ئایا دیموکراسی لە ئەسینا واتایی چی بوو؟ میلیسیا شوارتزبێرگ
-
0:07 - 0:09سڵاو، پیرۆزە!
-
0:09 - 0:11یانەسیبێکت بردەوە،
-
0:11 - 0:14بەڵام خەڵاتەکە پارهی نهخت
یان گهشتێكی دەریایی نایاب نییە. -
0:14 - 0:18بەڵکو پۆستێکە لە دەزگای
یاسا دانانی وڵاتەکەت. -
0:18 - 0:20و تۆ تەنیا کەس نیت کە بەخت یاوەرت بووە.
-
0:20 - 0:25یاسادانەرەکانی ھاوپیشەشت بە
ھەمان شێوە دەست نیشان کراون. -
0:25 - 0:28لەوەیە ئەم وەک شێوازێکی سەیری
بەڕێوە بردنی حکومەت بێتە بەر چاو، -
0:28 - 0:30ھەر واز لە دیموکراسیەت بھێنە.
-
0:30 - 0:33ھەڵبژاردن بە کڕۆکی
دیموکراسی دادەنرێت، وایە؟ -
0:33 - 0:37باشە، دانیشتوانی ئەسینا، کە داهێنەری
وشەی دیموکراسین، تێڕوانینێکی تریان ھەبووە. -
0:37 - 0:42لە ڕاستیدا، ھەڵبژاردن ڕۆڵێکی بچووکی
لە دیموکراسیەتی ئەسینا ھەبوو، -
0:42 - 0:50زۆربەی ئۆفیسەکانی دەسەڵات بە یانهسیبی هه
ڕەمەکی لهلایهن خۆبهخشهكان پڕدەکرانەوە. -
0:50 - 0:53بە پێچەوانەی دیمەکراسیەتی
نوێنەرایەتی ئەمڕۆ، -
0:53 - 0:57دەنگدەر سەرکردە ھەڵدەبژێرێت بۆ داڕشتنی
یاساکان و بڕیاردان لە بڕی دەنگدەران، -
0:57 - 1:01دیموکراسیەتی سەدەی پێنجەھەمینی
ئەسینا دیموکراسیەتی ڕاستەوخۆ بوو -
1:01 - 1:03ھانی بەشدارانی فراوانی دەدا
-
1:03 - 1:08لە سەر بنەمایی ھو بۆولۆمینۆس،
واتا ھەر کەسێک کە ئارەزوو بکات. -
1:08 - 1:12واتا، ھەر کەسێکی شیاو
کە ژمارەیان ٣٠ ھەزار کەس دەبوو -
1:12 - 1:14دەیتوانی لە ئەکلیزیا بەشدار بێت،
-
1:14 - 1:18ئەنجومەنێکی گشتی کە لە
مانگێکدا چەند جارێک کۆدەبێتەوە. -
1:18 - 1:23بە شێوەیەکی سەرەکیی، ھەر ٦
ھەزار بەشداربووی کۆبوونەوەکان، -
1:23 - 1:25مافی ئەوەیان ھەبوو
قسە بۆ ھاونیشتمانیان بکەن، -
1:25 - 1:26یاسایەک پێشنیاز بکەن،
-
1:26 - 1:29یان داوایەکی گشتی یاسایی تۆمار بکەن.
-
1:29 - 1:33بە دڵنیایەوە ٦ ھەزار کەس لە
یەک کات بیانەوێت قسە بکهن -
1:33 - 1:35شتێکی کاردەیی و کارا بۆ حکومەت نابێت.
-
1:35 - 1:40بۆیە، سیستەمی ئەسینیا پشتی بە
ئەنجومەنێکی بەڕێوەبەری ٥٠٠ کەسیی دەبەست -
1:40 - 1:41کە پێی دەگوترا بولی،
-
1:41 - 1:45بۆ پلاندانان و ھەڵسەنگاندنی پلانەکان،
-
1:45 - 1:50ھاوشان لەگەڵ سەدان دادوەر و کەسانی
یاسایی بۆ یەکلا کردنەوەی کێشە یاساییەکان. -
1:50 - 1:52لە جێگەی ھەڵبژاردن یان دامەزراندن،
-
1:52 - 1:58بە یانەسیب خەڵک بۆ ئەم
پۆستانە دەست نیشان دەکرا. -
1:58 - 2:04پڕۆسەی دەست نیشان کردنی
ھەڕەمەكی پێی دەوترێت سۆڕتیشن. -
2:04 - 2:06خەڵکی تایبەت تەنیا بۆ
ئەو پۆستانە دەست نیشان دەکرا -
2:06 - 2:10کاتێک پۆستەکە پێویستی
بە لێھاتوویەکی تایبەت -
2:10 - 2:12وەک ئەفسەرەکان ھەبا.
-
2:12 - 2:16ئەمە سیستەمێکی ئەرەستۆکراتییە، واتا
دەسەڵات لە لایەن باشترینەوە بەڕێوە دەبرێت، -
2:16 - 2:21پێچەوانەیی دیموکراسییە،
کە دەسەڵات لە لایەن زۆرینە بەڕێوە دەبرێت. -
2:21 - 2:24ئەم سیستەمە چۆن بنیات نرا؟
-
2:24 - 2:30لە ڕاستیدا، دیموکراسیەت دوای کۆمەڵێک
تەنگەژەیی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست دەبێت -
2:30 - 2:33بە تایبەت پێکدادانی نێوان سەردەستەکان.
-
2:33 - 2:35سەردەمانێک ھێز لە دەستی
چینێکی باڵادەست کۆدەبۆوە، -
2:35 - 2:39بەڵام دواتر مافەکانی وەک قسە
کردن لە کۆبوونەوهکان، مافی دەنگدان -
2:39 - 2:42بۆ کەسانی ئاسایی شۆڕ دەکرێتەوە.
-
2:42 - 2:45توانایی ھاونیشتمانی ئاسایی
بۆ بەکار ھێنانی ئەم مافانە -
2:45 - 2:50دەبێتە کڕۆکی سەرەکی
ئایدۆلۆجیای دیموکراسی لە ئەسینا. -
2:50 - 2:51جگە لەوەی کە سوودمەندییە،
-
2:51 - 2:55بەشداری مەدەنی ئەرکی ھاونیشتمانیان بوو،
-
2:55 - 2:58بەھۆی سۆڕتیشن و مەرجی
قورس تا ڕێگر بێت لە دەسەڵاتداران -
2:58 - 3:02بۆ درووست کردنی پارتی سیاسیی.
-
3:02 - 3:04بە پێوەرەکانی سەدەی بیست و یەک،
-
3:04 - 3:08ئەسینا بەھۆی دورخستنەوەی
کۆمەڵێک خەڵک بەڕێوە براوە. -
3:08 - 3:12ژن، کۆیلە، خەڵکی بێگانە، مافی
ھاوڵاتی بوونیان لێسەندراوەتەوە، -
3:12 - 3:15کاتێک ئەوانهی زۆر بچووكن بۆ
خزمهتكردن دووریان دەخهینەوە، -
3:15 - 3:23ڕێژەی کەسانی شیاو بۆ خزمەتی ئەسینا
بە ڕێژەی لە سەدا ١٠-٢٠ دادەبەزێت. -
3:23 - 3:26چەند فەیلەسوفێکی دێرین، وەک ئەفڵاتوون،
ئهم شێوهیهی دیموکراسیەت -
3:26 - 3:31ڕەت دەکاتەوە، پێی وایە گەرەلاوژەیە
و بێمێشکەکان ئەم سیستەمە بەڕێوە دەبەن. -
3:31 - 3:34بەڵام ئەمڕۆ دیموکراسیەت کۆمەڵێک
بیرۆکەی ئەرێنەیی لە ھەگبەدا ھەیە -
3:34 - 3:37چەندین ڕژێم و لایەن ھەوڵ
دەدەن ڕەنگپێدەری ئەم بیرۆکانە بن. -
3:37 - 3:42لە ھەمان کاتدا، ھەندێک خەڵک ھاوڕان لەگەڵ
ئەفڵاتون لە دژی دەسەڵاتی زۆرینە. -
3:42 - 3:45بەشێک لە دیموکراسیەتیەکانی
سەردهم ئەم کێشەیان چارەسەر کردووە -
3:45 - 3:49بە ڕێگەدان خەڵک کەسانێکی
باش و لێهاتوو ھەڵبژێرن -
3:49 - 3:52تا له جێگهی ئهوان یاسا دابڕێژێت.
-
3:52 - 3:54بەڵام ئەمە کێشەی خۆیی ھەیە،
-
3:54 - 3:56وەک کاریگەریی سامان لەسەر ھەڵبژاردن،
-
3:56 - 3:59و درووست بوونی سیاسهتمهداری کارامە
-
3:59 - 4:02کە پلانی جیاواز لە پلانی
دەنگدەرانیان ھەیە. -
4:02 - 4:06ئایا دەکرێت ھەڵبژاردن بە یانەسیب
ببێتە ھۆی دروست بوونی حکومەتێکی کاراتر -
4:06 - 4:10لە ڕێگەی ھێنانە پێشی گروپێکی
یاسادانەری ھەمەچەشنتر؟ -
4:10 - 4:14یان ئایا پۆستە سیاسیەکانی سەردەم،
وەک پۆستە سەربازیەکانی ئەسینا -
4:14 - 4:17پێویستی بە زانیاری و
لێھاتوویی تایبەت ھەیە؟ -
4:17 - 4:19لەوایە پێویست نەکات ھەناسەت ڕابگریت
-
4:19 - 4:21بۆ بردنەوەی پۆستێک لە حکومەتی وڵاتەکەت.
-
4:21 - 4:23بەڵام بە پێی ئەو شوێنەی کە لێی دەژیت،
-
4:23 - 4:26لەوەیە وەک دەستە
سوێندەران دەست نیشان بکرێیت -
4:26 - 4:28گردبوونەوەی مەدەنی،
-
4:28 - 4:30یاخود ڕاپرسی گشتی،
-
4:30 - 4:33ھەر یەکێک لە مانەوە ڕەنگدانەوەی ڕەھەندە
دیموکرسیەکانی سۆرتیشنە -
4:33 - 4:36کە تا ئێستا بەردەوامە.
- Title:
- ئایا دیموکراسی لە ئەسینا واتایی چی بوو؟ میلیسیا شوارتزبێرگ
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-did-democracy-really-mean-in-athens-melissa-schwartzbergلە کاتێکدا ئێمە پێمان وایە هەڵبژاردن کرۆکی دیموکراسیە، خەڵکی ئەسینا، داهێنەری ئەم چەمکی دیموکراسی، لە ڕاستیدا سیستەمێکی یانەسیبیان بۆ دەستنیشان کردنی سیاسیەکانیان بۆ پۆستەکان بەکار دەهێنا. میلیسیا شوارتزبێرگ باسی لایەنە خراپ و باشەکانی دیموکراسیەتی ئەسینا دەکات و باس لەوە دەکات کە چۆن سیستەمی یانەسیب لەوانەیە لەم سەردەمەشدا یارمەتیمان بدات.
وانەکە لە لایەن میلیسیا شوارتزبێرگ و ئەنیمەیشن لە لایەن TED-Ed.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:52
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What did democracy really mean in Athens? - Melissa Schwartzberg | |
![]() |
mabbast chato accepted Kurdish (Central) subtitles for What did democracy really mean in Athens? - Melissa Schwartzberg | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What did democracy really mean in Athens? - Melissa Schwartzberg | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What did democracy really mean in Athens? - Melissa Schwartzberg | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What did democracy really mean in Athens? - Melissa Schwartzberg | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What did democracy really mean in Athens? - Melissa Schwartzberg |