک و باوکەکانی تر یاری ڕێ:خەن -
8:17 - 8:19ئەوە لە تەمەنی پێنج ساڵییا باشە.
-
8:19 - 8:25بەڵام چی ئەکەیت ئەگەر هەموو ڕۆژێک
مناڵەکەت بە گریانەوە بێتەوە؟ -
8:25 - 8:30هێشتا لە تەمەنی هەشت، دە، چواردە
ساڵیدا شتیان بۆ چاک ئەکەیتەوە؟ -
8:31 - 8:33بۆ منداڵان، کاتێک پەرەئەستێنن،
-
8:33 - 8:37بەردەوام ڕووبەڕووی بارودۆخی
پڕ ململانێ ئەبنەوە: -
8:37 - 8:41زۆر خەوتن، ڕاپۆرتی دەمی،
-
8:41 - 8:43تاقیکردنەوەیەکی قورس
کە یەتە پێشەوە، -
8:43 - 8:47هەوڵدان بۆ تیمە وەرزشییەکان یان
شوێنێک لە شانۆیی قوتابخانە، -
8:47 - 8:49پێکدادان لەگەڵ هاوپۆلەکان ...
-
8:50 - 8:53هەموو ئەم بارودۆخانە
مەترسی لەخۆ ئەگرێت: -
8:53 - 8:56مەترسی ئەوەی باش نەبیت،
ئەوەیان دەستنەکەوێ کە ئەیانەوێت، -
8:57 - 8:59مەترسی ئەوەی هەڵە بکەن
-
8:59 - 9:01یان تەریق بکرێنەوە.
-
9:02 - 9:04بۆ مناڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە
-
9:04 - 9:07کە خۆیان ناخەنە بەر مەترسی
-
9:08 - 9:12نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە
بارودۆخانەیا بکەن. -
9:12 - 9:13وانییە؟
-
9:13 - 9:17چونکە شارەزایی بە بەرکەوتن
بەدرێژایی کات پەرە ئەستێنێت، -
9:17 - 9:22بەرکەوتنی دووبارەبوو بۆ بارودۆخە ڕۆژانەکانی
کە منداڵان تووشی ئەبنەوە: -
9:23 - 9:25شارەزایی خۆژیرکەرەوە
-
9:25 - 9:28یان توانای ئارامکردنەوەی خود
کاتێک بێتاقەت ئەبیت؛ -
9:29 - 9:30شارەزایی چارەسەرکردنی کێشە،
-
9:31 - 9:34بە شارەزاییشەوە بۆ چارەسەرکردنی
پێکدادان لەگەڵ کەسانی تر؛ -
9:35 - 9:37دواکەوتنی دڵخۆشبوون،
-
9:37 - 9:39یان توانای بەردەوامیدان بە هەوڵەکان
-
9:39 - 9:42سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە ئەبێت
چاوەڕێکەیت بزانیت چی ڕووئەیات. -
9:43 - 9:46ئەمانە و چەندین جۆر شارەزایی تر
پەرە ئەستێنن لە منداڵاندا -
9:46 - 9:49کە خۆیان ئەخەنە مەترسییەوە و
ڕاناکەن. -
9:49 - 9:52خوود-کاریگەری شێوە وەرئەگرێت،
-
9:52 - 9:56کە بە سادەیی بیڵێین،
باوەڕکردنە بەخۆت -
9:56 - 9:59کە بتوانیت زاڵبیت بەسەر
بارودۆخی پڕ ململانێدا. -
10:01 - 10:06بۆ منداڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە
کە خۆیان لەم بارودۆخانە بەدوور ئەگرن و -
10:06 - 10:09خەڵکی تر ئەهێنن کارەکانیان بۆ بکەن،
-
10:09 - 10:12بەتێپەڕبوونی کات زیاتر و زیاتر
ئەکەونە دڵەڕاوکێوە -
10:12 - 10:14لەکاتێکا کەمتر متمانە بەخۆیان ئەکەن.
-
10:15 - 10:19جیاواز لە هاوتەمەنەکانیان
کە بەدەست دڵەڕاوکێوە ناناڵێنن، -
10:19 - 10:24ئەگەنە ئەو باوەڕەی کە ناتوانن بەرگەی
ئەم بارودۆخانە بگرن. -
10:25 - 10:29وا ئەزانن کە پێویستیان بە کەسێکە،
کەسێکی وەک دایک و باوکیان، -
10:29 - 10:30بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ بکەن.
-
10:32 - 10:38ئێستا، لەکاتێکا غەریزەی سرووشتی باوانی
دڵنەواییدانەوە و پاراستن و -
10:38 - 10:39دڵنیاکردنەوەی منداڵەکانە،
-
10:40 - 10:44ساڵی ١٩٣٠، نەخۆشی دەروونیناس ئەلفرێد ئادلەر
-
10:44 - 10:47دایکان و باوکانی ئاگادارکردۆتەوە لەوەی
-
10:47 - 10:50ئەتوانین چەندێکمان بوێت منداڵەکەمان خۆشبوێت،
-
10:50 - 10:52بەڵام نابێت وا لەو مناڵە بکەین
پشت بەخۆی نەبەستێ. -
10:53 - 10:57ئامۆژگاری کردووە دایکان و باوکان
هەر لە سەرەتاوە ڕاهێنان بە مناڵەکانیان بکەن -
10:57 - 10:59بۆ ئەوەی بەسەر پێی خۆیانەوە بووەستن.
-
11:00 - 11:04هەروەها ئاگاداریشی یاونەتێ ئەگەر
منداڵان وا بیر بکەنەوە -
11:04 - 11:09کە باوانیان هیچ شتێکی باشتریان نییە بیکەن
جگە لەوەی لە خزمەتی ئەوانا بن، -
11:09 - 11:12بیرۆکەیەکی هەڵە لەسەر
خۆشەویستی وەرئەگرن. -
11:13 - 11:17بۆ منداڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە
لەم کات و تەمەنەیا، -
11:17 - 11:20هەمووکات دایک و باوکیان بانگ ئەکەن
-
11:20 - 11:24یان نامەی داواکردنی بەدەمەوەچوون ئەنێرن
لە هەموو کاتەکانی شەو و ڕۆژا. -
11:24 - 11:30کەواتە ئەگەر منداڵان کاتێک گەنجن فێری
میکانیزمی خۆگونجاندنی گونجاو نەبن، -
11:30 - 11:32چی ڕووئەیات کاتێک گەورە ئەبن؟
-
11:33 - 11:38چەن کۆمەڵێک باوانی گەنجەکانم لەلایە
کە گرفتی دڵەڕاوکێیان هەیە. -
11:39 - 11:43ئەم گەنجانە تەمەنیان لەنێوان
١٨ بۆ ٢٨ ساڵدایە. -
11:44 - 11:46بەزۆری لە ماڵەوە ئەژین،
-
11:46 - 11:48پشت بە دایک و باوکیان ئەبەستن.
-
11:49 - 11:53لەوانەیە زۆرێکیان چووبێتن
بۆ قوتابخانە و کۆلێژیش. -
11:53 - 11:54هەندێکیان تەواویان کردبێت.
-
11:55 - 11:58زۆربەی زۆریان کار ناکەن،
-
11:58 - 12:00تەنیا لە ماڵەوە ئەمێننەوە و
هیچ شتێکی وا ناکەن. -
12:01 - 12:04هیچ پەیوەندییەکی واتادارییان نییە
لەگەڵ کەسانی تردا، و -
12:04 - 12:07زۆر زۆر پشتبەستوون
بە دایک و باوکیان -
12:07 - 12:09بۆ ئەوەی هەموو شتێکیان بۆ بکەن.
-
12:10 - 12:13هێشتا دایک و باوکیان کاتی بینینی
پزیشکەکانیشیان بۆ دائەنێن. -
12:14 - 12:17تەلەفون بۆ هاوڕێ کۆنەکانی منداڵەکانیان ئەکەن و
لێیان ئەپاڕێنەوە سەردانیان بکەن. -
12:17 - 12:20جل بۆ مناڵەکانیان ئەشۆن و
خواردنیان بۆ دروست ئەکەن. -
12:20 - 12:24لە پێکدادانێکی زۆریشان لەگەڵ
گەنجە پێگەشتووەکانیان، -
12:24 - 12:28چونکە دڵەڕاوکێکەیان پێگەشتووە
بەڵام گەنجەکەیان نەخێر. -
12:29 - 12:32ئەم دایکان و باوکانە هەستێکی زۆری
خۆبەتاوانبارکردنیان هەیە، -
12:32 - 12:34بەڵام ئینجا ڕق لێبوونەوەش، و
-
12:34 - 12:36دواتریش خۆتاوانبارکردنی زیاتر.
-
12:37 - 12:39باشە، کەمێک هەواڵی خۆشیشتان پێچۆنە؟
-
12:40 - 12:45ئەگەر دایکان و باوکان یان کەسە
گرنگەکانی ژیانی مناڵەکە -
12:45 - 12:49بتوانن یارمەتی مناڵەکە بەن، هاوکاریان بکەن
ڕووبەڕووی ترسەکانیان ببنەوە و -
12:49 - 12:51فێربن چۆن کێشەکان چارەسەر بکەن،
-
12:51 - 12:54ئەوا ئەگەری زیاترە کە منداڵەکان
پەرەبستێنن -
12:54 - 12:58بە میکانیزمی خۆگونجانی ناوەکی خۆیان
بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دڵەڕاوکێکە. -
13:00 - 13:04ئێستا دایکان و باوکان فێر ئەکەین
لەو ساتەیا ئاگادار بن و -
13:04 - 13:07بیر لە کاردانەوەی خۆیان بکەنەوە
بۆ دڵەڕاوکێی مناڵەکەیان. -
13:09 - 13:10داوایان لێئەکەین،
-
13:10 - 13:14"سەیری دۆخەکە بکە و بپرسە،
ئەم بارودۆخە چییە؟ -
13:15 - 13:17چەندێک مەترسی هەیە لەسەر مناڵەکەم؟
-
13:17 - 13:20ئەمەوێ لە کۆتاییا چی لێوە فێربن؟"
-
13:21 - 13:24ئێستا بێگومان ئەمانەوێ دایکان و باوکان
زۆر باش گوێبگرن، -
13:24 - 13:28چونکە ئەگەر مناڵێک بەخراپی شەڕی پێبفرۆشرێت
یان بکەوێتە بەر مەترسی، -
13:28 - 13:29پێویستە کاردانەوەیان هەبێت،
-
13:29 - 13:31بەدڵنیاییەوە.
-
13:32 - 13:36بەڵام لە بارودۆخە ڕۆژانەکانی
ئەبنە هۆی دڵەڕاوکێ، -
13:36 - 13:38دایکان و باوکان ئەتوانن
زۆر یارمەتیدەر بن بۆ مناڵەکانیان -
13:38 - 13:42ئەگەر بە هێمنی بمێننەوە و
بە بایەخەوە سەیری بابەتەکە بکەن -
13:42 - 13:45وەک ئەوەی یارمەتی مناڵەکە بەن،
-
13:45 - 13:47بەڵام یارمەتی منداڵەکەش بەن،
-
13:47 - 13:51هاوکاریان بکەن لە پلاندانان بۆ ئەوەی
چۆن ڕووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە. -
13:52 - 13:54ئینجا -- ئەمە کلیلەکەیە --
-
13:54 - 13:57ڕێگە بەیت منداڵەکە بۆ خۆی ڕووبەڕووی
ئەو بارودۆخە ببێتەوە. -
13:59 - 14:04بێگومان، ئەوە جەرگ بڕە ببینیت
مناڵێک بناڵێنێت، -
14:04 - 14:07وەک چۆن دایک و باوکم دوای
چەندین ساڵ پێیان وتم. -
14:07 - 14:09کاتێک ئەبینی مناڵی خۆت ئەناڵێنێت
-
14:09 - 14:14بەڵام بیر ئەکەیتەوە کە ئەتوانی بچیت و
لە ئازارەکە ڕزگاریان بکەیت، -
14:14 - 14:16ئەوە هەموو شتێکە وانییە؟
-
14:16 - 14:18خۆمان ئەمانەوێ ئەوە بکەین.
-
14:19 - 14:22بەڵام ئەگەر گەنج بین یان پیر،
-
14:22 - 14:27دڵەڕاوکێی زۆر ئەمانباتە سەر ئەوەی
مەترسی و نائاسوودەیی بەرز بخەمڵێنین -
14:27 - 14:30لەکاتێکا بە کەم سەیری توانای خۆمان بکەین
بۆ بەدەمەوەچوون. -
14:32 - 14:37ئەزانین کە بەرکەوتنی دووبارەوەبوو بۆ ئەوەی
کە لێی ئەترسین دڵەڕاوکێ لاواز ئەکات، -
14:37 - 14:40لەکاتێکا تواناکان و خۆڕاگری بنیات ئەنێت.
-
14:41 - 14:43دایک و باوکی من بەنیازی شتێک بوون.
-
14:43 - 14:47گەنجەکانی ئەمڕۆ کە دڵەڕاوکێیەکی
ئێجگار زۆریان هەیە یارمەتی نادرێن -
14:47 - 14:49لەلایەن دایکان و باوکانەکەی
زیاد لەپێویست ئەیانپارێزن. -
14:50 - 14:55هێمنی و متمانەبەخۆبوون
تەنیا هەست نین. -
14:55 - 14:59شارەزایی خۆگونجاندنن کە دایکان و باوکان و
منداڵەکان ئەتوانن فێریبن. -
15:00 - 15:01زۆر سوپاس.
-
15:01 - 15:04(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن ئەو منداڵانە گەورە بکەیت کە ئەتوانن بەسەر دڵەڕاوکێیا زاڵبن
- Speaker:
- ئان ماری ئالبانۆ
- Description:
-
گەورەبوون واتا ڕووبەڕووبوونەوەی ململانێی نوێ -- بەڵام بۆ هەندێک مناڵن بارودۆخی نالەبار لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەڕاوکێیەک کە زۆر جار دایک و باوکەکە ئەیانەوێ بیڕەوێننەوە. دەروونناس ئان ماری ئالبانۆ ڕوونی ئەکاتەوە کە چۆن بەردەوام پەلەکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مناڵان ئەکرێت سوڕێکی ژیانی پشتبەستن و ڕقلێبوونەوە خراپتر بکات -- و باسی ئەکات چۆن بڕێکی تەندروست لە مەترسی یارمەتی منداڵەکە ئەیات پەرە بە متمانەبەخۆبوونێکی درێژخایەن بات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 15:19
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for How to raise kids who can overcome anxiety | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for How to raise kids who can overcome anxiety | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for How to raise kids who can overcome anxiety |